کاوە ڕەش، بەریتانیا هەڵبژاردنی پێش وەختەی پارلەمانیی ئەم جارەی بەریتانییەکان، زیاتر لەڕاپرسی دەچوو، لەسەر پرسی برێکزت، نەک هەڵبژاردنی گشتی. هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵبژاردنەش، دیسانەوە گرێ دراوی پرسی مشتومڕی سێ ساڵەی دەرچون و دەرنەچونی بەریتانیا بوو لەیەکییەتی ئەوروپا. سەرۆکی کامپەینی دەرچونی بەریتانییەکان لەیەکییەتی ئەوروپا، کەئەو کات بۆریس جۆنسن بوو، توانی ڕاپرسییەکە لەقازانجی بەرەی دەرچون سەربکەوێنێ. دواتریش کەچانسی پۆستی سەرۆک وەزیرانی مۆسگەر کرد، بڕیاڕی دا ئەو پرسە کۆتای پێ بهێنێ، بەوەی شەمەندۆفێری ڕیفراندۆم بگەیەنێتە دوا وێستگە. بەڵام بەشێک لەئەندام پارلەمانی پارتەکەی یاخی بون و دەنگیان دژی بڕیاڕو کارەکانی سەرۆک وەزیران دەددا لەپارلەمان، بەمەش کارەکانی بەرەوپێش چونی سەرۆک وەزیران و حوکمەتەکەی کەوتبونە دۆخی چەق بەستنەوە. واتا پارلەمانێکی هەڵواسراو هاتبوە گۆڕی، تەواوای هەنگاوەکانی بەرەوپێش چونی ووڵاتی ڕاگرتبوو. سەرئەنجام بڕیاڕی هەڵبژاردنی پێش وەختە پەسەند کرا. لەهەڵبژاردنێکی شەفاف و بێگەردا پارتی پارێزگاران کەماوەی دەساڵە فەرمانڕەوایە، جارێکی دیکە توانی دەسەڵات بگرێتەوە دەست بۆ ماوەی پێنج. ساڵی داهاتوو، بەزۆرینەیەکی بێ بەربەست لەپارلەماندا. لەوەتەی ساڵانی هەشتاکانەوەو لەسەردەمی مارگرێت تاچەرەوە، بۆ یەکەم جارە ژمارەی کورسییەکانی پارتی پارێزگاران بگاتە ٣٦٥ کورسی. تەنها لەو هەڵبژاردنەدا توانیوەتی ٤٧ کورسی زیاتر مسۆگەر بکات. بۆریس جۆنسنی سەرکردەی پارتەکە، ئەوسەرکەوتنەی بەمێژووی وەسفکر بۆ خۆی پارتەکەی. لەبەرامبەردا پارتی کار بەسەرۆکاتی جێرمی کۆربین، ٥٩کورسی لەدەستدا، سەرۆکی پارتی کار، دڵتەنگی و نیگەرانی خۆی نیشاندا بەو دەرئەنجامە. لەلایەکی دیکەوە بەشێکی ئەو پارتانەی دژی دەرچونی بەریتانیایە بوون لەیەکییەتی ئەوروپا، ژمارەی کورسییەکانیان کەمی کرد، جگە لەپارتی نیشتمانی سکۆتلەندی . لیبڕال دێموکراتی بەریتانیا بەدروشمی هەڵوەشاندنەوەو ڕاگرتنی دەرئەنجامی ڕاپرسی چوبوە ئەو دەنگدانەوە، تەنانەت سەرۆکی پارتەکە نەیتوانی کورسیەکەی خۆی مسۆگەر بکاتەوە. پارتی DUP کەهاوپەیمانی حوکمەتەکەی بۆریس جۆنسن بون و ئەوانیش دژی حوکمەت دەنگیاندا بوو، لەم هەڵبژاردنە شکستیان هێناو دوو کورسیان لەدەستدا. لەو هەڵبژاردنەدا جارێکی دیکە بەریتانییەکان دووپاتیان کردەوە کەوئەوان دەیانەوێ ئەنجامی ڕاپرسیەکەیان جێبەجێ بکرێت. بەشێکی زۆریان بێزار بون لەو مشتومڕە توندانەی نێو پارلەمان لەسێ ساڵی ڕابردودا کەهیچ ئەنجامێکیان نەبووە. پارتی پارێزگاران لەماوەی دەساڵی ڕابردودا توانیوەتی ڕێژەی بێ‌کاری بۆ نزمترین ئاست لەمێژووی بەریتانیادا بهێنێتە خوارەوە. لەگەڵ ئەوەش کرێی کاتژمێرەکانی کارکردنی بەرزکردۆتەوەو بڕیارە زیاتریشی بکات. یەکئک لەبڕیاڕو بەرنامەکانی پارتی پارێزگاران پرسی کۆچبەرانی ئەورپی و دەرەوەی یەکییەتی ئەوروپایە. بڕیارە پرۆسەی پێدانی فیزای کار بەوانەی کاراماو شارەزاو لێهاتون و پێویستن بۆ کەرتەکانی ووڵات خێرا بکات. لەگەڵ ئەوەش هاوشێوەی ئۆسترالیا، سیستەمی وەرگرتنی پەنابەران پەیڕەو دەکات. ئەوەی لە٢٤ کاتژێردا ڕوویدا هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجانەمەکەی بوو. هەرلەو ماوەیەدا سەرۆکی پارتی کۆنسەرڤاتیڤ چوە دیداری شاژنی ووڵات بۆ پێدانی متمانە بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حوکمەتەکەی بڕیارە ئەمڕۆ بۆریس جۆنس لەگەڵ تەواوی ئەندامە دەرچوەکان کۆبێتەوە. ڕۆژی دووشەممە ئامادەکاری دەکرێ لە بینای پارلەمان بۆ سوێند خوارنی ئەندامانی نوێ. سئ شەممە تەواوی ئەندامانی پارلەمان سوێند دەخۆن.١٩ دیسەمبەر شاژن بەفەرمی خولی نوێی پارلەمانی بەگوتارێک دەکاتەوە. پێ دەچێ بەرلەهاتنی سەری ساڵی نوێش پرسی برێکزت کۆتای پێ بهێندرێت و لەلایەن پارلەمانەوە بەتەواوی تێپەڕێندرێت هەربۆیە وەک دیاریەکی کریسمس ٢٠ی دیسمبەر جارێکی دیکە ڕێککەوتن نامەکەی بۆریس جۆنس لەسەر پرسی جیابونەوە دێتە پارلەمان و تئدەپەڕێندرێت. لەو هەڵبژاردنەدا چوار کورد بەربژێر بوون ،بەڵام دوو کورد سەرکەوتن کەیەکێکیان، نەدیم زەهاوی بوو، کەجارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە، هەروەها فڕیاڵ کلارک، توانی کورسیەک بۆ پارتی کار مسۆگەر بکات. هەرچەندە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا، زۆر پەیوەست نیە بەوەی کام پارت دەسەڵاتدارە، بەڵام زۆربەی کوردەکانی بەریتانیا خۆیان بەنزیک تر لەپارتی کار دەزان، هەربۆیە ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زۆرجار دەنگ دەدەن بە پارتی کار.
هاوڵاتى، شاناز حەسەن فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم له‌باره‌ى ناشه‌رعى بوونى هاتوچۆى سه‌رنشینانى ژن به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى به‌ته‌نها کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، چالاکوانان به‌هه‌وڵ بۆ سنوردارکردنى ئازادى ژنان ناوى ده‌به‌ن. به‌پێی فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا، هاتوچۆى ژنان به‌ته‌نها به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان ناشه‌رعییه، هه‌روه‌ها پێویسته ژن به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێرى نامه‌حره‌م و تاکسى ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیابێت بۆ کارێکى زۆر پێویست و زه‌رورییە. فه‌تواکه هه‌رزوو کاردانه‌وه‌ى خێراى لێکه‌وته‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان وه‌ڵامى فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هەرێمی دایه‌وه‌و داوایان لێده‌کات به‌رپرسانه‌تر فه‌توا بده‌ن. رۆڵ و پێگه‌ى خۆى بۆ هاوژیانى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و یه‌کسانى ته‌رخانبکات و له‌وروژاندنى ئه‌م جۆره بابه‌تانه خۆى به‌دووربگرێت. هەندێک لە رێکخراوەکانی ژنان بەتوندی دژی ئەم فەتوایە هەڵوێستیان وەرگرتوەو دەڵێن ئەوان چارەکە سەدەیەکە خەبات دەکەن بۆ بەرەوپیشتبردنی دۆسیەی ژنان بەڵام ئەم فەتوایە پرسی ژنان دەگەڕێنێتەوە دواوە. ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕیاره‌ى لیژنه‌ى فه‌توا دوره له‌ئاداب و ئاکارى ره‌وشتى کورده‌وارى، نه‌ک ته‌نیا شکۆى ژن به‌ڵکو شکۆى برا شۆفێره‌کانیش ده‌کاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه«. وتیشى «ژن هه‌ر له‌کۆنه‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى وه‌ک پیاو کارى کردووه‌و له‌ده‌ره‌وه بووه، بۆیه پێویسته به‌هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه بکه‌ن و پێگه‌و مافى ژن له‌به‌رچاو بگیرێت». ئه‌مه‌ل جه‌لال باسى له‌وه‌کرد ئه‌و بڕیاره ئه‌وه ده‌رده‌خات که ژنان له‌شه‌واندا بڕۆنه ناو هه‌ر ئوتۆمبێلێکه‌وه رووبه‌ڕووى هێرش ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه ئازاردانى برا شۆفێره‌کانیشه، که له‌دواى ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریه، تازه بیر له‌جیاکارى و زیادکردنى جیاکارى بکرێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه بڕیاره‌که کاریگه‌رى نابێت، «چونکه پێچه‌وانه‌ى هێڵه گشتیه‌کانه که له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا به‌زه‌قى جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه کار بۆ لابردنى ئه‌و جیاکاریانه بکرێت که‌هه‌یه، نه‌ک سنور بۆ ئه‌و ئازادیانه‌ش دابنرێت که‌ئێستا هه‌یه‌و له‌پلانى چوار ساڵى خۆشمان‌دا به‌ڕوونى ئه‌وه باس کراوه‌و هیچ جیاکاریه‌ک نه‌هێڵدرێت». فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ته‌نها له‌چه‌ند حاڵه‌تێکدا هاتوچۆى ژنانى به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى قه‌ده‌غه‌کردووه، له‌چه‌ند حاڵه‌تێکى دیکه‌دا به‌ئاسایی ده‌زانێت که‌ژنان به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى هاتوچۆ بکه‌ن. پۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هیچ فتوایه‌کمان بێ بنه‌ما نیه‌و بێگومان ئه‌و پرسیارانه‌یش دێنه لقه‌کانمانه‌وه پرسیارى خه‌ڵکن، له‌وێوه بۆ ئێمه به‌زرده‌کرێنه‌وه که‌بابه‌تى ته‌حه‌روش و ده‌ستدێژى که‌ڕوویداوه«. وتیشى «به ناجائیز (نابەجێ)مان زانیوه، که‌ئافره‌تێک سه‌ربکه‌وێت به‌ته‌نها بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار له‌ته‌ک شۆفێرێکى نامه‌حره‌م، به ناجائیزمان زانیوه به‌بێ زه‌روره‌ت و حاڵه‌تى پێویست ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌شه‌ودا له‌ته‌ک نامه‌حره‌مى خۆى سه‌ربکه‌وێت». سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا هەروەها وتی «ئه‌گه‌رنا له‌شه‌ش حاڵه‌تى تردا نووسیومانه له‌فه‌تواکه‌دا که‌دروسته ئافره‌ت سوارى تاکسى ببێت و هیچ گرفتێکى تیادا نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژدا بێت و یان له‌شه‌ودا بێت و بۆ کارى زۆر پێویست بێت، یان له‌ته‌ک مه‌حره‌مى خۆى بێت، یان له‌ته‌ک ئافره‌تێکى تردا تاکسى بگرن». حه‌سه‌ن موفتى ده‌ڵێت، کەئه‌وان رێز له‌ڕاى خه‌ڵکێکى ناڕازى ده‌گرن، وتیشی «به‌ڵام داواکارین ئه‌وانیش رێز له‌زۆرینه‌ى ره‌هاى خه‌ڵکى موسوڵمانانى کوردستان بگرن، که‌ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ته‌مسیلى ده‌کات». ئێمه فتوامان بۆ که‌سى موسوڵمان داوه، نه بۆ مه‌سیحى و نه ئێزیدى یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کى تر‌ى کوردستان نه‌داوه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ده‌گرن، زۆربه‌ى زۆریان ناپابه‌ندن به‌ئاینى ئیسلام و چاویان به‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه ئه‌وانه که‌یفى خۆیانه هەروەها وتی «ئێمه فتوامان بۆ که‌سى موسوڵمان داوه، نه بۆ مه‌سیحى و نه ئێزیدى یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کى تر‌ى کوردستان نه‌داوه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ده‌گرن، زۆربه‌ى زۆریان ناپابه‌ندن به‌ئاینى ئیسلام و چاویان به‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه ئه‌وانه که‌یفى خۆیانه«. ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا له‌هه‌رێم تائێستا زیاتر له (200) فه‌تواى داوه، که‌به‌شێکیان کاردانه‌وه‌یان لێکه‌وتووه‌ته‌وه. حه‌سه‌ن موفتى وتى «ئه‌م فتوایه له‌شکۆى ئافره‌ت زیادده‌کات، خه‌ڵکێک هه‌یه بیه‌وێت که‌سابه‌ت بکات به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه، بیه‌وێت به‌لاڕێیاندا به‌رێت، کە له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نیه، بۆیه نایه‌وێت و دژایه‌تى ده‌کات». هەروەها وتی «وڵات شامى شه‌ریف نیه‌و شۆفێره ته‌کسیه‌کان که‌سى موسوڵمان و باشیان تێدایه‌و که‌سى خراپیشیان تێدایه که‌ئیستیغلالى پیشه‌ى پیرۆزى تاکسى کردوه بۆ کارى ناڕه‌وا». له‌پاڵ ئه‌و کاردانه‌وه‌یەى له‌باره‌ى فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا دروستبووه، گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌که‌وه کارى تاکسى رێکبخاته‌وه، کە وادەکات حاڵەتەکانی توندوتیژی و سەرپێچی بەرامبەر بەسەرنشینان بەتایبەتی ئافرەتان کەمبێتەوە، چونکە تاکسیەکان دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە. سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «دروستکردنى وێستگه‌ى تاکسى، زۆر گرنگه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسى له‌هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تیش ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى ئێمه که‌فۆرمى تایبه‌تى شۆفێر له‌سێ شوێن هه‌ڵواسراوه‌و ژماره‌ى په‌یوه‌ندى هێڵى گه‌رمى و ئاسایش و توندوتیژى دژى ژنانى تێدایه و رێگرى ده‌کات له‌هه‌ر هه‌ڵوێستیکى شوفێره‌که‌و سه‌رنشینه‌که‌ش». وتیشى»پێویسته په‌یمانگایه‌ک بۆ پێگه‌یاندنى شۆفێرى تاکسى نمونه‌یى بکرێته‌وه«. رێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکوانان له‌هه‌وڵدان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى فتواکه‌و داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن وه‌ک لایه‌نى به‌رپرس و په‌پوه‌ندیدار ئه‌و فتوایه ره‌تبکاته‌وه و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کیان بۆ حکومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌کان داناوه که کاردانه‌وه‌یان نه‌بێت خۆپیشاندان ده‌که‌ن. به‌هار عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى رێکخراوى ئێمه بۆکارى ژنان له‌شارى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ژنانى کوردستان له‌ماوه‌ى (25) ساڵى رابردوو هه‌نگاوى گه‌وره‌یان ناوه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون، بۆیه ناکرێت به‌فتوایه‌کى له‌و شێوه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ژنان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستمان به‌لیژنه‌ى فتوا هه‌ر نیه، چونکه ئێمه هه‌رێمێکى ئیسلامى نین و پێویستمان به‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى دادگاوه کاره‌کانمان رێکخه‌ین نه‌ک به‌فتوایه‌ک». باسى له‌وه‌کرد تا پێنجشه‌ممه، چاوه‌ڕوان ده‌بین تابزانین حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چ هه‌ڵوێستێکیان ده‌بێت و وتى» که هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو، رۆژى پێنجشه‌ممه له‌هه‌ولێرو سلێمانى خۆپیشاندان ده‌که‌ین دژى فتواکه‌و ره‌تکردنه‌وه‌ى».
راپۆرتی: میدڵ ئیست ئای وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا هەینی رابردوو بەفەرمی پارتە نوێیەکەی راگەیاند بەناوی «پارتی ئایندە» لەوتارێکی جۆش و خرۆشدا کەباسی پێویستی چەسپاندنی دەستورێکی نوێی دیموکراتی کرد لەتورکیا بەپشتبەستن بەئازادی و مافی یەکسان. داودئۆغلۆ کە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لەپارتی دەسەڵات - پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئەکەپە) - کشایەوە، باسی بنەماکانی پارتەکەی کرد کە لەسەر بیری لیبراڵیزم (ئازادیخوازی) بنیادنراوەو رێز لە دابونەریتە جیاوازەکان، ئازادی رۆژنامەگەری، فرەیی (نەژاد و ئاین)، پلوڕالیزم (چەندایەتی، بنکە فراوانی لەدەسەڵاتدا)، ئابوری بازاڕی ئازاد‌و عەلمانییەت دەگرێت لەگەڵ ئازادییەکی فرەیی ئایینی. نەیارەکەی ئەردۆغان لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا بەڵێنیدا کەخوێندن بەزمـــــانی دایک نەک هەر بەتورکی؛ بەڵکو بەکوردی و زمانەکانی دیکەش بخوێنرێت «ئەزمونی مێژوویی و پێکهاتەی ئیستای وڵاتەکەمانتان بیربێت، ئێمە بەرگری لەسیستەمێکی پەرلەمانی دەکەین کەبێبەری بێت لەهەر جۆرە دەستبەسەرداگرتنێک»، داودئۆغلۆ لەوتارەکەی لەئەنقەرە وای وت. تورکیا لەسیستەمی پەرلەمانیتارییەوە گۆڕا بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی دوای ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتەکەیەوە پشتگیری دەکرا. داوادئۆغلۆ باسی لەوەکرد کە «سیستەمی ئێستا گەشتووە بە ناچوستی جدی و کێشەی متمانەی هەیە لەگەڵ رووخانێکی گەورە لەستانداردی دیموکراسیماندا، دەبێت دەستوور لەسەرەتاوە بنووسرێتەوە لەگەڵ زۆرترین بەشداری لایەنە جیاوازەکان». ئازادی رۆژنامەگەری نەهێشتنی گرتنی کوێرانەی رۆژنامەنووسان یەکێکی ترە لەکارە سەرەکییەکانی پارتی ئایندە. «ئازادی رۆژنامەوانی پیویستییەکی بنەڕەتی کۆمەڵگەکەمانە، دەستبەسەرداگرتنی رۆژنامەوانی توانستی زرنگی و رۆشنبیریمان سنوردار دەکات. ئێمە وڵاتێک دروستدەکەین کەتێیدا رۆژنامەنووسان رووبەڕووی دادگایی کردنی هەڕەمەکی نەبنەوە»، داودئۆغلۆ وای وت. هاوپەیمانیەتیەکی فرە بێجگە لەسیاسی و پەرلەمانتارەکانی پێشووی ئەکەپە، (١٥٤) دامەزرێنەرەکەی پارتی ئایندە ئەندامانی کەمینەی یۆنانی، ئەرمەنی، ئاشوری، هەروەها ئیسلامی و ئابورییە ئازادیخوازەکانی تێدایەو لەسەدا (30%) بریتین لەئافرەت. داودئۆغلۆ لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا بەڵێنیدا کەپشتگیری پێشنیارە یاساکان سەبارەت بەدامەزراندنی سیستەمێکی خوێندنی گشتی بکات کەتێیدا خوێندن بەزمانی دایک بێت نەک هەر بەتورکی، بەڵکو بەکوردی و زمانە کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکەش بخوێنرێت. لێکترازان لەمانگی رابردوودا ئەردۆغان و داودئۆغلۆ لەدیبەتێکی گەرمدا خۆیان بینیوە لەسەر چارەنوسی زانکۆی ناحکومی سەهر کە بەتەواوی لەکارخراوە دوای ئەوەی هەژمارە بانکییەکانی بەهۆی قەرزەوە سڕکراوە. ئەردۆغان داودئۆغلۆو نزیکەکانی تۆمەتبارکرد بەپێدانی زەوی بەشیوەیکی ناشەرعی بەزانکۆی سەهر کەئەو زانکۆیە سەر بەداودئۆغلۆیە. بەرپرسانی زانکۆکە بە «میدڵ ئیست ئای»یان وت کەگومان دەکەن سیاسەت رۆڵی گێڕابێت لەسەرکوتکردنەکەی دژیان. لەهەڵمەتێکدا بۆ رێگەگرتن لەدروستبوونی پارتێکی رکابەر، راپۆرتە هەواڵییەکان باسیان لەوەدەکرد ئەردۆغان هەفتەی رابردوو شاندێکی باڵای بەرپرسانی پێشووی ئەپەکەی ناردبێت بۆ لای داودئۆغلۆ تا ڕازی بکەن پارتەکەی رانەگەیەنێت، بەڵام داودئۆغلۆ رەتیکردوەتەوە. ئەردۆغان هەفتەی رابردوو شاندێکی باڵای بەرپرسانی پێشووی ئەپەکەی ناردووە بۆ لای داودئۆغلۆ تا ڕازی بکەن پارتەکەی رانەگەیەنێت، بەڵام داودئۆغلۆ رەتیکردوەتەوە گومان و پرسیار هەیە لەسەر ئەوەی ئاخۆی پارتە نوێیەکەی داودئۆغلۆ سەرکەوتوو بێت لەڕاپرسییەکدا کە لەنێوان (٢٠-٢٦)ی تشرینی یەکەم ئەنجامدراوە دەریدەخات کەتەنها لەسەدا (٧٤%)ی دەنگدەرانی ئەکەپە، وتوویانە «دڵسۆزن» بۆ ئەردۆغان کەئەمەش مانای ئەوەیە ئەوەی دەمێنێتەوە رەنگە لەلایەن پارتێکی ترەوە قایل بکرێن. راپرسییەکی تر کە لەلایەن کۆمپانیایەکی راوێژکاری تورکیاوە ئەنجامدراوە لە نیوان (٢-٩)ی تشرینی دووەم لەنیوان (٢٥٣٥) کەسدا، دەریدەخات کەئەو پارتەی لەلایەن داودئۆغلۆ دروستدەکرێت دەتوانێت لەسەدا (٦%)ی کۆی دەنگەکانی تورکیا بەدەستبهێنێت. لەکاتێکدا لەسەدا (١١%)ی بەشداربووانی راپرسییەکە وتیوویانە کاتێک بڕیاردەدەن کەپارتەکە دادەمەزرێت. هەرچەندە هەندێک بڕوایان وایە بانگەشەکانی داودئۆغلۆ لەسەر ماف و ئازادی سەرنجی فراوان راناکیشێت بەلای خۆیدا، چونکە هیچ شتێکی نوێی نییە پێشکەشی بکات جگە لەئازادی خوێندن. «هیچ شتێکی نوێ نییە دەربارەی پارتی ئایندە»، جان سەلجوقی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای راوێژکاری توێژینەوەی ئابووری لەئەستەمبوڵ وا دەڵێت. «هەموان، بەئەردۆغانیشەوە، باسی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن. بێجگە لە پەیامە بەهێزەکەی دەربارەی خوێندنی کوردی، من هیچ شتێکی نوێ نابینم». سەلجوقی پێیوایە هیچ یەکێک لەدامەزرێنەرانی پارتەکە سەرنجی دەنگدەران راناکێشن. «بەپشت بەستن بەتوێژینەوەکەمان دەتوانم پێتان بڵێم کە لەسەدا (١٥-٢٠)ی دەنگدەرانی تورکیا هەیە کە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێن. جا پارتەکەی داودئۆغلۆ بێت یان پارتی سەرکی ئۆپۆزسیۆن، جەهەپە، بێت کەئەم بەرەیە بەلای خۆیدا راکێشێت، جارێ نازانین؟». هەندێک دەنگۆ هەیە لەسەرئەوەی داودئۆغلۆ هەوڵی سەرۆکایەتی دەدات لەهەڵبژاردنی (٢٠٢٣)دا بەڵام سەلجوقی وتی کەجارێ زۆر زووە باسی ئەوە بکرێت دەنگدەرانی ئەکەپە لەئەردۆغان بکشێنەوەو نکۆڵی لێبکەن لەخولی یەکەمدا. مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو داودئۆغلۆو هاوپەیمانەکانی دەستیان لەئەکەپە کیشایەوە، بەمەش پێش دەرئەنجامی پرۆسەی دەرکردنە فەرمییەکە کەوتن کە لەلایەن لیژنەی راپەڕاندنی پارتەکەوە دەستی پێ‌کرد لەچەند مانگی رابردوودا. سەرۆک وەزیرانی پیشوو وتی کە لەوکاتەی بەرنامەکەی راگەیاندووە لەنیسانی ئەمساڵەوە، بەرەکەی هەوڵیداوە رەخنە بگرێت لەنێو پارتەکەدا (پارتی ئەکەپە) لەسەر شکستی رێنماییە حکومییەکان تایبەت بەگەندەڵی، مافە دیموکراسی و ئازادییەکان.
هاوڵاتى، رێناس بەرزان کەرتی تایبەت پڕۆژەی تاوەرێک پێشکه‌شی حکومەت دەکات بۆ جوانکردنى شارى که‌لارى مه‌ڵبه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بەڵام حکومەت کەرەستەی تاوەرەکە بەموڵکی خۆی دەزانێت و رێگە بەپڕۆژەکە نادات. پڕۆژەکە لەلایەن په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له‌که‌لار پێشکەش کراوە کە پەیمانگایەکی ئەهلیە، کە تێیدا تاوەرێکی ئاو کەدەکەوێتە نزیک روباری سیروان بگوێزنەوە بۆ شوێنیکی دیاری ناو شار بۆ ئەوەی وەکو تاوەرێک ببێت سومبولی شارەکە. تانکیەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی بەقەزابوونی کەلار کە نزیکەی نیو سەدە دەکات، لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوەوەو تائێستا هیچ سودێکی لێ نەبینراوە، بەڵام کاتێک پەیمانگاکە دەیەوێت بیکاتە پرۆژەیەکی نوێ، فەرمانگەی ئاوی کەلار دەستوەران دەکەن و دەڵێن موڵکی ئەوانە. خالید فایه‌ق راگری پەیمانگای تایبەتی کەلار که‌خاوەنى پرۆژەکەیە، ئاماژەی بەوەکردووە تاکە مەبەستیان له‌پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌که جوانکردنی شاری کەلار بووە. وتیشى «بیرۆکەی ئەم تاوەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کەهەموو جیهان هێمایان هەیە، چی لەسەر ئاستی شار یان وڵات، ئێمەش ویستمان پرۆژەیەک پێشکەش بکەین، کەگونجاو بێت بۆ جێبەجێکردن، بۆیە ئەو پرۆژەیەمان پێشکەشکرد.» باسى له‌وه‌شکرد، پرۆژەکە تەنها لەلایەن خۆیەوە نەبووە، بەڵکو لەلایەن خۆی و مامۆستایەک بەناوی بژار رەحمانەوە پێشکەشکراوە. خالید فایه‌ق روونیشیکرده‌وه «پرۆژەکە تەنکیەکی کۆنە وابزانم تەنکی ئاوە، چه‌ند ساڵێکە سودی لێوەرنەگیراوە، ئێمە وتمان بیگۆڕین و بیکەین بەناوی تاوەرێک بەناوی تاوەری خونچەی شار». دکتۆر خالید فایه‌ق و هاوکارەکەی لەکاتی پێشکەشکردنی ئەم پرۆژەیەدا داوایانکردووە کەشارەوانی ئەو پرۆژەیە لەئەستۆبگرێت و پاڵپشتیان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش شارەوانی پاڵپشتى خۆی راگەیاندووە بەشێوەی نووسراوی رەسمی، بەڵام فه‌رمانگه‌ى ئاو به‌پڕۆژه‌که رازى نییه. سامان ره‌حیم بەڕێوەبەری ئاوی گەرمیان به هاوڵاتى راگه‌یاند «مامۆستایەکی زانکۆ پرۆژەیەکی پێشکەشکردووە کەپرۆژەکەی بەمەبەستی جوانکردنی شاری کەلار بووە، کەبریتی بووە لەچاککردنی پاڵاوگەی ئاوی کەلار، کە بەتانکی ناوی دەبات، بەڵام خۆی پاڵاوگەیەو رەمزی فەرمانگەکەمانە». باسى له‌وه‌شکرد، مامۆستاکه بەبێ مۆڵه‌ت وەرگرتن لەئەوان پرۆژەکەى پێشکەشکردووه، لەکاتێکدا ئەوە رەمزی فەرمانگەکەی ئەوانە «پێش ئەوەی کەهەر دیزاینێک یان هەر پرۆژەیەک کەهی لایەنێکی تر بێت، دەبێت ئاماژە بەشوێنەکە بکەیت و رەزامەندی وەربگریت، بۆ ئەوەی بزانی ئەو پرۆژەیەی خۆیان بۆچی بەکاری دێنن؟ مەبەستیان چییە». سامان ره‌حیم دەڵێت «ناکرێت هێمای جێگایەک ببەیت و بیشێوێنێت و بۆ جێگایەکی تر بەکاری بهێنیت، ئەمە رەمزی فەرمانگەیەو پێویستە هەموو وێستگەیەک هەیبێت، بۆیە ناکرێت ئێمە هێماکەی خۆمان کەهی فەرمانگەی ئاوە بیدەین بەجێگایەکی تر «. ئەم پرۆژەیه یەکێکە لەپرۆژە پێشنیارکراوەکان کەساڵی پار لەیەکەمین کۆنفراسی گەشەپیدانی گەرمیان کە لەپەیمانگای تەکنیکی تایبەتی گەرمیان سازکرا، پێشکه‌شکرا. ئەکره‌م ساڵح بەڕێوەبەری شارەوانی کەلار به هاوڵاتى وت «ئێمە وەک شارەوانی بەنووسراوی رەسمی پاڵپشتی ئەو پرۆژەیه‌مان کردووە، بەڵام ئەوەی ئەوان داوایانکردووە رەمزی فەرمانگەی ئاوی گەرمیانەو پەیوەندی بەئێمەوە نیە». وتیشى «دیارە ئەوان رەزامەند نین و ئێمەش پێمان راگەیاندن کەئەوان رازی نین و خۆیان کاری لەسەردەکەن». په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له‌که‌لار هەفتەی رابردوو لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکەی کرد، خەڵکی لەمشتومڕی نێوان خۆیان و فەرمانەگی ئاو ئاگادارکردەوە. دەقی راگەیەنراوەکە بۆ رای گشتی گه‌رمیان په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له که‌لار له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستکردنی به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی زیاتری ناوچه‌که پارساڵ له‌ساڵیادی ئه‌نفالی ناوچه‌که‌و به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه یه‌که‌مین کۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی گه‌رمیانی ئه‌نجامدا که به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێکی حکومی و تایبەت و رێکخراوو ئه‌ندازیاران و پیشه‌وه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ‌و رۆشنیران و خه‌مخۆرانی ناوچه‌که به‌ڕێوه‌چوو.. و پاش ئه‌و پیشوازیه گه‌رمه له‌بیرۆکه‌ی کۆنفرانس و کۆی پڕۆژه پێشنیاره‌کان ئه‌مساڵ په‌یمانگه‌که‌مان هه‌نگاوێکی کرداری نا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی تاوه‌ری خونچه‌ی شار که‌چه‌ند لایه‌نیکی حکومی و تایبه‌ت ئاماده‌یی خۆیانیان ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێزان له‌سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی که‌لار هه‌نگاویان نا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و تانکییه که‌پێویسته بۆ دروستکردنی تاوه‌ری ناوبراو‌و داواکارییه‌که‌یان ره‌تکرایه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاوی که‌لاره‌وه که‌خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و تانکییه ئه‌کات، ئیمه لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌شداربووان ده‌که‌ین و سوپاسی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی که‌لار ده‌که‌ین بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنیان، به‌ڕای گشتی راده‌گه‌نین که‌ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته‌هۆی کوشتنی روحی داهێنان و پێشکه‌وتن له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هوێ به‌رده‌وام نه‌بوونی په‌یمانگه له‌و کۆنفرانسه له‌یاده‌کانی داهاتووی ئه‌نفالکردنی ناوچه‌که.. سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو لایه‌ک..
شاناز حه‌سه‌ن یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان داوا لە حکومەت دەکات روونکردنەوە بدات سەبارەت بەوانەی لەحکومەت مووچە وەردەگرن و لەحزب دەوام دەکەن، راشیگەیاند هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک مووچه وه‌ربگرێت و به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت بندیواره. عه‌بدوڵڵا سه‌عید، سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ک پشگیرییه‌ک بۆ هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، که له‌ئێستادا ده‌ستى پێکردووه، ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتى زانایان پشگیریى خۆمان دووپاتکرده‌وه«. یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان به‌ئه‌رکى حکومه‌تى دەزانێت رێکارى یاسایى بگرێته‌به‌رو داهات و پرۆژه‌و خه‌رجى و وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته‌کان شه‌فافتر بێت. عه‌بدوڵڵا سەعید وتی «هه‌ر کردارێک ببێته هۆکار بۆ دروستکردنى گه‌نده‌ڵى، ئاینى ئیسلام حه‌رامى کردووه، داگیرکردنى زه‌وى گشتى و مووچه‌ى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى، ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌شێوه‌یه‌گى گشتى و ره‌ها حه‌رامى کردووه رێگه‌ى پێنادات». وتیشى «بۆیه وه‌ک ئه‌رکى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى خۆمان پشتیوانى ئه‌و هه‌وڵانه ده‌که‌ین که‌دژى گه‌نده‌ڵین، ئه‌و که‌سانه‌ى له‌بوارى دارایى پسپۆرن باشتر ده‌توانن ئه‌و حاڵه‌تانه دیاریبکه‌ن، به‌ڵام به‌گشتى هه‌ر که‌سێک مووچه‌یه‌ک وه‌ربگرێت و به‌پێی مووچه‌که‌ى کار نه‌کات و به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت ئه‌وه به‌بندیوار ده‌ژمێردرێت، چونکه خه‌ڵکانێک هه‌ن مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناکه‌ن به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌کى یاسایى و به‌هیچ بیانویه‌ک». بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتى (٢٠٠) هەزار مووچەخۆر هەن کە لەسەر حکەمەوتن و دەوام ناکەن، مووچەخۆریش هەیە لەحکومەت مووچە وەردەگرێت بەڵام لەحزب دەوام دەکات. عەبدوڵا سەعید لەوبارەیەوە وتی «ئه‌و شوێنه‌ى که مووچه‌ى لێوه‌رده‌گریت ئازاده له‌کوێ کارت پێده‌کات، یان ئه‌رکت پێده‌سپێردرێت، بۆیه پێویسته حکومه‌ت روونکردنه‌وه‌ى زیاتر بدات که‌چۆن و به‌پێی چ به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌و که‌سه داده‌مه‌زرێنێت و له‌کوێ کاریان پێده‌کات، ئایا حکومه‌ت خۆى لێی ئاگاداره یان نا، به‌و پێیه بندیوار‌و یان حه‌رامه‌و حه‌لاڵیه‌کى دیاریده‌کرێت».
هاوڵاتى چه‌ند لایه‌نێکى شیعى به‌پشتیوانى کورد‌و سوننه له‌هه‌وڵدان محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ جێگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کاندید بکه‌ن، که‌چه‌ندین پۆستى باڵاى له‌کابینه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان هه‌بووه، له‌کاتێکدا خۆپیشانده‌ران داواى سه‌رۆک وه‌زیرانێکى سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن. محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەندامی حزبی دەعوە کەتازە دەستی لەکارکیشاوەتەوە، لەلایەن باڵەکەی ئێران لەعێراق پشتیوانی دەکرێت کەپێکدێن لەهەریەکە لەهادی عامری و نوری مالکی و گروپەکانی حەشدی شەعبی. له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ى ته‌واوبوونى ئه‌و (15) رۆژه‌ى له‌به‌رده‌م سه‌رۆک کۆماردایه بۆ راسپاردنى که‌سێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ، لایه‌نه‌کان کێبڕکێ له‌گه‌ڵ کاتدا ده‌که‌ن بۆ دروستکردنى کۆده‌نگى له‌سه‌ر که‌سێک که له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کان و شه‌قامه‌وه جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامرى و ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆکایه‌تى نورى مالیکى، له‌هه‌وڵى چڕوپڕدان بۆ ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رکرده له‌حزبى ده‌عوه‌و په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران کاندید بکه‌ن. دواى ماوه‌یه‌کى که‌م له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى کاندیدکردنى، سودانى له‌تویتێکدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى له‌حزبى ده‌عوه‌و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا راگه‌یاند، وه‌ک رێگه‌خۆشکردن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا. له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا که فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌ردانیان کردوون بۆ رازیبوون به کاندیدکردنى محه‌مه‌د شیاع سودانى، لایه‌نه کوردییه‌کانه که تائێستا ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ کاندیدێک بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ به هاوڵاتى راگه‌یاند «ئه‌و لایه‌نه شیعیانه ناوى سودانیان بۆ لایه‌نه کوردییه‌کان ته‌رحکردووه، سودانى جۆرێک له‌مه‌قبولیه‌تى هه‌یه له‌لاى کورد و سوننه، به‌و پێیه‌ى که‌سایه‌تییه‌کى پاکه‌و دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر نییه«. وتیشى «پێویسته لایه‌نه کوردییه‌کان به‌تایبه‌تى گروپى (15) کۆبنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى کورد یه‌ک هه‌ڵوێستى گشتگیریى هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه«. گروپى (15) پێکهاتوون له‌فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و پارتى، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، ئاینده، نه‌وه‌ى نوێ، هاوپه‌یمانى له‌په‌رله‌مانى عێراق. تائێستا ته‌نها فراکسیۆنى سائیرونى سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در به‌فه‌رمى کاندیدکردنى محه‌مه‌د شیاع سودانى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و جه‌خت له‌کاندیدکردنى که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ که له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى بێت ده‌که‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که. فراکسیۆنى سائیرون خاوه‌نى زۆرترین کورسییه له‌په‌رله‌مان و مانگى رابردوو له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆمار ده‌ستبه‌رداری کاندیدکردنى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران بوو، به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکرێت. سه‌باح ساعیدى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا کاندیدکردنى سودانى بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ره‌تکرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه «هه‌موو چاوه‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى کۆماره، که‌وه‌ک ره‌مزى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کان سه‌یر ده‌کرێت، خۆپیشانده‌ران هیواده‌خوازن که‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بێلایه‌ن بێت له‌و پرسه‌دا». ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه پێویسته سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو له‌به‌ره‌نجامى جموجۆڵى خه‌ڵک دیاری‌بکرێت نه‌ک جموجۆڵى سیاسییه‌کان، که هیچ به‌رهه‌مێکیان نه‌بووه جگه له‌شکست و گه‌نده‌ڵى. سه‌باح ساعیدى به‌رپرسیارێتى مێژوویى ئه‌م دۆخه‌ى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ستۆى سه‌رۆک کۆمار، که‌سێک کاندید بکات بۆ سه‌رۆک وه‌زیران که له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت. جگه له‌سائیرون، خۆپیشانده‌رانیش به‌توندى دژایه‌تى کاندیدکردنى سودانى ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌و چه‌ندین دروشمیان له‌دژى به‌رزکردووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ران شه‌وى هه‌ینى چه‌ندین وێنه‌ى سودانى و نورى مالیکیان پێکه‌وه به‌رزکرده‌وه‌و له‌سه‌رى نووسیویانه که سودانى سه‌ربه‌خۆ نییه‌و رازى نابن بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران کاندید بکرێت. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید وتى «له‌سیسته‌مى دیموکراسیدا حزبه‌کان کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیر دیاریده‌که‌ن، ئه‌و پۆسته نادرێته که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ ده‌ست له‌حزب و فراکسیۆنه‌که‌ى بکێشێته‌وه ده‌بێت داوا له‌فراکسیۆنه‌کانیش بکات هه‌مان کاربکه‌ن». محه‌مه‌د شیاع سودانى یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌کانى حزبى ده‌عوه‌و ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه به‌سه‌رۆکایه‌تى نورى مالیکى، ساڵى 2010 وه‌زیرى مافه‌کانى مرۆڤ بووه، له‌کابینه‌ى دووه‌مى مالیکیدا، دواتر کراوه‌ته سه‌رۆکى ده‌سته‌ى نیشتیمانى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى، پاشان کراوه‌ته وه‌زیرى کشتوکاڵ به‌وه‌کاله‌ت له‌ساڵى 2013، دواتر بووه سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى زیندانییه سیاسییه‌کان به‌وه‌کاله‌ت. سودانى هه‌روه‌ها چه‌ند پۆستێکى دیکه‌ى هه‌بووه، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بووه، پاشان به‌وه‌کاله‌ت پۆستى وه‌زیرى دارایی وه‌رگرتووه، دواتر بووه‌ته وه‌زیرى بازرگانى و پاشان پیشه‌سازى به‌وه‌کاله‌ت. به‌پێی ده‌ستور تا 17ى ئه‌م مانگه واده له‌به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقدایه بۆ دیاریکردنى که‌سێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ و راده‌ستکردنى ناوه‌که‌ى به‌په‌رله‌مانى عێراق تاده‌نگى له‌سه‌ر بدات. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى به هاوڵاتى راگه‌یاند، ئاڕاسته‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه یه‌کلایی بکرێته‌وه، به‌پێی رێکاره ده‌ستورییه‌که، نه‌ک که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆسته کاندیدبکرێت. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى کوردیشه‌وه، میران محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد «کورد ڤیتۆى له‌سه‌ر هیچ کاندیدێک نییه، ته‌نها مه‌رجى کورد ئه‌وه‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2020 بنێرێت، دژایه‌تى مافه‌کانى کورد به‌تایبه‌ت له‌ده‌ستوردا نه‌کات و په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانى کوردستان پله‌ى «ئینزار»ى داوه‌ته پڕۆژه‌یاساى چاکسازى و ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ى (21) رۆژدا په‌سه‌ندبکرێت، به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێکیش (200) هه‌زار بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایی هه‌یه که به‌پێی پڕۆژه‌که ده‌بێت لاببرێن. حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى ناردنى پڕۆژه‌یاساى چاکسازییه‌وه ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان پاڵپشتى یاسایى بکات تا بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى و ده‌رماڵه ناشایسته‌کان لاببات و بارگرانى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى که‌مبکاته‌وه. له‌هه‌رێمى کوردستان یه‌ک ملیۆن و (249) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه که‌مانگانه (881) ملیار دینار بۆ پێدانى موچه‌کانیان ته‌رخانده‌کرێت، حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه بارگرانى دارایى له‌سه‌ر که‌مببێته‌وه‌و موچه‌و ده‌رماڵه ناشایسته‌کان ببڕدرێت. بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانى کوردستان پڕۆژه‌یاساى چاکسازى بۆ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌کان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ بکات و پرۆژه‌که‌ش پله‌ى «ئینزار»ی پێدراوه تا له‌ماوه‌ى (21) رۆژدا یه‌کلابکرێته‌وه‌و حکومه‌تیش په‌له‌یه‌تى له‌په‌سه‌ندکردنى. حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو پڕۆژه‌یاساى چاکسازى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کردووه که‌تێیدا داواى کردووه ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێکبخرێته‌وه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات (200) هه‌زار بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌و ده‌بێت حکومه‌ت چاره‌سه‌رى بکات. شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو له (18)ى شوباتى 2019 که‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى په‌رله‌مان بووه فراکسیۆنه‌که‌یان پرۆژه‌یاساى چاکسازییان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش ناردوویانه بۆ حکومه‌ت تا بۆچوونى خۆیانى له‌سه‌ربده‌ن. وتیشى «له‌ناو پڕۆژه‌که‌ى حکومه‌تدا باسى ئه‌وه نه‌کراوه که‌موچه‌ى خانه‌نشینى نابێت له (400) هه‌زار دینار که‌متر بێت، هه‌رچه‌نده خولى پێشوو حکومه‌ت ئاماده‌بوو بیکاته (300) هه‌زار دینار، باسى موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کانى فه‌رمانبه‌رانیش نه‌کراوه که‌ده‌بێت حکومه‌ت حساب بانکیان بۆ بکاته‌وه‌و پاره‌که بخاته‌سه‌ر هه‌ژماره‌که‌یان تاقه‌رزى کاره‌باو پێشینه‌و.. هتد بدرێته‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه«. زۆرینه‌ى بندیواره‌کان سه‌ر به‌پارتى و یه‌کێتین و زۆرینه‌یان له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆن به‌وته‌ى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، زیاتر له (200) هه‌زار که‌س بندیوار یا خانه‌نشینى نایاسایی له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، دوو موچه‌و زیاتریش هه‌یه، «زۆرینه‌ى بندیواره‌کان سه‌ر به‌پارتى و یه‌کێتین و زۆرینه‌یان له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆن و یه‌کگرتوو هیچ بندیوارێکى نییه«. ده‌رباره‌ى ئه‌و بڕگه‌یه‌ى تایبه‌ته به رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان، شێرکۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان مه‌به‌ست له‌پاکسازییه «پاکسازى ده‌کرێت له‌و ده‌رماڵانه‌ى نایاسیاییه‌و به‌ده‌ره له رێنماییه‌کان، ئه‌وانه هه‌مووى ده‌بڕدرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو پێشیوابوو ئه‌و پاکێجى چاکسازییه پێویستى به‌په‌رله‌مان نییه‌و هه‌مووى سه‌رپێچى یاسایی حکومه‌ته‌و ده‌یتوانى لاى خۆیه‌وه چاره‌سه‌رى بکات، به‌ڵام «له‌به‌رئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌حه‌داکه‌ى گه‌وره‌یه بۆیه پێویستى به‌پشتیوانى په‌رله‌مان هه‌یه، چونکه مه‌سه‌له‌ى چاکسازى بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌کى ناچارى، ئیختیارى نییه‌و دۆخه‌که زۆر مه‌ترسیدارو سه‌خته«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت، بندیواره‌کان رێژه‌یه‌کى به‌رزیان هه‌یه‌و ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى خۆیان چاره‌سه‌رى بکه‌ن. به‌پێی پڕۆژه‌یاساى چاکسازى له‌خانه‌نشینى موچه‌و ده‌رماڵه، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ى به‌نایاسایی به‌وه‌زیر و پله‌ى باڵا خانه‌نشینکراون، خانه‌نشینییه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و موچه‌یه‌کى دیکه‌یان پێده‌درێت. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پارتى و یه‌کێتى چه‌ندین ساڵه حکومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بووه‌و تۆمه‌ته‌که بۆ ئه‌وان ده‌بێت، هه‌موو کۆکین بندیوار هه‌یه‌و رێژه‌یه‌کى به‌رزى هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م بارگرانییه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و بودجه‌ى گشتى لاببرێت و پارتى و یه‌کێتى ده‌بێت خۆیان چاره‌سه‌رى بکه‌ن». ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر بندیواره‌کان نادات، ئه‌و موچه‌یه‌ى وه‌ریانگرتووه لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه یان نا «ئه‌وه ئیشى حکومه‌ته، عه‌مه‌له‌ى جێبه‌جێکردنه‌که‌ى چۆن ده‌کات، چونکه بندیواره‌کان په‌یوه‌ندیان به (8 بۆ 9) وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، ده‌بێت وه‌زیره‌کان خۆیان که‌یاساکه‌یان پێگه‌یشت ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنیان هه‌یه‌و چاره‌سه‌رى بکه‌ن». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه به‌شێکى زۆرى چاره‌سه‌ره‌کان لاى حکومه‌ته دواى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌که ده‌بێته یاسا، ئه‌وه‌ش به‌ڕێنمایییه‌کان، جدییه‌ت و سووربونى ناو وه‌زاره‌ته‌که‌ى چۆن واده‌کات گه‌نده‌ڵى نه‌هێڵێت. له‌باره‌ى رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کانه‌وه، پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «هیچ که‌سێک زوڵمى لێناکرێت، ماده به‌ماده په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى گۆڕینى هه‌یه، هیچ ده‌رماڵه‌یه‌کى شایسته ده‌ستى بۆ نابرێت». هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان پشووى زستانه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆى پڕۆژه‌یاساى چاکسازییه‌وه ره‌نگه پشووه‌که‌یان وه‌رنه‌گرن یا که‌مبکرێته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوایه پڕۆژه‌یاساى چاکسازى پله‌ى «ئینزار» وه‌رده‌گرێت و ده‌بێت له‌ماوه‌ى (21) رۆژدا کاره‌کانى ته‌واوبکرێت. سه‌لمه فاتیح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پرۆژه‌یاساکه‌ى حکومه‌ت که بۆ په‌رله‌مانى ناردووه پله‌ى ئینزار ده‌بێت و ده‌بێ له (21) رۆژدا ئاماده‌بکرێت و په‌له‌ى تێدابکرێت، دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م لیژنه‌کان هه‌ریه‌که‌و راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر ئاماده ده‌کات، کێ به‌رده‌که‌وێت و با به‌رکه‌وێت و بندیوار‌و سه‌ردیواریش به‌رده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایى ئیشه‌که‌یان بۆ کراوه به‌رده‌که‌وێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى تۆمه‌تبار ده‌کرێت به‌وه‌ى له‌چه‌ندساڵى رابردوودا ده‌یان هه‌زار که‌سیان وه‌ک بندیوار موچه‌یان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى، سه‌لمه وتى «پارتى و یه‌کێتى له‌وه‌تى هه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدان، بۆیه تۆمه‌تبار ده‌کرێن، به‌ڵام بندیواره‌کان زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ى بایۆمه‌ترییه‌وه چاره‌سه‌رکراون». سه‌لمه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌رماڵه‌کان رێکده‌خرێته‌وه، به‌پێى شایسته‌ى کارکردن ده‌بێت، «بۆ نمونه ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، بۆ ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى هه‌بێت که‌مه‌ترسیان له‌سه‌ر نییه«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه، حکومه‌تى هه‌رێم شه‌ڕى بڕینى ده‌رماڵه ناشایسته‌کانى خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مان تا پاڵپشتى یاسایى هه‌بێت و هه‌رکاتێک دۆخى دارایى خراپ بێت بیانبرێت، به‌ڵام هه‌رکاتێک دۆخى دارایى به‌ره‌و باشى بڕوات نایانبڕێت. ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم دواى ناردنى پڕۆژه‌یاساکه بۆ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد که‌گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاکسازى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران شه‌ش کاتژمێرى خایاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ده‌رماڵه شایسته‌کان نابڕدرێت.
هاوڵاتى سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (پاسداران) هه‌وڵه‌کانی زیاترده‌کات و بەشێوەیەکی ئاشکرا منداڵان و هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان رابکێشێت له‌ناوچەکان‌ی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان له‌پارێزگای دێره‌زووری سوریا. جه‌میل عه‌بد چالاکوانێکی دێره‌زوور وتی «سوپای پاسداران پێیناوه‌ته قۆناغێکی نوێی هه‌ڵمه‌ته‌کانی راکێشانه‌وه.... هه‌وڵه‌کانی راکێشانی ئه‌ندامان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ته‌نها ته‌رکیزیان له‌سه‌ر منداڵانی چه‌کدارانی میلیشیاکانی سه‌ر به‌خۆیان بوو بەڵام ئیشتاش چالاکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ئه‌نجامده‌درێن و تۆڕه‌که‌یان له‌پێشتر فراوانتر ده‌که‌ن». وتیشی «له‌جیاتی سنووردارکردنی هه‌وڵه‌کانی بۆ لایه‌نگران و منداڵانی چه‌کداره په‌یوه‌ندیداره‌کان، سوپای پاسداران چه‌ند هه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجامداوه که بۆ هه‌موولایه‌ک کراوه‌یه«. دواهه‌مین هه‌ڵمه‌تیش له‌گه‌ڕه‌کی عومالی شاری دێره‌زووره، که‌تێیدا زیاتر له (20) منداڵی ناوچه‌که که‌ته‌مه‌نیان له‌ژێر (14) ساڵییه‌وه‌یه به‌شدارییان پێده‌کرێت له به‌چالاکییه دیده‌وانییه‌کاندا. جه‌میل عه‌بد وتی «سوپای پاسداران رایگه‌یاند که‌ئه‌مه ناوه‌ندێکی دیده‌وانی بوو له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی دۆستایه‌تی سوریا-ئێرانه‌وه پشتیوانی کراوه. به‌ڵام هه‌رزوو روونبووه‌وه که له‌لایه‌ن دیده‌وانانی ئیمام مه‌هدی و دیده‌وانانی ویلایه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ته‌نها به‌ره‌یه‌ک بوو بۆ راکێشانیان بۆ نێو ریزه‌کانیان». عه‌بد زیاتر وتی «ئه‌م چالاکییانه‌ی راکێشان زۆر جێی نیگه‌رانین، به‌تایبه‌تی که له‌کاتی خوێندندا ئه‌نجامده‌درێن». وتیشی «ئه‌مه به‌و مانه‌یه دێت که ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و چالاکییه دیده‌وانیانه‌دا به‌شداریده‌که‌ن په‌روه‌رده ئاساییه‌که‌ی خۆیان وه‌رناگرن، به‌ڵکو له‌جیاتی ئه‌وه شێوازی بیرکردنه‌وه و ئایدیۆلۆژیای سوپای پاسداران وه‌رده‌گرن.» وتیشی «به‌ناوی دیده‌وانییه‌وه، ئه‌وانه فێری چۆنێتی به‌کارهێنانی چه‌کیان ده‌کرێت و وایانلێده‌که‌ن بچنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی ویلایه‌تی فه‌قێ، که بانگه‌شه‌ی دڵسۆزی بۆ سه‌رکرده‌ی باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌کات.»
هاوڵاتى دابه‌زینی به‌های لیره‌ی سوری مه‌ینه‌تییه‌کانی سوریا چڕترده‌کات، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژاڤا مووچەی فەرمانبەران زیاددەکات بۆ رێگریکردن لەکاریگەریەکانی دابەزینی دراوی سوری. له‌کاتێکدا لیره‌ی سوری به‌رده‌وامه له‌دابه‌زینی به‌هاکه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌کانداو نرخی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سوریاش زیاترده‌بن، ئەمە سەرەڕای ناجێگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی. بەپێی بڕیارێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابوریی و زیابوونی نرخ و قورسی ژیان و بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلار‌و دۆخی شەڕی سەپێنراو لەلایەن تورکیاوە، بڕیاریانداوە بەزیادکردنی موچەی فەرمانبەران و کارمەندان و هێزەکانی ناوخۆ. بڕیارەکە (27/11/2019) بەئیمزای بێریڤان خالید‌و عەبد مەهباش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەرچووەو بڕیاردراوە بەزیادکردنی موچەی ئەو کەسانەی (80) هەزار لیرەو کەمتر وەردەگرن بەڕێژەی (35%)، ئەو کەسانەی کە لە (81) هەزار بۆ (100) هەزار وەردەگرن بەڕێژەی (25%)و ئەو کەسانەشی کە لە (101) هەزار زیاتر وەردەگرن بەڕێژەی (15%) زیادبکەن. هێشتا چاره‌سه‌رێکی گونجاو له‌داهاتوویه‌کی پێشنیارکراودا بوونی نییه، رژێمی سوریاش هه‌وڵده‌دات کێشه‌که په‌راوێزبخات و هیچ هه‌نگاوێکی به‌کرده‌وه‌ی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م داڕوخانه ئابورییه نه‌ناوه. پارێزه‌رێکی سوری، به‌شیر به‌سام باس لەوەدەکات به‌های لیره‌ی سوری له‌بازاڕی ره‌شدا له‌دیمه‌شق و چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ی وڵاته‌که دابه‌زیوه بۆ هەزار لیره به‌رامبه‌ر دۆلارێک. دۆخه‌که ته‌نها له‌ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم به‌مشێوه‌یه نییه، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی رژێمیش به‌مجۆره‌یه، چونکه هه‌مووان دۆلار یان لیره‌ی سوری به‌کارده‌هێنن. به‌های فه‌رمیی ئاڵوگۆڕکردنه‌که هێشتا له (450) لیره به‌رامبه‌ر دۆلارێکدایه، بەڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دۆلار له‌بازاڕه یاساییه‌کاندا له‌به‌رده‌ستدا نییه، ته‌نانه‌ت بۆ بازرگان و هاورده‌کارانیش، هەربۆیە لەبازاڕی رەشدا بەدوو هێندە زیاتر دەیکڕنەوە. ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند که له‌ده‌ستپێکی شه‌ڕه‌که‌دا له (2011)، به‌های ئاڵوگۆڕی دراو له‌ده‌وروبه‌ری (48) لیره‌دا بوو به‌رامبه‌ر دۆلارێک. بەڵام ئێستا زیاتر لە (٢١) قات بەرزبۆتەوە. دابه‌زینی به‌های دراو ده‌ستبه‌جێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی بازاڕ داناوه، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی هێنانه‌کایه‌ی قه‌یرانێکی دیکه بۆ خه‌ڵکی سوریا. بەسام وتی «له‌هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی خۆراک لانیکه‌م سێ ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه‌وسوته‌مەنیش جارێکی تر له‌بازاڕه‌کاندا نه‌ماوه. دابه‌زینه‌که هه‌ر ده‌بوو رووبدات» لەبەرامبەر ئەم قەیرانەدا ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان، موچەی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادکرد. بڕیارەکەش لە (1/1٢/2019)ەوە کاری پێدەکرێت و دەستکراوە بەجێبەجێکردن. پرۆفیسۆری ئابوری له‌زانکۆی عه‌ین شه‌مس، شاهیر عه‌بدوڵا وتی «دابه‌زینه‌که له‌به‌های دراوی سوریدا بۆ نزمترین به‌ها له‌مێژووی خۆیدا هه‌ر ده‌بوو رووبدات.» وتی «ئه‌مه زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌بوو رووبدات، چونکه سوریا دووچاری داڕوخانێکی ئابوری بۆته‌وه، که به‌چه‌ند شێوازێکی جۆراوجۆر شاردراوه‌ته‌وه». وتیشی «رێگریکردن له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان له‌میدیادا، رێگرییه‌کانی حکومه‌ت، زیادبوونی قاچاخیکردن به‌دراوو که‌ره‌سته‌ی وڵاتانی دراوسێوه، به‌تایبه‌تی عێراق و لوبنان، له‌ئارادابوون». ئه‌و دوو وڵاته خۆیان قه‌یرانی سیاسی و ئابوری نێوخۆییان هه‌یه، که‌ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناسه‌قامگیریی زیاتر له‌سوریا. ناوبراو روونیکرده‌وه که‌بازرگانانی سوریا ناچارن پاره‌ی که‌لوپه‌له‌کانیان به‌دۆلار بده‌ن، به‌ڵام به‌نرخێکی دووهێنده یان زیاتر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌لیره‌ی سوری بیاندایه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌له‌کانیان. عه‌بدوڵا وتی «قه‌یرانه ئابورییه‌که مه‌به‌ستی پشتیوانیی ئێران و روسیای بۆ رژێمی سوریا خستۆته‌ڕوو، که‌وه‌ک ئاماژه‌ی بۆ کرد ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی رژێم بووه له‌ده‌سه‌ڵاتدا». ئه‌م هێزانه له‌سوریا نین بۆ پشتیوانی و پاراستنی خه‌ڵکی سوریا وه‌ک ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌کان بۆ خه‌ڵکی سوریا بوونایه، «ده‌بوو بمانبینیایه که رێوشوێنی خێرا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخانه«.
راپۆرتی: واشنتن پۆست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا مەبەست لەبایکۆتی کەلوپەلی تورکی لەلایەن کوردانی سوریاوە ئەوە بوو تووڕەیی کوردان نیشانبدات لەبەرامبەر پەلاماری تورکیا بۆ سەر هەرێمە سەربەخۆکەیان - بەڵام لەهەمانکاتیشدا قەبارەی پشتبەستنی کوردەکانی دەرخستووە لەسەر دوژمنە سەرسەختەکەیان. فراوانبوونی دەسەڵاتی کوردی لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەحەوت ساڵی رابردوودا، بەیارمەتی سوپای ئەمریکا لەشەڕی دژی خەلافەتی ئیسلامی، دوژمنایەتییەکەی نێوان کوردەکان و تورکیای خراپترکرد. هەرچەندە کوردەکان سەربەخۆیی خۆیان دەچەسپاند، بەڵام پشت بەستنیان بەتورکیا زیاتر دەبوو. لەگەڵ ئەوەی جەنگی فراوانی سوریا پیشەسازی وڵاتەکەی خاپور دەکردو رێگە بازرگانییە نەریتییەکانی شێواند، کاڵای تورکی رژانە نێو ناوچەکەوە بەزۆری لەڕێی عێراقەوە. بەپێی وتەی سەلمان بەروودی، بەرپرسی باڵای هەرێمەکە کەسیاسەتی ئابوری و کشتوکاڵی بەدەستەوەیە، ئەمڕۆکە زیاتر لەسەدا هەشتای هاوردەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەتورکیاوەیە. لەوکاتەوەی تورکیا بەشێکی هەرێمە کوردییەکەی داگیرکردووە لەمانگی تشرینی یەکەمەوە - کە بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپەوە بوو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە - بایکۆتی بەرهەمی تورکی، کە لەلایەن ئیدارە خۆبەڕێوبەرییەکەوە هاندەدرێت، جێبەجێکردنی قورس بووە. «تورکیا هێرشمان دەکاتەسەر، تۆپبارانمان دەکات و منداڵەکانمان دەکوژێت، ئیتر چۆن کاڵای ئەوان بکڕین؟»، ئەمە قسەی دایکێکە کەداوای کرد نازناوەکەی دابنرێت کە ئوم عەلییە لەوکاتەی خەریکی شت کڕین بوو لە بازاڕی قامیشلۆ. هەرچەندە وتی کەهەندێک کاڵای بنەڕەتی وەک رۆن و دۆشاوی تەماتە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی نییە جگە لەهاوردەی تورکیا. «تەنها کاتێک بەرهەمی تورکی دەکڕم کەجێگرەوەی نەبێت»، ئوم عەلی وای وت. خاوەن دوکانەکە، جەوان شێخموس، وتی کەکڕیارەکانی پێشوازی لەجێگرەوەی کاڵای تورکی دەکەن، بەڵام بەزەحمەت دەستدەکەون و گرانیشن، بۆ نموونە: سێوی تورکی نرخەکەی نیوەی نرخی سێوی سورییە چونکە حکومەتی سوریا باجی زۆر دادەنێت لەسەر ئەو بەرهەمانەی دەچنە نێو هەرێمە کوردییەکەوە لەڕێی خاڵە پشکنینەکانەوە کە لەڕێگا خێراکانی وڵاتەکەدا دامەزرێنراون. لەهەمان کاتدا بازرگانە گەورەکان قازانجی گەورەیان کردووە بەشاردنەوەی بەرهەمی تورکی کەپێش داگیرکارییەکە کڕیویانە، ئەمەش نرخی بەرزکردووەتەوەو زیانی بە بەکاربەران گەیاندووە، عەبدول باسیل شەفیق وادەڵێت کەبازرگانێکی ماددە کحولییەکانە. شەفیق نموونەی بیرەی (ئێفس)ی هێنایەوە کەبازاڕی کحولی داگیرکردووەو لەبەرامبەردا هیچ جێگرەوەیەکی سوری نییە. بەپێی قسەی شەفیق، نرخی بیرە لەسەدا ٢٥% بەرزبووەتەوە لەوکاتەوەی تورکیا لەشکرکێشییەکەی ئەنجامداوە. «خەڵکی ئاسایی قوربانی رێنماییەکەن، کاڵای سوری لای خەڵک پەسەندترە بەڵام بوونیان نییە»، شەفیق وای وت. جیندا عەلی کە بەرپرسی رێنمایی و سیاسەتی ئابورییە لەئەنجومەنی ناوخۆیی قامیشلۆ، دەڵێت زۆربەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئەمدواییە بەهۆی دابەزینێکی زۆری دراوی ناوخۆییەوەیە، کە لیرەی سورییە، لەگەڵ رێکنەخستنی نرخەکان لەلایەن بازرگانەکانەوە. ئیدارەی خۆبەڕێوبەری هەست بەوە دەکات کەناتوانێت زۆر لەخەڵک بکات بایکۆتەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام هیوای وایە ئەو دەرفەتە بەکاربهێنێت تا هانی پیشەسازی ناوخۆیی بدات. هەندێک کاڵا هەر بەتەواوی لەبەرهەمی سوریدا نەماون. پێشتر سوریا لیباس (جلی ژێرەوە)ی هەناردەی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرد بەتورکیاشەوە، ئەمە وتەی کامیران سنجۆیە کەئێستا دوکانێکی جلی ژێرەوەی هەیە لە بازاڕی کۆنی قامیشلۆ. چەند ساڵیک لەمەوبەر کامیران کاڵای خۆی بەرهەمدەهێنا، بەزۆری قاتی ماڵەوەو جلی ژێرەوە، هەتاوەکو جەنگ بەرۆکی وڵاتەکەی گرت و دەستکەوتنی ماددەی خاو‌و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی سەخت کرد. «ئێمە غەرق بووین بەکاڵای تورکی، بەڵام ئێستا بیر لەوەدەکەیەنوە جارێکی تر دەستپێبکەینەوە»، کامیران وای وت.
هاوڵاتى، لاڤین مه‌حمود دانوستانه‌کانى هه‌رێم و به‌غداو گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌نێوانیاندا، جموجۆڵى بازاڕى خانوبه‌ره‌ى له‌هه‌رێم زیادکردووه‌و ئێستا کڕین و فرۆشتنى زیاتر به‌زه‌وى و خانووه‌وه ده‌کرێت، بەراورد بەچەند مانگی رابردوو، بەڵام هێشتا دڵنیایی تەواو لای هاوڵاتیان نیە. کۆتایی مانگى رابردوو دواى زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا راگه‌یاند له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه، به‌ڵام هێشتا رێککه‌وتنه‌که چه‌ند قۆناغێکى ماوه‌و ده‌بێت له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى عێراق په‌سه‌ندبکرێت. به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که پشکى هه‌رێم له‌به‌شه بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو زیاتر لە (11) ترلیۆن دینار ده‌بێت جگە لەو بڕیە پارەیەی لەپشکی بودجەی سەروەری بەر هەرێم دەکەوێت لەمووچەی پیشمەرگەو بودجەی پەرەپیدانی پاریزگاکان، ئەوەش لەکاتێکدا دەبیت کەهه‌رێم رۆژانە (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات کە رەزامەندی لەسەری نیشاندوە. بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى جموجۆڵ بکه‌وێته ناو بازاڕى ساردى خانووبه‌ره‌وه، که‌ماوه‌یه‌ک بوو کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو که‌مببووه‌وه، بەڵام هێشتا خەڵکانێک هەن کەدڵنیایی تەواویان نیە بەهۆی ئەوە لەساڵانی رابردووش‌دا رێکەوتن کراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە. ئارام عه‌بدوڵا، خاوه‌نی کۆمپانیای فه‌ره‌یدون بۆ کڕین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی له‌هه‌ولێر به هاوڵاتى وت «هه‌ر هه‌واڵێکی سیاسی به‌باش یان خراپ کاریگه‌ری له‌بازاڕی ئێمه ده‌کات، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی به‌غداو هه‌رێمیش کاریگه‌ری سه‌د له‌سه‌دی هه‌بووه له‌سه‌ر جموجۆڵی بازاڕی ئێمه«. وتیشى «خه‌ڵک پێشتر دڵنیانه‌بوو له‌وه‌ی موچه بدرێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی هه‌رێم گۆڕانکاری روویداوه، بازاڕمان له‌چاو پێشتر باشتر بووه‌و چاوه‌رێده‌که‌م باشتریش بێت». رێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوى په‌سه‌ندبکرێت، دڵنیایی بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، هاوشێوه‌ى ئه‌مساڵ که به‌هۆى ناردنى بڕه پاره‌یه‌کى مانگانه له‌لایه‌ن به‌غداوه، حکومه‌تى هه‌رێم توانى موچه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شبکات. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، خاوه‌نی نوسینگه‌ی بۆسکان له‌سلێمانی وتی «له‌دوای رێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا گۆڕانکاری باش له‌بازاڕی ئێمه‌دا کراوه، پێشبینی ده‌که‌م بارودۆخه‌که باشتر بێت به‌هۆی رێکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداوه«. وتیشی «به‌راورد به‌ڕابردوو بازاڕمان فه‌رقی کردووه‌و به‌ره‌و باشتریش ده‌ڕوات». ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، کەگرانترین موڵک لای ئەوان بۆ خانوو له‌نێوان نیو ملیۆن دۆلار بۆ (600) هەزار دۆلارە، هەروەها بۆ تەلارو بینای گه‌وره‌ش لەنێوان ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیوێک دۆلارە. هەروەها باڵەخانەی هۆتێلیان لایه بە سێ ملیۆن دۆلار، خانووی کرێش له‌نێوان (٢٠٠) هه‌زار دینار هەیانه تا (٥٠٠) دۆلار. «له‌دوای رێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا گۆڕانکاریه‌ک روویداوه، به‌ڵام زۆر نیه‌و خه‌ڵکیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کات که باش بێت، کاکه‌برا محه‌مه‌د، خاوه‌نی نوسینگه‌ی ترێ بۆ کرین و فرۆشتنى خانوبه‌ره له‌سلێمانى، بۆ هاوڵاتى وای وت. کاکه‌برا پێشبینیدەکات ئه‌م رێککه‌وتنه گۆڕانکاری دروستبکات و بازاڕ به‌ره‌و باشتر بڕوات. که‌رتى خانوبه‌ره له‌هه‌رێمى کوردستان تاپێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014 له‌گه‌شه‌کردنێکى خێرادا بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه پاشه‌کشه‌ى گه‌وره‌ى کرد، له‌مساڵدا بەشێک لەو خەڵکانەی کەکاری کڕین و فرۆشتن دەکەن بەهیوان دۆخەکە بەرەو باشتربوون بڕوات. ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی ساڵی رابردوودا تا رادەیەک جوڵەیەکی کەم کەوتە بازاڕەکەوە بەهۆی رێککەوتنەکەی ساڵی رابردووی بەغداو هەرێم کە تاڕادەیەک دۆخی موچەخۆران بەرەو باشتر رۆیشت و ئەو پاشەکەوتە هەڵگیرا کە لەسەر مووچە دانرابوو ئەگەرچی هیشتا مووچەکە بەپچڕپچڕ دێت. له‌ئێستاشدا رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کەچاوەڕوان دەکرێت دۆخی مووچەخۆران باشتر بکات، ئه‌وه‌نده‌ى تر دۆخێکى له‌بارى بۆ گه‌شه‌ى زیاترى ئه‌و که‌رته ره‌خساندووه له‌ئێستاشدا رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کەچاوەڕوان دەکرێت دۆخی مووچەخۆران باشتر بکات، ئه‌وه‌نده‌ى تر دۆخێکى له‌بارى بۆ گه‌شه‌ى زیاترى ئه‌و که‌رته ره‌خساندووه، بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، دڵنایی تەواو لای خەڵکی دروست نەبووە. حوسام به‌رزنجی، پسپۆڕی بواری ئابووری به هاوڵاتى وت «رێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێک له‌سه‌قامگیری دروست بێت، کاتێک که‌نه‌وت بڕوات و بودجه‌ش به‌ڕێکی بێت، هه‌موو مانگێک بێگومان خه‌ڵکه‌که ئومێد په‌یداده‌کات و دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی بازاڕ ده‌که‌وێته‌گه‌ڕ، کێشه‌ی خه‌ڵک و خاوه‌ن کاسب که‌متر ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی کەبترسێت. وتیشی «بەڵام زۆر که‌سیش ناوێرێ پاره بخاته ناوبازاڕه‌وه، ده‌یه‌وێت پاره‌که‌ی له‌به‌رده‌ستدا بێت و هه‌ڵیبگرێت بۆ کاتی قه‌یران». هەروەها وتی «دڵنیایی بازاڕ ده‌خاته‌گه‌ڕو بازاڕ چالاک ده‌کات و ئابووری ده‌بووژێته‌وه، به‌ڵام له‌م کاتی دروستبونی رێککه‌وتنه‌ی به‌غدادا نازانین رێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ کێ کراوه‌و له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرێت، ئایا ئه‌م بودجه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، حکومه‌تی به‌غداد چی لێدێت، له‌به‌ر ئه‌مانه هێشتا خه‌ڵک ترسی هه‌یه له‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی به‌غداد کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه‌و بازاڕی هه‌رێم سه‌قامگیرنه‌بێت».
