ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: سوپرایزی نوێمان هەیە بۆتان

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران، جارێکی دیکە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: واز لە پیلانگێڕی و چەواشەکاری لە دژی ئێرانی زلهێز و نەدۆڕاو ڕابگرن.

ئێوارەى ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بەیاننامەیەکى ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێرانى بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە: مێژووی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی، لە هەوراز و نشێوی پێچاوپێچیدا، گەلێک داستان و سەرکەوتنى شکۆمەندانەى لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تۆمار کردووە.

هەر لەو بەیاننامەیەدا ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان جارێکی دیکە هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەوەی دەست لە پیلانگێڕی و چەواشەکاری لە دژی ئێرانی زلهێز و نەدۆڕاو ڕابگرن. 

دەڵێت: چونکە لە ئەگەری هەر حیسابێکی هەڵە و کردەوەیەکی خراپ، ئەوەی بووە هۆی خۆگرتن و ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لە شەڕی سەپێنراوی 12 ڕۆژەدا، ئەگەر دووبارە بکرێتەوە، ڕووبەڕووی سوپرایز و کردەوەی نوێ دەبێتەوە کە زۆر ترسناکتر و وێرانکەرترە لە جاران.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە، لە هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران درێغی ناکات.

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئەوەدەخەنەڕوو دوای ٤٦ ساڵ جارێکی دیکە بە هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی ساختە و بەربەری و منداڵکوژی زایۆنی لە ناوچەکەدا، دەستدرێژییەکی دیکەی بۆ سەر ئێرانی ئیسلامی دەستپێکردووە. 

لە ١٣ی حوزەیران ئیسرائیل هێرشێکی ١٢ ڕۆژەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی کردە ئامانج.

هەروەها سەرکردە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی تیرۆر کرد و تاران وەڵامی دایەوە و بە مووشەکى بالیستیکی بارەگای سەربازی و هەواڵگری ئیسرائیلی کردە ئامانج.

لەگەڵ پەرەسەندنى ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بێ وێنەیەی ئەمریکا، لە ٢٢ی حوزەیران هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێناوە.

تاران بە بۆردومانی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر وەڵامی دایەوە. پاشان واشنتۆن لە ٢٤ی حوزەیران ئاگربەستی نێوان تەلئەبیب و تاران ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار