هەموو شتێک لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئێران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەمجۆرە بووە:

♦️ پێگەی ئکسیۆس: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆڤ و جارید کوشنەر، راوێژکارانی ترەمپ، راستەوخۆ یەکیان بینیوە، دواتر دانوستانی ناراستەوخۆ دەستیپێکردووە.

♦️ میدیای عومان: عەباس عێراقچی نەیهێشتووە بۆ ماوەی 20 خولەک براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا, لە دانوستانەکان بەشدار بێت، بەڵام دواتر وەزیری دەرەوەی عومان رێی پێداوە و عێراقچی تەوقەی لەگەڵ کوپەر نەکردووە.

♦️ میدیای ئێران: داواکاری سەرەکی ئێران ئەوەیە ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی لەسەر هەڵبگرێت.

♦️ رۆژنامەی واڵ ستریت جێڕناڵ: داوای سەرەکی ئەمریکا ئەوە بوو ئێران کۆتایی بە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت یان پڕۆسەکە بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە، ئێرانیش رەتیکردووەتەوە.

♦️ کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: دانوستانکارانی ئەمریکا بە لایەنی ئێرانییان گوتووە چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکەن لە دانوستانی داهاتوو بە سازشێکی دیار و راستەقینەوە لەبارەی فایلی بەرنامەی ئەتۆمییەوە بگەڕێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار