شاناز حه‌سه‌ن وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ داواى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، په‌رله‌مانتارانى رازینه‌کردووه، به‌وپێیه‌ى به‌پێی وه‌ڵامەکە زیاتر له نیوه‌ى گرێبه‌سته‌کان له دامەزراندنى هه‌میشه‌یی بێبه‌ش ده‌بن. مانگى رابردوو په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى کرد بۆ پێشننیازى بڕیارى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له هه‌رێمى کوردستان، داواشى له‌حکومه‌ت کرد له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا وه‌ڵامى بداته‌وه. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا حکومه‌تى هه‌رێم نووسراوێکى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه‌و مه‌رجى بۆ دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست داناوه. به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت، ته‌نها ئه‌و که‌سانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن که له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایین نه‌ک بودجه‌ى په‌ره‌پێدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خزمه‌تیان له‌سه‌رووى پێنج ساڵه‌وه‌یه. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه که فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام هه‌ندێ مه‌رجى داناوه«. فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به دوو شێواز دامه‌زراون و هه‌ندێکیان راسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى دارایین، زۆینه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى وه‌زاره‌ته‌کانن. جه‌لال محه‌مه‌د وتى «به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت ته‌نیا گرێبه‌ستى وه‌زاره‌ته‌کان داده‌مه‌زرێنرێن». وتیشى «سه‌ربارى ئه‌و مه‌رجانه‌ى که‌حکومه‌ت دایناوه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گه‌ینه سیغه‌یه‌ک که‌دامه‌زراندنه‌نکه بکرێت و نه‌شبێته بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت». له‌هه‌رێمى کوردستاندا، (29) هه‌زارو (876) فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست هه‌یه، به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت (10) هه‌زار که‌س له‌وانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن. دیارى ئه‌نوه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ڵامى حکومه‌ت وه‌ڵامێکى مه‌تاتیه‌و لۆژیکى نییه وه‌زاره‌تى دارایى نه‌زانێت چه‌ند فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى هه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌حکومه‌ت ره‌نگه بیه‌وێت بیکات، به‌س مه‌رجى خۆى هه‌یه«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «ئێمه هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین و ئه‌رکى حکومه‌ته که‌ئه‌مانه دامه‌زرێنێت و سوودمه‌ندبن و حکومه‌تیش له‌داموده‌زگاکاندا پێویستى پێیانه‌و پێویسته دامه‌زرێنرێن، هیوایه‌ک هه‌یه که‌حکومه‌ت ده‌یه‌وێت دایانمه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر هه‌مووشى نه‌بێت». به‌پێی پێشنیازه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى سێ ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست، به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام حکومه‌ت ماوه‌ى پێنج ساڵ خزمه‌تى دیاریکردووه بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی. رۆژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له پرۆژه‌که‌ماندا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌کردووه که له‌دواى سێ ساڵه‌وه پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دامه‌زرێنرێت، مافى خۆیانه و داکۆکى له‌وه ده‌که‌ین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌دامه‌زراندنى ئه‌و که‌سانه رێژه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى که‌ئێستا ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌به‌راورد به‌هه‌میشه‌یى که‌متریش ده‌بێته‌وه‌و وتى «ئه‌وه‌ش سودى حکومه‌تى تێدایه‌و بۆیه نابێت به‌بارگرانى بۆ حکومه‌ت به‌ڵکو بودجه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه«. له‌دواى ساڵى 2014و راگرتنى دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، (31) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو مامۆستا به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زرێنران، مانگى رابردووش حکومه‌ت بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی مامۆستایانى گرێبه‌ستى ده‌رکرد، به‌ڵام هێشتا له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕیارى نه‌داوه. دواى ده‌رکردنى بڕیارى به‌هه‌میشه‌یی دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دوایان له‌حکومه‌ت کرد بڕیارى دامه‌زراندنیان بدات.
ئارا ئیبراهیم به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامانى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق بێت، هه‌رێمى کوردستان له 2020دا نزیکه‌ى (11) ترلیۆن دیناریان بۆ دێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌دا بێجگه له‌داهاتى ناوخۆ‌و هەروەها داهاتی (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى زیاده‌ى هه‌رێم کە دەکاتە حەوت ترلیۆن دینار لەساڵێکدا. گفتوگۆکانى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا له‌کۆتایى ته‌واو نزیکبۆته‌وه‌و وه‌فدى هه‌رێم ته‌نها سێ که‌سیان له‌به‌غدا ماونه‌ته‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تى رابه‌ر سدیق، بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئه‌وانى دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که داوایان کردووه به‌غدا پابه‌ند بێت به‌پێدانى ته‌واوى ئیستحقاقاتى دارایى که له‌سه‌ری رێککه‌ووتون. به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى دارایى که له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆیان کردووه، له‌ماوه‌ى ساڵى 2020دا هه‌رێمى کوردستان (11) ترلیۆن دینارى بۆ دێت له‌به‌رامبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه. به‌پێى رێکه‌وتنى رێکخراوى ئۆپێک که‌عێراق تێیدا ئه‌ندامه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم سنوردار کراوه بۆ (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى ده‌دات به‌به‌غدا و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى لێ زیادده‌بێت که به‌شێکى بۆ شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى بۆ سوته‌مه‌نى ناوخۆیى دابین ده‌کات که‌مانگانه داهاتێکى لێى ده‌ستده‌که‌وێت بێجگه له (165) ملیۆن دۆلارى مانگانه‌ى داهاتى ناوخۆ. واتا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه بڕى (950) ملیار دینارى له‌به‌غدادوه بۆ دێت و له‌داهاتى ناوخۆ‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاده‌که‌ى مانگانه (550) ملیار دینارى بۆ ده‌مێنێته‌وه که مانگانه ترلیۆن و نیوێک ده‌کات. ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که‌وه‌فدى هه‌رێم گفتوگۆیه‌کى سه‌رکه‌وتوانه‌ى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ به‌غدا. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له‌په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ى بودجه تێپه‌ڕێنین کاریگه‌رى زۆر باشى ده‌بێت له‌باشتربوونى دۆخى دارایى هه‌رێم و وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم دانوسانى سه‌رکه‌وتوویان ئه‌نجامداوه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌رێمدا بێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاده‌یه‌ى رۆژانه‌یه ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى لێده‌ده‌رێت و هاوبه‌شن له‌نه‌وته‌که‌دا، به‌جۆرێک له‌داهاتى ناوخۆ‌و داهاتى نه‌وت شتێک بمێنێته‌وه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ده‌ڵێت به‌غدا پاره‌ى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم نادات و وه‌فدى هه‌رێمیش به‌وه رازى بوون تا بگه‌نه رێکه‌وتن. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبووینه‌وه و پێیان راگه‌یاندین که ئه‌و رێکه‌وتنه هێشتا کۆتایى نییه لاى ئێمه و هه‌ندێ ورده‌کارى ماوه‌و به‌شێک له‌وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا ماوه‌ته‌وه و واژۆ نه‌کراوه، به‌ڵام مه‌بادیئى پێدانى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020و موچه‌و پشکى پێشمه‌رگه‌و له‌خشته‌ى هێزى کار هه‌ندێک بۆ هه‌رێم جێگه کراوه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووى قۆناغى یه‌که‌م و زۆر گرنگه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد په‌رله‌مانى عێراق دیموکراسییه‌تێکى ته‌وافوقییه‌و ته‌مسیلى حکومه‌ت و خۆپیشانده‌رانیش ناکه‌ن به‌ته‌واوه‌تى، که‌واته جۆرێک ئازادییان هه‌یه بۆ گفتوگۆ‌و تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 « قۆناغى ناڕه‌حه‌ت له گفتوگۆکانى پڕۆژه‌ى بودجه دروست ده‌بێت». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ده‌ڵێت وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم پێیان راگه‌یاندوون که رازى بوون (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67% نه‌فه‌قاتى فعلى بودجه‌ى گشتى ده‌ستده‌که‌وێت و نزیکه‌ى (11) ترلیۆن دینار ده‌کات له کۆى (162) ترلیۆن دینارى پڕۆژه‌ى خه‌مڵێندراوى بودجه‌ى گشتى عێراقدا. ناوبراو ورده‌کارى (11) ترلیۆن دینارى پشکى هه‌رێمى خسته‌ڕوو که (5) ترلیۆن و (5448) ملیار دینارى بۆ موچه‌یه، نزیکه‌ى (600) ملیار دینارى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى، نزیکه‌ى تریلۆنێک دینارى پشکى پێشمه‌رگه‌یه، باقییه‌که‌ى دیکه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکانه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ له لیژنه‌ى دارایى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه‌ى ده‌بێت شایسته‌ى دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وتى لێبدات، چونکه حکومه‌تى به‌غدا یه‌ک دینارى شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ناداته هه‌رێم» حکومه‌تى هه‌رێم له‌و (200) هه‌زار به‌رمیله، (100) هه‌زارى ده‌کات به به‌رهه‌مى ناوخۆیى بۆ سوته‌مه‌نى و به‌رمیلێکى به (35) دۆلار ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌و دێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، (100)که‌ى دیکه‌ى شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان زۆربه‌ى به نه‌وت پێیانده‌ده‌ن، هه‌رێم له داهاتى گومرگه‌کان سوود ده‌بینێت که داهاتى ناوخۆییه‌و نیوه‌ى بۆ عێراقه«. په‌رله‌مانتارێک: با ژماره‌ى بودجه و پاره زۆر بێت که شه‌فافییه‌ت نه‌بێت و بدزرێت و بخورێت سوودى نابێت ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، باسى له‌وه‌شکرد که له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا (15) باب(به‌ش) که‌مکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قازانج و سوودى هه‌رێمى کوردستانى تێدا بێت. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى نه‌بوونى شه‌فافییه‌تى هه‌یه، ده‌شڵێت «با پاره زۆر بێت که شه‌فافییه‌ت نه‌بێت و بدزرێت و بخورێت سوودى نابێت». شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «ئه‌وه‌ى گرنگه شه‌فافییه‌ت و وردبینییه واتا متمانه به‌و ژمارانه، چونکه هه‌رچه‌ند زۆر بێت شه‌فافییه‌ت و دڵنیایى تێدا نه‌بێت هه‌روه‌ک که‌م وایه ئه‌و پارانه، حکومه‌تى هه‌رێم باسى کردووه ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌ى رۆژانه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌رزه‌کانى بداته‌وه، قه‌رز به‌کێ و که‌ى و چۆن ئه‌مانه دوورن له شه‌فافییه‌ته‌وه‌و قه‌یرانه‌که له‌وێدایه«. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، پێشیوابوو ژماره‌ى بودجه‌و پاره هه‌رچه‌ند زۆربێت ئه‌گه‌ر «بدزرێت و بخورێت و بشاردرێته‌وه هیچ ده‌ورێک نابینێت، ته‌ئکید له‌سیستمى ئیداره‌دانى ئه‌و پاره‌یه ده‌که‌مه‌وه که شه‌فاف و دڵنیایى تێدا بێت». جه‌وده‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان نازانێت ئه‌و (200) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێم پاش پێدانى (250) هه‌زار به‌رمیل به به‌غدا که‌س نازانێت چى له داهاته‌که‌ى ده‌کرێت» داهاتى ناوخۆ وه‌زاره‌تى دارایى کۆیده‌کاته‌وه، به‌ڵام چونکه حساباتى خیتامى و بودجه نییه و نه‌هاتووه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌ش واى کردووه به‌شێوازێکى نایاسایى مامه‌ڵه‌ى پێوه بکرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و داوایان له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم کردووه‌و وه‌ڵامى فه‌رمیان نه‌دراوه‌ته‌وه تائێستا. شێرکۆ جه‌وده‌ت وتیشی «کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانى کورد
شاناز حه‌سه‌ن پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند داوایان کردووە کەمترین مووچەی فەرمانبەران (400) هەزار دینار کەمەتر نەبێت و مووچەی پلەباڵاکانیش کەمبکریتەوە، بەڵام پرۆژەکەی حکومەت جیاوازەو« له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا» ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆران ببڕدرێت. سه‌رکۆ ئازاد، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه داوامان کردوه حکومه‌ت له‌پرۆژه‌ى چاکسازیدا خه‌رجى رێکبخاته‌وه و که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى (450) هه‌زار دینار بێت و خانه‌نشینى پله‌باڵاکان که‌مبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى تێدابێت». ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی. سه‌رکۆ ئازاد وتی «داوامان کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ى عێراقى لێبکرێت که‌ئه‌وه‌ى خزمه‌تى (45) ساڵى هه‌بێت، بۆ وه‌زیره‌کان و دادوه‌ره‌کان و په‌رله‌مانتاران، بۆ هه‌مووى وه‌ک یه‌ک وایه، به‌ڵام بۆ هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس که‌زۆرترین تووێژ پێکده‌هێنێت، به‌موچەی بنه‌ڕه‌تى خانه‌نشین ده‌کرێت». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که‌وه‌ک په‌رله‌مانتار داکۆکیکار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ر بکرێت. له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆرانیشه‌وه وتى «ناکرێت له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ببڕدرێت، به‌ناوى رێکخسته‌وه‌ى ده‌رماڵه‌وه«. به‌پێی پرۆژه‌ى چاکسازى زیاتر گۆڕانکارى له‌ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و کاره‌باو لێکۆڵینه‌وه‌ى داد‌و مامۆستایانى زانکۆ ده‌کرێت و به‌شێکى ده‌بڕدرێت. وتیشى «ئه‌وه غه‌درێکى گه‌وره‌یه، که‌دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه خزمه‌ته لێی ببڕیت، ئه‌وە ناعه‌داله‌تیه‌کى گه‌وره‌یه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ده‌رماڵه‌ى هه‌ندێک شوێن هه‌یه وه‌ک حه‌سانه پێویسته بۆیان دابین بکرێت که ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه بۆ نمونه کارمه‌ندانى کاره‌با و ئاگرکوژێنه‌وه‌و ته‌ندروستى که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نه‌خۆشى گواستراوه مامه‌ڵه ده‌که‌ن. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێویسته پرۆژه‌ى چاکسازى چاکسازى بێت له‌داهات و خه‌رجى، چونکه داهاته‌که‌شمان کۆمه‌ڵێکى زۆر نایه‌کسانى تێدایه، ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى تێدایه«. وتیشى «پێویسته هه‌موو ئه‌مانه رێکبخرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌کان و سنوریه‌کان و داهاتى ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌مانه پێویستسان به‌چاکسازى هه‌یه‌و که رێکبخرێنه‌وه‌و له‌په‌رله‌ماندا بکرێت به‌یاسا». ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی، دواى ساڵێک و له‌ته‌مموزى 2018 یاساکه په‌سه‌ندکراو دواتر له‌ژێر فشارى شه‌قامدا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر نه‌کرد گێڕایانه‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و دواتریش په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى کرده‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه که له (20) مادده پێکهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌پرسه‌کانى خانه‌نشینى، رێکخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى که‌سوکارى شه‌هیدو ئه‌نفالکراوان، قه‌ده‌غه‌کردنى زیاتر له‌یه‌کجار سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ى گشتى، رێکخستنه‌وه‌ى بوارى سه‌ربازى و ئاسایشى ناوخۆ، ده‌رماڵه‌کان، هه‌ژمارکردنى خزمه‌ت. به‌پێى پڕۆژه‌که، خانه‌نشینى نابێت له (٤٠٠) هه‌زار دینار که‌متربێت، هه‌روه‌ها یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراقى جێبه‌جێبکرێت، که (٥٠) ساڵ ته‌مه‌ن و (١٥) ساڵ خزمه‌تى کردووه به‌مه‌رج بۆ خانه‌نشین بوون. وەڵامه‌که‌ى حکومه‌ت
کاوەڕەش، بەریتانیا کوردانى به‌ریتانیا بۆچوونى جیاجیایان هه‌یه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى به‌ریتانیاوه‌و به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبى پارێزگاران و کرێکارانى رکابه‌ردا دابه‌شبوون، دوو کوردیش خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که کاندیدکردووه. هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا، بەشێوەیەکی ئاسایی هەر پێنج ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت، کەتێیدا دەنگدەران (٦٥٠) ئەندام بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن. هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٢ی دیسەمبەری داهاتوو تەنها دوای دوو ساڵ و نیوە، له‌دوایین هه‌ڵبژاردن که‌ساڵى 2017 به‌ڕێوه‌چوو. هۆکاری سەرەکی ئەم هەڵبژاردنە، قەیران و پرسی دەرچوونی بەریتانیایە لەیەکیتی ئەوروپا. دوای (سێ) ساڵ هێنان و بردن و چەندین رێککەوتننامەی نێوان بەریتانیاو یەکێتیی ئەوروپا دێت، کەنەتواندراوە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە، یەکلایی بکرێتەوە. یەکێکی دیکەش لەهۆکارەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەبوونی پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمانیی بوو بۆ حکومەت، ئەویش دوای دەستبەکاربوونی بۆریس جۆنسن و بەهۆی یاخیبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی پارتی پارێزگارانى دەسەڵاتەوەو دەنگدان دژی کارنامەی سەرۆک وەزیران و هەنگاوەکانی دەرچوون له‌یه‌کێتى ئەوروپا. خالید قادر کەکوردێکی چالاکوان‌و وەرگێڕێکی فەرمی پەنابەرانە که لەشاری نیوکاسڵ نیشته‌جێیه به هاوڵاتى وت «حزبی کرێکاران هەمیشە هەڵوێستی ئیجابی و ئەرێنیتر بووە دەرهەق بەخەڵکی بیانی و پەنابەران، بۆ (هەشت) ساڵ دەچێ پارتی پارێزگاران لەدەسەڵاتە و لەو ماوەیەدا سیاسەتی سک هەڵگوشین پەیڕەوکراوەو فشاری زۆریان لەشارەوانیەکان کرد تاسەدان ملیۆن پاوەن لەخەرجی گشتی پاشەکەوت بکەن، کە دەرەنجامەکەی دەرکردنی هەزاران ستافی کەرتی گشتی و حکومی بوو». وتیشى «سەرۆکی پارتی کرێکاران، بەدۆستێکی نزیکی کورد هەژمار دەکرێت و لێرەش لەڕەوەندی کوردی زۆر نزیکە. ماوەیەک بەر لەئێستا هەڵوێستی بۆرس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگارانمان بینی، سەبارەت بەجینۆسایدی رۆژئاوا، کەچەند بێباک و بێمۆڕاڵ بوو». به‌وته‌ى خالید، گومانی تێدانیە گەر پارتی کار دەربچێ رەوشی پەنابەران بەگشتی بەرەو باشی دەڕوات. بۆ ئەم خولەی پەرلەمان دوو بەربژێری کورد هەن، کەهەریەکە لە نەدیم زەهاوی، لەسەر پارتی پارێزگاران، ئەو بەڕەچەڵەک کوردێکی خانەقینیە. ئیبراهیم دۆگوس، کوردێکی باکوری کوردستانەو لەسەر پارتی کار خۆیان بەربژێر کردووە. هەرچی نەدیم زەهاوییە، ماوەیەکی درێژە پەرلەمانتاری پارێزگارانەو بەکەسێکی بازرگان و نزیک لەسەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناسراوە. بەڵام ئیبراهیم دۆگوس، جارێکی دیکەش چانسی خۆی تاقیکردۆتەوە بۆ بوون بەئەندام پەرلەمانی پارتی کار، لەوکاتەدا سەرکەوتوو نەبوو. هەرچەندە ئیبراهیم ئێستا سەرۆکی شارەوانییەکی گرنگی ناوچەیەکی لەندەنە، لەگەڵ ئەوەش دووبارە خۆی بەربژێرکردۆتەوە بۆ بوون بەئەندام پەرلەمانی بەریتانیا. کوردێکی دیکەی دانیشتوی شارۆچکەی پلیمۆس، بەناوی سابیر هەمزە، کەپیشەی سەرتاشە لەو شارۆچکەیە، نزیکەی (20) ساڵە لەبەریتانیا دەژی پێیوایه، بەگشتی ئابووری بەریتانیا رووی لەبووژانەوە کردووە، دوای ھاتنە سەرکاری پارێزگاره‌کان. هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى وتیشى «لەھەمان کاتدا خەڵکێکی زۆر لایەنگری پارتی کرێکارانن، بەڵام ھەندێکیان لەئەدای سەرۆکی پارتەکەیان رازی نین، چونکه لایەنگری ئاشکرای بێگانەکانەو دۆستی نزیکی موسڵمانەکانەو بەئاشکرا لەڕابردوو دژایەتی جولەکەی کردووە». پێشیوایه، لەسەر مەسەلەی کورد، پارتی کرێکاران بەگشتی کۆربین بەتایبەتی، دۆستێکی دێرینی کوردەو لەدەیان خۆپیشاندان و سیمینار بەشداری کردووەو پشتگیری مەسەلەی کوردیان کردووە. پرسی پەنابەران یەکێکە لەو هێڵە گرنگانەی کەئێستا بەریتانیا کاری لەسەردەکات بەتایبەت کاتێک ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوە کرا زۆرێک لەخەڵکی لەسەر ئەو بنەمایە دەنگیاندا، کەچیدیکە وڵاتەکەیان بەلێشاو پەناران رووی تێنەکەن، بەتایبەتیش هاتنی زۆری دەستی کاری هەرزان لەوڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە. بۆیە پارتەکان لەبانگەشەی هەڵبژاردندا هەریەکەو یاسا‌و رێسای خۆی هەیە بۆ ئەو پرسە، بەتایبەت پارتی پارێزگاران زۆر کار لەسەر پرسی پەنابەران دەکات، بڕیاریانداوە لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لەیه‌کێتى ئەوروپا هاوشێوەی ئوسترالیا مامەڵە لەگەڵ پەنابەران بکات، بەوەی تەنها رێگا بەهاتنی کەسانی لێهاتوو خاوەن بڕوانامەی بەرز بدەن بۆ ئەو شوێنانەی کەپێویستە پربکرێنەوە. زانا عەزیز که‌ساڵانێکی زۆرە لەبەریتانیا دەژی و ئەندامی پارتی کاره ده‌ڵێت، پارتى کرێکاران پشتیوانی تەواوی سەربەخۆیی ھەر چوارپارچەی کوردستانە، بۆیە پێویستە ھەموو تاکێکی کورد بێنە ناو پارتی کرێکاران و دەنگ بۆ نوێنەرانی پارتی کرێکاران کۆبکەنەوە. پێشیوایه، ره‌نگه ئەمجارەیان کرێکاران بیباتەوە، لەبەرئەوەی ئەوە دوو کابینە پارێزگاران، بەھۆی گرانی و کێشەکان و قەیرانی ئابووری لایەنگرانی پارێزگاران بێهیوا بوون. هەردوو حزبی رکابەری یەکدی لەو هەڵبژاردنە خاوەن مێژوویەکى درێژی سیاسی گرینگن لەسەر ئاستی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاو ئەوروپا. پارتی پارێزگاران (Conservative Party Uk)* لەساڵی ١٨٣٤ دامەزراوەو دەورێکی گرنگی هەبووە لەژیانی سیاسی بەریتانیادا بەتایبەت لەو سەردەمەدا کەئیمپڕاتۆریەتی ئینگلیز زۆرێک لەوڵاتانی خستبووە ژێرچنگی خۆیەوە، کە بەوڵاتانی کۆڵۆنیاڵی بەریتانیا ناویان دەرکردبوو. پارتی پارێزگاران زیاتر پارتێکی سیاسی راستڕەوەو بەلانگری سەرمایەداران و لەو (10) ساڵەی دەسەڵاتیشدا زیاتر وەک پارتێکی دژە پەنابەر ناسراوە، هەرچەندە بەراورد بەسەردەمی پارتی کار زۆرترین پانابەری دەرەوەی ئەوروپاو هەروەها کۆچبەرە ئیشکەرەکانی وڵاتانی ئەوروپا روویان لەبەریتانیا کردووەو سودمەندبوون. لەبڕیاڕو یاسا‌و رێساکانی پارتی پارێزگاران. پارتی کاری بەریتانیا (Labour Party Uk)* مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی١٩٠٠، ئەو پارتە زیاتر پارتێکی سۆشیال دیموکرات و چەپخوازی سیاسییە، جگەلەوەش وەک ئۆپۆزسیۆن ناوبانگی دەرکردبوو، خۆی وەک حزبێکی سۆشیال دیموکرات و چینی کرێکار ناساندووە. لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی رۆژو گرتنەدەستی دەسەڵات ئەویش گۆڕاوەو خەریکە دەبێتە حزبێکی راستڕەو. کورد چی بەو هەڵبژاردنەوە دەیبەستێتەوە؟ بەگشتی هەردوو پارتی کاری بەریتانی و پارتی پارێزگاران، لەدوای ساڵی ١٩٩١ەوە دوور‌و نزیک کاریگەرییان بەسەر کوردەوە هەبووە. بەگەڕانەوە بۆ مێژووش بەریتانیا، بەردەوام سەنگ و پێگەی خۆی لەناوچەکەو بەتایبەت، ئەو پارچەیەی کوردستانی باشوور هەبووە هەر لەکاتی دابەشکردنی کوردستانی گەورە بەسەر وڵاتانی دروسێی، تاکاتی رووخانی رژێمی بەعس، ئێستاش خاوەنی کۆنسوڵخانەو پێگەی گرنگە لەهەرێمی کوردستان. لەسەر وەختی راماڵینی رژێمەوە ئەوکاتی پارتی کار بەسەرۆکایەتی تۆنی بلێر، لەسەر دەسەڵات بوو، بەردەوام سەرکردە کوردەکان لەنزیکەوە کاریان لەگەڵ بەریتانیا کردووە، بەتایبەتیش کەکۆنگرەی معاڕەزەی عێڕاقی بۆ خۆئامادەکردن بۆ رووخانی رژێمەکەی سەدام لەلەندەن سازدرابوو. لەگەڵ دەرکەوتنی داعش، کەپارتی پارێزگاران بەسەرۆکایەتی دەیڤد کامیرۆن لەدەسەڵاتدا بوو، هێزەکانی بەریتانیا دەورێکی بەرچاویان گێڕا لەهاوکاری سەربازی و مرۆیی، بەتایبەت لەگەیاندنی هاوکاری بۆ سەر چیای شەنگال کەئێزیدیەکان لێی مابوونەوە، لەڕێگای هێزی شاهانەی بەریتانیاوە. سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستاش؟ کە بۆریس جۆنسنە، یەکەم سەرۆک وەزیرانە کەوەک سەرۆکی پێشوی شارەوانی لەندەنی پایتەخت، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبێت. هەردوو پارتە سەرەکیەکەی بەریتانیا لەنزیکەوە لەگەڵ کوردەکان کاریان کردووە، بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان و رۆژئاوا. پارتی کار لەڕاماڵینی رژێمی بەعس، پارتی پارێزگاران لەجەنگی دژی تیرۆر هاوکاری کورد بوون. هەردوو سەرۆک پارتە سەرەکیەکەی بەریتانیا، ئاگاداری رەوشی کوردن، بەتایبەت سەرۆکی پارتی کار جێرمی کۆربین، کە لەچەندین بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەی رەوەندی کوردی لەو وڵاتە بەشداربووەو وتاری پێشکەشکردووە. ئەو بەردەوام کێشەی کوردی بەکێشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کردووە. پێیوایە بێ چارەسەرکردنی کێشەی (40) ملیۆن کورد، زەحمەتە ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە ببینێ. هەروەها سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. بەریتانیا ناڕەزایی دەربڕی و دژی هێرشی تورکیا بووە بەسەر رۆژئاوای کوردستان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٠ رایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوە هەرێم ئامادە بووە کە 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ست بکات، به‌ڵام کێشە له وردەکاریەکاندا هێشتا ماوە، به‌غدا داواى داهاتەکاتە فیدڕاڵییه‌کان دەکات (گومرگی خالە سنووریەکان) بەڵام هەرێم هێشتا نەچۆتە ژێربار. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی هاوڵاتی باس لە چه‌ند پرسێکی ئێستای عێراق دەکات بەتایبەتی پرسی وازهێنانی عادل عەبدول مەهدی و بودجەو هەروەها گروپێک پەرلەمانتاری کورد کە بەجیا لە بەغدا دوور لە یەکێتی و پارتی ئیش دەکەن. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید کە خۆی یەکێکە لەوانە وتی "روئیامان جیاوازه‌و ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقین و شێوه‌ى کارکردنمان جیاوازه". ئەو گروپە پێکدێن لە پەرلەمانتارانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، بەپێی وتەی ئەحمەدی حاجی رەشید هەریەکە لە یەکێتی و پارتی "له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه". لەبارەی رای ئەو گروپه لەسەر وازهێنانەکەی عادل عه‌بدولمه‌هدى وتی "سەرۆکوەزیران تا ئه‌و کاته مه‌قبول بوو که ده‌ستى نه‌چووه رشتنى خوێنى خه‌ڵکى خۆپیشانده‌ر و گه‌نجه‌کانیان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو تا ئه‌و کاته‌ى نه‌بوو بوو به واجیهه‌ى په‌رده‌پۆشکردنى گه‌نده‌ڵى هێزه سیاسییه‌کان". هەروەها وتی "من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى ده‌نگم پێداوه، بەڵام که پره‌نسیپه‌کانى خۆى وازلێهێنا بۆ ره‌غبه‌تى ئه‌حزاب، بۆیه روئیامان جیاوازه". لەبارەی پشکی پێشمه‌رگه لە بودجەی 2020 وتی "ده‌بێت هەرێم خشته‌یه‌کى پاک و روون بداته به‌غدا، ئه‌گه‌ر خشته‌ى ژماره‌ى پێشمه‌رگه و ژماره‌ى مه‌راتب و ژماره‌ى ئه‌فواج نه‌درێته به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه خه‌رج ناکرێت". هەروەها وتی "هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب". پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه هاوڵاتى: وه‌ک ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق پێتانوایه هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه رێکه‌وتن؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: خۆى هه‌موو رێککه‌وتنێک عیبره‌ت له‌جێبه‌جێکردنییه‌تى، رێککه‌وتنى ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ هه‌رێم له بودجه‌دا 10 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى کورد ئاماده نه‌بوو 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبکات ته‌نها موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێبه‌رهه‌مهات. ئه‌م گفتوگۆیانه‌ى ئێستاى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه تا چه‌ند ئیراده‌ى سیاسى ئاماده‌یه، ئه‌وه‌ى بیستبێتم له براده‌رانى هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ى راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ن، به‌ڵام گرفته‌که له ته‌فسیلاته‌که‌یدایه، به‌غدا داواى داهاتى فیدڕاڵى ده‌کات زه‌ریبه که هاوبه‌شن تێیدا، ئایا هه‌رێم ده‌چێته ژێر بارى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه بدات، ئه‌ینا مه‌سه‌له‌ى رێککه‌وتن. ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێن نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وایکردووه که ئێمه متمانه‌مان نه‌بێت به هیچ داتایه‌کى هه‌رێمى کوردستان هاوڵاتى: مه‌سه‌له‌ى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که ساڵى رابردوو 68 ملیار دینارى مانگانه بووه تا ئێستا نه‌دراوه‌ته هه‌رێم، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت به‌و پێیه‌ى بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان زیادى کردووه موچه‌ى پێشمه‌رگه بووه به 74 ملیار دینارى مانگانه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: نوسراوێکم کردووه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌سه‌ر پاره‌ى پێشمه‌رگه، وه‌ڵامیانداومه‌ته‌وه که ده‌ڵێن یه‌ک دینارمان بۆ پێشمه‌رگه سه‌رف نه‌کردووه و داواى خشته‌ى ناوى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ژماره‌ى لیواو فه‌وجیان کردووه ناوه‌کانیان تا ئێستا نه‌داوه به‌به‌غدا، ئنجا هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت 68 ملیار دینارى موچه‌ى پێشمه‌گه له 2019 به‌ده‌ست بهێنێت و بۆ 2020 پشکى پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت خشته‌یه‌کى پاک و روون بداته به‌غدا، ئه‌گه‌ر خشته‌ى ژماره‌ى پێشمه‌رگه و ژماره‌ى مه‌راتب و ژماره‌ى ئه‌فواج نه‌درێته به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه خه‌رج ناکرێت، ئه‌گه‌ر بیده‌ن به‌غدا پاره‌که خه‌رج ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر قورسه، چونکه هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا خشته‌ى بۆ خۆى نییه، ئه‌مه قسه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێمه که به‌نهێنى بۆ منیان کردووه من لێره‌وه بۆیان راده‌گه‌یه‌نم و ده‌بێت بیڵێم. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌گرنگییه‌وه باس له گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات بۆچى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان هیچ ده‌ره‌چه و بژارده‌یه‌کى دیکه‌ى نییه ئه‌مه نه‌بێت که له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککبکه‌وێت. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان رۆژانه نزیکبووه‌ته‌وه له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، 250 بدات به‌به‌غدا ده‌توانێت به نیوه‌که‌ى دیکه‌ى قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بداته‌وه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه که ئێمه هه‌میشه ده‌ڵێن نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وایکردووه که ئێمه متمانه‌مان نه‌بێت به هیچ داتایه‌کى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وان (هه‌رێمى کوردستان) که ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌یده‌ین به قه‌رزى کۆمپانیاکان، له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌رزى کۆمپانیاکان نازانین بڕه‌که‌ى چه‌نده هى چ کۆمپانیایه‌که‌و چه‌ندى دراوه‌ته‌وه، چه‌ندێکى ماوه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ڕێککه‌وتون، فائیده‌و سودى له‌سه‌ره یان نا؟ ئه‌م قه‌رزانه هى کێن؟ هى به‌رپرسه‌کانى هه‌رێمن و خۆیان ناوى کۆمپانیا یا پشکى کۆمپانیاکانیان کڕیوه‌ته‌وه، نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت وا ده‌کات گومانمان هه‌بێت. هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب، ئه‌گینا بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌بووه. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌بودجه‌ى سیادى هه‌بووه که له‌بودجه‌ى خه‌مڵێندراوى عێراق له کۆى 154 ترلیۆن دینار له‌سه‌دا 45% بۆ ته‌رخانکراوه که بڕێکى زۆر ده‌کات، سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانن هیچ بڕێک بپچڕن؟ یا ئێوه له‌په‌رله‌مان ده‌توانن که‌میبکه‌نه‌وه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: سه‌رکردایه‌تى سیاسى ده‌بوایه گفتوگۆ بکات له‌سه‌ر مه‌بده‌ئێک که بۆ ئه‌و بابانه‌ى که سیادین ته‌عریف بکرێت و بۆچى ئه‌وانه سیادین، که ته‌عریف بکرێته‌وه هه‌ندێ بابى تێدایه سیادى نین، ساڵى رابردوو دیوانى چاودێرى داراییان لابردووه که سیادییه، به‌ڵام پاره‌ى نه‌وتیان تیادانه‌وه که سیادى نییه. قه‌ناعه‌تموایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆى جدى هه‌بێت ده‌توانێت له بودجه‌ى سیادیدا کاریگه‌رى هه‌بێت. هاوڵاتى:گروپى 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق که ئێوه‌و فراکسیۆنى گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى نیشتمانین ده‌تانه‌وێت چى بکه‌ن که‌پێشتر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى کۆمه‌ڵ و گۆڕ‌انى کردووه که یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێستبن له‌به‌غدا؟ ئه‌مه پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: دیدگامان جیاوازه له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى، بۆ نمونه هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆچونمان وایه که به‌باڵاى هێزه گه‌وره‌کان بڕوات، ته‌عامول له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیدگامان له‌سه‌رى جیاوازه، پارتى و یه‌کێتى به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگریان له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌کرد به‌تایبه‌تى پارتى، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ته‌حقیق بوو، ئێمه قه‌ناعه‌تمانوابوو عادل عه‌بدولمه‌هدى تا ئه‌و کاته مه‌قبول بوو که ده‌ستى نه‌چووه رشتنى خوێنى خه‌ڵکى خۆپیشانده‌ر و گه‌نجه‌کانیان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو تا ئه‌و کاته‌ى نه‌بوو بوو به واجیهه‌ى په‌رده‌پۆشکردنى گه‌نده‌ڵى هێزه سیاسییه‌کان، تا ئه‌وکاته مه‌قبول بوو که یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى ده‌نگم پێداوه که پره‌نسیپه‌کانى خۆى وازلێهێنا بۆ ره‌غبه‌تى ئه‌حزاب، بۆیه روئیامان جیاوازه‌و ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقین و شێوه‌ى کارکردنمان جیاوازه. هاوڵاتى: به‌ڵام بۆچونێکیش هه‌یه که ده‌وترێت ده‌تانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م گروپه‌وه پۆست بپچڕن له‌کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى عێراق، ئه‌مه حه‌قى خۆتانه؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى چایچییه‌ک له‌ناو موئه‌سه‌ساتى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان شه‌ڕیانه، هیچ ئیشکالێکى تێدایه که ئێمه گروپێکى 15 که‌سین و به‌پێى پره‌نسیپى په‌رله‌مانى بێت که هه‌ر یه‌که‌مان نوێنه‌رایه‌تى 100 هه‌زار که‌س ده‌که‌ین واته لانى یه‌ک ملیۆن و نیو ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر پۆستێکى ته‌نفیزى هه‌بێت یا ناو په‌رله‌مان چ عه‌یبه‌یه‌کى تێدایه ئێمه کاره‌کان بکه‌ین، بۆ عه‌یب نییه بۆ پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر چایچییه‌ک شه‌ربکه‌ن، بۆ ئێمه له‌سه‌ر پۆستى سه‌فیرێک یا وه‌زیر و پۆستێک له‌ناو په‌رله‌مان داکۆکى له‌و که‌سه‌تایبه‌تمه‌ندانه بکه‌ین که ئه‌وانه بێت پۆست وه‌ربگرن، له‌ناو لیژنه‌کاندا ئێمه کۆمه‌ڵێک په‌رله‌مانتارین که خه‌ڵکى به ئه‌زموونن، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان که سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕانه له‌گه‌ڵماندایه، په‌رله‌مانتارمان هه‌یه دوو خوله له‌په‌رله‌مانین و شاره‌زاییه‌کى زۆر باشمان هه‌یه له‌و مه‌جاله‌دا و هیچیشمان تێوه نه‌گلاوین له مه‌جالى فه‌سادو گه‌نده‌ڵیدا، هیچیشمان ئه‌و مرۆکه حزبییه‌مان پێوه نییه، بۆ ئه‌مانه پۆستى لیژنه‌کان وه‌رنه‌گرن، له‌کاتێکدا هه‌موو جومگه‌کان ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى قۆرغى بکه‌ن به‌تایبه‌ت پارتى دیموکراتى کوردستان. ئه‌مڕۆ ئه‌و گروپه 15 ئه‌ندامییه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه‌مان هه‌بووه‌و روئیایى خۆمان له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆمسیۆن داوه، له‌سه‌ر ئه‌و واقعه‌ى که ئێستا هه‌یه و له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى روئیاى خۆمان هه‌بووه که ئێمه به گونجاومان زانیوه پشگیرى له داخوازییه‌کانى جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ین که عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه، پشتگیرى له‌داخوازییه‌کانى دیکه‌یان ده‌که‌ین که له‌وانه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شێک بێت له چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیشداین و بۆخۆم له‌گه‌ڵیدام. هاوڵاتى:بۆچى وه‌فدى هه‌رێم ته‌نها باسى پرسى دارایى‌و نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات، ئه‌ى مادده‌ى 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و پارێزگارى که‌رکوک ناکرێت؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: هه‌میشه وه‌فدى کوردى که دێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له 2003وه تا ئێستا دوو قه‌زییه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وله‌ویه‌ت مه‌سائیلى دارایى بووه له‌گه‌ڵ پۆسته‌کان، پۆسته‌کان بۆ شه‌خس و داراییه‌که‌ش بۆ حزب، ئه‌گینا بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت نه‌بووه. مه‌سه‌له‌ن خه‌ڵێک ده‌زانن که هى خۆیان نییه پرسى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانه تا ئێستا نه دوور نه نزیک وه‌فدى هه‌رێم باسى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ناکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌م ئێواره‌یه بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى له‌م چاوپێکه‌وتنه خسته‌ڕوو باسى ده‌که‌یت له‌گه‌ڵیان به‌راشکاوى؟ ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: دامناوه کە باسى چى ده‌که‌م با گه‌ینه کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
کاکەلاو عەبدوڵا سێبەرە بێده‌نگه‌که‌ى تره‌مپ، که به‌بێ دروستکردنى سه‌رئێشه بۆ سه‌رۆکه‌که‌ى کاره‌کانى راده‌په‌ڕێنێت، هه‌ولێرى له‌جیاتى به‌غدا هه‌ڵبژارد له‌سه‌ردانه له‌ناکاوه‌که‌یدا بۆ عێراق له 23ى مانگى رابردوودا، ئه‌وه‌ش پرسیارى زیاترى له‌سه‌ر رۆڵه‌که‌ى وه‌کو جێگرى تره‌مپ هێنایه ئاراوه. سه‌ردانه‌که‌ى مایک پێنس خوێندنه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ کرا، به‌تایبه‌ت له‌لاى سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق، هه‌رزوو حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ ئیدانەی سەردانەکەی کرد‌و رایگه‌یاند، بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر. مایک پێنس، لەبنکەی سەربازی ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار چاوی بەفەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کەوت. بەڵام لەگەڵ هیچ کام لەسەرکردەکانی عێراق کۆنەبووەوە. دوای سەردانەکەی بۆ بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لەئەنبار، مایک پێنس، بەسەردانێک گەیشتە هەولێرو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا. دڵسۆزیی بۆ تره‌مپ دیارترین خاسیەت مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکای پێی بناسرێتەوە دڵسۆزییەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ و کارکردنییەتی بەئارامی و بێ سەرئێشە دروستکردن بۆ سەرۆکی ئەمریکا. خزمەتی پێنس وایکردووە کەپۆستەکەی بەپارێزراوی بهێڵێتەوە، بەڵام ئەوەی هەستی پێ ناکات ئەوەیە کەترەمپ ئەو دڵسۆزییەی بەهەند وەرناگرێت، لەهەندێک کاتیش‌دا بێنرخی دەکات یاخود دڵسۆزییە بێ پایانەکەی وایکردووە ترەمپ هەڵەکانی خۆی نەبینێت. ئەم دڵسۆزییە تەنها بۆ پشتگیری‌کردن و نزیکبوونیەتی لەسەرۆک وەک «هاوڕێ» کەخۆی باسی لێوەدەکات یاخود ئامانجێکی لەپشتە؟ مایک پێنس کێیە؟ مایکڵ ریچارد پێنس لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ لەشاری کۆڵۆمبوسی ویلایەتی ئیندیانا لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لەمێژوو لەکۆلێجی هانۆڤەر لەئیندیاناو ساڵی ١٩٨٦یش لەزانکۆی ئیندیانا بڕوانامەیەکی دیکە بەدەستدەهێنێت لەیاسادا. دووجار لەساڵەکانی ١٩٨٨ و ١٩٩٠ خۆی کاندیدکردووە بۆ بوون بەئەندام لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەڵام شکستی هێناوە. لەساڵی ٢٠٠١دا جارێکی دیکە خۆی کاندیددەکاتەوەو دەبێتە ئەندام لەئەنجومەنی نوێنەران و تاساڵی ٢٠١٣ بەردەام دەبێت. دواتر لەساڵی ٢٠١٣ دەبێتە (50)هەمین پارێزگاری ویلایەتی ئیندیانا هەتا ساڵی ٢٠١٧. لەئێستادا وەک (48)ەمین جێگری سەرۆکی ئەمریکا خزمەت دەکات کە لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧وە لەپۆستەکەیدایە. پێنس خۆی وەک «پارێزکارێکی بەزەبت و رەبت» وەسف دەکات بەوپێیەی کەچەندین جار وتوویەتی «بەڕیزبەندی من مەسیحییەکم، پارێزکارێکم، دواتر کۆمارییەکم». بۆچی ترەمپ هەڵیبژارد؟ دۆناڵد ترەمپ لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن مایک پێنسی وەک جێگری خۆی دیاریکرد، لەنێوان چەندین کاندیدی دیار ترەمپی بازرگان مایک پێنسی پەسەندکرد بۆ بوون بەجێگری. دوای راگەیاندنی هەواڵەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦، پەیمانگەی بروکینگز بۆ تووێژنیەوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری چەند خاڵێکی خستەڕوو بۆ هەڵبژاردنی پێنس و پەسەندکردنی بەسەر کاندیدەکانی تردا لەلایەن ترەمپەوە. دیارترین خاسیەت کەپەیمانگەی بروکینگز باسی لێوەدەکات «پارێزکاری بێ گومان»ی مایک پێنسە، لێرەدا ترەمپ پێویستی بە مایک پێنس بوو هەم بۆ رازیکردنی پارتەکەی، پارتی کۆماری، هەم بۆ بردنەوەی دەنگی خەڵکی پارێزکار چونکە «پێنس لەکۆنگرێس و وەک پارێزگاری ئیندیاناش هەڵگری مەشخەڵی پارێزکاری بووە بەبەردەوامی بەوپێیەی لایەنگری کەمی باجە، دژی یاسای منداڵ لەباربردن و چاکسازی گشتگیری کۆچبەری و هاوسەرگیری هەمان رەگەزە»، بروکینگز وای نووسیوە. چەند تایبەتمەندییەکی تر کە وای لەترەمپ کرد پارێزگاری پێشووی ئیندیانا بکاتە هاوڕێی خۆی لەئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەزمون بوو. بەپێی پەیمانەگەی بروکینگز، ترەمپ کەسێکی ویستووە کەئەزمونێکی زۆری هەبێت لەحکومەت و لەبانگەشەی هەڵبژاردنیشدا، کەخۆی هیچ ئەزمونێکی لەهیچ کامیاندا نەبوو ئەوکات، بۆ ئەمەش مایک پێنس باشترین بژاردە بوو. جگە لەمەش پێنس شارەزایە لەبانگەشەی هەڵبژاردن و ستراتیجییەکانی، بودجە کۆکردنەوە بۆی، رێکخستنی، گەیاندنی پەیام، هەروەها ریکلام کردن لەبەرئەوەی «لەچەندین بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوودا کاری کردووەو بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ هەشتەم بانگەشە» بوو کەپێنس کاری تێداکردووە. هاوڕێیەتی ترەمپ و پێنس لەچەندین بۆنەدا ترەمپ ستایشی رۆڵی مایک پێنسی کردووە وەک جێگری سەرۆک و دڵسۆزی بۆ وڵاتەکەی، لەهەمان کاتدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وەک کەسایەتییەکی بەهێز ناوزەند کردووە. سەرۆکی ئەمریکا بەئاشکرا رایگەیاندووە کە «زۆر دڵخۆشە» لەگەڵ مایک پێنس چونکە «ناوازە» بووە لەکارەکەیدا و کەسێکی باونابگ و دیارە لەناو کەسە ئاینییەکاندا کەگرنگە بۆ «بناغەی ترەمپ» . تەنانەت لە ٢٦ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ترەمپ هەواڵی دانانەوەی پێنسی وەک جێگری سەرۆک لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠دا پستڕاستکردووەو وتی «مایک پێنس لەسەدا سەد کەسە گونجاوەکەیە، ئێمە پێکەوە بردمانەوەو پشتگیری گەورەی کەسە ئاینییەکانمان هەیە». لەلایەکی ترەوە مایک پێنس لەچەندین شوێندا ستایشی «وزەو سەرکردایەتی و بەرەنگاربوونەوە»ی سەرۆکی ئەمریکای کردووەو بە»هاوڕێ»ی خۆی ناویبردووە. بەڵام رەنگە ئەم هاوڕێیەتییە لەناوبچێت ئەگەر مایک پێنس لەپرۆسەی دادگایی‌کردنی ترەمپدا تێوەبگلێت کە لەئێستادا بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لەئەنجومەنی نوێنەران. بەپێی وتەی مایکڵ دانتۆنیۆ، شیکەرەوەی سی ئێن ئێن، مایک پێنس رەنگە ببێتە «قۆچی قوربانی»و ترەمپ و خۆی پێ دەرباز بکات. «ئەگەر ترەمپ پێویستی بەقۆچێکی قوربانی بێت بۆ دوورخستنەوەی ئابڕوچوونەکەی ئۆکرانیا، ئەوا پێنس گونجاوترین ئامانجە»، دانتۆنیۆ وا دەڵێت. زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه پرۆسه‌ى لێپێچینه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکردووه که دواى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه دێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئۆکرانیا ڤۆلۆدمیر زیلنیسکى له‌مانگى ته‌مموز ئه‌نجامیداو تێیدا داواى لێده‌کات لێکۆڵینه‌وه بکات له جۆو بایدن، نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌که‌ى و کاندیدى سه‌رۆکایه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٠٢٠ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ى بایدن، هه‌نته‌ر، که‌پێشتر کارى بۆ کۆمپانیاى بوریزماى ئۆکرانى کردووه. پرۆسه‌که له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه که‌ئاخۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کارهێنابێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌سه‌رۆکى ئۆکرانیا و بڕینى هاوکارى سەربازیی به‌وڵاته‌که ئه‌گه‌ر داواکارییه‌که‌ى جێبه‌جێ نه‌کات کەدواجار ئەمەش دەکەوێتە بازنەی دەستێوەردان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠. بەپێی وتەی شایەت گۆردن سۆندلاند، باڵیۆزی ئەمریکا لەیەکێتی ئەوروپا، لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ زیلنیسکی، مایک پێنس باسی بڕینی (٤٠٠) ملیۆن دۆلاری یارمەتی سەربازی کردووە بۆ ئۆکرانیا. ئەمە دەبێتە چەکێک بەدەست ترەمپەوە بۆ تێوەگلاندنی مایک پێنس، بەپێی وتەی دانتۆنیۆ. شوێنکەوتنی کوێرانەی ترەمپ پێنس یەکێکە لەهەرە دڵسۆزترین کەسایەتییەکان لەکۆشکی سپی بۆ سەرۆکی ئەمریکا کەئەم خاسیەتەی وایلێکردووە رووبەڕووی رەخنەی توند ببێتەوە لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی حکومەت، چاودێران، هەروەها رۆژنامەنووسان. «زیاتر لەهەر کەسێکی تر لەئیدارەی ترەمپدا، پێنس بووەتە مامۆستای ئەداکردنی دڵسۆزی. بەتۆنێکی رێزەوە باسی سەرۆک دەکات و بەچاوێکی وەک دڵسۆزی سەگ سەیری دەکات، تەنانەت هەندێک لەنزیکەکانی سەرۆک کە بەنهێنی قسەیان بۆ کردووم ئەوەیان درکاندووە کەچەند بەپەرۆشی و زوو زوو پێنس لەجیاتی ترەمپ پۆزش دەهێنێتەوە»، مەککای کۆپنس رۆژنامەنووسی ‹زە ئەتلانتیک› وا دەڵێت. ئەم دڵسۆزییەی پێنس وایکردووە رەخنەگران تۆمەتباری بکەن بەشوێنکەوتنی کوێرانەی ترەمپ کەئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بەپێگەی سەرۆکی ئەمریکا وەک ئەوەی سوودی پێ بگەیەنێت. تەنانەت بەنزیکەیی لەهەموو سیاسەت و بڕیارەکانیدا پشتگیری لێدەکات، بەتایبەتیتر لەبڕیاری دروستکردنی «دیوارەکەی مەکسیک» بۆ رێگەگرتن لەلێشاوی کۆچبەرانی مەکسیک بۆ نێو ئەمریکا. پێنس ئەم بڕیارەی بە «گرنگ» وەسف کرد‌و رایگەیاند کە «لەسەدا سەد پشتگیری لێدەکات». «پێنس ڕەوتی کەم بەرەنگاربوونەوەی ترەمپی گرتوەتەبەرو ئەمەش یارمەتیداوە پۆستەکەی وەک جێگری سەرۆک بپارێزێت، بەڵام ئەمە واینەکردووە ترەمپ وەک سەرۆکێکی گونجاو (ماقوڵ) دەربخات»، جۆوڵ گٶلدستاین پرۆفیسۆرو نووسەری چەندین پەرتووک لەسەر سەرۆکایەتی و جێگری سەرۆکایەتی لەوتارێکیدا بۆ (NBC News) وا دەڵێت. جۆوڵ گۆڵدستاین باس لەوە دەکات کەڕۆڵی جۆو بایدن وەک جێگری سەرۆک لەئیدارەکەی ئۆبامادا گرنگ و ئەنجامگیر بوو، هەروەها «بەکوێرانە دوای بەڕێوبەرەکەی نەدەکەوت» بەپێچەوانەی پێنسەوە کەهەمیشە کوێرانە دوای ترەمپ دەکەوێت و ئەمەش وایکردووە سەرۆکی ئەمریکا بەخۆیدا نەچێتەوە لەسەر ئەو بڕیارانەی دەیدات. بەڵام ئەم دڵسۆزییە بێ پایانە ئامانجێکی لەپشتە: پەرۆشی و ئارەزووی دەسەڵات. «هەر لە ١٦ ساڵییەوە پێنس مەرامی بوون بەسەرۆکی چنیوەتەوەو دڵنیام ئێستاش نەگۆڕاوە»، مایکڵ دانتۆنیۆ شیکەرەوەی سی ئێن ئێن و نووسەری ژیاننامەی مایک پێنس ئەمەی بەڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وت. دانتۆنیۆ دەشڵێت «ئەو دڵنیایە لەوەی کەخودا ئەوی خستووەتە ئەو شوێنە بۆ ئەو مەبەستە، هیچ گومانم نییە لەوەی ئەو ئۆڤەرەی وەرگرت [ئۆڤەری بوون بەجێگری سەرۆک] بەپێشبینیکردنی ئەوەی خۆی دەبێتە سەرۆک و پێموانییە ئەو قوتابییەکی باشی مێژوو بێت لەبەرئەوەی لەڕابردوودا سەخت بووە بۆ جێگری سەرۆکەکان ببنە سەرۆک». ترەمپ ئەم دڵسۆزییەی پێنس بەهەند وەرناگرێت سەرەڕای ئەوەی چەندین جار دۆناڵد ترەمپ بەئاشکرا ستایشی جێگرەکەی کردووە، بەڵام هەوڵەکانی بەهەند وەرناگرێت بەتایبەتی لەسیاسەتی دەرەوەدا. رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم، مایک پێنس لەگەڵ مایک پۆمپییۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتیان کرد بۆ تورکیا تا بەر لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بگرن بۆ نیو باکوری سوریا. بەپێی راپۆرتێکی بزنس ئینسایدەر، کەمێک پێش گەشتکردنی مایک پێنس بۆ تورکیا دۆناڵد ترەمپ لەلێدوانێکیدا لەگرنگی ئەرکەکەی پێنسی کەمکردەوە بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئەنقەرە بەئاماژەکردن بەوەی کێشەکە پەیوەندی بەئەمریکاوە نییە. رۆژێک پێش گەشتەکە ترەمپ لەکۆشکی سپی بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند «ململانێکە لەنێوان تورکیا و سوریادایە، لەنێوان تورکیا‌و سوریا‌و ئەمریکادا نییە، ئەوانەی لەوێن دەبێت خۆیان چارەسەری بکەن». دوای هەشت رۆژ لەداگیرکارییەکەی ئەنقەرە، مایک پێنس لەئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوەو دواتر ئاگربەستی راگەیاند بەمەرجێک واشنتن ئەو سزا داراییانە لەسەر تورکیا هەڵبگرێت کەبەهۆی داگیرکارییەکەوە کۆنگرێس سەپاندبوونی بەسەریداو هێزەکانی سوریای دیموکرات بەقوڵایی ٣٢کم لەناوچە سنورییەکانی تورکیا-سوریا بکشێنەوە. ئەم هەوڵەی پێنس بووەهۆی ئەوەی رەخنەکان لەسەر دۆناڵد ترەمپ هێورببنەوە لەمەڕ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لەباکوری سوریا. دوابەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەکە، دۆناڵد ترەمپ ستایشی کرد‌و بە رێککەوتنێکی «ناوازە» وەسفی کرد لەکاتێکدا پێش رۆژێک پرۆسەکەی بەناگرنگ لێکدەدایەوە. ئەم رێککەوتنە تەنها دۆناڵد ترەمپی دڵخۆش کرد لەکاتێکدا هیچ سوودێکی بە کوردەکان نەگەیاند.
ئاژانسی فرانس پرێس ئیمان عەباس، قوربانییەکی (18) ساڵی دەستی داعش، لەم وێنەیەدا ده‌بینرێت لەنیو خێمەیەکدا لەکەمپی شاریە بۆ ئاوارەکان لەپارێزگای دهۆکی باکوری عێراق، لە 21ی تشرینی دووەم. لەتەمەنی (18) ساڵیدا، ئیمان عەباس بەسەر مەینەتییەکدا زاڵبوو کەزۆر کەس دەخات -- ئەو ئێزیدییە چەند جارێک وەک «کەنیزەک» فرۆشرا لەلایەن تووندڕەوانەوە بەڵام هەڵهات تا ببێتە بانگەشەکارێکی خەڵاتکراو بۆ هاوڕێیانی رزگاربووی. ئیمان کە بەهێواشی قسەی دەکرد لەخێمە خاکەڕاییە دوو ژوورییەکەی خێزانەکەیدا لەکەمپی ئاوارەکانی شاریە لەهەرێمه کوردییه‌که‌ی باکوری عێراق، وتی «بەهۆی ئەوەوه که بەسەرم هاتووە، خۆم بەهەرزەکار نازانم.» ئەو کچە لاوە باڵابەرزە قژڕەشە بەمدواییانە لەمومبای گەڕایەوە، کە لەوێ خەڵاتی بەناوبانگی دایکە تێرێزای وەرگرت وەک نوێنەری نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکانی هەرێم، کەکاریان له‌گه‌ڵ دەکات. نووسینگەی رزگارکردنی ئێزیدیەکان یارمەتی رزگارکردنی نزیکەی پێنج هەزار ئێزیدی داوە کە دەستبەسەرکران کاتێک رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) هاتەنێو نیشتمانی لەمێژینەی ئەم کەمینەیەوە لەباکوری خۆرئاوای عێراق لە 2014. ئیمان وتی وەرگرتنی خەڵاتەکە «هەستبزوێن» بوو، که‌جلێکی نەریتی ئێزیدیی سپی لەبەردابوو کەکەوایەکی بەسەردا درابوو لەگەڵ تاسکڵاوێک لەسەریدا. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس پێش رۆژی نێودەوڵەتی لەناوبردنی تووندوتیژی دژی ژنان، دووشەممە (25 تشرینی دووەم) وتی «کاتێک چیرۆکی خۆم و کچانی دیکەی ئێزیدیم گێڕایەوە، هەندێک لەبەشداربووان دەستیانکرد بەگریان.» وتی «بۆنەکە هەندێک لەئازارەکانمی کەمکردەوە، بەڵام بەرپرسیاریەتیمی زیادکرد بۆ یارمەتیدانی ژنانی دیکەی رزگاربوو.» ئیمان تەنیا (13) ساڵ بوو کاتێک داعش هێرشیکردەسەر گوندە سروشت سه‌خته‌کانی شەنگال و هەزاران ژن و کچی ئێزیدیی ناچارکرد بە «کۆیلایەتی سێکسی»، پیاوانیشی بەکۆمەڵ کوشت و کوڕانی وەک سەربازی منداڵ گرت. ئیمان سێ جار فرۆشرا، دواهه‌مینیان به‌دکتۆرێکی عێراقی (40) ساڵەی داعش کەبەڵێنیدا ئازادی بکات گەر (101) لاپەڕەی کتێبی پیرۆزی موسڵمانان، قورئان، لەبەربکات ئیمان دەستبەجێ لەلایەن تووندڕەوانەوە لەخێزانەکەی جیاکرایەوە، کەدواتر ئەوو ژنانی دیکەی ئێزیدییان فرۆشت لە «بازاڕی کەنیزەکەکان»دا به‌ئەندامانی داعش. ئیمان سێ جار فرۆشرا، دواهه‌مینیان به‌دکتۆرێکی عێراقی (40) ساڵەی داعش کەبەڵێنیدا ئازادی بکات گەر (101) لاپەڕەی کتێبی پیرۆزی موسڵمانان، قورئان، لەبەربکات. «چیرۆکە ئازاربەخشەکان» ئێزیدییەکان کەمینەیەکی کورد زمانی ئێتنی-ئایینین، بۆیە فێربوونی لەبەرکردنی دەقە ئایینیەکان بەعەرەبی ئاستەنگێکی گەورە بوو بۆ ئەو کچه گه‌نجه تۆقیوە. وتی «هەموو رۆژێک، داوای دەکرد لەبەردەمیدا دابنیشم و قوربان بخوێنمەوە. توانیم (101) پەڕە لەبەربکەم لەمانگێک و چوار رۆژدا.» بەندکەرانی دەستبەجێ بردیان بۆ دادگایەکی بنکەی گروپەکە لەموسڵی عێراق تابەڵگەنامەیەکی فەرمی لە بەناو «خەلافەت»ەکەوەی بۆ دەربکەن و رایانگەیاند کە ئیمان «کچێکی موسڵمانی ئازادە». لەڕێگەیدا بەرەو تەلەعفەر لە باکوری خۆرئاوای عێراق، خێزانەکەی بینی کەکاریان پێدەکرا وەک کەنیزەکی داعش و شوانیی مەڕیان دەکرد. لە 2015، لەلایەن نووسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکانەوە رزگارکران و لە شاریە نیشتەجێکران، کە کەمپێکی فراوانبوو ئەوکاته شوێنی (17) هەزار ئاوارەی ئێزیدی بوو. لەئێستادا ئیمان نیوەی رۆژه‌کانی له‌خوێندنگه‌دا بەسەردەبات و نیوەکەی دیکەی بە کارکردن لەهەمان نووسینگە کە رزگاری کرد. داعش لە 2017 بنکەکانی عێراقی لەدەستدا و لەدوایین ناوچەی خۆی لەسوریای دراوسێش دەرکرا لەمانگی ئازار. سەدان ئێزیدی، کەچەند ساڵێک بوو دیل بوون، بەشەپۆل هاتنە دەرەوە لەکاتێکدا دوایین بنکەی «خەلافەت»ە تووندڕەوەکە رووخا. بەڵام بەگوێرەی نووسینگەکە هێشتا چەند هەزار کەسێک نادیارن. بەرپرسانی ئێزیدی دەڵێن هەندێکیان وەرگەڕاون بۆ سه‌ر ئیسلام و هێشتا لەگەڵ خێزانە موسڵمانەکان دەژین، زۆر دەترسن، شەرمەزارن یان «مێشکیان شۆراوەتەوە» بۆیە ناگەڕێنەوە. ئیمان وتی بەشێک لەئەرکەکانی لەنووسینگەکە، کەنزیکەی ساڵێک لەوەوبەر دەستی بەکارکرد له‌گه‌ڵیان، رێنماییکردنی ئەم ژن و کچانەیە تابگەڕێنەوە بۆلای خێزانە ره‌سه‌نەکانیان. چاوپێکەوتنی لەگەڵ زیاد لە (50) کچی رزگارکراودا کردووە تاچیرۆکەکانیان بەبەڵگەنامە بکات لەئەرشیفی رێکخراوەکەدا، کارێک کەدەڵێت «وا دەکات لەیەک کاتدا خەمبارو دڵخۆشیش بیت». وتی: «دەبێت گوێ لەهەموو ئەو چیرۆکە تۆقێنەرانە بگرم، که‌هەریەکەیان لەویتر جیاوازه. زۆر بەئازارن، هەندێکیان تەنانەت لەوانەی خۆم به‌ئازارترن.» بەڵام شانازیش دەکات بەو کارەی دەیکات: «زۆر خۆشحاڵم بەشێکم لەپرۆسەی رزگارکردنی ژنانی رزگاربوو.» تەنیا دەستپێکە رێچکەکەی رەنگدانەوەی ئەوەی نادیە مورادە، کە رزگاربوویەکی ئێزیدییە و خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە ساڵی رابردوو، لەبەرامبەر کاری بانگەشەکاریدا. لەگەشتەکەی مومبایەوە، ئیمان خۆی کەمێک ناوبانگی پەیداکردووە، بەتایبەتی لەنێو ئەو کەمپەدا که لێی دەژی. دایک و باوکی جار لەدوای جار پەیوەندییان پێوەدەکرد بۆ دەربڕینی پیرۆزبایی و سوپاسکردنی چالاکیه‌کانی کچەکەیان. باوکی کەناوی عەبدوڵایە بەشانازییەوە بەئاژانسی فرانس پرێسی وت کە بۆچوونی گۆڕاوە بەرامبەر هێزی چیرۆک گێڕانه‌وه‌و وتی: «تێبینیم کرد ئیمان دڵخۆشترەو بەهیزترە لەوکاتەوەی دەستیکردووە بەگێڕانەوەی چیرۆکەکەی لەنێو خەڵکدا.» وتی: «سەرەتا، هەرکات باسی دیلێتییه‌که‌ی بکردایە، پشتم تێدەکرد، چونکە زۆر ئازاربەخش بوو بۆ من رووبەڕوو گوێی لێبگرم.» بەڵام لەئێستادا دەیەوێت رزگاربووانی ئێزیدی بەدەنگ بێن و پێیوایە یارمەتی خۆیان وەک تاک و ئەو کەمینە تێکشکێنراوەش دەدات. ئیمان لەئێستادا به‌شداره له‌خولی فێربوونی ئینگلیزی‌دا -- بەڵام ئه‌مانه تەنیا دەستپێکی خواسته چالاکوانیه‌کانیەتی. وتی «لەداهاتوودا دەمەوێت ببمە پارێزەر تا ئاشنابم بەیاسای عێراقی و نێودەوڵەتی و بەرگری لەمافەکانی کچانی رزگاربووی ئێزیدی بکەم لەگەڵ قوربانیانی دیکەی ئێزیدی.»
هاوڵاتی (به‌ڕێوبه‌رێتی کاروباری ئێزیدییه‌کانی) رایدەگه‌یەنێت که (سێ) هەزارو (524) ئێزیدی تائێستا له‌ده‌ست «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی» (داعش) رزگارکراون لەوکاتەوەی کە داعش ناوچەکەیانی داگیرکرد لەئابی ٢٠١٤دا. خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدییه‌کان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وتی «کۆی گشتی (سێ) هەزارو (524) ئێزیدی له‌ده‌ست گروپه تیرۆریستییه‌که رزگارکراون له‌وکاته‌وه‌ی له 3ی ئابی 2014 ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شارۆچکەی شه‌نگالدا.» ئێزیدییەکان کەزۆربه‌یان له‌عێراق یان سوریا ده‌ستبه‌سه‌ربوون و رزگارکراون له‌ڕێی هه‌وڵه زه‌حمه‌ته‌کانی نووسینگه‌ی کاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌کان و به‌رپرسانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان. زۆرینه‌ی رزگاربووان ژن و منداڵن، که پێکدێن له‌هەزارو (197) ژن و هەزارو (988) منداڵ. بوزانی وتی کە (شەش) هەزارو (417) ئێزیدی بێسه‌روشوێن بوون دوای ئه‌وه‌ی داعش شه‌نگالی داگیرکرد، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان بازرگانییان پێوه‌کراوه. چاره‌نووسی ئه‌و (دوو) هەزارو (893) رفێنراوه‌ی ماونه‌ته‌وه هێشتا نادیاره. راپۆرته‌کان ئاماژه‌ده‌که‌ن بۆ بوونی ژماره‌یه‌ک ژنی ئێزیدی و منداڵه‌کانیان له‌که‌مپی هۆل له‌سوریا، که له‌ئێستادا هه‌زاران ئه‌ندامی خێزانی داعش له‌خۆده‌گرێت که له‌ناوچه‌ی باغۆزی سوریا ژیاون پێشئه‌وه‌ی له‌ئازاردا ئازادبکرێت. پێده‌چێت رفێنراوه‌کانی دیکه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه فرۆشرابن و له‌نێوان چه‌ندین ناوچه‌دا هاتوچۆیان پێکرابێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ره‌نگه ئێستا له‌سوریا، تورکیا یان ته‌نانه‌ت له‌عێراق ده‌ستبه‌سه‌ربن. نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند که‌ناسنامه‌ی (160) چه‌کداری داعشی ئاشکراکردووه که له 2014 له‌عێراق ئێزیدییه‌کانیان کوشتووه‌و ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تاوانی تر دژیان له‌داهاتوودا. سه‌رۆکی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانی داعش، که‌ریم خان، وتی «تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، که‌ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێکهێنرا، به‌ڵگه‌ی کۆکردۆتەوە بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که‌گومانده‌کرێت تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی یان جینۆسایدیان ئه‌نجامدابێت». خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدییه‌کان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی وتی «هه‌موو ئه‌و ئێزیدیانه‌ی ئێمه ئازاد‌و رزگاریان ده‌که‌ین له‌دۆخێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خراپدان. ئێمه ده‌یانگه‌یه‌نینه لای خێزان و خزمه‌کانیان له که‌مپه‌کان و چاودێری ته‌ندروستییان ده‌که‌ین و به‌ده‌م پێویستییه‌کانیانه‌وه ده‌چین.» وه‌زاره‌تی کۆچ و ئاواره‌کانی عێراق یارمه‌تیی دارایی پێشکه‌شی هەزار ژنی رزگاربوو کردووه به بڕی دوو ملیۆن دینار (1,680 دۆلار) بۆ هه‌ر یه‌کێکیان. بڕیارە رزگاربووی زیاتریش ب‌خرێنه سه‌ر لیستی سوودمه‌ندبووانی یارمه‌تییه داراییه‌که. بوزانی وتی «به‌مدواییانه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌نجامدا، که‌به‌ڵێنیاندا مانگانه‌یه‌ک ببڕنه‌وه بۆ ته‌واوی ئێزیدییه رزگاربووه‌کان، له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز.» وتیشی «هه‌روه‌ها ده‌شخرێنه نێو به‌رنامه‌کانی بووژانه‌وه‌و چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه». رزگاربووانی ئێزیدی کەهەریەکەو لەشوێنێکن یا دانە دانە یان چەند دانەیەک پێکەوە رزگاردەکرێن بەوپێیەی زۆرێکیان فرۆشراون بەکەسانی تر‌و لەشوێنی جیاوازدان ژیان بەسەردەبەن، هەندێک جار کەسە نزیکەکان ئاگایان لەیەکتر نیە. تەمموزی رابردوو شەش ئێزیدی کە لە 2014 لەقەزای شەنگالی عێراق رفێندرابوون لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە رزگارکران و گەڕێندرانەوە لەکەمپی ئاوارەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریاوە کە لەژیر دەستی هێزەکانی هەسەدەدایە. حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی کاروباری رفێندراوانی ئێزیدی لەپارێزگای دهۆک، وتی «کاربەدەستانی بەرپرس لەکەمپی هۆل لەپارێزگای حەسەکەی سوریا لە ١٠ی تەمموز پێنج ژنی ئێزیدی و منداڵێکیان رادەستی نووسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکانی عێراق کرد.» وتی «ژنەکان لەنێوان (23 بۆ 30) ساڵ بوون و منداڵەکە (12) ساڵ بوو... ئەوان یەکەمجار (لەحەسەکەوە) بۆ قەزای شەنگال گوێزرانەوەو دواتر بۆ پارێزگای دهۆک، کە لەوێ خزمەکانیان وەریانگرتنەوە.» رزگاربووەکان بەشێکبوون لەو هەزاران ژن و منداڵە ئێزیدییانەی داعش رفاندبوونی کاتێک لەئابی 2014 شەنگالی گرت. وتی «دۆخێکی خراپیان بەسەرهاتووە، لەبەرئەوەی چەتەکانی داعش رفاندبوویانن، گواستبوویاننەوە، ئەشکەنجەیان دابوون و برسییان کردبوون.» قائیدی وتی «دوای ئەوەی داعش شکستی پێهێنرا لەهێرشێکی زەمینیدا که لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئه‌نجامدرا بەهەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەوان رزگارکران و برانە کەمپی هۆلی ئاوارەکان. وتیشی «چاودێریی تەندروستی چڕ‌وپڕیان پێدەگات تا تێکەڵببنەوە بەکۆمەڵگەو کاریگەرییه دەروونیەکان و پاشماوەی ئایدۆلۆژی داعشیان له‌سه‌ر نەهێڵرێت کەهەوڵیداوە لەمێشکیاندا بیچێنێت.» قائیدی وتی «نووسینگەکە ناوەندێکی تایبەتی هه‌یه بەچارەسەری دەروونی لەپارێزگای دهۆک کەسەرپەرشتیی چارەسەری تەندروستی دەکات بۆ هەموو رفێندراوە ئێزیدییەکانی لەدەست تیرۆریستان رزگارکراون و پشتیوانی ده‌کات له‌خزمەتگوزارییه‌کان بۆیان.» ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی گروپێکی دیکەی رزگاربووانی ئێزیدی لەسوریا. حسێن قائیدی«زانیاریمان هەیە لەبارەی منداڵان و ژنانی ئێزیدییه‌وه لەناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا‌و هەوڵی زۆر دراوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکە بۆ نێو باوەشی خێزانەکانیان.» قائیدی وتیشی «زانیاریمان هەیە لەبارەی منداڵان و ژنانی ئێزیدییه‌وه لەناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا‌و هەوڵی زۆر دراوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکە بۆ نێو باوەشی خێزانەکانیان.» لەپێنج ساڵی رابردوودا، (سێ) هەزار و (500) حاڵەتی تۆمارکراوی رزگاربووی تاوانەکانی داعش هەبووە، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. وتی «بەڵام سەرەڕای شکستی داعش لەعێراق و سوریا نزیکەی (دوو) هەزارو (900) ئێزیدی ماون کەچارەنووسیان نادیارە». هه‌روه‌ها وتی «تیمەکەمان، بەهاریکاری لەگەڵ تەواوی دەزگا پشتیوانیکارەکان، بەتەواوی تواناوە کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنی رزگاربووانی ئێزیدی، جا لەعێراق بن یان سوریا‌و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ نێو خێزانەکانیان.»
هاوڵاتى، لاڤین مەحمود تەلعەت هەموو مانگێک بە تامەزرۆیی چاوەڕێی موچە ٢٢٠ هەزاریەکەی دەکات که بەشی پێداویستی ژیانی ناکات، بۆیه چاوى له‌وه‌یه موچه‌که‌ی زیادبکرێت تا بتوانێت پێداویستییه‌کانى ژیانى پێدابینبکات. تەلعەت تەمەن ٥٤ ساڵ، که خاوەنى چوار منداڵه و یەکێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە سەرەرای تووشبونی بە نەخۆشی گورچیلە ماوەی ١٥ ساڵ وەک کارگوزار لە خوێندنگاکان‌دا کاری کردووە، لە ئێستادا بە موچەی ٢٢٠ هەزار خانەنشین بووە. «ئەو هەموو خزمەتەی من کردم هیچی بۆ دەستەبەرنەکردم، هەموو مانگ چاوەرێ دەکەم موچەکەم وەربگرم بەڵام هێندە کەمە پێڕاناگەم بیدەم بە چی». ته‌لعه‌ت خۆى یەک گورچیلەى هەیە و دەبێت مانگانه دەرمان بکڕێت، مێردەکەشى لەسەر جێگایە و نەخۆشەک ناتوانێت هیچ کارێک بکات «تەنها یەک کچم هەیە کار دەکات ئەگەر ئەو نەبوایە دەمێک بوو لە برسادە مردم». به‌رزکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى عێراق هیواى بۆ ته‌لعه‌ت و خانه‌نشیانى تر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و داواکه‌ن یاساکه له هه‌رێمیش په‌یڕه‌و بکرێت، که که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى به 500 هه‌زار دینار دیاریکراوه. به‌ڵام هه‌رێم سه‌رقاڵى ده‌رکردنى یاساى چاکسازییه که که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى به 400 هه‌زار دینار دیاریکراوه. شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «ئەمە یاسایەکی ئیتیحادی نییە و شمولی کوردستان ناکات، دەبێت کوردستان بۆخۆی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات یاخود دەستکاری یاساکە بکەن». وتیشى «ئەو پارەیەی کە مانگانە لە موچەی فەرمانبەر بۆ خانەنشین ده‌بڕدرێت ناچێتە سندوقی بەغداوه، هەرێمی کوردستان خۆی وەریدەگرێت لەبەر ئەوە خانەنشین لەسەر بەغدا نیە لەسەر هەرێمە». به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هەرێم دەبێت دوو شت بکات تا وەک عێراقی لێبێت، یەکەم سندوقی خانەنشین دابنێت بۆ ئەوەی ئەو سندوقە پارەی سەربەخۆی هەبێت، ئەو کاتە سندوقەکە پارەی خۆیی دەبێت پێویست ناکات حکومەت پارەی خانەنشینی بدات، دووەم ئه‌وه‌یه یاساکە دەستکاری بکرێت بۆ ئەوەی ئەو پارەی دەدرێت بە خانەنشین شایستە بیت لەبەرامبەر خزمەتى فه‌رمانبه‌ران. به‌پێی یاسا نوێیه‌که‌ى عێراق، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵه‌وه کەمکراوه‌ته‌وە بۆ 60 ساڵ، تەنها هەندێک مامۆستای زانکۆ‌و پزیشک و خەڵکی تر نەبێت کە بەدەر کراون هەر بە 63 ساڵی خانەنشین دەبن. هه‌روه‌ها هەر فەرمانبەرێک 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات. بڕیاره لە ساڵی داهاتوه‌وه کار بەو یاسایە بکرێت، بەم هۆیەشەوە 202 هەزار کەس لە ساڵی داهاتوودا دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ ده‌ره‌خسێت. به‌پێی ئاماره‌کان، ساڵانە نزیکه‌ی پێنج هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن، ئه‌گه‌ر یاساکه‌ى عێراق له هه‌رێم جێبه‌جێبکرێت ساڵانه نزیکه‌ى 20 هه‌زار که‌س خانه‌نشین ده‌بن. پێشتر هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى رایگه‌یاندبوو، په‌رله‌مانى کوردستان گفتوگۆى توند له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینى، چونکه موچه‌کان ناعه‌داله‌تى تێدایه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینییه‌وه. باسی له‌وه‌شکردبوو، بڕى (220) هه‌زار دینار بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى هى ئه‌وه نییه بدرێته خه‌ڵکى خانه‌نشین که‌زۆر ماندووبووه، ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینن سه‌روو (230) هه‌زار که‌س موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن. بڕیاره له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌وانه‌ى (220) هه‌زار دینار خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن قسه‌یه‌ک هه‌یه بکرێت به (400) هه‌زار دینار. له‌هه‌رێمى کوردستان مانگانه %7ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و ده‌خرێته سندوقى خانه‌نشینییه‌وه، به‌ڵام له ساڵانى قه‌یرانى داراییدا حکومه‌ت پاره‌ى سندوقه‌که‌ى خه‌رجکرد. شیروان میرزا وتى «دەکرێت حکومەت ساڵانە پاڵپشتی ئەو سندوقە بکات وەک بەغدا بۆ ئەوەی تووشی قه‌یران نەبێت، ئەگەر بێت و ئەو موچەیەی لە فەرمانبەر ده‌بڕدرێت جیابکرێتەوە و بکرێتە سندوقێکەوە، لەوانەیە پاش یەک دوو ساڵی تر سندوقەکە بکەوێتە سەرپێی خۆیی و ئەو کاتە خانەنشین لە بودجە گشتی جیادەبێتەوە دەچێتە سەر ئەو سندوقە». تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندبوونی خۆى به‌و یاسایانه‌ى عێراقه‌وه نیشان نه‌داوه که تایبه‌تن به خانه‌نشینان، له‌کاتێکدا جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو کەسانەی لە عیراقدا خانەنشین دەکرێن بەراورد بەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستاندا خانەنشین دەکرێن، ئەگەر یەک پلەو یەک تەمەنیان هەبێت و ساڵی خزمەتیشیان وەک یەک بێت، جیاوازی موچەیان زیاتر لە 300 بۆ 400 هەزار دینارە. مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ یەکێتی خانەنشینانی کوردستان یاداشتێکی پێنج خاڵیان ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان کرد و تیایدا داوایان کرد هەر یاسایەک لە عێراقدا دەرچوو لە هەرێمی کوردستان کارى پێبکرێت.
هاوڵاتى په‌یامێکى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران بڕیارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه بدات، دواى به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌دوو مانگ له‌دژى حکومه‌ته‌که‌ى. رۆژى هه‌ینى دواى چه‌ند کاتژمێرێکى که‌م له‌په‌یامه‌که‌ى سیستانى که له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌که‌یه‌وه له‌وتارى هه‌ینیدا له نه‌جه‌ف پێشکه‌شیکردو تێیدا داواى له‌په‌رله‌مان کرد پێداچوونه‌وه بکات به‌بژارده‌کانى له‌باره‌ى حکومه‌ته‌وه، عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى ده‌ستبه‌رداربوونى دا له‌پۆسته‌که‌ی. عادل عه‌بدولمه‌هدى 77 ساڵ، رۆژى هه‌ینى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواکارى مه‌رجه‌عیه‌ت له‌زووترین کاتدا نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان ده‌کات. په‌یامه‌که‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت که به‌هه‌ڵکردنى کارتى سوور بۆ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى لێکدرایه‌وه، دواى رۆژێکى خوێناوى هات له‌عێراق که به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه نزیکه‌ى (50) خۆپیشانده‌ر کوژران و کۆى گشتى ژماره‌ى کوژراوان له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بۆ زیاتر له (400) که‌س به‌رزبووه‌وه. له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌ى عێراقدا پێگه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت و پیاوانى ئاینى هاوشێوه‌ى سیاسییه‌کان که‌وتبووه به‌ر توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و په‌یامه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ى به‌هه‌وڵێک لێکده‌درێته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌که‌ى خۆى. شێروان میرزا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، گوێگرتنى سیاسییه‌کانى عێراق له‌مه‌رجه‌عیه‌ت تازه نییه، مه‌رجه‌عیه‌ت له‌هه‌موو کاروباره‌کاندا قسه‌ى خۆى هه‌بووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌که‌ى ئێستاى بۆ راستکردنه‌وه‌ى باڵانسى خۆى بوو، به‌تایبه‌ت که به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه پێگه‌که‌ى زیانى به‌رکه‌وتبوو. وتیشى «دواجار مه‌رجه‌عیه‌ت بۆی ده‌رکه‌وت که چه‌نده زیانى به‌رکه‌وتووه، بۆیه په‌یامێکى له‌و شێوه‌یه‌ى راگه‌یاندو زیاتر پشتیوانى له‌داواى خۆپیشانده‌ران کرد به‌رانبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى». به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هه‌ژموونى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ دۆخى ئێستاى عێراق وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ رزگاربوون له‌وه ده‌کرێت بۆ دورمه‌ودا له‌ڕێگه‌ى به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى دامه‌زراوه‌کانى عێراقه‌وه، هه‌وڵى ئه‌وه‌بدرێت دامه‌زراوه‌کان رۆڵى خۆیان هه‌بێت. له‌دواى ساڵى 2003 و رووخانى رژێمى سه‌دام حسه‌ین، رۆڵى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق به‌خێرایی ده‌رکه‌وت و رۆڵى سه‌ره‌کى له‌ته‌واوى پڕۆسه‌ى سیاسی و دانانى سه‌رۆکى حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان یاخود لابردنیان هه‌بووه. دۆخى سیاسی عێراق و هه‌ژموونى لایه‌نه شیعییه‌کان به‌سه‌ر حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانیدا رۆڵى مه‌رجه‌عیه‌تى زیاتر کردووه، سیاسه‌تمه‌داران به‌وردى گوێ بۆ بۆچوونه‌کانى ده‌گرن پێش هه‌ر هه‌نگاوێک که بیگرنه‌به‌ر. له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى عێراقدا که له‌ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه دژى گه‌نده‌ڵى و بێکارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریی، مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى شیعه‌کان به‌ته‌واوى له‌پشتى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ستابوو، پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى ده‌کرد بۆ چاکسازیی، به‌ڵام له‌دوایین په‌یامیدا پشتى کابینه‌که‌ى به‌رداو به‌وه‌ش حکومه‌ته‌که به‌رگه‌ى چه‌ند کاتژمێرێکى که‌مى نه‌گرت. هه‌رچه‌نده عه‌لى سیستانى له‌دوایین په‌یامیدا که بووه‌هۆى خستنى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختیکرده‌وه که‌ئه‌رکى ئه‌و ته‌نها ئامۆژگاریکردنه، به‌ڵام که‌س له‌عێراق نکوڵى له‌وه ناکات که‌مه‌رجه‌عیه‌ت خاوه‌نى قسه‌ى یه‌که‌م و کۆتاییه له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کان. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک په‌یامه‌که وه‌کو فه‌رمان لێکده‌ده‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى عه‌بدولمه‌هدى به‌خێرایی وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ده‌ربڕى، له‌کاتێکدا ماوه‌ى دوو مانگ بوو خۆپیشانده‌رانى توڕه‌ى عێراق داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان ده‌کرد. جه‌بار قادر پسپۆڕى سیاسی که به‌وردى چاودێرى بارودۆخى عێراق ده‌کات پێیوایه، دەسەڵاتی سیاسی لەعێراق بەرەو سیستەمێکی مەزهەبی تەواو هەنگاو دەنێت. «لابردنی عادل عەبدولمەهدی بەفیکەیەکی سیستانی جەوهەری راستەقینەی ئەم دەسەڵاتەی بۆ هەموو لایەک دەرخست. ئێستا هەموو کەسێک دەزانێ نە دەستورو نە ئەنجومەنی نوێنەران و نە هەموو دامەزراوەکانی تری دەوڵەتی عێراق بەرگەی یەک قسەی سیستانی ناگرن». وتیشى «گروپە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە یەکەم رۆژەوە لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن خەونیان بەم رۆژەوە دەبینی، بەڵام دەیانزانی ئامادەیی سوپای ئەمریکا لەعێراق و هەڵوێستی سوننەو کورد کۆسپن لەبەردەم ئەم خەونەیان». به‌وته‌ى جه‌بار قادر، جێبەجێکردنی خواستەکانی سیستانی بێ بەرگری کورد‌و سوننە وادەکات دەسەڵاتی مەزهه‌بی ببێتە دێوەزمەیەک کەس نەتوانێ لەبەرامبەریدا خۆی پێ بگیرێت. بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه خه‌ریکبوو پێگه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت و ته‌نانه‌ت خودى سیستانى بکه‌وێته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و دوورنه‌بوو توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران بیانگرێته‌وه. به‌پێی هه‌ندێ له‌میدیا عێراقییه‌کان، شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو که‌خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌کونسوڵگه‌ى ئێران له‌شارى نه‌جه‌فى شیعه‌نشین -یه‌کێکه له‌پیرۆزترین شاره‌کان به‌لاى شیعه‌کانه‌وه- به‌ردا، به‌شێکیان به‌ره‌و شوێنى نیشته‌جێبوونى سیستانى به‌ڕێککه‌وتن، به‌ڵام هه‌ر خێرا قه‌یس خه‌زعه‌لى فه‌رمانده‌ى گروپى عاسائیبى ئه‌هلى حه‌ق و یه‌کێک له‌سه‌رکرده سه‌ربازییه دیاره‌کانى شیعه‌کان به‌هێزێکه‌وه گه‌یشته نه‌جه‌ف بۆ پارێزگارى له‌سیستانى. هه‌روه‌ها ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینه‌وه‌ى ده‌ستى هه‌ر که‌سێکى کرد که‌بیه‌وێت زیان به‌مه‌رجه‌عیه‌ت بگه‌یه‌نێت. دوور نییه هه‌نگاوه‌که‌ى عه‌لى سیستانى (89) ساڵ که له‌شارى مه‌شهه‌دى ئێران له‌دایکبووه، بۆ پشتکردنه عه‌بدولمه‌هدى به‌ئامانجى پاراستنى پێگه‌ى خۆى و مه‌رجه‌عیه‌ت بووبێت. سیستانى که‌ماوه‌ى زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه له شارى نه‌جه‌ف ده‌ژى، به‌گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عى ئاینى شیعه‌کان داده‌نرێت له‌عێراق. له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه له‌ڕووداوه‌کانى عێراق و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان، به‌شێک له‌میدیاکانى رۆژئاوا ناویان ناوه «ده‌لاى لاماى شیعى» به‌هۆى پێگه‌که‌یه‌وه. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى کورد که له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه چه‌ند خولێک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه‌و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه شیعییه‌کان کردووه بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد، له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌کان خاوه‌نى قسه‌ى کۆتایی بووه له‌پرسه گرنگه‌کاندا. وتیشى «پێشتر چه‌ندین سه‌رۆک وه‌زیران به‌بڕیارى مه‌رجه‌عیه‌ت دانراون و لابراون، رۆڵى سیستانى له‌ڕووداوه‌کانى عێراق به‌ڕوونى دیاره«. به‌بڕواى مه‌حمود عوسمان، بۆ ئه‌وه‌ى عێراق خۆى له‌و دۆخه رزگاربکات، پێویسته ده‌وڵه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرێت و خۆیان کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن، رێناس به‌رزان دره‌نگانى شه‌وى هه‌ینى هێزه‌کانى ئاسایشى کوڵه‌جۆ که‌وتنه‌جموجۆڵ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشێکى داعش که به‌کاتیۆشا کردیه‌سه‌ر ناحیه‌که، که به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌رى ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌که شه‌هیدبوون. هێرشه‌که کاتژمێر نۆى شه‌و ده‌ستیپێکردو داعش تا کاتژمێر 12 به‌هاوەن ئاگربارانى ناحیه‌ى کوڵه‌جۆى کرد که‌ده‌که‌وێته دوورى 16 کلیۆمه‌ترى باشورى که‌لاره‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هێرشه‌که‌دا ئۆتۆمبیلێکى ئاسایشى کوڵه‌جۆ به‌ره‌و شوێنه‌که به‌ڕێده‌که‌ون، که پێنج که‌سى تێدا بووه، به‌ڵام له‌ناوچه‌ى «که‌مه‌رگه‌ڕه« که کیلۆمه‌ترێک له‌کوڵه‌جۆوه دووره‌و ناوچه‌یه‌کى به‌رزه بۆمبێکى چێنراو پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه. محه‌مه‌د مه‌جید، یه‌کێک له‌و کارمه‌ندانه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌دا بووه بۆ هاوڵاتى وتى «که هاوه‌نه‌کانیان هاویشت ئێمه به‌مێکزه‌مینیه‌ک پێنج که‌س بوین به‌ره‌و ناوچه‌که رۆیشتین، شۆفێره‌که وتى بۆمبه‌که‌م بینیوه به‌ڵام نه‌مزانیوه که‌بۆمبه‌و پێش ئێمه دوو سه‌یاره مه‌ده‌نى رۆیشتن و پێیاندا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، که‌ئێمه چووین ته‌قیه‌وه، بۆیه دڵنیاین بۆ ئێمه دانرابوو». به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌که‌وه، هه‌ر پێنج کارمه‌نده‌که برینداربوون. پاشان ئۆتۆمبیلێکى دیکه‌ى ئاسایش که سمکۆ عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى کوڵه‌جۆى تێدا ده‌بێت به‌هاناى ئاسایشه‌کانى دیکه‌وه ده‌چن، له‌و کاته‌شدا رووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌نێوان چه‌کدارانى داعش و هێزه‌که‌ى ئاسایش دروستده‌بێت. محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، سمکۆ عه‌لى و هێزه‌که‌ى به‌ئۆتۆمبیلێکى مه‌ده‌نى فریایان که‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشکرا نه‌بن «پاش هاتنى ئۆتۆمبیله‌که‌ى دیکه، شه‌ڕێکى سه‌خت روویدا، دووان له‌و که‌سانه‌ى پێشتر برینداربوون به‌ناوى جومعه عه‌بدو مه‌حمود جومعه شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها رائید سمکۆش به‌سه‌ختى برینداربوو». وتیشى «سمکۆ زۆر به چاونه‌ترسانه دابه‌زى و به‌ره‌و ئێمه هات و فیشه‌کێک به‌ر ناوسکى که‌وت وتى ئاخ ناوسکم، که‌هاوڕێیان بردیان بۆ ناو سه‌یاره‌که فیشه‌کێکى تریشى به‌رکه‌وت به‌داخه‌وه. فڕاندمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى که‌لار». محه‌مه‌د به‌هۆى به‌رکه‌وتنى پارچه‌ى بۆمبه‌وه، برینداربووه‌و ئێستاش نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه، وتی «شکور ئێمه باشین، به‌س به‌داخه‌وه‌ین بۆ عه‌قید سمکۆ بریا هه‌موومان بووینایه نه‌ک ئه‌و، زۆر به‌جه‌رگ بوو، زۆر ئازا بوو، هه‌موو کات خه‌مى ئێمه‌ى بوو که‌هیچمان لێ نه‌یات». به‌وته‌ى ئه‌حمه‌د ره‌شید کارمەندی پۆلیس له‌بنکه‌ى به‌رگرى شارستانی له‌شارۆچکه‌ى کوڵه‌جۆ، که‌دواى هێرشه‌که چووه‌ته ناوچه‌که، سه‌ره‌تا دوو کارمه‌نده‌که‌ى ئاسایش شه‌هیدبوون، دواتر رائید سمکۆ له‌ئه‌نجامى به‌رکه‌وتنى دوو گولله بریندار بووه، گولله‌کان به‌ر به‌شى خواره‌وه‌ى سنگى که‌وتووه به‌سه‌ختى بریندارى کردووه. دواتر لە نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه. سمکۆ عه‌لى، خاوه‌نى پێنج منداڵه، دوو کوڕ‌و سێ کچ، له‌گەڕەکی ئەندازیارانی که‌لار نیشته‌جێ بووه. دایکى و باوکى و حەوت خوشک و براى ئه‌نفاله، ته‌نیا برایه‌کى ماوه. ئه‌حمه‌د مه‌حمود، هاوڕێ و هاوکارى عه‌قید سمکۆ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه له‌که‌مینێکى ئاوادا سمکۆ شه‌هیدبوو، که به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ سمکۆ دانرابوو، چونکه سمکۆ چقڵێک بوو که‌ده‌چوو به‌چاویاندا، چونکه داعش ته‌نیا له‌سمکۆ ده‌ترسان و که‌سایتیه‌ک بوو به‌هه‌موو هه‌وڵیه‌وه هه‌وڵى ئه‌دا تاپارێزگارى له‌و ناوچانه بکات». ئه‌حمه‌د مه‌حمود خۆبه‌خشه له‌ئاسایشى کوڵه‌جۆ که له‌یه‌کى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکه‌وه برینداربوو، سمکۆ له‌مه‌رگ رزگاری کردووه. له‌و کاته‌وه‌ى داعش هاتۆته ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئاسایش‌دا چه‌ندین چالاکیان ئه‌نجامداوه، ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد، که‌چۆن شه‌وێک له‌گه‌ڵ سمکۆ کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بیان رزگار کردووه له‌ده‌ستى داعشه‌کان که «زیڕه‌یان کردبوو». باسى له‌وه‌شکرد، داعش له‌و ناوچانه‌دا هاوکارى ده‌کرێن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه «عه‌ره‌به‌کان له‌ترسا هاوکارییان ده‌که‌ن، شه‌حنى مۆبایل و خواردنیان پێده‌ده‌ن». داعش له‌مساڵدا ئه‌مه دووەم هێرشه بیکاته سه‌ر ناوچه‌که، له‌هێرشه‌که‌ى ئه‌مجاره‌دا (١٠٠) مەتر دوور بووه له‌بنکه‌ى ئاسایشى کوڵه‌جۆوه‌و زۆر نزیک بۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى بۆمبه‌که‌ى داناوه هاوه‌نى هاویشتووه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایش بچنه ده‌ره‌وه‌و بۆمبه‌که بته‌قێنێته‌وه. ناوچه‌که له‌ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌دایه‌و کارمه‌ندانى ئاسایش بۆ هاوڵاتى باسیان له‌وه‌کرد، هێزى پێشمه‌رگه زۆربه‌یان له‌و سنوره «ده‌وام ناکه‌ن»، بۆیه بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌بۆشایی دروستبێت، له‌کاتێکدا ژماره‌ى داعشه‌کان زۆریشن، بەپێی قسەی خۆبه‌خشه‌کەی ئاسایش لەناوچەکە. ئه‌حمه‌د وتى «لیوایه‌ک چوار هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه مه‌عقوله چوار ره‌بایه‌ى له‌خوار خۆیه‌وه نه‌بێت، ژماره‌ى داعشه‌کان زۆرن و به‌ئاشکرا به‌رده‌وام چالاکییان هه‌یه، که‌خه‌ڵک ده‌کوژن و هاوکارى ده‌کرێن و زۆر به‌ئاشکرا کارى خۆیان ده‌که‌ن». عه‌بدولڕه‌حیم ره‌شید، خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ته‌مه‌ن 68 ساڵ، کە ئامۆزاى سمکۆیە له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سمکۆ هه‌ر خۆى بۆ ئه‌مه دانابوو، چونکه زۆر به‌ئازایانه و چاونه‌ترسانه به‌خه‌م ناوچه‌که‌و کاره‌که‌یه‌وه بوو، به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌دا خه‌مى ئه‌و خه‌ڵکه بخوات، زۆر به‌داخه‌وە بووم، زیاتر بۆ ئه‌وه که به‌ئاواته‌که‌ى نه‌گه‌یشت و داعشى به‌ته‌واوى ده‌رنه‌کرد له‌و ناوچانه«. ئه‌و شوێنه‌ى داعش هێرشى کرده‌سه‌ر، ده‌که‌وێته سه‌ر رووبار‌ى سیروان که‌باخى هاڵاتیانى ناوچه‌که‌ى له‌سه‌ره‌و به‌شوێنێکى چڕى قامیشه‌ڵان ناسراوه، به‌هۆیه‌وه داعش به‌ئاسانى ده‌توانێت خۆى له‌ناوچه‌که حه‌شار بدات. ئه‌حمه‌د وتى «به‌هاوه‌نى (60)ملم که (300) مه‌تر ده‌ڕوات هێرشه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌زۆر نزیک بوون لێمانه‌وه‌و له‌نزیکه‌وه سه‌یریان کردووه پاشان بۆمبه‌که‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه«. شارۆچکه‌ى کوڵه‌جۆ ده‌شتێکى فراوانه‌و له‌ئێستادا ئه‌م ناوچه‌یه به‌درێژایى (دوو) کم تاخوارووى کوڵه‌جۆ به‌ده‌ست هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌وه‌یه، له‌وێ به‌دواوه به‌ده‌ست هێزى عێراقیه‌وه‌یه وه‌ک ده‌وترێت هێرشه‌که له‌خوارووى کوڵه‌جۆو سه‌ره‌تاى ناحیه‌ى گوڵاڵه بووه. نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاسایشى ناوچه‌که ده‌پارێزین، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، به‌ڵام که‌ئوتۆمبێلێکى درع هه‌بێت باشتره‌و هه‌موو پێویستیه‌کان پێویسته‌و له‌هه‌موو دنیا به‌کارده‌هێنرێت و که‌هه‌بێت باشه، به‌ڵام وه‌ک پێویست نیه«. وتیشى «داعش شه‌ڕێکى پارتیزانى ده‌کات، بۆمب داده‌نێت، نه‌ک بێت و رووبه‌ڕوو شه‌ڕ بکات و کێشه دروستده‌که‌ن له‌ناوچه‌که«. ئاسایشی گەرمیان ئۆتۆمبیلی گوللەنەبڕیان نییەو شەڕی داعش‌یش دەکەن باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌مان ده‌یکه‌ن ده‌بێت پێشمه‌رگه بیپارێزێت، وتى «کارى ئێمه دیاره که‌کارمان کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه، به‌ڵام ئێمه رووبه‌ڕوى هه‌ر هێرشێکى داعش ده‌بینه‌وه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌ره‌وپێشچووه‌و ته‌نها هه‌ندێ ورده‌کارى ماوه که له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020دا جێگه‌ى بکرێته‌وه. خالید شوانى، وه‌زیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌واوکارى دانوستانه‌کانى پێشتره‌و هه‌وڵى ته‌واویانداوه که‌ئیستحقاقى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى جێگه‌ى بکرێته‌وه‌و ده‌شڵێت «میکانیزمێکى وامان داڕشتووه که‌موچه‌ى پێشمه‌رگه وه‌ک هه‌ر هێزێکى دیکه‌ى عێراقى راسته‌وخۆ بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه‌ى کوردستان». شوانى ده‌شڵێت «موچه‌و پێداویستیه‌کانى دیکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه یه‌ک ملیار دۆلار به‌شى ناکات و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌کان دابینبکرێت». ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى که‌وتنه به‌رده‌م رێککه‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى واى کرد ئێمه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین له دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک ده‌رباره‌ى دانانى پارێزگارى که‌رکوک که‌ئه‌ندامى لیژنه‌یه‌کى دانوستان بووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان، خالید شوانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که« ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى که‌وته‌به‌رده‌م رێکه‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى واى کرد که‌ئێمه مۆفه‌ق نه‌بووین له‌دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک». هاوڵاتى: له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دوو کۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و ئه‌مڕۆش کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دیکه ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ چ به‌رهه‌مێکى هه‌بووه؟ خالید شوانى: ته‌فاهوماتى زۆر باشکراوه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئیستحقاقاته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و هه‌نگاوى زۆر باش نراوه‌و لێکتێگه‌شتنى زۆر باش هه‌یه، خۆم هیوام وایه ئه‌م لێکتێگه‌یشتنه بگاته رێکه‌وتنى کۆتایى. ئه‌مساڵ له‌گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ وه‌فدى به‌غدا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌ندێک میکانیزمى نوێمان گرتۆته‌به‌ر که‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌و موچه‌یه بگاته هێزى پێشمه‌رگه، هاوشێوه‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى تر‌ى عێراق هاوڵاتى: ئیستحقاقى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌نها 12.67% بودجه‌یه یان شتى تر هه‌یه؟ خالید شوانى: ئه‌مجاره جیاوازتر گفتوگۆ کراوه‌و شێوازى تره ناچمه ته‌فاسیله‌وه، به‌ڵام به‌ئاراسته‌یه‌که که‌ئیستحقاقاته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى دیکه‌ى دابینبکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوی رێژه بهێنین. کۆمه‌ڵێک رێوشوێن هه‌یه گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌نه‌تیجه ئێمه ئه‌وه به‌لامانه‌وه گرنگه که‌سیاسه‌تێکى واقعییانه مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ عێراقدا بکه‌ین و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین. هاوڵاتى: بودجه‌ى پێشمه‌رگه له‌ساڵى 2019 بۆ هه‌رێمى کوردستان ته‌رخانکرا که‌مانگانه (68) ملیار دینار بوو، به‌ڵام تائێستا به‌غدا یه‌ک دینارى نه‌داوه، بۆچى؟ خالید شوانى: به‌ڵێ وایه، به راستى ئه‌و رێگرییانه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه ده‌کرێت له‌نه‌ناردنى موچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هیچ بنه‌مایه‌کى یاسایى نییه ئه‌وه پێشێلکردنى یاساى بودجه‌یه، بۆیه ئه‌مساڵ له‌گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ وه‌فدى به‌غدا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌ندێک میکانیزمى نوێمان گرتۆته‌به‌ر که‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌و موچه‌یه بگاته هێزى پێشمه‌رگه، هاوشێوه‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى تر‌ى عێراق، له‌مه ته‌فه‌هومێک هه‌یه له‌لایه‌نى عێراقى، به‌ڵام ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌خاڵه‌کان ئه‌گه‌ر رێکه‌وتین له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌واوکارى کۆبوونه‌وه‌کانى دیکه‌یه، ئه‌وان داواکارییان هه‌بووه‌و ئێمه‌ش داواکارییمان هه‌بووه، هه‌م ئه‌وان دیراسه‌ى داواکارییه‌کانى ئێمه ده‌که‌ن و هه‌م ئێمه‌ش پڕۆژه‌مان ته‌قدیم کردووه له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان هاوڵاتى: له‌سه‌ر چ خاڵێک به‌ته‌واوى رێکه‌وتوون که‌جێگر بووه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه؟ خالید شوانى: هه‌موو خاڵه‌کان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌کتره‌وه هه‌یه، بۆیه تائێستا ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ى لێکتێگه‌یشتندان، ئه‌م لێکتێگه‌یشتنانه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێکه‌وتن نزیکبووه‌ته‌وه‌و پێویستمان به‌هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ى دیکه هه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێکه‌وتنى کۆتایى. پترۆ دۆلار مافێکى یاسایى ئه‌و پارێزگایه‌یه که له‌سه‌دا 5% هه‌ر به‌رمیلێک بدرێته ئه‌و پارێزگایه‌ى تێیدا به‌رهه‌مهێنراوه که‌نه‌وت بێت یان غاز، که‌هه‌رێمى کوردستان نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا ده‌کات، عێراق ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌ناردنى پاره‌ى پترۆ دۆلار بۆ هه‌رێمى کوردستان هاوڵاتى: ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌تان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌ره‌قه‌ى نوێتان پێیه بۆ دانوستان یان به‌غدا داواى زانیارى وردترى کردووه له‌سه‌ر پرسه داراییه‌کانى هه‌رێم؟ خالید شوانى: وه‌ره‌قه‌ى نوێ نییه، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌واوکارى کۆبوونه‌وه‌کانى دیکه‌یه، ئه‌وان داواکارییان هه‌بووه‌و ئێمه‌ش داواکارییمان هه‌بووه، هه‌م ئه‌وان دیراسه‌ى داواکارییه‌کانى ئێمه ده‌که‌ن و هه‌م ئێمه‌ش پڕۆژه‌مان ته‌قدیم کردووه له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان، بۆیه کۆبوونه‌وه‌کان ته‌واوکارى کۆبوونه‌وه‌کانى پێشتره. هاوڵاتى: به‌غدا داواى داهاتى ناوخۆى له‌هه‌رێم کردووه که‌مانگانه زیاتر له (100) ملیار دینارى ته‌سلیم بکرێت؟ خالید شوانى: مه‌سه‌له‌ى داهاتى هه‌رێمى کوردستان یاسا رێکیخستووه که‌خاڵه گومرگییه‌کان چۆن ده‌بێت، که له‌سه‌دا 50%ى بۆ ئه‌و پارێزگایه ده‌بێت که‌خاوه‌نى داهاته‌که‌یه. هاوڵاتى: ئه‌ى مه‌سه‌له‌ى پترۆدۆلار که‌هه‌رێم رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌دات به‌به‌غدا له‌سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک و گه‌رمیانه‌وه بۆى ده‌چێت، ئایا ئیستحقاقى پترۆدۆلارتان داوا کردووه؟ خالید شوانى: پترۆ دۆلار مافێکى یاسایى ئه‌و پارێزگایه‌یه که له‌سه‌دا 5% هه‌ر به‌رمیلێک بدرێته ئه‌و پارێزگایه‌ى تێیدا به‌رهه‌مهێنراوه که‌نه‌وت بێت یان غاز، که‌هه‌رێمى کوردستان نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا ده‌کات، عێراق ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌ناردنى پاره‌ى پترۆ دۆلار بۆ هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: پرسى ئیستحقاقاتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان حکومه‌تى هه‌رێم زۆر به‌گرنگییه‌وه باسى ده‌کات، بۆ ئه‌وه به‌غدا ئاماده‌یه شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات؟ خالید شوانى: ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌ته‌فاسیله‌کاندا بگه‌ینه رێککه‌وتن میکانیزمى خۆى بۆ دانراوه. هاوڵاتى: له‌حکومه‌تى هه‌رێم زۆر باسى ئه‌وه‌تان کردووه که‌موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى ده‌خرێنه‌سه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌مه‌یان به‌غدا ده‌ڵێت چى؟ خالید شوانى: بۆ ئه‌مه‌ش وایه، دیاره مه‌علوماتت هه‌یه، یه‌ک دوو رێوشوێن هه‌بووه داومانه به‌به‌غداو ئه‌وان دیراسه‌ى ده‌که‌ن، ئێمه‌ش به‌ته‌فسیل تر پڕۆژه‌مان پێیه‌و ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆکان به‌و هیوایه‌ین له‌م بابه‌ته‌شدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رو رێککه‌وتن. هاوڵاتى: زۆرێک له‌میدیاکانى هه‌رێم و عێراقیش ده‌ڵێن له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدا به‌غدا مانگانه (900) ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌رێم و له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئه‌مه جێگیر ده‌کرێت، ئه‌م ژماره‌یه ته‌واوه؟ خالید شوانى: له‌هیچ شوێنێک باس نه‌کراوه‌و بۆ خۆم نه‌مبینیوه وا دیاره تۆ مه‌علوماتت هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئیستحقاقه داراییه‌کانى هه‌رێم له‌پێش هه‌موویه‌وه دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌و ژماره‌یه چه‌نده‌و ئیستحقاقمان له‌بودجه‌دا چه‌ند ده‌بێت ئه‌مه بابه‌تێکى تره؟ هاوڵاتى: بۆ خۆت وه‌زیرى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، پێداویستى هه‌رێم به‌موچه‌و پێداویستى رۆژانه‌ى حکومه‌ت مانگانه یه‌ک ملیار دۆلار به‌ش ده‌کات؟ خالید شوانى: ئێمه وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم زۆر زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلارى مانگانه‌مان پێویسته، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین سیاسه‌تێکى واقعیانه لانى که‌م پێداویستیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا شه‌ڕى بودجه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێوه وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمن و ئاماده‌نین تائێستا راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کورد بکه‌ن له‌به‌غداو گله‌یشتان لێده‌که‌ن؟ خالید شوانى: ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیاندا کۆده‌بینه‌وه‌و ته‌فاسیلى کۆبوونه‌وه‌کانیان بۆ باس ده‌که‌ین، سوپاسیان ده‌که‌ین که‌هه‌موو ساڵێک ده‌ورى گه‌وره‌یان بینیوه، رۆڵى ئه‌وان زۆر گرنگه که‌پرۆژه‌ى بودجه ده‌چێته په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و حه‌قه‌یان پێده‌ده‌ین له‌هه‌موو گفتوگۆکان ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه. هاوڵاتى: زانیارییه‌ک هه‌یه که‌پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى بودجه ده‌بێته له‌سه‌دا 14%؟ خالید شوانى: نازانم ئێمه باس له‌دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، ئه‌مڕۆ ده‌چینه کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدى به‌غدا، ناکرێت هه‌موو شتێک باس بکه‌م. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ک سه‌رۆک حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ر بمێنێته‌وه ده‌توانێت رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا واژۆ بکات؟ خالید شوانى: رێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدایه نه‌ک تاکه شه‌خسێک، بۆیه دوێنێ حکومه‌تى عێراق مه‌بده‌ئییه‌ن پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020یان واژۆ کردووه، بۆیه ده‌چێته په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و سه‌ڵاحیاتى ئه‌وه هه‌یه واژۆى له‌سه‌ربکرێت که‌ته‌فاهومى باش کراوه، ته‌نها ماوه ته‌فاسیله‌که‌ى له‌ناو پرۆژه‌ى بودجه‌دا جێگه بکرێته‌وه. هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌یه گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى‌و سه‌قامیگرى دارایى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ته‌واوى ده‌ستپێبکاته‌وه، هیوادارین جارێکى تر نه‌که‌وێته قه‌یران و دووچارى کێشه‌ى دارایى نه‌بێته‌وه. هاوڵاتى: به‌ڕێزتان له‌لیژنه‌یه‌کدان بۆ دانوستان له‌سه‌ر پرسى دانانى پارێزگار بۆ که‌رکوک، خۆتان ده‌زانن یه‌کێتى و پارتى رێکه‌وتنیان هه‌بووه‌و ته‌یب جه‌بار کاندیدى هه‌ردوولا بووه، ئه‌و پرسه گه‌یشتووه به‌چى؟ خالید شوانى: ئێمه له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان کۆبوونه‌وه‌مان کرد، ئێ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى که‌وته‌به‌رده‌م رێکه‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى وایکرد که‌ئێمه مۆفه‌ق نه‌بووین له‌دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک. هاوڵاتى: تورکمان و عه‌ره‌ب ده‌توانێت ته‌گه‌ره دروستبکات یا پارتى و یه‌کێتى؟ خالید شوانى: تازه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه چاره‌سه‌رکراوه، ئه‌گه‌ر چى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان موخالفه له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عێراق، به‌ته‌ئکید تانه‌ى لێده‌ده‌رێت له‌دادگاى فیدڕاڵى عێراق، چاره‌سه‌رکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌و شێوه‌یه کاره‌که‌ى ئێمه‌ى قورس کردووه له‌ئێستادا؟ هاوڵاتى: واتا ناتوانن له‌ئێستادا پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک دابنێن؟ خالید شوانى: ئێمه پارێزگارى که‌رکوک له‌ئێستاو داهاتوودا به‌ئیستحقاقى کورد ده‌زانین، ئێستا له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت که‌کورد نه‌یتوانیوه پارێزگارێک دابنێت ماناى ئه‌وه نییه که‌ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و ئیستحقاقه ده‌بین. سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى که‌رکوک به‌رده‌وامه‌و گه‌یشتۆته قۆناغێک که‌قابیلى قه‌بوڵکردن نییه‌و ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێکردبوو له‌سه‌ر که‌رکوک و ئێستاش به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش، هیوامان وابوو ئه‌و مفاوه‌زاته بگاته ئه‌نجام، ئێستا هیوادارین به رێگاى حیوار له‌سه‌ر که‌رکوک بگاته ئه‌نجامێک، چونکه ده‌مانه‌وێت به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کان پارێزگارێکى کورد دابنرێت
هاوڵاتی ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی به‌ده‌ستی گروپه توندڕه‌وه‌کان توشی که‌مئه‌ندامی بوون له‌پاڵه‌وانێتی وه‌رزشی پارائۆڵۆمپیاتدا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیشیان بوونه‌ته پاڵه‌وانی به‌ناوبانگی نیشتیمانی و نوێنه‌ری عێراق له‌یاریه نێوده‌وڵه‌تیه جیاوازه‌کاندا. یه‌کێک له‌وانه نه‌جله عیماده که‌وه‌رزشه‌وانێکی (14) ساڵی تێنسی سه‌رمێزه‌و خه‌ڵکی به‌عقوبه‌ی پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه. کاتێک نه‌جله ته‌نها سێ ساڵ ده‌بێت، ئه‌و بۆمبه‌ی کراوه به‌ژێر ئوتومبێله‌که‌ی باوکیه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی قۆڵی راستی و هه‌ردوو قاچی. به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیاکان، ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه گروپه توندڕه‌وه‌کان له‌پشت رووداوه‌که‌وه بووبن. نه‌جله باسی لەوە کرد سه‌ره‌ڕای برینه‌کانی، توانیوێتی چه‌ندین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت وه‌ک به‌شێک له تیمی خوار (16) ساڵی له تێنسی سه‌رمێزی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتیمانیدا. له ته‌مه‌نی (10) ساڵیه‌وه ده‌ستیکردوه به راهێنان بۆ وه‌رزشه‌که‌و هه‌رزوو دوای ئه‌وه پاڵه‌وانێتی که‌مئه‌ندامانی عێراقی تێنسی سه‌رمێزی بردۆته‌وه. له‌و کاته‌وه نه‌جله به‌شداریکردووه له ژماره‌یه‌ک پاڵه‌وانێتی دیکه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تیدا، له‌نێویاندا له‌ئیمارات و پۆڵۆنیاو تایله‌ند. مانگی حوزه‌یران، چواره‌مین مه‌دالیای زیوو چوارهه‌مین مه‌دالیای برۆنزی برده‌وه له‌کێبڕکێیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشیدا بۆ که‌مئه‌ندامان له‌میسر. نه‌جله به دیارونای وت سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و «به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی عێراق له‌پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا». ره‌زوان هاشم، خه‌ڵکی موسڵ، پاڵه‌وانێکی گۆڕه‌پان و مه‌یدانه که له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراودا ده‌ستی چه‌پی له‌ده‌ستداوه و ئه‌مڕۆ یه‌کێک له به‌ناوبانگترین وه‌رزشه‌وانانی پارائۆڵۆمپیاته له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا. هاشم به‌دیارونای وت بڕیاریداوه برینه‌که‌ی وه‌ک هۆکارێک به‌کارنه‌هێنێت بۆ کشانه‌وه له‌ژیان و په‌یمانی داوه ناوێک بۆ خۆی دروستبکات، سه‌ره‌ڕای که‌مئه‌ندامیه‌که‌ی. هاشم نوێنەرایەتی عێراقی کردووه له‌کێبڕکێ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانداو مه‌دالیای پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه له راکردنی (400) مه‌تریدا له‌پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا ساڵی 2017. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی، له‌نێویاندا بردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌م له‌کێبڕکێی راکردنی (200) مه‌تری و (400) مه‌تریدا له‌پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌کانی عێراقدا. هاشم وتی «هه‌ست به‌شانازی ده‌کات» کاتێک پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیاداو ئاڵای عێراقی به‌رزکرده‌وه له‌کاتی لێدانی سرودی نیشتیمانیدا. به‌ڕێوبه‌ری لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتمانی، عه‌قیل حه‌مدی، به‌دیارونای وت لیژنه‌که چاوه‌ڕێی که‌سانی وه‌ک نه‌جلا عیمادو ئه‌وانی تره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گرنگ له‌پارائۆڵۆمپیاتی هاوینه‌ی ساڵی 2020. پاڵه‌وانی شمشێربازی سه‌ر کورسی که‌مئه‌ندامان، عه‌مار عه‌لی، یه‌کێکه له‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی بڕیاره له بۆنه‌که‌دا کێبڕکێ بکات، که له‌ماوه‌ی نێوان 25ی ئاب و 6ی ئه‌یلولدا وه‌رزشه‌وانانی (178) وڵات له‌تۆکیۆی پایته‌خی یابان کۆده‌کاته‌وه. عه‌لی که به‌پیشه دارتاشه، ده‌ستیکردووه به یاری شمشێربازی سه‌ر کورسی دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌به‌غدا بریندارده‌بێت، پاشان له‌یاریه‌کانی پارائۆڵۆمپیاتی له‌نده‌ندا ساڵی 2012 به‌شدارده‌بێت و دواتر ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان له‌شاری ئیگه‌ر له‌هه‌نگاریا. حه‌مید وتی لیژنه عێراقیه‌که کارده‌کات بۆ دابینکردنی ئه‌و پشتگیریه‌ی وه‌رزشه‌وانه‌کان پێویستیانه بۆ به‌شداریکردن له‌پارائۆڵۆمپیاتی هاوینه‌ی 2020 و بۆنه وه‌رزشیه‌کانی دیکه‌دا. وتیشی «لیژنه‌که کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که‌لوپه‌لی که‌مئه‌ندامیی کواڵیتی به‌رز بداته وه‌رزشه‌وانه بژارده‌کان له‌ڕێی دامه‌زراندنی وه‌رشه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌بواری که‌لوپه‌لی که‌مئه‌ندامیدا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی که‌هه‌یه له‌دابینکردنی ئه‌م پێداویستیانه‌دا.»
زانکۆ ناسڕ ئەحمەد بەگ میخائیل غۆرباتشۆف دواین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت دەستی تۆمەتی بۆ رۆژئاوا درێژ دەکات بەوەی کەکاری ئیستیفزازی بەرامبەر روسیا دەکەن و وتیشی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١ لەئەنجامی پلانگێڕی هەرەسی هێنا. پەیامنێری ( بی بی سی ستیڤ روزنبیرگ) بەرنامەیەکی گرنگ و بێوێنەی لەگەڵ غورباتشوف ئەنجامدا لەدوای (25) ساڵ لەداڕمانی یەکێتی سۆڤیەت. میخائیل غورباتشوفی تەمەن (85) ساڵ بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگاڵتەوگەپی خۆی نەکەوتووەو کاری نەکردۆتەسەر نەخۆشیەکەی. هەر لەدەستپێکی گفتوگۆکەدا گورباتشوف بەگۆچانێکەوە دەڕۆشت و وتی ببینە ئێستا پێویستم بەقاچی سێیەمە بۆ رۆشتن . گورباتشوف رەزامەندی پیشاندا بۆ گفتوگۆ گردن لەسەر دواین ساتەکانی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت . لەسەر ئەوکاتە دواو وتی (ئەوەی بەسەر یەکێتی سۆڤیەت هات رروداوێکی درامی بوو بەلایەنی منەوەو بۆ هەموو ئەو کەسانەشی کە لەناو یەکێتی سۆڤیەت دەژیان . کودەتا بوو لە ٢١ی سێپتێمبەری ١٩٩١ هەموو میدیاکانی راگەیاندن لەهەواڵەکانیان لەتیڤیەکانی روسیا بەڕاگەیاندنێکی سەیر دەستیپێکرد ‹› شەوتان باش هەواڵەکانتان پێشکەشدەکەین سۆڤیەتسکی سایوز بۆلشی نی سوشیستڤویت “ Советский Союз больше не существует یەکێتی سۆڤیەت چی تر بوونی نەما پێش ئەم اگەیاندنە بەچەند رۆژێک، هەموو سەرکردەکانی روس و بیلاڕوس و ئۆکرانیا کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی یەکێتی سۆڤیەت و پێکهێنانی یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆ، هەر لەگەڵ ئەوەشدا هەشت کۆماری تری یەکێتی سۆڤیەت بڕیاریاندا کە بەشداربن لەو یەکێتیەدا. هەموویان بڕیاریاندا کەڕووبەڕووی ئیرادەی غورباتشوف ببنەوە کەزۆر هەوڵیدا هەموو کۆمارەکان لەیەک دەوڵەتدا بهێڵێتەوە . سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت لەو سەردەمەدا وتی “خیانەتێک لەپشتمانەوەو بەتایبەت لەپشتی منەوە روویداوە، ئەوان خانوویەکی داریان گڕتێبەردەدا بۆ داگیرساندنی تەنها یەک جگەرە، تەنها بۆ دەسەڵاتێک کە نەیاندەتوانی بەدەستی بهێنن بەڕێگاکانی دیموکراتی، لەبەرئەوە تاوانیان ئەنجامداو کودەتایان کرد. ‹› غورباتشوف وازهێنانی خۆی لەسەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەت راگەیاند لە ٢٥ی دیسەمبەری ١٩٩١و بۆ دواین جار ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لەسەر کریملن داگیرایە خوارەوە . لەسەر هۆکاری ئەم بڕیارە وتی “وڵات بەرەو جەنگی ناوخۆیی دەڕۆیشت و من رێگریم لەهەڵگیرسانی ئەو جەنگە گرت”. هەروەها وتیشی “جیابوونەوەی کۆمەڵگاو ململانێکان لەوڵاتێکی وەک روسیای پڕ لەچەک لەگەڵیشیاندا چەکی ناوەکی، دەبێتە هۆی ماڵوێرانکردنێکی لەڕادەبەدەرو کوشتارگەرێکی بێ کۆتا، بۆیە رێگەم بەخۆم نەدا کەئەوە رووبدات لەپێناو مانەوەم لەدەسەڵات هەر لەبەر ئەو هۆکارە دەست لەکارکێشانەوەم بردنەوە بوو بۆ من ‹›. ئەی پۆتین چی؟؟ لەبەیاننامەی وازهێنانەکەی، غورباتشوف وتی کۆمەڵگا (ئازادی خۆی بەدەستهێنا) بەهۆکاری بەرنامە چاکسازییەکەی بەناوی (بیریسترویکا )، ئەمڕۆ دوای ٢٥ ساڵ لێم‌پرسی بەوەی کەئایا ئێستاش بڕوای وایە کەئازادی هەڕەشەی لەسەرە لەڕوسیا؟؟ وەڵامیدایەوەو وتی “ئەم پڕۆسەیە هێشتا تەواونەبووە، پێویستمان بەوەیە کەزۆر بەڕاشکاوی بدوێین لەبارەیەوە، هەندێک کەس هەن کەئازادی بێزاری کردوون، هیچ هەستێکی باشیان تێدا بەدیناکرێت”. لێم‌پرسی مەبەستت ڤلادیمێر پۆتینە؟؟ وەڵامیدایەوەو وتی دەبێت خۆت ئەو گرێیە بکەیتەوە بەوەی مەبەستم لەکێیەو وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خۆت جێدەهێڵم . غورباتشوف خۆی لەڕەخنەگرتن لەسەرۆک فلادیمێر پۆتین بەدووردەگرت، بەڵام هەندێک ئاماژەی بەجیاوازی خۆی و فلادیمێر پۆتین دا ... لەگەڵ ئەوەی غورباتشۆف خۆی بە دووردەگرت لەپۆتین بەڵام رەخنەو سەرنجی زۆری لەکەسە نزیکەکانی دەوری پۆتین دەگرت یەکێک لەوانە سەرۆکی کۆمپانیای (ڕوس ئۆیل). لەوەڵامی پرسیارێک بەوەی کەئایا سەرۆک پۆتین هیچ راوێژێکی پێدەکات وتی ‹› ئەو بەنزیکەی هەموو شتێک دەزانێت و لەهەمان کاتیش هەر کەسێک حەزی بەوەیە بەو شێوەی کەخۆی دەیەوێت کارەکان بەڕێوەببات و بەفەڕەنسی وتی (ئەمە دۆخی دنیایە) ئیستفزازی ڕۆژئاوا غورباتشوف رەخنەی لەڕوسیای نوێ بەتوندی گرت و وتی “بیرۆقراتییەکان هەموو سەروەت و سامانی وڵاتیان دزیوەو دەستیانکردووە بەدروستکردنی کۆمپانیای گەورە گەورە”... بەشێوەیەکی راستەوخۆ رەخنەی لەیەکێک لەکەسە نزیکەکانی پۆتین گرت کەئەو کەسەش (ئیگور سیتشین)ی گەورە سەرۆکی (روس ئۆیل)ەو بەوە تۆمەتباری کرد کەهەوڵی دەستگرتن بەسەر کایەکانی بەڕێوبردنی وڵات ئەدات”. هەروەها غورباتشوف هێرشی کردەسەر وڵاتانی رۆژئاوا‌و تۆمەتباریکردن بەوەی ئیستفزازی روسیا دەکەن، وتیشی بڕوای تەواوم هەیە کەمیدیای رۆژئاوایی لەناویاندا (بی بی سی) رێکاری تایبەتیان بۆ داناوە بۆ شێواندنی پۆتین و لەناوبردنی، بەڵام ئەنجامی ئەوکارەی دەیکەن، رێژەی لایەنگرانی پۆتین بۆ لە 86% بەرزبۆتەوەو بەم زووانە ئەگاتە 120%. هەروەها گۆرباتشۆف باسی لەپەیوەندییە نزیکەکەی خۆی و سەرۆکی پێشووتری ئەمریکی رۆناڵد رێگان کرد کەدەستپێشخەری کرد بۆ پلانی کۆتایی هێنان بەجەنگی سارد، هەر لەبەرئەوە پێویستیش بوو رای گورباتشۆف لەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بزانین و بزانین کەئایا چاوی پێی کەوتووە؟؟ وەڵامی دایەوەو وتی: (باڵەخانە بەرزەکانی دەبینم کەبردوونی بەئاسماندا، بەڵام هیچ چانسکێم نەبووە لەنزیکەوە بیبینم لەبەرئەوە ناتوانم دادوەری دنیابینی و سیاسەتەکانی بدەم تەنها دەزانم بازرگانێکە کەتەنها هەوڵی سەرمایەداری دەدا). هەروەها بردنەوەی ترەمپی بەکارێکی سەرنجڕاکێش ناوزەندکردو وتی هەموو روسیا‌و تەنانەت منیش بڕوامان بەبردنەوەی دیموکراتەکان بوو، بەڵام من ئەو لێدوانەم بەئاشکرا نەدا . زۆرێک لەڕۆژئاواییەکان غورباتشوف وەک پاڵەوانێک دەبینن، غورباتشوف ئەو پیاوە بوو کەئازادی بەخشی بەڕۆژهەڵاتی ئەوروپاو رێگای دا بەیەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا، بەڵام بەلایەنی زۆرینەی ناوخۆی وڵاتەکەی غوباتشوف بەو سەرکردەیە دەبینن کەئیمپراتۆریەتی یەکێتی سۆڤیەتی لەناوبرد . گۆرانییەکی سۆڤیەتی لێم‌پرسی ‹›بەرپرسیاریەتی کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت دەگریتەئەستۆ ؟››، وتی: ئەوەی ئازارم دەدات ئەوەیە خەڵک لەڕوسیا لەوکارە گرنگەی کەکردوومە تێناگەن. بەردەوام بوو وتی بەرنامەی (بیریسترویکا ) دەرگای ئاشتی و پێکەوەژیانی بۆ ڕوسیا لەگەڵ دنیا کردەوە، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی تاکۆتایی بیبینم. لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا پەیامنێرەکەی بی بی سی لەگەڵ غورباتشوف بەرەو پیانۆکەی غورباتشوف بەڕێکەوتن و پەیامنێرەکە دەستیکرد بەلێدانی پیانۆو غورباتشۆفیش دەستیکرد بەچڕینی چەند گۆرانیەکی تایبەتی ئەوکاتی سۆڤیەت . یەکێتی سۆڤیەت لەچاو تروکانێکدا کۆتایی هات، سەردەمی ئەو یەکێتییە چۆن بوو بەبەراوورد بەسەردەمی ئیمپراتۆریەتەکانی تری رۆمانی و عوسمانی؟! وای دەبینم کارێکی نادادپەروەرانەیە کەهەموو ئەو کارانە بدرێت بەسەر غورباتشوفدا یاخود بدرێت بەسەر ئەو وڵاتانەی کەبڕیاری جیابوونەوەیاندا لەیەکێتیەکەو بووەهۆی لەناوبردنی یەکێتی سۆڤیەت . لەوەیە یەکێتیەکە خۆی لەسەرەتاوە کۆمەڵێک هەڵەو کەموکورتی تێدا بووبێت، لەوانە (ئابووری، سیاسی، ئایدۆلۆجی). لەوەیە قەدەری وابوو بێت کە ئەو یەکێتیە هێزێکی سەروو سرووشتی تەمەن کورت بێت.
سازادانى: هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فراکسیۆنه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازیی به‌بێ ململانێ و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت پڕۆژه‌که‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد. جه‌مال حه‌وێز له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، مه‌سه‌له‌ى پله باڵاکان راسته ناحه‌قى زۆرى تێدایه، هه‌یه وه‌زیر نه‌بووه‌و به‌پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوى شتێک بکرێت هه‌ندێکى تێدایه به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام له‌شاخ سه‌رکرده بووه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ر په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێک ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشته (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت خانه‌نشین نه‌کرێت. هاوڵاتى: هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان چییه، به‌تایبه‌ت که‌ژماره‌یه‌کى که‌مى یاسا په‌سه‌ندکراون؟ جه‌مال حه‌وێز: تائێستا باش رۆیشتووه، وه‌رزى یه‌که‌مى ئه‌م خوله له‌به‌رئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى حزبه‌کان دره‌نگ که‌وت، پڕۆژه‌ى که‌م پێشکه‌ش کرا، کێشه‌که په‌رله‌مان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه بوو که‌ئیتیفاقى سیاسی نه‌کرابوو. هاوڵاتى: ململانێی حزبى تاچه‌ند کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر کاره‌کانى په‌رله‌مان؟ جه‌مال حه‌وێز: ئه‌وه شتێکى سروشتیه، چونکه ململانێی حزبى ده‌بێت، به‌ڵام له‌م خوله‌دا که‌متره له‌خوله‌کانى تر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى خولى پێنج ئۆپۆزسیۆنێکى لاوازه، ژماره‌ى کورسییه‌کانیان که‌مه، ئه‌و سێ حزبه‌که‌ى حکومه‌تیان پێکهێناوه، پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان زۆرینه‌ن، ململانێیه‌ک هه‌یه، به‌ڵام شه‌ریفانه بووه، نه‌چوونه‌ته قاڵبى ئه‌وه‌ى خوانه‌خواسته کێشه‌ى لێ دروستبێت، له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌کانن، ململانێی سیاسی ده‌ره‌وه نه‌هاتووه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه. هاوڵاتى: په‌رله‌مان خۆى ئاماده ده‌کات بۆ گرنگترین پڕۆژه که‌پڕۆژه‌ى چاکسازییه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ئاسانى تێده‌په‌ڕێت له‌په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کرد؟ جه‌مال حه‌وێز: به‌ڵێ به‌ئاسانى تێده‌په‌رێت، چونکه پڕۆژه‌که بۆ چاکسازییه‌و هه‌موو فراکسیۆنه‌کانیش له‌ده‌ستپێکى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بووه کامه پڕۆژه زیاتر خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، تا به‌هه‌موومان رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکه‌ین. ناکرێت ته‌نها بیر له‌قازانجى حکومه‌ت بکه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر له‌چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کانیش بکرێته‌وه دیاره پرۆژه‌ى چاکسازیش پرۆژه‌یه‌کى فراوانه و کۆمه‌ڵێک سێکته‌ر له‌خۆده‌گرێت و ته‌نها له‌بوارێکدا نییه، ئێمه‌ش وه‌کو فراکسیۆنى یه‌کێتى و فراکسیۆنه‌کانى تریش هه‌موان ئاماده‌ین که‌ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساکه هات تێیپه‌ڕێنین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندترى بکه‌ین، ئه‌و پڕۆژه‌یه زیاتر باسى چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کان کردبوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاکسازى له‌داهاتیش بکات، چونکه ناکرێت ته‌نها بیر له‌قازانجى حکومه‌ت بکه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر له‌چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کانیش بکرێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو فراکسیۆنى یه‌کێتى سه‌رنج و تێبینییه‌کانى خۆمان داوه‌ته لیژنه‌ى باڵا، که‌چاکسازیی ته‌نها له‌خه‌رجییه‌کان نه‌بێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌داهات و ئیداره‌دانیش بکرێت. هاوڵاتى: تێبینییه‌کانى ئێوه له‌پڕۆژه‌که جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت که باس له‌وه‌ده‌کرێت ئاماده‌کردنى پرۆژه‌که له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌واو بووه‌و چاوه‌ڕوانى په‌سه‌ندکردنه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت؟ جه‌مال حه‌وێز: هێشتا پرۆژه‌که ته‌واو نه‌بووه، ئێمه ده‌بوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبووینایه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ین، ئه‌وکات ئێمه‌ش به‌رچاوڕونتر ده‌بین، دواکه‌وتنى کۆبوونه‌وه‌کان له‌به‌ر سه‌ردانى شانده‌که‌ى هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا، ئه‌و رۆژه‌ى بڕیاربوو ئێمه کۆبینه‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌که ته‌واو نه‌بووه که‌بێته په‌رله‌مان. هاوڵاتى: گرنگترین خاڵى پرۆژه‌یاساى چاکسازى که له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراو ناڕه‌زایی زۆرى له‌شه‌قام دروستکرد، پرسی خانه‌نشینى پله باڵاکان بوو، ئه‌م پرسه ئه‌مجاره چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایی له‌شه‌قام لێنه‌که‌وێته‌وه؟ جه‌مال حه‌وێز: مه‌سه‌له‌ى پله باڵاکان راسته ناحه‌قى زۆرى تێدایه، یه‌کێک هه‌یه وه‌زیر نه‌بووه به‌ڵام به‌پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، ئه‌وانه‌ى تێدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوى شتێکیش بکرێت هه‌ندێکى تێدایه پله‌ى وه‌زیرى پێدراوه‌و به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراوه به‌ڵام له‌شاخ سه‌رکرده بووه، رووبه‌ڕووى رژێمى به‌عس وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌هه‌موو سیفاته‌کان سه‌رکرده بووه، ده‌بێت حه‌قى ئه‌و ماندوبون و تێکۆشانه‌ى بۆ قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه، ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت، چونکه نه ئێمه وه‌ک لیژنه‌که‌ى په‌رله‌مان، نه حکومه‌تى هه‌رێم نامانه‌وێت قوتى خه‌ڵک ببڕین، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت دادپه‌روه‌رى پیاده بکه‌ین، ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى حزبى هاتوون و کراون به‌پله‌ى باڵا و وه‌زیرو ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌کانیشیان شمولى نه‌کردووه، له‌وانه هه‌ندێک گۆڕانکاریی ده‌کرێت. هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به خانه‌نشینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و پله باڵاکانى دیکه، ده‌وترێت ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌پڕۆژه‌که‌دا ئه‌وه جێگیربکرێت که‌ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتبێته (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت خانه‌نشین نه‌کرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشووى؟ جه‌مال حه‌وێز: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌داین، گوناهه گه‌نجێک له (30 بۆ 35) ساڵى خانه‌نشین بکرێت، که‌تواناى جه‌سته‌یی و عه‌قڵى هێشتا ماویه‌تى که‌حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگه سودى لێوه‌ربگرێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نین که له‌و ته‌مه‌نه‌دا خانه‌نشین بکرێن، با دواتر له‌خوله‌کانى دیکه‌ى حکومه‌ت یان په‌رله‌ماندا درێژه به‌کارکردن بدات. هاوڵاتى: (45) ساڵ وه‌کو ته‌مه‌نى خانه‌نشینى جێگیرکراوه له‌پڕۆژه‌ى چاکسازییدا؟ جه‌مال حه‌وێز: له‌عێراقیش ئه‌و ته‌مه‌نه جێگیرکراوه‌و کراوه‌ته بنه‌ما، به‌ڵام ساڵانى خزمه‌تیشى بۆ دیاریکراوه، له‌و موچه‌یه‌ش که بۆى ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌و موچه‌یه نییه که ته‌مه‌نى یاسایی ته‌واو ده‌کات. هه‌موو فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌و پرۆژه‌یه به‌بێ ململانێی سیاسی و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت هاوڵاتى: پێشبینى ده‌که‌یت له‌کاتى هاتنى بۆ په‌رله‌مان، ململانێ له‌نێوان لایه‌نه‌کان دروستبێت له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازییه‌وه، یان رێککه‌وتنێکى سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تێپه‌ڕێنرێت؟ جه‌مال حه‌وێز: پێموانییه هیچ ململانێیه‌کى سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه دروستبێت، چونکه هه‌موومان مه‌به‌ستمان چاکسازییه، که‌شه‌قام و خه‌ڵک داواى ده‌که‌ن، هه‌موو فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌و پرۆژه‌یه به‌بێ ململانێی سیاسی و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت.
