ئەمڕۆ 33 توشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەنها ئەمڕۆ 33 توشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تۆمارکراوە، زیاتر لە 170 نەخۆشیش چارەسەری کیمیاییان بۆ کراوە، بۆ یەکەمجار لە کاتی پشوودا دوو چاندنی مۆخی ئێسک بە سەرکەووتویی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدراوە، سەرەڕای دەیان پشکنینی جۆراو و جۆر و بینینی نەخۆش لەلایەن پزیشکەکانەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە نەخۆشخانەی هیوا دەوامی فەرمی کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بکرێت.

بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، تەنها ئەمڕۆ 33 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون، 367 نەخۆش سەردانی پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە، 2000 پشکنیکی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراوە، 195 نەخۆش سەردانی بەشی راکێشانی خوێنیان کردووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، 628 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە و دەرمان و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، 107 نەخۆش پشکنینی تیشک و سۆنەر و دێکسا سکان و ئیکۆیان بۆ کراوە، 170 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە، 52 نەخۆش چارەسەری رۆژانەیان وەرگرتووە، 100 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ کراون، 222 نەخۆش لە هۆڵ و قاوشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەی هیوا داخڵکراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

هەر ئەمڕۆ 210 نەخۆش ڤایتاڵیان بۆکراوە، 35 نەخۆش چارسەری سروشتیان بۆکراوە لەگەڵ 14 چارەسەری دەرونی و کۆمەڵایەتی بۆ سەردانیکاران.

تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 9 نەخۆشی پشکنینی مۆخی ئێسکیان بۆ کراوە، 5 نەخۆش سەردانی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسکیان کردووە، بۆ یەکەم جار لە کاتی پشووی فەرمیدا دوو چاندنی مۆخی ئێسک بە سەرکەووتویی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدراوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار