- فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە رەسمی دواخراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وادەی سازكردنی فێستیڤاڵ ئاشكرا دەكرێت. - بەرپرسیارێتی هیچ بۆنەو چالاكیەك لە ئەستۆ ناگرین كە بەبێ هیچ ماف و شەرعیەتێك بەناوی بنكەوە سازبدرێت. - بڕیاریاندا لە فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتێكی ساڵانە دابنرێت بە ناوی (خەڵاتی ساڵانەی سامی هادی بۆ داهێنان). دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا بە دواخستی 27مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ. دەستەكه ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و دەستەی باڵای ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و فێستیڤاڵی گەلاوێژ، كۆبوەوە و تاوتوێی بەرنامەی كاری داهاتوی تۆڕەكەی كرد. مەلا بەختیار لە كۆبونەوەكەدا ڕایگەیاند، لە ماوەی زیاتر لە چارەكە سەدەی رابردو، بنكەی روناكبیری گەلاوێژ 26 فێستیڤاڵی سازكردوە و لە 25 فێستیڤاڵیشەوە، ئەم بۆنە ئەدەبی و ڕوناكبیرییە، هەنگاوێكی گەورەی نا و بو بە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی. ئاماژەی بەوەشكرد، مەخابن، لەكاتێكدا سەرگەرمی ئامادەكارى بوین بۆ 27مین فێستیڤاڵ، دۆخێكی ناهەموار بەسەر تەواوی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێردا هات، كە بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ، یەكێكە لە ئۆرگانەكانی ئەو تۆڕە، بەو هۆیەشەوە، بارەگا و بەشێكی زۆر لە كەلوپەلەكانی گەلاوێژیش دەستیبەسەردا گیرا. مەلا بەختیار باسی لەوەشكرد، ئێمە لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر و بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ، بەرپرسیارێتی هیچ بۆنەو چالاكیەك لە ئەستۆ ناگرین كە بەبێ هیچ ماف و شەرعیەتێك بەناوی بنكەوە سازبدرێت، هەروەک دەسبەرداری مافی یاسایی خۆشمان نابین و رێچكەی یاسایی دەگرینە بەر بۆ پارێزگاری لە ناو و ناوبانگ و شكۆی بنكە و فێستیڤاڵی گەلاوێژ. لە كۆبونەوەكەدا، دەستەی باڵای سەرپەرشتی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، جەختی لەوەشكردەوە، بە هۆی ئەو بارە ناهەموارە و وەك بەرپرسیارێتیەكی پیشەیی و ئەخلاقی بەرامبەر بە رەوت و سەنگ و دەسكەوتەكانی گەلاوێژ، بڕیارمان دا بە دواخستنی (27)ەمین فێستیڤاڵ، لێرەشەوە رایدەگەیەنین، ئێمە بەرپرسیارێتی تەواوی 26 فێستیڤاڵی رابردو، دەگرینە ئەستۆو بە ڕێز و شانازیەوە لەو دەسكەوت و پێشكەوتنانە دەڕوانین كە فێستیڤاڵ و تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بەدەستیان هێناوە لە چارەكە سەدەی رابردودا. هەروەها دەشڵێت، "دامەزراندنی بنكە و سازدانی یەكەمین فێستیڤاڵ، لە ساتەوەختێكدا بوو، كە تاكە دەنگێك لە كوردستان، دەنگی چەك و تاكە ڕەنگیش ڕەنگی خوێن بوو، بەڵام گەلاوێژ وەك دەنگ و ڕەنگێكی جیاواز، توانی نائومێدی بڕەوێنێتەوە و رێچكەیەكی گرنگ بگرێتە بەر، كە بەرهەمەكەی هەڵكەوتنی دەیان و سەدان قەڵەمی بەبڕشت و جوانبەخشە. ئاماژەی بەوەش كرد، گشت نوسەران و روناكبیران، دۆستانی گەلاوێژ ئاگادار دەكەینەوە، 27مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە رەسمی دواخراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وادەی سازكردنی فێستیڤاڵ ئاشكرا دەكرێت. هەر لەو كۆبونەوەیەدا مەلا بەختیار و دەستەی باڵای ناوەندی رۆشنگەری چاودێر، بڕیاریان دا لە فێستیڤاڵەكەدا، خەڵاتێكی ساڵانە دابنرێت بە ناوی (خەڵاتی ساڵانەی سامی هادی بۆ داهێنان)، بۆ زیندو هێشتنەوەی یاد و كارەكانی شادڕەوان سامی هادی كە لە 26 فێستیڤاڵی رابردو رۆڵی باڵای لە فێستیڤاڵدا هەبوو.
- سبەینێ شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە سلێمانی دەكرێتەوە. - كۆمپانیاكان لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە هەزاران ناونیشانی نوێ، بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن. ساڵانە لە شاری سلێمانی پێشانگای كتێب دەكرێتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و ڕۆشنبیرانی كوردستان و شارە جیاوازەكانی باشووری كوردستان سەردانی دەكەن. بڕیارە سبەینێ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و ١٢ وڵاتی جیاواز لە شاری سلێمانی بكرێتەوە. پێشانگاكه بە سەرپەرشتی لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆيی و بیانی دەكرێتەوە. بەپێی زانیاریەكان كۆمپانیاكان لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە هەزاران ناونیشانی نوێ، بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و بۆ یەكەمجار زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش (زانكۆی سلێمانی، زانكۆی كۆمار و زانكۆی ئەمریكی) لە پێشانگاكەدا چالاكییان دەبێت و كتێبخانەی زانكۆی سلێمانیش كتێبەكانی لەو پێشانگەیەدا نمایش دەكات.
-لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (تشرینی دوەم) دیاریکرد. - نرخی کارەبای موەلیدە بۆ کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (ستییەکان) لە مانگی (تشرینی دوەم)، بریتییە لە (260) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدە بۆ کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (ستییەکان) لە مانگی (تشرینی دوەم)، بریتییە لە (260) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، ئەوەش لەسەر بنەمای نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان كراوە، ئەو نرخە دیاریكراوە. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (تشرینی دوەم) دیاریکرد، کە بریتییە لە (260) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (260) دینار. بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی (ئەیلول)ی ئەمساڵ بریتی بوە لە (253) دینار.
- هەموو لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و مەرجی پێشوەختەشیان نییە. - ئامانجی ئەوان حکومەتێکی بەهێزی سەرتاسەرییە. دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستاندنی پارتی رایگەیاند دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن. دڵشاد شەهاب لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەموو لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و مەرجی پێشوەختەشیان نییە. وتيشى: پارتی حکومەتێکی بەهێز و سەرتاسەری دەوێت کە هاوبەشییەکی بەهێز بێت، بۆئەوەی بەیەکەوە بەرگەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بگرین و لە ئاست ویست و داخوازییەکانی خەڵک بین. ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامیان بۆ هەموو لایەنەکان ناردووە، ئەوەی ئەمڕۆ پێڕانەگەین رۆژانی داهاتوو پەیامی خۆمانیان پێدەگەیێنین، رەنگە ئەمڕۆ نەتوانین سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بکەین لەبەر ئامادەنەبوونی شاندەکەیان، بەڵام هیچ جیاوازی لەنێوان لایەنەکان ناکەین. رۆژی سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد؛ بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 02-12-2024 کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەم فەرمانەش لە رێکەوتی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
- ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە. - ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت. ئامادەکردنی: هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم كهشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی راگهیاند و بهپێی پێشبینیهكانیش، تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، پاشان ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە. بهڕێوهبهرایهتیەكە لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوار شەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی دیكە تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی روی لەناوچەکە کردبو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، هەروەها بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 13 پلەى سیلیزى سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى دهۆک : 10 پلەى سیلیزى کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى سۆران : 10 پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
- له دوای رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان كۆچی پێچهوانه بهرهو لوبنان دهستیپێكرد. - سوپای ئهو وڵاته و سوپای ئيسرائيل داوايان لە هاوڵاتیانی وڵاتهكه کرد ئارامبگرن لە گەڕانەوەیان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی له دوای رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان كۆچی پێچهوانه بهرهو لوبنان دهستیپێكرد، سوپای ئهو وڵاته و سوپای ئيسرائيل داوايان لە هاوڵاتیانی وڵاتهكه کرد ئارامبگرن لە گەڕانەوەیان بۆ ئەو گوند و شارۆچکە و ناوچانهی کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل هاتونەتە ناویەوە، چاوەڕوانی کشانەوەی خۆیان بن بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست. سوپای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ چونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەست، سوپا کاردەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ تەواوکردنی جێگیرکردن لە باشور بەگوێرەی ئەرکی حکومەتی لوبنان، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لوبنان (یونیفیل) لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 1701. سوپای لوبنان جەختیكردهوه لە گرنگی پابەندبونی گەلی لوبنان بە ڕێنماییەکانی ئەو یەکە سەربازییانەی کە لە ناوچەکەدا جێگیرکراون، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان، داوای لەو خێزانانە کرد کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی دیکە، وریابن لە بۆمبی و تەقەمەنی نەتەقێنراو و کەلوپەلی گوماناوی کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە بەجێماوە. کاتژمێر 4:00ی بهرهبەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە بە کاتی لوبنان، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕی نێوان هەردولا، سوپای ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هاوڵاتیانی لوبنان كرد كە ئاوارەبوون ئارام بگرن و پەلە نەكەن لەگەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان.
- فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. - ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت. - بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه. ئامادەکردنی: هاوڵاتی جەبار یاوەر شارەزای کاروباری سەربازی ڕایگهیاند، لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. جەبار یاوەر لهبارهی ههڕهشهكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سهر عێراق به دهنگی ئهمریكای ڕاگهیاند، عێراق هەوڵدەدات خۆی دوربخاتەوە و تێوەنەگلێت لەو شەڕەی کە هەیە، بەپێی بەدواداچونەکانی خۆم بۆ هەواڵەکان، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردو دوای نامە هەڕەشە ئامێزەکەی ئیسڕائیل هەست بەجۆرێک لە کپبونی ئەو گروپە چەکدارانەی عێراق دەکرێت کە ڕۆژانە هێرشیان دەکردە سەر ئامانجە ئیسڕائیلییەکان، بۆیە عێراق دەیەوێت لە ڕەگای دیپلۆماسیەوە هەڕەشەکان لەخۆی دوربخاتەوە". ئاماژهی بهوهشكردوه، بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، فشاری ئەمریکا هەتائێستا ڕێگربوە لەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، چونکە دەبینین لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. بهبڕوای جەبار یاوەر، "ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت، ههروهها بونی بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق" وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه. ئهوهشی خستوهتهڕو، "عێراق ناتوانێت بەرپەرچی هیچ هێرشێکی ئیسڕائیل بداتەوە، نەدەتوانێت ئاسمانی عێراق بپارێزێت لە هاتنی هەر فڕۆکەیەکی ئیسڕائیل نەدەشتوانێت هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل وەک وەڵامدانەوە لە حاڵەتی هێرشی ئیسڕائیل".
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت. - بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت كە بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆببێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات لەوانە خستنەڕوی ڕاپۆرتێکە لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن. رونیشیكردەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوە بریتیە لە، پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێتهڕو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبونی لە سنوری شارەوانییەكان دروست كردوە.
- شەپۆلى بارانبارین تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. - نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكرد ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد، تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەى نمە باران و هەندێکات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا نێوە شەو. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نیوەشەو شەپۆلەكە لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە و دواتر شەپۆلەكە كۆتایی دێت. بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم: هەولێر 6.6 ملم شەمامک 6.6 ملم خەبات 9.4 ملم پیرمام 9.0 ملم سلێمانى 6.1 ملم چەمچەماڵ 10.2 ملم دهۆک 7.8 ملم زاخۆ 5.8 ملم ئاکرێ 8.4 ملم بامەرنێ 4.6 ملم مانگیش 9.4 ملم بارزان 6.2 ملم بازیان 9.4 ملم دەربەندیخان 1.4 ملم حاجى ئۆمەران 0.8 ملم سۆران 11.0 ملم هەڵەبجە 4.4 ملم هەڵشۆ 12.8 ملم کەلار 0.2 ملم مەیدان 0.4 ملم پێنجوێن 5.0 ملم مێرگەسور 4.2 ملم سیدەکان 6.6 ملم چۆمان 8.4 ملم کەرکووک 2.8 ملم دووز خورماتوو 5.4 ملم
- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە. - ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت. - لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد. بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان. ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن. باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات. وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە. - ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت. - لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد. بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان. ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن. باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات. وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- بەغدا ئامادەیە پارەی مووچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت. - بە ئەگەرێكی زۆریشەوە مووچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. بەگوێرەی زانیارییەكان بەغدا ئامادەیە پارەی موچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە موچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فهرمى له وهزارهتی داراییهوه بۆ دابهشكردنی موچه نييه، بهڵام ئهگهری پاشهكهوتكردنی موچهی یهكێك لهو سێ مانگهی ئهمساڵ ههیه. وتيشيان: بەغدا باس لەوەدەكات سێ گوژمه پاره دەنێرێت، بۆ هەرمانگێك 760 ملیار دینارە، بەرپرسانی هەرێمیش باس لەوەدەكەن ئەو بڕە بەشی موچە ناكات و دەیانەوێت دو موچە دابەش بكەن و موچەیەك پاشەكەوت بكەن. بهگوێرهی وتهی بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ئێستادا بۆ دابهشكردنی موچهی ههر مانگێكه پێویستیان به نزیكهی ترلیۆنێك دینار ههیه. بەرپرسێك لە گەنجینەكانی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەكرد پاشەكەوت ئەگەری بەهێزە و موچەی مانگێگ پاشەكەوت دەكرێت، بەڵام دیار نییە ئەو پاشەكەوتە بۆ موچەی مانگی (تشرینی یەكەم) دەبێت یاخود بۆ موچەی مانگی (كانونی یەكەم) دەبێت، لەهەمو حاڵەتەكیانیشدا موچەی مانگێك پاشەكەوت دەبێت. ئەوەشی خستەڕو، حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا هیچ ڕێنمایی و ڕونكردنەوەیەكی لەباریەوە نەداوە و چاوەڕوان دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی ببێتەوە و ڕێنمایی پێویست بۆ گەنجینەكان دەربكرێت.
-لێخۆشبوونی 20% قەرزی کارەبا کۆتایی هاتووە. - دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی تازەکردنەوەی لێخۆشبوونەکە. - لە ئێستادا ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە دەتوانن قەرزەکان بکەنە قیست. دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی ئەنجومەنی وەزیران دیاریکردبوو بۆ لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا ئێستا لێخۆشبوونی 20% قەرزی کارەبا کۆتایی هاتووە و هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ تازەکردنەوەی. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دوای کۆتایی هاتنی وادەکەی راگیراوە و دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی تازەکردنەوەی لێخۆشبوونەکە و بۆ ئەوەش ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا پێمان باشە تازە بکرێتەوە و چاوەڕوان دەکەین بزانین ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری نوێ دەدات لەوبارەیەوە. باسی لەوەشکرد، لەکاتی بڕیارەکە هەرچەندە دۆخی خەڵک لە رووی داراییەوە رەنگە وەکو پێویست نەبووبێت بەڵام بەدەنگەوە هاتنی باش هەبووە بۆ دانەوەی قەرزەکان. ئەوەشی وت، لە ئێستادا ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە دەتوانن قەرزەکان بکەنە قیست و مانگانە پارەکە بدەنەوە.
- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. - مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان. ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە. وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە
- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. - مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان. ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە. وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە