عەمار عەزیز  حكومەتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی بڕیاریدا دەرماڵەی خوێندكاران لەسەرەتای ئەمساڵەوە دابەش بكات، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێك هێشتا زۆرینەی خوێندكاران وەریاننەگرتووە بەهۆی نەبوونی پارە لەبانكەكاندا. عەبدولكەریم لوقمان، خوێندكاری قوناغی دووەم لەكولیژی وەرزش لەلێدوانێكدا بۆهاوڵاتی، ئاماژەی بەوەكرد ماڵیان لە ناوەندی قەزای بەردەرەشە، مانگانە بەلایەنی كەم پێویستی بە 100 هەزار دینارە بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی، وتیشی:» باوكم ناتوانێت هەموو مانگێك ئەو بڕە پارەیەم بۆ دابین بكات، ئەگەر دەرماڵە بەئێمە بدەن دەتوانین پێداویستییەكانمان دابین بكەین». عەبدولكەریم وتیشی « كاتێك بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە دەرچوو زۆر دڵمان خۆش بوو ، بەڵام خەریكە وا دەوام تەواو دەبێت هێشتا دەرماڵەی مانگێگمان وەرنەگرتووە». زانكۆی دهۆك لە 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1992 كراوەتەوە ، ئەوكات تەنها دوو كۆلیژ بوو، ئێستا 19 كۆلیژی هەیە كە لە 67 بەش پێكهاتووە مەروان فندی، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری لە زانكۆی دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئەوەی خستەڕوو كە  لە بەرواری 3ی شوبات نووسراوی پێدانی دەرماڵە بەخوێندكاران لەوەزارەتی دارایی دەرچوو، لە 6ی شوباتی 2022 نووسراوی فەرمی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بابەتی دەرماڵەی خۆێندكاران گەیشتە دەستیان، وتیشی»یەكسەر بەبێ‌ دواكەوتن دەستمان بە ئامادەكاری كرد لەگەڵ بەشی ئاماری زانكۆ، ناوی هەموو خوێندكارانمان جیاكردەوە ئەوەی ناو شار كە بڕەكەی 40 هەزار دیناری مانگانەیەو ئەوانەی دەرەوەی شار 60 هەزار دینارە، ئێمەش كردوومانە بەچەك و دامانە چەند بانكێك، خوێندكارانی یەك تا دوو كۆلیژ دەرماڵەیان وەرگرتووە، بەڵام ئەوانەی تر ماون، كێشەكە لە سویلەی پارەیە هەركاتێك پارە هات بەدڵنیایەوە هەموو خوێندكاران دەرماڵەی خۆیان وەردەگرن «. هەروەها سامان عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لەزانكۆی سەڵاحەدین لەپارێزگای هەولێر ئەوەی باسكرد كە هەر دوێنێ 8ی ئادار قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كردووە وتوویەتی تەواوی خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدینی هەولێر دەرماڵەی مانگی 1ی 2022 وەردەگرن.  هاوكات، رەزا حەسەن حسێن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « هەموو ئەو خوێندكارانەی ناویان لەسیستەمی زانكۆ لاینی زانكۆی سلێمانی وەرگیراون دەرماڵەی مانگی 1ی 2022 وەریانگرتووە، هیچ خوێندكارێك نەماوە كە دەرماڵەی وەرنەگرتبێت». سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە كە دەستیان بەئامادەكاری كردووە بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ مانگی شوبات، ئەم دەرماڵەیە لەمانگی 1ی 2022 بەخوێندكاران دەدرێت تامانگی 6ی ئەمساڵ.

‌شاناز حەسەن بەشێك لەچالاكوانانی ژنان، بەهۆی زۆربوونی كوشتن و توندوتیژییەكان بەرانبەر بەژنان حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەرپرسیاری یەكەم دادەنێن و پێشیانوایە كە پێناسەی خراپ بۆ چەمكی شەرەف كراوەو لەسۆزداریدا ورد كراوەتەوە. دوێنێ 8ی مارس (ئازار) بە رۆژی ژنان لەجیهاندا دادەنرێت و لەو رۆژەدا سەدان چالاكی  لەلایەن رێكخراوەكان و چالاكوانانی داكۆكیكار لەمافەكانی ژنان و پرسی توندوتیژییەكان بەرانبەر بەژنان و هۆشیاركردنەوەیان دەخرێتە روو لەبەرانبەر رەگەزی بەرانبەردا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی كورتەنامەی لە رێگەی ئاسیاسێڵ ناردووە بۆ هەزاران كەس لەهاووڵاتیان و دەنووسێت:» بۆ یەكسانی نێوان ژن و پیاو، لەماڵەكەی خۆتەوە دەستپێبكە». هاوكات پیرۆزبایی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان دەكات. بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەردەوام هۆشداری دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە هەموو ئەو كەسانەی لەكوشتنی ژنانەوە تێوەگلاون بگەیەندرێن بەسزای یاسایی خۆیان. بەشێك لەچالاكوانانی ژنان پێیانوایە كە لەم قۆناغەدا پێویستە هاووڵاتیان هاوكاریان بن لەكارەكانیاندا. بەهار مونزیر، چالاكوانی بواری ژنان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» لەهەموو وڵاتێكدا وایە كە حاڵەت بووە دیاردە، دەبێت هاووڵاتیان لەسەر ئەمە بێنە دەنگ و رۆڵیان هەبێت». هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت حكومەت دامودەزگاكانی خۆی پتەو بكات، دەبێت لەوەزعی شەڵتەرەكان بكۆڵێتەوە، چاكی بكات، دەبێت رێكارە یاسایی و ئیدارییەكان كە پەیوەستن بەپاراستنی كەسانێكەوە كە لەناڕەحەتیدان دەبێت ئێستا ئەمانە چاك بكرێن، وتیشی:» زۆر بەڵێن دەدرێن لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكان و حكومەتەوە، بەڵام سەرێك لەو شوێنانە بدرێت كە شەڵتەرەكانن ژنان دەپارێزن، هیچی بۆ نەكراوە». ژنە سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت:» پیناسەی هەڵە بۆ چەمكی كولتورو شەرەف دەكرێت و بەو پاساوانەوە توندوتیژی بەرانبەر بەژنان دەكرێت، ئەركی ئێمەیە راستی بكەینەوە». بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەلیدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» بەگشتی لەكۆمەڵگاكەمان توندوتیژی روو لەزیادبوونە، لەهەمووی ناخۆشتر زیادبوونی توندوتیژییە دژ بەژنان «.  هەروەها باسی لەوەشكرد پێناسەی هەڵە بۆ چەمكی كولتور و شەرەف دەكرێت و بەو پاساوانەوە توندوتیژی بەرنبەر بەژنان دەكرێت، شەرەف و شەریف بوون لەواتا رەسەنەكەی خۆی لادراوە بەلاڕێدا براوە، چونكە شەرەف خەسڵەتی وەكو دەستپاكی و راستگۆیی و پاراستنی ئەمانەت و پارێزگاری لە بێهێز و هەژاران و ئازایەتی و چەندەها خەسڵەتی جوانی لەخۆگرتبوو كە بۆ ژن و پیاو بەهەمان شێوە بوو، بەڵام لەم دواییانەدا بەرپرسیارێتی و خەسڵەتی جوانی شەرەف بەتەواوەتی لەسەر شانی پیاو لابراو تەنها و تەنها خرایە بەرپرسیارێتی ژنان و تەنها لەپەیوەندی سۆزداریدا بچووككرایەوە». هاوكات، بەهار  محێدین، خاوەنی رێكخراوی گەشە بۆ پرسەكانی ژنان لەهەولێر بەهاوڵاتی وت:» دەتوانین بڵێین ئاماری كوشتنی ژنان مەترسیدارن، بەڵام بوونی پیاو بەبێ ژن واتای نیەو بەپێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت بۆ یەكسانی و مانەوەی هەردووكیان هەوڵبدەین».  نیان رەشید، پارێزەرو چالاكوانی بواری ژنان پێی وابوو تەنیا ژنان خۆیان دەتوانن مافی خۆیان بەدیبهێنن  كەژنان دەبێت ئەوەندە خۆیان هۆشیار بكەن كە لەهەموو شتێك شتێك بزانن و كەس نەتوانێت زەفەریان پێببات، وتیشی:»تا ژنان خۆیان نەگەنە ئاستێك لەبەرامبەر هیچ نێرینەیەكدا خۆیان بەبچووك نەزانن یەكسانی جێندەری بەدەستنایەت».

هاوڵاتی  جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرۆژەی خزمه‌‌تی راگه‌یاند ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ''یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەی خزمەت كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتینە لە‌پێناو باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ھاوڵاتیان.'' ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە، لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌ھێشتنی گە‌ندە‌ڵی و كە‌م كردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ ھاوڵاتیانەو بە‌ئامادە‌بوونی چە‌ند وە‌زیر و بە‌رپرسێكی حكومی، قوباد تاڵە‌بانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رێكی گشتی كە‌ لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت توانیویانە‌ كاروباری فە‌رمانگە‌كانیان بە‌ سیستە‌ماتیك بكە‌ن.'' هاوکات، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ وتارێكدا كە‌ لە‌ مە‌ڕاسیمەدا پێشكە‌شی كرد، ئاماژە‌ی بە‌ گرنگی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت دا كە‌ بناغە‌ی سە‌رە‌كی بە‌دیجیتاڵ كردنی حكومە‌ت و دە‌ربازبوونە‌ لە‌ میكانیزمە‌ كلاسیكە‌كە‌. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە دە‌توانین كە‌متە‌رخە‌می و گە‌ندە‌ڵی نە‌ھێڵین و لە‌ڕێی پۆرتاڵی خزمە‌تە‌وە‌ ( https://services.gov.krd ) خزمە‌تخواز دە‌توانێت ھە‌موو زانیاری و پێویستییە‌كانی ھە‌ر مامە‌ڵە‌یە‌ك بزانێت لە‌ ھە‌موو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت.'' ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە‌ دەتوانین حكومە‌ت بە‌دیجیتاڵی و سیستە‌ماتیك بكە‌ین، رۆتینیش كە‌م دە‌كرێتە‌وە‌ و لە‌قۆناغە‌كانی داھاتوودا كار بۆ بە‌گەڕخستنی سیستە‌می یە‌ك پە‌نجە‌رەیی دە‌كە‌ین بۆ ڕایی كردنی مامە‌ڵە‌ی ھاوڵاتیان لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌‌.'' جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەوەشی وتوە، ''ئەم پرۆژەیە ژێرخانێکە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلکترۆنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى ئەلکترۆنی.'' قوباد تاڵە‌بانی دووپاتیشیکردەوە، ''كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین یە‌كێك‌ لە‌ ئامانجە‌ سە‌رە‌كیە‌كانی ئە‌م پڕۆژە‌یەیە‌ لە‌پێناوی باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ھاوڵاتیان.'' هاوکات، دوای تە‌واو كردنی وتارە‌كە‌ی، جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بڕوانامەى رێزلێنانی بەخشییە بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتییە‌كان و ھانی دان بە‌ردە‌وام بن و داوای كرد كە‌ ھە‌موو بە‌رپرسە‌ حكومییە‌كانی تر كار لە‌سە‌ر بە‌سیستە‌ماتیك كردنی فە‌رمانگە‌كانیان بكەن و خزمە‌تی باشتری ھاوڵاتیان بكە‌ن.

هاوڵاتی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند:" "ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردراوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبوونى له‌ 15%ى قه‌رزى كاره‌با". ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، لە نوسراوێکدا كه‌ ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى كاره‌باى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌، زاخۆ، سۆران، ڕاپه‌ڕین كراوه‌و واژۆى كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیرى كاره‌باى له‌سه‌ره‌و ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردراوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبوونى له‌ 15%ى قه‌رزى كاره‌با". ئەوەشخراوەتەڕوو، ''ئەو هاوڵاتیانەی کۆی پارەی قەرزی کارەبا دەداتەوە بە حکومەت، بە رێژەی 15٪ لە کۆی پارەی قەرزەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.''  

هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:"سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت".  دەشڵێت:" خەڵک نابێت گوێ لە تەشویشی چەند لایەنێک بگرن". ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیاریماندا سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پشكی هه‌رێمی نه‌ناردوه‌، بۆیه‌ ده‌ستكاری پاره‌ی مانگی سێ ده‌كرێت بۆ موچه‌ی مانگی دو به‌كارده‌هێنرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، "دابەشکردنی مووچە، لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و کەس ناتوانێت موزایەدە بەسەر حکومەتدا بکات و هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ دابینکردنی مووچەیە، هەوڵدەدەین گرفتی نەگەڕانەوەی بەشێک لە داهات چارەسەربکەین". لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقیشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند:"دادگەی فیدراڵیی عێراق، "پیشێلی" مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆیە چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە رێگرتن لە پێشێلکردنی مافی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد، لەسەر ئاستی لایەنەکان و حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆین و شاند دەنێرین بەو مەرجەی دانوستاندنەکان پێچەوانەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نەبن. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: "حکومەت دەزگایەکی قازانج نەویستە و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، وەکو ئاو، کارەبا و ئاسایش، دەمانەوێ خزمەتگوزاریی زیاتر بکەین و ئێستا زیاتر لە 470 خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، بۆ هەر دینارێکی خزمەتگوزاری، ئێمە چوار دینار خەرج دەکەین". لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و کاریگەرییەکانیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە بازاڕ کۆنترۆڵبکرێت و قۆرخکاری نەکرێت و قۆرخکار سزا بدرێت، وەکو لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێک بەوهۆیەوە سزادران.  ئەنجوومەنی وەزیران خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە بڕێکی باش کاڵای سەرەکی لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و قەیرانی گەورە روونادات و کاردەکەین کە نرخی کاڵا جێگیر بکەین و لە ئاستی کەرتی تایبەت و حکومەت رێکاری تەواو دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و جێگیریی، شەڕەکە بێگومان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێ. لەبارەی فرۆشی نەوت و داهاتەکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی رابردوودا 11 ملیۆن و 275 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، پارەکەی بۆ خەرجی کۆمپانیا، گواستنەوە و مووچە تەرخانکراوە، دروستبوونی کێشە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە مووچەی مانگی یەک، لە داهاتی نەوتی مانگی دوو دابینکراوە، هی مانگی دووش، لە داهاتی مانگی سێ دابین دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی گوتی، "بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهان، سووتەمەنی لە هەموو وڵاتان گرانبووە، ئێمە توانای پاڵاوتنی نەوتمان نییە بەپێی پێویست، پاڵاوگەکانمان ناتوانن 6 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناوخۆ دابین بکەن، هەروەها هەندێ لەو بەنزینەی کە هاوردە دەکرا، مەترسیداربوو بۆ ژینگە و تەندروستی، بۆیە لەپێناو تەندروستیی هاونیشتمانییان هەندێکمان قەدەخەکرد، ئێستاش دەرگا کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە بیەوێ بەنزین هاوردە بکات بەو مەرجانەی کە حکومەت لەبارەی کوالێتییەوە دیاریدەکات".  

هاوڵاتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە رووسیانەی لە جەنگی نێوان ولاتەکەی و ڕوسیادا کوژراون بۆ 12 هەزار بەرزبۆتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووە، ''ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لە 14هەمین رۆژی جەنگی نێوان ئۆکرانیا - رووسیا بۆ 12 هەزار کوژراو بەرزبۆتەوە.  ئەوەشخراوەتەڕوو،  ''49 فڕۆکەو 81 هێلیکۆپتەر، 317 تانک، هەزار و 70 زرێپۆش، 120 تۆپهاوێژ ، 482 ئۆتۆمبێل، 60 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕوسیا تێکشکێنراوە.'' ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''ڕووسیا بەردەوامە لە کوشتنی خەڵکی سڤیلی ئۆکرانی و هێشتا هێزەکانیان لە بەرگریدان بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان لە هێرشەکانی ڕوسیا.''

هاوڵاتی  نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەفدێكی ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه و رایگەیاند:" جۆرێك له‌ چه‌قبه‌ستووييى سياسى له‌ عيراق هه‌يه‌ و تا ئێستا ئه‌و لێكگه‌يشتنه‌ سياسييه‌ نييه‌ پرۆسه‌كه‌ بباته‌ پێشه‌وه‌". نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/3/9  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ وەفدێكی ئه‌مه‌ريكى به‌ سه‌رۆكايه‌تي ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عيراق كرد كه‌ له‌ جۆن برينان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عيراق و سووريا، جينيفه‌ر گاڤيتۆ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى عيراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى وڵاتانى سووريا، لوبنان و ئوردن، مات پێرل نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى و سياسى و ديپلۆماسى و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر پێكهاتبوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى ئه‌منيى عيراق، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ عيراق و سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى دادگا‌ى باڵاى فيدراليى عيراق ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان، چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران. لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و كارى هاوبه‌شى نێوانيان دووپات كرده‌وه‌ و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراقيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌ پێويست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى باشتر ده‌پارێزێت. لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ جۆرێك له‌ چه‌قبه‌ستووييى سياسى له‌ عيراق هه‌يه‌ و تا ئێستا ئه‌و لێكگه‌يشتنه‌ سياسييه‌ نييه‌ پرۆسه‌كه‌ بباته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام به‌ گرنگى زانى هه‌موو لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته‌ پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى ڕاسته‌ڕێ بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌. پرسى ئازادييه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤ و دۆخى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هاوڵاتی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دوای ئەوەی لە فەرمانێكیدا بەبۆنەی هەشتی مارسەوە مانگێك پێشخستنی بۆ ژنانی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەركرد و دەڵێت:" دەبوو وەزارەتەكانی دیكەش فەرمانی هاوشێوەیان دەربكردایە". كوێستان محەمەد ‌وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان بڕیاری پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی مانگێك بۆ سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچەی ژنانی وەزارەتەكەی دەردەكات. هەروەها لە سوپاسنامەكەدا وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی بڕیاریداوە بە "پێشخستن بۆ ماوەی یەك مانگ بە مەبەستی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچەی" سەرجەم كارمەندانی ژن لە دیوانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەت". لەمبارەیەوە كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" هیواداربووم هەموو وەزارەتەكان فەرمانێكی هاوشێوەیان دەربكردایە". هەروەها وتیشی:" ژنان جگە لەكاری فەرمانگەكەی هەموو ئەركەكانی تری خێزانیشی لەئەستۆیە بۆیە بۆ پاداشتنی ماندووبونیان لەكاری وەزارەتەكان شایانی سوپاس و پێزانینن، ئەمەش دەبێتە هاندەرێك كە زیاتر خزمەتی هاونیشتمانیان بكەن لە فەرمانگەكانیاندا".

هاوڵاتى  لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران دا پرسی هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراكیەكان و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان تاوتدێدەكرێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئازاری 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. - خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە رۆژی 5ی ئازاری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی راپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی رسوومات. -  خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم. - بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.

سازدانی : ئارا ئیبراهیم ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەدات  كە " هەر كەسێك كاندید بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئەوە نەبێتە هۆكارێك كە یەكریزی نێو ماڵی كورد تیكبچێت و قور بكات بە سەرماندا و ماڵمان وێران ببێت". ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی، لە چاوپێكەوتنێكدا كەلە ژمارەی  ئەمرۆی 1959 رۆژنامەی هاوڵاتی بلاوكراوەتەوە ئەوە دەخاتەروو:" ئەگەر چی ناكۆكی لەنیۆنماندا هەبێت دەبێت رێكبكەوین و خەتێك بدۆزینەوە لە پێناو خەڵكی كوردستان، واز بهێنین لە هەندێك گیروگرفتی حزبی یان دەمارگیری حزبی، میللەت پێویستی پێمانە، ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ویژدانمان و خوا".      

