پارتی: یەکلایکردنەوەی پۆستێکی کورد بە لایەنەکانی دەرەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی دووەم و هیچ یەکێک لە شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم نەیانتوانی 166 دەنگ بۆ دەرچوون بەدەستبهێنن.
 
رێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگیان بەدەستهێنا، بڕیارە هەر ئەمشەو گەڕی دووەمی دەنگدانەکە بەڕێوەبچێت.

دانەر عەبدولغەفار، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت: نابێت لایەنێکی دیکە دەرەوەی کورد پۆستێکی کورد یەکلایبکاتەوە،  ئەوەی لە دەنگدانی خولی یەکەمی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان روویدا پێشهاتێکی مەترسیدرە.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو یارییانە ترسناکن چونکە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عێراقمان لە پێشە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەک گەڕدا یەکلایی بووەوە و هەیبەت حەلبووسی وەک بەربژێری ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لەکۆی 309 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 208 دەنگی بەدەستهێنا.
 
پاش ئەویش، ئەندامانى خولى نوێى پەرلەمانى عێراق بە 177 دەنگ، عەدنان فەیحانیان وەک جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژارد کە سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەقە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار