كارنامەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق
4 كاتژمێر لەمەوپێش
كارنامەی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكرایەوە، كە رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت.
دوای سوێندخواردنی كاندیدە سەركەوتووەكان، بەگوێرەی بەرنامەی كار دەبێت سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی هەڵبژێردرێن.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ (سەرۆكی تەمەن)؛ فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشداریدا لەوەی بەگوێرەی دەستور نابێت دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان دوابخرێت یان درێژبكرێتەوەو دەبێت لەم دانیشتنەدا سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێن، بەم هەنگاوەش بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی خشتەی زەمەنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق دەستپێدەكات.
بابهتی پهیوهندیدار
