هه‌موو شتێك له‌باره‌ی دوایین گۆڕانه‌كانی سوریا

16 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرتیپ جەوهەر
له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌سه‌ده‌و رژیمی نوێی سوریا به‌نێوانگرى و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌مریكاو فره‌نسا، 9ی ئه‌م مانگه، سه‌رەتا كۆبونه‌وه‌كان زورباش به‌رێوه‌چوون و لێكتیگه‌یشتنی زۆرباش هه‌بووه له‌نێوان وه‌فدی هه‌سه‌دەو حوكمڕانانی دیمه‌شق، به‌ڵام له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌سعه‌د شیبانیی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئه‌نه‌س خه‌تتاب وه‌زیری ناوخۆی رژێمی نوێی سوریا ئیزنیان خواستووه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندیان به توركه‌كانه‌وه كردووه.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆبونه‌وه‌كه تێكده‌دات و زمانی گفتوگۆیان به‌ته‌واوی ده‌گۆرێت و داوا‌و مه‌رجی زۆر خراپ و ته‌عجیزیی ده‌خه‌نه روو كه مومكین نییه كورد یان هه‌سه‌ده پێى رازی بێت. یه‌كیك له‌وانه راده‌ستكردنی ناوچه‌كانی ره‌ققه‌و دێرزۆر به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق. ئه‌مه‌ش له‌ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه‌و له‌بنه‌ره‌تد داوای توركیایه، چونكه توركیا هه‌وڵده‌دات جوگرافیای روژئاوای كوردستان ته‌نها ناوچه كوردییه‌كان بیت و كوردیش ته‌نها هه‌ندێك مافی فه‌رهه‌نگی له‌سوریای نوێ پێ‌بدریت.
به‌هۆی ئه‌و گۆرانه له‌زمانی گفتوگۆ‌و مه‌رجی نوێی وه‌فدی دانوستاندنكاری دیمه‌شق كۆبونه‌وه‌كه تێكده‌چیت و تۆم باراك نوینه‌رى ئه‌مریكا به‌توڕه‌ییه‌كی زوره‌وه كۆبونه‌وه‌كه جێده‌هێلیت، هه‌رچه‌نده له‌كۆبونه‌وه‌كه ئه‌مریكا زۆر لایه‌نگری ئه‌حمه‌د شه‌رعی كردبوو.
دوای ئه‌و نوێنه‌رى فەره‌نسا له‌كۆبونه‌وه‌كه باتیست فایڤر هه‌وڵده‌دات گرژبوونی كۆبونه‌وه‌كه خاو بكاته‌وه به‌ڵام سودی نابێت هاوکات وه‌فدی هه‌سه‌ده-ش توشی سه‌رسورمان بوون.
دوای ئەو کۆبونەوەیە له‌روژی 12 ئه‌م مانگه ئه‌حمه‌د شه‌رع و وه‌فدێكی سوریا له‌باكۆی پایته‌ختی ئازربایجان، وه‌فدیكی باڵای سیاسی و ئه‌منی ئیسرائیل ده‌بینن، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و فشاری توركیا كۆبونه‌وه‌كه بێ رێككه‌وتن كۆتایی دێت.
ئیسرائیل به‌روونی به شه‌رع ده‌لێت رێگا نادات سنوره‌كانی نائارام بێت، ده‌بێ سوه‌یداو سنوره‌كان داماڵراوبێت له‌چه‌ك، به‌ڵام ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌هۆی گۆڕان له‌زمانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورد‌و فشاری توركیا گوێ به‌ئاگاداركردنه‌وەكەی ئیسرائیل نادات. دوای ته‌نها یه‌ك رۆژ واته 13 مانگ له‌سه‌ر داوای توركیا كه‌ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل، چه‌كدارو میلیشیاكانی دیمه‌شق به‌ناوی هێزی ئه‌منی و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی، زور خراپ په‌لاماری سوه‌یدا ده‌ده‌ن، له‌ماوەی دوو تا سێ رۆژ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان لە درووز كوشت و سه‌دان كه‌سیشیان ئه‌تتكرد.
ئه‌م په‌لاماره‌ی سوه‌یدا وه‌ك وەڵامێك بوو بۆ ئیسراییل، بۆیه ئیسرائیل دەستبەجێ و زۆر توند هێرشی كرده چه‌ند شوینێكی هه‌ستیاری دیمشق له‌نێوانیاندا كۆشكی كۆماریی و باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای سوریا.
ئه‌م هیرشە به‌هیزانە بارودۆخه‌كه‌ی ژێراوژوور كرد، خیرا هه‌م سازشیكی گه‌وره‌ی به ئه‌حمه‌د شرع كرد و ناچاریکرد سوه‌یداو ناوچه‌كه راده‌ستی به‌رێوبه‌رانی دروز بکات، به‌تایبه‌ت شێخ حیكمه‌ت هیجری. هاوكات زمانی ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا به‌رامبەر ئه‌حمه‌د شەرع ته‌واو گۆڕاو لێدوانه‌كانی تۆم باراك ى نوێنه‌رى ئه‌مریكا گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و چه‌ند لیدوانیكی له‌دژی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا. له‌كاتیكدا پیش‌تر لیدوانی زۆر خراپی دژی كورد‌و درووز دابوو.
هێرش و په‌لاماره‌كانی سوه‌یدا ته‌نها بۆچونی ئه‌مریكاو ئه‌وروپای نه‌گۆڕی كه ده‌یانویست هاوكاری شه‌رع بكه‌ن، به‌ڵكو كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر هێزو پێگه‌ی كورد.
به‌ر له هێرشه‌كانی سه‌ر سوه‌یدا، ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ناراسته‌وخۆ فشاریان ده‌كرده سه‌ر كورد. به‌رپرسانی كورد زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه قسه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دوای هێرشەکانی سەر سوه‌یداو دیمه‌شق لەلایەن ئیسرائیل نوینه‌رو به‌رپرسانی كورد لیدوانه‌كانیان جیاوازتربوو. بۆنمونه به‌ڕوونی رایانگه‌یاند كه ئه‌وان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك چه‌ك دانانین و ده‌بێت هه‌سه‌ده وه‌ك هێزیكی تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی روژهه‌لاتی فورات بمینیته‌وه له‌چوارچیوه‌ی سوپای سوریا.
هاوكات پێویسته له‌دانوستانه‌كان به‌هاوسه‌نگی و وه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن نه‌ك وه‌فدی دیمه‌شق خاوه‌ن ماڵ و ئه‌وانیش بێگانه، به‌ڵكو به‌هاوسه‌نگی و وه‌ك دوو لایه‌نی هاوتا.
دوای ئه‌و رووداوانه، جگه له‌گه‌یاندنی باره چه‌كێكی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هیزه‌كانی هه‌سه‌ده له كۆبانی، هاوكات له‌دوو رۆژی رابردوو هیزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنیكی تایبه‌تیان له‌ناوچه‌ی باب له‌سنوری نزیك هێزه‌كانی توركیا له‌به‌ری روژئاوای فورات جێبه‌جێكرد، ئه‌م ئۆپراسیۆنه دژی گروپی تیرۆرستی داعش بوو، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا نامه‌یه‌ك بوو بۆ توركیا كه‌هاوپەیمانان له‌هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی هه‌سه‌ده بەردەوام دەبن هاوکات رێگر دەبن له‌هه‌ر جم‌وجۆل و تیفكرینێكی توركیا له‌باره‌ی رۆژئاوا.
ئەوەی دەیبینین پیده‌چیت راكێش راكیشێكی زۆر توند بێت له‌نێوان ئیسرائیل و سعودیه له‌لایه‌ك و توركیا له‌لایه‌كی دیكه.
سعودیه‌كانیش بۆتامی زارخۆشكردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هاندانیان به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌توركیا، خێرا وه‌زیری ئابوریی و بازرگانیان ره‌وانه‌ی دیمه‌شقكردو په‌یمانی سەرمایەگوزاریی 6 ملیار دولارو 40 پرۆژه‌ی گه‌وره‌یان پیدان، به‌ڵام مه‌رجداره به‌دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌توركیا.
بڕیاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو به نێوانگیری فه‌ره‌نساو ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا وه‌فدێكی باڵای هه‌سه‌ده‌و دیمەشق له‌پاریس كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌رێوه بچیت، به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه راده‌وه‌ستته سه‌ر دووباره به‌خۆداچوونه‌وه‌ی حوكمڕنانی دیمەشق و تیگه‌یشتنیان بۆ واقعی نوێى سوریا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ركه‌زیه‌تی ده‌سه‌ڵات و حوكمرانیی قبوڵناكات و پێویستده‌كات لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ك بنه‌مای یه‌كگرتنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ى سوریا قبوڵ بكه‌ن، نه‌ك سه‌پاندنی تاكڕه‌نگی و تاكڕه‌ویی. هاوكات راده‌وه‌ستته سه‌ر ئاستی هاتنه‌ژێرباری فشاره‌كانی توركیا‌و گوێگرتنیان له داواكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌گینا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ كورد دوو خاڵی سه‌ره‌كییه.
یه‌كه‌میان: به‌به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌و پرۆژه‌یه‌كی روون و هه‌مه‌لایه‌ن و ئاوێنه‌ی خواستی ناوچه‌كه‌و قۆناغه‌كه بچنه كۆبونه‌وه‌كه.
دووه‌میان: به وه‌فدێكی هاوبه‌ش و گشتگیری كورد‌و روژئاوای كوردستان به‌شداربن كه فره‌ڕه‌نگیی و یه‌كگرتوویی زیاتر پێشانی دیمه‌شق بدات.
