دراوێکی نوێی ڕووسیا وێنەی گۆڵپارێزێکی لەسەرە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی - هەرێم جەعفەر

ڕەنگە بۆمان نامۆبێت کە بیر لە دراوێک بکەینەوە لە جیاتی وێنەی کەسایەتیەکی سیاسی، گۆڵپارێزێکی تۆپی پێی لەسەر نەخشێندرا بێت.

ڕووسیا نیازی هەیە دراوێک تایبەت بە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی لە وڵاتەکەی بڵاوبکاتەوە کە لە پلاستیک پێکهاتوە و نرخی ١٠٠ ڕۆپلی ڕووسیە کە دەکاتە ١.٦٣ دۆلار.

دراوەکە کە بڕیارە ٢٠ ملیۆن دانەی لێ چاپ بکرێت لە لایەن بانکی ناوەندی ڕووسیاوە، وێنەی ئیڤانۆڤیچ یاشین، گۆڵپارێزی ئەفسانەی ڕووسەکان لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی لەسەرە.

ئەو گۆڵپارێزە بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان لە لایەن ڕووسەکانەوە سەیر دەکرێت و نازناوی "جاڵجاڵۆکەی ڕەش" و "پڵنگی ڕەشی" لێندراوە.

جێی باسە یاشین لە ساڵی ١٩٩٠ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە ڕووسیا کۆچی دوای کرد، بەڵام لای ڕووسەکان وەک ئەفسانە ماوەتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار