هاوڵاتی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا رایگهیاند:" سهرۆكی توركیا بهردهوام دهبێت تا پوتن و سهرۆكی ئۆكرانیا كۆبكاتهوه". ئیبراهیم كاڵن، وتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا به كهناڵی TRTی راگهیاند كه رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆكی وڵاتهكهی پهیوهندییهكی تهلهفۆنیی لهگهڵ ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی روسیا ئهنجامداوه. "زیلینسكی ئامادهیه بتبینێت و دهتوانن له شاری ئهستهنبوڵ یان ئهنقهرهی پایتهخت كۆببنهوه"، ئهردۆغان له پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهدا وای به پوتن وتووه، كالن وتیشی سهرۆكی توركیا بهردهوام دهبێت لهو ههنگاوهی تا پوتن و سهرۆكی ئۆكرانیا كۆبكاتهوه. پێشتریش ئهردۆغان چهندین جار ههوڵی داوه پوتن و زیلینسكی له توركیا كۆبكاتهوه و چارهسهرێك بۆ كێشهی نێوان ههردوو وڵاتهكه بدۆزێتهوه.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند:" سوپای روسیا دەستی بەو بەرانەی جەنگ نەگەیشتووە کە پلانی بۆ دانابوون. تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزار سەربازی روسیا کوژراون. 10 هەزار! ئەمە تۆقێنەرە". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد، لە گفتوگاکانی بێلاڕووس، تیمەکان لەسەر یەکەمین هەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی ٪1ـی "مرۆڤایەتیی" رێککەوتن. هاوکات رووسیاشی بە تێکشکاندن و خاپوورکردنی شارە گەمارۆدراوەکان تۆمەتبار کرد و گوتی، "ئەو شارانە خراپترین رۆژەکانیان بەڕێدەکەن." سەرۆکی ئۆکراینا وتی: "سوپای روسیا دەستی بەو بەرانەی جەنگ نەگەیشتووە کە پلانی بۆ دانابوون. تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزار سەربازی روسیا کوژراون. 10 هەزار! ئەمە تۆقێنەرە. کوڕانی 18 ساڵ و 20 ساڵانن. زۆر گەنجن، بگرە منداڵن. ئەو سەربازانە تەنانەت پێیان نەگوتراوە بۆچی شەڕ دەکەن. پێشیان نەگوتراوە لە خاکێکی بێگانەدا چی دەکەن، دە هەزار کەس. روسیا دەیتوانی لە بری مردن شتێکی دیکە بەم خەڵکە بدات." لەبارەی کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی کە تیمی دانوستاندنکاری هەردوولا لە سەر سنووری بێلاڕووس لەسەری رێککەوتبوون، زێلێنسکی دەڵێت، "پێویستە هەر ئەمڕۆ رێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە." هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆکی ئۆکراینا داوای پاراستنی ژیانی خەڵکی سڤیل و رێگەدان بۆ ناردنی خۆراک و دەرمان لە شارەکانی ماریوپۆل و ڤۆلنۆڤاخا دەکات کە وەکو خۆی دەڵێت، "زۆرینەیان ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەنن."
