ئیسرائیل ڕێككەوتنی سەربازی لەگەڵ یۆنان دا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی مامەڵەی چەكیان لەگەڵ یۆنان واژۆكردوە  بە بەهای  1.65 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەكشەممە  18 نیسانی 2021  وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردەوە، گەورەترین گرێبەستی مامەڵەی چەكیان لەگەڵ یۆنان واژۆكردوە.

هاوکات رۆژنامەی جوریزلم پۆستی ئیسرائیلی زانیارییەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكە كۆمپانیای هێزی ئاسمانی هێلانیك لەژێر سیستمی ئێلبیتی ئیسرائیلیدا سەرپەرشتی راهێنانی هێزی ئاسمانی یۆنان دەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهای رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی ئیسرائیل و یۆنان 1.65 ملیار دۆلارە، لای خۆشییەوە كۆمپانیای ئێلبیتی ئیسرائیلی رایگەیاندوە، راهێنانی فڕۆكەی "M-346" پێشكەشی هێزی ئاسمانی یۆنان دەكات و لەگەڵ هێزی ئاسمانی یۆنان دەمێنێتەوە و تا بەتەواوەتی زانیاری لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنان  فێردەبن.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی رێككەوتنەكە ئیسرائیل بۆ ماوەی 20 ساڵ فرۆكەی "M-346" و "T-6" پێشكەشی یۆنان دەكات و ئەركی راهێنانی فڕۆكەوانی نوێی یۆنانیش دەگرێتە ئەستۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار