مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتةیکی هاوبەش
3 كاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، گەیشتووینەتە لێگتێگەیشتنێکی هاوبەش بەمەبەستی رێککخستن و چوونەپاڵی هیزەکانمان بۆ نێو [سوپای سوریا.]
عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، شێوازی سیستمەکە و بەشداری یەکە جیاوازەکان لە پایە سەرەکییەکانی لێکتێگەیشتنەکەن، ئەمەش پێویستی بە دیالۆگی قووڵتر هەیە تا بگەینە دەستوورێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت.
بەشێکى دیکە لە پەیامەکەى..
ــ گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە یەكخستنی هێزە سەربازییەكان؛ بەوجۆرەی كە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت.
ــ بابەتی دەستوری هەن كە پێویستیان بە كات هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كە هەموو سوریا بگرێتەوە.
ــ وای دەبینین چارەسەر لە سوریا دەبێت (لامەركەزی) بێت.
ــ فۆرمی حوكمڕانی و بەشداری پێكهاتەكان لە پایە سەرەكییەكانەو، ئەمە پێویستی بە دیالۆگی قوڵتر هەیە بۆ گەیشتن بە دەستورێك كە رەنگدانەوەی هەموو خواستەكان بێت.
ــ بەرەوپێشچوون هەیە لە دروستكردنی روانگەی هاوبەش سەبارەت بە رێڕەو و سنورەكان.
ــ سامانی ژێرزەوی هی هەموو هاوڵاتیانی سوریایە.
ــ نزیكبوونەوە لە بۆچوونەكاندا هەیە سەبارەت بە بابەتە سەرەكییەكان و، هیواخوازین لە ماوەی ئایندەدا بگەین بە هەموو رێككەوتنەكان.
ــ دەمانەوێت رۆڵەكانی ناوچەكە لەچوارچێوەیەكی دەستوریدا خۆیان ناوچەكانی خۆیان بەرێوەببەن.
