لویس سۆریانۆ دوو گوێدرێژ دەکاتە کتێبخانە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی - هەرێم جەعفەر

لویس سۆریانۆ ئەو مامۆستا ئیسپانییەیە، بۆ ئەوەی فێرخوازەکانی لە گوند و شارۆچکەکانی وڵاتی کۆڵۆمبیا بتوانن کتێب بخوێنەوە، دوو گوێدرێژ دەکاتە کتێبخانە.
ئەلفا و بێتۆ ناوی ئەو دوو گوێدرێژەن کە ئێستا ڕۆڵی کتێبخانەی گەڕۆک دەبین لە کۆڵۆمبیا. سۆریانۆ بارپشت و کورتانی دوو هاوسەفەرەکەی بەجۆرێک دروست کردوە کە شیاو بن بۆ هەڵگرتنی چەندین کتێب.
ئەو مامۆستایە سەبارەت بەو کارەی بە بی بی سی ووت "منداڵەکان زیاتر تێدەگەن کاتێک کتێبێک هەڵدەبژێرن". سەرسوڕماوی و خەیاڵەکانیان تێکەڵ دەبێت، ئەوان تەنها بە بینینی کتێبەکان دەستدەکەن بە پێکەنین پێکەوە.
سۆریانۆ سێ هەزار کتێبی کۆکردۆتەوە و لە ئێستاشدا هەزار و ٧٠٠ کتێب بە لادێکاندا بڵاودەکاتەوە.
بە بیانووی ئەوەی کە ئەو مامۆستایە قسە بۆ جووتیاران دەکات و هانیان دەدات بۆ کاری خراپە، میلیشایی دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیە ناوبراو دەستگیر دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک ئازادی دەکەن و پێی دەڵێن، دەبێت ووریا بێت کە چی بڵاودەکاتەوە.
لەبەر هەژاری و نەداری زۆرێک لە فێرخوازان تەنها تا قۆناغێکی دیاریکراو دەتوانن بخوێن، بەڵام سۆریانۆ نەیهێشتوە ئەو منداڵە هەژارانە لە خوێندنەوە و فێربوون بێ بەش بن و بەردەوام کتێبی نوێ و چیرۆکی سەرنج ڕاکێشیان بۆ دەبات.
ماوەی ٢٠ ساڵە ئەو مامۆستایە لەو کارەی بەردەوامە و فێرخوازی هەیە ئێستا لە کتێبخانە کاردەکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار