لاهور شێخ جەنگی و براکانى لای بافڵ تاڵەبانی دەستبەسەر دەکرێن

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی لە شەڕەکەی سلێمانیدا دەستگیرکران، دواتر براونەتە دەباشان و لای بافڵ تاڵەبانی دەستبەسەر دەکرێن.
ئەو برایانەی لاهوور جەنگی کە دەستگیرکراون هەر یەکە لە پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگین، بەپێى زانیاریەکان پۆڵاد شێخ جەنگی بە برینداری دەستگیرکراوە.
لەلایەکى دیکەوە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوای گرتنی لالەزار و دوستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و براو کەسە نزیکەکانی فەرمانی ڕوبەروبونەوەی هەر جوڵەیەکی گوماناوی و دەستگیرکردمی هەر کەسێکیان پێدەدرێت کەبیەوێت وەک پشتیوانی لاهور شێخ جەنگی گردبونەوە بکات ناڕەزایی دەرببڕێت.
بەپێی ئەو زانیاریەکان لەدوای گرتنی لالەزارو دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و برا و کەسە نزیکەکانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەناوشار بڵاوەیان پێدەکرێت و لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەمێننەوە و فەرمانی گرتن و ڕوبەڕوبونەوەی هەر کەس و حاڵەتێکی گوماناویان پێدراوە.
سەرچاوەى زانیاریەکان باس لەوەش دەکەن سەرجەم بازگەکانی هاتنە ناو سلێمانی بەڕیکاری توندوتۆڵیی دەمێننەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەهەرکەسێک بکرێت کە بیەوێت بۆ پشتیوانی لاهور شێخ جەنگی بێتە سلێمانییەوە.

