سێ ملیۆن زیارەتكارى ئێرانى گەڕانەوە وڵاتەکەیان

3 كاتژمێر لەمەوپێش




بەرپرسێکى باڵاى پۆلیسى سنورى ئێران ڕایدەگەیەنێت نزیکەى شەش ملیۆن  زیارەتكارى ئەو وڵاتە سەردانی عێراقیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلەو نیوەى زیاتر ئەو کەسان گەڕاونەتەوە.

فەریق ئەحمەد ڕەزا ڕەدان، فەرماندەی پۆلیسی ئێران، بە  ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ڕاگەیاندووە، دوایین ئاماری جموجۆڵی زیارەتكاران (حاجیانی عەربەین) تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە سنوورەکانی وڵاتەوە بۆ بەشداریکردن ڕوویان لە عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ژمارەیەک حاجی بەنیازن وڵات بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بگەنە ڕۆژی دوای عەربەعین لە عێراق، دەشڵێت: "لە کۆی گشتیی ئەو حاجیانەی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار حاجیان گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.

وتیشى: لە ئێستادا نزیکەی 900 هەزار حاجی هێشتا لە عێراقن و لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف، کازمیە و سامەرادان". فەرماندەی ئاسایشی گشتی وڵات پێشبینی کرد کە شەپۆلی گەڕانەوەی ئەم کۆمەڵە حاجییە ئەمشەو یان سبەی شەو دەست پێ بکات.

سەرۆکی پۆلیسی ئێۆان ئاماژەی بە کارەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان کرد و وتی: تا ئێستا وەزارەتی ڕێگاوبان زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ پاس و ئۆتۆمبێلی بۆ گواستنەوەی حاجیان ڕەوانە کردووە و بڕیارە زیاتریش ڕەوانە بکرێن.

لەلایەکى دیکەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: زیاتر لە (4) ملیۆن زیارەتكار سەردانی عێراقیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلە.

لیژنەی باڵای ئەمنی وەزارەتى ناوبراویش ئەوەى خستەڕوو، تۆمارکردنی 44 هەزار سەرپێچیی خێرایی لە ماوەی زیارەتە ملیۆنییەکەدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بەردەوامە لە چاودێریکردن و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران.

یادی چلەی ئیمام حوسێن یەکێکە لە گەورەترین بۆنە ئایینییەکانی موسڵمانانی شیعە لە جیهاندا کە 40 ڕۆژ دوای عاشورا بەڕێوەدەچێت. ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ نوێکردنەوەی ماتەمینی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکاندا لە مەزارگەی ئیمام حوسێن و حەزرەتی عەباس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار