دادگای سلێمانی: حاكم ناز هیچ كاتێك دادوەرنەبووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەوە دەخااتەڕوو  ماوەیەكە كەسانێك كە هیچ سیفەتێكی دادوەرییان نیە و لە پەیكەری پێكهاتەی ئەنجومەنی دادوەری دادوەر نین، بەڵام بەناوی دادوەرەوە خۆیان  دەناسێنن و لە سایت و كەناڵەكانەوە دەردەكەون و قسەو ئاماژەی بێ سەروبەر بڵاودەكەنەوە بەناو خەڵكدا و بوونەتە هۆی دروستكردنی  بێمتمانەیی و چاندنی تۆوی ڕق و كینە لە ناو كۆمەڵگەدا.

لەبەشێکى دیکەى روونكردنەوەکەى دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی هاتووە  كەسێك بەناوی "حاكم ناز نوری"  كە ماوەیەكە لەلایەن میدیاكانەوە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكرێت و چەند كەیسێكی دادگا باس دەكات و رەخنە لە سیستمی دادوەری هەرێم دەگرێت، دادگاكە دەڵێت " ناز نوری بە ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشكی بە هۆكاری خراپی باری تەندروستی و بەپلەی پەككەوتەیی خۆی هەواڵەی خانەنشینی كردووە".

" بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كە بەشێكە لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان هەموو ئەوانە ئاگادار دەكەینەوە كە بە كردەیی دادوەر نین و سەربە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان یان دەسەڵاتی دادوەری عیراق نین، جارێكیتر نازناوی دادوەر بەكار نەهێنن و خۆیانی پێ نەناسێنن".

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی نوسیویەتی "هەر لەو میانەیەدا ماوەیەكە دەبینین كەسێك بەناوی (ناز نوری عارف) بۆ خۆدەرخستن خۆی بە (حاكم ناز)لە كەناڵ و سایتەكان ناوزەد دەكات و  بەپێی حەزی خۆی و چۆنی پێخۆشە سیناریۆ دادەڕێژێت و كەیس دروست دەكات و سوكایەتی بەدامەزراوەی دادوەری و دامەزراوەكانی تر دەكات و هەستی ناسكی خەڵك دەورووژێنێت، گوایە دادوەر بووە و وازی هێناوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار