هاوڵاتی - بەرپرسانی تورکیا چەند پەیامێکیان گەیاندووەتە ئیسرائیل. - داوای هاماهەنگییان لە سوپای ئەو وڵاتە کردووە دەرحەق بەسووریا. تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات لە ناو سووریادا هەماهەنگی تەواویان هەبێت. کەناڵی 12 ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و هەڵهاتنی بۆ مۆسکۆ، بەرپرسانی تورکیا چەند پەیامێکیان گەیاندووەتە ئیسرائیل و داوای هاماهەنگییان لە سوپای ئەو وڵاتە کردووە دەرحەق بەسووریا. کەناڵی 12 ی ئیسرائیل دەشڵێت داواکەی تورکیا هاوشێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە ئیسرائیل لەگەڵ سوپای رووسیا لە سووریادا هەیانبوو.
هاوڵاتی - بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە. - ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین. - هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت. ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە لیبیا قەدەغە دەکرێت و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن. بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت. بە وتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین و لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیبوونی وڵاتەکەدا یەکناگرێتەوە. هێزەکانی پۆلیسی لیبیاش هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە، هەر شوێنێک رازاندنەوەی کردبێت یان یاری ئاگرینیان ئامادەکردبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هاوڵاتی - لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژهی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن. - هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم. ڕەزاق موحەیبیس وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى عێراق ڕایگهیاند لە ساڵی ٢٠٢٥دا سێ فرۆکەخانەی نوێ لە عێراق دەکرێنەوە. ڕەزاق موحەیبیس ڕایگهیاند، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژهی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن. وتیشی: گرنگترین پڕۆژەکان کە لە ماوەی ساڵی 2025 دەکرێنەوە سێ فڕۆکەخانەیه (ناسریەی نێودەوڵەتی، کەربەلای نێودەوڵەتی، موسڵی نێودەوڵەتی). ئاشکراشیکرد لە نێو پڕۆژەکاندا کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری گهورهی فاو و کردنەوەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ساوا- حیجامە لە پارێزگای سەماوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم.
هاوڵاتی - جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا. - پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا. محەمەد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق و مەحمود مەشهەدانی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق جهختیان له گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گهلی سوریا كردەوە. بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سهردانی مەحمود مەشهەدانی كردوه و لە کۆبونەوەیهکدا جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا، و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و یەکخستن لەکارەکانیاندا. سهرۆك وهزیران و سهرۆكی پهرلهمان باسیان له کارکردن كردوه بۆ دانانی یاسایەک کە پاڵپشتی لە بەرنامەکانی حکومەت بکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتیان. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕودەدات و گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلەکەی، پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

هاوڵاتی - دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن. - وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئهو سهركردانهی ئێستا له سووریا وهك حكومهتێكی نوێ و سهقامگیر ببینن. - له سووریاش لهگهڵ عهلهوییهكان شهڕ ههیه. جهدعون ساعر وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل ڕایگەیاند حكومهتی نوێ له سووریا باندێكی تیرۆریستییه. جهدعون ساعر ئەمرۆ هەینی رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن كه له ئیدلب بون و دیمهشقی پایتهختیان كۆنترۆڵكرد. وتیشی: وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئهو سهركردانهی ئێستا له سووریا وهك حكومهتێكی نوێ و سهقامگیر ببینن، چونكه ئهو وڵاتانه دهیانهوێت ئاوارهكان بگهڕێننهوه بۆ سووریا، بهڵام ئهمه وانییه، له سووریاش لهگهڵ عهلهوییهكان شهڕ ههیه، ههڕهشهی ئاشكراش لهلایهن رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیاوه هەیە بۆ نههێشتنی خۆبهڕێوهبهری كوردهكان و ههراسانكردنی كۆمهڵگهی مهسیحی له سووریا.
هاوڵاتی - تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە. - لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون. رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت بڵاویكردەوە ئیسرائیل لە رێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی ئەسەدەوە هەبووە. رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت لەزاری ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاوبکردەوە تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە لە نێویاندا عەلی مەحمود عەباس وەزیری پێشووی بەرگری ئەو وڵاتە. ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون و یەکەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنابوو بەناوی "موسا" لەرێیەوە نامەیان بۆ وەزیری پێشووی بەرگری سووریا ناردوە، ئەوەش دوای بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران و حزبوڵڵا لەسووریا.
هاوڵاتی - داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی دوور بکەونەوە ودەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن. - داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق هۆشدارى لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات. رۆژی هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە، هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن. بەرگریی شارستانیی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن. هەروەها دوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی مەترسی و رووداوی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، کە (115)یە.

هاوڵاتی - هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب. - بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون. یەکێتی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاری تەندروستی گەیاندە فڕۆکەخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بۆ ئەوەی بە بارهەڵگر لە رێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بگەیێندرێنە سووریا. لۆرێنزۆ دال مۆنتێ کارمەندی بەشی پلاندانانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: پێداویستی مرۆیی بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان و پزیشکانی سووریادا دابەشدەکرێت، ئەمە لەسەر بنەمای مرۆیی دەبێت، هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب. وتيشى: رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو کات هەوڵی لێکۆڵینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سوورییەکان دەدات جا لە هەرکوێ ژیابن پێش رۆژی 8ی کانوونی یەکەم، ئێستا لەکوێ دەژین و بۆ هەر کوێیەکیش بچن. بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون. ئەمە جگە لەوەی 56 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییە بەپەلەکان بۆ ئەو وڵاتە. لە 23 ملیۆن هاوڵاتی سووری 15 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە، ئەمە زۆرترینە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 شەڕی نێوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.
هاوڵاتی - لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. - لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. مازن فەرایا وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاند لەم مانگەدا نزیکەی 18 هەزار هاوڵاتی سووری بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. مازن فەرایا، دەڵێت: لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. بەوتەی فەرایا، لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. عەمان دەڵێت، لەوکاتەوەی جەنگی ناوخۆی سووریا لە 2011 دەستی پێکرد، ئوردن نزیکەی 1.3 ملیۆن هاووڵاتی سوورى لەخۆگرت، لەو ژمارەیە 650 هەزار خێزان لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. له 8ـی کانوونی یەکەم دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی رووخێنرا و توانییان بەبێ بەرپەچدانەوە بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.

هاوڵاتی -زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتووە. - لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە. - لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی سووریادا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن. نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان (OCHA) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکوری ڕۆژئاوای سووریا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا لافاو گرفتی گەورەی دروستكردوە. ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتوە، بەهۆی لافاوێکەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕدا دروستبوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە، لەنێویاندا نزیکەی دو هەزار چادر کە بەتەواوی لەناوچون، لە 260 کەمپدا". ئەوەشی خستەڕو، لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهۆی ڕوداو و شەڕەكانی ئەو وڵاتەوە، زیاتر لە 70 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 10 منداڵ و پێنج ژن هەیە، جگە لە برینداربونی دەیان کەس. نەتەوە یەكگرتوەكان ڕونیكردوەتەوە، پسپۆڕانی مین لە 26ی ئەم مانگەوە 109 کێڵگەی مینی نوێیان لە ئیدلب، حەلەب، حەما و لازقیە دەستنیشانکردوە، تا ئێستا شارەزایان زیاتر لە 850 پارچە تەقەمەنییان لەناوبردوە.