- ئەو پانتاییانەی کە ه*ە*س*ە*د*ە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت. - گرنگی ئەم فراوانکردنە لەوەدایە کە گەڕکی شێخ مەقسود پارێزتراوتر دەبێت. - گرنگییەکی دیکەی ئەم پێشڕەوییە لەوەدایە کە گەیشتنی کۆمەک و یارمەتی لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ه*ە*س*ە*د*ە بۆ حەلەب ئاسانتر دەکات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریە بەپەلانەی لە سوریا ڕوو دەدەن، ئەو پانتاییانەی کە هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت. نووسەری كورد شێركۆ كرمانج دوو نەخشەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوێتی: لەم دوو نەخشەیە کە یەکێکیان هی ٢٨ ی مانگە واتە پێرێ، ئەوەی دیکەیان هی ئەمڕۆیە، واتە ئێستا، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو پانتاییانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون زۆر گەورەیە و هەندێک شوێنی ستراتیجیش لە خۆ دەگرێت، لەوانە فڕۆکەخانەی حەلەب. وتيشى: گرنگی ئەم فراوانکردنە لەوەدایە کە گەڕکی شێخ مەقسود پارێزتراوتر دەبێت، (بۆ ئەوانەی ئاگادار نین، گەڕەکی شێخ مەقسود ناوچەیەکی بەرفراوانە لەناو شاری حەلەب کە هەر لەسەرەتای ململانێکان لە سووریا لەژێر دەسەڵاتی پەیەد، هەسەدە، دایە). ڕونیشیكردوەتەوە هاوکات گرنگییەکی دیکەی ئەم پێشڕەوییە لەوەدایە کە گەیشتنی کۆمەک و یارمەتی لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بۆ حەلەب ئاسانتر دەکات، بێجگە لەمە، پارێزگاریکردن لە تەل رەفعەتیش چاکتر دەبێت، ئەو شوێنەی کە تورکیا و چەتەکانی ماوەیەک چاویان تێ بڕیووە. بەبڕوای ئەو نووسەرە کۆمەک لەم قۆناغە زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر هاوکاری ئەمریکییەکانە، کە تا ئەو ڕادەيی من ئاگادارم بم تا ئێستا بەڕاستەوخۆ لە شەڕکە تێکەڵ نەبوون. تێبینی: ناوچە زەردەکان، ناوچەی ژێر کۆنتڕۆلی هەسەدەیە ناوچە کەسکەکان: ناوچەی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكانی توركیایە ناوچە سوورەکان: ناوچەی بن دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیانه لە حیزبوڵا و ئێران
- یه‌كێك له‌هۆكاره‌كای زیادبونی كورتهێنان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانە. - حكومه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 12ی بۆ ناردوین، به‌مه‌ش تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاد ده‌كات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی حسێن موئنیس ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند یه‌كێك له‌هۆكاره‌كای زیادبونی كورتهێنان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانە. حسێن موئنیس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تا ئێستا خشته‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه ناتوانین ئه‌و ڕێژه كورتهێنانه دیاری بكه‌ین كه بڕیاره حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانیدا دیاریبكات. وتیشی: حكومه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 12ی بۆ ناردوین، به‌مه‌ش تێچوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم زیاد ده‌كات، واته قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی زیادبونی ڕێژه‌ی كورتهێنان. باسی له‌وه‌شكردوه كورتهێنان و داهات و قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان پلاندانانن، به‌و پێیه‌ی بودجه‌ی دوو ساڵی پێشوو له ئه‌رزی واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتینه ئاستی داهاته بڕیاردراوه‌كان یان خه‌رجییه پلان بۆ داڕێژراوه‌كان و به‌و هۆیه‌وه كورتهێنانه‌كه ورد نه‌بوو. ڕونیشیكردەوە هێشتا چاوه‌ڕێی هاتنی خشته‌كان ده‌كه‌ین، كه ڕێژه‌ی كورتهێنان و ئاسته‌نگه‌كان دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه ڕه‌نگه له ئه‌نجامی هه‌مواركردنی دواتر بۆ ماده‌ی 12 سه‌رهه‌ڵبده‌ن، بۆیه كورتهێنانه‌كه ئه‌وه‌یه كه ناتوانرێت بخه‌مڵێندرێت.
- هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان - کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو. ئامادەکردنی: هاوڵاتی هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی بەیاننامەیەکی ڕەسمی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ شەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش. سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.
- هێزەکانی سووریای دیموکرات چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد. - هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو شارۆچکەیان لە شاری حەلەب کۆنترۆڵ کردووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و دوو شارۆچکەی ئەو پارێزگایەی کۆنترۆڵ کرد. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد. ڕوانگەکە باسی لەوەشکردووە، هەسەدە دوو شارۆچکەی لە شاری حەلەب بە ناوەکانی (نوبل و زەهرا) کۆنترۆڵ کردووە کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەنشینن. لە ڕۆژی سێشەممەوە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام هێرشێكی بەرفراوانیان لە شاری حەلەبی سوریا دەستپێكردووە و زۆرینەی شارەكەیان کۆنترۆڵ کردووە.
-ئێمە بە دوری دەزانین گرووپی چەكدارى ئۆپۆزسیۆن لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەربكەوێت. - دەبێت ئێمە هەنگاو بنێین بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان و دوریبخەینەوە لەشەڕ و نەهیڵین ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی وڵاتێك لە وڵاتە دراوسیەكانمان. محەمەد موهەند محەمەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ئێمە بە دوری دەزانین گرووپی چەكدارى ئۆپۆزسیۆن لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەربكەوێت. محەمەدی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمە شەڕێكی هەرێمی دژ بە باڵەكانی ئێرانه لەناوچەكە، ئەگەر عێراق بگرێتەوە باڵەكانی ئێرانیش دەگرێتەوە و لەناویان دەبات. دووپاتیشيكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك گرووپی چەكداری لەعێراق سەرهەڵنادات و بە دوری دەزانین. وتيشى: ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق كاتێك دەڵێت بارودۆخەكە لە سوریا مەترسیدارە، چونكە سوریا و عێراق هاوپەیمانی یەكترن و بەتایبەتی لە ئاڕاستە مەزهەبی و حكومیەكان، پێشتریش حكومەتی عێراق پاڵپشتی لە سوریا كردووە. محەمەدی بۆ هاوڵاتی رونكردەوە دەبێت ئێمە هەنگاو بنێین بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان و دوریبخەینەوە لەشەڕ و نەهیڵین ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی وڵاتێك لە وڵاتە دراوسیەكانمان و ئێمە باجی ناكۆكی نێوان وڵاتە زلهێزەكان نەدەین، ئێمە ئەمڕۆ بەدوای هێوەربونەوەدا دەگەڕێین و هەوڵدەدەین ڕۆڵمان هەبێت لە نێوەندگیری بۆ سەقامگیری ناوچەكە.
عیماد جەمیل - كارەكانمان لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت. - لەڕێگای هەر سێ نووسینگەكانمان و ناوەندەكانی تۆماركردن كە پێكهاتوون لە 173 ناوەند. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند ئەركەكانمان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت. عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی ڕايگەیاند لە دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكانمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت. وتيشى: كارەكانمان لە هەرێم لەڕێگای هەر سێ نووسینگەكانمان و ناوەندەكانی تۆماركردن كە پێكهاتوون لە 173 ناوەند لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بەمەبەستی تۆماركردنی داتاكانی بایۆمەتری دەنگدەرانی نوێ بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوویی ئەنجومەنی نوێنەران. لە درێژەی قسەكانیدا بۆ هاوڵاتی عیماد جەمیل رونیكردەوە ئەو فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن، لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی فیدڕاڵی دامەزراون و مووچەكانیشیان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەردەگرن.
- وەزیری بەرگری عێراق دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک. - ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت. وەزارەتی وەزیری بەرگری عێراق و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە كە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی پارێزراوە. وەزیری بەرگری عێراق سابت محه‌مه‌د عه‌باسی دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک. عەباسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سوپای عێراقی، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانییەوە، ئامادەیە و بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک، شانبەشانی سه‌رجه‌م هێزە ئەمنییەکانی تر بۆ پاراستنی وڵات و ڕێگەش نادەین هیچ تیرۆریستێک و تێکدەرێک دزە بکاتە ناو خاکی نیشتمانە خۆشەویستەکەمانەوە. لەلایەن خۆیەوە لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت و لەڕێگەی بلۆکی کۆنکرێت و کامێرای چاودێری حه‌راری و گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەهێزکراوە. لیوا محەممەداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە سنووری عێراق و سوریا لەڕووی هەوڵی تەکنیکی و بوونی یەکەکان و کۆنکرێت، زۆر پارێزراو و سەلامەتە و بلۆک و تەلی دڕکاوی دانراون ، جگە لە دانانی کامێرا و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سوپا و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و کەرتەکانی یەدەگ بڵاوبوونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، "گه‌له‌كه‌مان دڵنیا دەکەینەوە کە شتەکان ئاسایین، هەروەها خۆپارێزی پێویست لەڕووی چەندایەتی و کوالیتی ڕێکار و پێکهاتەکانی ئەمنیەوە گیراوەتەبەر.
- وەزیری بەرگری عێراق دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک. - ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت. وەزارەتی وەزیری بەرگری عێراق و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە كە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی پارێزراوە. وەزیری بەرگری عێراق سابت محه‌مه‌د عه‌باسی دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک. عەباسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سوپای عێراقی، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانییەوە، ئامادەیە و بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک، شانبەشانی سه‌رجه‌م هێزە ئەمنییەکانی تر بۆ پاراستنی وڵات و ڕێگەش نادەین هیچ تیرۆریستێک و تێکدەرێک دزە بکاتە ناو خاکی نیشتمانە خۆشەویستەکەمانەوە. لەلایەن خۆیەوە لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت و لەڕێگەی بلۆکی کۆنکرێت و کامێرای چاودێری حه‌راری و گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەهێزکراوە. لیوا محەممەداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە سنووری عێراق و سوریا لەڕووی هەوڵی تەکنیکی و بوونی یەکەکان و کۆنکرێت، زۆر پارێزراو و سەلامەتە و بلۆک و تەلی دڕکاوی دانراون ، جگە لە دانانی کامێرا و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سوپا و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و کەرتەکانی یەدەگ بڵاوبوونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، "گه‌له‌كه‌مان دڵنیا دەکەینەوە کە شتەکان ئاسایین، هەروەها خۆپارێزی پێویست لەڕووی چەندایەتی و کوالیتی ڕێکار و پێکهاتەکانی ئەمنیەوە گیراوەتەبەر.
- گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن 65 شارۆچكه و گوند و شاریان كۆنترۆڵ كرد. - چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری حەلەب. ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێردا، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن 65 شارۆچكه و گوند و شاریان كۆنترۆڵ كرد كه گرنگترینیان سه‌راقیبه. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌بێ به‌رگریكردنی هێزه‌كانی سوپا به‌رده‌وام بن له پێشڕه‌وی، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن كه له ساڵی 2016دا له حه‌له‌ب و ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵیان كردبو. وتيشى: ڕه‌نگه ئه‌و بابه‌ته به‌شێك بێت له پڕۆسه‌یه‌كی ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئێران له سوریا بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب. هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باس لەوە دەکەن، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری حەلەب. ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، پێشڕەوی چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە و زیاتر لە نیوەی حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین گرتە ڤیدیۆیی گرووپە چەکدارەکان بڵاوکراوەتەوە کە دەریدەخات لەنێو شاری حەلەبن. دەستەی تەحریری شامیش شەوی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا لە تەلەگرام باسی لەوە کرد، "هێزەکانمان دەستییان بە چوونە نێو حەلەب کردووە".
- تیمی ئامار داتای ورد كۆده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی 77 پرسیاره‌وه. - پرسیاره‌كان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌خۆده‌گرن، وه‌ك به‌رده‌ستبونی ئاو و كاره‌با. - وه‌زاره‌تی پلاندانان داوای له هه‌مو خێزانه‌كان كرد هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری بكه‌ن. وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێكردنی قۆناغی كۆتایی سه‌رژمێری دانیشتوانی گشتی ڕاگەیاند. وەزارەتەكە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م قۆناغه ئامانجی سه‌ردانكردنی سه‌رجه‌م خێزانه‌كانه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری ماڵان. ڕونیشیكرده‌وه تیمی ئامار داتای ورد كۆده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ی 77 پرسیاره‌وه كه بریتین له زانیاری دیمۆگرافی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی، جگه له داتاكانی هه‌لی كار و بێكاری، شوێنی نیشته‌جێبون، كۆچبه‌ری، هۆكاره‌كانی گۆڕینی شوێنی مرۆڤ هه‌روه‌ها ژماره‌ی له‌دایكبون و مردن له‌ناو خێزانه‌كه‌دا تۆمار ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه پرسیاره‌كان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌خۆده‌گرن، وه‌ك به‌رده‌ستبونی ئاو و كاره‌با، به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه، و پێداویستییه‌كانی ماڵه‌كان، چ له شاره‌كان یان گونده‌كاندا. وه‌زاره‌تی پلاندانان داوای له هه‌مو خێزانه‌كان كرد هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌بونی كه‌سێكی به‌رپرسیار له خێزانه‌كه كرده‌وه كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه به وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه بۆ دڵنیابون له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