هاوڵاتی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەی پەکەکە رایگەیاند:" ئەوەى ئێستا رووسیا لە ئۆکراینا دەیکات، دوێنی ئەمریکا لە سەرتاری جیهاندا ئەنجامی دەدا. ئێستا دەڵێن، ئەنجومەنی ئاسایش لە کوێیە؟ دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان دەستوەردان بکات، بەڵام هەر خۆی ئەنجومەنی ئاسایش ئێستا لە شەڕدایە، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەوروپا، رووسیا و چین لە شەڕدان. جا بۆیە لێکدانەوەی وەک دۆخی ٣٠ ساڵ لەوە پێش هەڵەیە". دەشڵێت:"لە دوای ئۆکراین زۆرترین زیان بەر تورکیا دەکەوێت". دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکەلە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی میدیا خەبەر لەبارەی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە وتی: "لەو شەڕەدا ئیدارەی ئێستای ئۆکراینا تێکدەشکێت. هەر لە ئێستاوە زیانی زۆر گەورەی پێگەیشتووە و زیانی زیاتریشی بەردەکەوێت. دواتریش روون دەبێتەوە ئەوروپا، بەریتانیا، ئەمریکا و ناتۆ چ مامەڵەیەکیان کردووە، بەڵام هەر چۆنێک بێت ئەو شەڕە کاریگەرییەکی قورسی لەسەر تورکیا دەبێت". ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە وتیشی:" ئیدارەکانی وەک ئەوەی ئێستای ئۆکراینا تێکدەشکێن، چونکە وەک ئیدارەی سەردەمی جەنگی سارد و سەردەمی دوو جەمسەریی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەت دەجوڵایەوە. ئۆکراین پشتی بە ناتۆ و بەریتانیا و ئەمریکا بەست، بەڵام نە ئەمریکا ئەمریکای پێشووە و نە سۆڤیەتیش ماوە. ئەوانە ناتوانن بە باشی لە قۆناغی دوای رووخانی سۆڤیەت تێبگەن و دەیانەوێت دیسانەوە دۆخەکە بۆ ٣٠ ساڵ لەوە پێش بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە روونادات". دوران کاڵکان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ئیدارەی ئۆکراین پشتی خۆی بەوە قایم کردبوو، بەڵام لە راستیدا ئێستا جیهانێکی دوو جەمسەریی نییە، بۆیە ئەوەی بەسەردا هات، چونکا مرۆڤ ناتوانێت پشت بە لایەنێک ببەسێت و تەنها بە پشتیوانیی لایەنێک لەسەر پێ بمێنێتەوە". کاڵکان باسی لەوەشکرد، "روودانی شەڕ لە ناوچەیەکی وەک ئۆکراین نیشانەى ئەوەیە، کە سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست تووشی قەیرانی گەورە بووە و ناتوانێت خۆی لەسەر پێ بگرێت، بۆ ئەوەش تەنها نەخۆشی و شەڕ دروست دەکات. ڤایرۆسی کۆرۆنایان دروستکرد و ئێستاش شەڕی ئۆکراینایان هەڵگیرساندووە". پێشتریش لە سوریا و عێراق و لە زۆرێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕیان هەڵگیرساندبوو. ئەو سیستمە سیستمی قەیران و کێشەکانە و بە دروستکردنی نەخۆشیی نوێی وەک میکرۆبەکان و شەڕ و داگیرکەری و خۆزاڵکردن و خۆسەپاندن درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات". کاڵکان باسی ئەوەشیکرد: "ئەوەى ئێستا رووسیا لە ئۆکراینا دەیکات، دوێنی ئەمریکا لە سەرتاری جیهاندا ئەنجامی دەدا. ئێستا دەڵێن، ئەنجومەنی ئاسایش لە کوێیە؟ دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان دەستوەردان بکات، بەڵام هەر خۆی ئەنجومەنی ئاسایش ئێستا لە شەڕدایە، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەوروپا، رووسیا و چین لە شەڕدان. جا بۆیە لێکدانەوەی وەک دۆخی ٣٠ ساڵ لەوە پێش هەڵەیە. هەر خۆی ئێستا لە دۆخێکداین، کێ بتوانێت کوێ داگیر بکات هێرشی دەکاتە سەر و داگیری دەکات. تورکیا هەوڵیدا سوریا و عێراق داگیر بکات و هێرشی کردە سەر لیبیا و ئەرمینیا. ئەی بۆ رووسیا هێرش نەکاتە سەر ئەوێ و شوێنی تر؟ ئەوانە هیچ جیاوازییەکیان نییە و ئەوە راستیی دونیای ئەمڕۆمانە". دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو شەڕە، شەڕی نێوان سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستە و دۆخی شەڕی نوێیە. هەڵوێست لە دژی ئە دۆخە تەنها هەڵوێستی چەوساوەکان و گەلانە و دەبێت بە نەهێشتنی ئەو عەقڵیەت و سیاسەتە، کە بوەتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕەکان کۆتایی بە بناغە و سەرچاوەی مادی و ئابووریان بهێنرێت و گۆڕان و گۆڕانکاری دروست بکرێت. ئەوەش بە تێکۆشانی دژە کاپیتالیستی، دژە فاشیستی و بە هۆشمەندیی ئازادی و دیموکراسیی گەلان دەکرێت. ئەوەی ئێستا روودەدات دەرهاوێشتەى سیاسەتی دەسەڵات و دەوڵەتەکانە". کاڵکان لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی، "ئەو سیاسەتەى پشتیوانی لە ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئۆکراین بکات سیاسەتێکی شۆڕشگێڕانە، دیموکراتیک و دروست نییە، چونکا قسەکەیان بۆ رزگارکردنی ئۆکراین لە دەست داگیرکەری نییە. ئیدارەی ئۆکراین ئیدارەیەکی نۆکەر و هاوکار بوو. بەڕاستی نوێنەرایەتیی ئیرادەی ئۆکراینای دەکرد؟ گوایە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سیادە و سەربەخۆ دەجوڵایەوە، بەڵام سیستمێکی داگیرکەر و تاڵانکار بوو، چەتە بوو، چەتەش هەڵدەوەشێت، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵی دروستکردنی سیستمێکی نوێ لەوێ دەدەن و هەندێک دەیانەوێت رزگاری بکەن". کاڵکان لەبارەی کاریگەریی شەڕی ئۆکراین و رووسیا لەسەر تورکیا وتی، "کاتێک شەڕ دەستیپێکرد ئەردۆغان لە هەموو کەس زیاتر شڵەژا. بەڕیوەبەریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە یەک لەسەر یەک لێدوان دەدەن و راگەیاندراو بڵاودەکەنەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. خۆیان بە خوشک و برای ئیدارەی ئۆکراین دەزانن. باشترین دۆستی ئیدارەی ئۆکراین هەر ئەردۆغان بوو، چونکا سیاسەتەکانیان وەک یەک بوو. کاتێک ئەو سیاسەتە ئۆکراینی تووشی ئەو دۆخە کرد ئیدی ئەردۆغان تێکچوو و وتی، کۆتایی بە ئێمەش دێت. هەر خۆی ماوەیەکە ئەردۆغان لە زەلکاودا چەقیوە و لە لێواری رووخاندایە، بۆیە دۆخەکەی لێ قورستر بووە. دەزانێت سەرەی ئیدارەکەى ئەمیش دێت". دوران کاڵکان ئەوەشی وت، "لە رووی ئابووریشەوە زۆر وابەستەی یەکتر بوون. ئەو پەیوەندییانە ببوونە هۆی درێژەدان بە مانەوەیان. لەبەر ئەوەش لە دوای ئۆکراین گەورەترین زیانی ئابووری بەر تورکیا دەکەوێت. لە ئیستاوە ئەنجامی شەڕەکە دیارە، ئەوەى لە دوای ئۆکراین زۆرترین زیانی پێدەگات، ئیدارەی فاشیستییەکەى ئاکەپە – مەهەپە و دەسەڵاتی ئێستای تورکیایە، بۆیە پێویست ناکات، کەس پاساویان بۆ بهێنێتەوە".
هاوڵاتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "پێویستە هێزو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، بەهەمان گوڕ و تینی کاتی ڕاپەڕین، بەرگری لە دەسکەوت و مافە ڕەواکانیان بکەن کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون". مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا داوای لە هەموو هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان کرد بە "هەمان گوڕ و تینی کاتی راپەڕین، بەرگری لە دەسکەوت و مافە رەواکانیان بکەن کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون". هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، "ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە بە هەموو شێوەیەک، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین و کوردستان وەک نموونەیەکی گەشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکهاتەکان دەمێنێتەوە". هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، "راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانییەوە، توانرا دەسکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت". رۆژی 05-03-1991 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر ئەو راپەڕینە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێم: با يادى ڕاپهڕين هاندهرمان بێت بۆ پتهوكردنى زياترى گيانى تهبايى پێكهوهيى يهكڕيزى
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:" با ئهم ياده هاندهرمان بێت بۆ پتهوكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى، يهكڕيزى و قووڵكردنهوهى پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى و كاركردن لهپێناو ئهو ئامانجانهدا كه شههيدانى ڕاپهڕين و تهواوى شههيدانى كوردستان گيانيان لهسهر دانا". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "راپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پتهوى گەلی کوردستان بوو لهپێناو ژیان و داهاتوويهكى باشترى ئازاد و سەرفراز و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گهل و جهماوهرى راپهڕيو و يهكڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو." نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "با ئهم ياده هاندهرمان بێت بۆ پتهوكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى، يهكڕيزى و قووڵكردنهوهى پێكهوهژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى و كاركردن لهپێناو ئهو ئامانجانهدا كه شههيدانى ڕاپهڕين و تهواوى شههيدانى كوردستان گيانيان لهسهر دانا". لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "راپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناخی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عێراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، وێڕاى دووپاتكردنهوهى پابهنديمان به ئامانجهكانى راپهڕينهوه، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گهشبينييهوه بۆ داهاتوويهكى باشتر دهڕوانين و به رێز و شكۆوه يادى شههيدانى راپهڕين و تهواوى شههيدانى کوردستان دهكهينهوه. رۆژی 05-03-1991 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر ئەو راپەڕینە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وێڕاى دووپاتكردنهوهى پابهنديمان به ئامانجهكانى راپهڕينهوه، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گهشبينييهوه بۆ داهاتوويهكى باشتر دهڕوانين و به رێز و شكۆوه يادى شههيدانى راپهڕين و تهواوى شههيدانى کوردستان دهكهينهوه".
هاوڵاتی نووسینگهی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:" لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن رێکخراوی ئایسۆوە ناسێندرا". به گوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: "بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە و لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی بناسێندرێت و کۆدی تایبەت بەخۆی ھەبێت لە مامەڵە جیهانییەکاندا". ئهوهش هاتووه: "ئەمڕۆ ههینی 4ی ئازاری 2022، رێکخراوی ئایسۆ رەزامەندیدا لەسەر داواکارییەکەو کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرد". باس لهوهشكراوه: دوای رەزامەندی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھەرێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان. بهپێی راگهیهندراوهكه، ئەم ناساندنەی ھەرێمی کوردستان؛ جگە لەوەی ئاڵای کوردستان دەناسێندرێت وەک ھەرێمێک لە (یونیکۆد Unicode Standard)، کار ئاسانی دەکات بۆ بەستنەوەی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان. لهو بارهوه قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم له بارهی بڕیارهكهوه وتی: "ئەم ناساندنە هاوکارمان دەبێت لە مامەڵە ئەلیكترۆنییە نێودەوڵەتییەكان و ھەنگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلەکترۆنی". وتیشی: "ئەم ناساندنە یارمەتیدەر دەبێت لە پرۆسەی بازرگانی ئەلەکترۆنی و بەریدی نێودەوڵەتی (پۆستە) و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان. بۆیه جێی دڵخۆشییە كە ئەو ناساندنە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دامەزراندنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە فەرمی". قوباد تاڵهبانی، ستایشی رۆڵی ھەردوو وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق و حكومەتی ھەرێمی كوردستانی كرد كە ھاوكار بوون لەم پرۆسەیە. کۆدی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەخۆ دەگرێت و داوای زیادکردنی کۆدی پارێزگای هەڵەبجەش کراوە کە لە داهاتوویەكی نزیکدا زیاد دەکرێت. رێکخراوی (ئایسۆ International Organization for Standardization ) رێکخراوێکی جیھانیە تایبەتە بە دانانی پێوەرەکانی مۆڵەتە بازرگانی و پیشەسازییەکان و کارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆجیا و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان دامودەزگاکانی وڵاتان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 وڵات لەلایەن ئەم رێکخراوە ناسێندراوە.
هاوڵاتی سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند:" وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەندامی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا نییە، تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێکی رۆژئاوا هێزی نەناردووەتە وڵاتەکە". یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەی وڵاتانی ناتۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، دەکرێت رووسیا بیر لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکەش بکاتەوە، نابێت رێگە بدرێت شەڕەکە فراوان بێت و وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە. ماوەی 9 رۆژە رووسیا لە ژێر ناونیشانی "ئۆپەراسیۆنی تایبەت" هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر ئۆکرانیا. وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا نییە، تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێکی رۆژئاوا هێزی نەناردووەتە وڵاتەکە. لەبارەی ئەو چەکانەی کە روسیا لە شەڕەکەدا بەکاریهێناوە یانس ستۆڵتنبێرگ وتی، بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە دەستیان کەوتووە، روسیا "مووشەکی هێشوویی" بەکارهێناوە، هەروەها چەند چەکێکی دیکەی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە. سکرتێری گشتیی ناتۆش ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە بەشێک نیین لە گرژییەکان و بەرپرسیارێتیی ئەوەمان لەسەر شانە کە رێگە نەدەین ئاڵۆزییەکان زیاتر ببن و بەرەو دەرەوەی ئۆکرانیا پەرەبسێنێت". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاپێشتر داوای کردبوو کە ناوچەی نەفڕین لە وڵاتەکەی دروستبکرێت، ئەوەش وەکو بەرگرییەک لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا، بەڵام داواکارییەکەی لە کۆبوونەوەی ناتۆ رەتکرایەوە. سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ ئەوەی ناوچەی نەفڕین دروستبکەن ئەوەیە کە فڕۆکەی ناتۆ بنێرنە ئۆکرانیا و فڕۆکەکانی روسیا بکەنە ئامانج، ئەوەش دەبێتە هۆی زیاتر بوونی گرژییەکان. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانی رووسیا چەکی زیاتریان بردووەتە نێو ئۆکراینا، ئەوانیش لە بەرامبەردا ژمارەی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر کردووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی پشکنەری ئەتۆمیی ئۆکرانیا رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لەلایەن هێزەکانی رووسیای فیدراڵەوە کۆنترۆڵکراوە و لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە چاودێری دەکرێت. سکرتێری گشتیی ناتۆ لەو بارەوە رایگەیاند، بە ئامانجکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان ئاماژەیەکی "ترسناکە". هەروەها داواش لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەکات دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد، سزاکانیان بۆ سەر روسیا و پاڵپشتییەکانیشیان لە ئۆکراینا زیاتر دەکەن.
هاوڵاتی سەرۆکی روسیا لەبارەی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا رایگەیاند:" دۆخەکە بە سەپاندنی سزای زیاتر ئاڵۆزتر نەکەن. ئەمڕۆ 04-03-2022 ڤلادیمیر پوتن لە کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی کە لە میدیاکانی رووسیا بڵاوکرانەوە رایگەیاند، "ئێمە هیچ نیەتێکی خراپمان بەرامبەر وڵاتانی دراوسێمان نییە"، هەروەها وتیشی، پێویست ناکات سزای زیاتر بەسەر رووسیا بسەپێنن و دۆخەکە خراپتر بکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، "پێموایە هەموو کەسێک دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگییەکان ئاسایی بکرێنەوە". لە کۆبوونەوەکەدا پوتن جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی رووسیا، وەڵامێکە بۆ کردەوە "نادۆستانەکانی" چەند وڵاتێک دژی وڵاتەکەیان. ئەمڕۆ 9 رۆژ بەسەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت، ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆن ئۆكرانیی.
هاوڵاتی میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر له جۆری رهنجرۆڤهر لە ناوچەیەکی مەترسیداری کیێڤ دۆزراوەتەوە. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکی عیراقی ژمارە هەولێر لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دۆزرایەوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ژمارە هەولێرە لە ناوچەیەکی مەترسیداری کیێڤ دۆزراوەتەوەو کەس نازانێت هۆکاری بوونی ئەو ئۆتۆمبێلە لەو ناوچەیە چی بووە و تا ئێستاش خاوەنەکەی دیار نییە.
هاوڵاتی ماوەی سێ ڕۆژە ڕۆژنامەنوسێکی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر ڕاپۆتە هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی کە لە ساڵی 2019دا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە دەست بەسەر کراوە. رۆژی سێشەممەی رابردو 1-3-2022، لە سەر ڕاپۆتە هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی چاوپێککەوتن لەگەڵ کەسێک کە قسەی لەسەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر کردووە و چاوپێککەوتنەکە لە ساڵی 2019دا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاووکراوەتەوە، لەسەر ئەو بابەتە ڕۆژنامەنوس (دانا محەمەد ڕەزگەیی) دەستبەسەرکراوە. لەئێستادا ڕۆژنامەنوس ( دانا محەمەد ڕەزگەیی ) لە لێکۆلینەوەی داداگای هەولێر دەست بەسەر کراوە و لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە و وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە رایگەیاندوە، "ماوەی 3 ڕۆژە بە بێ تاوانی دەستگیر کراوم و ئێستا لە زیندان دام." ئەوەشی خستوەتەڕو، "ماوەی 3 سێ رۆژە دەستگیرکراوم بەبێ تاوان، هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباریان کردوم بەوەی گوایە ساڵی 2008 من لە دوو پۆلیسی ھاتووچۆم داوە و سوکایەتیم بە ئەفسەرەکەیان کردوە لە شارۆچکەی ھەریر، بەڵام من ئەو کاتە نە سەیارەم ھەبووە نە ئەو رۆژە لەو سنورە بوم. بەداخەوە دۆسیەکە خاڵیە لە ھەموو شتێک و ھیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری تێدانیە". ڕۆژنامەنوس (دانا محەمەد ڕەزگەیی) باسی بارودۆخی زیندانییەکەی کردوە و ئاماژەی بەوەداوە، ، "ئێستا بێتاوان لە زیندان راگیراوم تاکو رۆژی دادگا، لەکاتێکدا من ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانم 13 ساڵ کاری رۆژنامەنوسیم کردوە."
هاوڵاتی لەماوەی هەشت رۆژی ئۆپەراسیۆنی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكرانیاسێ جار هەوڵی كواتنی سەرۆكی ئۆكرانیا دراوە و رزگاری بووە. ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، گروپێکی ناڕازی دژ بە هێرشەکەی روسیا چونەتە ناو خاکی ئۆکرانیا و هەوڵیانداوە سێ بەرپرسی باڵای کیێڤ بکوژن، ئەوەش وەک جێبەجێبوونی خواستێکیان بووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەرێگەی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیاوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو گروپە روسییە کاتێک چونەتە ناو خاکی ئۆکرانیا لە بنەڕەتدا ئامانجەکەیان ئەوە بووە کۆتایی بەجەنگ بهێنن لە روانگەی خۆیان کە شەڕێکی خوێناوییە لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا، باوەڕیشیان وابووە جەنگ بە کوشتنی زيلينسكی کۆتایی دێت. لەبارەی کارکردنی ئەو گروپەش رۆژنامەکە باسی لەوکەردوە، ئەو گروپە سەربازییە لەلایەن کرملینەوە پشتیوانی دەکرێن، بەڵام بەشێک نین لە سوپای فەرمی روسیا و هەر سێ هەوڵەکەیان بۆ کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا شکستی هێناوە. پەیوەست بەبەردەوامی هێرشی روسیاش بۆ سەر وڵاتەکەی ، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، لە پەیامێکدا رایگەیاند، سوپای روسیا هێرشیکردووەتەسەر بنکەی ئەتۆمی "Zaporizhzhia" دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیا بۆ سەر بنکەی Zaporizhzhia ئاگر کەوتوەتەوە و بەوهۆیەش ناوەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە لەکار کەوتووە، بەڵام زیان بە بەشە سەرەکییەکانی بنکەکە نەگەیشتووە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی ماوەیەكە بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدەن لە كەمبونەوەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستیەكانی سنورەكە، ئەمرۆ تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی بانگەوازێكی راگەیاند بۆ پشگیری لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی وەك یەكێ: لەنەخۆشخانە فریاكوزاریەكانی شارەكە. ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "بەرپرسە تەندروستیە گەندەڵەكان و شەریكەكانیان لە ناو كەرتی تایبەتی تەندروستی، نینوك و ددانەكانیان تیژكردوە و بە نیازن گورگ ئاسا پەلاماری نەخۆشخانەی شار بدەن". ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو نەخۆشخانەیە بە نەشتەرگەرییەكی دوور و درێژی قەیسری لەدایكبوو، كورد و عەرەب و عەجەم و كۆریش تاوەكو لە دایكبوو پارەی لێخوارد، ئێستاش شەریكەكانی كۆمپانیا ساختەچیەكانی دەرمان چاویان پێیا هەڵنایەت و ئەیانەوێ بۆ گۆڵی دیكە لە خەڵك پاشقولێك لەم نەخۆشخانەیە و دەستە خوشكەكانی بدەن". تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا لە پەڕلەمانتاران، چالاکوانانی كۆمەڵی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران دەكەن كە هاوكار بن لە هەڵمەتێك بۆ ڕزگاركردنی نەخۆشخانەی شار، بەجۆرێک لە بەم هاشتاگە بەشدار بن لە كەمپینی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بۆ ئەم مەبەستە (#شار_بۆ_فرۆشتن_نیە). پێشتر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، كێشەی زۆریان بۆ دروست بووە و فشاری زۆریان لەسەرە بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی، ئەگەر تاوەكو هەفتەیەكی دیكە دەرمان و پێداویستییەكانیان بۆ پڕنەكرێتەوە ناچارن نەخۆشخانەی شار دابخەن. لە ماوەی رابردودا كۆمپانیاكانی دابین كردنی دەرمان لە سلێمانی بە هۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیانەوە لە لایەن وەزارەتی دارایەوە مانیان گرت، لە ئێستادا وەك پێویست دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكان دابین ناكەن بۆ كەرتی تەندروستی لە شارەكە.
هاوڵاتی وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند، لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکراینا کردووە و بڕیاریداوە کە "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا" چالاک بکات. جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای رووسیا لەنزیک وێستگە ئەتۆمییەکە بێباکانەیە و پێویستە بوەستێندرێت". بە وتەی جێنیفەر گرانهۆڵم، "ریاکتۆرەکانی (کارلێکەرە ئەتۆمییەکان) بە پێکهاتەی بەهێز پارێزراون و بەشێوەیەکی سەلامەت کوژێندراونەتەوە". ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی 04-03-2022 لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایە، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک وێستگەکە بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند. لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رووسیای تۆمەتبارکردووە بە "تیرۆری ئەتۆمی" و ویستی "دووبارەکردنەوەی" کارەساتی چێرنۆبیل.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپا کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند: "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا، دەوڵەتی" تیرۆریستی "ڕوسیا پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، سوپای روسیا هێرشیکردووەتەسەر بنکەی ئەتۆمی "Zaporizhzhia" دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، بنکەی "Zaporizhzhia" گەورەترین بنکەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، "بۆیە هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا نیە جگە لە روسیا، کە راستەوخۆ یەکەکانی ناوەندی ئەتۆمی بۆردومان بکات". بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیا بۆ سەر بنکەی Zaporizhzhia ئاگر کەوتوەتەوە و بەوهۆیەش ناوەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە لەکار کەوتووە، بەڵام زیان بە بەشە سەرەکییەکانی بنکەکە نەگەیشتووە.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، 30 خێزانی عێراقی لە شاری سومی باکوری رۆهەڵاتی ئۆکرانیا گیریانخواردوە و داوای بە هاناوەچوونی بەپەلەیان کردووە، بۆیە باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ کار دەکات بۆ رزگارکردنیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ رزگارکردنی 30 خێزانی عێراقی کە لە شاری سومی باکوری رۆهەڵاتی ئۆکرانیا گیریانخواردوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ تا ئێستا مامەڵەی گەشتکردنی بۆ 25 هاوڵاتی عێراقی تەواوکردوە کە پاسپۆرتەکانیان بزرکردوە. هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە رۆژی 24ی مانگەوە دەستیپێکردووە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەو رۆژەوە 227 کەسی سڤیل کوژراون کە 15 کەسیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە بووە و 525 کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام حکومەتی ئۆکرانیا باس لەوە دەکات، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا زیاد لە 2 هەزار هاووڵاتی سڤیل لەنێو وڵاتەکەی کوژراون.
