وەزارەتی دارایی: خشتەی موچە ئامادەیە پارەکەبێت سبەی دابەشی دەکەین

دوێنێ
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران خەرج بکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی کردووە و خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەدرێت، دەبوایە ڕۆژی پێنجشەممە خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە دەوام نەمابوو بۆیە کەوتووەتە ئەمڕۆ."
وتیشی، "خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە، وەک مانگەکانی ڕابردوو دەبێت ئەگەری چەند گۆڕانکارییەکی کەمی هەیە، ئەمڕۆ پارەکە بێت سبەی دەست بە دابەشکردنی کردنی دەکەین."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی داوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش مەرجی خەرجکردنی ئەو مووچەیەی کە ناردنی 120 ملیار دینارە بۆ بەغدا جێبەجێکردووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی پارەی مووچە خەرج بکرێت.
