- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت. - بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت كە بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆببێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات لەوانە خستنەڕوی ڕاپۆرتێکە لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن. رونیشیكردەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوە بریتیە لە، پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێتهڕو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبونی لە سنوری شارەوانییەكان دروست كردوە.
- شەپۆلى بارانبارین تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. - نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكرد ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد، تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەى نمە باران و هەندێکات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا نێوە شەو. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نیوەشەو شەپۆلەكە لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە و دواتر شەپۆلەكە كۆتایی دێت. بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم: هەولێر 6.6 ملم شەمامک 6.6 ملم خەبات 9.4 ملم پیرمام 9.0 ملم سلێمانى 6.1 ملم چەمچەماڵ 10.2 ملم دهۆک 7.8 ملم زاخۆ 5.8 ملم ئاکرێ 8.4 ملم بامەرنێ 4.6 ملم مانگیش 9.4 ملم بارزان 6.2 ملم بازیان 9.4 ملم دەربەندیخان 1.4 ملم حاجى ئۆمەران 0.8 ملم سۆران 11.0 ملم هەڵەبجە 4.4 ملم هەڵشۆ 12.8 ملم کەلار 0.2 ملم مەیدان 0.4 ملم پێنجوێن 5.0 ملم مێرگەسور 4.2 ملم سیدەکان 6.6 ملم چۆمان 8.4 ملم کەرکووک 2.8 ملم دووز خورماتوو 5.4 ملم
- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە. - ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت. - لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد. بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان. ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن. باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات. وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە. - ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت. - لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد. بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان. ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن. باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات. وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- بەغدا ئامادەیە پارەی مووچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت. - بە ئەگەرێكی زۆریشەوە مووچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. بەگوێرەی زانیارییەكان بەغدا ئامادەیە پارەی موچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە موچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فهرمى له وهزارهتی داراییهوه بۆ دابهشكردنی موچه نييه، بهڵام ئهگهری پاشهكهوتكردنی موچهی یهكێك لهو سێ مانگهی ئهمساڵ ههیه. وتيشيان: بەغدا باس لەوەدەكات سێ گوژمه پاره دەنێرێت، بۆ هەرمانگێك 760 ملیار دینارە، بەرپرسانی هەرێمیش باس لەوەدەكەن ئەو بڕە بەشی موچە ناكات و دەیانەوێت دو موچە دابەش بكەن و موچەیەك پاشەكەوت بكەن. بهگوێرهی وتهی بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ئێستادا بۆ دابهشكردنی موچهی ههر مانگێكه پێویستیان به نزیكهی ترلیۆنێك دینار ههیه. بەرپرسێك لە گەنجینەكانی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەكرد پاشەكەوت ئەگەری بەهێزە و موچەی مانگێگ پاشەكەوت دەكرێت، بەڵام دیار نییە ئەو پاشەكەوتە بۆ موچەی مانگی (تشرینی یەكەم) دەبێت یاخود بۆ موچەی مانگی (كانونی یەكەم) دەبێت، لەهەمو حاڵەتەكیانیشدا موچەی مانگێك پاشەكەوت دەبێت. ئەوەشی خستەڕو، حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا هیچ ڕێنمایی و ڕونكردنەوەیەكی لەباریەوە نەداوە و چاوەڕوان دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی ببێتەوە و ڕێنمایی پێویست بۆ گەنجینەكان دەربكرێت.
- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. - مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان. ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە. وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە
- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. - مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان. ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە. وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە
- رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%. - ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا. ئامادەکردنی: هاوڵاتی نەبیل مەرسومی شارەزایی ئابوری عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان دەبێت پشكی هەرێمى كوردستان لە بودجەى عێراقدا بەرزببێتەوە. نەبیل مەرسومی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس، بەپێی قسەی وەزیری پلاندانانی کوردستان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە بەو مانایە دێت کە رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%، ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا. وتيشى: پشكی هەرێم لە یاسایی بودجەدا بە رێژەی 12.67% دیاركرابو، بەڵام سەرژمێریی گشتی دانیشتوان پشکی هەرێم لە بودجە بەرزدەكاتەوە بۆ 14.028%.
-698 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران. - ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکارى دیکە، بە هەرسێ شێوازی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران. وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکاری دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبوەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە و ئەو خوێندكارانە وەرگیران. وتيشى: ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە و بەگوێرەی کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 وەرگیران.
- یەكێك لە برا كوردەكان هات بۆ لام و پێی وتم: مەسعود بارزانی ئەیەوێت بتبینێت. - مەسعود بارزانی پێشوازیەكی گەرمی لێكردم و رێزێكی زۆری لێنام. - لێی پرسیم: چیت پێویستە بۆت بكەم؟. ئامادەکردنی: هاوڵاتی جەمال مستەفا زاوا و سكرتێری دووەمی سەدام حسێن سەرۆك كۆماری عێراقی لەسێدارەدراو ئاشكرای كرد كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كردووە بیبینێت و رێزێكی زۆری لێناوە. جەمال مستەفا لە گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند دوای ئەوەی لە حوزەیرانی 2021 لەزیندانی ئازاد كرام یەكێك لە هاوڕێكانم گەیاندمی تاكو هەولێر و لەویش لە ماڵی براكەم نیشتەجێبوم و میوانێكی زۆر ڕویتێدەكردم. وتیشی: یەكێك لە برا كوردەكان هات بۆ لام كە پەیوەندیەكی وەزشیمان هەبوو پێكەوە، پێی وتم: مەسعود بارزانی ئەیەوێت بتبینێت و بەیانی من دەتبەم بۆ لای. رونیشیكردەوە مەسعود بارزانی پێشوازیەكی گەرمی لێكردم و رێزێكی زۆری لێنام و دانیشتین و قسەمان كرد و سوپاسیم كرد كە دەرگای بۆ هەموو ئاوارە عەرەبەكانی عێراق كردووەتەوە و سوپاسی هەڵوێستی گەورەی نیشتیمانییم كرد و ئەویش لێی پرسیم: چیت پێویستە بۆت بكەم؟، منیش وتم: تەنها پاسپۆرتێك تاكو بگەمە لای خێزانەكەم، پاشان كەسێكی بۆ ناردم و وێنەیان گرتم و پەنجەمۆریان وەرگرتم و چاودێری مامەڵەكەیان كردم لە بەغدا، بەڵام حكومەتی عێراق رەتیكردەوە پاسپۆرتم بۆ دەربكات.
- سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ شاندێکی فراكسۆنهكانی کوردستان تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێميان كرد. -ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. دادوەر جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ شاندێکی فراكسۆنهكانی کوردستان تاوتوێی بڕیاری دادگای تایبهت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد. ڕاگهیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە بارەگای دادگا پێشوازی لە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری کرد كهپێكهاتبوو لهمەریوان قەرنی جێگری سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ههرێم كهمال سهرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان وسروە عەبدولواحید سەرۆکی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وجەمال کۆچەر سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و سۆران عومەر سەرۆکی فراكسیۆنی كۆمهڵهی دادگهری ئیسلامی. ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ستایشی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانى کرد. ڕوونیشیکردەوە ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 و ژمارە یەکگرتووەکەی 269/ فیدراڵی/2023، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وردبینی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەبارەت بەم بڕیارە بهشێوهیهك کە خزمەت بە مافی تاکەکان بكات. ئاماژە بەوەشی كرد كهئهندامانی شاندهكه ستایشی بڕیارە تۆكمهكهی دادگایان كرد كهپشت به دەستوور دهبهستێت و جهختیان لهسهر گرنگی لهبهرچاوگرتنی مافی عێراقییەکان بەبێ جیاوازی لە نێو پێکهاتەکانیدا كردهوه.
- لیستی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. - لەمانگی 12ی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە و تاكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی 10 و 11یان وەرنەگرتوە. وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیكردەوە ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. لەمانگی 12ی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە و تاكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی 10 و 11یان وەرنەگرتوە. جێگای باسە سەرەڕای بەڵێنە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كە موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەخۆرانی هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق كێشە بۆ موچەكانیان دروست نەكرێت، بەڵام تاكو ئێستا كێشەی ئەو موچەخۆرانە چارەسەر نەكراوە و بەردەوامە.
- هۆی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پابەند نەبونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و یاساوە. - حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا ناكات، ئامادە نییە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات و كێشەی نەوت چارەسەر ناكات. - وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵی تێبینی ئەوەی هەیە كه حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیی و زیاد لە پێویست خەرجی تۆماركردووە. سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هۆی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پابەند نەبونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و یاساوە. سۆران عومەر لە لێدوانێكی تایبە بە هاوڵاتی راگەیاند هۆی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا ناكات و ئامادە نییە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات و كێشەی نەوت چارەسەر ناكات و كات دەكوژێت. وتيشى: حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپێچی لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كردووە و بە ئارەزووی خۆی خەرجیەكانی زیاد لە پێویست و لەدەرەوەی دەسەڵاتی خۆی تۆمار كردووە، هەروەها كێشەی لیستەكانیش تاكو ئێستا چارەسەر نەكراوە. رونیشیكردەوە تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵی میزان موراجەعەكانی هێناوە و تێبینی ئەوەی هەیە كه حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیی و زیاد لە پێویست خەرجی تۆماركردووە و داهاتی ناوخۆشی لەسەر حكومەتی هەرێم هەژمار كردووە و خەرجی تۆماركردووە و دەڵێت: پشكی هەرێم تەواو بووە لە بودجەدا. لەمانگی 12ی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە و تاكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی 10 و 11یان وەرنەگرتوە. جێگای باسە سەرەڕای بەڵێنە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كە موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەخۆرانی هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق كێشە بۆ موچەكانیان دروست نەكرێت، بەڵام تاكو ئێستا كێشەی ئەو موچەخۆرانە چارەسەر نەكراوە و بەردەوامە.
-تێچوی زیانه ئابورییهكانی شهڕی لوبنان زیاتر له 20 ملیار دۆلارە زياتره. - شهڕهكه 10 ساڵ وڵاتهكهمانی بردهوه دواوه. ئهمین سهلام وهزیری ئابوری لوبنان ڕایگهیاند، تێچوی زیانه ماددیهكان و زیانه ئابورییهكانی شهڕی لوبنان زیاتر له 20 ملیار دۆلار زياتره و 10 ساڵیش وڵاتهكهیانی بردۆته دواوه. ئهمین سهلام له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند ئهم شهڕه 10 ساڵ لوبنانی برده دواوه، له نێوان 3 بۆ 5 ساڵی سهختیشدا بۆ لوبنان تهنها له كێشهی ئاوارهبون و ئاوهدانكردنهوه چاكبوهتهوه. دوێنێ شەو كۆشكی سپی رایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە. جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا لە كارە هەرە پێشەكانی سەرۆك جۆ بایدنە. وتیشی: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان نزیكبۆتەوە و تا ئێستاش دانوستانەكان بەردەوامن و سەرۆك بایدن لە نزیكەوە چاودێری دانوستانەكان دەكات. رونیشیكردەوە هەنگاوەكان ئەرێنین و سەرۆك بایدن لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا باسیان لە ڕاگرتنی شەڕ كردووە لە لوبنان و ئێمە بەرەو ڕێكەوتنێك هەنگاو دەنێین.
-11 كەس لە هێرشی هەسەدە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە سەرێكانی كوژران. - هێرشەکە لە ناوچەی ساڵحییە بووە لە نزیک گوندی عەریشەی سەرێکانی. - هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەربازی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند 11 كەس لە هێرشی هەسەدە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە سەرێكانی كوژران. ڕوانگەكه لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە هێرشی هێزەکانی سووریایی دیموکرات (هەسەدە) بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە ناوچەیەکی سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان، 11 کەس کوژراون، لە نێویاندا ژنێک و دوو منداڵ هەن. وتيشى: هێرشەکە لە ناوچەی ساڵحییە بووە لە نزیک گوندی عەریشەی سەرێکانی کە دەکەوێتە نێو سنووری ئۆپەراسیۆنی بەناو (کانیی ئاشتی) لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە. رونیشیكردەوە هێزەکانی هەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەربازی کە گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا بۆ بە قاچاخبردنی خەڵک بۆ تورکیا بەکاریاندەهێنا و سێ چەکداری لایەنگری تورکیایان کوشتووە، پاشان بارەگاکەیان بۆمبڕێژکردووە و لێی کشاونەتەوە، دواتر هەسەدە بارەگاکەی تەقاندووەتەوە و هەشت کەسی دیکە بەو هۆیەوە کوژراون، کە چواریان چەکدار و چواریان سڤیل بوون، سڤیلەکان پێکهاتبوون لە ژنێک لەگەڵ دوو منداڵەکەی و پیاوێک، لە هەمان تەقینەوەدا پیاوێکی دیکەی سڤیل بریندار بووە. تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییەکانی لایەنگری لە ساڵی 2016 وە بەشێکی باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش دوای ژمارەیەک لەشكرکێشیی یەک لەدوای یەک کە زۆربەیان دژی هەسەدە بوون.