سۆمۆ: هەولێرو بەغدا کار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکرنی نەوت دەکەن

7 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، لایەنە باڵاکانی حکومەتیان ئاگادارکردووەتەوە کە هەنگاوەکانیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن،  بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا چاوەڕێی وەڵامین لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە
عەلی نزار شەتری دەڵێت، ئەو رێککەوتنەی کراوە یەکێکە لە باشترینەکان و بەدڵنیاییەوە درێژ دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژانە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێت و نەوتەکەش دەگاتە بازاڕەکانی ئەورووپا و ئەمریکا.

رۆژى 25ی کانوونی یەکەمی 2025 هەر سێ لایەنی حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بڕیاریان دا رێککەوتنەکەی نێوانیان تاوەکو کۆتایی مانگی سێی ئەم ساڵ درێژبکەنەوە.

بەگوێرەى رێککەوتنى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، بڕى 16 دۆلار بۆ تێچووى دەرهێنان و گواستنەوەى نەوت دیاریکراوە کە بدرێتە کۆمپانیاکانى نەوت، بەڵام لەبرى پارە نەوتیان بە نرخى رۆژ پێدەدرێ تاوەکو کۆمپانیایەکی راوێژکاری (وود مکێنزی) بابەتەکە یەکلایی دەکاتەوە، بڕیارە کۆمپانیای وود مکێنزی تاوەکو کۆتایی مانگی سێی ئەم ساڵ کارەکانی تەواو دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار