ئەحمەدی حاجی رەشید: موچەی مانگی یەک لە وردبینیدایەو لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینیی مووچەی مانگی 1 لە بەغدا لە ماوەی 2 ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت. ناوبراو دوای سەردانی بۆ لای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە مووچەی ساڵی 2025ی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نابێت و تا ئەو کاتەی پابەندییەکان جێبەجێ بکرێن، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە ڕوونیکردووەتەوە، کە پێویستە سێ زانیاری سەرەکی لەبەردەستیاندا بێت کە بریتین لە: ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوت. تەیف سامی جەختی کردووەتەوە کە هەر دواکەوتنێک لە دابینکردنی ئەم سێ مەرجەدا، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران.
دەقى نوسینەکە..
لە وەزارەتی دارایی چیم بیست ؟
🔹ئەحمەدی حاجی رەشید- ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئەمڕۆ سەردانی وەزیری دارایم کرد سەبارەت بە ئەم بابەتانەی خوارەوە:
یەکەم: موچەی مانگی یەک لە وردبینیدایەو لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت.
دووەم: بابەتی موچە بۆ دوا دەکەوێت و هەمیشە لەکاتی خۆیدا وەری ناگرین، وەزیری کاربەڕێکەر وتی دەبێت سێ (٣) شتم بەدەست بگات کە بریتین لە (ژمێرەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆو نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەستکردنی نەوت) بۆیە هەر دواخستنیک لەو سێ بابەتە بکرێت منیش ناچار دەبم موچە دوا بخەم . (ئەم وەڵامە بۆ برای گەورەم کاک عومەری حاجی عینایەتە) کە لە هەڵەبجە فەرمویان بەدوادا چوونی بۆ بکە.
سێهەم: پلە بەرزکردنەوەو سەرە موچە لە هەموو عێراق وەستاوە (ئەوە قسەی تەیف سامی)ە چونکە یاسای بودجەمان نییە.
چوارەم: سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیاران تەیف سامی وتی سیولەمان نیەو کەسیش قەرزمان ناداتێ چونکە حکومەت کاربەڕێکەرە .
پێنجەم: موچەی ئەمساڵ کێشەی نابێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تا ئەوکاتەی پابەندییەکان جێ بەجێ دەکرێن .
شەشەم: ئەگەر لەگەڵ ترمپ تێکبچین ئەوا باری ئابوریمان زۆر خراپ دەبێت.
