ئیسرائیل بەیەک مەرج ئامادەیە بۆ ئاگربەست لەغەززە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی چوارشەممە لە قاهیرە لەگەڵ بەرپرسی هەواڵگری گشتی میسر کۆبووەوە و ڕێگاکانی پێشخستنی دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززەیان تاوتوێ کرد.
میدیاکانی میسر لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایانگەیاندووە، حەماس ئارەزووى خۆی بۆ گەڕانەوەی خێرا بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست بۆ بەرپرسی هەواڵگری میسر دەربڕیوەو سوپاسى ئەو وڵاتەیانکردوە کە هەوڵى هێنانى هاوکاری مرۆییانداوە بۆ ناو غەززە.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە تەلەفزیۆنى ١٢ى ئیسرائیلى ڕاگەیاندوە، ئیسرائیل بەنیازی نوێکردنەوەی دانوستانەکان نییە لەسەر ڕێککەوتنێکی بەشەکی. "تاکە پرسێک کە لە بەرنامەی کاردایە، ئازادکردنی هەر ٥٠ بارمتەیە بەیەکجار بە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەوانەش داماڵینی چەک لە حەماس و داماڵینی چەک لە کەرتی غەززەو نەمانى ڕیکخراوەکەیە لەو کەرتە".
سەرچاوە ئەمنییەکانمان بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو هۆشدارییە ڕەنگە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە توند بن - بە شێوەیەک کە ڕێگری بکات لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەی ڕفێندراوەکان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمنی قسەیان کردووە کە ئاشنای وردەکاریی دانوستانەکانە. خێزانەکان هەوڵیاندا لەوە تێبگەن کە بۆچی پلانی ویتکۆف شکستى هێناوە ئایا چانسی گرێبەستێکی گشتگیر هەیە یان نا.
ئەو بەرپرسە باڵایە ئەمنییە دەڵێت: "ئێمە بەرەوپێشچوونی بەرچاومان بینیەوە، بەڵام کۆنفڕانسی پارتە سیاسییەکە سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر زیانی بەو دانوستانانە گەیاندوەو ئێستا ئەو مەرجە بەربەستەی کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ کارپێناکرێت و نابێتە هۆی ڕێککەوتن.
میسر پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئاگربەست، ئەمەش وەک پێشەکییەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە کۆڕبەندی ئەرکانی گشتی و سەرکردەکانی ڕێکخراوی شین بێت (خزمەتگوزاری ئاسایشی ناوخۆ) و دەزگاکانی دیکە ئامادەیبوون، "بیرۆکەی ناوەندی" پلانی هێرشی غەززەی پەسەندکردووە.
