لەبارەى کەشوهەواوە هۆشدارى توند دەرێتە هاوڵاتیانى سلێمانى

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بە هیچ شێوەیەک ئاراستەی شاخی گۆیژە بەکارنەهێن بەهۆی داخرانی ڕێگەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و دانیشتوانی شاری سلێمانی  ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک بە ئاراستەی (شاخی گۆیژە ، دۆڵە میران ،ئەزمر ) نەڕۆن ، بەهۆی ئەوەی ڕێگەکە داخراوە ڕێگەی ڕۆیشتن تاوەکوو فلکەی کوردسات کراوەیە لەوە بە دواوە سەرکەوتن بەرە و دۆڵە میران بەرەو شاخی گۆیژە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئاستەنگێکی زۆری هاتوچۆ دروستبووە، بۆیە داوا لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەین بە ئاراستەی ئەو سنوورە نەڕۆن و هەروەها تونێلی پێشرەو داخراوە.

هاوکات  هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: هەموو هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە، کە سبەینێ پلەی گەرما تائاستێکی زۆر دادەبەزێت و گرفت بۆ ڕێگاوبانەکان و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروستدەکات، لە پێناوی سەلامەتیی و تەندروستیی هەموواندا، داواتان لێدەکەین؛پابەندی تەواوی ڕێنمایی یەکەکارگێڕییەکان و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و شارەوانییەکان بن.

پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەشدەكات: هەموو یەکەکارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.
پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش زامنی سەلامەتیی و تەندروستیی و هاتوچۆی تەواوی دامەزراوەو کارمەندەکانیان؛ بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار