مارکۆ رۆبیۆ: کۆبوونەوەم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی مێژووی بوو
8 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ترەمپ داوای راگرتنی شەڕی کردووە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا مێژووی بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەڕ رابگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانن داعش بگوازنەوە و هەسەدە و حکومەتی سوریا یەکبخەن.
رۆبیۆ ئەوەشی خستەڕوو، هەر چەند کارێکی قورس بێت، پێویستە رێککەوتنی نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی سوریا جێبەجێ بکرێت.
راشیگەیاند، لەگەڵ درووز و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتەکانی سوریا دەبێت رێککەوتن بکرێت.
*باسی لێدانی ئێران ناكەم، چونكە سەرۆك ترەمپ وتی رێگەی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت.
*كوشنەرو ویتكۆف بەنیازی ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگن لەبارەی ئێران و چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەو كۆبوونەوانە دەكەین.
*بوونمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو زامنكردنی سەرچاوەو توانای پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بۆسەر هێزەكانمان.
*راپۆرتی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە ژەهراویكردنی (ئەلێكسی ناڤالنی) كەسایەتی ئۆپۆزسۆنی روسیا نیگەرانكەرەو، هیچ هۆكارێكم نییە بۆ ئەوەی گومان لەو راپۆرتە بكەم.
*پێشكەوتنی باش بەدیدەهێنین لە دانوستانەكانی تایبەت بە گرینلاند.
*كۆبوونەوەكەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریاو فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) مێژووی بوو.
*سەرۆك ترەمپ داوای راگرتنی شەڕی كردووە لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی بتوانین گیراوانی داعش بگوازینەوەو هێزەكانی (هەسەدە)و حكومەت یەكبخەین.
* زۆر گرنگ بوو گیراوانی داعش لە سوریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.
* پێویستە رێككەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی سوریاو كورد جێبەجێ بكرێت و ئەمەش ئاسان نییە.
*پێویستە لەگەڵ دروز و بەدەوییەكان و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی تری سوریا رێككەوتن بكرێت.
