چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامی توند ئاراستەی یەکێتی دەکەن

3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک ڕایدەگەیەنێت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکێتییان گوتووە تێکدانی دۆخی ئەمنیی سلێمانی قبوڵکراو نییە.
لەسەر ئەو دۆخە نائاساییەى لە ئێوارەى ئەمڕۆوە لە سلێمانى دروست بووە، چوارچێوەى هەماهەنگى پەیامێکى توندى ئاراستەى بەرپرسانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کردووە
سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد، ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی توندیان ئاراستەی بەرپرسانى یەکێتی کردووە
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەیامەکەیاندا هۆشدارییان داوە و بە یەکێتییان گوتووە تێکدانی دۆخی ئەمنیی سلێمانی قبوڵکراو نییە
هەروەها سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشیان بە یەکێتییان گوتووە، تێکدانی دۆخی سلێمانی تێکدانی دۆخی عێراقە
ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێوارەى ئەمڕۆوە هێزێکى زۆرى ئەمنى لە نێو سلێمانى و دەوروربەرى بڵاوەى پێکراوە و نووسینگەى لاهور شێخ جەنگیش لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، کە سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی سیناریۆ دروست بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکراکرد، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات.

