75%ـی ئەمریکییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی گرینلاندن

دوێنێ



هاوڵاتی

راپرسییەکی نوێی کەناڵی سی ئێن ئێن دەریدەخات، سێ لەسەر چواری خەڵکی ئەمریکا دژی ئەوەن وڵاتەکەیان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گرینلاند بدات.

بەپێی راپرسییەکە، تەنها یەک لەسەر چواری ئەمریکییەکان پشتگیری ئەوە دەکەن حکومەتی ئەمریکا دەستبەسەر گرینلاندا بگرێت و 75٪ـی دژی ئەو هەنگاوەن.

راپرسییەکە بە بەشداری هەزار و 209 کەس لەنێوان 9-12ـی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتووە، ئەو بەشداربووانەی سەر بە پارتی کۆمارییەکانن یان مەیلیان بۆ پارتەکە هەیە نیوەیان لەگەڵ بۆچوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا نین بۆ دەستبسەرداگرتنی گیرنلاند. دیموکراتەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو دژی هەنگاوەکەن و ٩٤٪ـی لایەنگرانی پارتەکە رەتیدەکەنەوە.

لەو کاتەوەی بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ چەندینجار باسی کۆنتڕۆڵکردنی گرینلاندی کردووە و لەنوێترین لێدوانیشیدا گوتی، "هەر شتێک کەمتر لە کۆنترۆڵی ئەمریکا بۆ سەر گرینلاند قبووڵکراو نییە."

ترەمپ هۆکاری دەستبەرداگرتنی گرینلاند بۆ ئەوە دەگەرێنیتەوە کە وڵاتەکە خاوەنی کانزای بەنرخە و سنووری لەگەڵ ئەمریکا هەیە، ئەگەر ئەمریکا دەستیبەسەردا نەگرێت، ئەوا رووسیا یان چین کۆنتڕۆڵی دەکەن.

تەنانەت راپرسییەکە دەریدەخات ئەمریکییەکان نیگەرانن لە هەوڵی پاوانخوازی ئەمریکا چونکە نزیکەی شەش کەس لە هەر 10 کەسێک پێیانوایە ترەمپ زۆر زیادڕۆیی کردووە لە هەوڵی فراوانبوونی هەژموونی ئەمریکا. 

هاوکات، زیاتر لە نیوەی بەشداربووان دەڵێن، سەرۆکی ئەمریکا زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی سەربازیدا کردووە. نزیکەی 57٪ـی بەشدرابووانیش پێیانوایە سیاسەتەکانی ترەمپ سیمای ئەمریکایان لە سەرانسەری جیهاندا ناشرینکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار