ئارا ئیبراهیم سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرای ده‌کات که‌نووسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌سلێمانى و دهۆک و له‌ئاینده‌شدا له‌پارێزگاى که‌رکوک ده‌کرێته‌وه. فازڵ میرانى، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، وتى «نووسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌سلێمانى و دهۆکیش ده‌کرێته‌وه، ئاینده له‌که‌رکوکیش ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌رکى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌و ئێستاش کاک نێچیرڤان بارزانى به‌و کاره‌وه مه‌شغوڵه«. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان دوو جێگرى هه‌یه که‌بریتین له مسته‌فا سه‌ید قادر له‌پشکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک جێگرى یه‌که‌م و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له‌پشکى یه‌کێتى وه‌ک جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم. جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و خه‌ڵکى سلێمانى و پشده‌رو که‌رکوک و گه‌رمیان و هه‌موو شوێنه‌کان سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمیان کرد، ئه‌وان داوایانکرد نووسینگه‌یه‌ک له‌سلێمانى بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیکه‌وه ئاگادارى داواکارى خه‌ڵک بێت، خه‌ڵک ببینێت و بچێته ناو خه‌ڵکه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌لاى ئێمه‌وه وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى گرنگه و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ شتێکى رووکه‌ش بێت نه‌کرێته‌وه باشتره. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ شتێکى شکڵى و رووکه‌ش بێت نه‌بێت باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکارى و گله‌یى خه‌ڵک و هاوڵاتیان وه‌ربگرن و بۆ خزمه‌تکردن بێت ئێمه له‌گه‌ڵیداین».
ئارا ئیبراهیم بڕیاره وه‌فدى دانوستانى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى شه‌ممه‌ى ئاینده سه‌ردانى به‌غدا بکاته‌وه‌و له‌نووسین و داڕشتنى بڕگه‌کانى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 بکه‌وێته به‌رده‌م گفتوگۆیه‌کى قورس و یه‌کلاکه‌ره‌وه تاپشک و ئیستحقاقى خۆى به‌ده‌ستبهێنێت. رۆژى 23 و 25ى تشرینى دووه‌مى 2019 وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان کرد‌و له‌دوو کاتى جیاوازدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده باس له‌تێگه‌یشتن و نزیکبوونه‌وه‌ى رێکه‌وتن ده‌کرێت، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه ماویه‌تى. سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌عێراق ده‌ڵێت تائێستا هیچ بڕێکى دیارىکراو بۆ کوردستان دیارى نه‌کراوه له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێمدا. فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتۆته ته‌فاهومى کۆتایى و بنه‌مایه‌کى باش دانراوه بۆ رێکه‌وتنى کۆتایى که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌درێته به‌غداو له‌به‌رانبه‌ردا هه‌رێمى کوردستان ئیستحقاقى خۆى له‌بودجه وه‌ربگرێت». ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه که له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌ده‌درێته به‌غدا مانگانه (900) ملیۆن دۆلار بدرێته هه‌رێم و وتى «ئێمه ئیستحقاقى خۆمان له‌بودجه ده‌بێت، به‌غدا ده‌ڵێت له‌سه‌دا (12.67) ده‌ده‌ینه هه‌رێم، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین بیکه‌ینه له‌سه‌دا 14% به‌لایه‌نى که‌مه‌وه‌و باسى هیچ ژماره‌یه‌کى دیاریکراو نه‌کراوه«. حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2018دا پشکى هه‌رێمى کوردستانى له له‌سه‌دا 17%وه کرد به له‌سه‌دا (12.67)و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ڕێندراو سه‌کردایه‌تى سیاسى کوردیش ده‌یه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه زیادبکاته‌وه. فارس عیسا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 30ى 11ى 2019 کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگ له‌به‌غدا به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه ئه‌نجامده‌درێت «کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆیه‌کى چڕ‌وپڕ ده‌بێت که‌پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى بودجه‌و ئیستحقاقى چۆن ده‌بێت به‌نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ردوولا که‌ئه‌مه یه‌که‌مجاره کورد پێش ناردنى پرۆژه‌ى بودجه بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق قسه‌و ره‌ئى ده‌بێت له‌دیاریکردنى بڕگه‌کانى بودجه‌دا». سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌غدا پێشیوابوو ئابوورییه‌کى به‌هێز روو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، وتیشى «ئینشائه‌ڵا دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان باش ده‌بێت». ده‌رباره‌ى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، فارس عیسا ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌و لیژنه‌یه‌ى که‌پێکهاتووه بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کردووه‌و هه‌وڵێکى زۆر هه‌یه ئیستحقاقى موچه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر به‌غدا.
عەلی مەحمود محەمەد دوای (481) ساڵ لەدەسەڵاتدارێتی سپی پێستەکان بەدوای گەشتە وێشومەکەی کۆڵۆمبس و داگیرکردنی پۆلیڤیا لەلایەن ئیسپانیاوە لەساڵی 1525دا، 183 ساڵ لەسەربەخۆیی وڵات، بۆ یەکەمجار پۆلیڤییە رەسەنەکان کە 68%ی دانیشتوانی وڵات پێکدەهێنن، کە نزیک 20%یش دوو رەگی ئەوروپی- هیندییە سورەکانن و تەنها 5%یان ئەوروپین، کەسێکیان بوو بەسەرۆک لەوڵاتی کودەتا سەربازییەکان، کە جاری وا هەبوو تەمەنی کودەتاکان یەک رۆژ بووە، توانی زۆرترین ماوە لەناو (183) ساڵەکەی سەربەخۆیی لەسەر تەختی دەسەڵاتدارێتی بمێنێتەوە کە (14) ساڵە، ئەو کەسەش ئیڤۆ مۆرالیس بوو، ئەو بەکرێکاری بیناسازی و دەستفرۆشی تاکرێکاری کشتوکاڵی دەستیپێکرد، بوو بە یەکەم سەرۆکی هاووڵاتیانی رەسەنی ئەمریکا لەجیهاندا، وازی لەبەشێکی زۆری موچەکەی و کۆشکی کۆماری هێنا، بۆینباخی ئەبەدەن لەمل نەکرد، سادەو ساکار ژیا، ژیانی رەبەنی هەڵبژارد. هەموو هێزەکانی دژ، لەئەمریکای باوەڕ بەتێزەکانی مۆنرۆوە « کەئەمریکای لاتین باخچەی پشتەوەی باڵەخانەکەیان دەزانن»، تا ئۆلیگارشیەکان و سپی پێستە دەسەڵاتدارەکانی رابردوو، راستیستەکان بۆ کەنیسەی کاسۆلیک و دژبەرانی جیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت و ژیاندنەوەی کلتورو دابونەرێتی هاوڵاتییە رەسەنەکان هەموو ئەوانەی بەهەنگاوە چاکسازییەکانی مۆرالیس و بەگرتنەدەستی دەسەڵات زیانیان کردبوو، لە 20ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتنە هەوڵی کودەتاکردن، لەسەرەتادا بەئەنجامدانی خۆپیشاندان و گەڕان بەدوای عەدالەتی هەڵبژاردنەوە، تاهەڵگرتنی قەناس و کوشتنی لایەنگرانی مۆرالیس و پەلاماردانی ماڵ و منداڵیان، لەکۆتادا هەڵگەڕانەوەی پۆلیس و کودەتای سەربازی، ئەوجا لە قۆناغی ئازادیخوازییەوە بۆ کوشت و بڕی بێ پەردەو دژایەتی رۆژنامەنووسان و راگەیاندنی حوکمی سەربازی، ژمارەی کوژراوەکانی سەردەمی کودەتا (11) جاری سەردەمی مۆرالیسی دەسەڵاتدارە تەنها لە (نۆ) رۆژدا، کەبەشێکیشیان هەر قەناس بەدەستەکان ئۆپۆزسیۆنی راستگەرای فاشیست کوشتیانیان، ئێستا هەموو نەفەسێکی دیموکراسی قەدەغەکراوە، وەک بەرەکانی شەڕ کۆپتەرە سەربازییەکان بەئاسمانەوەن، گوللەی راستیەکان دڵەکان سارد دەکاتەوە، زیندانییەکان پڕکراون لەنەیاران، ترەمپ رایگەیاند گۆڕانکارییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ دیموکراتیەت، بێ‌شک لای ترەمپ دیموکراتیەتی سپی پێستی سەرمایەداری. مۆرالیسیان بۆ ناوێت؟ خۆسیە تۆرێز لەساڵی 1970 بەکودەتای سەربازی هاتەسەر حوکم بەسەر جەنەراڵ ریخیلۆ کە رۆژێک پێشتر ئەویش کودەتای کردبوو، سیاسەتی چەپگەرایانەی پیادەکرد، سپی پێست و سەربازیش بوو، لەساڵی 1971 راستگەراکان کودەتایان بەسەردا کرد، دورخرایەوە لەئەرجەنتین لەساڵی 1976 تیرۆر کرا. تۆباک کاتاری شۆڕشی بۆ سەربەخۆیی لەئیسپانیاو رزگاربوونی هاووڵاتیانی رەسەن لەساڵی 1781 بەرپاکرد، ئیسپانییەکان گرتیان، جەستەیان پارچە پارچە کرد بۆ ئەوەی هیچی لەدوا بەجێ نەمێنێت بۆ ئەوەی یادی بکەنەوە، وەک بن لادن و بەغدادییان لێکرد چۆن فڕێدرانە دەریاوە، بۆیە مۆرالیس دەبێت بڕوات، هەم توخمی چەپبوونی هەڵگرتووە وەک خۆسیە تۆرێز، هەم روحیانەتی ئازادیخوازی تۆباک کاتاری لەخوێنیدایە، بۆیە دەبێت بڕوات، تاوانی ئەوەیە هاووڵاتی رەسەن و کەسێکی سۆسیالستی ریفۆرمیستی بەبنەچە کرێکارە، بەرژەوەندی ئۆلیگارشی و ئەمەریکای بەباشی نەپاراست. نەیارەکانی کێ بوون چوار کارەکتەری سەرەکی سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی راستگەرایان دەکرد، کەهاوبەشی لەنێوانیاندا هەبوو» سپی پێستی، راستگەرایی، پارێزگاری ئاینی، سەرمایەداری و توندوتیژبوون»، کەچوونە ناو کۆشکی کۆمارییەوە ئاڵای وێڤالای هاووڵاتییە رەسەنەکانیان سووتاند‌و رایانگەیاند ئیتر ئێرە نابیننەوە، ئەو چوار کارەکتەرەش بریتیبوون لە: 1- سەرۆک کۆماری کاتیی لە 12ی نۆڤەمبەرەوە Jeanine Áñez; 13 August 1967)» سپی پێستی رەگەزپەرستی راستیست، کەچووە ناو کۆشکی کۆمارییەوە وتی» خوا رێگای دا ئینجیل بگەڕێتەوە کۆشکی کۆماری»، پێشتر لەساڵی 2013دا رایگەیاندبوو خەون دەبینێت بەپۆلیڤیایەکی بێ تقوسی شەیتانی هیندییە سورەکان» کۆلاس»، شار بۆ ئەوان نییە، بەڵکە پێویستە بچن بۆ بەرزاییەکانی تشاکۆ، جینین ئەنیس باوەڕی بەباڵایی رەگەزی سپی پێست هەیە، کەتەنها 5%ی هاووڵاتیانی پۆلیڤیا پێکدەهێنن، هەرچەندە 97%ی هاووڵاتیانی پۆلیڤی خۆیان بەکریستیان دەزانن. 2- کارلۆس میسا کاندیدی دۆڕاوی سەرۆک کۆماری»، October 17، 2003 – June 9، 2005 «سەرۆکی دەرکراوی کۆمار« کرێکاران لەدژی خۆپیشاندانیان کرد، لە ئازاری 2005 دەستی کێشایەوە، وەلێ پەرلەمان دەستکێشانەوەکەی پەسەند نەکرد، دواتر لە 10ی یۆنی جارێکی دیکە دەستی کێشایەوە، ئەوجا دەستکێشانەوەکەی قبوڵکرا، پاش (32) رۆژ خۆپیشاندانی بەردەوام (80) کەسی کوشت ئەوجا کورسی دەسەڵاتی جێهێشت، هەنووکەش باسی دیموکراسیەت دەکات، رازیش نییە پەرلەمانی پۆلیڤیا کۆبوونەوە بۆ پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی مۆرالیس بکات. 3- لویس فیرناندۆ کۆماتشۆو مارکۆ بۆماری، دوو کەسایەتی لەبەڕێوەبەرایەتی یەکێتی خاوەندکارانی سانتاکرۆزن، بیروباوەڕ رەگەزپەرستی زەبروزەنگاوی پارێزگاری دژ بەژنی سپی پێستی ئۆلیگارشی راستگەرای توندڕەوی دژ بەهاووڵاتیانی رەسەنی پۆلیڤین، بەئینجیلێکی گەورەو ئاڵای کۆنی پۆلیڤیاوە چوونە ناو کۆشکی کۆمارییەوە، لەوێ رایانگەیاند باشاماما ئیتر نایاتە ناو کۆشکی کۆمارییەوە، مەبەستی هاووڵاتیانی رەسەنە. مۆرالیس چی کردبوو؟ لەمێژووی کۆماری پۆلیڤیا مۆرالیس زۆرترین ماوە لەوڵاتی کودەتا سەربازییەکانی سوپا (35) هەزار کەسییەکەدا حوکمڕانێکی سەقامگیر بووە، لەو ماوەیەدا حوکمڕانی جێگیر بووەو هەمووان هەستیان بەبوونی دەسەڵات و گەڕاندنەوەی کەرامەت کردووە، لەماوەی ئەم (14) ساڵەدا جگە لەگەڕانەوەی کەرامەت بۆ هاووڵاتیانی رەسەن و تێکەڵەکان »رەسەن -ئەوروپی»، لە روی ئابووری و ئازادییەکانەوە کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی نا: 1- جیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت. 2- کەمکردنەوەی هەژاری لە 38%ەوە بۆ 15%. 3- بەرهەمی نەتەوەیی وڵاتی لە (نۆ) ملیار دۆلارەوە بەرزکردەوە بۆ (43) ملیار‌و (687) ملیۆن دۆلار. 4- پارەی یەدەکی وڵاتی لەملیارێک و (85) ملیۆن دۆلارەوە بەرزکردەوە بۆ (15) ملیار‌و (282) ملیۆن دۆلار. 5- بەخۆماڵییکردنی وزەو سامانی ژێرزەمینی وڵات کەپێشتر بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بوو لەپێنج سەدە لەمەوپێشەوە زێڕو زیوی وڵات بۆ ئیسپانییەکان بوو، ئێستاش خاوەند (21) ملیۆن تەن لیسیۆمە، کە روحی پاتری ئۆتۆمۆبێلی کارەباییە، کەجیهان بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات. 6- دابینکردنی خوێندن و نەخۆشخانە بۆ هاووڵاتیان، پێگەیاندنی چینێکی بەرفراوان لەهاووڵاتیانی رەسەن. 7- کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی سەرۆک کۆمار‌و جێگیرەکەی و وەزیرەکان، دەرگای کۆشکی کۆماری خرایە سەر پشت بۆ هەمووان. 8- بەشداریپێکردنی ژنان و هاوڵاتیانی رەسەن لەحوکمڕانی و نەهێشتنی ئاپارتایدی جنسی و رەگەزی. 9- زیادکردنی لانی کەمی کرێ بەڕێژەی 50%و دابەزاندنی تەمەنی خانەنشینی لە (65) ساڵەوە بۆ (58) ساڵ. ئەمەو دەیان و سەدان چاکسازی دیکەی لەبەرژەوەندی هەژاران و هاووڵاتیانی رەسەنی پۆلیڤی ئەنجامدا، ئێستا هەموو ئەوانەی بەرژەوەندیان لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەیە ترسیان لە لەدەستانی پەیداکردووە، شەڕەکە شەڕی بەرژەوەندییەکانە. مۆرالیس هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کرد کاتێک خۆی بۆ چوارەم خولی سەرۆک کۆماری کاندید کردەوە چی روویدا مۆرالیس هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کرد کاتێک خۆی بۆ چوارەم خولی سەرۆک کۆماری کاندید کردەوە، لەکاتێکدا دەیتوانی جێگیرەکەی ئەلفارۆ غارسیای تێکۆشەرو سەرکردەی پارتیزانی پێشتر »سەرکردەی بزوتنەوەی مارکسیستی تۆباک کاتاری پۆلیڤیا بوو» کاندید بکات، سپی پێستێکی رۆشنبیری ناسراو مێژوونوسێکی بەبڕشت و چەپگەرایەکی جێگیر بوو، مۆرالیس پێش هەموو شتێک قوربانی چوارەم خولی کاندید بوونیەتی لەدەرەوەی دەستوورەوە، بەپێگەیەکی لاوازەوە چووە هەڵبژاردنەوە، دابەزینی دەنگەکەشی لە « 53%، 64%، 61%»ەوە بۆ 47% بۆ خۆی پاشەکشەیەکی 14% یی بوو لەئەنجامەکانی خولی پێشوو، دەنا ئەوەی دەوترا ساختەکردن دوور بوو لەڕاستییەوە، هەمووان دەزانن لایەنگرانی ئەو هاووڵاتیانی رەسەنی ناوچە هەژارو دورەکانەو سندوقەکانی دەنگدانی ئەوان درەنگتر دەگەنە ناوەندەکانی جیاکردنەوە، ئەگەر دەکرا گزی هەڵبژاردن لە (78) ناوچە، لەکۆی (34555) ناوچەی دەنگدان کرابێت، کەدەکاتە تەنها 0،22%ی ناوچەکان، ئەمەش ئەنجامەکەی نەگۆڕی، چونکە ئەو 10،49% لەپێش نزیکترین کاندیدەوە بوو «47.08% Evo Morales- Carlos Mesa 36.51%«، ئۆپۆزسیۆنی راستگەرا چی‌یان بکردایە نایانتوانی جیاوازییەکە لە 10،49%ەوە دابەزێنن بۆ کەمتر لە 10%، کە بەپێی یاسا ئەو ژمارەیە حەسمی سەرکەوتنەکەی دەکرد، بۆیە بەناچاری نەخشەی کودەتاکەیان داڕشت، کە پێش هەڵبژاردن دەنگۆی کودەتاکە بڵاوکرایەوە، (11) ساڵ پێشتریش هەمان هەوڵدان هەبووە، ساڵی 2008 ویستیان کودەتا بکەن، فیلیپ جولدبێرج باڵیۆزی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوڵات دەرکرا، ئەوکات مۆرالیش ئاستی جەماوەری لەسەرووی 60%ەوە بوو، بۆیە ئەستەم بوو سەرکەوتنی، ئێستاش بەدەستوور نایانتوانی بەسانایی کودەتا بکەن، بۆیە نەخشەی کودەتاکەیان داڕشت لەڕێگای سوپاوە، کە (14) ساڵ بوو زاتی کودەتای وایان نەکرد، چونکە لەمێژوودا پۆلیڤیا سەرۆکی جەماوەری وای بەخۆوە نەبینیبوو، زیاتر لە 50%ی دەنگەکان بهێنێتەوە. بۆیە ئەمەی کرا کودەتایەکی سەربازی سیاسی بوو لەبەرگی تازەدا، کەپرۆسەی ئیستقالەی کودەتایی و تۆقاندن و پەیڕەوکردنی یاسای لەگەڵدا بوو، وەلێ ئامانجە کۆنەکە ئەوەیە چەپ و دانیشتوانی رەسەن بڤەن لەکۆشکی کۆماری، مۆرالیس و جێگیرەکەیان وادار کرد دەست لەکاربکێشنەوە، دواتر رێگا نەدرا سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و جێگیرەکەی و سەرۆکی پەرلەمان بچنە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانەوە کەمافی بوون بەسەرۆکیان هەبوو، هەموو سەر بەپارتی ماسی سۆسیالستی بوون، بۆیی جێگیری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانیان دیاریکرد بەسەرۆک لەکۆبوونەوەیەکی ناشەرعیدا کەزۆر کەمتر لەنیوەی ئەندمانی ئەنجومەنی پیران ئامادەبوون، هێشتاش پەرلەمان ئیستقالەی سەرۆک و جێگیرەکەی پەسەندنەکردووە، کە پارسەنگ لەپەرلەمان و ئەنجومەنی پیران بەلای مۆرالیسەوەیە «(88) لەکۆی (130) پەرلەمانتار، 25 لەکۆی (36) ئەنجومەنی پیرانی بەدەستەوەیە»، هاوکات کاتی خۆی پەرلەمان دەست لەکارکێشانەوەی کارلۆس میسای لەساڵی 2005 رەتکردۆتەوە، ئەمەش پێشینەیەکی شەرمەزارییە بۆیان، بەدوای ئەو سیناریۆ کرچ و کاڵەدا حکومەتێکی سەربازی فاشیستانەیان راگەیاند، لەمۆرەکانی راستگەرا سپی پێستە ئۆلیگارشییەکان، لەگەڵیشیدا سوپایان سەربەست کرد لەسەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، ژمارەی قوربانیان و برینداران و زیندانیان لە (نۆ) رۆژی دوای کودەتاکە دەیان جاری (20) رۆژ خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنە لەسەردەمی مۆرالیس کەئەوکاتیش زۆرینەی ناڕازییە راستگەرا فاشیستەکان ئەنجامیاندا. ئەنجام لەئێستاوە کودەتاچییەکان شەڕەکەیان دۆڕاندووە ئەگەر بگەڕێنەوە سەر شەرعیەتی سندوقی دەنگدان، پێکهاتەی ئەوان لەسپی پێستی ئۆلیگارشی پارێزگار، بەدژایەتی هاووڵاتیانی رەسەن کەزۆرینەی دانیشتوانی وڵات پێکدەهێنن، بەسووتاندنی ئاڵاکەیان و دژایەتی دابونەریت و کلتوریان و ئەنجامدانی بەردەوامی کوشتارو زەبروزەنگ لەدژیان، هاوکات پێگەی چیناییان وەک سەرمایەداری ئۆلیگارشی، باوەڕی کۆنەپەرستانەو دژ بەئازادی و مافی ژن و فاشیستانەیان، وادەکات بەرەی نەیار بەهێزبێت، ئەمانە مۆرالیسیان نەک بەهێز کردەوە، بەڵکو کردیانە سەرکردەیەکی کارێزمایی، لەهەر هەڵبژاردنێکی داهاتوودا براوە دەردەچێت دەنگەکانی دەچێتە سەر، کودەتاکەی پشتیوانەکانی لەسەر خەباتی بەرەو رووبونەوەو یەکگرتنی توندتر‌و مەترسی لەدەستدانی دەستکەوتەکان و کەرامەت و ئازادییەکان زیاتر کرد، لەئێستاشدا بڕیار نییە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران دووبارە بکرێتەوە، لەوێشدا زۆرینەیە »67 لە 130، 21 لە 36ی هەیە«، بۆیە هەڵکردنی ئەو دوو دەزگایە لەگەڵ حکومەتی کودەتا سپیی پێستە (11) کەسییەکە زۆر دژی یەکترن، تا سەریش نابێت کۆپتەر بەئاسمانەوە بێت، بۆیە مۆرالیس براوەیە، لێ بوونی سوپا‌و پۆلیس لەدەرەوەی حکومەت و باڵادەستی ئۆلیگارشییەکان تیایدا مەترسییە بۆ ئایندە، پێویستە لەداهاتوودا ئەم دوو دەزگایە چاکسازی تێدابکرێت. نیولیبراڵەکان ترسیان لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەرجەنتین و خۆپیشاندنەکانی شیلی و کۆڵۆمبیاو ئیکوادۆرو وڵاتانی دی و ئازادی لۆلا چووە، لەهاتنەوەی بەندۆڵەکە زارەتروک بوونە، بەوەی نۆرەی ئەوان بێت ئەمجارە لەدەسەڵاتدارێتی کیشوەر، جارێک بۆ تۆ‌و جارێ بۆ من، دەزانن تاکە ئەلتەرناتیڤیان تەنها چەپە لەکیشوەرەکە. بەم کودەتایە مۆرالیسیش دەبێتە یەکێک لە رەمزەکانی چەپی ئەمریکای لاتین و کودەتاکەی وەک کودەتای شیلی سەیر دەکرێت، چۆن کودەتای 11ی ئەبرێلی 2002 شاڤێزی بەهێزکرد، سلفادۆر لیندی کردە ئەستورە، ئاواش مۆرالیس دەبێتە رەمزێکی خۆشەویستتری هاووڵاتیانی رەسەن و هەموو ئەمریکای لاتین، دەبێتە یەکێک لە ئەستێرەکان لەپاڵ لۆلاو مۆخیکا.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن د.هێرش ره‌سوڵ پسپۆرى ئاکار‌و یاساى راگه‌یاندن رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌نده‌ى کێشه‌ی جێبه‌جێنه‌کردنى یاسایان هه‌یه، کێشه‌ى بوونى یاسایان نییه. د.هێرش ره‌سوڵ له‌م چاوپێکه‌تنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، بوونى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن گرنگه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئاخۆ له‌چ بارودۆخێک‌و به‌چ نیه‌تێک دروستده‌کرێت؟!. ده‌شڵێت، هێنانه‌کایه‌ى دۆخێکى ته‌ندروست بۆ راگه‌یاندنێکى کارا‌و دروست، زیاد له‌هه‌نگاوێکى پێویسته. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى مانگێکدا نۆ رۆژنامه‌نوس بانگهێشتى دادگا کراون به‌ده‌ر له‌یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى سزادراون، قسه‌ت چیه له‌و باره‌یه‌وه؟ د. هێرش ره‌سوڵ: هه‌ر له‌دواى ده‌رچوونی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستان، ژماره (35)ـی ساڵی 2007، توێژینه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر کرد‌و ئاماژه‌م به نه‌رێنى‌و ئه‌رێنیه‌کانى کردووه، پرسى ئه‌م ماوه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌یه که‌دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان له‌برى کارکردن به‌م یاسا تایبه‌تمه‌نده، په‌نا بۆ یاساى تر ده‌به‌ن، که‌کاری راگه‌یاندنکاران قورس‌تر ده‌کات، بنه‌مایه‌کى یاسایى هه‌یه که‌ده‌ڵێت: تا یاسایه‌کى تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت نابێت بۆ یاسا گشتییه‌کان بگه‌ڕێینه‌وه، ته‌نیا له‌حاڵه‌تى تایبه‌تدا نه‌بێت، که له‌یاساکه‌دا ئاماژه‌ى بۆ نه‌کرابێت، واته تاوانى بڵاوکردنه‌وه‌که، یاساکه توانى به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ بکرێت‌و یاساکه بیگرێته‌وه ده‌بێت کارى پێبکرێت، هۆکارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاگاداربوون له‌ورده‌کاریی یاساکه له‌لایه‌ن دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان، به‌داخه‌وه که‌هه‌ندێجار راگه‌یاندنکار هه‌ڵه‌یه‌کى پیشه‌یى بکات، له‌که‌یسێکى تر هه‌قی لێبکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش گونجاونیه، یان هۆکارێکی تر په‌یوه‌ندیداره به‌دۆخى گشتى‌و سیاسى‌و ئابوریى هه‌رێمى کوردستان، که له‌هه‌ندێجاردا به‌دۆخێکى هه‌ستیار‌و ناهه‌مواردا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌پرسی دادوه‌ر‌و به‌دواداچوونه‌کانیش ره‌نگده‌داته‌وه. هه‌وڵه‌کانى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه به‌ئاراسته‌ى چاککردنى یاساکه بێت، پێویسته راگه‌یاندنکاران هه‌ڵمه‌تى بۆ بکه‌ن هاوڵاتى: پێتوانیه ده‌رکردنى ئه‌و یاسایه وه‌ک حه‌سانه‌یه‌ک وایه بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ڕووى یاساییه‌وه؟ د.هێرش ره‌سوڵ: ئه‌و یاسایه له‌هه‌ندێک رووه‌وه باشه، له‌هه‌ندێک رووشه‌وه دادوه‌ر ناچارده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاسایه‌کى تر، هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه له‌کاتێکدا رۆژنامه‌نووسان خۆشیان ترسیان هه‌یه که‌هه‌موارکردنه‌که به‌قازانجى دۆخى ئازادیى راگه‌یاندن‌و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى دیموکراسى نه‌بێت، ئه‌گینا هه‌وڵه‌کانى هه‌موارکردن به‌ئاراسته‌ى چاککردنى یاساکه بێت، پێویسته راگه‌یاندنکاران هه‌ڵمه‌تى بۆ بکه‌ن‌و به‌هاوکارى یاساناس و په‌رله‌مانتاران‌و سه‌ندیکا‌و سه‌نته‌رى میترۆ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى داکۆکى له‌ماف‌و ئازادیى رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن کاربکه‌ن بۆ هه‌موارکردنه‌وه، به‌ڵام که بارودۆخه‌که له‌بارنه‌بێت ده‌کرێت یاساکه وه‌ک خۆى بهێڵدرێته‌وه، هاوکاتیش جه‌ختبکرێته‌وه له‌دادوه‌ر‌و دادگاکانى هه‌رێمى کوردستان‌و یاداشت به‌رزبکرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى، که‌خۆیشیان له‌گه‌ڵ سه‌ندیکا گرێبه‌ستى مه‌بده‌ئییان هه‌یه که‌کار به‌م یاسایه بکرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیه‌کانه‌وه بۆ دروستکردنى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند به‌دۆسییه‌کانی تاوانه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌عێراق هه‌یه، به‌وپێیه دادوه‌ره‌کان به‌فلته‌رى خولى تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره‌و دۆخ‌و که‌یسه‌کان تێپه‌ڕده‌بن‌و زانیاریى ورد ته‌واو وه‌رده‌گرن‌و کار له‌و دادگا تایبه‌تمه‌نده ده‌که‌ن، ئه‌وکاته‌ش دادگاییه‌کان له‌ئێستا تایبه‌تمه‌ندتر‌و ته‌ندروستتر ده‌بن. هاوڵاتى: رۆژنامه‌نووسان ده‌یانه‌وێت ئازادیى رۆنامه‌نووس به‌رفراوانتر بێت، چ میکانیزمێک هه‌یه به راى تۆ، پێتوایه فه‌زاى ئازادیى رۆژنامه‌نووسى فراوانتر ده‌بێت؟ د.هێرش ره‌سوڵ: داوایه‌کى ره‌وایه، فراوانکردنى ئازادیى رۆژنامه‌نوسى خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان‌و ده‌سه‌ڵات، سیستمى حکومڕانى‌و دروستبوونى حکومه‌تى هاوڵاتى ده‌کات. هێنانه‌کایه‌ى دۆخێکى ته‌ندروست بۆ راگه‌یاندنێکى کارا‌و دروست، زیاد له‌هه‌نگاوێکى پێویسته، ده‌بێت له‌زیاد له‌جومگه‌یه‌که‌وه کاری بۆ بکرێت، وه‌ک لێک جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان، یاسادانان‌و جێبه‌جێکردن‌و دادوه‌ریى، کاتێک لێک جیاکراوه‌و سه‌ربه‌خۆ بوون، له‌وکاته‌دا زه‌مینه‌ی دروستبوونی «ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م»ـیش دێته‌کایه‌وه، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکى کاریگه‌ر‌و کارا له‌هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها جێگیربوونى دۆخى سیاسى‌و لایه‌نى ئابورى‌و دارایى‌و کاریگه‌ریى که‌لتور‌و ئاین، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌که‌وه رۆڵیان هه‌یه که‌به‌ره‌و گۆڕانگاریى ئه‌رێنى بڕوات‌و پانتایى ئازادییه‌کان به‌گشتیو ئازادیى راده‌ربرین جێى خۆی ده‌کاته‌وه‌و ده‌توانێت رۆڵى گرنگى هه‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وتى دیموکراسى، بۆ ده‌ستکه‌وتنى زانیاریش یاساى تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ک باشه سه‌ڕه‌راى هه‌ندێک سه‌رنجى نه‌رێنى، لایه‌نی ئه‌رێنیشی هه‌یه، که‌زۆر شوێن‌و ده‌زگا ناچارده‌کات زانیارى بده‌ن، وه‌ک پێویست کارانه‌کراوه، له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه وه‌ک پێویست جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ى کێشه‌ی جێبه‌جێنه‌کردنى یاسامان هه‌یه، کێشه‌ى بوونى یاسامان نیه. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندى رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى لاوازه، وه‌ک ئه‌کادیمیه‌ک پێتانوایه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى جیبه‌جێکردن‌و یاسادانان‌و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زانیارى بده‌ن به‌خه‌ڵک؟ د.هێرش ره‌سوڵ: پێش زیاد له (10) ساڵ له‌ماسته‌رنامه‌که‌مدا (ئازادیی راده‌ربڕین له رۆژنامه‌نووسیی کوردی‌دا) باسمکردووه، له‌وانه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئێستا زۆر خراپتر بێت، باسى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان رۆژنامه‌نووس‌و ده‌سه‌ڵات‌و یان راگه‌یاندنکار‌و حکومڕانان، که‌په‌یوه‌ندیه‌کى نادروسته‌و هاوبه‌رپرسیارێتى پێکه‌وه‌یانی نه‌به‌ستوونه‌ته‌وه، رۆژنامه‌نووس هه‌ندێجار به‌شێوه‌یه‌ک کارده‌کات که‌نه‌غمه‌ی «بڕوخێ» به‌سه‌ر گوتاریدا زاڵه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان‌و حکومه‌تیش وه‌ک «نه‌یار‌و دوژمن» سه‌یرى رۆژنامه‌نووس ده‌که‌ن، که‌هه‌ردوو کار‌و تێڕوانینه‌که هه‌ڵه‌یه، من نایگشتێنم، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک له‌هه‌ندێک بارودۆخدا، که‌ئه‌مه ره‌نگده‌داته‌وه، ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى گونجاو دروست بکات، که‌دواجار له‌قازانجى دۆخى راگه‌یاندن‌و گه‌یاندنى دۆخى په‌یامه‌کان‌و دروستکردنى رایه‌ڵه‌یه‌کى گونجاو له‌نێوان‌و هاونیشتیمانى‌و حکومڕان دروستنابێت‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دێته‌کایه‌وه، که لێکتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کاندا دروستده‌بێت‌و قوربانیى یه‌که‌م هاونیشتمانانن، چونکه کاتێک راگه‌یاندنه‌کان ده‌ستیان ناگات به‌سه‌رچاوه‌کانى زانیارى، زانیاریى دروست پێشکه‌ش ناکه‌ن، تووشى هه‌ڵه‌ى ئاکاریى (ئێتیکیی) ده‌بن‌و ره‌نگه ده‌ست بۆ سه‌رچاوه‌ى نادیار‌و پشتڕاستنه‌کراوه به‌رن، ره‌نگه حکومڕانیش که‌به‌رپرسى وه‌رگرتن‌و بڕیاردانێکى دروسته، به‌هۆى ئه‌وه‌وه که راگه‌یاندنێکى ساغڵه‌م نه‌بێت، نه‌توانێت بڕیارى دروستبدات‌و سنووره‌کانى ئازادیى راده‌ربڕین پێشێلده‌کرێن، له‌ئه‌نجامدا به زیانى هه‌موان کۆتایى دێت. هاوڵاتى: هه‌ندێک له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدان گله‌یى ئه‌وه له رۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ن که‌زانیارى بێ به‌ڵگه بڵاوده‌که‌نه‌وه، پێت وانیه پێوسته ئه‌وان په‌یج‌و ئه‌کاونتى فه‌یک جیابکه‌نه‌وه له‌ده‌زگاى راگه‌یاندن؟ د.هێرش ره‌سوڵ: له‌دواى ساڵانى 2000ەوه که‌ئینته‌رنێت هاته‌کایه‌و‌و دواتریش پێگه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ته‌شه‌نه‌یانکرد، دادگاکان‌و یاساناسان که‌وتنه به‌رده‌م کێشه‌یه‌که‌وه، که‌پێویستیی بوونی یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تى بوو بۆ تاوانه‌کانى بڵاوکردنه‌وه، ئایا که وێبسایتێک که له‌وڵاتێکه‌و سێرڤه‌ره‌که‌ى له‌وڵاتێکى تره، یاساى چ وڵاتێکیان ده‌یگرێته‌وه؟ ئه‌مه کێشه‌ى دروستکرد، له‌دواییدا قوڵتر بووه‌وه‌و چه‌ندین ئامرازى راگه‌یاندنى کۆمه‌ڵایه‌تى (سۆشیاڵ میدیا) به‌ساخته‌و فه‌یک هاتنه‌کایه‌وه، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان زیانى گه‌یانده که‌ناڵه ره‌سه‌نه‌کانیش، بۆیه تێکچونى ئه‌م بارودۆخه کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دادگا‌و دادوه‌ره‌کانیش، به‌ڵام لێره‌دا هۆشیاریى پیشه‌یى بۆ تاک‌و بۆ هه‌موو پیشه‌کاران‌و راگه‌یاندنکارانیش گرنگه، بۆ دادوه‌رانی به‌ڕێزیش گرنگه که راگه‌یاندنه دیاره‌کان له‌په‌یجه ساخته‌کان جیابکه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ى که ناو‌و ناونیشانیان دیاره پێویسته جیابکرێنه‌وه له‌وانه‌ى که ناویان دیارنیه‌و سێبه‌رن، حزب‌و که‌س‌و شه‌خسیه‌تن‌و که‌سێتى سیاسى‌و ئابورى‌و ئه‌مانه جۆرێک له‌جۆره‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌جێنداى سیاسى‌و ئابورى‌و کۆمه‌ڵایه‌تى‌و که‌لتورى‌و ئاینى خراونه‌ته‌گه‌ڕ، که رای گشتییان چه‌واشه‌کردووه‌و جۆرێک له‌بارودۆخێکى نائاکارییان هێناوه‌ته‌کایه‌وه. هاوڵاتى: ده‌سه‌ڵاتى جیبه‌جێکردن زانیاریى زیاتر ده‌دات به‌میدیاکانى حزبى تایبه‌ت به‌خۆیان زیاتر له‌میدیایه‌کى ئه‌هلى بیلایه‌ن، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به‌چیه‌وه هه‌یه، پێتوایه کاریگه‌ریى میدیاى ئه‌هلى زیاتره بۆیه زانیارى پێناده‌ن؟ د.هێرش ره‌سوڵ: وته‌یه‌کى کۆن هه‌یه که «رۆژنامه‌نوسیى پیشه‌ی گه‌ڕانه به‌دواى سه‌رئێشه‌دا»و ماندوبوونى ده‌وێت، هه‌روا ئاسان زانیارى ده‌ستناکه‌وێت، که‌کاریکى رۆژنامه‌نووسى باش بکات یان بنکۆڵکاریى بکات، بۆیه هیلاکبوونى ده‌وێت‌و په‌یوه‌ندیى زۆرى ده‌وێت‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و جددى بکات، پێشموانیه به‌و جۆره بێت که‌باسی لێوه‌ده‌که‌یت، به‌نمونه رۆژنامه‌که‌ى خۆتان کاریگه‌ریى زۆر باشى هه‌بووه له‌زۆر بارودۆخدا‌و له‌زۆر شوێنى تر کاریگه‌رى هه‌بووه‌و زانیاریى باشیشی ده‌ستکه‌وتووه، هاوکات ئه‌گه‌ر یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی له‌هه‌رێمی کوردستان، ژماره 11ـی ساڵی 2013، سه‌ره‌ڕای سه‌رنجه‌کانیشمان له‌سه‌ری، کارابکرێت، دۆخه‌که له‌ڕووی ده‌ستڕاگه‌یشتنی راگه‌یاندنکاران به‌سه‌رچاوه‌کانی زانیارییه‌وه باشترده‌بێت. بوونى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن گرنگه، به‌ڵام پرسیاره جددییه‌که ئه‌مه‌یه: ئاخۆ له‌چ بارودۆخێک‌و به‌چ نیه‌تێک دروستده‌کرێت؟! هاوڵاتى: باس له‌دروستکردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن ده‌کرێت؟ تاچه‌ند گرنگه هه‌بێت؟ د. هێرش ره‌سوڵ: ئێستا هه‌ندێک هه‌وڵ بۆ پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن هه‌ن، که‌پێشتریش هه‌بوون، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌هه‌ندێک وڵات‌دا هه‌یه، بوونى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن گرنگه، به‌ڵام پرسیاره جددییه‌که ئه‌مه‌یه: ئاخۆ له‌چ بارودۆخێک‌و به‌چ نیه‌تێک دروستده‌کرێت؟! که‌دۆخه‌که ناسه‌قامگیربوو، ده‌سه‌ڵاته‌کان لێکجیاکراوه نه‌بوون، ره‌نگه به‌قازانجى دۆخه‌که‌و ئازادیى رۆژنامه‌نووسان نه‌بێت، به‌ڵام که‌بارودۆخه‌که گونجاو بێت، ئه‌نجومه‌نه‌که بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان ئازادیى راگه‌یاندکاران‌و ئازادیى تاک‌و هاوڵاتیان بێت ئه‌مه شتێکى زۆرباشه، له‌کاتێکدا هه‌م سکاڵاى هاوڵاتیان وه‌ربگرێت‌و هه‌م سکاڵاى راگه‌یاندنکارانیش وه‌ربگرێت، بۆیه واقیعه‌که زۆر گرنگه که‌تێیدا دروستده‌کرێت. هاوڵاتى: وه‌ک مامۆستایه‌کى راگه‌یاندن پێتوایه ئه‌وانه‌ى له‌ڕاگه‌یاندن ده‌خوێنن توانیویانه سود به ناوه‌نده‌کانى راگه‌یاندن بگه‌یه‌نن یان کاتى ئه‌وه هاتووه به خولێک فێرى رۆژنامه‌نوسى ببیت‌و ئه‌م کۆلێژه دابخرێت؟ د. هێرش ره‌سوڵ: وه‌ک ده‌مێکه وتراوه: «راگه‌یاندن.. زانسته، هونه‌ره، پیشه‌سازییه، پیشه‌یه«، وه‌کچۆن به بڕوای من به‌رله‌وه‌ی پیشه‌یه‌ک بێت، پرۆسه‌یه‌کى مه‌عریفییه، واته دروستکردنى مه‌عریفه‌و رۆشنبیریى پیشه‌یى، گرنگه به‌خوێندن بکرێت، جا کۆرس بێت یان خوێندن یان خوێندنه‌وه بێت، مه‌رج نیه راگه‌یاندنى پیشه‌یى ته‌نیا به خوێندن بکرێت، ڕاگه‌یاندکار هه‌یه له دنیادا ته‌نیا ڕاگه‌یاندنکارى ئاره‌زومه‌نده، به‌ڵام له‌ڕوى پیشه‌ییه‌وه، خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى خول‌و به‌دواداچونه‌وه، له‌ڕێگه‌ى پابه‌ندبون به یاساى کاره‌که‌وه‌و بنه‌ماکانى ئاکارى پیشه‌وه خۆی شاره‌زا‌و ئه‌زموندار کردوه، بۆیه پێم وانیه ته‌نیا به خوێندن ده‌بێته راگه‌یاندنکاێکى پیشه‌یى‌و پرۆفێشناڵ. هاوڵاتى: به‌گشتى رۆڵى یاسا چییه له به‌رقه‌راربونى یه‌کسانى، ئایا له هه‌رێمى کوردستان رۆڵى خۆى بینیوه؟ به‌نمونه دادوه‌ره‌کانى گه‌رمیان کێشه‌یان له نایه‌کسانى‌و نا عه‌داله‌تیدا هه‌بوو، که خۆیان ناوه‌ندێکى به‌رقه‌راربونى جێبه‌جێکردنى یاساکانن؟ د. هێرش ره‌سوڵ: ئێمه له بارودۆخێکداین که بابه‌ته‌کان تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌یه‌که‌وه‌به‌ستراون، ناتوانین به‌ته‌نیا باسى لایه‌نى یاسایى بکه‌ین، به‌بێ لایه‌نى سیاسى، پرسى ئابورى به‌هه‌مان شێوه، په‌یوه‌ندیى هه‌رێم‌و به‌غداد‌و کاریگه‌ریى وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى‌و هه‌رێمایه‌تى‌و ناسه‌قامگیرى‌و کاریگه‌ریی ئاین‌و که‌لتور‌و لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان، بۆیه هه‌موو کێشه‌و ته‌نگژه‌کان پێکه‌وه، بارودۆخێکی وایان دروستکردووه که زۆربه‌ى سێکته‌ره‌کان که‌موکوڕیان هه‌بێت، هاوکات دادوه‌رى‌و دادگاکانیش که‌موکوریان هه‌یه‌و به‌ده‌رنین له‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ڕاگه‌یاندنکار به‌و ئاراسته‌یه کاربکات که رۆڵى هه‌بێت له به‌رقه‌راربونى سه‌روه‌ریی یاسا، جێبه‌جێکردنی یاساکان وه‌ک خۆیان‌و چاککردنى یاساکان به‌هاوکاریى په‌رله‌مان، ده‌کرێت هه‌ریه‌که‌مان له چمکێکه‌وه رۆڵى ئه‌رێنیمان هه‌بێت. هاوڵاتى: کاتى ئه‌وه هاتووه راگه‌یاندنکاران له‌ناو خۆیاندا په‌یماننامه‌یه‌کیان هه‌بێت چونکه ده‌بینرێت په‌رتبونێک هه‌یه؟ د. هێرش ره‌سوڵ: کۆده‌نگى‌و هاوهه‌ڵویستى‌و هاوکارى له‌نێوان رۆژنامه‌نوسان خۆیان ئه‌رکێکى ئاکارییو ئێتیکیه. یه‌کێکه له‌بنه‌ما ئاکارییه‌کانى پیشه‌ی راگه‌یاندن جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، له‌نێوان رۆژنامه‌نوسان خۆیاندا له‌بارودۆخه جیاوازه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆڵیان هه‌بێت‌و هاوپشتی یه‌کتربن، پێشتر‌و له‌بارودۆخى تردا جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه گه‌ڵاڵه‌کردنى ئاکارنامه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فى رۆژنامه‌نوسى که زۆرینه‌ى رۆژنامه‌نوسانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌رى کۆکبن‌و واژۆى خۆیانى بخه‌نه‌سه‌رو، گرنگتر له‌وه‌ش پێوه‌ى پابه‌ندبن، زۆر زۆر گرنگه که ده‌کرێت جه‌خت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵ بکاته‌وه، له‌وانه: ئازایى‌و ئازادیى‌و هاوهه‌ڵوێست بون‌و کۆده‌نگى له‌سه‌ر پرسه‌کان‌و به‌رپرسیارێتییو راستگۆیی‌و بابه‌تیبون‌و پاراستنى مافى ژیانى تایبه‌ت، کۆمه‌ڵێک بنه‌ماى گرنگى ئاکارى پیشه‌یى راگه‌یاندن هه‌یه که به‌داخه‌وه راگه‌یاندنکاران خۆیان هه‌ندێجار پێشێلیان کردووه، ده‌کرێت له روی ویژدانییه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه ره‌چاوی بکه‌ن، ئه‌وکاته‌ش کۆده‌نگییه‌که به سودى گشتى کۆتایى دێت.
کاکەلاو عەبدوڵا چوار مانگ پێش ئەوەی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و مووشەکەکانی ئێران کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە بکەنە ئامانج، فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە تاران کۆبونەتەوە بۆ دارشتنی پلانی هێرشەکە. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا، کە باس لە هیرشەکەی ١٤ی ئەیلول دەکات بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، بڵاویکردەوە کە فەرماندەکانی سوپای پاسداران چەند کۆبونەویەکیان کردووە بۆ هێرش کردنە سەر ئەمریکا یاخود لانی کەم بۆ سەر هاوپەیمانەکانی. بەپێی راپۆرتەکە بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکان، کە لە باڵەخانەیەکی توندوتۆڵی ئەمنی لە تاران ئەنجامدراون لە مانگی ئایار تا سەرەتای ئەیلول، ئەمە بووە: چۆن سزای ئەمریکا بدەین بۆ دەرچوونی لە ڕێککەوتننامەی چەکی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر ئێران، کە هەردوو هەنگاوەکە زیانی گەورەی بە ئێران گەیاندووە. ڕۆیتەرز بەپشت بەستن بە وتەی چوار سەرچاوە کە زانیاری‌یان هەیە لەسەر بابەتەکە، باس لەوە دەکات کە لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا فەرماندەیەکی سوپای پاسداران وتویەتی "کاتی ئەوە هاتووە شمشێرەکانمان دەربهێنین و وانەیەکیان دابدەین". "وردەکارییەکان بەگشتگیری لانیکەم لە ٥ کۆبونەوەدا باسکران و دواین پەسەندکردن لە سەرەتای مانگی ئەیلول بڕیاری لەسەردرا"، بەپێی وتەی یەکێڵ لە سەرچاوەکان. لە کۆبونەوەکاندا جەنەڕال حوسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و نوێنەرێکی قاسم سولەیمانی بوونیان هەبووە سەرەڕای ئەوەی لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ئامادەیی هەبووە. بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی هێرشەکەی پەسەند کردووە بە‌ڵام بە مەرجێک: دەبێت هێزەکانی ئێران دووربکەونەوە لە لێدانی خەڵکی سڤیل و ئەمریکی. بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی دیکە، لەو ئامانجانەی لە کۆبونەوەکاندا باسکراون بەندەرێک بووە لە سعودییە، فرۆکەخانەیەک، یان چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بووە. هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە فەرماندەکان دواتر لەسەر پلانی هێرشی کێلگە نەوتییەکانیی کۆمپانیای ئارامکۆ ڕێککەوتوون چونکە پێیانوابووە دەتوانێت سەردێرە گەورەکان ڕابکیشێت بۆ خۆی، زیانی ئابوری بخوڵقێنێت لەسەر نەیارێک و لەگەڵ ئەوەشدا پەیامێکی تووند دەنێرێت بۆ واشنتن. "ڕێککەوتن لەسەر ئارامکۆ بەنزیکەیی بەکۆی دەنگ بووە و بیرۆکەکە بۆ ئەوە بووە تا توانستی قووڵی دەستگەشتن و سەربازی ئێران دەربخات"، سەرچاوەکە وای وت. بەپێی زانیارییەکان بۆیە ئارامکۆ هەڵبژیردرا تا ئەوەی نەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی بەهێزی ئەمریکا و جەنگ لەناوچەکەدا روونەدات. ڕۆیتەرز ئاماژەش بەوە دەکات کە پێش هێرشەکە یەکێک لە فەرماندەکان باسی پلانی داهاتووی کردووە. "دڵنیا ببنەوە خودا لەگەڵ ئێمە دەبێت، دەست بکەن بە پلان دانان بۆ هێرشی داهاتوو". بۆ پشتڕاستکردنەوەی وتەی سەرچاوەکان، رۆیتەرز پەیوەندی کردووە بە بەرپرسە باڵاکانی ئێران بە‌ڵام نەیانویستووە لێدوان بدەن، بەهەمان شێوەش پەیوەندی کراوە بە بەرپرسانی سعودی بە‌ڵام وەڵام نەدراونەتەوە. بە‌ڵام عەلی رەزا میریوسفی، نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتەکانی سەرچاوەکانی ڕەتکردووەتەوە و بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە کە ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هێرشەکەدا. له ١٤ ئه‌یلولى ٢٠١٩ هێرشێکى مووشه‌کى کرایه‌سه‌ر چه‌ند دامه‌رزراوه‌یه‌کى نه‌وتى کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیه که‌بووه هۆى بڕینى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى جیهان به له‌سه‌دا ٥% و بڕینی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بەلسەدا ٥٠%. ئه‌مریکا و سعودیه ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌یان دایه‌پاڵ ئێران و بە "کردەی جەنگ" ناوزەندیان کرد، به‌ڵام تاران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕه‌تکرده‌وه و به "بێ بناغه" وەسفی کردن. دوابه‌دواى هێرشه‌که ئه‌مریکا نزیکه‌ى سێ هه‌زار هێزى زیاده‌ى نارد بۆ سعودیه بۆ "ناردنى په‌یامێکى ڕوون" بۆ ئێران و به‌ربه‌ست دانان بۆ هه‌ر هێرشێکى داهاتوو. بە‌ڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە کێنس مه‌کێنزى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریکا به گۆڤارى فۆرن پۆلیسى ئه‌مریکى ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌رى زۆره ئێران هێرشێکى گه‌وره ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ر وڵاته دراوسێکان که له قه‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیه‌دا بێت. "هێرشه‌که‌ى سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودییه سه‌رسوڕهێنه‌رانه بێ‌ترس ئه‌نجامدرا، لێکدانه‌وى من ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌رى زۆره هێرش بکه‌نه‌وه"، مه‌کێنزى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى: کۆچەر عەزیز بڕیارى رووخاندنى گه‌ڕه‌کى شێخان که‌یه‌کێکه له‌کۆنترین گه‌ڕه‌کەکانى سلێمانى ناڕه‌زایی به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ى ده‌یان ساڵه له‌و شوێنه نیشته‌جێن ده‌ڵێن ماڵه‌کانیان چۆڵ ناکه‌ن، شاره‌وانیش سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که. به‌پێی بڕیاره‌که، دواى رووخاندنى خانووه‌کانى گه‌ڕه‌کى شێخان که‌ده‌که‌وێته ناوجه‌رگه‌ى سلێ----------------مانییه‌وه، شوێنه‌که ده‌کرێته پڕۆژه‌ى بازرگانى. خەدیجە کەماوەی (30) ساڵە له‌و گه‌ڕەکه نیشته‌جێیه‌و داوای لێکراوه خانووه‌که چۆڵ بکات، (10) ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان دۆخى به‌سه‌رداهات، کاتێک خاوه‌ن ماڵه‌که‌ى داواى لێکردن خانووه‌که چۆڵ بکات «ئێمە چۆڵمان نەکرد، خاوەنی ماڵەکە بێ ئاگاداری ئێمە خانووەکەی فرۆشتوە بەشارەوانی و زەوییەکی وەرگرتووە کردوویەتی بەهۆتێلێک، ئێمە لەوکاتەوە بووینە کرێچی شارەوانی کرێ دەدەینە ئەوان». کاتێک خه‌دیجه بڕیاره نوێیه‌که‌ى بیست بۆ روخاندنى خانووه‌کانیان چووه‌ته شاره‌وانى «پێم وتن ئێمە بۆچی مانگانە پارە دەدەینە ئێوەو کرێچی ئێوەین، بۆ پارە وەرگرتن، بە‌ڵام زەویمان پێنادەن، لەشارەوانی پێیان وتم ئێوە موڵکەکەتان بەئێمە فرۆشراوە بووەتە موڵکی شارەوانی، بۆیە قەرەبوو وەرناگرن». دەشڵێت «هەرچەندە من وتوومە چۆڵی ناکەم، بە‌ڵام پێیان وتووم جا ئێستاش چۆڵی نەکەی وا دوو مانگی دیکەشی تێدا بووی خۆ هەردەبێت چۆڵی بکەی، ئێستا من بەم زستانە بۆ کوێ بڕۆم». به‌وته‌ى خەدیجە، نزیکەی (30) ماڵ کێشەیان هەیە، زەوی هەیە (٤٠٠) مەترە دوو خانووی (٢٠٠) مەتری لێ دروستکراوە، بە‌ڵام لەبەرئەوەی یەک ژمارە و یەک تاپۆی هەیە، شارەوانی یەک زەوییان پێدەدات کە رووبەرەکەی (١٦٠) مەترە، بۆ هەریەکێکیان (٨٠) مەتری بەردەکەوێت، کەئەوەش ناتوانرێت بکرێتە خانوو، بۆیە ئەوانیش کشەیان هەیەو دەڵێن ئامادەنین خانوەکەیان چۆڵبکەن بەوەرگرتنی ئەو بڕە زەوییە کەمە کە نەتوانن خانووی تێدا دروستبکەنەوە و تێیدا نیشتەجێبن. گەڕەکی شێخان لە‌ساڵەکانی 1980وە بڕیاردراوه بکرێتە سە‌نتە‌رێکی بازرگانی، بە‌ڵام بە‌هۆی بارودۆخی ئە‌وکاتە‌ی عێراق کە لە‌جە‌نگدا بوو له‌گه‌ڵ ئێران پرۆژە‌کە جێبە‌جێ نە‌کرا. محەمەد سابیر کە بۆ ماوەی (٤٠) ساڵ دەبێت لەخانوویەکی ئەو گەرەکەدا نیشتەجێیە بۆ هاوڵاتى وتی «زەوییەکەی من کراوەتە دوو خانوو، بە‌ڵام لەبەرئەوەی ئەو کەسەی لەگەڵمدایە سوودمەند بووە پێشتر زەوی وەرگرتووە ئەو پارچە زەوییەی کەپێمان دراوە تەنها بۆمن دەبێت کە (١٦٠) مەترە لەگەڕەکی چوارچرا وەرمگرتووە، ئەگەر نا منیش شەریکەکەم سوودمەند نەبوایە (٨٠) مەتر زەویم وەردەگرت بەکەڵکی هیچ نەدەهات». لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق له‌ساڵى 2003، شارەوانی سلێمانی هەندێک لەکارمەندەکانی خۆى کرێچی بوون لەو خانووانەدا نیشتەجێیکردن، له‌ئێستاشدا (56) پارچەزەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەشکردووه له‌به‌رانبه‌ر چۆڵکردنى خانووه‌کانیاندا. دانیشتوانی ئەو خانووانە خۆیان داوایان کردووە خانووه‌کان بڕوخێنرێن لەبەرامبەردا پارچەیەک زەوییان پێبدرێت زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە هاوڵاتى وت»دانیشتوانی ئەو خانووانە خۆیان داوایان کردووە خانووه‌کان بڕوخێنرێن لەبەرامبەردا پارچەیەک زەوییان پێبدرێت، چونکە خانووەکان رۆژ بەڕۆژ بەرەو نەمان و رووخان دەچن و بەکەڵکی ژیان نایەن». وتیشى «هەندێک خانوو که‌شێوازی کەلەپوری کۆنی پێوە دیارەو هێشتا زۆر تێکنەچووە، هەرکات ئەو شوێنە کرایە سە‌نتە‌رێکی بازرگانی نۆژەندەکرێنەوە یان وەک خۆی دەمێنێتەوە یان دەکرێتە مۆزەخانەیەک یان چێشتخانەیەک یان گازینۆیەک». سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنی پرۆژەکەش خەرجیەکەی و چۆنیەتی ئەنجامدانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شوێنە دکرێتە سە‌نتە‌رێکی بازرگانی و دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیەش نادیارەو تائێستاش نازانرێت چەندی تێدەچێت، بە‌ڵام ئەوەی شارەوانی مەبەستیەتی کاتی چۆڵکردنی خانووەکانە لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی کەقەرەبوو دەکرێنەوە. زەردەشت رەفیق باسى له‌وه‌کرد، شارەوانی بەتاپۆ مامەڵە لەگەڵ خانووەکاندا دەکات، رەنگە زەوییەک (٤٠٠) مەتر بێت کرابێتە دوو خانوو، بە‌ڵام لەبەرئەوەی یەک تاپۆی هەیە، یەک پارچەزەوی وەردەگرن کە رووبەرەکەی (١٦٠) مەترە. جه‌ختیشیکرده‌وه «ئەو هاوڵاتیانەی دەڵێن چۆڵی ناکەین یاسا هەیەو هەموو شتێک بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، ئەو خانووانەش کەکرابێتە دوو بەشەوە رەنگە باوک و کوڕ بن، یان خاوەن ماڵەکە بەشێک لەخانووەکەی فرۆشتبێتەوە بێ پرسی شارەوانی کەئەوە بەپێی یاسا سەرپێچیەو لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت». بەپێی ئامارێکی به‌شی که‌له‌پور له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی (107) خانوو له‌حه‌وت گه‌ڕه‌کی ناوه‌ندی سلێمانیدان، له‌و ژماره‌یه (14) خانوو کڕدراونه‌ته‌وه‌و کراون به‌ناوی شوێنه‌واری سلێمانییه‌وه، شه‌ش خانووش نۆژه‌نکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێکیان به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌و کاره‌ساتی سروشتی وه‌ک باران و بوومه‌له‌رزه له‌ناوچوون و ته‌نها (35) خانوو ماونه‌ته‌وه. بڕیارى رووخاندنى ئه‌و خانووانه له‌کاتێکدایه، لەساڵی رابردووەوە ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نووسراوى کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەو خانووانە نەڕوخێندرێن، به‌ڵام وه‌ڵامى نووسراوه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه. زیاد کاکه رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی شارەوانییەکان بۆ هاوڵاتى وتی « بە‌هۆی ئاڵوگۆڕی کابینە ئەو بابەتە دیارنەما، رووخاندنى ئەو خانووانە ناحەقییە لەسلێمانی دەکرێت، چونکە ئەو گەڕەکە یەکێککە لەگەڕەکە کۆنەکانی ئەم شارە، هەقە وەک گەڕەکێکی کلتوری بهێڵدرێتەوە، من ناڵێم نەڕوخێندرێت ئەگەر خانوویەکی تێدا بێت رووخا بێت و بەکەڵکی ژیان نەیات، ئەوا با بڕوخێندڕێت، بە‌ڵام دەبێت دروستبکرێتەوە». پێشیوایه، ئەو قەرەبووکردنەوەیە کەموکوڕی و کێشەی دروستکردوە، خەڵکی تێدایە خانووەکەی پێدراوەتەوەو رووخاندویەتی و کردویه‌تیە بینای بازرگانی، هەروەها چوار پێنج خانووی تێدایە خانووەکانیان لەسەر تاپۆکراون، «نادادپەروەری و ناعەدالەتی هەیە، ئەو ماڵانە هەموویان خەڵکی هەژارن و خزمەتیان بەم وڵاتە کردووە هاووڵاتی وای تێدایە (٤٠) ساڵە کارگوزاری شارەوانییەو خزمەتی ئەم شارە دەکات، بۆیە نابێت جیاوازی لەنێوانیاندا بکرێت». زیاد کاکه رەزا وتیشى «دەبێت شارەوانی سلێمانی پێمان بڵێت ئەم خانووانە کە تێکی دەدەن و دەیڕوخێنن دەیکەن بەچی؟ ئایا دیسان بۆ کۆمەڵێک کەسە کەپێی دەوڵەمەند ببن و دەبێت خەڵک سەیریان بکات، ئەوانە کەلەپوری ئەو شارەن بۆ دەبێت بڕوخێندرێن و وێران بکرێن، بۆچی نابێت لەسەر ئەو دیزاینانەی خۆیان نۆژەنبکرێنەوەو بمێننەوە وەک کلتورێکی ئەم شارە بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێننەوە».
راپۆرتی: بی بی سی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت چاوەڕێی ئەوەیە ئەمریکا مانگانە ملیۆنەها دۆلار قازانج بکات لەداهاتەکانی نەوتی سوریا لەکاتێکدا سەربازە ئەمریکییەکان لەوڵاتەکەدا دەمێننەوە. بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کاردانەوەی خۆی هەبووە سەبارەت بەمەو ئەمریکا تاوانبار دەکات بە «دزینی نە‌وت» لەوڵاتەکەی و روسیاش، کەپاڵپشتێکی سەرەکی ئەسەدە، بە «چەتەیی نێودەوڵەتی» ناوزەندی کردووە. کەواتە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی سوریا لەدەست کێدایە و کێ سوودی لێدەبینێت؟ زلهێزەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتن ئەمریکا لەتشرینی یەکەم کشانەوەی هێزەکانی راگەیاند لەباکوری سوریا، بە‌ڵام لەوکاتەوە جەختی لەوەکردووەتەوە نزیکەی (500) سەرباز دەهێڵێتەوە بۆ پاسەوانی کردن لەکێڵگە نەوتییەکان لەگەڵ ئەو هێزەی کورد سەرکردایەتی دەکات کەئێستا سوودبەری سەرەکی بەرهەمی نەوتە. مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو کەسەربازەکانی ئەمریکا بۆ ئەوە لەوێن نەک تەنها ئەرکی پاسەوانییەتی دژی داعش بگرنەئەستۆ، بەڵکو دژی هێزەکانی روسیا و سوریاش لەئامادەباشیدابن. لەلای خۆیانەوە، هێزەکانی روسیا یارمەتی سورییەکان دەدەن بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی بەرهەمی نە‌وت و چاویان لەسەر کێڵگەکانە. ساڵی ٢٠١٨ هەردوو وڵات رێکەوتننامەیەکی هاوبەشی وزەیان ئیمزاکرد کەمافی تایبەتی بەمۆسکۆ دەدات کەرتی نە‌وت و غاز بنیادبنێتەوە. لەم رووەوە سەرۆک ترەمپ بەرژەوەندی خۆی لەسوودوەرگرتنی لەنەوتەکە راگەیاندووە کەئێستا سەربازەکانی پارێزگاری لێدەکەن. سوریا چەنێک نە‌وت بەرهەمدەهێنێت؟ کەرتی نە‌وت و غاز پاڵپشتێکی زۆر گرنگی داهاتەکانی حکموتی سوریا بووە هەرچەندە یەدەگی زۆر کەمە بەبەراورد بە یەدەگی وڵاتەکانی دیکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ٢٠١٨‌دا، سوریا دوو ملیار و (500) ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی خەمڵێنراوی هەبوو، بەبەراورد بە (297) ملیار بەرمیل یەدەگی سعودیە، (155) ملیاری ئێران، هەروەها (147) ملیاری عێراق. کێڵگە نەوتییەکان لەپارێزگای دێرەزوورو حەسەکە چڕبوونەتەوە کەیەکەمیان دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سوریا و نزیکی سنوری عێراق و دووەمیان لەباکوری رۆژهەڵاتەی وڵاتەکەدایە. بە‌ڵام لەکاتی دروستبوونی جەنگەوە لە ٢٠١١دا بەرهەمهێنانی نە‌وت لەوڵاتەکەدا داڕووخاوە. لەساڵی ٢٠٠٨، سوریا رۆژانە (406) هەزار بەرمیلی بەرهەمدەهێنا، بەپێی ئاماری نەوتی بەریتانی بۆ پێداچوونەوەی وزەی جیهانی بۆ ٢٠١٩. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهێنان کەمبووەوە بۆ (353) هەزار بەرمیلی رۆژانە و لە ٢٠١٨‌دا ئەو ژمارەیە زیاتر داڕووخاو بوو بە (24) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا - ئەمەش کەمبوونەوەیەکە بەڕێژەی زیاتر لەسەدا ٩٠%. دیمەشق چیتر ئەو ناوچەیەی لەژێر دەستدا نییە حکومەتی سوریا زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی سوریای بۆ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و پاشانیش بۆ داعش لەدەستدا لەگەڵ ئەوەی شەڕی ناوخۆ پەرەیسەند. تاساڵی ٢٠١٤ داعش توانی زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان لەڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێت بەکیڵگەی ئەلعومەریشەوە لەپارێزگای دێرەزوور کەگەورەترین کێڵگەی نەوتە. بەپێی وتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، فرۆشتنی نە‌وت بووە گەورەترین سەرچاوەی داهات بۆ داعش کە (40) ملیۆن دۆلاری مانگانەی دەستدەکەوت لێیەوە لە ٢٠١٥دا. داعش کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی لەدەستدا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی پاڵپشت بەئەمریکا دوای ئەوەی گروپە تیرۆرستییەکە لەدوایین پێگەی لەڕۆژهەڵات تێکشکێنرا. کێڵگە نەوتییەکانی سوریا زیانێکی ئێجگار بەرچاویان بەرکەوت بە‌هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە لەهەڵمەتێکدا بۆ پەکخستنی یەکێک لەسەرچاوەکانی داهاتی داعش. لەلایەکی دیکەوە، چکەدارانی داعش زۆربەی ژێرخانەکانی نەوتی وڵاتەکەیان خاپوور کرد کاتێک بۆیان روونبووەوە کەکێڵگە نەوتییەکان دەکەوێتەدەست هێزە کوردییەکان. هێزە کوردییەکان هێشتا سوود لەداهاتی نە‌وت وەردەگرن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ساڵی ٢٠١٧ کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی باکورو رۆژهەلاتی سوریا‌و ئەوانەشی بەدرێژایی رووباری فوارت بوونیان هەیە توانیان لەژێردەستی داعش دەریبهێنن. داهاتی کێڵگە نەوتییەکان ناچێت بۆ ئەمریکا؛ دەچێتە دەستی هەسەدەوە لەوکاتەوە توانیویانە هەندێک لەزیانەکان چاکبکەنەوەو بەنیوەیی بەرهەمهێنان وەگەڕبخەنەوە. بەمدواییانە جۆناسان هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە «داهاتی کێڵگە نەوتییەکان ناچێت بۆ ئەمریکا؛ دەچێتە دەستی هەسەدەوە». بەپێی وتەی چارلز لیستەر ئەندامی باڵای پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەواشنتن، «هێزەکانی سوریای دیموکرات و هۆزە هاوپەیمانەکان لەڕۆژهەڵاتی سوریا لەئێستادا لەسەدا ٧٠%ی سەرچاوەی نەوتی نیشتمانی سوریایان بەدەستەوەیە لەگەڵ کۆمەڵێک دامەزراوەی گرنگی غاز». «هەرچەندە زۆرێک لەو کێڵگانە زۆر لەخوار ئاستی بەرهەمهێنانی پێش جەنگەوە کاردەکەن، بە‌ڵام سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی هەسەدەن». لیستەر وای وت. سەرەڕای ئەوەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ باکوری سوریا بووەتەهۆی ئەوەی هێزە کوردییەکان ناوچەیەکی بەرچاو لەدەستبدەن، بە‌ڵام زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان لەڕۆژهەڵاتی فورات لەژێردەستی هەسەدەدا ماونەتەوە. حکومەتەکەی ئەسەد دۆشداماوە بۆ گەشتنی بەکێڵگە نەوتییەکانی خۆی و بەبێ ئەوان پێویستی بەوەیە بڕێکی بەرچاو لەنەوت لەدەرەوە هاوردە بکات. بە‌ڵام لەئەنجامی سزا تووندەکانی ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپاوە، دیمەشق ئەم رێگایەی زۆر بۆ سەخت بووە و دابینکەری سەرەکی نەوتی ئێران بووە، بە‌ڵام ئەو بەرهەمە هاوردانەش سنوردارکراون بەسزای تووندتر کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر هەر کۆمپانیاو وڵاتێک‌دا دەسەپێنرێت کەبزانرێت مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ سوریادا ئەنجامدەدات.
وتاری شیکاری: ڤیکتۆر مادێرا لەپێگەی ئینسایدەر وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەتەنها تاکە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەمانگی رابردوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هەوڵی چەندها ساڵەی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکای لەچەند خولەکێکدا بەبادا. بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ترەمپ رازیبوو بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەدرێژایی سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا. ئەم ئامادەییە [هەبوونی هێزە کوردییەکان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا] لەمێژە ئەنقەرەی بێزارکردووە: لەم ناوچانەدا هێزە تایبەتییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ ماوەی پێنج ساڵ راهێنانیان بەو هێزانە کرد کەنزیکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن و هاوشانیان شەڕیانکردو پارێزگاری‌یان لێکردن. پەکەکە لەمێژە هەوڵی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی دەدات کە ئەنقەرەو واشنتن و چەندانی تر بەگروپی تیرۆریستی هەژماریان کردووە. بە‌ڵام کوردەکان باشترین شەڕکەر بوون بۆ تێکشکاندنی داعش بەپاڵپشتی رۆژئاوا. بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرکردایەتی کوردەکان ئەوەیان ئەنجامداو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەلەدەستدانی (11) هەزار شەڕڤان لەبەرامبەر مردنی (شەش) سەربازی ئەمریکی. هەر بەزوویی دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ٦ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەرەبازییەکانی سوریایان بەجێهێشت. لەبەرامبەردا هێزەکانی تورکیا‌و میلیشیاکانی نزیک تورکیا هێرشیان کردەسەر ئەو ناوچانەی لەژێردەستی کوردابوون. هەر بەخێرایی بەڵگەی پاکتاوی نەژادی و تاوانی جەنگ دژی کوردەکان دەرکەوتن. ئەندامانی پێشوو ئێستای سوپای ئەمریکا «دڵشکاو و تووڕەن» لەبەرامبەر ناپاکییەکەی ترەمپ لەگەڵ هاوپەیمانە کوردییەکان کەئێستا لەلایەن سەربازانی تورکیا‌و بریکارەکانییەوە کشتوبڕ دەکرێن. ئەم رۆژانە بڕیارەکەی ترەمپ شتێکی دەگمەنی دروستکردووە: ئیدانەی دوو پارتەکە لەگەڵ ئەوەی کۆمارییەکان کشانەوەکە بە «پەڵەیەکی خوێناوی لەمێژووی ئەمریکا» و «هەڵەیەکی ستراتیجی کوشندە» ناودەبەن. کشانەوە لەناوچە کوردییەکان کۆمەڵێکی زۆر زانیاری هەواڵگری خستووەتە دەستی روسییەکانەوە لەگەڵ ئەوەی زۆر بابەتی کەم نووسراوە لەسەر لێکەوتە درێژخایەنەکانی دژە هەواڵگری، بە‌ڵام بەهەڵەدا مەچن: ئەمە دیارییەکی هەواڵگرییە بۆ نەیارە رۆژئاواییەکان - بەتایبەتی روسیا. لەچەند رۆژێکدا کەئەمریکییەکان بنکەکانیان بەجێهێشت، «هەواڵنێرانی» کەناڵە حکومییەکانی روسیا و میدیاکانی نزیک کریملن لەوێوە هەواڵیان پەخش دەکرد. ئەوەی کەپەخش نە‌کرا ئەو پشکنینە وردانەی بنکەکان بوو لەلایەن بەرپرسە هەواڵگرییەکانی روسیا‌و وڵاتە نەیارەکانی دیکەوە کە بۆ سەرەداو گەڕاون سەبارەت بەهەواڵگری رۆژئاوایی. گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانی دەدەن کەمۆسکۆو وڵاتانی تر بەوردی لێکۆڵینەوە دەکەن و هیوایان وایە زانیاری وەربگرن لەسەری، بۆ نمونە ژێرخانی پەیوەندی، تەکنیک و کەلوپەلی بنیادنان، کەلوپەلی پزیشکی جەنگ. هەر بەشە زانیارییەک تێگەشتنیان لەتاکتیک، تەکنیک، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە تایبەتییەکان بەرەوپێش دەبات کەئەمەش وادەکات پەرەبدەن بەدژە شێواز لەهەر جەنگ و ململانێیەکی داهاتوودا. لەمەودوا کوردەکان لەلایەن مۆسکۆو ئێرانەوە بەئامانج دەگیرێن بۆ زانیاری گەورەترین لاوازی لەکوردەکانەوەیە، کەئێستا ناچارکراون پەنابەرن بۆ داڵدەیی سوریا‌و روسیا، کەهەموو شەڕکەرەکانیان ئاشکرابوون - بەتایبەت یەکە دژە تیرۆرە کوردییەکان بۆ فشار خستنەسەر یەکەکانی دیکە. بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەم یەکانە لەژێر سەرپەرشتی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا کاریان کردووە دژی داعش کەزۆر دەربارەی رێگەشێوازی تاکتیک، کەلوپەل، سەرچاوەی رۆژئاوا فێربوون. بەپێی کات ئەندامانی هەواڵگری روسیا، ئێران، سوریا لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە لەشەڕکەرە کوردییەکان دەکەن لەکاتێکدا هەوڵی دامەزراندنی بریکاری درێژخایەن دەدەن کەڕەنگە بەنهێنی کارابکرێن کاتێک لەگەڵ هێزە رۆژئاواییەکان کاردەکەنەوە. ئاژانسە هەواڵگرییە نەیارەکان دەشیانەوێت هەموو ئەو زانیارییانە بقۆزنەوە کەدەستیان پێیدەگات لەئامێرە ئەلکترۆنییەکانی کوردەکاندا: نامە، وێنە، لیستی پەیوەندییەکان، شوێنە جوگرافییەکان و هەموو ئەو زانیارییانەی دیکە کەوێنەیەکی گەورەتری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کورد‌و رۆژئاوا دەردەخات. دەستگەشتنی روسیا بەتۆڕی پەیوەندییە هەرێمییەکان (جا لەڕێی خۆیانەوە بێت یان لەڕێی سورییەکان، ئێرانییەکان یان هەماهەنگی تورکیاوە بێت) ئەو کارە وردە هەواڵگرییە پێشدەخات کەچەند مانگێکی زۆر دەخایەنێت. مۆسکۆ، تاران، دیمەشق ساڵێکیان بەدەستەوەبووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەمە مۆسکۆو تاران و دیمەشق ساڵێکیان لەبەردەمبدابوو بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەمەو زیاتریش، دوای ئەوەی کوردەکان بەنهێنی رێگەیەکی نهێنیان لەگەڵ کردنەوە، لەترسی کشتوبڕی تورکیا لەحاڵەتی جێهێشتنی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە. کوردەکان گومانیان لە روسیا‌و سوریا، هەروەها تورکیا هەیە کە لەپلانیاندایە هەرێمە کوردییەکان بەسەر خۆیاندا دابەشبکەن. هەندێک لەبەرپرسانی ئەمریکا بەهای هەواڵگری شەڕکەرانی کورد بەناگرنگ دەزانن بە‌هۆی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەمریکاوە. رەنگە ئەمە کەمێک راستی تێدابێت، بە‌ڵام لاوازییەکی بەردەوامی رۆژئاوا دەردەخات: هەڵەتێگەشتن لەبیری رژێمە زۆردارەکان و ئەو سەرچاوە زەبەلاحانەی - کات، مرۆڤ، پارە - کە ئامادەیان کردووە بۆ وەدەستخستنی ئەوەی چاودێرە رۆژئاواییەکان بەسوودێکی بچووکی لێکدەدەنەوە. تورکیا داعش زیندوو دەکاتەوە بەئازادکردنی شەڕکەرەکانی لەبەندیخانە کوردییەکان لێکەوتەی ناپاکییەکەی ترەمپ لەبەرامبەر کوردەکان چەند دەیەیەکی دەوێت تادەردەکەوێت. تورکیا دواجار بەهەژمونی خۆی دەگات، بە‌ڵام لەئێستادا وادەردەکەوێت سووربێت لەسەر زیندووکردنەوەی داعش بەئازادکردنی بەندکراوەکانی خەلافەتی ئیسلامی، ئەمەش گاڵتەجاڕییەکە بەو هەزارەها کەسەی کە لەدژیان وەک قوربانی داعش مردن. کوردەکان ئێستا رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە یان بەلایەنی کەمەوە دەرکردنی بەزۆر. وادیارە روسیا ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوە کەئەمریکا لەجیهاندا بەجێیهێشتووە. بە‌ڵام هەنوکەترین کاریگەری کردارەکانی ترەمپ لەسەر هەڵوێستی نێودەوڵەتی ئەمریکا بووە وەک هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو، هەرەوەها لەسەر واشنتن کەدەستپێگەشتنی بەهەواڵگری مرۆیی لەدەستداوە لەناوچەیەکدا کەگرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا. ناپاکی ترەمپ لەکوردەکان دیارییەکەی هەواڵگری بوو بۆ نەیارانی رۆژئاوا - دیارییەکە چەنێک گەورەیە؟ بەمزووانە بۆمان دەردەکەوێت.
هاوڵاتى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په، به‌فه‌رمى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌تورکیا ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بڕیاربدات که‌ئایا ده‌سه‌ڵاتى ئێستای تورکیا به‌رده‌وام بێت یان نا، که به‌هۆکارى کێشه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى داده‌نێت. ئه‌و داوایه‌ى هه‌ده‌په دواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانى پارته‌که هات که رۆژى 20ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، بۆ تاووتوێکردنى پرسی کشانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مانى تورکیا‌و ئه‌و شاره‌وانییانه‌ى به‌ده‌ستیانهێناوه. دواى کۆبوونه‌وه‌که سه‌زاى ته‌مه‌للى هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند «بۆ رزگاربوونى گه‌ل له‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په‌و مه‌هه‌په پێشنیازى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌که‌ین، ئه‌مه ئه‌رزو ئه‌وه‌ش گه‌ز». هه‌روه‌ها په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په جه‌ختیکرده‌وه، هه‌ده‌په له‌ئاستى شاره‌وانییه‌کان و گشتیى وڵاتیشدا رووبه‌ڕووى هێرشى به‌رفراوان بووه‌ته‌وه، له‌هیچ گۆڕه‌پانێکى خه‌باتدا ناکشێته‌وه. جه‌ختیشیکرده‌وه، هیچ گومانێکیان له‌وه نییه که‌ئه‌گه‌ر سبه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، گه‌لى کورد به‌هێزى زیاتره‌وه‌و بێ سێ و دوو، خاوه‌نداریى ئیراده‌ى خۆى ده‌کات. داواکه‌ى هه‌ده‌په له‌کاتێکدایه، تورکیا فشاره‌کانى بۆ سه‌ر ئه‌و پارته چڕکردووه‌ته‌وه، هه‌زاران ئه‌ندام و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارو سه‌رۆک شاره‌وانى ئه‌و پارته‌ى خستووه‌ته زیندانه‌وه، یان دۆسیه‌ى له‌دژیان کردووه‌ته‌وه. عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانى تورکیا رایگه‌یاند «گه‌لى کورد ده‌یه‌وێت ستاتۆیه‌کى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت و مافه‌کانى به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌سه‌ڵاتداران داواکارییه‌کى گه‌ل جێبه‌جێ ناکه‌ن، بۆیه پێویسته په‌نا ببرێته‌به‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و بۆچوونى گه‌ل وه‌ربگیرێت که‌ئایا رازین به‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په یاخود نا». له‌گه‌ڵ داواکردنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، هه‌ده‌په بڕیاریدا له‌په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کان نه‌کشێته‌وه‌و پێگه‌ى خۆى قایمتر بکات و به‌هێزێکى زیاتره‌وه رووبه‌ڕووى فشاره‌کانى تورکیا ببێته‌وه. عومه‌ر ئۆجه‌لان وتى «دواى تاووتوێکردنى پرسی کشانه‌وه له‌په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى ناو فراکسیۆنى هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانى تورکیا‌و باسکردنى سودو زیانه‌کانى، ئه‌و بڕیاره‌مان وه‌رگرت که‌داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکه‌ین و له‌په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کان نه‌کشێینه‌وه«. جه‌ختیشیکرده‌وه، له‌تورکیا ئێستا سته‌م هه‌یه‌و سیاسه‌تێکى خراپ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌کان پشتیوانى له‌داواکه‌ى هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه ره‌خنه‌شمان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه به رێگه‌چاره‌یه‌کى گونجاو داده‌نێین بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یران و کێشه‌کانى ئێستا، تا له‌و رێگه‌یه‌وه کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌بچێت و گه‌ل چاره‌نووسى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا دیارى بکات. له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى تورکیا که‌ساڵى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ده‌په (67) کورسی په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان که له 31ى ئازارى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، (69) سه‌رۆک شاره‌وانى به‌ده‌ستهێنا. دواى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان، تورکیا ده‌ستیکرد به‌دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى ئه‌و پارته‌و تائێستا (14) سه‌رۆک شاره‌وانى له‌کاره‌کانیان دورخستووه‌ته‌وه. موزه‌یه‌ن گیونه‌ش نوێنه‌رى هه‌ده‌په له‌هه‌رێمى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند، کێشه‌ى زۆر له‌تورکیا هه‌یه‌و دیموکراسی نییه، کێشه‌ى تایبه‌ت به‌مافه‌کانى کورد له‌تورکیا هه‌یه، ئه‌ردۆغان رێککه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په هه‌یه که‌ناتوانێت له‌ڕێگه‌یەوه کێشه‌کانى تورکیا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بۆیه هه‌ده‌په پرسی هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى کردووه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه. وتیشى «پێویسته له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رکردایه‌تییه‌کى نوێ دروست بێت که‌مافه‌کانى گه‌ل به‌دیبهێنێت». موزه‌یه‌ن گیونه‌ش جه‌ختیکرده‌وه، هه‌رچه‌نده (14) سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په دورخراونه‌ته‌وه‌و زیندانی‌کراون و قه‌یوم له‌شوێنیان دانراوه، به‌ڵام هه‌ده‌په بڕیاریداوه له‌په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کان نه‌کشێته‌وه. «ئه‌که‌په ده‌خوازێت کورد له‌سیاسه‌ت بکشێته‌وه، به‌ڵام کشانه‌وه چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵکو تێکۆشان چاره‌سه‌ره، هه‌ده‌په بڕیارى تێکۆشانیداو فراوانتریشى ده‌کات»، موزه‌یه‌ن گیونه‌ش وایوت. تائێستا لایه‌نه‌کانى تورکیا وه‌ڵامیان بۆ داواکه‌ى هه‌ده‌په نه‌بووه له‌باره‌ى داواکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه، به‌تایبه‌ت پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا به‌رده‌وامه له‌هه‌ڵمه‌تى زیندانیکردن و کردنه‌وه‌ى دۆسیه بۆ سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په، به‌تۆمه‌تى «تیرۆر» که‌دواترینیان خه‌دیجه شه‌فیق سه‌رۆکى شاره‌وانى سروچ بوو که 21ى ئه‌م مانگه دادگا فه‌رمانى زیندانیکردنى بۆ ده‌رکرد، به‌تۆمه‌تى بوونى په‌یوه‌ندى به «په‌که‌که‌وه«. خه‌دیجه له‌تویتێکدا جه‌ختیکرده‌وه، که‌مافى خۆى به‌کارهێناوه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دانانى قه‌یوم له‌جێگه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه کورده‌کان، ئه‌وه‌ش تاوان نییه. رۆژى چوارشه‌ممه پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى تۆمه‌تبارکرد به په‌یڕه‌وکردنى»سیاسه‌تى کوده‌تا» به‌سه‌ر سه‌رۆک شاره‌وانییه کورده‌کاندا. به‌ڵام سلێمان سۆیلۆ وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا جه‌ختیکردبووه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى کاره‌کانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان، ئاشکراشی کردبوو ده‌یان سه‌رۆک شاره‌وانى فه‌رمانى زیندانیکردنیان بۆ ده‌رکراوه. سۆیلۆ که‌وه‌زاره‌ته‌کى له‌ئابی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێکى ئه‌منى به‌رفراوانى ده‌ستپێکرد دژى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى سه‌ر به‌هه‌ده‌په باسى له‌وه‌کردبوو، (42) سه‌رۆک شاره‌وانى له‌ناو (94) سه‌رۆک شاره‌وانییدا به (286) ساڵ حوکمدراون، (19)یان ده‌ستگیرکراون، (59)ى دیکه‌یان دادگایی کراون و به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیربکرێن، شه‌شیان ئازادکراون، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌شتى دیکه دراوه. هه‌ده‌په تائێستا به‌رانبه‌ر فشاره‌کانى سه‌رى خۆى راگرتووه‌و له‌ڕێگه‌ى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌شه‌وه ده‌یه‌وێت پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دروستبکات که‌حزبه‌که‌ى به‌ئامانج گرتووه. به‌وته‌ى عائیشه سوریجو په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانى تورکیا، ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌ر هه‌ده‌په، بکرایه‌ته سه‌ر هه‌ر پارتێکى دیکه ئێستا به‌ته‌واوى کاره‌کانى وه‌ستابوو، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌به‌رگریکردن و پشت به‌گه‌لى خۆیان ده‌به‌ستن. وتیشى له 31ى ئازارى رابردوودا حزبه‌که‌یان به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کاندا کرد، له‌هه‌مان رۆژدا لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ده‌ستى به‌سه‌ر شه‌ش سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په‌دا گرت و راده‌ستى ئاکه‌په‌ى کرد.
هاوڵاتی پارتی سووری نەرویج داوای لەوڵاتەکەی کرد لێکۆڵینەوەیەکی جددی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجامبدرێت کە لەلایەن تورکیاوە لە رۆژاڤا بەکارهێنراوەو وتی، پێویستە ئەم بابەتە لەئاستی نێودەوڵەتیدا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت. بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ABC) بژورنار مۆکسنەس ئەندامی پارتی سووری نەرویج داوای لەوەزیری دەرەوەی نەرویج کرد کەبابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بکات بەبابەتی وتوێژی وەزیرەکانی دەرەوەی ناتۆ‌و نەتەوەیەکگرتووەکان و وتی «هەواڵی بەکارهێنانی فسفۆری سپی یان چەکی کیمیایی لەدژی خەڵکی مەدەنی، بابەتێکی گەورەو گرنگەو پێویستە لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی جددی ئەنجامبدرێت.» مۆکسنەس تیشکی خستەسەر هەواڵەکەی نیۆزویک و تایمز کەدەڵێن وەڵاتانی ئەندام لەناتۆدا دژی ئەوەن، لێکۆڵینەوە لەبابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بکرێت، بە‌ڵام ئەو داوای لەوەزیری دەرەوەی نەرویجیش کرد کەئەمە بکات بە بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکانی ناتۆ بوروژێنرێت و لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی دژی خەڵکی مەدەنیدا بکرێت. بژورنار مۆکسنەس وتی «وەزیری دەرەوە دەرفەتی ئەو کارەی لەبەردەستدایەو پێویستە ناتۆش نەبێت بەرێگر لە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی دژی خەڵکی سڤیل.» پارتی سووری نەرویج لەهەمانکاتدا بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژاڤا)، وەک پێشنیار بۆ تاووتوێکردن، پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.
سازدانی: ئارێز ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێرى رێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى ئێران (کۆمەڵە) لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتی دا باسی ئەو مەترسی و هەڕەشانە دەکات کە لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر هەرێمی باشووری کوردستان هەیە. ئیبراهیم عەلیزاد وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کەباس لەمەترسیەکانی سەر باشوور دەکەن. پاش ئەوەى پەلامارەکانی سوپاى تورکیا لە (9/10/2019) بۆ سەر رۆژئاڤاى کوردستان روویدا. پەلامارەکان تاڕادەیەکى زۆر شۆکێک دروستبوو لەڕۆژئاڤاو باشوورى کوردستان و لەبەشێک لەناوچەکە. کەئایا بۆچى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمەریکا لەڕۆژئاڤاى کوردستان یان لەباکوورى سوریا پاشەکشەى کرد؟ پشتى کردە هێزەکانى هەسەدەو هێزە کوردییەکان؟ ئه‌گه‌ر په‌که‌که بیه‌وێت چاره‌نوسى رۆژئاڤا به‌باکورى کوردستانه‌وه گرێبدات سیاسه‌تێکى هه‌ڵه‌یه ئەوەی کە لەڕۆژئاڤای کوردستان روودەدات و وەکو ئەوەی مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت: جینۆسایدێکە بەرانبەر خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان. فەرید ئەسەسەرد پێشتر لەوتارێکیدا رایگەیاندبوو: ئەمە یەکەمجار نییە ئەمەریکا خەیانەت لەکورد دەکات و کورد بەجێدەهێڵێت، لەساڵی (1975)، (1996) و چەند جارێکی تریش روویداوە، ئێستا لەڕۆژئاڤای کوردستان دووبارە بووەتەوە. ئیبراهیم عەلیزادە لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت «ئەگەر (پەکەکە) بیەوێت چارەنووسی رۆژئاڤا بەباکوری کوردستانەوە گرێبدات، سیاسەتێکی هەڵەیە» هاوڵاتی: لەبەشێک لەڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا هاتووە، کە ئەفسەرانی ئەمەریکا لەترەمپ تووڕەن کەگوایە ناپاکیمان لەکورد کردووە، هەڵسەنگاندت بۆ ئەم بۆچوونە چۆنە؟ جگە لەشەڕو ململانێ، رێککەوتنێکیش هەیە لەگەڵ سوپای سوریا بەئاگاداری ڕوسەکان و ئێرانییەکان، ئایا ئەمە چارەسەرە بۆ دۆخەکە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: لێکۆڵینەوە بۆ بەهای ئەخلاقی بۆ ئەوەی کەئایا چەندە دەتوانرێت متمانە بەئەمریکا بکرێت، بەهیچ کوێمان ناگەیەنێت. ئەمەریکا نە لەکوردستان و نە لەهیچ شوێنێکی دونیا جگە لەبەرژەوەندیی خۆی هیچ شتێکی تر لەبەرچاو ناگرێت. دەبێت ئەو راستییە بزانین کەخەسڵەتی رێککەوتن و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا هەموو کات مۆری بەرژەوەندیی هەردوولای تێدایەو دەبێت بەفەرمی و راگەیەنراو بێت، خەیانەتکردن و پشتتێکردنی ئەمریکایش جێگای سەرسوڕمان نییە. پشت‌کردنی ئەمەریکا لەکوردانی رۆژئاڤا، لەچەند ساڵ پێش ئێستاوە چاوەڕوان دەکرا، بە‌ڵام هەم هێزی رۆژئاڤا و هەم ئەمریکاش بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەبوو، ئەم بەرژەوەندییەش بریتی‌بوو لەداعش. داعش لەعێراق تەماعی لەدەسەڵاتی ئەمەریکا کردبوو، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەعێراق بە‌هۆی بوونی داعشەوە لەمەترسیدا بوو، واتا ئەمنیەتی ئەمەریکا لەناوخۆی وڵاتەکەی لەڕێگای بەهێزبوونی داعش کەوتبوە مەترسی، بەڵکو دۆخی عێراق کەئەمریکا تێیدا (4000) کوژراو، (50)هەزار پەککەوتە و (3000) ملیار دۆلاری تێدا خەرج کردبوو، ئەم بەرژەوەندییە کەوتبوە مەترسییەوە و ئەمریکا دەبوایە چارەیەکی بۆ ئەمە بدۆزیایەتەوە، داعش لە سووریا هیچ مەترسییەکی بۆ ئەمریکا نەبوو، بە‌ڵام بۆ روسیا و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کە لەلایەن ئێران و روسیا لایەنگریی لێدەکرا، مەترسیی هەبوو. ئەمریکا دەبوایە داعش لەعێراق تێکبشکێنێت و لە ناوی ببات، بە‌ڵام هاوکات لەسوریا ئەم کارەی کرد. رۆژئاڤا چ لەو کاتەدا و چ لەئێستاشدا نەدەبوایە بە بێ بەشداریی هیچ لایەنێکی نێونەتەوەیی رێککەوتنی بکردایە، دەبوایە شاهیدو لایەنێکی نێودەوڵەتی لەنێواندا بوایە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم رێککەوتنە دابنرێت و بەهاکانی بە چ شێوەیەک بپارێزرێت؟ رێککەوتنی رۆژئاڤاو ئەمەریکا نۆڕماڵ بوو، دەبوایە لەپێناو دوژمنێکی هاوبەش هاوکاریی یەکتریان بکردایە، بە‌ڵام دوای ئەوەی کە بەرەو رەققە پێشڕەوییان کرد دەبوایە ئەم رێککەوتنە بەچاودێرییەکی نێودەوڵەتی و بەبەرچاوی بیروڕای گشتییەوە واژۆ بکرایە کەئایا دواجار ئەمریکا بەرانبەر بەڕۆژئاڤا هەڵوێستی دەگۆڕێت یان نا؟. ئەگەر ئێستا ئەمریکا دەیەوێت گۆڕانکارییەک لەسیاسەتی خۆی بکات، دەبێت بەشێوەیەکی فەرمی و راگەیەنراو بێت. من گەشبین نیم بەڕەخنەی کۆنگرێسمانەکان لەسیاسەتی ترەمپ، چونکە دواجار ئەمەریکا لەنێوان تورکیا‌و رۆژئاڤا لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیدا، تورکیا دەپارێزێت. تورکیا بۆ ئەمریکا دۆستێکی ستراتیجێکە، ئەمە ئەلفبای تێگەییشتنە لەپێوەندییە نێودەوڵەتییەکان. نابێت ئەزموونەکانی پێشوو لەڕۆژئاڤا دووبارە بێتەوە، ئێستایش ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت گۆڕانکارییەک لەسیاسەتی خۆی پێکبهێنێت، دەبێت راگەیەنراوو بەچاودێریی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بێت. هاوڵاتی: دوای رێککەوتنی سوپای سوریا‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەوەی کەناوی (هەسەدە) بگۆڕرێت بەهێزێکی هاوبەش و سوپای سوریا دەگەڕێتەوە ناوچەکانی باکوری سوریا‌و خۆرهەڵاتی فوڕات، ئایا ئەم رێککەوتنە ئاڵتەرناتیڤێکی گونجاوە، یان وەک ئەوەی مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت: ناچارین ئەم سازشە بکەین بۆ ئەوەی گەلەکەمان جینۆساید نەکرێت؟ ئیبراهیم عەلیزادە: بێگومان ئەوە ناچارییە، لەگۆڕەپانی ململانێکانی سوریا دوو لایەنی جیاواز بەدرێژاییی (18) ساڵی رابردوو کێشمەکێشیان هەبووە، لایەنێکیان روسیا، ئێران و حکومەتی بەشار ئەسەدە، لایەنێکیش ئەمریکا، تورکیا‌و سعودیەیە. ئەنجامی کێشەو ململانێکانی ئەم دوو لایەنە بوەتە ئەوەی کە لایەنی روسیی تێیدا سەرکەوتوو بووەو لایەنی ئەمریکیش شکستی هێناوە، واتا تورکیاش شکستی هێناوە. لەئێستادا کەنزیکدەبینەوە لەدیاریکردنی چارەنووسی سیاسی داهاتووی تورکیا، پێویستی بەوەیە تاڕادەیەک لەقورساییی ئەم شکستە کەمبکاتەوە، هەربۆیە هێرشکردن بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان هەڵوێستێکی بەرگریکارانەیە لەلایەن تورکیا. ئەوەی کەتورکیا بەدوایەوەیەتی دەیەوێت لەدیاریکردنی دواڕۆژی سیاسیی سوریا، بێ دەسەڵات نەبێت و لە هەمانکاتدا زیانێکیش بەدوژمنی خۆی کەڕۆژئاڤای کوردستانەو مافی چارەنووسی خۆیان، دەگەیەنێت. ئەردۆغان ئاژاوەگێڕێکی دۆڕاوە لەم رووداوەو بەڕای من لەم پەلامارەشدا سەرکەوتوو نابێت. لایەنێکی تری ئەم بابەتە روسیایە، هەر لەڕابردوو (یەکێتیی سۆڤیەتی جاران)و لەم سەردەمەشدا پێگەیەکی سەرەکی لەسوریا هەبوەو پێکەوە هاوپەیمان بوون. روسیا لەململانێکانی چەندساڵی رابردوو لەسوریا سەرکەوتوو بووە، کەواتە بەئاسانی ناتوانێت لەپێناوی هێرشی سوپای تورکیا، چاوپۆشی لەم سەرکەوتنە بکات. سەبارەت بەڕۆژئاڤا دەبێت بڵێم: هەم رێککەوتنی پێشووی لەگەڵ ئەمریکا و هەم رێککەوتنی ئێستای لەگەڵ سوریا و روسیا دەبێت راگەیەنراوو یاسایی بێت، دەبێت خەڵک لەوردەکارییەکانی ئاگاداربن، بۆ ئەوەی دوایی تووشی رووداوی چاوەڕواننەکراو نەبن و تووشی سەرلێشێواوی و نائۆمێدی نەبن. بەڕای من رۆژئاڤا کۆمەڵێک دەستکەوتی کۆمەڵایەتی هەیە، کە بەئاسانی و بەهێرشی سەربازی ناسڕێنەوە. رۆژئاڤا دەبێت ئێستا پارێزگاری لەپەیوەندی نێوان خۆی و خەڵکەکەی بکات، دەبێت پێداگری بکات لەسەر دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی واتا دیموکراسی، خۆبەڕێوەبردن، یاسای پێشکەوتنخوازانەی بۆ ژنان و پاشەکشێ نەکردن بۆ کۆنەپەرستی، دەبێت لەسەر دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی بەردەوام ئەگەر هەر بۆشایییەک لەم نێوانەدا دروستبێت و پەکی بکەوێت، ئێمە بەشکستی دەزانین. لەدواڕۆژی سوریا بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان سەربەرزدەکەنەوەو خەڵکی سوریا بەئاسانی لەو کەسانەی کەهۆکاری نەهامەتییەکانیان بوون خۆشنابن. لەم کاتەدایە کەپاشەکەوتی هێزو توانای رۆژئاڤای کوردستان فریایان دەکەوێت. من رۆژئاڤای کوردستان بەشکستخواردوو نازانم، لەڕووی سەربازییەوە ئەم پاشەکشێکردنە، واتا هەم پێشڕەوی و هەم بەرگریکردن، هەرسێکیان دەتوانن ببن بەبنەمای ستراتیجییەک بۆ سەرکەوتنیان. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کەدەبێت بەچ شێوەیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت؟ دەسەڵاتی رۆژئاڤای کوردستان نابێت ئەو ئۆمێدو خۆشباوەڕییانەی کە بۆ ئەمریکا هەیبوو، بۆ روسیایش دووپاتی بکاتەوە، دەبێت بەها ئەخلاقییەکانی بپارێزێت، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت. هاوڵاتی: ئێمە پێویستمان بەهەڵویستی هەموو هێزە سیاسییەکان هەیە، بە‌ڵام مایک ڕۆبن لەوتارێکیدا دەڵێت: تورکیا زیاتر لە(45) ساڵ پێش ئێستا قوبرسی داگیرکردو ئێستایش دەیەوێت سەرچاوە سروشتییەکانی لەناوبەرێت، لەعەفرین پاکتاوی رەگەزیی کردووە، لەناوچەی جەرابلوسی سوریا بنکەی پۆستی تورکیای کردووەتەوەو رۆژ لەدوای رۆژ خۆی لەگەڵ ئەو ناوچانەدا دەگونجێنێت، تورکیا لەبەعشیقە و ناوچەی تری عێراق کە مەبەستی بنکەکانی ناوچەی بادینانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەردۆغان باس لەوەدەکات کە لەدەستبەسەراگرتنی هەندێک لەناوچەکانی یۆنان و بولگاریا، نییەتی ئەوەی هەیە. ئەم نووسەرە دەڵێت: تورکیا هەر شوێنێک داگیربکات، چۆڵی ناکات. بنکەی مەخموور کە وا ناسراوە لەلایەن (پەکەکە) بەڕێوەدەچێت یان شەنگال کەهێزگەلی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستانی تێدایە، بەڕای ئێوە ئەگەری ئەوە هەیە کەئەم کێشەو گرفتانە دواجار بەرۆکی باشووری کوردستانیش بگرێ؟ ئاڵتەرناتیڤەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چی دەبێت بۆ ئەوەی بەر بەم کێشانە بگرێت؟ ئیبراهیم عەلیزادە: جیاوازییەکی گەورە لەنێوان سوریا‌و باشووری کوردستان یان عێراق هەیە. سوریا بووە بەناوچەی نفوز‌و دەسەڵاتی روسیا، روسیا زلهێزێکە کەتوانیویەتی لەململانێیەکی (حەوت بۆ هەشت) ساڵی رابردوو رکەبەرەکانی وەلابنێت و ببێت بەبڕیاردەری کۆتایی. پێدانی دەرفەت بەتورکیا بۆ ئەوەی بەشێک لەخاکی سوریا داگیربکات و حکومەتی بەشار ئەسەد ناسەقامگیر بکات، بەمانای ئەوەیە کە روسیا لەبەرانبەر تورکیا رۆڵی زلهێزی خۆی لەبەرانبەر تورکیا ناتوانێت بگێڕێت و ئەمەش مومکین نییە. من دڵنیام کە روسیا سەرکەوتنەکانی دەپارێزێت. بە‌ڵام ئەمە بەمانای ئەوە نییە کەڕۆژئاڤا ئەوە بەدەرفەت بزانێت و سوود لەم دۆخە ببات، چونکە لەهەمانکاتدا روسیا دەیەوێت لەناکۆکیی نێوان تورکیا‌و ئەمەریکا کەڵک وەربگرێت و کەلێنی نێوان ئەم دوو وڵاتەش زۆرتر بکات، هەر بەم هۆکارە سازشی لەسەر دەکات، بێگومان لەسەر مافی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانە کە لەلایەن روسیاوە سازش دەکرێت. بە‌ڵام لەئێستادا ئەو دەرفەتە بەتورکیا نادرێت کە بەخواستی خۆی لەو ناوچەیە تەراتێن بکات. جیاوازیی باشووری کوردستان لەوەدایە کە بووە بەناوچەی نفوزی ئەمریکا کەتێیدا سەرکەوتوو بووە، واتا توانیویەتی دەسەڵاتی خۆی سەقامگیر بکات، هێزی چەکداری لەخاکی باشوور هەیە، دەسەڵاتی خۆی سەقامگیر کردوە، کونسوڵخانەیەکی (3000) کەسی هەیەو بەرژەوەندییەکی درێژماوەی ئابووریی هەیە، ئەگەر تورکیا تەماع لەڕۆژئاڤای کوردستان دەکات، بە‌ڵام لەباشووری کوردستان لەگەڵ روسیا ناکەوێتە ململانێ و رکابەرییەوە. هەر بەم هۆیە روسیا چاوپۆشی دەکات لەباشووری کوردستان. مەترسییەکان بۆ باشووری کوردستان زۆر جددیترە لەمەترسییەکان بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان. باشووری کوردستان ئەو جێگایەیە کە روسیا بۆ ئەمریکای جێهێشتوە. سەبارەت بەحکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەبێت بڵێم: کەهەر بزووتنەوەیەکی سیاسی ئەگەر بیەوێت سەرکەوتوو بێت، پێویستی بەپشتیوانییەکی جەماوەری هەیە، بۆ ئەوەی جەماوەر لەگەڵت بێت، دەبێت لێت رازی بن، ئامادەبن بۆ هەر فیداکارییەک، هەموو شتێک لەباشووری کوردستان گرێدراوە بە پەیوەندیی نێوان خەڵک و دەسەڵات، دەبێت ئەو پەیوەندییە لەسەر جێگای خۆی بێت و بەهێز بێت و خەڵک دەسەڵاتەکە لەخۆیان بزانن.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات دۆسیه‌ى نه‌وت و گه‌نده‌ڵى له‌کابینه‌ى پێشتر چۆن بووه ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و چاکسازى تێدا نه‌کراوه، ده‌شڵێت»ئه‌م فۆرمه له‌حوکمرانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرێت ده‌که‌وێت». عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت، په‌رله‌مانى کوردستان تائێستا یاسایه‌کى ده‌رنه‌چواندووه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵکدا بێت و حکومه‌تیش که‌مترین وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاران ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى هه‌موارى یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان ئه‌و نادادییه‌ى هه‌یه چاره‌سه‌رى بکه‌ن، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌بڕینى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسنه‌کراوه. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى خه‌رجى و داهاته‌کانى حکومه‌ته‌وه ئه‌وه ئاشکراده‌کات که‌داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان مانگانه (200) ملیار دیناره. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى له رابردوودا له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا هه‌بوو تائێستا وه‌کو خۆیه‌تى، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌بووه له‌کابینه‌ى پێشوو له‌ئێستاشدا هه‌روه‌ک خۆیه‌تى هاوڵاتى: رێکخراوێکى ناحکومى ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (228) به‌ڵێنى له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى کوردستان داوه، ده‌توانن چه‌ند له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بکه‌ن؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: تائێستا ناتوانین هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێکى ورد بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى پێمانوایه به‌شى هه‌ره زۆرى له‌کارنامه‌ى حکومه‌تدا هه‌بووه‌و موافه‌قه‌ى لایه‌نه‌کانى به‌شدار بووه له‌کابینه‌ى نۆیه‌م نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، ئه‌مه وازحه، به‌ڵام له‌ته‌نیشت ئه‌مه‌دا بۆ که‌یسه‌کانى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى له‌خاڵه سنوریه‌کان و دۆسیه‌ى زه‌ریبه‌و و داهاتى نه‌وت و گرێبه‌سته‌کان هه‌مووى به‌دواداچوونمان بۆ کردووه. له‌ئاستى کرداریدا ده‌زانین فه‌سادو زوڵم و نادادى هه‌یه، ئه‌مانه لاى به‌رپرسانى باڵاى پارتى و یه‌کێتى ئاسایى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتێک که‌دێته ناو چاکسازییه‌کانه‌وه دوژمن و ئاسته‌نگى حه‌قیقى له‌وکاتانه‌دا دروستده‌بێت، ئێستا سێ که‌یسى گه‌وره که‌ئیشى تێدا ده‌که‌ین، لێکۆڵینه‌وه‌ى وردمان کردووه له‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌کان که‌گه‌نده‌ڵیه‌کى رێکخراو موئه‌سه‌ساتى حکومى هێزه ئه‌منییه‌کان کۆمه‌ڵێک کۆمپانیا هاتوون سه‌رقاڵى پاره وه‌رگرتنن بار داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ و پشکنین، ساڵى 1991 خاڵه سنورییه‌کان زۆر باشتر بووه له‌ئێستا که 2019یه، هێزى گه‌وره‌یان له‌پشته شه‌وانه بارى گه‌وره داخڵ ده‌که‌ن بێ گومرگ و پشکنین و هێزى گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدایه، شته‌کان با وه‌کو خۆى بگات، به‌ڵگه‌نامه‌ى وردمان هه‌بوو که‌ئه‌مه له‌مه‌رزى باشماخدا هه‌بووه، شه‌وانه (70 بۆ 80) کۆنتێنه‌ر داخڵى هه‌رێم ده‌کرا، به‌رێوه‌به‌رى گومرگمان بانگکردو وتى له‌هه‌موو خاڵه سنورییه‌کانى دیکه‌ش ئه‌مه هه‌یه، چه‌ندین دۆسیه‌مان ئاماده کردووه، چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوى سه‌یر سه‌یر به‌بێ ئه‌وه‌ى خه‌ده‌مات پێشکه‌ش بکه‌ن مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان ده‌ستده‌که‌وێت، هه‌ندێکیان هه‌یه هه‌ر هیچ ناکه‌ن و هامشێکیان بۆ کراوه‌و هه‌ندێکى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌شێکى تر‌ى به‌رێوه‌به‌رى مه‌رزه‌کان کردوویانه، ئیشى ورمان له‌سه‌ر کردووه. له‌سه‌ر ئاستى زه‌ریبه به‌شێکى زۆرى کۆمپانیاکان زه‌ریبه‌یان نه‌داوه‌و خۆیان لێ دزیوه‌ته‌وه‌و به‌شێکیان به نایاسایى به‌خشراون و به‌ڵگه‌نامه‌مان لایه کۆمپانیا له‌ملیۆنێک دۆلارى زه‌ریبه به‌خشراوه، ئیشى زۆرمان کردووه‌و ده‌یده‌ینه حکومه‌ت تا چاکسازى تێدابکرێت. له‌سه‌ر هه‌موارى پرۆژه‌ى چاکسازى خۆتان ده‌زانن بڕیاربوو بڕوات، به‌ڵام هه‌ندێک ئاسته‌نگ هه‌بووه‌و بڕیاره حکومه‌ت به‌م نزیکانه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکات، ئێمه ئه‌وه‌ى توانیومانه لۆبى بکه‌ین و ده‌وڵه‌مه‌ندى بکه‌ین چاکسازى ریشه‌یى بکرێت، چونکه مه‌علومه ئه‌م فۆرمه له‌حوکمڕانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرێت ده‌که‌وێت. ئه‌م فۆرمه له‌حوکمڕانى تواناى به‌رده‌وامبوونى نییه ئه‌گه‌ر چاکسازیى نه‌کرێت ده‌که‌وێت هاوڵاتى: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێکبخرێته‌وه‌و هه‌ندێکى ببڕدرێت له‌هه‌موارى پرۆژه‌یاساى چاکسازى و خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازه‌کاندا، ئه‌مه چۆنه؟ عه‌لى حه‌مه ساڵح: به‌پێى پرۆژه‌یاساى چاسازى وازحه، موچه ده‌درێت به‌که‌سێک که‌ئیستحقاقى خۆى بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ى سوڵحى له‌گه‌ڵدا بکرێت، شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى هه‌یه له‌کوردستاندا، بێ له‌یه‌ک دوو شوێنى دیکه هه‌مووى ده‌بێت یه‌کبخرێت، هه‌موو یه‌که ژمێریارییه‌کانى هێزه ئه‌منییه‌کان یه‌کده‌خرێت. تائێستا پرۆژه‌که نه‌هاتۆته په‌رله‌مان و قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردوون بڕیاره له‌زووترین کاتدا بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه له‌گفتوگۆ نه له‌بڕیاره‌کاندا باسى هیچ جۆره بڕینێکى ده‌رماڵه‌کان نه‌کراوه، که هاته په‌رله‌مان زۆر به‌وردتر موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین. حکومه‌ت خۆیان ده‌ڵێن ئامانجى ئه‌و پرۆژه‌یه گێڕانه‌وه‌ى پاره‌یه، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند پاره ده‌گێڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت و به‌ته‌ئکید پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه. ماقول نییه سکویرتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدرێته مه‌سئول و کوڕى به‌رپرسه‌کان که‌ملیۆنان دۆلار ببه‌ن هاوڵاتى: له‌ئه‌داى کابینه‌ى نۆیه‌م رازیت که‌زیاتر له‌چوار مانگ به‌سه‌ر حکومه‌تدا تێپه‌ڕبووه‌و گۆڕان یه‌کێکه له‌به‌شداربووه‌کانى؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى له رابردوودا له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا هه‌بوو تائێستا وه‌کو خۆیه‌تى، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌بووه له‌کابینه‌ى پێشوو له‌ئێستاشدا هه‌روه‌ک خۆیه‌تى، بابه‌تى زه‌ریبه راگیراوه‌و ئه‌و عه‌ف و سه‌رپێچیه‌ى له‌سه‌ر زه‌ریبه هه‌بووه راگیراوه. هاوڵاتى: بۆچى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان پڕناکرێته‌وه‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه؟ عه‌لى حه‌مه ساڵح: تائێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانه، ترسه‌که ئه‌مه‌یه‌و کۆمه‌ڵێک تێڕوانیمان ئاماده‌کردووه، دۆسیه‌ى نه‌وت کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه، یه‌کێک له‌وانه کۆمپانیا سکوریتییه‌کان که له‌سه‌دا 48%ى موچه بۆ هێزى ئه‌منى و ناوخۆ ده‌ڕوات و پۆلیسى نه‌وت و زێره‌ڤانى، ماقول نییه سکویرتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدرێته مه‌سئول و کوڕى به‌رپرسه‌کان که‌ملیۆنان دۆلار ببه‌ن و ئه‌وانى دیکه هیچ وه‌زیفه‌یه‌کیان نییه‌و ته‌نها ده‌وامیان پێده‌کرێت و ئه‌رکیان نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌مه رێکبخرێته‌وه. بۆ زانیاریتان خه‌ده‌ماتى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان قۆرغکارییه‌کى زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه که‌ئه‌و خه‌ده‌ماتانه‌ى دراون به‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان به‌چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو دراون، چ لاى یه‌کێتى و چ لاى پارتى تێچووه‌که‌ى پێنج هێنده‌یه به‌ملیۆنان دۆلارى خه‌رجى نە‌وت زیاد بکات، ئه‌مانه چاکسازییان ده‌وێت و ده‌بێت بکرێت. هاوڵاتى: جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌پشکى گۆڕانه، بۆ ئه‌و پۆسته‌تان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه ده‌ستى ده‌ستى کردن نییه به گۆڕان؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ده‌ستى به‌ده‌ستى نییه، هێشتا هه‌ندێ گفتوگۆ هه‌یه به‌وه‌ى که‌ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانى چى ده‌بن، چۆن به‌یاسا رێکبخرێته‌وه، ئێستا سبه‌ینێ ده‌توانین وه‌ک گۆڕان که‌سێک دیارى بکه‌ین و فه‌رمانى بۆ ده‌ربچێت، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌یاسا دیارى بکرێت. هاوڵاتى: ئه‌ى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌کان که‌ئه‌وه‌ش پشکى گۆڕانه هه‌مان کێشه‌ى هه‌یه؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: سندوقه‌که ده‌بێت کارابکرێت و هه‌ر سه‌رۆکه‌که نییه، له‌ڕۆژانى ئاینده له‌لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى ئه‌نجومه‌نه‌که بهێندرێته په‌رله‌مان تاپه‌سه‌ندبکرێت. هاوڵاتى: خه‌ڵک هه‌یه (220) هه‌زار دینار موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت و په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو دادوه‌ره‌کان شه‌ش ملیۆن دینار زیاتر وه‌رده‌گرن، ئه‌مه چۆن رێکده‌خرێته‌وه؟ عه‌لى حه‌مه ساڵح: نادادى زۆر له‌موچه‌ى خانه‌نشینیدا هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له‌پله باڵاکاندا که‌ده‌مانه‌وێت وه‌ک عێراقى لێبکه‌ین یا باشتر له‌وه‌ى عێراق، ئاستى دووه‌میان ئه‌وه‌یه که‌هیچ خانه‌نشینێک له 400 هه‌زار دینار که‌متر وه‌رنه‌گرێت، ئێستا له‌گه‌ڵ حکومه‌ت گفتوگۆ هه‌یه‌و داوامان کردووه وه‌ڵامى پێویسى ئه‌مه بداته‌وه‌و حکومه‌تیش ده‌ڵێت با دیراسه‌ى تێچووه مادییه‌که‌ى بکه‌م و وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه. خانه‌نشینى پله باڵاکان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و خانه‌نشینى هاوڵاتیانیش ده‌مانه‌وێت له (400) هه‌زار دینارى مانگانه که‌متر نه‌بێت. ئێمه چه‌ند جارێک به‌فه‌رمى داوامان کردووه که ته‌فاسیلى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌ت به‌وردى بۆمان بنێرن چۆنه‌و بۆچى کراوه‌و له‌کێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نه‌داوینه‌ته‌وه. هاوڵاتى: گۆڕان به‌شداره له‌حکومه‌ت، دۆسیه‌ى قه‌رزه‌کان چییه ئایا به‌فعلى بێجگه موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران حکومه‌ت قه‌رزاره؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: گرفتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌یه که تائێستا دامه‌زراوه‌یه‌کى نییه بۆ دیارى کردنى قه‌رزه‌کان، هه‌ر قه‌رزه‌و له‌شوێنێکه، بۆ نموونه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قه‌رزارى ده‌رمانه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قه‌رزارى جلى سه‌ربازییه، وه‌زاره‌تى دارایى قه‌رزارى بانک و به‌ڵێنده‌رانه، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان قه‌رزارى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانه که‌پاره‌ى پێشه‌کى لێیان وه‌رگرتووه، ئێمه چه‌ند جارێک به‌فه‌رمى داوامان کردووه که ته‌فاسیلى قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌ت به‌وردى بۆمان بنێرن چۆنه‌و بۆچى کراوه‌و له‌کێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نه‌داوینه‌ته‌وه. هاوڵاتى: به‌ڵام خۆتان وه‌ک ئه‌ندامى وه‌فدى دانوسانکارى گۆڕان له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ پارتى به‌شداربوون، ناکرێت که‌ئێوه نه‌زانن حکومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره؟ عه‌لى حه‌مه ساڵح: ئێمه ده‌زانین (100) ملیۆن دۆلارى ده‌رمان قه‌رزارین و پاره‌ى پێشمه‌رگه قه‌رزارین، به‌شێک له‌قه‌رزه‌کان وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان پاره‌ى وه‌رگرتووه‌و هێشتا نه‌وته‌که‌ى نه‌داوه به‌کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، پاره‌ى مقاولیین که‌س ناتوانێت ئینکارى لێبکات، پاره‌ى (13) ملیار دۆلارى قه‌رزى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بوونى هه‌یه که‌حکومه‌ت قه‌رزارییه‌تى، هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت کۆى گشتى قه‌رزه‌کان بزانین. هاوڵاتى: له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌وترێت رێگه به‌ئه‌ندامانى لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن نادرێت وه‌ک پێویست قسه بکه‌ن، هۆکاره‌که‌ى چییه؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد بکه‌ین به‌خولى پێشوو، مولاحه‌زه‌ى جددیم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، په‌رله‌مان سێ ئه‌رکى هه‌یه، ده‌رکردنى یاسا تائه‌م ساته هیچ یاسایه‌ک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌رنه‌کراوه، دووه‌م چاودێرییه، تائێستا نه سه‌رۆکى حکومه‌ت و نه وه‌زاره‌ته سیادییه‌کان وه‌زیره‌کانیان نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مان، سێیه‌م په‌سه‌ندکردنى بودجه‌یه تائێستا پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، به‌شێکى زۆرى په‌رله‌مانتاران که پرسیاریان ئاراسته‌ى حکومه‌ت کردووه به‌دواداچوونیان کردووه‌و وه‌کو پێویست وه‌ڵامه‌کانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه. ده‌بێت لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن خۆیان قسه بکه‌ن و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ڵامبداته‌وه. هاوڵاتى: وه‌زیرى دارایى لاى گۆڕانه‌و گۆڕان خۆى وا پێناسه کردووه که‌سه‌رمه‌شقى شه‌فافییه‌ته‌و له‌کارنامه‌که‌ى بۆ به‌شدارى حکومه‌ت باسى کردووه، شه‌فافیه‌تى ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌کوێدایه که‌زانیارى نه‌درێته خه‌ڵک و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران؟ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: چیت ده‌وێ با پێت بڵێم داهاتى ناوخۆ (200) ملیار دیناره، قه‌رزه‌کان هه‌موو ئه‌وه‌ى لاى وه‌زیرى داراییه ئیعلانى ده‌که‌ین، چه‌ندێک پاره‌ى بانک و مقاولە. به‌تاکید ده‌بێت شه‌فافییه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێت و ئیشى تێدا ده‌که‌ین، داهاتى نه‌وت نزیکه‌ى (300) ملیۆن دۆلار ده‌درێته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و (453) ملیار دینار له‌به‌غداوه دێت (25) ملیار دینارى هاوکارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه هه‌یه، (886) ملیار دینار ده‌درێته موچه‌و ئه‌وه‌ى دیکه‌ى که‌ده‌درێن به‌کۆمپانیا ئه‌منى و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان نایزانین.
هاوڵاتى، ماردین نوره‌دین پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به‌شى زۆرى ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان جێبه‌جێنه‌کردووه که له‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى رابردووى په‌رله‌ماندا به‌خه‌ڵکیانداوه، هه‌ریه‌که‌یان پاساوى جیاجیا بۆ جێبه‌جێنه‌کردنى به‌ڵێنه‌کانیان ده‌هێننه‌وه. به‌پێی راپۆرتێکى رێـکخراوى لێـکۆڵیـنه‌وه‌و گه‌شـه‌پێـدان (RDO)، هه‌ریه‌که له‌پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڵێنى جیاوازیانداوه به‌هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى 2018دا‌و به‌شێکى زۆر له‌و به‌ڵێنانه په‌یوه‌ندى به‌ده‌رکردنى یاساى نوێوه نه‌بووه‌و کارى حکومه‌ته. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، هه‌ریه‌که له‌پارتى (60)و یه‌کێتى (183)و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (228)، به‌ڵێنیانداوه به‌ده‌نگده‌رانیان و ده‌بێت له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا جێبه‌جێى بکه‌ن. یه‌کێتى: هه‌ر ئه‌وه‌نده فریاکه‌وتین به‌پێی راپۆرته‌که‌ى رێـکخراوى لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، به‌رنامه‌ى لیستى یه‌کێتى له(5) به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر چه‌ندین ماده‌و سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که‌ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه که‌هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ په‌یوه‌ندیان به‌کارى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى یه‌کێتى به‌ده‌نگده‌رانى خۆیداوه، بریتییه له‌پێشه‌کییه‌کى (9) خاڵى، ئینجا له‌به‌شى یه‌که‌مدا (17) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆیداوه، له‌به‌شى دووه‌میشدا (9) به‌ڵێن هه‌یه، له‌به‌شى سێیه‌میشدا (33) به‌ڵێن دراوه، له‌به‌شى چواره‌میشدا (80) به‌ڵێن و به‌شى پێنجه‌میش (35) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه کۆى گشتى به‌ڵێنه‌کانى لیستى (105)ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌گاته (183) به‌ڵێن. جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»وه‌رزى یه‌که‌مى یاسادانان کێشه له‌نێوان حزبه‌کاندا هه‌بوو به‌تایبه‌تى یه‌کێتى و پارتی، ئێمه داواى شاراکه‌تى راسته‌قینه‌و رێکه‌وتنى سیاسیمان ده‌کرد، وه‌رزى یه‌که‌م به‌م شێوه‌یه رۆیشت، له‌وه‌رزى دووه‌میشدا پڕۆژه‌یاسا زۆر پێشکه‌ش کرا، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یه که‌حکومه‌ت ده‌یاننێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان». وتیشی «ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى که‌ئێمه داومانه‌ته سه‌رۆکایه‌تى، نزیکه‌ى (نۆ) پڕۆژه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆکراوه، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کى فراکسیۆنه‌کانى تریش، له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده فریاکه‌وتین». جه‌مال حه‌وێز باسى له‌وه‌کرد، کارنامه‌که‌یان جگه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزى هاوڵاتیان و پێشینه‌ى خانوبه‌ره، بیمه‌ى ته‌ندروستى و مافى نه‌خۆش، گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌رماڵه بۆ خوێندکارانى زانکۆ، خانه‌نشینى هێزه‌کانى ناوخۆى تێدایه که‌زۆر مه‌غدورن، دامه‌زراندنى یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م که‌ئه‌وه‌یان جێبه‌جێکرا، به‌هه‌میشه‌یکردنى گرێبه‌سته‌کان که له‌جێبه‌جێ کردندایه. پێشیوایه، جێبه‌جێکردنى هه‌موو به‌ڵێنه‌کان په‌یوه‌ندى به‌که‌شى نێو په‌رله‌مانه‌وه‌یه، «ئایا له‌ناو په‌رله‌مان ده‌توانین ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبێنین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه یاسایانه تێپه‌ڕێنین، ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ى له‌په‌رله‌مان رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه«. پارتى: کاتى زۆر ماوه به‌رنامه‌ى لیستى پارتى له(10) به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو سێکته‌رى جیاواز به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه که‌هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرته‌که‌ى رێـکخراوى لێـکۆڵیـنه‌وه‌و گه‌شـه‌پێـدان. به‌شى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى لیستى پارتى (10) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت. به‌شى دووه‌م (11) به‌ڵێنى تێدایه، به‌شى سێیه‌میش (8) به‌ڵێن، به‌شى چوارم (3) به‌ڵێن، به‌شى پێنجه‌م (4) به‌ڵێن و، به‌شى شه‌شه‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى حه‌وته‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى هه‌شته‌م (6) به‌ڵێن، به‌شى نۆییه‌م (4) به‌ڵێن و به‌شى ده‌یه‌م (4) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت. کۆى به‌ڵێنه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ده‌نگده‌رانى، بریتییه له(60) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن که‌پێویست ده‌کات له‌ماوه‌ى چوارساڵى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا جێبه‌جیێان بکات. به‌پێی راپۆرته‌که، به‌شێک له‌م به‌ڵێنانه په‌یوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ى به‌ڵێن نین بۆ دانانى یاسایه‌کى په‌رله‌مانى، یاده‌رکردنى بڕیارێکى په‌رله‌مانى، به‌ڵکو به‌شێکن له‌کارى حکومه‌ت، جیاوازى هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردن که‌لیسته‌کان به‌ده‌نگده‌رى خۆیانى ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى حکومه‌ت که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى حکومییه‌وه پێشکه‌ش به‌په‌رله‌مانى کوردستان کراوه. پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى وت «ئیشى زۆر کراوه‌و وه‌ختى زۆریش ماوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ بکرێن، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که‌داومانه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان جێبه‌جێبکه‌ین ماناى وایه راستگۆ بووینه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به «جێبه‌جێکردنى» به‌ڵێنه‌کانى پارتى کرد له‌دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست بۆ هه‌مییشه‌یى، چاککردنى رێگاوبانه‌کان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى ستراتیژى و کردنه‌وه‌ى سێ سایلۆى نوێ. وتیشى»ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بۆ ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه رێکبکه‌ون، ده‌توانین به‌ڵێنه‌کان زووتر جێبه‌جێ بکه‌ین، ناکرێت به‌چوار مانگى حکومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌ڵێنه‌کانمان بکرێت». گۆڕان؛ زۆرترین به‌ڵێن به‌پێی راپۆرتى رێکخراوه‌که، به‌رنامه‌ى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له(4) ته‌وه‌ر پێکهاتووه، هه‌ر ته‌وه‌رێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک به‌ش و سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه که‌هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه، هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌کارى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا (33) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆیداوه، له‌ته‌وه‌رى دووه‌میشدا (72) به‌ڵێن، له‌ته‌وه‌رى سێیه‌میشدا (56) به‌ڵێن دراوه‌و له‌ته‌وه‌رى چواره‌میشدا (67) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه کۆى گشتى به‌ڵێنه‌کانى لیستى (148)ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌گاته (228) به‌ڵێن، به‌زۆرترین به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى نێو چوار لیسته سه‌ره‌کییه‌که‌ى په‌رله‌مان داده‌نرێت. ئاشنا عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»راسته ئه‌و یاسایانه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه ژماره‌یان که‌مه، به‌ڵام یاساى باشیش ده‌رچووه، بۆ نمونه یاساى به‌خاوه‌نکردنى خانوه ته‌جاوزه‌کان ئه‌وانه‌ى زیاده‌ڕه‌ویان له‌سه‌ر کراوه، ئه‌مانه یاسایه‌کن که‌زۆرترین هاوڵاتى لێى سودمه‌ندبووه که‌هاوڵاتى که‌مده‌رامه‌ت و ده‌ستکورت بوون». سه‌باره‌ت به‌پێدانى (228) به‌ڵێن به‌هاوڵاتیان له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئاشنا عه‌بدوڵا وتی «ئێمه به‌ڵێنه‌کانمان له‌چوارچێوه‌ى کارنامه‌یه‌کى حکومه‌تدا داڕشتۆته‌وه‌و له‌دانوستانه‌کانماندا له‌گه‌ڵ پارتى بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌خه‌ڵکمانداوه هه‌مووى جیا کراوته‌وه له‌ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتى». وتیشی»هێشتا کات هێنده تێنه‌په‌ڕیوه که‌بڵێین ئێمه ناتوانین به‌ڵێنه‌کانمان جێبه‌جێبکه‌ین، چاوه‌ڕیێ ده‌که‌ین، شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین، بزانین چۆن ئیشه‌کان ده‌چێته پێشه‌وه، دواى ئه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر تێبینى خۆمان هه‌بێت به‌ئاشکرا ده‌یڵێین».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ده‌ڵێت سه‌ردانى دوێنێى وه‌فدى هه‌رێم سه‌رکه‌وتوو بووه‌و هه‌رێم (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌داته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و له‌به‌رانبه‌ردا گره‌نتى پشکى راستى هه‌رێمى کوردستانى ده‌وێت. فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه رێکه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا شتێکى ئه‌وتۆى نه‌ماوه‌و سبه‌ینێ دووشه‌ممه جارێکى دیکه وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا. ناوبراو ئه‌وه ئاشکراده‌کات حکومه‌تى هه‌رێم راپۆرتێکى دارایى وردى له‌سه‌ر خه‌رجى و داهاته‌کانى به‌پێى خشتیه‌ک ئاماده کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى کردووه‌و ده‌شڵێت «به‌غدا متمانه‌ى لا دروست بووه که‌ژماره‌کان شه‌فافن». هاوڵاتى: دوێنێ شه‌ممه وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کرد، ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که چی بووه که بۆ هاوڵاتیان گرنگ بێت؟ فارس عیسا:ئه‌م سه‌ردانه زۆر زۆر گرنگ بووه، گرنگى له‌وه بووه که له‌قۆناغى کۆتایى ئاماده‌کارى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020دایه حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، ئه‌م سه‌ردانه‌ش ته‌واوکه‌رى سه‌ردانه‌کانى پێشتر بووه‌و یه‌کێکه له‌سه‌ردانه سه‌رکه‌وتووه‌کان، جه‌وێکى زۆر برایانه‌و به‌لێکتێگه‌یشتنه‌وه کۆتایى هات، گه‌یشته رێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێک بنه‌ما له‌وانه نه‌وت، هیچ نه‌ماوه ته‌نها رێکه‌وتنه‌که بکرێت. هاوڵاتى: وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم دڵنیایدا که رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌کات؟ فارس عیسا: بۆ ساڵى 2020 حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌داته به‌غدا، ئه‌گه‌ر عێراق ئیلتزام بکات به‌به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و هه‌رێمى کوردستان لارى نییه له‌وه‌ى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى خۆیه‌وه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌ڕێگه‌ى بۆرى هه‌رێمه‌وه بداته کۆمپانیاى سۆمۆ. هاوڵاتى: وه‌فدى عێراق قسه‌یان چی بوو له‌سه‌ر سه‌ردانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم؟ فارس عیسا: پێشتر هه‌رێمى کوردستان داتا‌و زانیارى خۆى خستبووه به‌رده‌م حکومه‌تى عێراق، حکومه‌تى عێراق سێ پێشنیارى خستبووه به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستان، هه‌ردوو بۆچون نزیکبوون که‌یه‌کێکیان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بدرێته سۆمۆ. هاوڵاتى: وه‌فدى هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه به‌غدا باسى ئه‌وه‌یان کرد بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق و دۆسیه‌ى قه‌رزه‌کانى هه‌رێم ده‌چن، به‌غدا قسه‌ى چییه له‌سه‌ر قه‌رزه‌کان؟ فارس عیسا: ئه‌مه‌ش باس‌کراو بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه جارێکى تر وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش باسبکرێت، لاى به‌غدا قه‌رزه‌کان کێشه نییه‌و داواى ته‌فاسیلى قه‌رزه‌کانیان کرد که چییه. من باسى ژماره‌ى قه‌رزه‌کان ناکه‌م، (24) ملیار دۆلار مێژوویه‌کى هه‌یه که له 2004 و 2005ەوه تائێستا خەرجى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک پێویست نه‌دراوه‌و نامانه‌وێت له‌ئێستادا باسى هیچ ژماره‌یه‌ک بکه‌ین. به‌غدا متمانه‌ى لا دروست بووه هه‌م داهات و هه‌م خه‌رجییه‌کانى کوردستان روون و ئاشکران و شه‌فافن، بۆیه رێککه‌وتن نزیکه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى (18) ترلیۆن دینارى سافى پاش بڕینى بودجه‌ى حاکیمه‌و سیادى له‌به‌غدا کردووه، ئه‌م ژماره‌یه تاچه‌ند نزیکه له‌ڕاستییه‌وه؟ فارس عیسا: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتێکى ته‌خمینى ئاماده‌کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقمان کردووه، تێیدا خەرجی و داهاته‌کان و داهاتى گشتى هه‌رێمى کوردستان به‌نه‌وتى و غه‌یره نه‌وتى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و روون و به‌خشته به‌وردى دراوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى، به‌غدا متمانه‌ى لا دروست بووه هه‌م داهات و هه‌م خه‌رجییه‌کانى کوردستان روون و ئاشکران و شه‌فافن، بۆیه رێککه‌وتن نزیکه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه. هاوڵاتى: ئایا هه‌رێمى کوردستان بۆ 2020 بڕى (18) ترلیۆن دینار به‌شى موچه‌و خه‌رجى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و خه‌رجى رۆژانه‌ى حکومه‌ت ده‌کات؟ فارس عیسا: ئێمه له‌دانوسانداین له‌سه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى 2020 دیارى بکرێت، ئه‌کید هه‌موو حسابى خەرجی و داهاتەکانى هه‌رێمى کوردستان کراوه، به‌پێى رێکه‌وتنێک پشکى هه‌رێمى کوردستان دیارى ده‌کرێت، به‌هه‌موو حاڵه‌تێک ئه‌و سیغه‌یه‌ى له2019 هه‌بووه دیارى کرابوو زیاتربێت که‌میزانییه‌ى عێراق (123) ترلیۆن دینار بوو، بۆ ساڵى 2020 بودجه‌و پشکى هه‌رێم زیاتر ده‌بێت، چونکه بودجه‌و میزانییه‌ى عێراق به‌خه‌مڵاندن دیاریکراوه ئێستا له (150) ترلیۆن دینار تێپه‌ڕێت. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌غدا رازى بوو پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) بۆ له‌سه‌دا 14 % دیارى بکات و خه‌رجییه‌کانى سیادى و حاکیمه که‌مبکرێته‌وه، ئایا پشکى هه‌رێم زیاد ده‌بێت؟ فارس عیسا: ئێستا باسێکى گه‌رم هه‌یه که‌خه‌رجییه‌کانى سیادى که‌مبکرێته‌وه له‌جیاتى ئه‌وه بابى دیکه له‌بودجه زیاد بکرێت، تائێستا پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق به‌ته‌واوى دیارى نه‌کراوه تابزانین پشکى هه‌رێم به‌نزیکه‌یى چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیایى ده‌ده‌ین پشکى هه‌رێم له‌ساڵى 2019 زیاتر ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌و پرۆژه داراییه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به رێگه‌ى ئێوه دراوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى داواى (18) ترلیۆن دینار بۆ ساڵى داهاتوو کراوه؟ فارس عیسا: ئێمه داواى ئه‌و ژماره‌یه ناکه‌ین، به‌ڵکو داواى پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه، که له‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رز کراوه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، ئێمه‌ش مافمان هه‌یه که‌پشکى حه‌قیقى خۆمان وه‌ربگرین، که‌جارێکى دیکه به‌غدا ده‌ست بۆ بڕینى قوت و موچه‌ى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان نابات، ئه‌وه‌ش لاى ئێمه هێڵى سووره. هاوڵاتى: سبه‌ینێ که‌وه‌فدى هه‌رێم جارێکى دیکه ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆى هونه‌رى ده‌چێته‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ى رێکه‌وتن به‌رجه‌سته بکرێت؟ فارس عیسا: تێگەیشتن به‌شێوه‌ى گشتى له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ کراوه‌و هیچ شتێکى ئه‌وتۆ نه‌ماوه که رێکه‌وتن نه‌کرێت. سیاسه‌ت و ستراتیژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌بووه که بابه‌تى موچه‌و قوتى خه‌ڵک له‌ململانێى سیاسى دوربخرێته‌وه‌و کابینه‌ى نۆیه‌م سه‌رکه‌وتوو بووه که‌قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بهێنێت، خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که‌دۆخى ئابوورى هه‌رێم قۆناغێکى دیکه ده‌چێته‌وه بۆ پێشه‌وه. هاوڵاتى: به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاره شیعه‌و سوننه‌کان دژى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانى هه‌رێمن له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئایا ئه‌م پرسه لێکتێگه‌شتنى جددى بۆ دروستکراوه؟ فارس عیسا: ئه‌وه رێکده‌که‌ون و ته‌فاهومى هه‌یه، له‌هه‌ندێک لایه‌ن هه‌یه که‌پێیانخۆش نییه کێشه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ربکرێت و هه‌ندێک پێیانوایه ده‌بێت کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا به‌وام بێت و نه‌گه‌نه رێکه‌وتن و سوود له‌و کێشانه وه‌ربگرن ژى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، زۆربەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراوی مەریوانیان بۆ ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی سنە، گواستووەتەوەو زۆرێک لەهاوڵاتیانی بریندار لەماڵەکاندا دەواو دەرمان دەکرێن و لەترسی دەسبەسەرکردنیان رەوانەی نەخۆشخانەکان نەکراون. چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی هاوڵاتیانی کوردستان بە‌هۆی گرانیی بەنزین و دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیان لەمەریوان، دەسبەسەرکراوان بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لەسنە راگوێزراون. سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان رایگەیاند «ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی خەڵکی مەریوان بەهێرش کردنەسەر ماڵیان، لەلایەن هێزە محلەیەکانی سوپای پاسداران و بەسیج و کاربەدەستانی ئیتڵاعات، دەستبەسەرکراون». بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەمەریوان، هێزەکانی ئیتڵاعات خۆیان دەبوێرن لەپێدانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵانە سەبارەت بەچارەنووسی منداڵەکانیان و تەنانەت هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی بنەماڵەکانیان کردووە. ژمارەی کوژراو‌و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان تائێستا بەوردی روون نەبۆتەوەو زۆرێک لەهاوڵاتیانی بریندار لەماڵەکاندا دەواو دەرمان دەکرێن و لەترسی دەسبەسەرکرانیان رەوانەی نەخۆشخانەکان نەکراون. لەیەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکان لەمەریوان، (16) هاوڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەرن‌و بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران راگوێزراون.
