بافڵ تاڵەبانى: دا.ع.ش و بەعس لە خانەقینەوە تێکشکێندران

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لە كەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت: كەس بۆی نییە كڕین و فرۆشتن بكات بە خاكی خانەقین. بە دیپلۆماسی پێیان ئەڵێین، ئەگەر دیپلۆماسی نەیخوارد شتێكی تر هەیە.

لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خانەقین، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر پەیوەندیی مێژوویی نێوان یەکێتی و خانەقین کردەوە و چەندین بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە دا.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو با لەناو حكومەتی هەرێم و لە بەغداد نوێنەرایەتی خانەقین زیاد بكات،  وەكو مام جەلال فەرمووی یان كەركوك و خانەقین، یان تاماوین ئەجەنگین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "خانەقین و یەکێتی هەرگیز لەیەک جیانابنەوە،" و وتی: "چاوی نەیاران کوێر دەکەین و هەرگیز خانەقین جێناهێڵین." هەروەها شانازیی خۆی بە مێژووی شارەکە دەربڕی و ڕایگەیاند: "شانازی بە خانەقین و تێکۆشەر و شەهیدەکانیەوە دەکەین."

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی خانەقین کرد لە تێکشکاندنی دوژمناندا و وتی: "خانەقین سەرکەوت بەسەر دیکتاتۆرییەت" و "داعش و بەعس لە خانەقینەوە تێکشکێندران." جەختیشی کردەوە کە "ڕۆحیەتی خانەقین بوو کە عێراقی ڕزگارکرد و داعشی شکاند." لەم نێوەندەدا، یادی فەرماندەی حیزبەکەی"جەبار فەرمان"ی کردەوە و بە "شێرەکەی خانەقین" ناوی برد.

سەرۆکی یەکێتی، خانەقینی بە نموونەی پێکەوەژیان و فرەڕەنگی وەسف کرد و وتی: "خانەقین نموونەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە." لە دەستپێکی قسەکانیشیدا سڵاوی لە جوانیی ناوچەکە کرد و وتی: "سڵاو لە خانەقین و گەرمەسێڕی هەمیشە سەوز."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار