کەشناسى: بەفر و باران دەستپێدەکاتەوەو پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر
3 كاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات و کەشەکە بەتەواوەتی دەیبەستێ، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی و زیاتریش.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 29-12-2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی بەیانی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لەزۆربەی ناوچە شاخاووییەکان وە هەروەها سەنتەری پارێزگاکانی (دهۆک , سلێمانی, هەڵەبجە ) وە دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی ( هەولێر و کەرکوکیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم.
پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نەبێ دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت. سەبارەت بە بری دابارین بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی (15-30 ) سم وە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان (5-15 ) سم دەکرێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک. لەزۆربەی کاتەکان بە چالاکی دەمینێتەوە لەهەندی کات زیاد دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بەتایبەتی بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بە ( 5- 8 ) پلە بە جۆرێک لەزۆربەی ناوچەکان لەسفری سلییزی نزیک دەبنەوە وە ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) پلە دەبێت
سبەى سێ شەممە 30-12-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با /باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە وە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە ( 1-2 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەکاتی بەیانی ( 5 – 6) کم دەبێت. پاشان بۆ ( 7 – 9 ) زیاد دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک : 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1- پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