  هاوڵاتى  وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی لەهەریمی كوردستان بڵا,كردەوە و رایگەیاند:"ژمارەی فەرمانبەران كەمیكردووە". ئەمڕۆ چوارشەممە 09-03-2022  وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەراورد بە ساڵی 2020،  (62) فەرمانبەر کەمیکردووە کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە (1.4%)، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2016، (252) فەرمانبەر کەمیکردووە، کە بە رێژەی سەدی دەکاتە (7٪) . ئێستا وەزارەتی داد 4هەزار و 418 فەرمانبەری هەیە". ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی ساڵی 2020 كۆی گشتیی مووچە‌خۆران: 1251451 كۆی گشتیی فە‌رمانبە‌رانی ھە‌رێمی کوردستان (سە‌ربازی و شارستانی(sad) 751805 كۆی گشتیی خانە‌نشینی: 242269 كۆی گشتیی وارسی شە‌ھید و زیندانی سیاسی: 98937 چاودێری كۆمە‌ڵایە‌تی و خاوە‌ن پێداویستی: 159160 زیاتر لە‌ 250 ھە‌زار كە‌س بە پلەی سە‌ربازی دامەزراون کە پۆلیسی سە‌ر بە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ، وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌ بە ‌ھێزە‌كانی 70 و 80وە‌، پاسە‌وانی و زێرە‌ڤانین. واتە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ چە‌كیان پێیە‌. زۆرترین فەر‌مانبە‌ر لە‌ وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ ژمارەی مووچە‌خۆرانی 167405 کەسن و 22.2%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانن. دووە‌م وە‌زارە‌تیش دوای وەزارەتی پە‌روە‌ردە‌، وە‌زارە‌تی ناوخۆیە‌ کە ژمارە‌یان 144244 کەسن و 19.1%ی فەرمانبەرانن. وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌، سێیە‌م وە‌زارە‌تە‌ و 141096 کەسن و 18%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. رێژە‌ی فەرمانبەران بەپێی رەگەز: 37.2% مێ 62.8% نێر زۆرترین رێژە‌ی فەرمانبەری مێ لە ‌وەزارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ 55%ـە. كە‌مترین رێژە‌ی ژن لە‌ وە‌زارە‌تە سە‌ربازییەكان 5%ـە، فە‌رمانبە‌رانی شارستانی بە‌بێ سە‌ربازی 47%‏یان لە رەگەزی مێن.

شنای فایەق بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا وەك حكومەتی هەرێم باسی دەكات، جارێكی دیكە دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی لێ كەوتووەتەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەنجامدانی بایكۆت لە چەندین بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەو فەرمانگەكانی حكومەتدا. هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی باڵای ئابووری بەسەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیرانی پەیوەندیدار كۆبوونەوەو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە كراوە كە وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بۆ بەردەوامیدان بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام كاتەكەی پاش هەفتەیەك لەو كۆبونەوەیە رانەگەیەندراوە. وتەبێژی سەندیكای فەرمانبەرانی كوردستان، سلێمانی دەڵێت:" پاڵپشتی بایكۆت دەكەین". شكۆ كەناری، وتەبێژی سەندیكای فەرمانبەرانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئێمە نیازی خۆپیشاندانمان هەیە، بەڵام نیازی ئەوەمان هەیە بۆ كۆدەنگی بێت، واتە زۆربەی سەندیكاكان و دەمانەوێت پلانێك دابنێین و  كۆببینەوە و بەیەك دەستە بایكۆتی سەرتاسەری رابگەیەنین، بەڵام تا ئێستا دیارنییە كەی كۆدەبینەوە و پێویستە سەرەتا سەندیكاكان ئاگادار بكەینەوە". هەروەها پێشیوابوو ئەوەندەی ئەوان ئاگاردارن زۆربەی فەرمانگەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بایكۆتیان كردووە، وەكو: پەروەردەی رانیە و شارەوانی رانیە و هەروەها لە شاری سلێمانیش فەرمانگەكانی رێگەوبانی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و فەرمانگەی كارەبای سلێمانی بایكۆتیان كردووە.                             هاوكات ئەوەشی باسكرد كە لە زۆربەی فەرمانگەكاندا بەشێك لە فەرمانبەران بایكۆتیان كردووە و بەشێكی دیكەیان بایكۆتیان نەكردووە و وتیشی: " وەك سەندیكای فەرمانبەرانی كوردستان-سلێمانی پاڵپشتی بایكۆت دەكەین، بەڵام بەیەكجار نەك بەشێك لە فەرمانبەران بایكۆت بكەن و كەرتی تەندروستی یان فەرمانگەیەكی دیكە بایكۆت نەكەن". سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی پێیوابوو كە سێكتەری پەروەردە لە خزمەتی خوێندكاردایە و بە پەككەوتنیشی خوێندكار زەرەرمەند دەبێت.   سەردار عەلی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پاش قەیرانی دارایی پڕۆسەی پەروەردە تووشی قەیران بوو و ئاستی خوێندن بە شێوەیەك لە شێوەكان بەرەو دواوە چووە، ئێستاش بایكۆت كاریگەری خۆی دەبێت و چونكە مەنهەجی خوێندن دوادەكەوێت و لەم وەرزەشدا كە وەرزێكی گەشت و گوزارە خوێندكار سارد دەبنەوە لە خوێندن و بە تایبەت كە ئێستا تاقیكردنەوەی پێش كۆتایی ساڵ ( تاقیكردنەوەی ٢٠) ەكەئەنجامدەدرێت".                                                                                                                     ئەو سەرپەرشتیارە پەروەردەیە باسی لەوەشكرد كە حكومەت كەمتەرخەمە، بەڵام زۆربەی مامۆستایان مەبەستیانە كە دڵسۆزانە خوێندكار تێبگەیەنن هەرچەندە بەشێك لە خوێندكاران دایك و باوكیان فەرمانبەر یان مامۆستان و خاوەنی موراعاتن، بەڵام ئاستی زانستیان دادەبەزێت كاریگەری لەسەر زانكۆ و پەیمانگاكان دەبێت.                                   سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت:" بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی باشدایە". زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" راگەیاندنی كاتی پێدانی موچە ئەركی وەزارەتی داراییە و ئەركی ئێمە بەدواداچوونە لەسەر ئەو پرسە و بەدواداچوونمان كردووە پێمان راگەیەندراوە كە بەم نزیكانە موچە دابەشدەكرێت".                                                                                                   هەروەها وتیشی:" بە داخەوە سەرەڕای بەرزی نرخی نەوت موچە دوادەكەوێت و پێمانوایە بارودۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی باشدایە و پێویستە حكومەت لە كاتی خۆیدا موچە دابەشبكات بە بێ لێبڕێن". نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەهۆی شەری رووسیا بەرانبەر ئۆكرانیا گەیشتووەتە 130 دۆلار و هەرێمی كوردستانیش بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و بەشێكی كەمی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكات. جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان: مامۆستایانمان سەرپشك كردووە لە ئەنجامدانی بایكۆت. ‌عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت: "ئێمە وەك یەكێتی مامۆستایان، مامۆستایانمان سەرپشك كردووە لە ئەنجامدانی بایكۆت یان دەوامكردن بۆ ئەوەی هیچ كەسێك موزایەدە بەسەر مامۆستاوە نەكات". عەتا ئەحمەد، دووپاتكردەوە كە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان دەچنە سەرخەت و تەنانەت لە رێی حزبەكانیشەوە بێت هەوڵدەدەن ئەم پرسە چارەسەر بكەن، چونكە ئەمساڵی خوێندن بە باشی هاتووە و خوازیاری ئەوەن بەو شێوەیە بڕوات و زیان بە پڕۆسەی خوێندن نەگات.

هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا داوای لە تەواوی وڵاتانی هاوپەیمان کردووە هەر ئەندامێک فڕۆکەی شەڕکەری جۆری MiG-29ـی هەبێت، بیگوازێتەوە بنکەی سەربازیی رامشتاین لە ئەڵمانیا تاوەکو دوایی رادەستی ئۆکرانیا بکرێن. جۆن کێربی، وتەبێژی پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەشداریپێکردنی فڕۆکەی جەنگی لە دژی روسیا "نیگەرانیی جیددی بۆ تەواوی هاوپەیمانیی ناتۆ دروستدەکات." ئەو وتەیەشی لەکاتێکدایە، روسیا رایگەیاندووە، هەر وڵاتێک رێگەبدات ئۆکرانیا ئاسمانەکەی لە دژی ئەوان بەکاربهێنێت، وا لێی دەڕوانن کە ئەو وڵاتە لە دژی ئەوان لەشەڕدایە. ئەمریکا تەنانەت شۆکبوونی خۆیشی بەو داوایەی پۆڵەندا دەربڕی، دەڵێت داواکە زۆر لەناکاوبووە، نە چاوەڕوانی ئۆفەرێکی لەمجۆرەیان کردووە، نە پێشتریش گفتوگۆیان لەسەری کردووە. جۆن کێربی جەختیکردەوە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پۆڵەندا و هاوپەیمانەکانی لەنێو ناتۆ بۆ بابەتی پڕچەککردنی ئۆكرانیا  بەردەوامدەبن. ئەمرۆ چواردەهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەی روسیایە بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا، كە چاوەروان دەكرا لەماوەیەكی زۆر كورتدا روسیا وڵاتەكە داگیر بكات، بەڵام بەرگری ئۆكرانیا بەرامبەر دەوڵەتێكی زلهێزی وەك روسیا چاوەروانەكراو بوو.

هاوڵاتی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت. .فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دووبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.'' نوێنەری حکومەتی ھەرێم دەشڵێت "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیار بوو مانگانە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، حکوومەتی فیدڕاڵ ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لە دوای سەری ساڵەوە بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە".

شاناز حەسەن  سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیی رایگەیاند:" حكومەت ئەم كەرتەی بەتەواوی ئیهمال كردووە و بازرگانان بەرێوەی دەبەن بۆیە چاوەرێدەكرێت نرخی بەنزین گرانتر ببێت". دەڵێت:" ئەو بەنزینەی لە ئێرانەوە دێت باج و رسووماتتی 120 دۆلاری دەچێتە سەر". کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیبەهاوڵاتی وت:" کێشەی سووتەمەنی چارەسەرەکەی ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوتی خاو بداتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان". سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: "ناردنەدەرەوەی نەوتی خاو تەنیا قازانجی بۆ کۆمپانیاکانە و هێنانی نەوتی سپیی و بەنزینیش هەر کۆمپانیاکان قازانجی لێدەکەن."  کەریم عەلی، ریگاكانی هێنانی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان باس دەكات و دەشڵێت:"  ئاسانترین رێگە بۆ بەرگرتن بە هاتنەناوەوەی ئەو جۆرانەی بەنزین بۆ پارێزگا و شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە نەوتی خاوی خۆماڵی بە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان بدرێت. 1. بەشێکی لە ئێرانەوە دەهێنرێت، هەر تۆنێکی بەهۆی گومرگ، باج و رسووماتەوە 120 دۆلاری دەچێتە سەر.  2. لە پاڵاوگەی قادرکەرەمیشەوە دەهێنرێت . 3. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قۆرغکاری بەشێک نەوتی خاو دەداتە پاڵاوتگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کە ئەو بەنزینەی بەرهەمی دەهێنن تەنیا بە وێستگەکانی سنووری هەولێر و دهۆک دەدرێت و یەک لیتر لەو بەنزینە بۆ سلێمانی نایەت. 4. بەشێکی بەنزینیش لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە دەهێنرێت کە ئەوەیان پێیدەوترێت بەنزینی 690 دیناری. ئەوەیش هیچ بەشی پێویستیی هاووڵاتییان ناکات. پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە نزیکەی دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزینە. ئەم بەنزینە 350 هەزار لیتر بۆ سلێمانی دانراوە و هەموو رۆژێکیش نایەت. 5. بەشێکی دیکەیش بە قاچاغ لە ناوچەکانی حکومەتی عێراقییەوە دەهێنرێت کە بازرگانان و خاوەنی وێستگەکانی سووتەمەنی خۆیان دەیهێنن و تاوەکو دەیگەیێننە ناو هەرێمی کوردستان.  6. رێگەیەکی دیکەیش حکومەتی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوتگەکانی سنووری سلێمانی و هەولێر کردووە و نەوتی خاویان دەداتێ. سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەروەها وتی: "حکومەت هیچ چاودێرییەکی هاتنەناوەوەی بەنزینەکان ناکات و رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی بازرگانەکان نرخەکان زیاتر بکەن و بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین و رێگرتن لە گرانبوونی هیچ رێنماییەکی نییە." کەریم عەلی باسی لەوەش کرد، داوایان لە وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان کردووە پێدانی یەکە ( رصید) و دەسەڵاتی مۆڵەتدانی هێنانی سووتەمەنی بە پارێزگاکان بدرێتەوە. رێنمایی بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ دابنرێت. ئەو بەرپرسەی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق باسی دەکات پێشێل کراوە. لای حکومەتی عێراق لە یاسای بودجەدا لیترێک بەنزین بە 450 دینار دیاری کراوە و دەستووری عێراق مافی هاووڵاتییانی کورد و عەرەبی وەک یەک داناوە، کەچی نازانن بە چ دەقێکی یاسایی و دەستووری بەنزین بە 650 دینار بە هەرێمی کوردستان دەدرێت لە کاتێکدا لە 15 پاریزگای عێراق بە 450 دینار دەفرۆشرێت. ئەگەر بەنزینەکە بەنزینی عێراقە، دەبێت بە 450 دینار بێت. ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەیەكە نرخی نەو ت و بەتایبەتیش بەنزین بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەك ئەمڕۆ لە پارێ.گای سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1000دینار بۆ هەر لیترێك و بەنزینی مسن نرخەكەی گەیشتە 1075