ئاراس شێخ جەنگی: داوادەکەم ئەو هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاراس شێخ جەنگی، ڕایدەگەیەنێت من هەمو کات دژی گێرەشێوێنی و بەکار هێنانی هێزی چەکدار بووم بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، بۆیە ئێستاش ئەمشەو کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوکردۆتەوە لە ناو سلێمانی،ئەم کارە بە کارێکی خراپ ئەزانم.

لەتۆڕى کۆمەڵایەتى خۆى ئاراس شێخ جەنگى پەیامێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەڵێت: داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان ،چونکە بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.

ئەم پەیامەى ئاراس شێخ جەنگى دواى ئەوەدێت، سەرچاوەیەک لە نووسینەگەی لاهور شێخ جەنگییەوە ڕایگەیاند سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشووی

سەرچاوەکە لە نووسینەگەی لاهور شێخ جەنگییەوە وتیشى: سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات.

دەقى پەیامەکەى ئاراس شێخ جەنگى

لەم ساتەوەختەدا کۆمەڵێک پەیج و سایت بەناوی منەوە هەندێک شتیان بڵاوکردۆتەوە،حەز ئەکەم بە ڕونی بە خەڵکی کوردستان بڵێم من هەمو کات دژی گێرەشێوێنی و بەکار هێنانی هێزی چەکدار بووم بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، بۆیە ئێستاش ئەمشەو کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوکردۆتەوە لە ناو سلێمانی،ئەم کارە بە کارێکی خراپ ئەزانم وە ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە سلێمانی و دەورو بەری بچێتە دۆخێکی نەخوازراو، بۆیە داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان ،چونکە بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار