نێچیرڤان بارزانی و جۆنى ئێرنست: داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سیناتۆری کۆمارى بارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا و دوا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە جۆنی ئێرنست، سیناتۆری کۆماری و ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد. سیناتۆرە ئەمریکییەکە جەختی لە "پابەندی و بەردەوامیی" پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا و دوا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کراوە.
 
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هاریکاریی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی جووڵە و هەڕەشەکانی داعش، کە "هێشتا مەترسییەکی راستەقینەیە" بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سووریا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو یارمەتی و هاوکارییانەی ئەمریکا دووپاتکردەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر پێشکێش بە عێراق و هەرێمی کوردستانی دەکات.
 
لەلایەن خۆیەوە، جۆنی ئێرنست جەختی لە پابەندیی ئەمریکا و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها ئارامی و سەقامگیریی ناوخۆ و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بە "پێویست و گرنگ" وەسف کرد.
 
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار