هاوڵاتی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەگرتووەکاندا، بێنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا وێنەیەکی بەرز کردووەتەوە کە ناوچەکانی جەنگ و مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی پیشان دەدات لەنێویاندا عێراق هەیە. هەروەها وتیشی پەیامێک بۆ ئێران دەنێرین کە ئەگەر لێمان بدات ئێمەش بە لێدان وەڵامی دەدەینەوە و هیچ شوێنێکی ئێران نییە کە دەستمان پێی نەگات. ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ وتی، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە ئەنجام بگات، دەبێت رێککەوتنێکی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بکرێت. داواشی کرد حە*ما*س خۆی ڕادەست بکات و بە هیچ شێوەیەک وازناهێنین تا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. هەروەها، لەکاتی وتارەکەیدا، ناتانیاهۆ نەخشیەکی بەرزکردەوە و تیایدا عێراق، ئێران و سووریای بە وڵاتانی "نەفرەتلێکراو" بەرەنگی رەش دیاریکردووە.
هاوڵاتی پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكانی باشووری یۆنان سەبارەت بە ژێر ئاوکەوتنى بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراواكانی سنووری وڵاتەكەیان و ژمارەی قوربانییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاوکەوت، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا، تونراوە ١٥ كۆچەریش ڕزگاربكرێت، ئەوەش سێیەم بەلەمی كۆچبەرانە كە لە پێنج ڕۆژدا لە ئیجە ژێر ئاو دەکەوێت. ئاماژە بەوەشكراوە، بەلەمەکە ١٦ سەرنشینی تێدابووە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە ژێر ئاوکەوتووە و بەهۆیەوە كۆچبەرێك خنكاوە كە ژنە و تەرمەكەی دەرهێنراوەتەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ ٧٨ كۆچبەریان لە بەلەمێكدا لە دەریای ئیجە ڕزگاركردووە، كە بەلەمەكەیان ژێر ئاوکەوتووە، سەرجەم كۆچەرەكانیش گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی كریت. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بەلەمێكی كۆچبەران نقوم بوو و بەهۆیەوە سێ كۆچبەر خنكان و ٢٥ كۆچەری دیكەش بێسەروشوێنبوون.
هاوڵاتی تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەستێرەیەکی بچووک لەم هەفتەیەدا دەچێتە ناو خولگەی زەوی و بە تایبەتی لە ٢٩ی ئەیلوولدا و لەشێوەی مانگ لەگەڵ مانگی “ڕەسەن”ی زەویدا دەبێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو ئەستێرە بچووکە بەشێکە لە پشتێنەیەکی ئەستێرەیی کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەردی بۆشایی ئاسمان لە کۆمەڵەی خۆردا، کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە. دەشڵێت، هاوشێوەی مانگە و ناوی “2024 PT5”ە، بۆ ماوەیەکی کاتی لە بواری کاریگەری کێشکردنی زەویدا دەبێت، بەمەش دەبێتە “هاوڕێ”ی مانگی زەوی. ئەوەشخراوەتەڕوو، “2024 PT5” بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، ڕۆژێک پێش ئەوەی بە دووری 568 هەزار و 500 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە. “مینی مانگ” بۆ ماوەی 57 ڕۆژ بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە. تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی ئاشکراشیکردووە، هەرچەندە سەردانکەرێکی کاتی دەبێت، بەڵام زاناکان پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢٠٥٥دا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خولگەی زەوی.
هاوڵاتی دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی پێشووی ئهمریكا و كاندیدی كۆمارییهكان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمریكا، دەڵێت لە لایەن ئێرانەوە هەڕەشە لەسەر ژیانم هەیە. ترامپ لهسهر تۆڕی كۆمهڵایهتی تایبهت به خۆی لە تروس سۆشیاڵ لە نووسیویهتی: "له ئێرانهوه ههڕهشهی گهوره لهسهر ژیانم ههیه، تهواوی سوپای ئهمریكا چاودێری دهكهن و چاوهڕوانن". ئەوەشی خستۆتەڕوو،" ئێران كۆمهڵێك ههنگاوی ناوه و تیادا سهركهوتوو نهبووه، بهڵام دووباره ههوڵدهداتهوه، من به ژمارهیهكی زۆر له پاسهوان و چهك دهورهدراوم كه پێشتر شتی لهم جۆرهم نهبینیووه".
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد و تاوەکو نزیکەی 2670 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە ئێستادا بە 2660 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە و پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هاوڵاتی پەیامنێری سکای نیوز لە لوبنان، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی لوبنان، هەواڵی کردنەئامانجی عەلی کرکی لە هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت بڵاوکردەوە و دەشڵێت، گیانی لە دەستداوە، بەڵام بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز تا ئێستا چارەنووسی نادیاره. سوپای ئیسرائیل لەوبارەیەوە دەڵێت، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە چەند موشەکێکێکیان ڕەوانەی چەند شوێنێک کردووە بۆ کوشتنی گەورە بەرپرسی حیزبوڵا، ئامانجی هێرشەکە لە بەیروت عەلی کرکی فەرماندەی میحوەری باشوورە و کەسی سێیەمی سەرکردایەتی حزبەکە بووە.
هاوڵاتی بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەیانەوە لە دەریای ئیجە، سێ کۆچبەر خنکان و لانیکەم ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە. ڕۆژنامەنوس، توانا عومەر کە ئاگاداری پرسی کۆچبەرانە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە کەناری دورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران نوقوم بوو و تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و لانیکەم ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێنن. باس لەوەش کرد، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاندوە، تائێستا پێنج کۆچبەرێکیان رزگار کردووە. وتیشی، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لەلایەن چوار کەشتی پاسەوانی کەناراوەکان و هەلیکۆپتەرێکەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە. جێی ئاماژەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٥ تا شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٥٩١ کەس لە ڕێگەی گەیشتن بۆ ئەورووپا بوونەتە قوربانی، لەوانە ٣٤٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٢٤٨ـیشیان بێسەروشوێنن.
هاوڵاتی لە یەکەم رۆژی دەستپێکی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ ئاستێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و بەرزبووەوە. ئەمڕۆ دووشەممە،23ی ئەیلوولی 2024، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، لە یەکەم رۆژی دەستپێکی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ ئاستێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و نرخی یەک ئۆنسەی بەرزبووەوە بۆ 2630 دۆلار. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بەردەوام پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
هاوڵاتی کەناڵی "الحدث"ی عێراقی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیکی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق بەرزبونەتەوەو بە مەستی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئیسڕائیل. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە بەرەو ئیسڕائیل بەڕێکەوتن کەناڵی الحدث ی عێراقی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیکی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق بەرزبونەتەوەو بە مەستی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئیسڕائیل. ئەمە لە کاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئیسڕائیل هەزاران ئامێری پەیجەری لەدەستی ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە، لە ئەنجامدا کوژراو برینداری لێکەوتەوە، بەوەش ململانێی ئیسڕائیل و بەرەی مقاومەی ئیسلامی زیاتر پەرەی سەند.
هاوڵاتی بە گوێرەی دوایین ئاماری پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا لە ماوەی نۆ مانگ و نیوی رابردوودا ٢٣ هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر پەڕیونەتەوە. لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێیدەگەن، بەڵام کەناڵەکە چەندەها ساڵە بووەتە مۆتەکەی رۆحی کۆچبەران. هەروەها بەپێی ئامارەكانی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ١٥ــی ئەیلول، ٢٣هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بەڵام کەمترە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە گشتی ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شەش ساڵی رابردوودا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ نزیکەی ١٩٤ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی سیاسەتمەدارێكی سەربەخۆ ڕایگەیاند، داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی وڵاتەوە لێپرسینەوە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی دەركراوی پەرلەمانی عێراق بكات، دەشڵێت، دەبێت لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانە زۆرەكەی بكرێت. عائد هیلالی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا حەلبووسی بەهەمان خەیاڵی پلە و پۆستی پێش دوورخستنەوەی لە پەرلەمان دەژى، لێدوانەكانی ئەم دواییەشی ئاماژەن بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتێكی سەرلێشێواوی بووە و خەریكە پێگەی سیاسی خۆی لەدەست دەدات، حەلبووسی دەیەوێت لەڕێگەی ئەم لێدوانانەوە بەشێك لە دەسەڵاتەكان بەدەستبهێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتنێك لەنێوان حەلبووسی و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك پەرلەمان، بە مەبەستی ئەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان هەمووار بكاتەوە و چانسی سوودانی بۆ دووبارە بوون بە سەرۆكوەزیران نەهێڵێت. وتیشی: نابێت حەلبووسی لەبیری بچێت، كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی ساختەكارییەوە، قسەكانیشی لەسەر بودجە دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی وڵاتەوە لێپرسینەوە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی دەركراوی پەرلەمانی عێراق بكات. باسی لەوەشكرد، حەلبووسی لەسەر حیسابی پارەی گشتی زۆر دەوڵەمەند بووە، دەبێت لێیى بپرسرێت: ئێوە ئەم پارەیەتان لە كوێوە دەست كەوتووە، هەروەها دەبێت دادگا لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانە زۆرەكەی بكات. لە كۆتاییدا وتی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە پەلە لێپرسینەوە لە حەلبووسی بكات لەسەر سامانە گەورەكەی، نابێت بە ئازادیی لە دەرەوە بێت، چونكە تۆمەتبارە بە تاوانی ساختەكاری، ئەم بابەتەش لە دژی سەلمێنراوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش دەبێت دادگایی بكرێت. ڕۆژی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویاندا.
هاوڵاتی کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەیی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ یەک شەممە بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن دەستێدەکات. ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەمساڵدا زۆر باشترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و کتێبی نوێ چاپکراوە، چەند ئامێرێکیش بۆ خوێندنگەکان دابینکراون. هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ کردنەوەی خوێندنگەی نوێ لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا و بەپێی ئەو بەرنامەیەی حکومەت دایناوە ھەزار خوێندنگە لە عیراق دروستدەکرێت. سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار دەستپێدەکات و خوێندکارانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار خوێندکار دەبن.
هاوڵاتی دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکاری لە گرێبەستێکی یاساییدا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی پێشووی فرۆکەخانەکەدا سەپێنرا. دەستەی دەستپاکی عێراق سەبارەت بە سزادانی چوار بەرپرسی عێراقی بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو. دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی پێشێلکردن لە گرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بۆ درووستکردنی ڕێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و ڕێرەوی تاکسییەکان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ (فائید کازم شەمەرى) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی پێشوی فرۆکەخانەکە لە ئامادە نەبونی خۆیاندا سەپاندوە. دەشڵێن، گرێبەستەکە بە بڕی ٧١ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار دۆلار بووە، پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیەندراوە، بەڵکوو بە مەبەستی ئەوەی شوێنێک بۆ زۆرترین ژمارەی ڕکابەرەکان تەرخان بکرێت بە پێشێلکردنی ڕوونی رێنماییەکان. ئاماژە بەوە شکراوە، جگە لە سزای ١٠ ساڵ زیندانی لە بەرنبەردا هەریەکە لە سەرۆکی پێشووی دەستەی بەرێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی دەستەی کارگێری بە بڕى ١٠ ملیۆن دینار سزادران.
هاوڵاتی ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، له بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” رایگهیاند، وڵاتهكهی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراقێکی ئاشتیخواز و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داهاتوو، دهشڵێت، "هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامە". ئالینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، نوسیویهتی، "هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامە. هەروەها هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە و دەڵێت، ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراقێکی ئاشتیخواز و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داهاتوو". ئەمە لە کاتێدایە، هێرش و داگیرکارییەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەتایبەتی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە، کە بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بیرنداربوو، هەروەها دەیان خێزانیش لەگوندەکانی سەر سنوور بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانەوە ئاوارە بوون، تا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی کرداریان بەرامبەر بە تورکیا نەبووە، بگرە هەندێک لایەنی سیاسیش ئاسانکاریان بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا کردوە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا وڵاتی ئێرانیش چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەبیناووی بوونی هەندێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ، شەممە محەمەد شیاع سوودانی، بەسەردانێكی فەرمی بچێتە نیویۆرك، وەك نووسینگەكەی بڵاوی كردووەتەوە، سەردانەكەی سوودانی بەشداریكردنە لە ٧٩یەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ٧٩هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا کە زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان بەشداری تێدادەکەن، وتاری عێراق پێشکەشدەکات. هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەی چەند وڵاتێك و بەرپرسانی رێكخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدات.