- ئه‌و یه‌ده‌گه كه له كێڵگه‌ی زێڕی وانگو له ناوه‌ڕاستی چین دۆزرایه‌وه، ڕه‌نگه زیاتر له هه‌زار ته‌ن زێڕ به‌رهه‌مبهێنێت. - تاقیكردنه‌وه‌كانی كونكردن له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه ئاماژه‌یان به بونی بڕێكی زیاتری زێڕ كردوه. چین ڕايگه‌یاند گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی له جیهانداى دۆزیوەتەوە كه 300 ته‌ن له‌و كانزا به‌نرخه‌ی تێدایه و به‌های یه‌ده‌گی كانه‌كه به زیاتر له 80 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ده‌سته‌ی جیۆلۆجی پارێزگای هونان رایگه‌یاند، ئه‌و یه‌ده‌گه كه له كێڵگه‌ی زێڕی وانگو له ناوه‌ڕاستی چین دۆزرایه‌وه، ڕه‌نگه زیاتر له هه‌زار ته‌ن زێڕ به‌رهه‌مبهێنێت. ده‌سته‌كه هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی 40 ده‌ماری زێڕی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌رچه‌یه‌كی درێژ و ته‌سكن له‌ناو به‌رده‌كاندا كه كانزاكه‌یان تێدایه، له قوڵایی نزیكه‌ی یه‌ك میل له پارێزگای پینگجیانگ له شاری هونان. ڕونیكرده‌وه كه ئه‌م به‌ردانه به ته‌نیا ڕه‌نگه 300 ته‌ن زێڕیان تێدابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری یه‌ده‌گی زیاده له چینه قوڵه‌كاندا. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی ، تاقیكردنه‌وه‌كانی كونكردن له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه ئاماژه‌یان به بونی بڕێكی زیاتری زێڕ كردوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه یه‌ده‌گه‌كه له‌وه گه‌وره‌تر بێت كه ڕاگه‌یه‌ندراوه. كێڵگه‌ی زێڕی وانگو یه‌كێكه له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی كانگا له چین، به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌ت نزیكه‌ی 100 ملیۆن یوانی وه‌به‌رهێنانی له گه‌ڕان به‌دوای كانزاكان له ناوچه‌كه‌دا كردوه. چین یه‌كێكه له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕ له جیهاندا و تا ساڵی 2023 ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی به‌رهه‌می زێڕی جیهانی به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه به پێشه‌نگی جیهان داده‌نرێت له بواری كانگادا، به‌و پێیه‌ی زاڵه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كانزا به‌نرخه‌كاندا كه له دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێی پاتری و ئه‌لیكترۆنیاتدا به‌كارده‌هێنرێن.
- پرسیار لە هاووڵاتیان دەکرێت سەبارەت بە وردەکاری ژیانیان. - بژمێرەكانمان سەردانی سەرجەم خێزانەكان دەكەنەوە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان. - بۆ وەڵامی پرسیارەكان پێویستە كەسێكی بەرپرسی خێزانەكە لە ماڵ بێت ئامادەکردنی: هاوڵاتی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان دوای ئەنجامدانی دوو قۆناغ، لە سبەینێ شەممەوە 30-11-2024, قۆناغی سێیەم و کۆتایی دەستپێدەکات و پرسیار لە هاووڵاتیان دەکرێت سەبارەت بە وردەکاری ژیانیان. وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند سبەینێ قۆناغی كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەم پڕۆسەیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوامدەبێت كە تیایدا بژمێرەكانمان سەردانی سەرجەم خێزانەكان دەكەنەوە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەكان بۆ ئەو 77 پرسیارەی كە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری كۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و كار و بێكاری و نیشتەجێبوون و كۆچ و هۆیەكانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و زانیاری كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراك رۆژی لەدایكبوون، ژمارەی ئەو كەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا. هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەكی دیكەشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و ئاوەڕوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و بوونی پێویستییەكانی ناوماڵ پرسیار لە تەواوی خێزانەكان دەكرێت جا شارنشین بن یاخود گوندنشین بن و بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەكان دەكەین هاوشێوەی قۆناغەكانی پێشوو هاوكاریی بژمێرەكانمان بن. وتيشى: بۆ وەڵامی پرسیارەكان پێویستە كەسێكی بەرپرسی خێزانەكە لە ماڵ بێت بۆ وەڵامدانەوەی كە لە كۆتایدا دەبێتە مایەی پێشكەشكردنی خزمەتكردنێكی باشتر بۆ هەمووان و هیوادارین هەمووان هاوكاریی تیمەكانمان بن لەپێناو سەرخستنی دوا قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێری. سەبارەت بە هاوڵاتیانمان وەزارەتەكە دەڵێت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لە قۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویستدەكات بۆ قۆناغی كۆتایش یەك كەس لە ئەندامانی خێزانەكانیان بگەڕێنەوە ناوەچەكانی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەكان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پڕۆسەكەش بەشێوەیەكی دروست كۆتایی دێت”. دوای هەفتەیەك لە مەشق و راهێنانی بژمێرەكان، بڕیارە سبەینێ قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكەن ئەوەش دوای كۆكردنەوەی زانیارییەكان دەتوانرێت لایەن و كەموكورتی و ئەرێنییەكان بەپێی ئامانجی پرسیارەكان دابنرێن و ستراتیژی 10 ساڵی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە دابرێژرێت. مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتیی جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێم راگەیاند، سەرژمێری بۆ دیاریكردنی لایەنە ژیاریی و مرۆییەكان و ئاستەكانی گەشەكردن و نەخشەدانان زۆر گرنگە. بەپێی ئەنجامی راگەیەندراوی سەرژمێرییەكەی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 كەسە.
- تیپی هونەری میللی سلێمانی بەسەردانێكی فەرمی لە هيندستانە. - بەمەبەستی بەشداریكردن لە ژمارەیەك فێستیڤالی "سەما و میوزیك" لەو وڵاتە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند تیپی هونەری میللی سلێمانی بەسەردانێكی فەرمی لە هيندستانە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ژمارەیەك فێستیڤالی "سەما و میوزیك" لەو وڵاتە. وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە چاودێری (نارێندرا مۆدی) سەرۆک وەزیرانی هیندستان و ئامادەبونی شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و تیپی هونەری میللی سلێمانی و پارێزگاری شاری ڤاراناسی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەما لەشاری ڤاراناسی هیندستان بەڕێوەچو. ئاماژەی بەوەشكرد، یەکەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکە چەند نمایشێک لەلایەن وڵاتانی کۆلۆمبیا، سریلانکا و ڤاراناسی پێشکەشکران، ئەمڕۆ هەینی تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی فۆلکلۆری کوردی لەو فێستیڤاڵە نمایش دەکات. تیپی هونەری میللی سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتورییەکان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەو وڵاتە و لە چەند ویلایەت و شارێک بەشداری لە ژمارەیەك فێستیڤالی "سەما و میوزیك" بكەن و لەو ماوەیەدا نمایشی کولتوری کوردی پێشکەش بكەن.
- حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاریدا 761 ملیار و 146 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات. - ڕۆژی یەکشەممە 1ـی12 دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. - بڕیاریشی داوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاریدا 761 ملیار و 146 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات. وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 763 ملیار و 146 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام بڕی دوو ملیار دینار وەکو لێبڕینی 10%ی مووچەی بنەڕەتی خانەنشینی لەلایەن بەغدا دەگێڕدرێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وت: وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەکەی داوە و ڕۆژی یەکشەممە 1ـی12 دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. رونیشیكردەوە ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی مووچە ناکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، بەمپێیە بڕی 233 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت. سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، بەغدا داوای کردووە هەرێمی کوردستان خۆی بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بڕیاریشی داوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت.
- تەحریر شام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە نێو پێنج شاری حەلەب و گەڕەكەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە. - چەند گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراونەتەوە كه بڵاوبوونەوە و جوڵەكانی گرووپە چەكدارەكان نیشان دەدات كە بە ئازادانە لەناو هەندێك لە ناوچەكانی حەلەب جموجۆڵ دەكەن. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی چەند گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراونەتەوە كه بڵاوبوونەوە و جوڵەكانی گرووپە چەكدارەكان نیشان دەدات كە بە ئازادانە لەناو هەندێك لە ناوچەكانی حەلەب گەورە شەرەكانی باكوری سوریا جموجۆڵ دەكەن. ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكانی تەحریر شام گەیشتنە حەلەبی باكوری سوریا. رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەكە ڕایگەیاند دەستەی تەحریر شام و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە نێو پێنج شاری حەلەب وگەڕەكەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە. ئەمە گەورەترین شەڕ و ئاڵۆزییە لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا، لە ساڵی 2020وە، لەدوای رێککەوتنی تورکیا و رووسیا بۆ ئاگربەست لەو ناوچەیە. رێککەوتنەکە بۆ ئەوە بوو سوپای سووریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ئیدلیب نەدات کە بە پایتەختی دیفاکتۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ناسراوە. شەڕ و پێکدادان سێ رۆژە لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون و زياتر له 400 كەسیش كوژران.