هاوڵاتی په‌رله‌مانى عێراق له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌زووترین کاتدا پڕۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕێنێت، له‌ناو ناکۆکى قوڵى فراکسیۆنه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه، که‌چاره‌نووسه‌که‌ى به‌نادیارى هێشتووه‌ته‌وه. پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق، مانگى رابردوو یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه ئاماده‌کراو راده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرا، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستکارى زۆربه‌ى بڕگه‌کانى پڕۆژه‌که‌ى کرد‌و پاشان ناردیه په‌رله‌مان. له‌پڕۆژه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار‌دا پشتبه‌سترابوو به‌لیستى تاکه‌که‌سى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ کاندیدێک ئه‌گه‌ر ده‌نگى زۆریشى هێنا، ته‌نها خۆى بچێته په‌رله‌مان و که‌سى دیکه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بات، به‌ڵام له‌پڕۆژه‌که‌ى حکومه‌تدا ئه‌وه هه‌موارکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌پڕۆژه‌که‌دا هه‌موو قه‌زایه‌ک کرابووه بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌پرۆژه‌که‌ى حکومه‌تدا ئه‌وه گۆڕدراوه‌و ته‌نها پارێزگاکان وه‌کو بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هێڵراونه‌ته‌وه. رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتی راگه‌یاند «پڕۆژه‌که ناکۆکى گه‌وره‌و مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ره، بۆیه ئاسان نییه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت به‌تایبه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا که‌باس له‌تێپه‌ڕاندنى ده‌کرێت». روونیشیکرده‌وه، دیارترین ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که لیستى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى تاکه‌که‌سى بێت یان لیست، یاخود به‌شێوه‌ى نیوه به‌نیوه بێت، ناوچه‌کانى عێراق چۆن به‌سه‌ر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا دابه‌شبکرێن. به‌شێک له‌ناکۆکییه‌کان سیاسیین و به‌شێکى دیکه‌شیان ته‌کنیکین، بۆیه ره‌نگه په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌که بکه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو به‌وته‌ى ئه‌و په‌له‌مانتاره، به‌شێک له‌ناکۆکییه‌کان سیاسیین و به‌شێکى دیکه‌شیان ته‌کنیکین، بۆیه ره‌نگه په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌که بکه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو. له‌باره‌ى بۆچوونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانه‌وه، رێبوار که‌ریم باسى له‌وه‌کرد، کورد له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه یه‌کده‌نگ نییه‌و هه‌ر فراکسیۆنه‌و بۆچوون و هه‌ڵوێستى تایبه‌تى هه‌یه له‌باره‌یه‌وه. ئامانج له‌هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه‌یه که «سیسته‌مێکى دادپه‌روه‌رانه« بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بهێنرێته ئاراوه‌و کۆتایی به‌قۆرخکاریی حزبه گه‌وره‌کان بهێنرێت که به‌شێکى ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مانه‌ى که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا په‌یڕه‌و کراوه. دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌عێراق که له‌ئایارى ساڵى رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، گرفته‌کانى سیسته‌مه‌که‌ى زیاتر ده‌رخست، به‌وپێیه‌ى زۆرترین تۆمه‌تى ساخته‌کاریی له‌لایه‌ن به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانه‌وه ئاڕاسته‌ى یه‌کترى کرا، حزبه بچووکه‌کانیش ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرت که‌یاساکه له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه گه‌وره‌کاندایه. تائێستا دیار نییه هه‌موارى ئه‌مجاره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن کۆتایی به‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى پێشووى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌هێنێت یاخود نا، به‌تایبه‌ت که فراکسیۆنه‌کان بۆچوونى جیاجیایان هه‌یه له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه. مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى پارتى بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، هه‌وڵى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌کان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که رێکبکه‌ون، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکییه‌کانه‌وه تائێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ڕێککه‌وتن، به‌و هۆیه‌شه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه بۆ کاتێکى نادیار دواخراوه. وتیشى «ئێمه تێبینى زۆرمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ى داخوازییه‌کانى کورد له‌پڕۆژه‌که جێگه‌ى نه‌کراوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت مافه‌کانى هه‌رێم له‌و پڕۆژه‌یه پێشێل نه‌کرێت و مافه‌کانمان مسۆگه‌ر بکه‌ین». ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌رچه‌نده باسى له‌وه‌کرد که‌فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه یه‌کده‌نگ نین سه‌ره‌ڕاى تێبینییه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام وتى ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا تێپه‌ڕێنرێت تا راده‌یه‌ک هاوڕان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتى که‌ده‌نگى پێنه‌ده‌ن. به‌پێی پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ژماره‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مان له (329) کورسییه‌وه بۆ (251) کورسی که‌مده‌کرێته‌وه، که (242) کورسییان گشتییه‌و ئه‌وه‌ى دیکه بۆ پێکهاته‌کانى دیکه‌یه. هه‌روه‌ها سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى نیوه به‌نیوه په‌یڕه‌وده‌کرێت بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک، له‌سه‌دا په‌نجاى کورسییه‌کان بۆ لیستى تاکه‌که‌سى و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان بۆ لیست ده‌بێت. هه‌ربه‌پێی پڕۆژه‌که، سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسە باڵاکانى دیکه، تابه‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، ئه‌ندامانى هێزه چه‌کدارو ئه‌منییه‌کان، فه‌رمانبه‌رانى کۆمسیۆن، بۆیان نییه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندید بکه‌ن. سه‌رۆکایه‌تى و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌که، پێش ئه‌وه‌ى له‌کۆوبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکرێت، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوون به رێککه‌وتن. محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق دوێنێ سێشه‌ممه له‌کۆوبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان تاووتوێی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کرد بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌ڕێککه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، حه‌لبوسى له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتوویه‌تى «پێویسته فراکسیۆنه‌کان بگه‌ن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌که، که له‌ئاست خواسته‌کانى گه‌لى عێراقدا بێت، متمانه بۆ ده‌نگده‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێکى پاک رێکبخرێت». له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه‌کان له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه خراونه‌ته‌ڕوو، جه‌ختیشکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى به‌زووترین کات، به‌شێوه‌یه‌ک که‌هه‌موو هاوڵاتیانى عێراق مافى یه‌کسانییان بۆ بڕه‌خسێنرێت له‌خۆکاندیدکردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان. هه‌وڵه‌کانى په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، که‌یه‌کێک له‌داواکارییه‌کان گره‌نتى به‌دیهێنانى سیسته‌مێکى دادپه‌روه‌رى هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراق. د.ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوایه، زۆربه‌ى کوتله‌کان له‌ناویاندا کوتله کوردستانییه‌کان تێبینى زۆریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵدراوه تێبینى زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان جێگه‌ى بکرێته‌وه. وتیشى تاڕاده‌یه‌ک کوتله کوردستانییه‌کان له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه یه‌کده‌نگن، بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌کانى کورد له‌پڕۆژه‌که جێگیربکرێت، به‌هۆى دۆخى ئێستاى عێراقیه‌وه دیارنییه چاره‌نووسى پڕۆژه‌که
رێکخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوکاری فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی رۆژی 11ی کانوونی دووه‌م 2019 له‌شاری هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا راپۆرتی ساڵی 2019ی پێشێلکردنی ئازادییه‌کانی راده‌ربڕینی له‌هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند. راپۆرتی ره‌وشی ئازادی راده‌ربڕین وگردبوونه‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان- ساڵی 2019 له بری پێشه‌کی ئازادى راده‌ربڕین له هه‌رێمى کوردستان رووبه‌ڕووى پێشێلکارى جۆراوجۆر ده‌بێـته‌وه، به یاسا و رێنمایی ناوخۆیى رێگرى له ئازادى راده‌ربڕین و کاری رێکخراوه‌یی له‌بواره‌کانى مافى خۆپیشاندان و ئازادى کارى سه‌ندیکایى و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵه و سه‌نته‌ره‌کان ده‌کرێت و پێشێلکارى روون و زه‌ق به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌کردنى یاساکانى په‌یوه‌ست به ئازادى راده‌ربڕین و کاریی رێکخراوه‌یی تۆمار کراوه. جگه له پێشێلکارى و رێگرى یاسایى و جێبه‌جێ نه‌کردنى یاساکان وه‌کو خۆیان، له واقیع و کارى رۆژنه‌دا ، رۆژنامه‌نوسانی کوردستان هێشتا رووبه‌ڕووی پێشێلکاری زۆر و زه‌ق ده‌بنه‌وه‌و مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێت. دۆسیه‌ی جێبه‌جێنه‌کردنی یاسای کاری رۆژنامه‌وانی و به‌کارهێنانی یاسای به‌کارهێنانی خراپی ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی بۆ دادگایی‌کردنی رۆژنامه‌نووسان یه‌کێک بوو له زه‌قترین ئه‌و ئامرازانه‌ی بۆ پێشێلکردنی ئازادی راده‌ربڕین له ساڵی 2019 دا له هه‌رێمی کوردستان به‌کارهێنراوه. هه‌ر له ئه‌مساڵدا هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا بۆته مه‌ترسییه‌ک له‌لای رۆژنامه‌نوسانی ئازاد و چالاکوانانی بواری ئازادی راده‌ربڕین که حکوومه‌ت له‌رێگای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه کارده‌کات بۆ نه‌هێشتنی ئازادی کاری رۆژنامه‌وانی. له ساڵی 2019 دا له بواری کاری رێکخراوه‌یی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاشه‌کشه‌ی له تۆماری ئه‌لیکترۆنی رێکخراوه‌کان کرد،به‌وه‌ش یه‌کێک له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له‌ده‌ستدا که گه‌لێک جار به‌نموونه‌ی کرانه‌وه داده‌نرا له هه‌رێمی کوردستان و به ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌توو داده‌نرا له‌لایه‌ن رێکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه.جگه له‌وه‌ش بارقورسی زیاتری خستۆته سه‌ر رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هه‌رێم و به‌سه‌دان رێکخرای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارقورسیانه زیانیان پێده‌گات و ده‌بێته هَی پاشه‌کشه‌ی کاری رێکخراوه‌یی له هه‌رێمی کوردستان. له‌بواری یاساییدا و به‌تایبه‌ت له‌پرسی یاسای خۆپیشاندان هیچ پێشکه‌وتنێک نیه،له مه‌یداندا رێگری به‌رده‌وام له خَپیشاندانه‌کان هه‌بووه له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان پێشێلکارییه‌کانی ئه‌و بواره‌ش تۆمارکراون له‌م راپۆرته‌دا.یاسای مافی گه‌یشتن به‌زانیاریش نه رێنماییه‌کانی جێبه جێکراون،نه هیچ تیشکێک خراوه‌ته سه‌ری وێڕای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راشکاوانه ده‌ڵێت به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی مافی گه‌یشتن به زانیاری ده‌که‌ن. ئه‌م راپۆرته پوخته‌ی دۆخى ئازادى راده‌ربڕین و کاری رێکخراوه‌ییه له هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2019دا، له‌چوارچێوه‌ى پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى ئازادى راده‌ربڕین و یاسا و رێنماییه نێوخۆییه‌کاندا، که تیایدا تیشک خراوه‌ته سه‌ر ره‌وشى ئازادى کارى رۆژنامه‌وانى و مافى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى شه‌قام و مافى به‌ده‌ستهێناى زانیارى و ئازادى کارى رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کان.له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى چه‌ندین پێشنیاز و بیروڕا بۆ پاڵپشتى له ئازادى راده‌ربڕین و کاری رێکخراوه‌یی له کوردستاندا. کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا‌کان له‌رێگه‌ی تیمی چاودێری رێکخراو،هه‌روه‌ها چاودێریکردنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بووه.شایه‌نی باسه ئه‌م راپۆرته به‌شێکه له‌چالاکییه‌کانی پڕۆژه‌ی فراوانکردنی رووبه‌ری کاری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که رێکخراوی ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ رێکخراوی فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به پاڵپشتی ئاژانی په‌ره‌پێدانی سویدی. ناوه‌ڕۆکی راپۆرت راپۆرته‌که له سێ به‌ش پێکدێت: به‌شی یه‌که‌م: کۆی پێشێلکارییه‌کانی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2019 که له‌م ورده‌کارییانه پێکدێت: 1- کۆی گشتی پێشێڵکاریه‌کان. 2- شوێنی پێشێڵکاریه‌کان. 3- دابه‌شکردنی پێشێڵکاریه‌کان به‌پێی کات (مانگانه). 4- جۆری پێشێڵکاریه‌کان. 5- ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی پێشێڵکاری دژیان ئه‌نجام دراوه. 6- ره‌گه‌ز و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێشێڵکاری دژیان ئه‌نجام دراوه. 7- ئه‌و لایه‌نه‌ی پێشێڵکاری ئه‌نجام داوه. به‌شی دووه‌م:ره‌وشی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کوردستان و روانینی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ چاره‌کردنی گرفته‌کانیان به‌شی سێیه‌م: راسپارده وپێشنیاره‌کان به‌شی یه‌که‌م: کۆی پێشێلکارییه‌کانی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2019 1-کۆی گشتی پێشێڵکاریه‌کان له رێکه‌وتی 01\01\2019 تاکو 30\11\2019 کۆی کشتی پێشێڵکاریه‌کان (83) پێشێڵکاری رویداوه که به‌رانبه‌ر به (151) که‌س و ده‌زگای راگه‌یاندن و رێکخراوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ر و قوتابیان و چاڵاکوانان و ئه‌ندامانی حزبی سیاسی. که له‌لای ئێمه وه‌ک رێکخراوی ئاشتی و ئازادی تۆمارکراون،به‌ڵام بۆی هه‌یه ژماره‌کان زۆر زیاتر بن له‌وه‌و ئێمه ده‌ستمان به زانیارییه‌کانی نه‌گه‌یشتبێ.ورده‌کاری زانیاری هه‌موو ئه‌و که‌یسانه له‌لای رێکخراوی ئاشتی و ئازادی پارێزراون . 2- شوێنی رودانی پێشێڵکاریه‌کان به پێ ی سنوری پارێزگاکان پێشێلکاریه‌کان پۆلێن کراون به پێ ی سنوری پارێزگاکانی ( دهۆک , هه‌ولێر , سلێمانی و که‌رکوک), له سنوری پارێزگای دهۆک 16 پێشێڵکار ی رویداوه که ده‌کاته ( 19.3 %), وه له پارێزگای هه‌ولێر 22 پێشێڵکاری رویداوه که ده‌کاته (26.5 %) , له پارێزگای سڵێمانی 40 پێشێڵکاری رویداوه که ده‌کاته (48.2 %) وه له که‌رکوک 5 پێشێڵکاری رویداوه که ده‌کاته (6 % ) .کو کۆی گشتی پێشێلکاریه‌کان ده‌کاته 83 . 3-دابه‌شکردنی پێشێڵکاریه‌کان به‌پێی کات (مانگانه) له کۆی 83 پێشێڵکاری که‌مترین پێشێڵکاری له مانگی یه‌ک دا (3) پێشێڵکاری بووه به رێژه‌ی (3.6 %) وه زۆرترین پێشێڵکاری له مانگی هه‌شت دا (15) پێشێڵکاری بووه به رێژه‌ی (18,1). 4- جۆری پێشێڵکاریه‌کان جۆری پێشێڵکاریه‌کان جیاوازن, وه‌ک له خواره‌وه دیاری کراوه (1) جۆری کوشتن هه‌یه که ده‌کاته (1.2 % ), وه 24 حاڵه‌تی ده‌ستگیرکردن هه‌یه که ده‌کاته (28.9%), وه (5) حاله‌تی داخستنی که‌ناڵی راگه‌یاندن هه‌یه که ده‌کاته ( 6 %) , وه 18 حاڵه‌تی رێگرکردن له کاری رۆژنامه‌وانی هه‌بووه که ده‌کاته (21,7%) , وه 3 حاله‌تی ریگریکرن هه‌بووه له خۆپیشاندانی ئاشتیانه که ده‌کاته (3.6 %), وه 2 حاڵه‌تی ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌ران هه‌بووه که ده‌کاته (2.4 %), وه (5) حاڵه‌تی هێرشکردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و سوکایه‌تی پێکردن هه‌بووه که ده‌کاته (6%) , وه 25 حاڵه‌تی جیاجیا و هه‌ڕه‌شه‌کردن و دورخستنه‌وه‌ی رۆژامه‌نوسان هه‌بووه که ده‌کاته (30.1%). 5-ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی پێشێڵکاری به‌رانبه‌ریان ئه‌نجام دراوه (59) پێشێڵکاری به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان رویداوه که ده‌کاته (71.1%), وه (7) پێشێڵکاری به‌رانبه‌ر به (ده‌زگای راگه‌یاندن و رێکخراوه‌کان) رویداوه که ده‌کاته (8.4%), وه (4) پێشێڵکاری به‌رانبه‌ر به خۆپیشاندانه‌کان رویداوه که ده‌کاته ( 4,8%), وه 2 پێشێڵکاری به‌رانبه‌ر به قوتابیان رویداوه که ده‌کاته (2,4%), وه (11) پێشێڵکاری به‌رانبه‌ر به چاڵاکوانانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی حزبی سیاسی و نوسه‌ران و ..... رویداوه که ده‌کاته (13,3%). 6- ره‌گه‌ز و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێشێڵکاری دژیان ئه‌نجام دراوه کۆی گشتی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشێڵکاری دژیان ئه‌نجام دراوه ( 151 ) که‌سن به‌بێ ده‌زگا و رێکخراو و که‌ناڵ و گروپ. ره‌گه‌زی ئه‌و که‌سانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: • نێر: (140) رێژه‌ی (92,72) • مێ : (11) رێژه‌ی (7,28) له کۆی (151) که‌س که پێشێڵکاری دژیان ئه‌نجامدراوه (110) که‌سیان رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندکار بوونه. 7- ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشێڵکاریان ئه‌نجام داوه ئه‌و پێشێڵکاریانه‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه (57) حاڵه‌ته که ده‌کاته (68,7%) له کۆی (83) پێشێڵکاری وه‌ک (هێزه ئه‌منیکان و دام و ده‌زگا حکومیه‌کان.....). وه (6) پێشێڵکاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حکومه‌ت دان ئه‌نجامیان داوه که ده‌کاته (7,2%) وه‌ک (ئه‌ندامان و هێزه پاسه‌وانه‌کانی حزبه سیاسیه‌کان, کۆمپانیا ئه‌منیه‌کان......), وه (20) پێشێڵکاری لایه‌نه ناحکومیه‌کان ئه‌نجامیان داوه که ده‌کاته (24.1%) وه‌ک (لایه‌نه شاراوه‌کان , که‌سایه‌تیه دیاره‌کان , ئاغاکان ......) به‌شی دووه‌م:ره‌وشی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کوردستان و روانینی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ چاره‌کردنی گرفته‌کانیان باکگراوندێکی مێژوویی کورت له‌باره‌ی رێکخراوی ناحکوومی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی کوردستان هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992 ه‌وه گرنگییه‌کی تایبه‌تی دابوو به هه‌بوونی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی و لقی رێکخراوی ناحکومی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی کوردستان.ئه‌و گرنگییه‌شی له چه‌ند بوارێک‌دا جێگه‌کردبۆوه،به‌نموونه شه‌شه‌م یاسا که له مێژوی حومکمڕانی هه‌رێمی کوردستان ده‌رچووبێت تایبه‌ته به پارێزگاریکردن و پاراستنی کارمه‌ندانی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوه مرۆڤایه‌تییه‌کان که ئه‌ویش یاسای ژماره 6ی ساڵی 1992 ی په‌رله‌مانی کوردستانه که تایبه‌ته به پاراستنی که‌سانی بیانی که له رێکخراوه‌کانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان یاخود رێکخراوه مرۆڤایه‌تییه‌کانی له هه‌رێم کارده‌که‌ن.به‌پێی بڕگه‌ی (ا)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌و یاسایه هه‌ر که‌سێک کارمه‌ندێکی ئه‌و رێکخراوانه بکوژێت سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت.ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی که‌سانی بیانی و مانه‌وه‌یان له‌هه‌رێم و گرنگی دان به کاره‌کانیان له 27 ساڵ به‌رله‌ئێستا. هه‌ر به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به کاروباری رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێمی کوردستاندا.له کابینه‌ی یه‌که‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌زاره‌تێکی تایبه‌ت به‌ناوی (وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوکاری )بوونی هه‌بوو به پێی یاسای ژماره 20ی ساڵی 1993 و به‌تایبه‌تی له مادده‌ی 4ی یاساکه‌دا به‌روونی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌رکی بنچینه‌یی ئه‌و وه‌زاره‌ته بریتی یه له رێگه‌خۆشکردن بۆ هاتنی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوه ناحکومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان و ئاسانکاری بۆ کاره‌کانیان. کاتێک ساڵی 2011 یاسای ژماره‌ی 1ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ده‌رچوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی باش و گرنگی به‌ڕووی کاری رێکخراوه ناوخۆییه‌کانی کوردستا کرده‌وه له‌هه‌مان کاتدا هه‌نگاوێکی دیکه‌ش کاری رێکخراوه ناحکومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی برده پێشه‌وه به‌وه‌ی ئاسانکاری باش و روونی زیاتر له تۆمارکردن هاته ئاراوه.هه‌ر به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری رێکخراوی ناحکومی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی کوردستان تۆمارکران ،به‌به‌راورد به ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاسانکاری زیاتریان پێشکه‌ش ده‌کرا.ته‌نانه‌ت له به‌غدا ئه‌و ئاسانکاریانه پێشکه‌ش نه‌ده‌کران.به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه ئه‌و رێکخراوانه هه‌ندێک به‌ربه‌ست ده‌خرێته به‌رده‌میان که وایکردووه رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و کاره‌کانیان سست ببێت له هه‌رێمی کوردستان .دیاره پاشه‌کشه‌کردن و سستبوونی کاری رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. گرفته‌کانی به‌رده‌م رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م: هۆکاره خوودییه‌کان 1-ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که له فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی کوردستانه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌م کاری رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌تی و رێکخراوه‌کانی کوردستان به‌گشتی ئه‌وه‌ی که تایبه‌ته به (نوێکردنه‌وه‌ی فه‌رمانی کارگێڕی)که کراوه‌ته ساڵانه و په‌یوه‌ست کراوه به لایه‌نی باجی داهات و پێشکه‌شکردنی راپۆرته‌کانی چالاکی و دارایی ،له‌کاتێکدا که ئه‌م رێکاره له‌هیچ شوێنێکی یاسای ژماره‌ی 1ی ساڵی 2011 ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کان باس نه‌کراوه‌و،ته‌نانه‌ت له په‌یڕه‌وی فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکووییه‌کانیشدا ئه‌وه‌ی که له رۆژنامه‌ی وه‌قائعی کوردستان ژماره 135ی ساڵی 2011 دا بڵاوبۆته‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ک به نوێکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانی کارگێڕی ناکات.ته‌نانه‌ت وه‌ک نه‌ریتیش له ساڵانی 2011 تاوه‌کو ساڵی 2016 ئه‌و نوێکردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه بوونی نه‌بووه‌و،له‌عێراقیشدا فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی عێراق کار به‌و رێکاره ناکه‌ن. 2-ئه‌و بڕیاره‌ی که رۆژی 16ی ئوکتۆبه‌ری 2019 فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکومییه‌کانی کوردستان ده‌ری کردووه ،جارێکی دیکه بارقورسی زیاتر ده‌خاته ئه‌ستۆی رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌وه‌ی که ده‌بێت تۆماره‌کانی (بڕیاره‌کان،ئه‌ندامان،ژمێریای،بنه‌ڕه‌ت)دابنێن و،کرده داراییه‌کانیان به‌پێی سیسته‌می عێراقی و له تۆماری ژمێریاری رۆژانه دابنێن.ئه‌و بڕیاره‌ش کۆمه‌ڵێک گرفتی تێدایه: أ-له‌وه‌ته‌ی ده‌رچوونی یاسای رێکخراوه ناحکومییه‌کان له‌ساڵی 2011 تاوه‌کو 16ی ئوکتوبه‌ری 2019 واته زیاتر له 8 ساڵه ئه‌و داوایه له رێکخراوه ناحکومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌کراوه ئه‌و تۆماره‌یان هه‌بێت. ب- ئه‌و بریاره هیچ ماوه‌یه‌کی نه‌داوه به رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تاوه‌کو جێبه‌جێ بکه‌ن،به‌ڵکو به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت یه‌کسه‌ر ده‌ستیان به‌جێبه‌جێکردن کردووه‌و،فه‌رمانی کارگێڕی ئه‌و رێکخراوانه نوێ ناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر کۆپی ئه‌و تۆمارانه نه‌به‌ن. ج- له‌ڕووی کرده‌ییه‌وه جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره له‌لای رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاسان نه‌بێت،به‌نموونه : ج-1:تۆماری بڕیاره‌کان:کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌و رێکخراوانه له‌رێگای ئامرازه ئه‌لیکترۆنییه‌کانه و به زمانی وڵاته‌کانی خۆیانه،ئاسان نیه که بتوانن به زمانی کوردی ئه‌وه بخه‌نه سه‌ر تۆماری بڕیاره‌کان. ج-2:تۆماری ژمێریاری:رێکخراوه ناحکومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کاروباری داراییان له‌رێگای پرۆگرامی ئه‌لیکترۆنی داراییه‌وه ریچکده‌خه‌ن به سیسته‌می وڵاته‌کانی خۆیان که پێشکه‌وتووتره له‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا هه‌یه.هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و رێکخراوانه به پێی گرێبه‌ستی کارکردنییان له‌گه‌ڵ پاره‌به‌خشه‌کانیان ناتوانن زانیاری ورده‌کاری لایه‌نه داراییه‌کانیان بخه‌نه به‌رده‌ستی لایه‌نی سێیه‌م ،جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان به زمانی ئینگلیزی داراریی خۆیان رێکده‌خه‌ن ئاسان نیه که بیکه‌نه کوردی و بیخه‌نه سه‌رتۆماری ژمێریاری که فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کان داوای ده‌که‌ن. ج-3: تۆماری ئه‌ندامان: به‌شێکی زۆری ئه‌و رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییانه رێکخراوی پسپۆڕین و ئه‌ندامیان نیه.هه‌روه‌ها به‌شێکیان که ئه‌ندامیان هه‌یه له وڵاته‌که‌ی خۆیانن نه‌ک له هه‌رێمی کوردستان.هه‌ر بۆیه نووسینی ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه له‌وکاته‌ی که هیچ سوودێکی نیه بنووسرێت له تۆماره‌که یاخود نه له‌هه‌مان کاتدا به‌شێکی زۆریشیان ناتوانن ئه‌و زانیاریانه هاوبه‌شی بکه‌ن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نه‌ێکدا به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نها کارێکی ناوخۆیی خۆیانه له وڵاته‌کانی خۆیاندا. د-له‌دوای ساڵی 2014 وه به‌تایبه‌تی که قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی کوردستان په‌یدا بوو،به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌م که‌س و ئه‌وی دیکه فشارخراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن که‌سانی ده‌ستڕۆشتوو بۆ دامه‌زرادنی که‌سه نزیکه‌کانیان له‌کاتێکدا مه‌رجه‌کانی کارکردنی تێدانه‌بووه،یاخود کاتێک گرێبه‌ستی ستافیکی ناوخۆیی له گه‌ڵ رێکخراوێک ته‌واو بووه په‌نای بردۆته به‌ر که‌سانێکی (حزبی-حکومی)بۆ مانه‌وه‌و درێژکدنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی.له‌و بواره‌دا چه‌ندین نموونه به‌رده‌ستن و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری رێکخراوه ناحکووییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کراوه. دووم: هۆکاره بابه‌تییه‌کان 1-له‌دوای پڕَسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له 25ی ئه‌یلوولی 2017 دا ،حکوومه‌تی عێراق له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی عێراقه‌وه فشاری خسته سه‌ر رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌کییان ببه‌نه به‌غدا یان ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵی دایه. 2-که‌م بوونه‌وه‌ی توانادارکردن و پاره به‌خشین بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پاره‌به‌خشه‌کان ،به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا پاره به‌خشه‌کان زیاتر جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌واو ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین و دیاله و هه‌ندێک ناوچه له که‌رکووک. سووده‌کانی هه‌بوونی رێکخراوی ناحکوومی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی کوردستان 1-سوودی سیاسی: هه‌بوونی رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا،بۆ خۆی نیشاندانی کراوه‌یی و پابه‌ندبوونی سیاسی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت به‌بنه‌ما جیهانییه‌کانی کاری رێکخراوه‌یی وکاریی مرۆیی و رێزگرتن له‌مافه‌کانی مرۆڤ . 2-سوودی ئابووری: له‌رێگه‌ی ئه‌و رێکخراوانه‌وه ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار دێته ناو هه‌رێمی کوردستان بۆ بواری جیاجیا.ئێیستا سه‌دان کچ و کوڕی هه‌رێم کارمه‌ندی ئه‌و رێکخراوانه‌ن و مووچه وه‌رده‌گرن،سه‌دان خانوو سه‌یاره و که‌ل و په‌ل به‌کرێگیاون له‌لایه‌ن ئه‌و رێکخراوانه‌وه.ملیۆنه‌ها دۆلار له بازاڕ‌و هوتێل و چێشتخانه و...تد خه‌رج ده‌که‌ن که دواجار ئه‌و پاره‌یه دێته کوردستانه‌وه.جگه له‌وه‌ی که سه‌دان پڕۆژه‌ی بچووک و هاوکاری دارایی راسته‌وخۆ و...تد پێشکه‌ش به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن. 3-سوودی مرۆیی: له‌کاتی لێقه‌وماندا به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه که لێشاویی ئاواره‌یی رووی کرده هه‌رێمی کوردستان،ئه‌و رێکخراوانه جگه له‌وه‌ی که هاوکارییه‌کی مرۆیی زۆریان هێنایه هه‌رێمه‌وه‌و شان به‌شانی حکوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵکی کوردستان کاریان ده‌کرد وبگره زیاتریش،نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو به‌و پێیه‌ی که ئه‌وان ئه‌زموونی زۆیان له‌وبوارانه‌دا هه‌یه باشتر و خێراتر کاره‌کان ده‌که‌ن،سه‌دان کوڕ‌و کچی هه‌رێمیش له‌وانه‌وه فێربوون. 4-تواناسازیی: رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان توانیویانه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا به‌سه‌دان که‌سی ئه‌م هه‌رێمه له بواری جیاجیا و له کوردستان یان له‌وڵاته‌کانی ده‌ره‌وه رابهێنن و تواناسازیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن و وه‌ک سامانێکی مرۆیی له‌م وڵاته‌دا به‌جێیان هێشتوون و له‌بواری جیاجیادا خزمه‌ت ده‌که‌ن. 5-په‌ره‌پێدان به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستانی: به‌شێکی زۆری رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ماوه‌ی کارکردنیاندا توانیویانه له رێگای خوول و راهێنانه‌وه کاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وده‌یان سه‌رچاه‌ی زانستیان له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه خستۆته به‌رده‌ستیان.هه‌روه‌ها به‌شێکی ئه‌و رێکخراوانه‌ش له‌رێگه‌ی هاوبه‌شیکردنی رێکخراوه ناوخۆییه‌کانه‌وه کاریگه‌ری زیاتریان له‌و توانسازییه‌دا هه‌بووه. جگه له‌وانه‌ش ده‌یان سوودی دیکه‌یان گه‌یاندووه به هه‌رێمی کوردستان. رێگاچاره‌کانی کاراکردنی رۆڵی رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان 1-راگرتنی بڕیاره‌که‌ی فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی کوردستان که له رۆژی 16ی ئوکتۆبه‌ری 2019ده‌رچووه به‌وه‌ی که تۆماره‌کان دابنێن. 2-فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی کوردستان هه‌وڵبدات به زووترین کات رێنماییه‌کی تایبه‌ت ده‌ربکات له‌به‌ر رۆشنایی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2011 که تایبه‌ت بێت به تۆماری رێکخراوه ناحکوومییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌وێدا به‌ڕوونی رێکاره‌کانی تۆماری ئه‌وان روون بکاته‌وه‌و،پرسی 4 تۆماره‌که‌ی تێدا لابدات.تا ئه‌و کاته‌ی که یاسایه‌که هه‌موارده‌کرێته‌وه. 3-نه‌هێشتنی نوێکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانی کارگێڕی بۆ سه‌رجه‌م رێکخراوه ناحکومییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خوودی یاسای رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی کوردستانه. 4-سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی رێکاری تۆماری ئه‌لیکترۆنی که یه‌کێک بوو له ده‌ستکه‌وته‌کانی ره‌وتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستان. 5-رێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وسزادانی سه‌رپێچیکاران. به‌شی سێیه‌م: راسپارده وپێشنیاره‌کان 1-جێبه‌جێکردنی یاسای کاری رۆژنامه‌وانی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 وه‌کو خۆی. 2-تێکه‌ڵنه‌کردنی پرسی دادگایی‌کردنی رۆژنامه‌نووسان به یاسای سزادانی عێراقی و یاسای به‌کارهێنانی خراپی ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی و کارکردنی به‌سای کاری رۆژنامه‌وانی. 3-راگرتنی کارکردن به ره‌شنووسی ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا له‌هه‌رێمی کوردستان. 4-سزادانی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که تۆمه‌تبارن به پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن. 5-بڵاوکردنه‌وه‌ی رێنماییه‌کانی یاسای مافی گه‌یشتن به‌زانیاری و په‌له‌کردن له جێبه‌جێکردنی. 6-هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م تۆمارکردنی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و دانانی یاسایه‌کی هاوچه‌رخ له‌بری ئه‌و رێنماییانه‌ی که له‌و بواره‌دا هه‌یه و رێگری له ئازادی راده‌ربڕین ده‌کات. 7-لابردنی به‌ربه‌سته یاساییه‌کانی به‌رده‌م ئازادی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستان. 8-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆماری ئه‌لیکترونی رێکخراوه ناحکوومییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان. 9-لابردنی فشارکانی سه‌ر رێکخراوه‌ى بیانی و ناوخۆییه‌کان.
شاناز حه‌سه‌ن ماوه‌ى (20) رۆژه دیده‌نى ته‌مه‌ن (28) ساڵان، تووشى بارێکى ده‌رونى سه‌خت بووه‌ته‌وه‌و شوێن نه‌ماوه خێزانه‌که‌ى نه‌یبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاکبێته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌کو خۆى ماوه‌ته‌وه. دیده‌ن شه‌وێک دره‌نگانى شه‌و ترسێک ده‌چێته دڵیه‌وه‌و بە تەلەفۆن داوا له‌مێرده‌که‌ى ده‌کات بیباته ده‌ره‌وه‌و پێی دەڵێت ئەگەر نەیباتە دەرەوە، دڵى ده‌وه‌ستێت. مێرده‌که‌ى له‌ماوه‌ى (20) خوله‌کدا ده‌گاته ماڵه‌وه که‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێت بووراوه‌ته‌وه و تاده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه هۆشى دێته‌وه و ده‌بینن بارى ده‌روونى زۆر ناجێگیره‌و تێکچووه. دیده‌ن ناوى خوازراوى ئه‌و کچه ته‌مه‌ن (28) ساڵانه‌یه، ماوه‌ى چوار ساڵه هاوسه‌رگیرى کردووه‌و دوو منداڵى هه‌یه، به‌ته‌نیا له‌خانوویه‌کدا ده‌ژى و تائێستا هیچ کێشه‌ى نه‌بووه، دایکى دیده‌ن وتى «دیده‌نى کچم قه‌ت نه‌یووتوه ئه‌ترسم و کێشه‌م هه‌یه، ئه‌مه یه‌که‌م جاریه‌تى». حاڵه‌ته‌که‌ى دیده‌ن، تائێستاش به‌رده‌وامه‌و که‌سوکارى بردوویانه‌ته سه‌ردانى چه‌ندین مه‌لاو شێخ و پزیشکى ده‌روونى، بارودۆخى هه‌روه‌ک خۆیه‌تى. دوو مه‌لا پێیان وتووه، جنۆکە چۆته له‌شیه‌وه‌و ده‌بێت ده‌ربکرێت، ماڵى دیده‌ن له‌ناچاریا په‌نایان بۆ بردووه و دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک بردوویانه دوعاى به‌سه‌ردا خوێندووه‌و به‌دار کێشاویه‌تى به پشتیدا، وتوویه‌تى ته‌واو جنۆکه‌کان له‌شیان چۆڵ کردووه‌و دواى سێ رۆژ چاک ده‌بێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا (200) هه‌زار دینارى لێسه‌ندوون، به‌ڵام ئه‌وه (17) رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیووه‌و دیده‌ن وه‌ک خۆیه‌تى. له‌ئێستادا دیده‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار بێهۆشه‌و له‌ژێر چاودێریى پزیشکدایه‌و پێیان وتووه تووشى هه‌وکردنى مێشک بوویت، بۆیه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته بووه. دایکى ئه‌م کچه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردو وتى «ئه‌وه‌ى من کردم که‌س نه‌یکات، ئه‌و کچه جوانه‌م کرده به‌ر ده‌ستى ئه‌و مه‌لا بێویژدانه، به‌دار کچه‌که‌مى کوشت، هاواره‌کانى دیده‌ن له‌مێشکمدا تائێستاش ماوه‌ته‌وه«. له‌هه‌رێمى کوردستان ساڵانێکى زۆره که‌سانێک بانگه‌شه‌ى ده‌رکردنى جنۆکە له‌له‌شى مرۆڤ و نووشته‌و سیحر ده‌که‌ن، بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وانه‌ى رووبه‌ڕووى گرفتى ده‌روونى ده‌بنه‌وه، له‌ئێستاشدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و کارانە قه‌ده‌غه بکات. پۆلیسى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سه‌رقاڵى دروستکردنى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگین بۆ داخستنى ئه‌و شوێنانه‌ى کارى نوشته‌کردن و بانگه‌شه‌ى ده‌رهێنانى جنۆکەی له‌له‌شى مرۆڤدا تێداده‌کرێت، ئه‌وه‌ش دواى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ داخستنى ئه‌و شوێنانه. مانگی رابردوو له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى راسپارد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگى بکه‌ن بۆ داخستنى شوێنه‌کانى تایبه‌ت به‌سیحر، جادوو، نووشته و ده‌رکردنى جن. نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «له‌دواى به‌دواداچونێکى ورد له‌باره‌ى دروستبوونى چه‌ندین کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ک ئیستیغلالکردن و ده‌ستدرێژیکردن و پاره‌خواردن، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان، له‌و شوێنانه‌ى کارى نووشته و سیحرى تێداده‌کرێت و دیارده‌که زۆر زۆر فراوان ببوو له‌ناو گه‌نجاندا بڕیارێکى واماندا». وتیشى «ئێستا پۆلیسى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سه‌رقاڵى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگین، بۆ داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى کارى نووشته و جادوو و سحرو بانگەشەی ده‌رکردنى جنۆکەی تێداده‌کرێت، له‌دواى پێکهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستده‌که‌ین به به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنانه که‌ئاشکرا دایانده‌خه‌ین و له‌هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک و کاردانه‌وه‌یه‌کدا رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌که‌ینه‌وه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، داواشی له‌هاوڵاتیان کرد هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵیان و له‌و شوێنانه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه که‌نادیارن، تابتوانین هه‌موو ئه‌و شوێنانه کۆتایى پێبهێنین و به‌ته‌واوى ئه‌و دیارده نه‌مێنێت. سامى جه‌لال، سه‌رۆکى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له‌باره‌ى ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه وتى «ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وقافه‌وه هه‌یه‌و ئێمه ته‌نیا پێشنیاره‌که‌مان بۆ هاتووه و له‌جێبه‌جێکردنیدا هاوکار ده‌بین». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف"به‌به‌ڵگه‌وه لامانه که‌ئه‌و شوێنانه ئیستیغلالى تیدایه‌و ده‌ستدریژى کراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که چوونه ئه‌و شوێنانه، بۆیه بڕیاره‌که ده‌رچووه بۆئه‌وه‌ى کۆتایى پێبهێنرێت، به‌جددى کارى له‌سه‌رده‌کرێت و به‌ته‌واوى دایانده‌خه‌ین" وتیشی «جۆرى سزاکه‌و پێکهێنانى لیژنه‌کان بۆ داخستنى ئه‌و شوێنانه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسى هه‌رێم ده‌بێت و کارى له‌سه‌رده‌کرێت». «به‌به‌ڵگه‌وه لامانه که‌ئه‌و شوێنانه ئیستیغلالى تیدایه‌و ده‌ستدریژى کراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که چوونه ئه‌و شوێنانه، بۆیه بڕیاره‌که ده‌رچووه بۆئه‌وه‌ى کۆتایى پێبهێنرێت، به‌جددى کارى له‌سه‌رده‌کرێت و به‌ته‌واوى دایانده‌خه‌ین». نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وای وت وتیشی «سه‌دان شوێنى ترسناک هه‌ن که کاری به‌دڕه‌وشتیان تێدا ده‌کرێت و ژن تێیدا ئیستیغلال ده‌کرێت و پاره‌ى زۆریان لێوه‌رده‌گیرێت».
کاکەلاو عەبدوڵا یەکێک لەسەرەکیترین فرۆشیاری نەوتی هەرێمی کوردستان ملیارێک دۆلاری لەبانکێکی لوبناندا سڕ دەکڕێت و سکاڵای لەئەمریکاو لوبنانیش تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنەوەی بڕە پارەکەی. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، مورتەزا لاخانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپنایای (IMMS) کەبازرگانی نەوت دەکات لەئەوروپا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، هەروەها سەرەکیترین فرۆشیاری نەوتی هەرێمی کوردستانە، رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەدادگای باڵای ویلایەتی نیویۆرک سکاڵای لەدژی بانکی (بانکمێد)ی لوبنانی تۆمارکردووە بەهۆی سڕکردنی یەک ملیار دۆلارییەوە. پێش ئەم سکاڵایەش لەدادگای لوبنان هەمان سکاڵای تۆمارکردووە. بەپێی سکاڵاکەی لاخانی لەڕۆژی ٨ی تشرینی دووەم داوای لە بانکمێد کردووە ملیار دۆلارەکەی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام تەنها دوای چوار رۆژ بانکمێد وەڵامی دەداتەوەو پێی رادەگەینێت کەهەموو هەژمارەکانی کۆمپانیای (IMMS) هەڵدەوەشێنێتەوە «بەهۆی گۆڕانکاری لەدۆخی ئابوری وڵاتەکەو بازاڕی دارایی لوبنان». سکاڵاکەی لاخانی گوزارشتە لەیەکێک لەو ئاستەنگە گەورانەی بانکەکانی لوبنان دەستیانپێکردووە بۆ سنوردارکردنی گواستنەوەو کێشانەوەی پارە لەگەڵ ئەوەی ململانێ دەکەن لەدژی کورتهێنانێکی قورسی دراوی لوبنانی. لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لوبنانی تەنیوەو خۆپیشاندەران فشاریان خستووەتەسەر سیستەمی دارایی وڵاتەکە، ئەمەش بووەتەهۆی قووڵبوونەوەی کورتهێنانی دراو‌و هاندانی بانکە بازرگانییەکان بۆ سنوردارکردنی کشانەوەی دراوی دەرەکی و بەنزیکەیی هەموو گواستنەوەیەک بۆ دەرەوەی لوبنان. مورتەزا لاخانی لەسکاڵاکەیدا (IMMS)ی تۆمەتبارکردووە بەوەی کە شکستیان هێناوە لەوەی ئەو بڕە پارەیە بگەڕێننەوە بۆی کاتێک داوای کردووە. لەبەیاننامەیەکدا بانکمێد وەڵامی سکاڵاکەی لاخانی دەداتەوە و دەڵێت: «بڕی یەک ملیار دانراوەکە سڕکراوە» بەهۆی ئەوەی «بەڵگەی سەرپێچیمان بۆ دەرکەوتووە لەگرێبەستەکەدا لەگەڵ چەند هەوڵێک لەلایەن (IMMS)ەوە بۆ دانی پارە لەدەرەوە لەڕێی بانکمێدەوە» «بانکمێد دژی ئەم هەوڵانە بووەو هەڵوێستی گونجاوی گرتەبەر»، لەبەیاننامەکەدا واهاتووە. بەپێی زانیاری سکاڵاکە (IMMS)لەتشرینی دووەمی ٢٠١٨‌دا ئەو بڕە پارەیەی لە بانکمێد داناوە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە «ڕێژەیەکی بەرزی سو‌و» کە بەژمارە ئاماژەی پێنەکراوە، بەڵام هەژمارەکانی دیکەی هەمان کۆمپانیا کە لەساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ بانکمێد دەستی بەکار کردووە، رێژەی سووەکەیان زیاترە لە لەسەدا ٦.٥%. لەڕاپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هیچ ئاماژەیەک بەوە نەدراوە ئاخۆ ئەم بڕە پارەیە پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت یان هی یەکێک لەبەرپرسە حکومی یان حزبییەکانی کوردستان بێت، بەڵام بەپێی وتەی وەزیری پێشووی ژینگەی لوبنانی و سەرۆکی حزبی تەوحیدی عەرەبی لوبنانی، ویام وەهاب، ئەو بڕە پارەیە هی بەرپرسانی هەرێمەو بەناوی کۆمپانیایەکی وەهمییەوە داندراوە. «رەیمۆند رەحمە مافی ئەوەی نییە سکاڵا دژی بانکمێد تۆماربکات چونکە ئەو ملیارەها دۆلارانەی لەبەرپرسانی هەرێمەوە دزراون لەعێراق بەناوی کۆمپانیایەکی وەهمییەوە هێنراون بۆ لوبنان، دەکەونە بازنەی یاسای قاچاغکردنی دراوەوە». رەیمۆند رەحمە بازرگانێکی دیکەیە وەک مورتەزا لاخانی کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بازرگانی دەکات و سکاڵاکە لەلایەن ئەمەوە تۆمارکراوە. بەپێی راپۆرتێکی دیکەی رۆیتەرز، ەیمۆند رەحمە بازرگانێکە کە پشکی لە کۆمپانیای کۆڕەکدا هەیەو چەندین گەندەڵی ئەنجامداوە لەبەرامبەر هاوبەشەکانی دیکەی کۆڕەکدا وەک کۆمپانیای (Agility)ی کوەیتی و (Orange)ی فەرەنسی. بەپێی زانیارییەکان رەحمە سەرپێچی کردووە لەکارەکەی وەک بریکارێک لەو کارانەی بۆ کۆڕەک ئەنجامیداوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کەخۆی بەرژەوەندی تایبەتی تێیدا هەیەو کۆڕەک ملیۆنەها دۆلاری داونەتێ. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە رەیمۆند لەگەڵ بەرپرسێکی هەرێمدا (١٥٠) ملیۆن دۆلاریان بەقەرز لە بانکی (IBL)ی لوبنانی وەرگرتووە بەڕێژەی سووی لەسەدا ١٣.٢٥% بۆ هەر ساڵێک لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک، بەڵام دواتر زیاتر لەو رێژەیەیان بەبەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە وتووەو زیادەی سووەکەیان بۆ خۆیان بردووە. مورتەزا لاخانی و فرۆشتنی نەوتی هەرێم مورتەزا لاخانی بەسەرەکیترین فرۆشیاری نەوتی هەرێم دادەنرێت، بەتایبەتی لەکاتی ئابوری سەربەخۆدا، ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم ویستی نەوتی خۆی بفرۆشێت کاتێک عێراق لەساڵی ٢٠١٤دا بودجەی هەرێمی بڕی. دوای ئەوەی لەمارسی ٢٠١٤دا حکومەتی عێراقی بودجەی هەرێمی کوردستان دەبرێت، بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێت نەوتی هەرێم بفرۆشن بۆ پێدانی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عێراق رازی نابێت بۆیە دەبوو بەشێوەیەک فرۆشی نەوت ئەنجامبدەن کە خۆیان دووربخەنەوە لەسزاکانی بەغداد. بۆ ئەم کارە مورتەزا لاخانی دەهێنن، کە بازرگانێکی بەریتانی بەرەگەز پاکستانییەو لەکەنەدا گەورە بووە، بەوپێیەی کەشارەزاییەکی هەبوو بەرپرسانی هەرێم نەیانبوو. بەپێی راپۆرتێکی رۆیتەرز کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١٥، «حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بازرگانێکی نەوت رێکدەکەوێت، مورتەزا لاخانی کە لەساڵی ٢٠٠٠ەکانەوە بریکاری کۆمپانیای گلینکۆری بەریتانی بووە لەبەغداد، بۆ دۆزینەوەی کەشتی نەوت». زۆربەی کڕیارانی نەوت ئەوکات دەترسان کە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن بەوپێیەی بەغداد هەڕەشەی دەکرد کەسکاڵا لەسەر هەر کڕیارێکی نەوتی هەرێم دەکات. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ئەوکاتی حکومەتی هەرێم لەبارەی لاخانییەوە بەڕۆیتەرز دەڵێت، «ئەو بەتەواوی دەیزانی کە کێ مامەڵەمان لەگەڵ دەکات و کێ نایکات، ئەو دەروازەکانی بۆمان کردەوەو هەموو ئەو کۆمپانیا گواستنەوانەی بۆ دیاری کردین کەئامادەبوون کارمان لەگەڵ بکەن». هەربەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز لاخانی نەوتی هەرێمی لەئیسرائیل و ماڵتا ساغ دەکردەوە. «هەندێک لەکڕیارەکان کەشتییە نەوتییەکانیان دەبرد بۆ شاری ئەشکیلۆنی ئیسرائیل کە لەوێ هەڵدەگیراو دواتر بەکڕیارانی ئەوروپا دەفرۆشرایەوە. نەوتی کوردەکان لەکەناراوەکانی ماڵتاش دەفرۆشرا لەڕێی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی بۆ ئەوەی دواین کڕیار پەردەپۆش بکەن و بەو جۆرەش پارێزگاریان لێبکەن دژی هەڕەشەکانی کۆمپانیای سۆمۆی حکومەتی عێراقی». راپۆرتێکی دیکە لە فاینانشڵ تایمز دەریدەخات کە مورتەزا لاخانی راوێژکارێکی کاریگەری ئاشتی هەورامی بووەو مووچەی ساڵانەی ملیۆنێک دۆلار بووە. «ئەو [لاخانی] وەک راوێژکارێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ ئاشتی هەورامی لەلایەن لێکۆڵەرەکانی کۆمپانیاکانەوە. لەسەروبەندی قەیرانی بودجەی هەولێر، لاخانی دەڵێت موچەی ساڵانەی لە یەک ملیۆن دۆلارەوە کەمکراوەتەوە بۆ (٢٥٠) هەزار دۆلار». هەر بەپێی راپۆرتەکەی فاینانشڵ تایمز کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، لاخانی کاری ئەوە بووە کە «خشتەی نەوت بارکردن رێکبخات لە بەندەری جەیهانی تورکی، چاودێری کەشتییە نەوتییەکان بکات و رێککەوتن ئەنجامبدات لەگەڵ لێکۆڵەران، وەزارەتی ئابوری تورکیا، هەروەها کۆمپانیا بازرگانییەکان و بۆرییە نەوتییەکانی سەر بە حکومەتی تورکیا».
