هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوە، وەفدەکە بە سەرۆکایەتی لیندزی گراهام، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس بوو. وەفدەکە رایانگەیاندووە کە "كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت." کۆبوونەوەکە ئه‌مڕۆ شەممە 19-2-2022 له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانی دووەم رۆژی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا بوو. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پێکەوە لەگەڵ شاندەکەدا کۆبوونەوە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ‌کران. وەفدى كۆنگرێس، بەپێی راگەیێندراوەکە، "دووپاتیكردووەتەوە كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ره‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين." سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆکوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويستزانى بۆ نه‌هێشتن و له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش. هەر لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکە، باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگای باڵای فيدراڵیی عێراق کرا کە ياساى نەوت و گازی لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دانا هەردوولا هاوڕابوونە کە "خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵى ناکات."
هاوڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران لە ڕۆژانی داهاتودا بەڕێوەیە و بارانی لێزمەش بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوبەرایەتییەکە سەبارەت بە شاری سلێمانی ڕایگەیاند؛ ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێ بۆ بارانی مامناوەند و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان؛ هەروەها سبەی یەکشەممە 20ی شوباتی 2022 باران بە لێزمە دەبارێت و بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. بەڕێوبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێ بۆ بارانی مامناوەند و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان؛ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و جاروبار بە لێزمە دەبارێت. هەروەها لەبارەی شاری دهۆکەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، هەروەها نمەبارانیش لە کاتی شەودا دەبارێت ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانیش لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە دەبارێت. لە کەرکووکیش، ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور و نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند؛ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێکجار باران بە لێزمە دەبارێت. شاری هەڵەبجەش، لە ڕۆژی شەممەدا ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و بارانێکی مامناوەندیش لە ئێوارەدا دەبارێت؛ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و هەندێکجاریش بە لێزمە دەبارێت.
هاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى و سەرۆكی خاچی سوری نێودەوڵەتی كۆۆبونەوە و سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كرد لە بەرامبەر ئەو هاریکارییانەی کە لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیی کراوە. پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19-02-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دووه‌م رۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ پيته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه. لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بارودۆخی عێراق، پەرەسەندنەکانی داعش لە سووریا، هێرشی داعش بۆسەر زیندانی غوێران و دۆخی عێراق بە گشتیی تاوتوێکراوە." لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی رۆڵى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تی به‌رز نرخاندووە به تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ئاڵۆزى و ناسه‌قامگيرييان تێدايه، هه‌روه‌ها سوپاسى رێكخراوه‌كه‌ى كردووە بۆ كار و چالاكييه مرۆييه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيریی و ئاماده‌يييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكارى له‌گه‌ڵياندا دووپاتكردو‌وەتەوە." بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پيته‌ر ماورێر پوختەیەکی لەسەر چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان پیشکەشکردووە و سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کردووە بۆ ئەو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەی کە لەلایەن دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كرێت. هەروەها لە راگەیێندراوەکەشدا هاتووە، پيته‌ر ماورێر گوتوویەتی، "بە بايه‌خه‌وه سه‌يرى بوونمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و له هاريكاريى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بين." بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستى فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌قامگيريى سياسى نه‌بێت، كێشه و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها هەردوولا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له زيندانى حه‌سه‌كه ئه‌نجامى دا بە مايه‌ى نيگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسيدار ناویان بردووە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا رایگەیاند:" جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان". ئەمڕۆ شەممە 19-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ نیڵس شمیت، وته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا کۆبووەوە و هەڕەشەکانی داعش و درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیایان لە عێراق تاوتوێکرد. هەروەها باسی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی کۆچبەرانیان لەسەر سنووری بێلاڕووس کردووە. نیڵس شمیت کەسایەتییەکی ناسراوی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە و لە رابردوو چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە و رۆڵی هەبووە لە پەسندکردنی درێژکردنەوەی ماوەی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ هاوكاريكردنی ئەڵمانیا له پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عێراق، سوپاسى ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆستى له ئه‌وروپا كرد. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى لەبارەی دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كانەوە، دووپاتى كردووەتە‌وه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگيرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانيان. رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2020 وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران چاودێریی رێککەوتنی تایبەت بە شنگالی کرد کە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەکات. رێککەوتنەکەش لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پێشوازیی لێ‌کرا.
شاناز حەسەن بەشێک لە خاوەن پاسەکانی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان دژی گرانبونی بەنزین ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئەگەر حکومەت هاوکاریان نەکات و سوتەمەنی هەرزان نەکرێت، ناچارن کرێی گواستنەوەی گران بکەن یان کارنەکەن، چونکە گرانبونی بەنزین بژێوی ژیانیانی سەخت کردوە. مام محیدین ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە شۆفێری پاسە باس لەوە دەكات لەبەر گرانی رنخی سوتەمەنی و هاوكات بەرزبونەوەی نرخی پیداویستی رۆ>انە ناتوانێت بەشی كرێ مانگانەی كرێ خانوەكەی پاشەكەوت بكات. ئەم خاوەن پاسە جەختی لەوەشكردەوە، بەردەوام ەدبن لەسەر داواكاریەكانیان و ئەەگر حكوەمت وەڵامیان نەداتەوە و نرخی گاز و بەنزین كەمنەكاتەوە ناچارن كرێی پاس لەسەر هاوڵاتیان زیادبكەن. ماوةى رابردوو دوای بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و ناڕەزایەتی خاوەن پاسەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە کرێی پاسەکانی نێوشاری سلێمانی لە 500 دینارەوە کراوەتە 750 دینار و لە شارەکانی دیکەش نرخەکە بەرزدەبێتەوە. هەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، سبەی پارێزگار و قایمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە.
هاوڵاتی ئۆکرانیا کەپاش روسیا دووهەمین وڵاتە لەئەوروپادا لەڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە و لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئۆکرانیا لە ریزبەندی یەکەمدایەو لە جیهاندا لە ریزبەندی سێهەمدایە، لە روی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هەنگونینەوە. ئۆکرانیا توانای دابینکردنی بەشێکی زۆر خۆراکی ئەوروپا و جیهانیشی هەیە، پێشتر سەبەتەی خۆراکی یەکێتی سۆڤیەت ئۆکرانیا بووە. لە ریزبەندی شەشەمدایە لە رووی هەناردەکردنی گەنم و گەنمە شامیەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا دا ئۆکرانیا لە ریزبەندی یەکەمدایەو لە جیهاندا لە ریزبەندی سێهەمدایە، لە روی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هەنگونینەوە. ئەو پانتاییەی خاکی ئۆکرانیا کە کراوە بە کشت وکاڵ ٦٠ ملیۆن و ٤٠٠٠٠٠ چوارسەدهەزار هێکتار زەویە. ٭- لە ١٥٪ خاکی ئەم وڵاتە دارستانە، کارگەکانی ئەم وڵاتە سەرجەم ئەو خۆراکانە بەرهەم دەهێنێت کە لە دانەوێڵە دروستدەکرێن. ئۆکرانیا لە ٧٪ ی پێداویستی ماسی جیهانی دابین دەکرد بەڵام لەپاش داگیرکردنی نیمچە دورگەی قرم لەساڵی ٢٠١٤ ەوە ئەو ڕێژەیە کەم بوەتەوە . ٭- کانەکانی خەڵوز لە ساڵی ١٧٩٥ ەوە لەم وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان کاردەکەن. ٭- یەدەکی کبریتی ئۆکرانیا گەورەترین یەدەکی جیهانە ئۆکرانیا لەساڵی ١٩٢٢ بووە بەبەشێک لەیەکێتی سۆڤیەت، لە ٢٤/٨/١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووەو لەیەکێتی سۆڤیەت جیابووەوە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە ٤٢٤١٨٠٠٠ چل و دوو ملیون و چوارسەدو هەژدە هەزارکەسە، لەڕۆژی ١١/٦/٢٠١٧ەوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بڕیاری لابردنی (فیزای شنگن) بۆ هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەرچوەو جێبەجێ کراوە، ئێستا هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەتوانن بۆ ١٣٠وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا گەشت بکەن... زانیاریەكان لە وتاری نوسەر نەوزاد ساڵح وەرگیراون، كەلە ژمارە 1956ی رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاویكردۆتەوە و ئێستا لە وێب سایتەكەدا دەتوانین تەواوی نوسینەكە بخوێنیتەوە. https://hawlati.co/page_detail?smart-id=23085
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وسەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بڕيارەكەی دادگاى باڵاى فيدراڵي عێراق گفتوگۆیان كرد و داوایان لە سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان كرد رۆلیان هەبێت لە گیرانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ عیراق. ئەمڕۆ هەینی 18-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعشیان تاوتوێکردووە. لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و راسته‌قينه‌يه و له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات. دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان له عێراق كردووە، به‌تايبه‌تى رۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق خواستووە. بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس له گرنگيى هاوئاهەنگی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، "چونكه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پڕۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت". خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه بۆ عێراق دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی فيدراڵى له عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه بوون.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" هەندێک هەوڵی ناتەواو دەدرێن بۆ شکاندنی سەروەریی و شکۆی وڵات، ئێمە لە چەکی ئەوان ناترسین و هەڕەشەکانیشیان قبوڵناکەین". ئەمڕۆ هەینی 18-02-2022 محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" "هەندێک هەوڵی ناتەواو دەدرێن بۆ شکاندنی سەروەریی و شکۆی وڵات، ئێمە لە چەکی ئەوان ناترسین و هەڕەشەکانیشیان قبوڵناکەین."
هاوڵاتی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند:" چاوەروان دەكرێت لەم چەند رۆژەدا وادەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دیاریبكرێت. پێشەوا هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند:" لەچەند ڕۆژی داهاتوو مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەردەچێت و هیچ گۆڕانکارییەک لەیاسای هەڵبژاردن لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە ئەنجامنادرێت".
هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه و رایگەیاند:" وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن". پاشنيوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا وه‌ك وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، خسته ڕوو. ليندنه‌ر باسى له پرۆسه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيرى و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا. نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ست به دوايين بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراليى عيراقه‌وه ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى داعش، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوورى بيلاڕووسيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
هاوڵاتی رێبەری رەوتی سەدر سەرەتای راگەیێندراوەکەی بە شیعرێک دەستپێکردووە کە تێیدا دەڵێت، "بە مردن هەڕەشە لە من ناکرێت؛ کەسێک شوێنکەوتووی پێغەمبەری ئیسلام بێت هیچ شتێک نایترسێنێت." را شیگەیاند:" خەڵکانێک هەڕەشە لە هاوکاران و هاوبەشەکانیان دەکەن کە داوای حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن". موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند:" خەڵکانێک هەڕەشە لە هاوکاران و هاوبەشەکانیان دەکەن کە داوای حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن. رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت، "واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، دووپاتی دەکەمەوە کە ئێمە پاشگەزنابینەوە و وڵات لەدەستی گەندەڵکاران دەردەهێنین." موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، سەرەتای راگەیێندراوەکەی بە شیعرێک دەستپێکردووە کە تێیدا دەڵێت، "بە مردن هەڕەشە لە من ناکرێت؛ کەسێک شوێنکەوتووی پێغەمبەری ئیسلام بێت هیچ شتێک نایترسێنێت." بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگیی و رەوتی سەدر، لەچەند ئاستێکی جیا هەوڵی زۆر دراوە بۆ کۆکردنەوەی ماڵی شیعە و کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوانیان، ئەوەش دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوولایەنە سەبارەت بە شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو زیاتر بوون. شارەزایان ئەو تویتەی موقتەدا سەدر وەک پەیامێک بۆ نەیارەکانی لێک دەدەنەوە کە دیارترینیان نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتیی یاسایە. لە راگەیێندراوەکەی رێبەری رەوتی سەدردا هاتووە، "جارێکی دیکە خەڵکانێک هەڕەشە لە هاوکاران و هاوبەشەکانمان دەکەن کە داوای حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی دەکەن کە 'نە رۆژهەڵاتی نە رۆژئاوایییە' و خەریکە رووناکییەکەی لە هەموو ناوچەکان، خۆر، دارخورما و خاکی عێراقەوە دەردەکەوێت، خۆشویستنی نیشتمانیش بەشێکە لە باوەڕداری، واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، دووپاتی دەکەمەوە کە ئێمە پاشگەزنابینەوە و رێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵی کۆنترۆڵمان بکەن." موقتەدا سەدر لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، "پێتان دەڵێم بەسە هەڕەشە و گوڕەشەکردن، ئێمە عێراق نادەینەوە دەستی گەندەڵکاران، نیشتمان نافرۆشین بەوانەی کە لەودیوی سنوورەوەن، زۆرینەی خەڵکی عێراق لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتمانییە، ئێمەش دەستەوەستان ناوەستین، مێژوومان پڕە لە هێز، ئارامگرتن و خۆڕاگری." بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەریەک لە رەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان رێککەوتنێکی سێ قۆڵییان هەیە. لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، هێشتا ناکۆکیی لەنێوان بەشێک لە لایەنە سیاسییەکاندا بەردەوامە، ئەوەش رێگرە لە پێش گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
هاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و كار و چالاكييه‌كانى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چه‌ندين بوارى جيادا چالاك و كاران. پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 18-02-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى لوبنان كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى و ئابووريى لوبنان و په‌يوه‌ندييه‌كانى لوبنانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان باس كرد. نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و كار و چالاكييه‌كانى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چه‌ندين بوارى جيادا چالاك و كاران. لاى خۆيه‌وه نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى لوبنان وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌باره‌ى دۆخى سياسى و ئابووریی و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى، جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان كرد. دۆخى په‌نابه‌ران له لوبنان و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسيكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
سازكردنی: هیوا ناسیح نووسەرو دۆستێكی كورد كە نزیكەی 30 جار سەردانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان و رۆژهەڵات و باكوری كردووە دەڵێت:» كورد ئەمرۆ لەعێراق و سوریادا مافە كەلتورییەكانیان بەدەستهێناوە. بەڵام لەڕووی سیاسییەوە كەوتۆتە سەر ئەوەی، ئایا لەوێ دەستەڵاتی ئۆتۆنۆمی ئەو دوو جێگایە لەداهاتوودا بەئاڕاستەی دیموكراتییەت گەشە دەكات یان بەرەو پێشبڕكێی ناڕەواو حوكمڕانیی دیكتاتۆرییەتی حزبی دەچێت». تۆماس شمیدینگەر، نووسەرو دۆستی كورد لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:" دەستەڵاتدارانی ئێستای توركیا هەر خۆبەڕێوەبەرێتییەكی كوردەكان بەهەڕەشە بۆ سەر خۆیان دەبینن، بەتایبەت كە ناوچەكە لەژێر دەستی پارتێكی دەستەخوشكی پارتی كرێكاراندا بێت، ئەمەش نەك بەو مانایەی كە ناوچەی ئۆتۆنۆمی باكورو رۆژهەلاتی سوریا هەڕە‌شەی سەربازی لەسەر توركیا دروست كردبێت". نووسەرو دۆستی كورد وتیشی:" هێزی باش پڕچەكنەكراوی یەپەگە هەرگیز هەڕەشەیەكی سەربازیی نابێت بۆ دەوڵەتێكی ئەندامی ناتۆی پڕچەككراوی وەك توركیا. بەڵكو مەسەلەكە كاریگەریی ئەو نموونە باڵایەی دەستەڵاتی كوردییە كە لەسەر سنوری توركیا دەتوانێت هە‌یبێت، كە بەبیروباوەڕێكی پێشكەوتوخوازیی سیكولاریی پەیوەست بێت". تۆماس شمیدینگەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:" زنجیرە‌یەك نیشانە هەن، كەوا ئاماژەن بۆ هاوكاری و هەمئاهەنگی نێوان دەوڵەتی قوڵی توركیا لەگەڵ داعشدا، بەڵام سروشتی هەمئاهەنگییەكە بەنهێنی هێڵراوەتەوە، چیش بە تەواوی روودەدات لەو نێوانەدا، مرۆڤ تەنها كاتێك دەیزانێت، كە گۆڕانكاری لەڕژێمی توركیادا رووبدات. بەڵام ئەوەی مرۆڤ بەدڵنیاییە‌وە دەتوانێت بیڵێت، ئەوە‌یە كە داعش سود لەوە دەبینێت، كە توركیا دژی هێزەكانی هەسەدە دەجەنگێت، كە ئەمە واتا هەردوو توركیا‌و داعش پێكەوە دوژمنی هاوبەشی هەسەدەن. ئەمە بۆ نموونە لەم دواییەشدا نیشانی‌دا، كاتێك هێزەكانی هەسەدە خەریكی شەڕ بوون دژی هێرشی سەر زیندانی حەسەكە لەگەڵ داعش، كەچی توركیا لەولاوە بە درۆن هێرشی دەكردە سەر هێزەكانی هەسەدە، ئەمە بەهەر جۆرێك بێت، بریتییە لە هاوكاریكردن بۆ داعش". ئەو نوسەرە جەختیش لەوە دەكاتەوە بارودۆخی توركیا زۆر لەوە ناجێگیرترە كە دەیبینین. ئەگەری ئازادكردنێكی عەبدوڵا ئۆجەلان لە داهاتوویەكی نزیكدا كەمە و وتویەتی:" لەتوركیادا كۆدەنگییەك هەیە لەلایەن تەواوی پارتەكانەوە لە ناسیۆنالیستەكانەوە وەك مە‌هەپە، ئینجا ئیی پارتی و ئەكە‌پە و تا دەگاتە جەهەپە، كەوا ئۆجەلان سەرۆكێكی تیرۆریستە و دەبێت تا لەژیاندا ماوە لە زینداندا بێت. بەڵام دەكرێت ئازادكردنی ناوبراو لە چوارچێوەی چارەسەرێكی كێشەی كورد لەو وڵاتەداو وەك بەرئەنجامێكی ئەو رووداوە ببینرێت، دیارە ئەمە بەدڵنیاییە‌وە لەژێر فشاری دەرەوە روونادات".
هاوڵاتی 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە ئامادەبونی 35 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی حكومەتیش بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون. سەرۆکی کۆنفرانسەكە دەڵێت:" لام زۆر گرنگە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی". ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند: " لام زۆر گرنگە و زۆر لام مەبەستە کە بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێت و دەرفەتیان بدرێتێ. ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی". ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر، راشیگەیاندووە:" لە راپۆرتی ئەمساڵی کۆنفرانسەکە باسی کێشەکان دەکەین کە ئێستا وڵاتانی دیموکراسیی رۆژئاوا هەیانە کە ناومان ناوە بێدەسەڵاتی، لێرە رووبەڕووی ببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان". كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەو سێ ڕۆژەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە دەمێننەوە و چەندین كۆبونەوەی تایبەتیان دەبێت لەگەڵ سەركردەكانی ئامادەبووی كۆنفرانسەكە. كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. تێیدا گەنگەشەی هەموو ئەو قەیران و کێشانە دەکرێت کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی جیهان و دەرفەتێکە تێیدا لایەنی تەبا و ناتەبا روانگە و سیاسەتی وڵاتەکانیان لە بەرامبەر پرسەکان بخەنەڕوو.
هاوڵاتی ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت جوڵاندنی دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە جانبێكی سیاسی هەیەو پەیوەندی بەئاڵۆزییەكانی پرسی سەرۆك كۆمار‌و پێكهێكانی حكومەتەوە هەیە. ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی كۆمەڵی دادگەری لەلیژنەی دارایی عێراق لەم چاوپێكەوتنەیدا كە لە ژمارە 1956 رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوكرایەوە زۆر بە راشكاوی لەبارەی جوڵاندنی سكاڵاكەی دادگای فیدراڵی قسە دەكات و دەشڵێت:» جوڵاندنی ئەم سكاڵایە لەم كاتەدا دادگای فیدراڵی شەرعییەتی بۆ دۆزیوەتەوە، ئەگینا لەیاسای بودجەی 2021دا تاكە بڕگە كە رێگە دەدات هەرێمی كوردستان خۆی نەوت هەناردە بكات و بیفرۆشێت جێگیركراو تێپەڕێندرا، بەڕەزامەندی هەماهەنگی شیعەكان بوو، بۆیە كەسیش سكاڵای نەكردو یاساكەی نەبردە دادگای فیدراڵی». ئەم ئەندامەی كۆمەڵی دادگەری وتیشی:" كاتی خۆی لەگەڵ هەردوو هاوڕێی بەرێزم كاك وشیار عەبدوڵاو كاك سەركەوت شەمسەدین، سەردانێكی دادگای ئیتحادیمان كرد لەنزیكەوە چاومان كەوت بەهەموو دادوەرەكان، بەتایبەت میدحەت مەحمود، پرسیارێكمان ئاراستە كرد كە ئەو سكاڵایانە چۆنەو بۆچی ناوبەناو باسی دەكەن و دواتر ونی دەكەن، زۆر بە راشكاوی پێی وتین كە «ئەم سكاڵایانە زۆرجار كە هەرێم و عێراق نزیكدەبنەوە لەیەك پێمان دەڵێن كە سكاڵاكە بوەستێنن و كە ئاڵۆزی دروست دەبێت پێمان دەڵێن بیجوڵێنن»، بۆیە ئەم جوڵاندنی سكاڵایانە لەم كاتەدا لەلایەن دادگای ئیتحادییەوە چەند جانبە یاساییەكە لەخۆی دەگرێت، ئەوەندەش مەسجێكی سیاسییە بۆ ئەو ململانێیەی كەهەیە لەسەرۆك كۆمار‌و پێكهێنانی حكومەت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان، جانبێكی سیاسی وازحی هەیە، لەڕووی یاساییەوە هەر سكاڵایەك بچێتە دادگای ئیتحادی دواجار دەبێت یەكلایبكرێتەوەو مولزەمە وەڵامبداتەوەو نابێت واز لەو سكاڵایانە بهێنێت. ئەحمەدی حاجی رەشید رونیشیكردەوە:"ناتوانین بڵێین دادگای فیدراڵی سەر بەهیچ لایەنێك نییە، بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت كە دادگای فیدراڵی لەزۆربەی وڵاتان لەئاڵۆزییە سیاسسیەكانی زۆر وڵات‌دا تەدەخول دەكات، بۆیە ئەوە جەمبەیەكی سیاسی تێدایە كە ئەمەیان یەكێكە لەو جەمبە سیاسییانەی دیكە.
