سازدانی: ماردین نورەدین نیعمەت عەبدوڵا، ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و سەرۆکی پێشوی یەکێتیەکە لەم چاوپیکەوتنەکەی هاوڵاتیدا باس لەو کێشەو گرفتانە دەکات کەدێنە ریگەی پەرلەمان و هەروەها ئەو هۆکارانەی کەپەرلەمانیان لاوز کردووە. نیعمەت عەبدوڵا رەخنە دەگرێت لەوەی کە هەندێک پەرلەمانتار دەنگی خڵکی بەدەستهێناوە، بەڵام دەڵێت «ئێستاش دانیشتووە نە خەڵک دەبینێت، نە وەڵامی خەڵک دەداتەوە، نە ئیش دەکات و نە بەدواداچوون دەکات». لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکیەدا باس لەوەدەکات کەژمارەی کورسیەکانی پەرلمانی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتوانی زۆرە، دەبوو (٦٠-٧٥) کورسی زیاتر نەبێت، هەروەها ژمارەی کورسی کۆتاکانیش کە (١١) کورسین بەزۆر دەزانێت و دەشڵێت پەرلەمانتارانی کورسی کۆتاکان نوێنەری حزبەکانن نەک نوێنەری خەڵکی خۆیان. هاوڵاتی: ئەدای خولی پێنجەمی پەرلەمان چۆن هەڵەسەنگێنی؟ نیعمەت عەبدوڵا: پەرلەمانی کوردستان ماوەیەکی باشە دەستیان بەکار کردووە، بەڵام ئیشوکارەکانیان دیارە لای هەموو کەس روونە، نازانم بەهۆی کێشەی ئەندامان بێت یان سەرۆکایەتی پەرلەمان بێت یان ئەدای حکومەت بێت وەک ئەدای خولی پێنجەم چاوەڕواندەکرا باشتربێت لەوە زیاتر‌و سوود لەخولەکانی پێشوو وەربگیرێت، ئەو کەموو کوڕیانەت پێشتر ئەگەر هەبووبێ پێیدا نەچێتەوە بەرەو پێشتری ببات، بەڵام تائێستا چاوەڕواندەکرێت کارەکانی خۆی باشتربکات. هاوڵاتی: پەرلەمانی کوردستان لەڕووی دەرکردنی یاسا‌و بڕیار‌و کۆبوونەوەو بەستنی کۆنفرانس لەچ ئاستێکدایە؟ نیعمەت عەبدوڵا: پەرلەمان لەڕووی دەرکردنی یاسا‌و بڕیار‌و کۆبوونەوەو بەستنی کۆنفرانس و جموجۆڵێکی بەو شێوەیە نیە بەپێی پێویست بێت، پەرلەمان دایم دەبێتە شوێنی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان و باسکردنی هەر کێشەیەک هەبێت دەبێت پەرلەمان قسەی خۆی لەسەر بکات، وەک پرسە چارەنووسسازەکان لەنێوان بەغداو هەرێم لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا، چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان نابێت چاوەڕێبکات بزانێت چی بۆ دێت راستە هەندێ شتی بۆ دێت لەحکومەتەوە لەکەسی دیکەوە دەنگوباس و پێویستیەکان و پڕۆژەیاساکان، دەبێت خۆشی قسەی هەبێت. هاوڵاتی: خەڵک دوای پێنج خولی پەرلەمان رەخنەیان هەیە کەئەو یاسایانەی پەیوەندی بەخەڵکەوە هەیە دەرناچێت؟ نیعمەت عەبدوڵا: لەوانەیە هەندێ کەس سوودمەندبن یان هەندێ کەس زەرەرمەند بێت، بەڵام دەست لەسەر کێشەکە دابنێت پەرلەمانی کوردستان ئەو کێشانەی کە هەیە، پڕۆژە ئامادە بکات و هەماهەنگی بکات لەگەڵ لایەنەکان، رێکخراوەکان، لایەنە سیاسیەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەو پڕۆژانەی لەبەرژەوەندی خەڵکە لەسەروو هەمووی بێت، بۆ نموونە هەندێ شت هەیە یاسای نوێت پێویستی بەبڕیارێکە پەرلەمان دەری بکات قسەی هەبێ یان هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت هەبێت، بەڵام ئایا پەرلەمان لەوەتەی هەیە لەئاستی ئەو بەرپرسیاریەتەدایە؟ زۆر شتی گەورەی کردووە، بەڵام لەتموحی خەڵکی کوردستان نیە، دەبێت هەوڵبدات حکومەت بخاتەسەر سکەی خۆی لەکەموکوڕیەکانی کەڕوودەدات، راستە زۆر ئیشی باش کراوە، بەڵام بەدواداچوونی بۆ ئیشەکانی خۆی نەکردووە. هاوڵاتی: پەرلەمان کۆنتاکتی لەگەڵ خەڵکی لەچ ئاستێکدایە؟ نیعمەت عەبدوڵا: کۆنتاکتی لەگەڵ خەڵکیدا کەم بووە، پێویستە نەک پەرلەمان، بەڵکو ئەندامانی پەرلەمانیش نووسینگەیان هەبێت، سکرتاریەتیان هەبێت و بەدواداچوون بکەن، نەک وەک پەرلەمانتار ئێستا وەک کارمەندێک بچێت دەوام بکات رۆژانە بچێتە پەرلەمان. هاوڵاتی: ئەدای پەرلەمانتار دەبێت بەفعلی چۆن بێت، لەئستادا زۆرترینیان بۆ حزبەکانیان کاردەکەن؟ نیعمەت عەبدوڵا: باس دەکرێت حزبین، لەئێستادا، ئیشی حزبیش ناکەن، لەحزبیش دابڕاون، لە 90% زیاتر کۆنتاکتی لەگەڵ حزب نیە راستەوخۆ بچێت لەئۆرگانێک یان شوێنێک ئیش بکات، واتا لەگەڵ حزبیش پەیوەندی پچڕاوە، ئێستا پێویستە پەرلەمانتار جموجۆڵی هەبێت لەو شوێنەی دەنگیان بۆ داوە بچێت سەردانیان بکات و لەکەموکوڕییەکان بپێچێتەوە و تەلەفۆن و عینوانی خۆی ئاشکرابکات، دەبێت نوسینگەی هەبێت، موشکیلە ئەوەیە ئەدای پەرلەمانتار زۆر رەخنەی لەسەرە، هەتا خۆشمان کاتێک پەرلەمانتار بووین نەک تەنها ئەوانەی ئێستا، پەرلەمان وەک دائیرەیەک حساب دەکرێت، بەڵام خۆی نابێت، هەروەها لەدنیادا سەرۆکی پەرلەمان بەو شێوەیە نیە کەئیدارەی پەرلەمان بکات وەک سەرۆکی دائیرەیەک لەوێ هەموو یەکسانن و جموجۆڵیان هەیە، بەوشێوەیە نیە کەدەبێت پەرلەمانتار ئیشی خۆی بکات، خەڵک چاوەڕێیەتی ئەو هەموو دەنگەی بەدەستهێناوە، ئێستاش دانیشتووە نە خەڵک دەبینێت، نە وەڵامی خەڵک دەداتەوە، نە ئیش دەکات و نە بەدواداچوون دەکات، بەڕاستی ئەوە کەموکوڕییەکی یەکجار زۆرە. هاوڵاتی: لەنێوان پێنج خولی پەرلەمان کامی بەسەرکەوتوو دەزانی؟ بۆ؟ نیعمەت عەبدوڵا: نابێت ئێمە بەو شێوەیە بڵێین کامە سەرکەوتووە یان نا، بەڵام ئەداکان دیارن، خولی یەکەمی پەرلەمان خولی دامەزرێنەری پەرلەمان، موئەسەساتی پەرلەمانی، موئەسەساتی حکومەت تاڕادەیەکی باش کارەکانی زۆر باش بوو دوایی بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان پەکیکەوت، دوایی جارێکی کە هەستایەوەو زۆرئیشی چارەنووسسازی جێبەجێکرد، هەتا ئەو دەستورەی ئێستا لەکوردستان، هەیە لەعێراق هەیە، هەمووی پێشنیاری بۆ کرا، بەڵام لەبەرئەوەی حکومەت لەبەغدا هێشتا پەیوەندی لەگەڵ هەرێم نەبوو، نەمانتوانی لەخولی یەکەم ئەو پڕۆژانە پەسەند بکەین، بەڵام وەک پڕۆژە مایەوە کەسانێکی یاسایی و نێو بزوتنەوەی رزگاری تێدابوو، خولی دووەم خولی دانانی یاسا بوو، خولێکی باش بوو، خەڵکێکی باش لەنێو پەرلەمان بوو درێژەپێدەربوو، خولی سێیەم ئۆپۆزسیۆن هات، ئەوەش کارێکی باش بوو پەرلەمانی کوردستان ئۆپۆزسیۆنی هەبێت لەبەرئەوەی هەر شتێک بەبێ ئۆپۆزسیۆن بێت کەموکوڕی تێدایە، گەرموگوڕی ئیجابی و سلبیشی هەبوو، خولی چوارەم نەیتوانی ئیشەکانی خۆی وەک پێویست بەباشی بەڕێوەببات بەهۆی ئەو کێشانەی کەوتەنێو پەرلەمان، پەرلەمان داخرا، خولی پێنجەم درێژەپێدەری ئەو کەموکوڕییانەیە. هاوڵاتی: ئەگەر پەرلەمانێک نەتوانێت وەزیرێک، بەرپرسێک بانگ بکاتە پەرلەمان ئایا ئەو پەرلەمانە بوون و مانای هەیە؟ نیعمەت عەبدوڵا: یەکێک لەهەرە لاوازی و کەموکوڕییەکانی پەرلەمان ئەوەیە کەنەیتوانی لێپرسینەوە لەکەس بکات، ئەوە نیە وەزیرێک بانگ بکەیت، میوانداری بکەیت و موجامەلەی بکەیت، دەبینین بەدرێژایی چەند خولێک وەزیر هاتووە پێکەنین و دانیشتن و دەعوەت و موجامەلەو دانیشتن لەپێشەوە لەگەڵ ئەندامان، زۆرجار هەبووە هێرشیان دەکردەسەر پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان، لەجیاتی ئەوان محاسەبە بکرێن، ئەوان محاسەبەیان دەکرد، کارەساتەکە لێرەدایە، کاتێ پەرلەمانتارەکان پرسیاریان دەرد لەسەرۆکی حکومەت، لەوەزیرەکان، وەڵامەکانی ئەوان وەها نەبووە یان هەر و‌ڵامیان نەدایەوە. هاوڵاتی: بۆچی لەکاتی هەڵبژاردن گرنگی بەکەسێک ئەدەن لایەنگری هەبێت، واتا ناسراو بێت و ئەوانەش پشتگوێخراون کەپسپۆڕی دیاریکراویان هەیە؟ نیعمەت عەبدوڵا: بەدرێژایی ئەو پێنج خولە رێزم هەیە، هەنێک کەس هاتۆتە پەرلەمان دەبوایە بچنە شوێنی کە، هەندێک وەک پاداشت پێی دەدرێت، هەندێک وەک ئەوەی لە کۆڵ خۆیان دەکەنەوە لەحزبەکان 50% لەو شێوەیە نیە کەپسپۆڕ بێت، بۆیە کەسێک پسپۆڕ نەبێت لەئیشێکی شارەزا نەبێت، ستەمە بێتە پەرلەمانی کوردستان، لەبەرئەوەی پەرلەمان شوێنی ئیشکردنە، شوێنی یاسادانانە، شوێنی بڕیاری سیاسیە، هەماهەنگیە، جورئەتتی پەرلەمانتاریش گرنگە، بۆ نمونە هەندێک دەبینی دەچێت واستە دەکات یان خۆیان چەندکەس دادەنێن، بەم شێوەیە پەرلەمان لەکەسانی پڕۆفیشناڵ یان کەسانێک کەبتوانن کاری پەرلەمانی بکات کەمە. هاوڵاتی: هیچ یاسایەک هەیە پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار بڵێت ئەبێت پسپۆڕیەکەت لەو بوارەدا بێت ئنجا دەچیتە پەرلەمان؟ نیعمەت عەبدوڵا: پێش ئەوە زەحمەتە، ئەوە ناپرسن رەنگە بەسادەیی پرسیارێک بکەن، لێی ناکۆڵنەوە ئەوە چەند شارەزایە، چەند ئەتوانێ ئەدای خۆی بکات، زۆربەیان بەو شێوەیە دێن، بەڵام کەسی زۆر باشیش لەپەرلەمان هەیە لەڕوی یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری لەبەرژەوەندی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن. هاوڵاتی: کاتێک خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستبەکاربوو وەک یەکێتی پەرلەمانتاران سەردانی پەرلەمانتان کرد دوای پیرۆزبایی باسی موچەی خانەنشینی کرا گەیشتنە چی؟ نیعمەت عەبدوڵا: لەڕاستیدا یاسای چاکسازیی و پلەباڵاکان هەموو پێکەوە گرێدراون، هەموو لەیاسایەکدا کاتی خۆی لەخولی چوارەم پەسەندکراو دەنگیشی لەسەردرا، یاسایەکی زۆر باش بوو، پەرلەمانتاریش تەقریبەن موچەکەی هەتا نزیکی تۆزێک زیاتر لەنیوە ئاوا کەم کرابووەوە، موچەی کارمەندان و پلە نزمەکانیش بەرزکرابووەوە، ئەو یاسایە سودی وەرگرتبوو لەیاسای خانەنشینی بەغدا، کە یاسایەکی باش بوو لەبەرژەوەندی گشتیدا بوو، کێشەکە لێرەدایە ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرایە ئێمە وەک یەکێتی پەرلەمانتاران لەساڵانی رابردوو زۆر پڕۆژەمان هەبوو وتوومانە بەیاساکەدا بچێتەوە، شەرت نیە هەرکەس لەجێی خۆی بڵێت با ئەوەنە کەمبکرێتەوە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان بەیاساکەدا بچێتەوە، پێویستە چاکسازی بنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام رەچاوی بودجەی خۆی بکات، رەچاوی ئیمکانیات و یەکسانی بکات، مەسەلەیەک هەیە دەڵێت (برسیەکان تێر بکەن، بەڵام تێرەکانیش برسی مەکەن) من دایم دەڵێم با باس نەکەین پەرلەمانتار چەند موچە وەردەگرێت، با باس بکەین چەند ئیش دەکات، گەر ئەو ئیشەی پەرلەمان بیکات قەرەبووی ئەو پارەیە دەکاتەوە کە وەریدەگرێت، دەبێت کارێکی گەورە بکات بۆ نەتەوەکەی، بەڵام نابێت راتبەکەی هێندە جیاواز بێت ئەو هەموو ئیمکانیاتانەی هەبێت. هاوڵاتی: لەئێستادا ژمارەی دانیشتوان نزیکەی شەش ملیۆن کەسە، لەهەموو وڵاتێک‌دا پەرلەمانتارێک نوێنەرایەتی (100) هەزار کەس دەکات، پێتان باشە ژمارەی کورسییەکان کەمبکرێتەوە؟ نیعمەت عەبدوڵا: دەبێت بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان بێت، بەڕاستی ئەوە ژمارەکەی زۆرە، نەدەبوو ئەندامانی پەرلەمان ئەوەندە زۆربن لەناو پەرلەمان، بەس نازانم رێژەکە چۆن دانراوە، رەچاوی چی کراوە، راستە پێمانوایە ژمارەکە زۆرە، دەکرێت کەمتر بێت، بۆ نموونە (60-75) کەمتر یان زیاتر بێ، بۆیە دەبینی تۆ ژمارەیەکی زۆرت هێناوە ئیشەکانی خەلەلی لێدەکەوێ. هاوڵاتی: (11) کورسی کۆتا پێتوایە دادپەروەری تێدایە؟ پێتان وایە کەمبکرێت یان زیادبکرێت کورسیەکانیان؟ نیعمەت عەبدوڵا: پێویستە کۆتاکان نوێنەری راستەقینەی نەتەوەکانی کوردستان بن، پێکهاتەکانی کوردستان بن، جا چ ئاینی بێت چ نەتەوەیی بێت، بەڵام ئایا ئەوان وان؟ بەڕای من وا نین نوێنەری راستەقینە نین، پێویستە لێبگەڕێن حزبەکان تەداخول نەکات، پێکاتەکان بادەنگی خۆیان هەبێت، خۆیان خەڵکی خۆیان هەڵبژێرن، بەڵام ئەوە نەکراوە بەپێی پێویست، پێداچونەوە بەژمارەکانیش بکرێت کاتێک تۆ کۆتا دادەنێیت لەهەموو دنیا یەک پەرلەمانتاری دەبێت یان دوو. مافی هەموو کەسێکە نوێنەری خۆی هەبێت لەپەرلەمان، نوێنەرەکەش بەوە نیە کەزۆر بێت یان کەم لەبەرئەوەی هەموو ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی کوردستان بەهەموو حزبەکان خۆیان دەبنە نوێنەری هەموو خەڵکی کوردستان. هاوڵاتی: لەزۆربەی وڵاتانی دونیا شێوازی بازنەیی بۆ هەڵبژاردن بەکاردێنن پێتان وایە خولی پێنجەم پێویستە کار لەسەر ئەم جۆرە بکات؟ نیعمەت عەبدوڵا: زۆرجار چاوەڕواندەکرا خولەکانی پەرلەمان بێن قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن، زۆر مەسەلەی چارەنووسسازو گرنگ هەیە قسەی لەسەربکەن بەڵام بەداخەوە دێن لەدەرەوەی پەرلەمان باسدەکرێت بەڵام نە حزبە سیاسیەکان، نە پەرلەمان خۆی لەوە نەداوە تائێستا، پێویستە شارەکە هەر کەسەو نوێنەری خۆی هەبێت، بازنەیی بێت، نەک تۆ لێرەوە دەنگ بدەیتە حزبێک لەسلێمانی، یان لەدهۆک، لەهەڵەبجەو لەگەرمیان.
هاوڵاتی له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران به‌دورى ده‌زانن یاساکه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌ژێر هه‌ژموونى حزبه‌کان رزگاربکات. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، یه‌کێک بوو له‌داواکارییه‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه، که‌زیاتر له‌دوو مانگه به‌رده‌وامن. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کاندا، هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمسیۆنه‌که ده‌ستیپێکردو سه‌رۆکایه‌تى کۆمار پڕۆژه‌یه‌کى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت کرد بۆ دامه‌زراندنى کۆمسیۆنێکى نوێ، دواتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى گۆڕانکارییکردن تێیدا پرۆژه‌که‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد. په‌رله‌مانى عێراق له‌کۆتایی هه‌فته‌ى رابردوودا‌و له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که (219) ئه‌ندام به‌شداربوون تێیدا، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌په‌سه‌ندکردنى یاساکه، کۆمسیۆنى ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و له‌جیاتى ئه‌وه کۆمسۆنێکى دیکه دروستده‌کرێت که له‌لایه‌ن نۆ دادوه‌ره‌وه سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت. ئه‌و نۆ که‌سه، پێنجیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقه‌وه کاندیدده‌کرێن و دوانیشیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمه‌وه کاندیده‌کرێن، دوو ئه‌ندامه‌که‌ى دیکه‌ش ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شوراى ده‌وڵه‌ت دیاری‌یان ده‌کات. به‌پێی یاساکه، ئه‌و که‌سانه به‌تیروپشک دیاریده‌کرێن، دواى ئه‌وه‌ى بۆ پۆسته‌کان کاندیده‌کرێن، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى نه‌هێشتنى پشک پشکێنه‌و دابه‌شکردنى له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا. دواى کۆبوونه‌وه‌که محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌و کۆمسیۆنه نوێیه‌ى به‌پێی یاسا په‌سه‌ندکراوه‌که‌ى په‌رله‌مان پێکده‌هێنرێت، ملکه‌چ نابێت بۆ ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌کان. وتیشى «ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێی کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، دادوه‌رانى سه‌ربه‌خۆو شاره‌زا ده‌بن، له‌ڕێگه‌ى تیروپشکه‌وه دیاریده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ى گره‌نتى شه‌فافیه‌ت بکرێت». به‌پێی یاسا نوێیه‌که، ئه‌و دادوه‌رانه‌ى بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمسیۆن دیاریده‌کرێن ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێکیان تێدابێت، له‌وانه له رووى سیاسییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن، به‌هه‌میشه‌یی له‌عێراق نیشته‌جێ بن، یاساى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى نه‌یانگرێته‌وه، به‌تاوانى شه‌ره‌ف و خواردنى موڵک و ماڵى گشتى سزا نه‌درابن. حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، ئامانجى په‌سه‌ندکردنى یاساکه ئه‌وه‌یه له‌ژێر هه‌ژمونى حزبه‌کان رزگارى بێت، به‌و پێیه‌ى داواکارى خۆپیشانده‌رانیشه، به‌ڵام قورسه به‌ته‌واوى ئه‌وه‌بکرێت. حه‌سه‌ن ئالى بە هاوڵاتی وت «ده‌بێت واقیعیانه سه‌یرى دۆخه‌که بکه‌ین، کۆمسیۆنه نوێیه‌که که‌سانى سه‌ربه‌خۆشى تێدا ده‌بێت و خه‌ڵکى دیکه‌شى تێدا ده‌بێت». باسى له‌وه‌شکرد، به‌پێی یاسا نوێیه‌که جگه له‌کارمه‌ندانى کۆمسیۆن که‌په‌رله‌مان داوایکردووه مافه‌کانیان بپارێزرێن، سه‌رجه‌م به‌رپرسانى دیکه‌ى کۆمسیۆن یان لاده‌برێن یان خانه‌نشین ده‌کرێن. کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان خاوه‌نى هه‌زاران کارمه‌نده له‌پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان که‌هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌پێی یاساکه کارمه‌نده‌کان له‌شوێنه‌کانیان ده‌مێننه‌وه، به‌رپرسانى دیکه تائاستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بنکه‌کانى کۆمسیۆن ره‌وانه‌ى فه‌رمانگه‌کانى دیکه ده‌کرێن. به‌پێی یاساکه ده‌بێـت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ماوه‌ى (30) رۆژدا ناوى کاندیده‌کان بنێرن بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه ئاگادارده‌کرێنه‌وه، سه‌رۆک کۆماریش له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا مه‌رسومى کۆمارییان بۆ ده‌ربکات. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق داوای کرد ناوی نەهێنرێت به راگه‌یاند، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن یاساکه به‌ته‌واوى له‌به‌شى یاسایی سه‌رۆکایه‌تى کۆمار تاووتوێ بکرێت و پاشان داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن کاندیده‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن. به‌پێی یاسا نوێیه‌که، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌رکه‌کانیان بریتى ده‌بێت له‌په‌سه‌ندکردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران، کیانه سیاسییه‌کان، لیستى کاندیده‌کان، په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کان. ئه‌مه یه‌که‌م هه‌وڵى فه‌رمییه له‌عێراق که‌به‌رگێکى یاسایی به‌به‌ردا کرابێت بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسه‌ین و دروستکردنى کۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى مانگى ئایارى ساڵى رابردووى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و کۆمسیۆنه‌ى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆرى ساخته‌کاریی و یاریکردن به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن کرده‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو کۆمسیۆنه‌که که‌وته‌به‌ر توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک په‌رله‌مانتار پێیانوایه ئه‌م یاسایه‌ش ناتوانێت کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کۆمسیۆنێکه‌وه که‌هه‌ژمونى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌سه‌ریدا زاڵه بگۆڕێت بۆ کۆمسیۆنێکى سه‌ربه‌خۆ. کۆمسیۆن له‌ژێر ده‌ستى حزبه‌کان قوتارى نابێت و هه‌ر خۆیان ئه‌ندامه‌کانى دیاریده‌که‌ن جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، کۆمسیۆن له‌ژێر ده‌ستى حزبه‌کان قوتارى نابێت و هه‌ر خۆیان ئه‌ندامه‌کانى دیاریده‌که‌ن. وتیشى «په‌سه‌ندکردنى یاساکه ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه که بهخۆپیشاندهران بڵێن داواکارییه‌کانتان جێبه‌جێ ده‌که‌ین، ئه‌گینا پێناچێت ئه‌وه‌ى بڕیارى لێدراوه به‌ته‌واوى سه‌ربگرێت». جه‌مال کۆچه‌ر پێیوایه، حزبه‌کان له رواڵه‌ته‌دا واخۆیان نیشانده‌ده‌ن که که‌سانى سه‌ربه‌خۆ کاندیدده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ئه‌و که‌سانه له‌ژێر په‌رده‌ى سه‌ربه‌خۆدا له بڕیاره‌کانیان ده‌رنه‌چن. جه‌ختیشیکرده‌و، ئه‌و کارانه‌ى ئێستا ده‌کرێن، خۆپیشانده‌ران رازى ناکه‌ن، بۆیه ده‌بێت چاکسازیی ریشه‌یی و راسته‌قینه بکرێت تا دۆخه‌که هێوربێته‌وه. به‌درێژایی ساڵانى دواى رژێمى سه‌دام، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى عێراق له‌ژێر هه‌ژموونى حزبه سیاسییه‌کاندا بوون، له‌ناویاندا کۆمسیۆن که‌هه‌میشه لایه‌نه‌کان هه‌وڵیانداوه زۆرترین که‌سى سه‌ر به‌خۆیان بخزێننه ناوییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سودى لێوه‌ربگرن. کۆمسیۆنه‌که‌ى ئێستا ئه‌گه‌ر دروستبکرێت به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندیکردووه، ده‌بێته یه‌که‌م کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى دوور له‌حزبه‌کان، که‌بیه‌وێت کاربکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى ده‌نگده‌ر به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان. عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواکارى گه‌لى عێراق و مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى بووه. وتیشى «ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌پێی میکانیزمه نوێیه‌کان و له‌ڕێگه‌ى کۆمسیۆنى نوێوه ده‌بێت، کاره‌که له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت، که‌تێوه‌نه‌گلاون له‌کارى سیاسی». دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، په‌رله‌مان خۆى ئاماده‌ده‌کات بۆ په‌سه‌ندکردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که دوو یاسان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئاسیا عه‌بدوڵا ئه‌ندامى کۆدیۆناسیۆنى کۆنگره‌ى ستارو هاوسه‌رۆکى پێشووى په‌یه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئه‌نه‌که‌سه له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌رنه‌چێت ئاماده‌نین چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ن و هیچ گفتوگۆیه‌کیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى رۆژ نییه. ئاسیا عه‌بدوڵا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له‌وه‌ده‌کات، ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ئیدلیب بووه هێناویانێتى له‌سه‌رێکانى و گرێسپى نیشته‌جێى کردوون نه‌ک کۆچبه‌رى سورى که له‌تورکیان و ئیدعاى ده‌کرد که ئاواره‌کان نێشته‌جێ ده‌کات. ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، له‌سه‌رێکانى و گرێسپى گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا، ماڵه کورده‌کان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کوژن. هاوڵاتی: دۆخى رۆژئاوا به‌شێوه‌ى گشتى چۆنه دواى له‌شکرکێشییه‌که‌ى تورکیا‌و میلیشیاکان؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: پڕۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا بنه‌ماکه‌ى ئه‌وه‌بووه که باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا داگیربکات، گه‌لێک گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و هێزه‌کانى ئه‌مریکا دروست بوو و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا کرا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ناوچه‌ى ئارام، به‌ڵام تورکیا داگیرکارى ناوچه‌که‌ى ده‌ویست، به‌ره‌ى نوسره ساڵى 2012 له‌سه‌رێکانى ده‌رکران و چه‌کدارانى داعش له‌گرێسپى، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى نێوان گرێسپى و سه‌رێکانى هه‌مووى داعشى تێدابوو، داعش و تیرۆرى تێدابوو هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رزگاریان کرد، له‌وکاته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر خزمه‌تى به‌ناوچه‌که‌و خه‌ڵکه‌که‌ى کردووه بۆ پاراستنیان. پڕۆژه‌ى تورکیا بۆ ئه‌وه‌بوو که‌وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى و راى گشتى بخه‌ڵه‌تێنێت، پشتگیرى بۆ خۆى کۆبکاته‌وه که‌مه‌ترسى تیرۆرى له‌سه‌ره، بۆیه هێرشى بۆ سه‌ر باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا ئه‌نجامداوه. پێش ئه‌وه‌ى تورکیا هێرش بکات داواى ده‌کرد که‌هه‌سه‌ده زیاتر له 30 کیلۆمه‌تر له‌سنوره‌کانى درووربخرێته‌وه و ئه‌ردۆغان ده‌یوت هه‌رێمێک له‌و ناوچه‌یه بۆ ملیۆنێک کۆچبه‌ر دروستده‌که‌م، ئه‌ساس ئه‌ردۆغان پڕۆژه‌ى خۆى ئاشکراکرد که‌گۆڕینى دیموگرافیاى ناوچه‌که‌یه، هێرش له‌سه‌ر کورد ده‌ستى پێکردو کوشتن و بڕین له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌ستى پێ‌کرد، هه‌سه‌ده به‌رخودانى مه‌زنى ده‌ستپێکرد به‌تایبه‌ت له‌گرێسپى و سه‌رێکانى، تورکیا ئێستا گۆڕینى دیموگرافى به‌ته‌واوى ده‌ستپێکردووه، دواى داگیرکردنى سه‌رێکانى و گرێسپى، هه‌ندێک کورد ماڵ و حاڵى خۆیان له‌وێیه‌و ماونه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و زانیارى هه‌یه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کوژن و تاڵانى له‌ناوچه‌که ده‌ستى پێکردووه. ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ئیدلیب بووه هێناویانێتى له‌سه‌رێکانى و گرێسپى نیشته‌جێى کردوون نه‌ک کۆچبه‌رى سورى که له‌تورکیان و ئیدعاى ده‌کرد که‌ئاواره‌کان نێشته‌جێ ده‌کات. له‌سه‌رێکانى و گرێسپى ماڵه کورده‌کان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کوژن و تاڵانى له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره له‌سه‌ر کورده‌کانه که‌ماونه‌ته‌وه‌و ئه‌ردۆغانیش دیمۆگرافیاى ناوچه‌که‌ى گۆڕیوه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه. هاوڵاتی: ئه‌و په‌یامه‌تان به‌ئه‌مریکاو روسیا گه‌یاندووه که ئه‌ردۆغان دیمۆگرافیاى ناوچه‌که ده‌گۆڕێت؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: ئه‌مریکاو روسیا ده‌زانن ئه‌ردۆغان چى ده‌کات له‌ناوچه‌که‌دا، جڤاتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌مووى ده‌زانن تورکیا چى ده‌کات. زه‌ختێک له‌ناو ئه‌مریکا له‌سه‌ر حکومه‌تى ئه‌مریکا دروست بوو و پشتگیرى بۆ به‌رخودانى کوردان له رۆژئاوا دروستبوو، له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانییه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات هه‌ندێک سزاى ئابوورى به‌سه‌ر تورکیادا سه‌پێندراوه‌و هه‌وڵ بۆ سزاى دیکه‌ى ئابوورى ده‌درێت. ئێمه هیچ کاتێک نه‌بووینه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر تورکیا‌و خاکه‌که‌ى و یه‌ک مه‌تر چییه نه‌چووینه‌ته خاکه‌که‌یه‌وه. ئه‌مه‌ریکاو روسیا شه‌رعییه‌تیان داوه به‌تورکیا که‌خاکى رۆژئاواى کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه داگیرکراوه‌و تائه‌و سنوره‌ى بۆیان دیارى کردووه‌و پشتیوانیان کردووه. یه‌په‌گه‌و قه‌ده‌سه‌و یه‌په‌ژه هێزێکى ئه‌ساسى بوون له‌دژى داعش شه‌ڕیان کردووه‌و له‌گه‌ڵ وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا رێگه‌ى به‌تورکیا نه‌دایه تورکیا نه‌یده‌توانى یه‌ک مه‌تر بێته خاکى سوریاوه، تورکیا هێرشى کرده‌سه‌ر هێزێک که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا شه‌ڕى داعش و تیرۆرى کردووه، ئه‌مڕۆش هه‌سه‌ده‌و ئه‌مریکا شه‌ڕى داعش ده‌که‌ن. دژیه‌کیه‌کى مه‌زن له‌هه‌ڵوێست و ستراتیژى ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌کوردانى رۆژئاوا هه‌یه، تۆ دێیت له‌گه‌ڵ مندایت دژى شه‌ڕى داعش و تیرۆر له‌ولاوه ده‌چیت رێگه به‌هێزێکى ناتۆ ده‌ده‌یت هێرش بکاته‌سه‌ر خاکى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا‌و بڕیارێکى له‌سه‌ر ناده‌یت که رێگه‌ى لێبگیرت و ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌دنى خۆى هه‌یه. روسیا ده‌ڵێت یه‌کێتى سوریاى ده‌وێت و ئه‌منییه‌تى له‌سوریا ده‌وێت و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ده‌وێت، ته‌واو ئێمه‌ش وه‌کو کورد ئه‌وه‌مان ده‌وێت و وه‌کو پره‌نسیپیش ئه‌وه بۆ ئێمه باشه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شتێکى پێچه‌وانه هه‌یه که روسیا عه‌مه‌لیاتى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجامده‌دات، عه‌فرین و جه‌رابلوس خاکى سوریایه. هاوڵاتی: له‌سه‌دا چه‌ندى خاکى سوریا به‌ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رو هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه بووه پێش له‌شکرکێشییه‌که‌و ئێستا چه‌ندێکتان له‌ده‌ستدا ماوه؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: ئێستا تورکیا هه‌رێمێکى گه‌وره‌و مه‌زنى داگیرکردووه سنورى جه‌رابلوس هه‌تا عه‌فرین و گرێسپى هه‌تا سه‌رێکانى. پێش داگیرکارییه‌که‌ى تورکیا له‌سه‌دا 32ى خاکى سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ردا بوو، پێنج ملیۆن خه‌ڵک له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ر ژیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئامارێکى نوێ ده‌ربکه‌وێت که‌تورکیا له‌سه‌دا چه‌ندى خاکى سوریاى داگیرکردووه‌و ئه‌وکات به‌دیار ده‌که‌وێت که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌سه‌دا چه‌ندى خاکى سوریاى له‌ژێر ده‌ستدایه. هاوڵاتی: به‌شێک له‌کوردانى باشور چوونه رۆژئاوا‌و هاوکاری به‌رخودانى کوردانیان کرد، هه‌مووى ماوه‌ته‌وه یان هه‌ندێکیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: له‌و کاته‌ى هێرش کرایه‌سه‌ر کوبانێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه کوردانى باشور هاوکارو پشتیوانى گه‌لى رۆژئاوایان کردووه‌و به‌رخودانیان کردووه‌و ژنان هاتن وه‌ک ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یى، که‌تورکیاش هێرشى کرده‌سه‌ر گرێسپى و سه‌رێکانى کوردانى باشور‌و باکورو رۆژهه‌ڵات به‌شداربوون له‌به‌رخودان، له‌ئالیه‌ى سیاسى و سه‌ربازى و کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌شێک له‌وانه هه‌ندێکیان که‌هاتوون به‌بڕیارى خۆیان هاتوون و کاتێک بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه مانگێک یا دوو مانگ هه‌ندێک له‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێم و ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر قه‌ناعه‌تى ئه‌و که‌سانه خۆیان. هاوڵاتی: ئاماده‌ن هێزه‌کانى هه‌سه‌ده بچنه ریزى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به‌و مه‌رجه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌تى سه‌ربازیتان هه‌بێت؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ى که هه‌یه له رووى سه‌ربازییه‌وه تائێستا ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سنوره‌کانه له‌گه‌ڵ سنورى تورکیادا، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که پرسه سیاسییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى سیاسى نه‌کرێت به راستى دیالۆگ پێشنه‌که‌وێت و ته‌وافوق له‌سه‌ر داهاتووى سوریا‌و ده‌ستور که‌مافى گه‌لى کورد تێیدا پارێزراو نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پێکهاته‌کانى دیکه که‌مه‌سیحى و ئه‌رمه‌نى، ئه‌وکاته پرسى عه‌سکه‌ریش ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام بێ پرسى چاره‌سه‌رى سیاسى، پرسى عه‌سکه‌رى و سه‌ربازى چاره‌سه‌ر نابێت ، چونکه هه‌سه‌ده‌ش هه‌ڵوێستى خۆى هه‌یه که روسیا له‌گفتوگۆدایه له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و نیزامى سوریا. کۆبوونه‌وه‌کان له‌نێوان روسیا‌و هه‌سه‌ده به‌جیاو رژێمى سوریاش له‌گه‌ڵ روسیا به‌جیا کۆده‌بنه‌وه.له‌دێرک هه‌تا دێربسى و کوبانێ ئه‌و هێڵه هێزه‌کانى رژێم بوونیان هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ روسیادایه. هاوڵاتی: ئه‌مریکا ده‌ڵێت (600) سه‌ربازم هێشتۆته‌وه بۆ پاراستنى نه‌وت، داهاتى نه‌وت به‌هاوبه‌شییه له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و ئه‌مریکادا یا بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: ئه‌مریکیه‌کان زوو زوو لێدوانه‌کانى خۆیان له‌سه‌ر بوونى هێزه‌کانیان زوو زوو ده‌گۆڕن، به‌ڕێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ر ئه‌و داهاته‌ى که‌ده‌ستىده‌که‌وێت هى خه‌ڵک و گه‌لى سوریایه‌و ئێمه‌ش به‌شێکین له‌سوریا. پڕۆژه‌ى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى و ژێرزه‌وییه داهاته‌که‌ى مافى گه‌لى سوریایه‌و ده‌مانه‌وێت له‌ناو سیستمێکى دیموکراتیدا به‌شێوه‌یه‌کى عادیلانه دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر خه‌ڵکداو بۆ خزمه‌تى خه‌ڵک خه‌رج بکرێت. هاوڵاتی: ئایا کاریگه‌رى سه‌رکردایه‌تى په‌که‌که له‌سه‌ر کوردانى رۆژئاوا هه‌یه؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: شۆڕشى رۆژئاوا‌و به‌رخودان که‌ده‌ستیپێکردووه بنکه‌یه‌ک بووه بۆ گه‌لى کورد، ئه‌مڕۆ سیستمێکى سیاسى ده‌ستیپێکردووه له‌ڕۆژئاوا که به‌ڕێوه‌به‌رانى خۆسه‌ر بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌کان، هه‌م پارت و رێکخراوه سیاسییه‌کان هه‌م پێکهاته‌ى عه‌ره‌ب له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریان، به‌ڕێوه‌به‌رانى خۆسه‌ر هه‌م ئیداره‌ى زیاتر له‌پێنج ملیۆن که‌س ده‌ده‌ن هه‌م پارێزگارى له‌سه‌رو ماڵیان ده‌که‌ن و خزمه‌ت ده‌کات. رۆژئاواى کوردستان رێبه‌رى خۆسه‌ره ئیداره‌ى ده‌دات و باژێره‌کان هه‌ریه‌که‌یان و ئه‌نجومه‌نى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، قامیشلۆ باژێرى خۆیان هه‌یه که‌کوردو عه‌ره‌ب و سریان و رێکخراو هه‌مووى تێدایه، کانتۆنى جزیره‌و کوبانێ هه‌یه‌و خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین چى ده‌که‌ین و خۆسه‌ر بڕیار ده‌دات، هێزى پاراستنیش که‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته پارێزگارى له‌ناوچه‌که ده‌کات، ئه‌وه دیعایه‌ى ئه‌ردۆغانه که‌باسى په‌که‌که ده‌کات. هاوڵاتی: مه‌زڵوم کۆبانێ بچێته ئه‌مریکا چى بۆ کوردى رۆژئاوا ده‌گۆڕێت؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: هه‌سه‌ده په‌یوه‌ندى خۆى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، ته‌بیعى په‌یوه‌ندى دروست ده‌که‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌باتى هاوبه‌ش و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش. هاوڵاتی: له‌گه‌ڵ سیستمى فیدڕاڵین له‌سوریا؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆکانه له‌پرۆژه‌و نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى سوریادا پڕۆژه‌ى خۆمان هه‌یه، سیستمى خۆسه‌ر که‌ئێستا له‌واقعدا هه‌یه بمێنێت هه‌م مه‌رکه‌ز و ناوه‌ندى هه‌بێت، یه‌کێتى سوریا به‌لامانه‌وه گرنگه‌و ده‌ستورێکى دیموکراتى و ناسنامه هه‌موو پێکهاته‌کان له‌ده‌ستوردا جێگه‌ى بکرێته‌وه ئه‌وه به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه. هاوڵاتی: میلیشیاکان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شه‌ڕى کوردیان کردووه، ئایا شته‌که مه‌بده‌ئییه یا به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شه؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: میلیشیاکان و چه‌ته‌کان که ئه‌ردۆغان به‌کاریان ده‌هێنێت هه‌موویان به‌پاره بۆى ده‌که‌ن و ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت شه‌ڕى مه‌زهه‌بى دروستببێت و به‌شێک له‌عه‌ره‌به‌کان به‌کارده‌هێنێت که‌خۆیان مورته‌زه‌قه‌ن و عه‌شیره‌ته‌کانیان وتوویانه نابێت شه‌ڕ بکه‌ن له‌دژى رۆژئاوا‌و خۆیانیان لێ بێبه‌رى کردوون، ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى رۆژئاوایان کردووه خۆیان فرۆشتووه‌و مورته‌زه‌قه‌ن و بۆ پاره بۆى ده‌که‌ن و به‌کاریانده‌هێنێت. هاوڵاتی: گفتوگۆیه‌ک هه‌یه له‌نێوان ئێوه‌و ئه‌نه‌که‌سه که‌هێزى رۆژ بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژئاوا؟ ئاسیا عه‌بدوڵا: هه‌تا ئه‌نه‌که‌سه له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌رنه‌چێت که‌تورکیا سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات ئێمه ئاماده‌نین چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ین، پێویسته ئه‌نه‌که‌سه خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه دێته ریزى به‌رخۆدان و خه‌باتى نێونه‌ته‌وه‌یى و پاراستنى گه‌لى سوریا‌و خاکى رۆژهه‌ڵات و باکورى سوریا یان نا، پێویسته ئه‌نه‌که‌سه له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تورکیا ناهێڵێت. هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌نه‌که‌سه بوونى نییه که‌هێزى رۆژ بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژئاواى کوردستان، هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى رۆژ نییه.
هاوڵاتى راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان و دۆخى عێراق، هه‌ڵوێستى ته‌ماشاکه‌رى هه‌ڵبژاردووه‌و پێویسته خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ هەڵوێستی خۆی لەوباریەوە راگەیاند. راوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار داوای لە سەرکردایەتی سیاسی کورد کرد کر پشتیوانى له‌گوتارى سه‌رۆک کۆمار بکەن که له‌گه‌ڵ داواکارى خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانى چاکسازییدایه. جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێکى ده‌ستووریى ره‌واو پارێزراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نییه ئه‌و زیاده‌ڕۆییه له تووندوتیژى به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران به‌کاربێت و بکرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژو هێرشى له‌وجۆره. لەبارمبەردا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند «به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه« له به‌رده‌وامیى رووداو‌و تووندوتیژییه‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ڕوانن. راشیگەیاند کوشتارەکان «تاوانى بێ پاساون و تاوانکاران هه‌ر کێ و له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بن». ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه، خۆپیشاندان له‌عێراق و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه به‌رده‌وامه، دژى گه‌نده‌ڵى و بێکارى و پشک پشکێنه. خۆپیشانده‌ران دژایه‌تى ئه‌و چینه سیاسییه ده‌که‌ن که له 16 ساڵى رابردوودا له‌عێراق ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه. به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک جه‌ختیان له ره‌وایی داواى خۆپیشانده‌ران کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تادواسات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا بوون له‌ده‌سه‌ڵات که له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. سالار مه‌حمود راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «هه‌رێمى کوردستان تائێستا به‌ته‌واوى هه‌ڵوێستى خۆى یه‌کلایینه‌کردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌کانى عێراقه‌وه، هێشتا درەنگ نیە کورد گوتاری خۆی لەسۆنگەی خوێندنەوەی راستی روداوەکانی عیراق رێکبخات». تا سێ ساڵی داهاتوو ئەم دۆخە دانامرکێتەوە وتیشى «راستە کورد وەک پێکهاتەیه‌ک ناتوانرێت لە پرۆسەی داهاتوودا رەچاو نەکرێ، بەڵام کەم یا شایستە بێگومان کەم و ناشایستەیی و غەدریشی لێدەکرێ. پێدراوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کەوڵاتەکە تاماوەی سێ ساڵی داهاتوو ئارامی بەخۆوە نابینێ و ئەم دۆخە دانامرکێتەوە». وته‌کانى راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق دواى هێرشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌غدا دێت له‌لایه‌ن گروپه چه‌کدارییه نه‌ناسراوه‌کانه‌وه، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر له (100) خۆپیشانده‌ریش برینداربوون. له‌باره‌ى هێرشه‌که‌وه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند «به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له به‌رده‌وامیى رووداو‌و تووندوتیژییه‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌ڕوانین. ئه‌و کوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى سڤیل له پردى سنه‌ک و گۆڕەپانى خللانى له‌به‌غدا کرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانکاران هه‌ر کێ و له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بن، داموده‌زگاو لایه‌نه به‌رپرسه‌کانى عێراق ده‌بێ بیاندۆزنه‌وه و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت». جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێکى ده‌ستووریى ره‌واو پارێزراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نییه ئه‌و زیاده‌ڕۆییه له تووندوتیژى به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران به‌کاربێت و بکرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژو هێرشى له‌وجۆره. سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌پێویستى زانیوه، هه‌موو لایه‌ک به‌گیانێکى نیشتمانیى به‌رپرسیارانه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن تاکو له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناکتر روونه‌ده‌ن، چیتریش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له‌چوارچێوه‌ى یاسادا بجووڵێنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌په‌یامێکدا جه‌ختیکرده‌وه، به‌وردی له‌ڕێکاره‌کانی دۆسیه‌یی په‌لاماره تاوانکارییه‌که‌ی ئێواره‌ی هه‌ینێ 6ی دیسه‌مبه‌ر ده‌روانێت و چاودێری ده‌کات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ت «که ده‌ستدرێژی تاقمه تاوانکارو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدو بریندار له‌ڕیزی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کان بکه‌وێته‌وه«. داواش له‌هه‌مو لایه‌ک ده‌کات، رێز له‌ویستی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندەران بگرن که‌داوای چاکسازی و پێکه‌وه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تیش پێویسته پارێزگاری له‌ئاسایشی گشتی بکات و رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببێته‌وه که له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان. تائێستا خۆپیشانده‌ران به‌ئاشکرا هیچ هه‌ڵوێستێکیان دژ به‌هه‌رێمى کوردستان ده‌رنه‌بڕیوه و داوایان له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کردووه که‌پشتیوانى داواکانیان بن بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکاریی ریشه‌یی. به‌ڵام به‌وته‌ى سالار مه‌حمود، لەشەقامەوە دەنگێکی نەشاز بەرامبەر بەمافە دەستورییەکانی کورد دەبیسترێ. «تەنانەت قەڵسن بەناوی کوردستان و بە ( إقلیم الشمال) ناوی هەرێمی کوردستان دەهێنن. کوردستان بەخوێن سارد دەبینن بەرامبەر بەشەڵاڵی خوێن و فرمێسکی گەرمی شەقامی عێراقی». پێشیوایه، کوردستانیش دابڕاو نیە لەکاریگەرییەکانی ئەو رووداوانەی شارەکانی خوارووی عێراق و بەغدا. «سەرۆک کۆماری عێراق وەک باڵاترین پێگەی دەسەڵاتی وڵات پشتیوانی بێچەندو چوونی خۆپیشاندەرانی عیراقە. لەگەڵ مافی خۆپیشاندان و بەدیهاتنی داخوازیەکانیانە، پێویسته کورد پشتیوانى ئه‌و گوتاره‌ى سه‌رۆک کۆمار بکات». وتیشی «هێشتا درەنگ نیە بەدەنگێکی بەرزتر کورد هاودەنگی خۆی بگەیەنێتە شەقامی عێراقی، نەخاسمە گەر ئەوە نەکا بژاردەی باشتری ئەبێ چی بێ بۆ سیاسەتکردن! هەن نائاگا لەوەی چی دەگوزەرێ وا دەزانن دۆخی ئێستا بەردەوام دەبێ لەکاتێکدا تەواوبووەو فۆرمێکی نوێ شوێنگرەوە دەبێت».
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، تاکۆتایی کابینه‌ى نۆ، شتێک نامێنێت به‌ناوى کێشه‌ى کاره‌باوه، دواى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک به‌ته‌واوى جێبه‌جێده‌کرێت. له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى سه‌رماو سۆڵه، جارێکى تر کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان رووى له‌که‌مبوونه‌وه کردووه، وه‌زاره‌تى کاره‌باش هۆکاره‌که‌ى بۆ زۆربوونى خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «3200 بۆ 3500 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌بامان هه‌یه، به‌پێی خواستى به‌کارهێنانه، رۆژى وایه خواسته‌که به‌رزه، رۆژى واش هه‌یه خواست نزمتره، واته گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت، به‌گشتى رۆژانه له‌نێوان (9 بۆ 12) کاتژمێر کاره‌با ده‌درێت». یه‌کێک له‌خاڵه‌کانى کارنامه‌ى کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کاره‌بایه، به‌ڵام دواى (100) رۆژ له‌پێکهێنانى کابینه‌که هێشتا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌کراوه. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوێنێ له‌وتارێکدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى (100) رۆژ به‌سه‌ر پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ‌دا رایگه‌یاند «ئێستا زیاتر گازی کوردستان بەکاردەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەمەش ئێستا کەمتر پشت بەگازوایلی دەرەکی دەبەسترێت، بەوجۆرەش ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان لەتێچووی بەرهەمهێنانەکەی کەمدەبێتەوە». باسى له‌وه‌شکرد، بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی کارەبای هەرێم، پێداچوونەوەی پێویستە، ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئەو پرۆسەیەین و هەوڵدەدەن کەمترین رێژەی کارەبا بەفیڕۆبچێت. به‌پێی ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با، له‌ئێستادا خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئاستى به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان سێ بۆ (3500) مێگاواتدایه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با وتى «یه‌کێک له‌کاره سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، چاره‌سه‌رى گرفتى کاره‌با جێبه‌جێکردنى پێوه‌رى زیره‌که که به‌وه ده‌توانرێت کۆنتڕۆڵى خواست بکات و کێشه‌کان نه‌هێڵێت و ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌رزبکاته‌وه«. وتیشى «ئامانجى سه‌ره‌کى ئێمه ته‌واوکردنى ماسته‌رپلانى وه‌زاره‌تى کاره‌باو دانانى پێوه‌رى زیره‌ک و ته‌واوکردنى تۆڕى غازه«. پێوه‌رى زیره‌ک ماوه‌ى سێ مانگه ده‌ست به‌جێبه‌جکردنى کراوه و ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى تر ته‌واوده‌بێت، تائێستا و (75) هه‌زار دانه‌ى لێدانراوه. به‌وته‌ى ئومێد ئه‌حمه‌د، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى پێوه‌رى زیره‌کدا له‌سه‌دا (70)ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونکه پرۆژه‌که تازه‌یه‌و شش مانگى ده‌وێت بۆ به‌کارهێنانی، له‌دواى پێوه‌رى زیره‌که‌وه (6) مانگ بۆ سا‌ڵێک کێشه‌یه‌ک نامێنێت ناوى گرفتى کاره‌با بێت. پێش ته‌واوبونى کابینه‌ى نۆکه کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ خراپبوونى دۆخى کاره‌باى نیشتیمانى، مۆلیده ئه‌هلییه‌کان زیاتر کارده‌که‌ن و نرخى پێدانى کاره‌بایان زیادکردووه، به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با ده‌ڵێت ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌مۆلیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه نییه، به‌ڵکو مۆلیده‌کان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که ئیداریه‌کانه‌وه هه‌یه.
کاکەلاو عەبدوڵا کاندیدە سەرەکییەکەی دیموکراتەکان بووەتە مۆتەکە بۆ ترەمپ و زۆربەی راپرسییەکان ئاماژە بەوەدەکەن لەهەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی (٢٠٢٠) شکست بەترەمپ دەهێنێت. جۆو بایدن ئامانجی سەرەکی ئەوەیە لەهەڵبژاردنەکاندا لەترەمپ بباتەوە، چونکە چیتر گەلی ئەمریکا بەرگەی سیاسەتەکانی ناگرێت و دەبێت «دووربخرێتەوە». نەک هەر لەناو دیموکراتەکاندا بەڵکو لەزۆربەی راپرسییەکاندا بەبەراوردی لەگەڵ ترەمپ بەجیاوازییەکی گەورە براوەیە. بایدن پێیوایە سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ رووخساری گەلی ئەمریکای ناشرین کردووەو لەسەر ناپاکی کوردەکان لەسوریا رەخنەی توندی ئاراستە کردووە. جۆو بایدن کێیە؟ جۆوسف رۆبینت بایدن لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ لەشاری سکرانتۆنی ویلایەتی پەنسلڤانیا لەدایکبووەو دواتر لەتەمەنی (١٣) ساڵی خێزانەکەی گواستویانەتەوە بۆ ویلایەتی دێڵەوێر و لەوێ نیشتەجێی بوون. بایدن لەساڵی ١٩٦٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەزانستی سیاسی و مێژوودا بەدەستدەهێنێت. دواتر بڕوانامەیکی دیکە لەیاسادا بەدەستدەهێنێت لەساڵی ١٩٦٨ لەکۆلێجی یاسا لەزانکۆی سیراکس. پاشان لەساڵی ١٩٦٩ دەبێتە پارێزەرو وەک داواکاری گشتی کاریکردووە جگە لەوەی ساڵی ١٩٧٠ هەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی شارۆچکەی نیوکاسڵ لەویلایەتی دێلەوێر. لەساڵی ١٩٧٢ وەک گەنجترین سیناتۆر، کەئەوکات تەمەنی (٢٩) ساڵ بوو، هەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتی کردنی دێڵەوێر بەبردنەوەی لەسەدا ٥٨%ی دەنگەکانی ویلایەتەکە. ماوەی (٣٦) ساڵ لەئەنجومەنی پیران خزمەتی کرد پێش ئەوەی لە ٢٠٠٩ باراک ئۆباما وەک جێگری خۆی دەستنیشانی بکات. ماوەی هەشت ساڵ لەپۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکادا مایەوە تاساڵی ٢٠١٧و لەئێستادا کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠و رکابەری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپە. خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی جۆو بایدن لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ رایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ و بەمەش چووە مەیدانی فراوانی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کە لەئێستادا ژمارەیان (١٨) کاندیدە لەبەرامبەر تەنها سێ کاندیدی کۆمارییەکان. بایدن بانگەشەی هەڵبژاردنی لەچوارچێوەی بەرەنگاری دۆناڵد ترەمپ چڕکردووەتەوە کەپێی وایە «گەندەڵترین سەرۆکی مێژووی مۆدێرنی ئەمریکایە». “ئەگەر هەشت ساڵ بدەین بە دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکی سپی‌دا ئەوا بۆ هەمیشەو بەشێوەیەکی بنەڕەتی کارەکتەری ئەم گەلە دەگۆڕێت و منیش ناتوانم بوەستم و سەیری روودانی ئەوە بکەم»، بایدن ئەمەی وت دوای ئەوەی خۆکاندیدکردنەکەی بۆ هەڵبژاردنەکان راگەیاند. لەدوای ئامانجی شکستپێهێنانی ترەمپ، بایدن لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بەتایبەتی تیشکی خستووەتەسەر کەرتی ئابووری و تەندروستی وڵاتەکە. بایدن پێیوایە چینی ناوەند ئەمریکایان بنیادناوە بەڵام ئێستا لەلایەن چینی باڵاوە فەرامۆشکراون و بەکاردەهێنرێن. بانگەشەکەی بایدن بەڵێنی زیادکردنی کەمترین موچە دەدات و بەربەست دادەنێت بۆ کۆمپانیاکان تا نەتوانن مووچەی کەم تەرخان بکەن بۆ کارمەندەکانیان. باشترکردنی کەرتی تەندروستی وەک خۆی باسی لێوە دەکات بووەتە «شتێکی شەخسی» بەوپێیەی کوڕەکەی، بیۆ بایدن، بەهۆی شێرپەنجەی دەماغەوە لەساڵی ٢٠١٣دا مرد. بایدن بەڵێنی داوە کەبیمەی تەندروستی بەرەوپێش ببات کە لەسەدا ٩٧%ی خەڵکی ئەمریکا بگرێتەوە لەچوارچێوەی یاسای توانای دابینکردنی تەندروستی یان (ئۆباما کەیر). جگە لەمانەش جۆو بایدن بانگەشەی ئەوە دەکات کەسیاسەتی دەرەوەی وڵات بگەڕێنێتەوە رێچکەی خۆی دوای ئەوەی لەماوەی سەرۆکایەتی ترەمپدا بەلاڕێدا رۆیشتووەو سەرۆکی ئەمریکا نەیتوانیوە «بەباشی بەڕێوەی ببات»، بەتایبەتیتر سیاسەتی «جەنگی بازرگانی لەگەڵ چین» پاشان سیاسەتی وڵاتەکە لەسوریا. لەئێستادا جۆو بایدن سەرەکیترین کاندیدی دیموکراتەکانە کە لەسەدا ٢٨%ی پشتیوانی دیموکراتەکانی هەیە لەسەرتاسەری ئەمریکادا، بەپێی راپرسییەکی سی ئێن ئێن. بەپێی راپرسییەکە، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لەسەدا ٢٨%ی دیموکراتەکان و لایەنگرانی سەربەخۆی دیموکراتەکانی هەیە. دوای ئەویش بێرنی ساندەرس سیناتۆری ویلایەتی ڤیرمۆنت بەڕێژەی لەسەدا ١٧% پلەی دووەمی گرتووەو هەریەکە لە ئیلیزابێس وارن سیناتۆری ویلایەتی ماسەچوسێتس و پیت بوتیگەیگ سەرۆکی شارەوانی شاری ساوز بێندی ویلایەتی ئیندیانا لەپلەی دووەم و سێیەم دێن بەڕێژەی لەسەدا ١٤% و ١١%. لەگەڵ ئەوەی لەپلەی یەکەمدایە، بەڵام جۆو بایدن کەمترین بودجەی هەبووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەچارەکی سێیەمی ٢٠١٩ کەتەنها (٣٧) ملیۆن و (٨٠٠) هەزار دۆلار بووە، کەئەمەش لەدوای بودجەی بانگەشەی هەریەکە لەو کاندیدانەیە پێشتر باسکران. بێرنی ساندەرس لەهەمان ماوەدا (٦٩) ملیۆن دۆلاری لەبانگەشەدا خەرجکردووە لەکاتێکدا ئیلیزابێز وارن و پیت بوتیگەیگ (٥١) ملیۆن و (٦٠) ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ بانگەشە. سەرەڕای ئەوە جۆو بایدن سەرمەشقی دیموکراتەکانە، توانیویشیەتی لەڕاپرسییەکاندا شکست بەدۆناڵد ترەمپ بهێنێت. بەپێی راپرسییەکی کۆمپانیای (ڕیەڵ کلێر پۆلەتیکس) بۆ کۆکردنەوەی داتا‌و زانیاری هەڵبژاردن جۆو بایدن بە (١٠) خاڵ لەپێش ترەمپەوەیەو لەسەدا ٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا لەسەدا ٤٢%ی دەنگەکانی هەیە. هەر بەپێی راپرسییەکە نەک هەر بایدن بەڵکو بیرن ساندەرس و ئیلیزابێز وارن لەپێش ترەمپەوەن لەسەدا ٥١% و ٥٠%ی دەنگەکان لەبەرامبەر لەسەدا ٤٣%. بایدن بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى له چوارچێوه‌ى به‌ره‌نگارى دۆناڵد تره‌مپ چرکردۆته‌وه که پێى وایه "گه‌نده‌ڵترین" سه‌رۆکى مێژوویىمۆدێرنى ئه‌مریکایه" ناکۆکی ترەمپ و بایدن دۆناڵد ترەمپ زۆرجار بەئاشکرا دژایەتی جۆو بایدن دەکات و بەگاڵتەجاڕییەوە باسی دەکات کە «هیچ کەسێکی تر نییە زیاتر لەجۆوی بچووک من حەز بکەم پێشبڕکێی لەگەڵ بکەم». هەندێک جاریش بەتۆنێکی جدیییەوە هێرش دەکاتەسەری و دەڵێت بۆ سەرۆکایەتی ناشێت چونکە «لەڕووی دەرونییەوە ناتوانێت بەردەوام بێت» ئەگەر بیباتەوە. بەڵام ئەم دژایەتییەی ترەمپ لەبەرامبەر بایدن هەڕەمەکی نییە، لەبەرئەوەی دەزانێت رکابەرێکی سەرسەختیەتی. بایدنی تەمەن (٧٧) ساڵان لەسەرەتای خۆکاندیدکردنییەوە ئاستی پەسەندکردنی تادەهات زیاتر دەبوو لەئاستی نیشتیمانیدا لەڕاپرسییەکاندا لەبەرامبەر کەمبوونەوەی ئاستی پەسەندکردنی ترەمپدا. بەپێی پێگەی ڤۆکس، ترەمپ ترسی لێدەنیشێت و هەوڵی ناوزڕاندنی بایدن دەدات تابتوانێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ جاری دووەم بباتەوە. لە ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵ ترەمپ لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا داوا لە ڤۆلۆدمیر زیلنیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات تالێکۆڵینەوە لە جۆو بایدن و کوڕەکەی، هەنتەر بایدن بکات لەسەر گەندەڵیکردن لەوڵاتەکەدا. ساڵی ٢٠١٤ هەنتەر بایدن لەکۆمپانیای غازی بوریزمای ئۆکرانی کاردەکات و لەهەمانکاتدا حکومەتی بەریتانی داوا لەداواکاری گشتی ئۆکرانیا، ڤیکتۆر شۆکین دەکات لێکۆڵینەوە لەبەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بکات بەتۆمەتی گواستنەوەی پارەی قاچاغ، بەڵام شۆکین رەتیدەکاتەوە. لەو کاتەدا چالاکوانانی ئۆکرانیا خۆپیشاندان دەکەن بۆ دوورخستنەوەی شۆکین لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی و جۆو بایدنیش، کەئەوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، دەچێتە ئۆکرانیاو داوا لەبەرپرسانی وڵاتەکە دەکات شۆکین دووربخەنەوە. دواجار شۆکین دووردەخرێتەوە، بەڵام ئەوەی جێی باسە ئەوەیە کەترەمپ پێیوایە بایدن ئەم کارەی کردووە بۆ پاراستنی کوڕەکەی، بەڵام شۆکین بەهۆی گەندەڵی و رەتکردنەوەی لێکۆڵینەوە لەبەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دوورخراوەتەوە. پێش پەیوەندییەکە ترەمپ هاوکاری دارایی بەبڕی (٣٩١) ملیۆن دۆلار رادەگرێت بۆ ئۆکرانیا بەمەبەستی پشتیوانی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی روسیا کەپێش مانگێک کۆنگرێس پەسەندی کردبوو. لەمیانی پەیوەندییەکەدا سەرۆکی ئەمریکا باسی جۆو بایدن دەکات و بەئاماژە باسی ئەوە دەکات بایدن هۆکاری لەکار دوورخستنەوەی ڤیکتۆر شۆکین بووە کە «داواکارێکی زۆر باش بووە». دوای ماوەیەک لەپەیوەندییەکە، کارمەندێکی (سی ئای ئەی) لەزاری چەند شایەتحاڵێکی پەیوەندییەکەوە نامەیەک دەنووسێت بۆ کۆنگرێس و دەڵێت «زانیاریم بەدەست گەیشتووە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە کەسەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی ئۆفیسەکەی بەکاردەهێنێت تادەستتێوەردانی وڵاتێکی بێگانە رێکبخات لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکا». بەهۆی ئەم نامەیەوە ئەنجومەنی نوێنەران مانگێکە لێپرسینەوەی لەدۆناڵد ترەمپ دەستپێکردووەو پرۆسەکە بەرەوپێشچوونێکی خێرای بەخۆیەوە بینیوەو چەندین بەرپرسی حکومەت شایەتیان دژی ترەمپ داوە کەڕەنگە ببێتەهۆی ئەوەی لەپۆستەکەی دووربخرێتەوەو دواجار ناشتوانێت خۆی هەڵبژێرێتەوە. لەئێستادا پرۆسەکە لەئەنجومەنی نوێنەراندایەو لەحاڵەتی پەسەندکردنیدا دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی پیران، کە لەوێدا دادگایی ترەمپ دەستپێدەکات و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبووەوە ئەوا لەپۆستەکەی دووردەخرێتەوە. لەم بارەیەوە جۆو بایدن خۆی بەقوربانیی دەزانێت و پێیوایە دەبێت «ترەمپ دووربخرێتەوە» لەبەرئەوەی «درۆزنە» و «گەندەڵی ناوی دووەمی ترەمپە، چونکە ئاشکرایە دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی سەرۆکایەتی بەکارهێناوە» بۆ مەرامی سیاسی خۆی. لەکاتێکدا ترەمپ هەموو پرۆسەکە بە «بێ بنەما» ناوزەند دەکات و پێیوایە دیموکراتەکان «گەلەکۆمەکی» لێدەکەن. «دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی سوریای دیموکراتی فرۆشت - کورد‌و عەرەبە ئازاکان کە لەگەڵ ئێمە داعشیان تێکشکاند - و ناپاکی بەرامبەر هاوپەیمانێکی ناوخۆیی گرنگ کرد لەشەڕی دژی تیرۆریزم». بایدن لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمەی وت. جۆو بایدن لەسەر کوردانی رۆژئاوا لەسەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەم بۆ سەر باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، جۆو بایدن رەخنەی توندی لەترەمپ گرت بۆ رێگەدان بەتورکیا بۆ هێرشکردنەسەر «هاوپەیمانە کوردەکان»ی ئەمریکاو «ناپاکی لەبەڵێنی» گەلی ئەمریکا کرد بەرامبەر هاوپەیمانەکان. «دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی سوریای دیموکراتی فرۆشت - کورد‌و عەرەبە ئازاکان کە لەگەڵ ئێمە داعشیان تێکشکاند - و ناپاکی بەرامبەر هاوپەیمانێکی ناوخۆیی گرنگ کرد لەشەڕی دژی تیرۆریزم». بایدن لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمەی وت. جۆ بایدن بەئاماژەکردن بۆ پەیوەندییە تەلەفونییەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە ٦ی تشرینی یەکەم وتی کەترەمپ لەو پەیوەندییەدا «هەڵخەڵەتێنرا»و بەبێ ئەوەی هیچ راوێژێک بکات بەسوپا، هاوپەیمانانمان یان دیپلۆماتکارەکان و بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لەباکوری سوریا. بایدن باسی لەوەش کرد ئەو بڕیارەی ترەمپ نەک هەر ناپاکی بوو بەرامبەر کوردەکان، بەڵکو ناپاکیش بوو بەرامبەر «بەڵێنی ئێمە وەک گەلێک» و ناپاکی بوو بەرامبەر «سەربازەکانمان کەهاوشانی ئەوان جەنگان کەهەموو ئەمانە گومان دروستدەکات بۆ هاوپەیمانانمان لەسەرتاسەری جیهاندا سەبارەت بەپابەندی ئەمنی ئەمریکاوە».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى (مەکتەبی سیاسی) یه‌کگرتوو لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتى دا لەسەر چەند تەوەرێکی رۆژەڤ قسەدەکات، کە دیارترینیان کۆنگرەی حزبەکەی و پەیوەندی هەرێم و بەغداو مووچەی فەرمانبەران و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەم کابینەیەدا. سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ئاشکرایدەکات کە لەکۆتایی ئەم مانگەدا یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت و ئەمینداری ئێستای یەکگرتووش دەتوانێت خۆی کاندیدبکاتەوە بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی حزبەکە. لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا باس لەپەرلەمانتارە کوردەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دەکات لەبەغدا کەگروپێکیان پێکهێناوە بەناوی «گروپی 15» کە بڕیارە لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆببنەوە، هەروەها باسی ئامانجی ئەم گروپە دەکات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە وەکو یەکگرتوو پاڵپشتی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران دەکەن. ئه‌وه‌ى ئێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێى هه‌ڵده‌ستێت که‌سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌وانه‌ى به‌شدارن له حکومه‌ت و به‌وانه‌شى که ئۆپۆزسیۆنن ئێمه به‌کارێکى باشى ده‌زانین هاوڵاتى: سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ لاى یه‌کگرتوو و لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه بۆ یه‌کڕیزى تاچه‌ند گرنگه؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: له‌م بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که ته‌وه‌رى سه‌ره‌کییان رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردى و گه‌ڵاڵه‌کردنى یه‌کهه‌ڵوێستى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى که بوونیان هه‌یه له‌ناوچه‌که‌داو یه‌کهه‌ڵوێستى له‌به‌غداو دابینکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم له به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2020دا به‌کارێکى باشى ده‌زانین، له‌کۆبونه‌وه‌ى دوێنێدا جه‌نابى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌ى به سه‌رۆکى هه‌رێم و وه‌فدى یاوه‌رى راگه‌یاند که‌کارێکى باشه‌و له‌ته‌وقیتێکى باش‌دا ئه‌نجامده‌ده‌رێت. هاوڵاتى: یه‌کگرتوو پشتگیرى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کات، ئه‌م پشتگیرییه تا چ ئاستێکه؟ له‌کاتێکدا ئێوه لایه‌نێکى ئۆپۆزسیۆنن. سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ئێمه ئۆپۆزسیۆنین و دووپاتمانکرده‌وه ئۆپۆزسیۆنین که فراکسیۆنه‌که‌مان له‌په‌رله‌مانى کوردستان مافى ده‌ستورى ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆمان ده‌که‌ین له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تەئکیدکراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌مه. ئه‌وه‌ى ئێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێى هه‌ڵده‌ستێت که‌سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌وانه‌ى به‌شدارن له حکومه‌ت و به‌وانه‌شى که ئۆپۆزسیۆنن ئێمه به‌کارێکى باشى ده‌زانین، ئه‌مه خزمه‌تى ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات به‌تایبه‌تى له‌و به‌شه‌ى که چۆن فراکسیۆنه کوردییه‌کان له به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى ئیتلافێکى هاوبه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ک ده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێستى داکۆکى بکه‌ن له‌ماف و ئیستحقاقاتى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه به‌کارێکى باشى ده‌زانین و پاڵپشتى ده‌که‌ین. ئێستا ئه‌م گروپى (15) ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده کۆبونه‌ته‌وه له‌به‌غدا، تائێستا ئه‌م گروپه له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌وه‌شى که‌کراوه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت داکۆکى له‌مافى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن وه‌کو کوتله‌ى پارتى و یه‌کێتى هه‌ر که‌س به‌و رێژه‌یه‌ى که هه‌یه‌تى له‌به‌غدا. هاوڵاتى: پێتانوایه نێچیرڤان بارزانى وه‌ک کاراکته‌رێکى سیاسى رۆڵى هه‌یه له‌وه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کان کۆبکاته‌وه‌و پرسى ره‌وشه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان تاوتوێ ده‌کات؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: سه‌رۆکى هه‌رێم کاک نێچیرڤان بارزانى پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌کانیش بکات دوو کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه بۆ خۆى هه‌نگاوێک بوو له‌کاتى خۆیدا بوو، که لایه‌نه سیاسییه‌کان پێشوازیان لێکردو پشتیوانیان کرد. سه‌رۆکى هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ لاى یه‌کگرتوو سوپاسى جه‌نابى ئه‌میندارى یه‌کگرتووى کرد که‌به‌شداربووه له‌و کۆبونه‌وانه‌دا که پشتیوانى کردوون، که له‌و دوو کۆبونه‌وه‌یه‌دا پرسه نیشتمانییه‌کان تاووتوێکراون، پرسه نیشتمانى و هاوبه‌شه‌کانیش ئه‌و پرسانه‌ن که لایه‌نه‌کانیش تێیدا هاوبه‌شن به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ى له حکومه‌تدان، هه‌ردوولایان پێویسته قسه‌یان هه‌بێت تێیدا، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا گرنگه لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌کده‌نگ بن ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى هه‌رێمى کوردستاندایه. بڕیاره وه‌فدى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کاک مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و کاک دڵشاد شه‌هاب وه‌کو راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌و کاره هه‌ڵسن له‌نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانى غه‌یرى پارتى و یه‌کێتى و چاره‌سه‌رى گله‌ییه‌کان بکه‌ن. هاوڵاتى: نێچیرڤان بارزانى بۆیه سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات تا یه‌کڕیز بن له‌به‌غداد، به‌ڵام (15) په‌رله‌مانتارى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى به‌ناوى (گروپى15) که‌فراکسیۆنى یه‌کگرتووشى تێدایه‌و دیدگایان جیاوازه، ئه‌مه پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ داواکه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ستراتیژیه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له 2003وه تائێستا وتومانه له‌پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌خه‌ڵکى کوردستانه‌وه هه‌یه له‌به‌غدا پێوسته کورد و کوتله کوردییه‌کان هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن له‌پێناوى هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه ده‌کرێت چاوپۆشى بکرێت له‌و ناکۆکییانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه به‌واتایه‌کى دیکه، ناکۆکییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نه‌برێته به‌غدا، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ڕه‌واکانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه کارمانکردووه، ئێستاش هه‌ر په‌یڕه‌وى ئه‌و ستراتیژه ده‌که‌ین. بۆیه پاڵپشتى چوارچێوه‌یه‌کى کارى هاوبه‌ش ده‌که‌ین بۆ کوتله کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا، به‌ماناى ئه‌وه نییه ئه‌م کوتلانه له‌یه‌ک شت‌دا بتوێنه‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌ر لایه‌نه‌و پارێزگارى به‌کوتله‌ى خۆیه‌وه بکات، به‌ڵام چوارچێوه‌یه‌کى کارى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ کارى هاوبه‌ش له‌به‌غدا به‌پێویست ده‌زانین و پاڵپشتى ده‌که‌ین. ئێستا ئه‌م گروپى (15) ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده کۆبونه‌ته‌وه له‌به‌غدا، تائێستا ئه‌م گروپه له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌وه‌شى که‌کراوه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت داکۆکى له‌مافى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن وه‌کو کوتله‌ى پارتى و یه‌کێتى هه‌ر که‌س به‌و رێژه‌یه‌ى که هه‌یه‌تى له‌به‌غدا. له‌چوارچێوه گشتییه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌شى که‌ئه‌مه چاره‌سه‌ربکرێت له‌و کۆبوونه‌وەیە‌ى دوێنێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و یه‌کگرتووى ئیسلامی‌دا بڕیارى ئه‌وه درا وه‌فدێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپى (15) که‌سییه‌دا، ئه‌و گله‌یى و سه‌رنجانه‌ى که هه‌یانه له‌سه‌ر ئه‌داى کوتله کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا باسى بکه‌ن و گله‌ییه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و کارى هاوبه‌شه‌دا ئیش بکه‌ن. بڕیاره وه‌فدى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کاک مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و کاک دڵشاد شه‌هاب وه‌کو راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌و کاره هه‌ڵسن له‌نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانى غه‌یرى پارتى و یه‌کێتى و چاره‌سه‌رى گله‌ییه‌کان بکه‌ن. ئێستا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ده‌زانێت چه‌ندى پاره‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى لاى حکومه‌ته‌و وه‌کو ره‌سیدێک بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ده‌کرێت پاره‌ى رسومات و باج و غرامه‌ى هاتوچۆو کاره‌باو پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرىو ..هتد له‌و ره‌سیده بدرێت هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان به رێکه‌وتنى له‌به‌غدا و به‌داهاتى نه‌وتى زیاده‌و ناوخۆ نزیکه‌ى یه‌ک ملیار‌و (400) ملیۆن دۆلارى ده‌ستده‌که‌وێت، چۆن ده‌کرێت ئه‌مه بکرێته خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌ندامى هه‌یه له‌لیژنه‌ى دارایى به‌غدا که‌سیاغه‌ى پرۆژه‌ى بودجه ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه ئێمه پاڵپشتى ئه‌و رێکه‌وتنه ده‌که‌ین و حه‌زمان ده‌کرد له‌وه‌ش زۆرتر که باسده‌کرێت وه‌ک پشکى هه‌رێم بوونى هه‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ى خه‌رج بکرێت له‌پێناو خۆشگوزه‌رانى و خزمه‌تى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى رێکوپێک و له‌کاتى خۆیدا، پێشمانوایه ئه‌و بودجه‌یه‌ى که له‌به‌غدا دیارى کراوه هه‌موو ئیستحقاقه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نییه، به‌ڵام بودجه‌یه‌کى باشه‌و بایى ئه‌وه ده‌کات بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و دابینکردنى موچه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داهاتى باشى له‌به‌رده‌ستدا بێت و تواناى هه‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قه‌رزى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو بداته‌وه ئێوه به‌رگرى لێده‌که‌ن؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ئێمه داوا ده‌که‌ین نه‌ک به‌رگرى لێده‌که‌ین، که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و بودجه‌یه‌ى له 2020 بۆ دیارى کراوه‌و ئینشائه‌ڵا پێشبینى ده‌که‌ین ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنێت و تێده‌په‌ڕێت، جگه له‌وه‌ى که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا بدرێت، هه‌موو ئه‌وه‌ى که پاشه‌که‌وتکراوه به‌رنامه‌یه‌ک دابنرێت ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک که بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى ده‌که‌وێت مانگانه بدرێته‌وه به‌خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، یان هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران بکرێته‌وه له‌بانکداو ژماره‌ى حسابى بانکى بۆ بکرێته‌وه، ئێستا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ده‌زانێت چه‌ندى پاره‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى لاى حکومه‌ته‌و وه‌کو ره‌سیدێک بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ده‌کرێت پاره‌ى رسومات و باج و غرامه‌ى هاتوچۆو کاره‌باو پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرىو ..هتد له‌و ره‌سیده بدرێت، ئه‌گەر ئه‌وه بکرێت خه‌ڵک دڵخۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌تواناى دارایى حکومه‌تدا هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ک مانگانه مه‌بله‌غێک و ئه‌وه‌نده‌ى بودجه‌که ته‌حه‌مولى ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ر موچه‌یه‌ک رێژه‌یه‌ک بدرێته‌وه ئه‌وه‌ى که مومکینه بدرێته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران با به‌ماوه‌ى چه‌ند سا‌ڵێک بێت بدرێته‌وه به فه‌رمانبه‌ران. گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت ئه‌گه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بیه‌وێت ئه‌نجامى بدات و دڵى هاوڵاتیان و موچه‌خۆران خۆش بکات و متمانه بگەڕێنێته‌وه له‌نێوان خۆی و هاوڵاتیاندا بریتییه له‌و هه‌نگاوه، وه‌ک یه‌کگرتوو پاڵپشتى حکومه‌ت ده‌که‌ین له‌م هه‌نگاوه‌داو له‌کاتى خۆیدا پشتگیرىو ده‌ستخۆشى لێ ده‌که‌ین له‌و بواره‌دا هاوکاریشى ده‌که‌ین. مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین بۆى هه‌یه جارێکى دیکه خۆى کاندید بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له کۆنگره ده‌رده‌که‌وێت، که ئایا خۆى ده‌پاڵێوێته‌وه یان نا هاوڵاتى: یه‌کگرتوو بڕیاره کۆتایى ئه‌مساڵ کۆنگره ئه‌نجام بده‌ن، چى ده‌گۆڕێت ته‌نها هه‌ندێ ده‌موچاو یا سیستمى کارى رێکخراوه‌یى ده‌گۆڕێت؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: کۆنگره له‌کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ناکه‌وێته مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو، ئه‌مه کۆنگره‌ى هه‌شته‌م ده‌بێت و یه‌کگرتوو هه‌موو کۆنگره‌کانى له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجامداوه، حزبى یه‌که‌مین که توانیویه‌تى له‌کاتى خۆیدا کۆنگره‌کان ئه‌نجام بدات. له‌کۆنگره‌دا سێ کارى سه‌ره‌کى ئه‌نجامده‌درێت، یه‌کێکیان پێداچونه‌وه به‌په‌یڕه‌وو پڕۆگرام به‌شێوه‌یه‌ک که بگونجێت بۆ چوارساڵى داهاتووى ئه‌و حزبه، په‌یڕه‌وو پڕۆگراممان ئاماده‌کردووه‌و له‌کۆنفرانسه‌کانى داهاتوومان له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو کۆنفرانسه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌رێت و تاوتوێ ده‌کرێت. خاڵى دووه‌م بریتیه له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌میندارى گشتى، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها خاڵى سێیه‌م ئه‌وه‌یه که ستراتیژییه‌تى یه‌کگرتوو بۆ چوارساڵى داهاتوو دیارى ده‌کرێت. له‌هه‌موو کۆنگره‌کاندا گۆڕانکارى له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا کراوه، له‌کۆنگره‌ى پێشوودا ئێمه نزیکه‌ى (15) ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى گۆڕا و هه‌ندێکیان خۆیان نه‌پاڵاوت و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌نگى پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، پێشموایه له‌م کۆنگره‌یه‌شدا گۆڕانکارى له‌سه‌رکردایه‌تیدا رووده‌دات. هه‌ر یه‌کگرتوویه‌ک له هه‌ر داموده‌زگایه‌کى حکومى یا ناحکومیدا بووبێت تا پله‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار که ئیشیان له‌گه‌ڵکردوون که‌سى به‌تواناو ده‌ستپاک و دڵسۆزبوون، پێموایه خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و شایه‌تییه‌مان بۆ ده‌دات هاوڵاتى: مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌پێى په‌یڕه‌و ده‌توانێت خۆى کاندید بکاته‌وه؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: له‌په‌یڕه‌وو پڕۆگرام ئه‌وه‌مان نووسیوه که ئه‌میندار بۆى هه‌یه ته‌نها دوو خول ئه‌میندارى گشتى بکات له‌سه‌ر یه‌ک. مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین بۆى هه‌یه جارێکى دیکه خۆى کاندید بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له کۆنگره ده‌رده‌که‌وێت، که ئایا خۆى ده‌پاڵێوێته‌وه یان نا، هه‌موو ئه‌وانه‌ى دوو خولى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ته‌واو کردبێت بۆى هه‌یه خۆى بپاڵێوێت بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى. هاوڵاتى: یه‌کگرتوو نه‌یتوانیوه ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى هه‌یبوه وه‌به‌رهێنانى پێوه بکات له‌چوارچێوه‌ى فراوانکردنى بازنه‌و ده‌نگى یه‌کگرتوودا؟ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان یه‌کێکه له‌و حزبانه‌ى که خاوه‌نى زۆرترین سه‌رمایه‌ى مرۆییه له‌کوردستاندا، له‌و حزبانه حساب ده‌کرێت که کارى مرۆڤسازى ده‌کات کار ده‌کات له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى تاک تاکى ئه‌ندامه‌کانى، بۆیه توانیوتى به‌ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام له‌ماوه‌ى 25 ساڵى رابردوو پێبگه‌یه‌نێت و ئاماده‌ى بکات بۆ خزمه‌تکردن هه‌ریه‌ک له‌بوارو پسپۆڕى خۆى. هه‌ر یه‌کگرتوویه‌ک له هه‌ر داموده‌زگایه‌کى حکومى یا ناحکومیدا بووبێت تا پله‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار که ئیشیان له‌گه‌ڵکردوون که‌سى به‌تواناو ده‌ستپاک و دڵسۆزبوون، پێموایه خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و شایه‌تییه‌مان بۆ ده‌دات. ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و وزە مرۆییه ته‌وزیف بکه‌ین، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن بوارى به‌شداریمان له حکومه‌ت بوارێکى سنورداربووه، به‌ڵام وزەکانی یه‌کگرتوو زۆر له‌وه زیاتره چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌کرێت که له‌شوێنێکدا سوودى لێ وه‌ربگیرێت، به‌داخه‌وه به حوکمى ئه‌وه‌ى له حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان به‌شداریمان سنوردار بووه و بوارى دارایى سنورداربووه ئه‌مه رێگربووه له‌وه‌ى سه‌رماییه مرۆییه‌که به‌ته‌واوى سودى لێ ببینین.
هاوڵاتى لایەنە رکابەرەکانی عێراق دووشەممە دانوستانیان دەکرد دەربارەی پەیکەری حکومەتێکی نوێ، دوای ئەوەی کابینەی پیشوو لەکارخرا له‌لایه‌ن بزووتنەوەیەکی خۆپیشاندانی دوو مانگەوه کەداوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن. ئەوەش لەکاتێکدابوو کەخۆپیشاندەرانی تووڕەی عێراق ئاگریان بەردایە کونسوڵخانەی ئێران لە پیرۆزی نەجەف له‌باشوری عێراق ئەوەش وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەدەستتێوەردانەکانی ئێران لەوڵاتەکەیان. دوای نزیکەی تەنیا سا‌ڵێک لەدەسەڵات، سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی هەفتەی رابردوو وازیهێنا دوای دەستتێوەردانێکی کاریگەری پیاوی ئاینیی باڵای شیعە، ئایەتوڵا عەلی سیستانی. ئەمە دوای شەپۆلێک لەتووندوتیژی هات کەژمارەی قوربانیانی گەیاندە زیاد لە (420) کوژراو کەزۆربەی زۆریان خۆپیشاندەر بوون. پەرلەمان بەشێوەیەکی فەرمی یەکشەممە داوای لەسەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح کرد کاندیدێکی نوێ دیاریبکات، وەک لەدەستوردا دیاریکراوە. بەڵام لایەنە رکابەرەکان له‌عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گفتوگۆی درێژمەوداو مامەڵەی درێژ دەکەن پێش هەر بڕیارێکی فەرمی. سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی و بەرپرسێکی حکومی بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت گفتوگۆکان لەسەر دیاریکردنی سەرەکوەزیرانێکی نوێ دەستیانپێکرد تەنانەت پێش دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدیش. سەرچاوە سیاسییەکە وتی «لەئێستادا کۆبوونەوەکان بەردەوامن.» هه‌ردوو بەرپرسە حکومی و سەرچاوە سیاسییەکە وتیان لایەنەکان تاوتوێی کابینەیەکی «قۆناغی گواستنەوە» ده‌که‌ن کەچاودێریی چاکسازیکردن له‌یاسای هەڵبژاردندا بکات پێش هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پێشوەختە. بەرپرسەکە وتی «ئەم پرۆسەیە شەش مانگ کەمتری پێناچێت، تا ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنە نوێکان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردنه‌وه.» هێرشکردنەسەر کونسوڵخانەی ئێران هاوکات، خۆپیشاندەران به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان لەبەغداو چەند شارێکی دیکەی باشور، لەنێویاندا دیوانیە، حللە، کوت و شاری پیرۆزی نەجەف. ئەمەی دواییان چەند پێکدادانێکی به‌خۆوه بینی تادرەنگانێکی شەوی یەکشەممە لەنێوان خۆپیشاندەران و ئه‌و چەکدارانه‌دا کەمەزاری پیرۆزی پیاوێکی ئاینیی شیعەیان دەپاراست. لەدوایین دەربڕینی توڕەییاندا، شەوی چوارشەممە (27 تشرینی دووەم) خۆپیشاندەران لەدەوری کونسوڵخانەی ئێران گردبوونەوە، کە دبلۆماتکارانی لێنەمابوون لەنەجەف. بەهاواری «ئێران بۆ دەرەوە، ئێران بۆ دەرەوە»، ئاگریان بەردایە چەند تایەیەک پێشئەوەی وروژم ببه‌ن بۆ نێو کونسوڵخانەکە خۆی و بەشێکیان سوتاند و ئاڵای عێراقیان لەجیاتی ئێران لەسەری بەرزکردەوە. خۆپیشاندەرێکی لاو لە نەجەف وتی: «دەستتێوەردانی ئێران لەکاروباری عێراقدا زۆر له‌عێراقیانی توڕەکردووە.» لاوه‌که هۆشداری دا: «ئاگرەکەی کونسوڵخانە پەیامێکی روونە بۆ ئێران تا بەڕۆڵی خۆیدا بچێتەوە لەعێراق.» بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی، چەکدارانی خێڵەکی هاتنە ناوەوەو ئارامییەکی بارگاوی بەتوڕەیی لەبەیانی دووشەممەدا لەئارادابوو. ئەوە دووەمین کونسوڵخانەی ئێرانی بوو کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی کرایەسەر لەوکاتەوەی ئەو بزووتنەوە خۆرسەکە ده‌ستیپێکرد لە 1ی تشرینی یەکەم لەتوڕەییدا، لەحکومەتێک کە بەگەندەڵ و ناکارا لەقەڵەمدرا. بەدلێرییەکی بێوێنەوە، خۆپیشاندەران لەبەغداو له‌تەواوی باشوردا ئێران تۆمەتبارده‌که‌ن بەدەستتێوەردانی زیاد لە سنوور. دەڵێن ئێران زۆر دەستوەردەداتە سیاسەتی عێراقه‌وه‌و دەسەڵاتی زۆری هەیە بەسەر لایەنە چەکدارەکانداو تەنانەت کارگەکانی عێراقی لەکارخستووە بەشەپۆلی شمەکەکانی خۆی بۆ نێو بازاڕەکان. خۆپیشاندەران پێڵاوەکانیان دەکێشن بەوێنەکانی لیوا قاسم سوله‌یمانیدا، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) کەپیاوی دیاریکراوی تارانە بۆ کاروباری عێراق. سەرچاوەکان دەڵێن سوله‌یمانی، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەقایلکردنی لایەنە عێراقیەکان به‌هێشتنەوەی سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدیی گۆشەگیرکراو، کە بووە هۆی زیاتر خۆشکردنی ئاگری خۆپیشاندانەکان. توڕەیی زۆر لەعێراق عەلا نەشوع پسپۆڕی ستراتیژی، وتی پەرەسەندنی هەستی دژ به ئێران «رەنگدانەوەیەکی روون و جددیی توڕەیی پەرەسەندووی عێراقیەکانە لە کاریگەریی ئێران». هەروەها وتی دەبێت لۆمەی رژێمی ئێران بکرێت لە سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، «به‌هۆی سیاسەتی دوژمنکارانه‌یه‌وه به‌رامبه‌ر خەڵکی عێراق و پشتیوانیکردنی بەردەوامی میلیشیا تیرۆریستیەکان کە بوونەتە هۆی ئەم توڕەییە». وتیشی «خەڵکی نەجەف و کەربەلا زۆر تووڕەن له رژێمی ئێران بەهۆی کارنامە شەڕانگێزەکەیەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو دوو شارە پیرۆزەدا، کە نوێنەرایەتی ناوه‌ندی ئایینی دەکەن بۆ هەموو شیعەکان». دانیشتوانی عێراق لەم دوو شارە وەک نامۆیان لێهاتووە، چونکە پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێکەوە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی نفوز‌و زاڵێتییان بەسەر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینیدا. نشوع وتی «ناڕه‌زایی عێراقیەکان بەرامبەر رژێمی ئێران لەدەستتێوەردانی ئه‌و وڵاته‌وه سەرچاوەی گرتووە لەکاروباری وڵاتەکەیاندا لەگەڵ هەوڵدانی بۆ سەپاندنی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی». وتیشی ئێران هەوڵدەدات «شوناسی عێراقی بسڕێتەوە لەگەڵ هەموو رەگوڕیشە کلتوری و مێژووییەکەی و عێراق بکاتەوە بەمەیدانی ئێران تادەست بەسەر سەرچاوەکانیدا بگرێت». وتیشی «لەمڕۆدا خەڵکی عێراق راستەوخۆ رووبەڕووی رژێمی ئێران دەبنەوە، چونکە هەوڵدەدەن بەرگری لەنیشتمانەکەیان بکەن دژی خواسته‌کانی ئێران و سەرچاوە تاڵانکراوەکانیان بگەڕێننەوە و لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.»
شاناز حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئاڵتونیى رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه لەگەرمیان دەبەخشریت بەکه‌سێکى شیاو‌و ئازادیخواز‌و بنەماڵەی کاوه گه‌رمیانیش به‌نیازن تابلۆیەک ببه‌خشنه که‌سوکارانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م. شیرین ئه‌مین، خێزانى کاوه گه‌رمیانى، به هاوڵاتى وت «خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه دابینده‌کرێت و تێچووى هه‌موو مه‌راسیمه‌که ئه‌وان ده‌یگرنه ئه‌ستۆو وه‌ک هاوڕێ و هاوکارى کاوه گه‌رمیانى». 5ى 12 رۆژى پێنجشه‌ممه، شه‌شه‌مین ساڵیادى تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانییه‌و هه‌موو سا‌ڵێک له‌و رۆژه‌دا یادى تیرۆرکردنه‌که له‌لایه‌ن که‌سوکارو رۆژنامه‌نوسان و هاوکارانیه‌وه ده‌کرێته‌وه. ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانى پێشوو یادێکی بۆ رێکدەخرێت، که‌هه‌موو سا‌ڵێک بەدرێژایی ئەو رۆژە مه‌راسیمه‌که رێکخراوه. مه‌راسیمى ئه‌مساڵى ساڵیادى کاوه گه‌رمیانى له‌کاتژمێر 9ى به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌کات که له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى خێزان و که‌سوکارى کاوه گه‌رمیانى و هاوکارانى کۆده‌بنه‌وه. له‌کاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ مه‌راسیمى سه‌ره‌کى سازده‌کرێت و خه‌ڵاتى ئاڵتونیى که له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه دابینده‌کرێت هه‌موو سا‌ڵێک دەدرێت بەکه‌سێکى شیاو‌و ئازادیخواز. له‌مه‌راسیمه‌که‌دا خانه‌واده‌ى کاوه گه‌رمیانى به‌نیازن تابلۆى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م ببه‌خشنه که‌سوکارانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م. شیرین وتیشى «که‌سوکاره‌که‌ى کاوه گه‌رمیانى ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌خشنه که‌سوکارى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م که‌وه‌ک دیاریه‌ک ده‌به‌خشرێته خانه‌واده‌کانى تر‌ى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م». له‌کاتژمێر 7ى ئێواره تا 9و پانزه خوله‌ک که‌کاتى تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانیه، له‌ماڵى باوکى که‌ده‌کاته شوێنى تیرۆرکردنه‌که‌ى چالاکى کۆتایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌باره‌ى که‌یسه‌که‌ى کاوه گه‌رمیانیه‌وه وتى «هه‌ریه‌ک له‌که‌یسى کاوه گه‌رمیانى و که‌یسه‌کانى تر به‌فلته‌رى یاسادا تێده‌په‌ڕن و له‌وانه‌یه له‌ناو یاسادا داخرابن، که به‌داخه‌وه یاسا نه‌یتوانیوه دادپه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام له‌لاى خانه‌واده‌که‌یى و ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان که‌یسه‌که کراوه‌یه‌و له‌هه‌ر کاتێکدا به‌ڵگه هه‌بوو به‌دڵنیاییه‌وه جارێکى تر کارى له‌سه‌رده‌کرێته‌وه و هیچ کات لاى ئێمه که‌یسه‌که‌ى دانه‌خراوه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «هه‌رچه‌نده له‌ڕێکارى یاسایى نا‌ئومێد بووین، به‌ڵام دواهه‌نگاو رێکارى یاساییه و تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌توانراوه یاسا ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ر بێت هیچ نه‌بێت بکوژانى قه‌ڵه‌م به‌سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن و بناسێنرێت که‌ئه‌مه به‌رده‌وام جێگه‌ى نیگه‌رانى و خه‌مه«. کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بەکاوە گەرمیانی، لەدایکبووی ١٩٨١ بوو. رۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو کەڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە درایەبەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا. کاوە گەرمیانی یەکەمین رۆژنامەوانی تیرۆرکراوی کوردستانی باشوور نەبووەو بەر لەئەو کاسانێک وەکو رەئووف ئاکرەیی، سۆران مامە حەمەو سەردەشت عوسمان، ویداد حسێن، بەکر عەلی، دکتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف تیرۆرکراون.
شاناز حه‌سه‌ن لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات لەڕووداوی هێرشی داعش بۆسەر کوڵەجۆ لەچەند رۆژی رابردوودا، هەروەها کوشتنی دوو پیشمەرگەی هێزەکانی حەفتا لەقەزای بەردەڕەش لەمانگی رابردوودا. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بۆشایى ئه‌منى زۆر هه‌یه لەهەندێ ناوچەی کوردستانی، کوڵەجۆ کەدراوسێی چه‌ند گوندێکى عه‌ره‌بن، به‌داخه‌وه زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه عه‌ره‌بن و ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردووه له‌گه‌ڵ داعش و ژماره‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش زۆر که‌من، بۆیه پێویستى به‌هێزى زیاتر هه‌یه«. لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، دوێنێ سێشه‌ممه 3ی کانونى یه‌که‌مى2019، به‌سه‌رپه‌رشتى رێڤینگ هرورى سه‌رۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که کۆبووه‌وه. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کراو داواکارى و کێشه‌کانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه تاووتوێ کرا، هاوکات راپۆرتى ئاماده‌کراو له‌سه‌ر کوشتی دوو پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌کانى 70 کە لەمانگی رابردوودا لەبەردەڕەش کوژران، خوێندرایه‌وه. سەبارەت بەڕوداوه‌که‌ى کوڵه‌جۆ، لیژنەی پیشمەرگە بەنیازە سه‌ردانێکى مه‌یدانى بکات بۆ ناوچەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە. "زیاتر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تییان داون و به‌نیازین کارى له‌سه‌ربکه‌ین و رێگه‌نه‌ده‌ین جارێکى تر دووباره ببێته‌وه" رێڤینگ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان سەبارەت بەحاڵه‌ته‌که‌ى کوڵه‌جۆ زیاتر وتی به‌هۆى بۆشایى ئه‌منى بووه، زیاتر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تییان داون و به‌نیازین کارى له‌سه‌ربکه‌ین و رێگه‌نه‌ده‌ین جارێکى تر دووباره ببێته‌وه«. درەنگانى شەوى هەینى هێزەکانى ئاسایشى کوڵەجۆ کەوتنە جموجۆڵ بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشێکى داعش که بەکاتیۆشا کردیەسەر ناحیەکه، که بەهۆیەوه دوو ئەفسەرى ئاسایش و بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناحیەکه شەهیدبوون. هێرشەکه کاتژمێر نۆى شەو دەستیپێکردو داعش تاکاتژمێر (12) بەهاوەن ئاگربارانى ناحیەى کوڵەجۆى کرد کەدەکەوێته دوورى (16) کلیۆمەترى باشورى کەلارەوه. لەگەڵ بەردەوامى هێرشەکەدا ئۆتۆمبیلێکى ئاسایشى کوڵەجۆ بەرەو شوێنەکه بەڕێدەکەون، که پێنج کەسى تێدا بووه، بەڵام لەناوچەى «کەمەرگەڕه« که کیلۆمەترێک لەکوڵەجۆوه دوورەو ناوچەیەکى بەرزه بۆمبێکى چێنراو پێیدا دەتەقێتەوه. ئەو شوێنەى داعش هێرشى کردەسەر، دەکەوێته سەر رووبار‌ى سیروان کەباخى هاوڵاتیانى ناوچەکەى لەسەرەو بەشوێنێکى چڕى قامیشەڵان ناسراوه، بەهۆیەوه داعش بەئاسانى دەتوانێت خۆى لەناوچەکه حەشار بدات. داعش بەهاوەنى (60)ملم که (300) مەتر دەڕوات هێرشەکەیان کرد، بەوتەی هێزەکانی ئاسایش ئەوەش ئەوه دەردەخات کەزۆر نزیک بوونە لێیانەوەو لەنزیکەوه سەیریان کردوون و پاشان بۆمبەکەیان تەقاندووەتەوه. شارۆچکەى کوڵەجۆ دەکەویتە دووری (16) کیلۆمەتر لەباشووری کەلار، دەشتێکى فراوانەو لەئێستادا ئەم ناوچەیه بەدرێژایى (دوو) کم تاخوارووى کوڵەجۆ بەدەست هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانەوەیه، لەوێ بەدواوه بەدەست هێزى عێراقیەوەیه، وەک دەوترێت هێرشەکه لەخوارووى کوڵەجۆو سەرەتاى ناحیەى گوڵاڵه بووه. نەوشیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئاسایشى گەرمیان، لەلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاسایشى ناوچەکه دەپارێزین، بەهەر شێوەیەک بێت، بەڵام کەئوتۆمبێلێکى درع هەبێت باشترەو هەموو پێویستیەکان پێویستەو لەهەموو دنیا بەکاردەهێنرێت و کەهەبێت باشه، بەڵام وەک پێویست نیه«. وتیشى «داعش شەڕێکى پارتیزانى دەکات، بۆمب دادەنێت، نەک بێت و رووبەڕوو شەڕ بکات و کێشه دروستدەکەن لەناوچەکه«. لەهێرشەکەی داعشدا سێ کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون کەیەکێکیان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بوو. ئەمە جگە لەبرینداربوونی چەند کەسیکی تر. محەمەد مەجید، یەکێک لەو کارمەندانەى ئاسایش لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بووه کاتێک هێرشیان کراوەتەسەر بۆ هاوڵاتى وتى «که هاوەنەکانیان هاویشت ئێمه بەمێکزەمینیەک پێنج کەس بووین بەرەو ناوچەکه رۆیشتین، شۆفێرەکه وتى بۆمبەکەم بینیوه، بەڵام نەمزانیوه کەبۆمبەو پێش ئێمه دوو سەیاره مەدەنى رۆیشتن و پێیاندا نەتەقیوەتەوه، کەئێمه چووین تەقیەوه، بۆیه دڵنیاین بۆ ئێمه دانرابوو». بەهۆى تەقینەوەى بۆمبەکەوه، هەر پێنج کارمەندەکه برینداربوون. پاشان ئۆتۆمبیلێکى دیکەى ئاسایش که سمکۆ عەلى بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆى تێدا دەبێت بەهاناى ئاسایشەکانى دیکەوه دەچن، لەو کاتەشدا رووبەڕووبوونەوه لەنێوان چەکدارانى داعش و هێزەکەى ئاسایش دروستدەبێت. سمکۆ عەلى و هێزەکەى بەئۆتۆمبیلێکى مەدەنى فریایان کەوتن بۆ ئەوەى ئاشکرا نەبن، بەوتەی ئەو کارمەندەی ئاسایش «پاش هاتنى ئۆتۆمبیلەکەى دیکه، شەڕێکى سەخت روویدا، دووان لەو کەسانەى پێشتر برینداربوون بەناوى جومعه عەبدو مەحمود جومعه شەهیدبوون، هەروەها رائید سمکۆش بەسەختى برینداربوو». سمکۆ عەلى، خاوەنى پێنج منداڵه، دوو کوڕ‌و سێ کچ، لەگەڕەکی ئەندازیارانی کەلار نیشتەجێ بووه. دایکى و باوکى و حەوت خوشک و براى ئەنفاله، تەنیا برایەکى ماوه. داعش لەمساڵدا ئەمه دووەم هێرشه بیکاته سەر ناوچەکه، لەهێرشەکەى ئەمجارەدا (١٠٠) مەتر دوور بووه لەبنکەى ئاسایشى کوڵەجۆوەو زۆر نزیک بووەتەوه، دواى ئەوەى بۆمبەکەى داناوه هاوەنى هاویشتووه بۆ ئەوەى هێزەکانى ئاسایش بچنه دەرەوەو بۆمبەکه بتەقێنێتەوه. رووداوەکەی بەردەڕەش مانگی رابردوو لە رووداوێکی دەمەقاڵەدا دوو پیشمەرگەی هێزەکانی حەفتا لەبەردەڕەش لەکاتی دەوامدا کوژران، پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو رووداوە لێکۆڵینەوە دەکات. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى وتی «حاڵه‌تێکى دوو هه‌فته پێشتریش هەبوو له‌به‌رده‌ڕه‌ش که دوو پێشمه‌رگه به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێوه له‌نێوان دوو ئه‌فسه‌ردا شه‌هیدبون و ده‌رکه‌وت که‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که‌مته‌رخه‌مه و هه‌ندێک له‌ئه‌فسەره‌کان که‌مته‌رخه‌من و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه«. رێڤینگ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت «سه‌ردانه‌که‌مان بۆ ئه‌وه بوو که‌ورده‌کارى بزانین سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته‌و که‌ناخۆشیه‌ک له‌نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌ک و ئه‌فسه‌رێک بووه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و به‌هۆى کێشه بوو له‌پۆسته‌کان». یەکنەخستنی هێزەکان زیانی لەپیشمەرگە داوە لەگەڵ ئەوەی بۆشایی ئەمنی هەیە لەچەند ناوچەیەک بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەش رێکنەخراونەتەوە، ئەوەش وەکو کەلێنێک سەیردەکرێت لەڕیزەکانی پێشمەرگە. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، له‌باره‌ى یه‌کخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌وه وتى «پێویسته هێزى پێشمه‌رگه به‌نیشتیمانى بکرێت و یه‌کیشبخرێته‌وه‌و له‌م فه‌وزایه رزگار بکرێت، فشارێکى راسته‌قینه له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتى دروست ببێت چ له‌ناوخۆ و له‌لایه‌ن رێکخراوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و له‌ده‌ره‌وه‌ش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌گینا بیده‌ینه ده‌ست یه‌کێتى و پارتى وازوو ئه‌م هێزانه یه‌کناخه‌ن». وتیشى «ئه‌و ژماره‌یەى که‌حکومه‌تى هه‌رێم داویه‌تى زۆره‌و بندیوارى زۆرى تێدایه‌و ناوى وه‌همى زۆر تێدایه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى ته‌واوى بۆ بکرێت و له‌مه‌ودوا هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربازى ناچارى بێت، وه‌ک ئێستا بێت که‌هه‌مووى ته‌شکیلاته‌کان و ئاراسته‌کان هه‌مووى په‌یوه‌ندى به‌پارتى و یه‌کێتییه‌وه هه‌یه، که‌هێزێکى حزییه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هێزى پێشمه‌رگه «باس له‌وه‌ده‌کرێت (240) هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌یه، که به‌ڕاى من نزیکه‌ى (100) هه‌زار که‌س له‌وانه بندیوارن». له‌باره‌ى یه‌کخستى هێزه‌کانه‌وه وتى «ئه‌وه هه‌وڵێکى وڵاتانى هاوپه‌یمانى و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه که‌زۆر پێشتر هه‌وڵى بۆ دراوه‌و به‌هۆى هاتنى شه‌ڕى داعشه‌وه دواکه‌وت، بۆیه ئێمه‌ش له‌به‌رنامه‌ماندایه سه‌ردانى هێزى (70)ش بکه‌ین و کارى له‌سه‌رده‌که‌ین». بۆ موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ش «ئێمه‌ش و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌هه‌وڵداین بۆ ساغکردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یەى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین و کارى بۆ ده‌که‌ین».
شاناز حه‌سه‌ن وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ داواى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، په‌رله‌مانتارانى رازینه‌کردووه، به‌وپێیه‌ى به‌پێی وه‌ڵامەکە زیاتر له نیوه‌ى گرێبه‌سته‌کان له دامەزراندنى هه‌میشه‌یی بێبه‌ش ده‌بن. مانگى رابردوو په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى کرد بۆ پێشننیازى بڕیارى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له هه‌رێمى کوردستان، داواشى له‌حکومه‌ت کرد له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا وه‌ڵامى بداته‌وه. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا حکومه‌تى هه‌رێم نووسراوێکى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه‌و مه‌رجى بۆ دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست داناوه. به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت، ته‌نها ئه‌و که‌سانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن که له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایین نه‌ک بودجه‌ى په‌ره‌پێدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خزمه‌تیان له‌سه‌رووى پێنج ساڵه‌وه‌یه. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه که فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام هه‌ندێ مه‌رجى داناوه«. فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به دوو شێواز دامه‌زراون و هه‌ندێکیان راسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى دارایین، زۆینه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى وه‌زاره‌ته‌کانن. جه‌لال محه‌مه‌د وتى «به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت ته‌نیا گرێبه‌ستى وه‌زاره‌ته‌کان داده‌مه‌زرێنرێن». وتیشى «سه‌ربارى ئه‌و مه‌رجانه‌ى که‌حکومه‌ت دایناوه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گه‌ینه سیغه‌یه‌ک که‌دامه‌زراندنه‌نکه بکرێت و نه‌شبێته بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت». له‌هه‌رێمى کوردستاندا، (29) هه‌زارو (876) فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست هه‌یه، به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت (10) هه‌زار که‌س له‌وانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن. دیارى ئه‌نوه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ڵامى حکومه‌ت وه‌ڵامێکى مه‌تاتیه‌و لۆژیکى نییه وه‌زاره‌تى دارایى نه‌زانێت چه‌ند فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى هه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌حکومه‌ت ره‌نگه بیه‌وێت بیکات، به‌س مه‌رجى خۆى هه‌یه«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «ئێمه هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین و ئه‌رکى حکومه‌ته که‌ئه‌مانه دامه‌زرێنێت و سوودمه‌ندبن و حکومه‌تیش له‌داموده‌زگاکاندا پێویستى پێیانه‌و پێویسته دامه‌زرێنرێن، هیوایه‌ک هه‌یه که‌حکومه‌ت ده‌یه‌وێت دایانمه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر هه‌مووشى نه‌بێت». به‌پێی پێشنیازه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى سێ ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست، به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام حکومه‌ت ماوه‌ى پێنج ساڵ خزمه‌تى دیاریکردووه بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی. رۆژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له پرۆژه‌که‌ماندا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌کردووه که له‌دواى سێ ساڵه‌وه پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دامه‌زرێنرێت، مافى خۆیانه و داکۆکى له‌وه ده‌که‌ین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌دامه‌زراندنى ئه‌و که‌سانه رێژه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى که‌ئێستا ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌به‌راورد به‌هه‌میشه‌یى که‌متریش ده‌بێته‌وه‌و وتى «ئه‌وه‌ش سودى حکومه‌تى تێدایه‌و بۆیه نابێت به‌بارگرانى بۆ حکومه‌ت به‌ڵکو بودجه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه«. له‌دواى ساڵى 2014و راگرتنى دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، (31) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو مامۆستا به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زرێنران، مانگى رابردووش حکومه‌ت بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی مامۆستایانى گرێبه‌ستى ده‌رکرد، به‌ڵام هێشتا له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕیارى نه‌داوه. دواى ده‌رکردنى بڕیارى به‌هه‌میشه‌یی دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دوایان له‌حکومه‌ت کرد بڕیارى دامه‌زراندنیان بدات.
ئارا ئیبراهیم به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامانى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق بێت، هه‌رێمى کوردستان له 2020دا نزیکه‌ى (11) ترلیۆن دیناریان بۆ دێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌دا بێجگه له‌داهاتى ناوخۆ‌و هەروەها داهاتی (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى زیاده‌ى هه‌رێم کە دەکاتە حەوت ترلیۆن دینار لەساڵێکدا. گفتوگۆکانى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا له‌کۆتایى ته‌واو نزیکبۆته‌وه‌و وه‌فدى هه‌رێم ته‌نها سێ که‌سیان له‌به‌غدا ماونه‌ته‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تى رابه‌ر سدیق، بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئه‌وانى دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که داوایان کردووه به‌غدا پابه‌ند بێت به‌پێدانى ته‌واوى ئیستحقاقاتى دارایى که له‌سه‌ری رێککه‌ووتون. به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى دارایى که له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆیان کردووه، له‌ماوه‌ى ساڵى 2020دا هه‌رێمى کوردستان (11) ترلیۆن دینارى بۆ دێت له‌به‌رامبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه. به‌پێى رێکه‌وتنى رێکخراوى ئۆپێک که‌عێراق تێیدا ئه‌ندامه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم سنوردار کراوه بۆ (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى ده‌دات به‌به‌غدا و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى لێ زیادده‌بێت که به‌شێکى بۆ شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى بۆ سوته‌مه‌نى ناوخۆیى دابین ده‌کات که‌مانگانه داهاتێکى لێى ده‌ستده‌که‌وێت بێجگه له (165) ملیۆن دۆلارى مانگانه‌ى داهاتى ناوخۆ. واتا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه بڕى (950) ملیار دینارى له‌به‌غدادوه بۆ دێت و له‌داهاتى ناوخۆ‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاده‌که‌ى مانگانه (550) ملیار دینارى بۆ ده‌مێنێته‌وه که مانگانه ترلیۆن و نیوێک ده‌کات. ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که‌وه‌فدى هه‌رێم گفتوگۆیه‌کى سه‌رکه‌وتوانه‌ى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ به‌غدا. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له‌په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ى بودجه تێپه‌ڕێنین کاریگه‌رى زۆر باشى ده‌بێت له‌باشتربوونى دۆخى دارایى هه‌رێم و وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم دانوسانى سه‌رکه‌وتوویان ئه‌نجامداوه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌رێمدا بێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاده‌یه‌ى رۆژانه‌یه ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى لێده‌ده‌رێت و هاوبه‌شن له‌نه‌وته‌که‌دا، به‌جۆرێک له‌داهاتى ناوخۆ‌و داهاتى نه‌وت شتێک بمێنێته‌وه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ده‌ڵێت به‌غدا پاره‌ى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم نادات و وه‌فدى هه‌رێمیش به‌وه رازى بوون تا بگه‌نه رێکه‌وتن. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبووینه‌وه و پێیان راگه‌یاندین که ئه‌و رێکه‌وتنه هێشتا کۆتایى نییه لاى ئێمه و هه‌ندێ ورده‌کارى ماوه‌و به‌شێک له‌وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا ماوه‌ته‌وه و واژۆ نه‌کراوه، به‌ڵام مه‌بادیئى پێدانى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020و موچه‌و پشکى پێشمه‌رگه‌و له‌خشته‌ى هێزى کار هه‌ندێک بۆ هه‌رێم جێگه کراوه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووى قۆناغى یه‌که‌م و زۆر گرنگه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد په‌رله‌مانى عێراق دیموکراسییه‌تێکى ته‌وافوقییه‌و ته‌مسیلى حکومه‌ت و خۆپیشانده‌رانیش ناکه‌ن به‌ته‌واوه‌تى، که‌واته جۆرێک ئازادییان هه‌یه بۆ گفتوگۆ‌و تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 « قۆناغى ناڕه‌حه‌ت له گفتوگۆکانى پڕۆژه‌ى بودجه دروست ده‌بێت». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ده‌ڵێت وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم پێیان راگه‌یاندوون که رازى بوون (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67% نه‌فه‌قاتى فعلى بودجه‌ى گشتى ده‌ستده‌که‌وێت و نزیکه‌ى (11) ترلیۆن دینار ده‌کات له کۆى (162) ترلیۆن دینارى پڕۆژه‌ى خه‌مڵێندراوى بودجه‌ى گشتى عێراقدا. ناوبراو ورده‌کارى (11) ترلیۆن دینارى پشکى هه‌رێمى خسته‌ڕوو که (5) ترلیۆن و (5448) ملیار دینارى بۆ موچه‌یه، نزیکه‌ى (600) ملیار دینارى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى، نزیکه‌ى تریلۆنێک دینارى پشکى پێشمه‌رگه‌یه، باقییه‌که‌ى دیکه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکانه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ له لیژنه‌ى دارایى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه‌ى ده‌بێت شایسته‌ى دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وتى لێبدات، چونکه حکومه‌تى به‌غدا یه‌ک دینارى شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ناداته هه‌رێم» حکومه‌تى هه‌رێم له‌و (200) هه‌زار به‌رمیله، (100) هه‌زارى ده‌کات به به‌رهه‌مى ناوخۆیى بۆ سوته‌مه‌نى و به‌رمیلێکى به (35) دۆلار ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌و دێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، (100)که‌ى دیکه‌ى شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان زۆربه‌ى به نه‌وت پێیانده‌ده‌ن، هه‌رێم له داهاتى گومرگه‌کان سوود ده‌بینێت که داهاتى ناوخۆییه‌و نیوه‌ى بۆ عێراقه«. په‌رله‌مانتارێک: با ژماره‌ى بودجه و پاره زۆر بێت که شه‌فافییه‌ت نه‌بێت و بدزرێت و بخورێت سوودى نابێت ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، باسى له‌وه‌شکرد که له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا (15) باب(به‌ش) که‌مکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قازانج و سوودى هه‌رێمى کوردستانى تێدا بێت. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى نه‌بوونى شه‌فافییه‌تى هه‌یه، ده‌شڵێت «با پاره زۆر بێت که شه‌فافییه‌ت نه‌بێت و بدزرێت و بخورێت سوودى نابێت». شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «ئه‌وه‌ى گرنگه شه‌فافییه‌ت و وردبینییه واتا متمانه به‌و ژمارانه، چونکه هه‌رچه‌ند زۆر بێت شه‌فافییه‌ت و دڵنیایى تێدا نه‌بێت هه‌روه‌ک که‌م وایه ئه‌و پارانه، حکومه‌تى هه‌رێم باسى کردووه ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌ى رۆژانه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌رزه‌کانى بداته‌وه، قه‌رز به‌کێ و که‌ى و چۆن ئه‌مانه دوورن له شه‌فافییه‌ته‌وه‌و قه‌یرانه‌که له‌وێدایه«. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، پێشیوابوو ژماره‌ى بودجه‌و پاره هه‌رچه‌ند زۆربێت ئه‌گه‌ر «بدزرێت و بخورێت و بشاردرێته‌وه هیچ ده‌ورێک نابینێت، ته‌ئکید له‌سیستمى ئیداره‌دانى ئه‌و پاره‌یه ده‌که‌مه‌وه که شه‌فاف و دڵنیایى تێدا بێت». جه‌وده‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان نازانێت ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێم پاش پێدانى (250) هه‌زار به‌رمیل به به‌غدا که‌س نازانێت چى له داهاته‌که‌ى ده‌کرێت» داهاتى ناوخۆ وه‌زاره‌تى دارایى کۆیده‌کاته‌وه، به‌ڵام چونکه حساباتى خیتامى و بودجه نییه و نه‌هاتووه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌ش واى کردووه به‌شێوازێکى نایاسایى مامه‌ڵه‌ى پێوه بکرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و داوایان له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم کردووه‌و وه‌ڵامى فه‌رمیان نه‌دراوه‌ته‌وه تائێستا. شێرکۆ جه‌وده‌ت وتیشی «کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانى کورد
شاناز حه‌سه‌ن پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند داوایان کردووە کەمترین مووچەی فەرمانبەران (400) هەزار دینار کەمەتر نەبێت و مووچەی پلەباڵاکانیش کەمبکریتەوە، بەڵام پرۆژەکەی حکومەت جیاوازەو« له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا» ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆران ببڕدرێت. سه‌رکۆ ئازاد، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه داوامان کردوه حکومه‌ت له‌پرۆژه‌ى چاکسازیدا خه‌رجى رێکبخاته‌وه و که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى (450) هه‌زار دینار بێت و خانه‌نشینى پله‌باڵاکان که‌مبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى تێدابێت». ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی. سه‌رکۆ ئازاد وتی «داوامان کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ى عێراقى لێبکرێت که‌ئه‌وه‌ى خزمه‌تى (45) ساڵى هه‌بێت، بۆ وه‌زیره‌کان و دادوه‌ره‌کان و په‌رله‌مانتاران، بۆ هه‌مووى وه‌ک یه‌ک وایه، به‌ڵام بۆ هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس که‌زۆرترین تووێژ پێکده‌هێنێت، به‌موچەی بنه‌ڕه‌تى خانه‌نشین ده‌کرێت». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که‌وه‌ک په‌رله‌مانتار داکۆکیکار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ر بکرێت. له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆرانیشه‌وه وتى «ناکرێت له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ببڕدرێت، به‌ناوى رێکخسته‌وه‌ى ده‌رماڵه‌وه«. به‌پێی پرۆژه‌ى چاکسازى زیاتر گۆڕانکارى له‌ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و کاره‌باو لێکۆڵینه‌وه‌ى داد‌و مامۆستایانى زانکۆ ده‌کرێت و به‌شێکى ده‌بڕدرێت. وتیشى «ئه‌وه غه‌درێکى گه‌وره‌یه، که‌دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه خزمه‌ته لێی ببڕیت، ئه‌وە ناعه‌داله‌تیه‌کى گه‌وره‌یه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ده‌رماڵه‌ى هه‌ندێک شوێن هه‌یه وه‌ک حه‌سانه پێویسته بۆیان دابین بکرێت که ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه بۆ نمونه کارمه‌ندانى کاره‌با و ئاگرکوژێنه‌وه‌و ته‌ندروستى که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نه‌خۆشى گواستراوه مامه‌ڵه ده‌که‌ن. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێویسته پرۆژه‌ى چاکسازى چاکسازى بێت له‌داهات و خه‌رجى، چونکه داهاته‌که‌شمان کۆمه‌ڵێکى زۆر نایه‌کسانى تێدایه، ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى تێدایه«. وتیشى «پێویسته هه‌موو ئه‌مانه رێکبخرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌کان و سنوریه‌کان و داهاتى ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌مانه پێویستسان به‌چاکسازى هه‌یه‌و که رێکبخرێنه‌وه‌و له‌په‌رله‌ماندا بکرێت به‌یاسا». ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی، دواى سا‌ڵێک و له‌ته‌مموزى 2018 یاساکه په‌سه‌ندکراو دواتر له‌ژێر فشارى شه‌قامدا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر نه‌کرد گێڕایانه‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و دواتریش په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى کرده‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه که له (20) مادده پێکهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌پرسه‌کانى خانه‌نشینى، رێکخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى که‌سوکارى شه‌هیدو ئه‌نفالکراوان، قه‌ده‌غه‌کردنى زیاتر له‌یه‌کجار سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ى گشتى، رێکخستنه‌وه‌ى بوارى سه‌ربازى و ئاسایشى ناوخۆ، ده‌رماڵه‌کان، هه‌ژمارکردنى خزمه‌ت. به‌پێى پڕۆژه‌که، خانه‌نشینى نابێت له (٤٠٠) هه‌زار دینار که‌متربێت، هه‌روه‌ها یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراقى جێبه‌جێبکرێت، که (٥٠) ساڵ ته‌مه‌ن و (١٥) ساڵ خزمه‌تى کردووه به‌مه‌رج بۆ خانه‌نشین بوون. وەڵامه‌که‌ى حکومه‌ت
کاوەڕەش، بەریتانیا کوردانى به‌ریتانیا بۆچوونى جیاجیایان هه‌یه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى به‌ریتانیاوه‌و به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبى پارێزگاران و کرێکارانى رکابه‌ردا دابه‌شبوون، دوو کوردیش خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که کاندیدکردووه. هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا، بەشێوەیەکی ئاسایی هەر پێنج ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت، کەتێیدا دەنگدەران (٦٥٠) ئەندام بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن. هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٢ی دیسەمبەری داهاتوو تەنها دوای دوو ساڵ و نیوە، له‌دوایین هه‌ڵبژاردن که‌ساڵى 2017 به‌ڕێوه‌چوو. هۆکاری سەرەکی ئەم هەڵبژاردنە، قەیران و پرسی دەرچوونی بەریتانیایە لەیەکیتی ئەوروپا. دوای (سێ) ساڵ هێنان و بردن و چەندین رێککەوتننامەی نێوان بەریتانیاو یەکێتیی ئەوروپا دێت، کەنەتواندراوە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە، یەکلایی بکرێتەوە. یەکێکی دیکەش لەهۆکارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەبوونی پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمانیی بوو بۆ حکومەت، ئەویش دوای دەستبەکاربوونی بۆریس جۆنسن و بەهۆی یاخیبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی پارتی پارێزگارانى دەسەڵاتەوەو دەنگدان دژی کارنامەی سەرۆک وەزیران و هەنگاوەکانی دەرچوون له‌یه‌کێتى ئەوروپا. خالید قادر کەکوردێکی چالاکوان‌و وەرگێڕێکی فەرمی پەنابەرانە که لەشاری نیوکاسڵ نیشته‌جێیه به هاوڵاتى وت «حزبی کرێکاران هەمیشە هەڵوێستی ئیجابی و ئەرێنیتر بووە دەرهەق بەخەڵکی بیانی و پەنابەران، بۆ (هەشت) ساڵ دەچێ پارتی پارێزگاران لەدەسەڵاتە و لەو ماوەیەدا سیاسەتی سک هەڵگوشین پەیڕەوکراوەو فشاری زۆریان لەشارەوانیەکان کرد تاسەدان ملیۆن پاوەن لەخەرجی گشتی پاشەکەوت بکەن، کە دەرەنجامەکەی دەرکردنی هەزاران ستافی کەرتی گشتی و حکومی بوو». وتیشى «سەرۆکی پارتی کرێکاران، بەدۆستێکی نزیکی کورد هەژمار دەکرێت و لێرەش لەڕەوەندی کوردی زۆر نزیکە. ماوەیەک بەر لەئێستا هەڵوێستی بۆرس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگارانمان بینی، سەبارەت بەجینۆسایدی رۆژئاوا، کەچەند بێباک و بێمۆڕاڵ بوو». به‌وته‌ى خالید، گومانی تێدانیە گەر پارتی کار دەربچێ رەوشی پەنابەران بەگشتی بەرەو باشی دەڕوات. بۆ ئەم خولەی پەرلەمان دوو بەربژێری کورد هەن، کەهەریەکە لە نەدیم زەهاوی، لەسەر پارتی پارێزگاران، ئەو بەڕەچەڵەک کوردێکی خانەقینیە. ئیبراهیم دۆگوس، کوردێکی باکوری کوردستانەو لەسەر پارتی کار خۆیان بەربژێر کردووە. هەرچی نەدیم زەهاوییە، ماوەیەکی درێژە پەرلەمانتاری پارێزگارانەو بەکەسێکی بازرگان و نزیک لەسەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناسراوە. بەڵام ئیبراهیم دۆگوس، جارێکی دیکەش چانسی خۆی تاقیکردۆتەوە بۆ بوون بەئەندام پەرلەمانی پارتی کار، لەوکاتەدا سەرکەوتوو نەبوو. هەرچەندە ئیبراهیم ئێستا سەرۆکی شارەوانییەکی گرنگی ناوچەیەکی لەندەنە، لەگەڵ ئەوەش دووبارە خۆی بەربژێرکردۆتەوە بۆ بوون بەئەندام پەرلەمانی بەریتانیا. کوردێکی دیکەی دانیشتوی شارۆچکەی پلیمۆس، بەناوی سابیر هەمزە، کەپیشەی سەرتاشە لەو شارۆچکەیە، نزیکەی (20) ساڵە لەبەریتانیا دەژی پێیوایه، بەگشتی ئابووری بەریتانیا رووی لەبووژانەوە کردووە، دوای ھاتنە سەرکاری پارێزگاره‌کان. هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى وتیشى «لەھەمان کاتدا خەڵکێکی زۆر لایەنگری پارتی کرێکارانن، بەڵام ھەندێکیان لەئەدای سەرۆکی پارتەکەیان رازی نین، چونکه لایەنگری ئاشکرای بێگانەکانەو دۆستی نزیکی موسڵمانەکانەو بەئاشکرا لەڕابردوو دژایەتی جولەکەی کردووە». پێشیوایه، لەسەر مەسەلەی کورد، پارتی کرێکاران بەگشتی کۆربین بەتایبەتی، دۆستێکی دێرینی کوردەو لەدەیان خۆپیشاندان و سیمینار بەشداری کردووەو پشتگیری مەسەلەی کوردیان کردووە. پرسی پەنابەران یەکێکە لەو هێڵە گرنگانەی کەئێستا بەریتانیا کاری لەسەردەکات بەتایبەت کاتێک ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوە کرا زۆرێک لەخەڵکی لەسەر ئەو بنەمایە دەنگیاندا، کەچیدیکە وڵاتەکەیان بەلێشاو پەناران رووی تێنەکەن، بەتایبەتیش هاتنی زۆری دەستی کاری هەرزان لەوڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە. بۆیە پارتەکان لەبانگەشەی هەڵبژاردندا هەریەکەو یاسا‌و رێسای خۆی هەیە بۆ ئەو پرسە، بەتایبەت پارتی پارێزگاران زۆر کار لەسەر پرسی پەنابەران دەکات، بڕیاریانداوە لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لەیه‌کێتى ئەوروپا هاوشێوەی ئوسترالیا مامەڵە لەگەڵ پەنابەران بکات، بەوەی تەنها رێگا بەهاتنی کەسانی لێهاتوو خاوەن بڕوانامەی بەرز بدەن بۆ ئەو شوێنانەی کەپێویستە پربکرێنەوە. زانا عەزیز که‌ساڵانێکی زۆرە لەبەریتانیا دەژی و ئەندامی پارتی کاره ده‌ڵێت، پارتى کرێکاران پشتیوانی تەواوی سەربەخۆیی ھەر چوارپارچەی کوردستانە، بۆیە پێویستە ھەموو تاکێکی کورد بێنە ناو پارتی کرێکاران و دەنگ بۆ نوێنەرانی پارتی کرێکاران کۆبکەنەوە. پێشیوایه، ره‌نگه ئەمجارەیان کرێکاران بیباتەوە، لەبەرئەوەی ئەوە دوو کابینە پارێزگاران، بەھۆی گرانی و کێشەکان و قەیرانی ئابووری لایەنگرانی پارێزگاران بێهیوا بوون. هەردوو حزبی رکابەری یەکدی لەو هەڵبژاردنە خاوەن مێژوویەکى درێژی سیاسی گرینگن لەسەر ئاستی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاو ئەوروپا. پارتی پارێزگاران (Conservative Party Uk)* لەساڵی ١٨٣٤ دامەزراوەو دەورێکی گرنگی هەبووە لەژیانی سیاسی بەریتانیادا بەتایبەت لەو سەردەمەدا کەئیمپڕاتۆریەتی ئینگلیز زۆرێک لەوڵاتانی خستبووە ژێرچنگی خۆیەوە، کە بەوڵاتانی کۆڵۆنیاڵی بەریتانیا ناویان دەرکردبوو. پارتی پارێزگاران زیاتر پارتێکی سیاسی راستڕەوەو بەلانگری سەرمایەداران و لەو (10) ساڵەی دەسەڵاتیشدا زیاتر وەک پارتێکی دژە پەنابەر ناسراوە، هەرچەندە بەراورد بەسەردەمی پارتی کار زۆرترین پانابەری دەرەوەی ئەوروپاو هەروەها کۆچبەرە ئیشکەرەکانی وڵاتانی ئەوروپا روویان لەبەریتانیا کردووەو سودمەندبوون. لەبڕیاڕو یاسا‌و رێساکانی پارتی پارێزگاران. پارتی کاری بەریتانیا (Labour Party Uk)* مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی١٩٠٠، ئەو پارتە زیاتر پارتێکی سۆشیال دیموکرات و چەپخوازی سیاسییە، جگەلەوەش وەک ئۆپۆزسیۆن ناوبانگی دەرکردبوو، خۆی وەک حزبێکی سۆشیال دیموکرات و چینی کرێکار ناساندووە. لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی رۆژو گرتنەدەستی دەسەڵات ئەویش گۆڕاوەو خەریکە دەبێتە حزبێکی راستڕەو. کورد چی بەو هەڵبژاردنەوە دەیبەستێتەوە؟ بەگشتی هەردوو پارتی کاری بەریتانی و پارتی پارێزگاران، لەدوای ساڵی ١٩٩١ەوە دوور‌و نزیک کاریگەرییان بەسەر کوردەوە هەبووە. بەگەڕانەوە بۆ مێژووش بەریتانیا، بەردەوام سەنگ و پێگەی خۆی لەناوچەکەو بەتایبەت، ئەو پارچەیەی کوردستانی باشوور هەبووە هەر لەکاتی دابەشکردنی کوردستانی گەورە بەسەر وڵاتانی دروسێی، تاکاتی رووخانی رژێمی بەعس، ئێستاش خاوەنی کۆنسوڵخانەو پێگەی گرنگە لەهەرێمی کوردستان. لەسەر وەختی راماڵینی رژێمەوە ئەوکاتی پارتی کار بەسەرۆکایەتی تۆنی بلێر، لەسەر دەسەڵات بوو، بەردەوام سەرکردە کوردەکان لەنزیکەوە کاریان لەگەڵ بەریتانیا کردووە، بەتایبەتیش کەکۆنگرەی معاڕەزەی عێڕاقی بۆ خۆئامادەکردن بۆ رووخانی رژێمەکەی سەدام لەلەندەن سازدرابوو. لەگەڵ دەرکەوتنی داعش، کەپارتی پارێزگاران بەسەرۆکایەتی دەیڤد کامیرۆن لەدەسەڵاتدا بوو، هێزەکانی بەریتانیا دەورێکی بەرچاویان گێڕا لەهاوکاری سەربازی و مرۆیی، بەتایبەت لەگەیاندنی هاوکاری بۆ سەر چیای شەنگال کەئێزیدیەکان لێی مابوونەوە، لەڕێگای هێزی شاهانەی بەریتانیاوە. سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستاش؟ کە بۆریس جۆنسنە، یەکەم سەرۆک وەزیرانە کەوەک سەرۆکی پێشوی شارەوانی لەندەنی پایتەخت، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبێت. هەردوو پارتە سەرەکیەکەی بەریتانیا لەنزیکەوە لەگەڵ کوردەکان کاریان کردووە، بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان و رۆژئاوا. پارتی کار لەڕاماڵینی رژێمی بەعس، پارتی پارێزگاران لەجەنگی دژی تیرۆر هاوکاری کورد بوون. هەردوو سەرۆک پارتە سەرەکیەکەی بەریتانیا، ئاگاداری رەوشی کوردن، بەتایبەت سەرۆکی پارتی کار جێرمی کۆربین، کە لەچەندین بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەی رەوەندی کوردی لەو وڵاتە بەشداربووەو وتاری پێشکەشکردووە. ئەو بەردەوام کێشەی کوردی بەکێشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کردووە. پێیوایە بێ چارەسەرکردنی کێشەی (40) ملیۆن کورد، زەحمەتە ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە ببینێ. هەروەها سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. بەریتانیا ناڕەزایی دەربڕی و دژی هێرشی تورکیا بووە بەسەر رۆژئاوای کوردستان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٠ رایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوە هەرێم ئامادە بووە کە 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ست بکات، به‌ڵام کێشە له وردەکاریەکاندا هێشتا ماوە، به‌غدا داواى داهاتەکاتە فیدڕاڵییه‌کان دەکات (گومرگی خالە سنووریەکان) بەڵام هەرێم هێشتا نەچۆتە ژێربار. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی هاوڵاتی باس لە چه‌ند پرسێکی ئێستای عێراق دەکات بەتایبەتی پرسی وازهێنانی عادل عەبدول مەهدی و بودجەو هەروەها گروپێک پەرلەمانتاری کورد کە بەجیا لە بەغدا دوور لە یەکێتی و پارتی ئیش دەکەن. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید کە خۆی یەکێکە لەوانە وتی "روئیامان جیاوازه‌و ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقین و شێوه‌ى کارکردنمان جیاوازه". ئەو گروپە پێکدێن لە پەرلەمانتارانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، بەپێی وتەی ئەحمەدی حاجی رەشید هەریەکە لە یەکێتی و پارتی "له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه". لەبارەی رای ئەو گروپه لەسەر وازهێنانەکەی عادل عه‌بدولمه‌هدى وتی "سەرۆکوەزیران تا ئه‌و کاته مه‌قبول بوو که ده‌ستى نه‌چووه رشتنى خوێنى خه‌ڵکى خۆپیشانده‌ر و گه‌نجه‌کانیان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو تا ئه‌و کاته‌ى نه‌بوو بوو به واجیهه‌ى په‌رده‌پۆشکردنى گه‌نده‌ڵى هێزه سیاسییه‌کان". هەروەها وتی "من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى ده‌نگم پێداوه، بەڵام که پره‌نسیپه‌کانى خۆى وازلێهێنا بۆ ره‌غبه‌تى ئه‌حزاب، بۆیه روئیامان جیاوازه". لەبارەی پشکی پێشمه‌رگه لە بودجەی 2020 وتی "ده‌بێت هەرێم خشته‌یه‌کى پاک و روون بداته به‌غدا، ئه‌گه‌ر خشته‌ى ژماره‌ى پێشمه‌رگه و ژماره‌ى مه‌راتب و ژماره‌ى ئه‌فواج نه‌درێته به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه خه‌رج ناکرێت". هەروەها وتی "هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب". پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه هاوڵاتى: وه‌ک ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق پێتانوایه هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه رێکه‌وتن؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: خۆى هه‌موو رێککه‌وتنێک عیبره‌ت له‌جێبه‌جێکردنییه‌تى، رێککه‌وتنى ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ هه‌رێم له بودجه‌دا 10 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى کورد ئاماده نه‌بوو 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبکات ته‌نها موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێبه‌رهه‌مهات. ئه‌م گفتوگۆیانه‌ى ئێستاى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه تا چه‌ند ئیراده‌ى سیاسى ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ى بیستبێتم له براده‌رانى هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ى راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ن، به‌ڵام گرفته‌که له ته‌فسیلاته‌که‌یدایه، به‌غدا داواى داهاتى فیدڕاڵى ده‌کات زه‌ریبه که هاوبه‌شن تێیدا، ئایا هه‌رێم ده‌چێته ژێر بارى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه بدات، ئه‌ینا مه‌سه‌له‌ى رێککه‌وتن. ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێن نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وایکردووه که ئێمه متمانه‌مان نه‌بێت به هیچ داتایه‌کى هه‌رێمى کوردستان هاوڵاتى: مه‌سه‌له‌ى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که ساڵى رابردوو 68 ملیار دینارى مانگانه بووه تا ئێستا نه‌دراوه‌ته هه‌رێم، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت به‌و پێیه‌ى بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان زیادى کردووه موچه‌ى پێشمه‌رگه بووه به 74 ملیار دینارى مانگانه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: نوسراوێکم کردووه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌سه‌ر پاره‌ى پێشمه‌رگه، وه‌ڵامیانداومه‌ته‌وه که ده‌ڵێن یه‌ک دینارمان بۆ پێشمه‌رگه سه‌رف نه‌کردووه و داواى خشته‌ى ناوى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ژماره‌ى لیواو فه‌وجیان کردووه ناوه‌کانیان تا ئێستا نه‌داوه به‌به‌غدا، ئنجا هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت 68 ملیار دینارى موچه‌ى پێشمه‌گه له 2019 به‌ده‌ست بهێنێت و بۆ 2020 پشکى پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت خشته‌یه‌کى پاک و روون بداته به‌غدا، ئه‌گه‌ر خشته‌ى ژماره‌ى پێشمه‌رگه و ژماره‌ى مه‌راتب و ژماره‌ى ئه‌فواج نه‌درێته به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه خه‌رج ناکرێت، ئه‌گه‌ر بیده‌ن به‌غدا پاره‌که خه‌رج ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر قورسه، چونکه هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا خشته‌ى بۆ خۆى نییه، ئه‌مه قسه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێمه که به‌نهێنى بۆ منیان کردووه من لێره‌وه بۆیان راده‌گه‌یه‌نم و ده‌بێت بیڵێم. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌گرنگییه‌وه باس له گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات بۆچى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان هیچ ده‌ره‌چه و بژارده‌یه‌کى دیکه‌ى نییه ئه‌مه نه‌بێت که له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککبکه‌وێت. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان رۆژانه نزیکبووه‌ته‌وه له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، 250 بدات به‌به‌غدا ده‌توانێت به نیوه‌که‌ى دیکه‌ى قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بداته‌وه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه که ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێن نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وایکردووه که ئێمه متمانه‌مان نه‌بێت به هیچ داتایه‌کى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وان (هه‌رێمى کوردستان) که ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌یده‌ین به قه‌رزى کۆمپانیاکان، له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌رزى کۆمپانیاکان نازانین بڕه‌که‌ى چه‌نده هى چ کۆمپانیایه‌که‌و چه‌ندى دراوه‌ته‌وه، چه‌ندێکى ماوه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ڕێککه‌وتون، فائیده‌و سودى له‌سه‌ره یان نا؟ ئه‌م قه‌رزانه هى کێن؟ هى به‌رپرسه‌کانى هه‌رێمن و خۆیان ناوى کۆمپانیا یا پشکى کۆمپانیاکانیان کڕیوه‌ته‌وه، نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وا ده‌کات گومانمان هه‌بێت. هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب، ئه‌گینا بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌بووه. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌بودجه‌ى سیادى هه‌بووه که له‌بودجه‌ى خه‌مڵێندراوى عێراق له کۆى 154 ترلیۆن دینار له‌سه‌دا 45% بۆ ته‌رخانکراوه که بڕێکى زۆر ده‌کات، سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانن هیچ بڕێک بپچڕن؟ یا ئێوه له‌په‌رله‌مان ده‌توانن که‌میبکه‌نه‌وه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: سه‌رکردایه‌تى سیاسى ده‌بوایه گفتوگۆ بکات له‌سه‌ر مه‌بده‌ئێک که بۆ ئه‌و بابانه‌ى که سیادین ته‌عریف بکرێت و بۆچى ئه‌وانه سیادین، که ته‌عریف بکرێته‌وه هه‌ندێ بابى تێدایه سیادى نین، ساڵى رابردوو دیوانى چاودێرى داراییان لابردووه که سیادییه، به‌ڵام پاره‌ى نه‌وتیان تیادانه‌وه که سیادى نییه. قه‌ناعه‌تموایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆى جدى هه‌بێت ده‌توانێت له بودجه‌ى سیادیدا کاریگه‌رى هه‌بێت. هاوڵاتى:گروپى 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق که ئێوه‌و فراکسیۆنى گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى نیشتمانین ده‌تانه‌وێت چى بکه‌ن که‌پێشتر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى کۆمه‌ڵ و گۆڕ‌انى کردووه که یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێستبن له‌به‌غدا؟ ئه‌مه پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: دیدگامان جیاوازه له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى، بۆ نمونه هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆچونمان وایه که به‌باڵاى هێزه گه‌وره‌کان بڕوات، ته‌عامول له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیدگامان له‌سه‌رى جیاوازه، پارتى و یه‌کێتى به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگریان له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌کرد به‌تایبه‌تى پارتى، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ته‌حقیق بوو، ئێمه قه‌ناعه‌تمانوابوو عادل عه‌بدولمه‌هدى تا ئه‌و کاته مه‌قبول بوو که ده‌ستى نه‌چووه رشتنى خوێنى خه‌ڵکى خۆپیشانده‌ر و گه‌نجه‌کانیان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو تا ئه‌و کاته‌ى نه‌بوو بوو به واجیهه‌ى په‌رده‌پۆشکردنى گه‌نده‌ڵى هێزه سیاسییه‌کان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو که یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى ده‌نگم پێداوه که پره‌نسیپه‌کانى خۆى وازلێهێنا بۆ ره‌غبه‌تى ئه‌حزاب، بۆیه روئیامان جیاوازه‌و ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقین و شێوه‌ى کارکردنمان جیاوازه. هاوڵاتى: به‌ڵام بۆچونێکیش هه‌یه که ده‌وترێت ده‌تانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م گروپه‌وه پۆست بپچڕن له‌کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى عێراق، ئه‌مه حه‌قى خۆتانه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه، هیچ ئیشکالێکى تێدایه که ئێمه گروپێکى 15 که‌سین و به‌پێى پره‌نسیپى په‌رله‌مانى بێت که هه‌ر یه‌که‌مان نوێنه‌رایه‌تى 100 هه‌زار که‌س ده‌که‌ین واته لانى یه‌ک ملیۆن و نیو ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر پۆستێکى ته‌نفیزى هه‌بێت یا ناو په‌رله‌مان چ عه‌یبه‌یه‌کى تێدایه ئێمه کاره‌کان بکه‌ین، بۆ عه‌یب نییه بۆ پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر چایچییه‌ک شه‌ربکه‌ن، بۆ ئێمه له‌سه‌ر پۆستى سه‌فیرێک یا وه‌زیر و پۆستێک له‌ناو په‌رله‌مان داکۆکى له‌و که‌سه‌تایبه‌تمه‌ندانه بکه‌ین که ئه‌وانه بێت پۆست وه‌ربگرن، له‌ناو لیژنه‌کاندا ئێمه کۆمه‌ڵێک په‌رله‌مانتارین که خه‌ڵکى به ئه‌زموونن، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان که سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕانه له‌گه‌ڵماندایه، په‌رله‌مانتارمان هه‌یه دوو خوله له‌په‌رله‌مانین و شاره‌زاییه‌کى زۆر باشمان هه‌یه له‌و مه‌جاله‌دا و هیچیشمان تێوه نه‌گلاوین له مه‌جالى فه‌سادو گه‌نده‌ڵیدا، هیچیشمان ئه‌و مرۆکه حزبییه‌مان پێوه نییه، بۆ ئه‌مانه پۆستى لیژنه‌کان وه‌رنه‌گرن، له‌کاتێکدا هه‌موو جومگه‌کان ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى قۆرغى بکه‌ن به‌تایبه‌ت پارتى دیموکراتى کوردستان. ئه‌مڕۆ ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامییه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه‌مان هه‌بووه‌و روئیایى خۆمان له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆمسیۆن داوه، له‌سه‌ر ئه‌و واقعه‌ى که ئێستا هه‌یه و له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى روئیاى خۆمان هه‌بووه که ئێمه به گونجاومان زانیوه پشگیرى له داخوازییه‌کانى جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ین که عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه، پشتگیرى له‌داخوازییه‌کانى دیکه‌یان ده‌که‌ین که له‌وانه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شێک بێت له چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیشداین و بۆخۆم له‌گه‌ڵیدام. هاوڵاتى:بۆچى وه‌فدى هه‌رێم ته‌نها باسى پرسى دارایى‌و نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات، ئه‌ى مادده‌ى 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و پارێزگارى که‌رکوک ناکرێت؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب، ئه‌گینا بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌بووه. مه‌سه‌له‌ن خه‌ڵێک ده‌زانن که هى خۆیان نییه پرسى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانه تا ئێستا نه دوور نه نزیک وه‌فدى هه‌رێم باسى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ناکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌م ئێواره‌یه بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى له‌م چاوپێکه‌وتنه خسته‌ڕوو باسى ده‌که‌یت له‌گه‌ڵیان به‌راشکاوى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: دامناوه کە باسى چى ده‌که‌م با گه‌ینه کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
