سەرۆک بارزانى: ئەركی ڕێكخراوی قوتابیان و لاوانە پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی بن

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 73یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا رۆڵی مێژوویی ئەو رێکخراوەی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا بەرز نرخاند.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازێت.

لە بەشێکی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و راپەڕین و قۆناغەکانی دیکەدا، بووەتە شوێنی پەروەردەکردنی خەباتگێڕان و نیشتیمانپەروەران و کادری بەتوانا. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، رۆڵی شایستەیان لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییان داوە.

سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: "ئەرکی رێکخراوی قوتابیان و لاوانە لە هەموو بارودۆخ و قۆناغێکدا پابەندی بەها بەرزەکانی رێبازی کوردایەتی بن و لە رێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و بڕوابەخۆبوونی نەتەوەیی لەناو کۆمەڵگادا، خزمەتی ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار