لیستى موچەى مانگى شەش ڕاگەیەندرا

6 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتى دارایی لیستى خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی  فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانى بڵاوکردەوەو بەسێ ڕۆژ مووچە دابەشدەکرێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٤ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.  

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى دیکەى وەزارەتى دارایی ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٥/٩/١ ) بڕی ( ١،٠٠٧،٣٥٢،٠٠٠،٠٠٠) یەک ترلیۆن و حەوت ملیارو سێ سەدو پەنجاو دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەوەزارەتى دارایی ئەوەى خستەڕوو هەر ئەمڕۆ لیستى مووچە ڕادەگەیەنرێت و لەسبەینێوە بە ماوەى تەنها سێ ڕۆژ مووچەى سەرجەم فەمانبەرانى دەستەو وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم دابەشدەکرێت.

پێشتریش تیمى هەژماری من ئەوەیان خستەڕوو دوابەدواى گەیشتنى تەواوى پارەى مووچە لەبەغداوە ئەو کەسانەی لە رێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن، دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن دوای ئەوەی لە رێگەی کورتەنامەوە ئاگادار کرانەوە کە مووچە خراوەتە سەر هەژمارەکەیان.
  
لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە و 540 هەزاریان کارتی بانکییان بۆ کراوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار