بەرگرییەک لەهونەرمەند حەسەن زیرەک

(لەیادی سەد ساڵەی لەدایکبوون‌و پەنجا ساڵەی شەهیدبوونیدا)

3 ساڵ لەمەوپێش



 ‌مه‌ولود ئیبراهیم . هەولێر

(...جێم نە بووەوە ..جێم نە بووەوە.. لەعێراق و لەئێران جێم نە بووەوە، شوێنێکم نەدی تێیدا بژیم، لەبەینی دوو سێ کیودا چایخانەیەکی پەڕتوکاوو ناخۆش و عەجایبم ههیە ، ئەگەر بێن تەماشا بکەن .. تەعەجوب دەمێنن کەمن چۆن لێرە دەژیم! نا..پێمخۆشە کاسبی لێ دەکەم، هونەر لەنێو کورددا قەدری نەما؛ هونەر بۆ من بەهرەیەکی نەدا! هونەر بۆ من کارێکی نەکرد بەشوێنیا بچم؛ چۆن کوردم و بەزمانی کوردی قسە دەکەم!!) حەسەن زیرەک – کاسێتی ئەبوو سەباح.

پێشەکی

لەماوەی رابردوودا ناونیشانی نووسینێکم بەرچاو کەوت ، کەنووسرابوو:( ئایا حەسەن زیرەک هونەرمەند بوو؟) لەژێر ناوی نووسەری بەڕێز ( ئەحمەد ئەمانی)، بۆمن جگە لە ناونیشانەکە ناوی نووسەرەکەش نوێ بوو! زۆر بەتاسەوە کەوتمە خوێندنەوەی نووسینەکە . دەرکەوت ئەم نووسینە بەردەوامی گفتوگۆو راگۆڕینەوەیەکە لەنێوان بەڕێزان : ( دکتۆر بینەندە و دکتۆر ئەحمەد ئەمانی )(*١) بەداخەوە زۆرم ههوڵدا نووسینەکانی پێشترم دەسنەکەوت و نەمزانی گفتوگۆکانی ئەم دوو بەڕێزە لەچییەوەو لە کەیەوە سەریههڵداوە! ؟

چۆن لەنووسینەکەدا بەڕیز ئەحمەد ئەمانی ، جگە لەوەی لەسەرەتادا رووی قسەی لەبەڕێز دکتۆر بینەندەیە، راو خواستی خۆشی بۆ هونەرمەندو هونەرمەندبوون بەکێش و پیوی رۆژئاوایی خستووەتەڕوو، ئەمە خواستێکی رەوایەو ئەو بەڕێزە مافی خۆیەتی، هیوای چ جۆرە هونەرمەندێک بخوازێ ! بەڵام ، خواستی هونەرمەند بوون بەکێش و پێوی رۆژئاوا لەکوردستانێکی بەو حاڵ و بەم رەنگە؛ پێموابێ زۆر لەگەڵ واقیع ناگونجێ ؛  کوردستان و رۆژئاوا .. کورد گوتەنی هەر خودایان یەکە!

لەوەش گەڕێ! لەتەواوی کورتە نووسینی – ئایا حەسەن زیرەک هونەرمەندبوو؟ دا هێندە بەهەناسەیەکی تازەو توند کەوتووەتە داماڵینی زیرەک لە – هونەرمەندبوون !!- کە لای مامۆستا ئەحمەد ئەمانی .. زیرەک نەک لەڕابردوودا هونەرمەند نەبووە، زیرەکە  ئێستاش هەر هونەرمەند نیە ! سەرەڕای ئەوەش مامۆستا ئەحمەد دواکەوتن و تەواوی نادادپەروەری نێوەندی هونەری دەداتە پاڵ  زیرەک! هەر ئەوەش لەوتاری– ئایا حەسەن زیرەک هونەرمەندبوو؟دا دەخوێندرێتەوە !!

دە دەقیقە گوێ نەگرتن لەزیرەک!!

لەڕاستیدا مامۆستا ئەحمەد ئەمانی تەواو مافی خۆیەتی –حەسەن زیرەک – و هەر هونەرمەندێکی تر بەهونەرمەند بزانێ یان نەزانێ ! دەنگی زیرەکی لا خۆش بێ یان نا ! وەک خۆی دەنووسێ :(روونتر، حەسەن زیرەک زیاتر لەوەی هونەرمەند بێت سۆزڕاکێشێکی عەیار ٢٤ ە، بەڵام، با کڵاو لەسەر خۆشمان نەکەین چەند کەس لەئێمە دەتوانێت رۆژێک تەنیا بۆ دەدەقیقەش بووە گوێ لەحەسەن زیرەک بگرێت؟) بەڵام لەتەواوی نووسینەکەی مامۆستا ئەحمەد ئەمانی دا ، چ ئەوەی لەبارەی کەسایەتی زیرەک وەک تاکێکی نێو کوردەواری دوو وڵاتی داگیرکەرو چ  وەک هونەرمەندێکی هەمیشە راونراو!! چ ئەوەی لەبارەی هونەرەکەیەوە قسە دەکات! هیچ بەڵگەیەکی نەهێناوەتەوەو تەنیا رای خۆیەتی !! ناکرێ ئەمانە  ئەنجامی لێکۆڵینەوەبن لەژیان و هونەری زیرەک . چۆن بەڕێزێکی وەک (دکتۆر ئەحمەد ئەمانی) خاوەن بڕوانامەیەکی بەرزو پسپۆریەکی گرنگ .. ئەگەر تەواوی ژیانی پەنجاساڵەو شەش مانگەی زیرەکی خوێندبێتەوەو رای بەم شێوەیە دەبێت!! بەداخەو هەرچی بیر لەڕایەکانی دکتۆر ئەحمەد دەکەمەوە سەبارەت بەزیرەک و هونەرەکەی !! سەیردەکەم زانیاریەکانی لەوە تێپەڕناکات کە هەر کەسێک لەسەرزارەکی  و لەنێو خەڵکدا بیستبێتی !! چۆن ئەگەر بەڕێزێکی ئەکادیمی وەک دکتۆر ئەحمەد بیەوێ رای حیسابی هەبێت و قسە لەسەر –  هونەرمەندێکی ئەفسانەیی – وەک زیرەک بکات ، ئەوە سەرەتا دەبێ ئەو ٢٥ تا ٣٠ کتێبە و سەدان وتارو نووسینەی خوێندبێتەوەو گوێ لە سەدان و سەدان  بەرنامەی رادیۆیی و تەلەفزیۆنی و کۆڕو سمینارە گرتبێ کە لەدوای مەرگی زیرەک لە ٢٦/٦/١٩٧ ەوە بەردەوام لەئێران و عێراق و کوردستان و دەرەوە دەنووسرێن و دەگوترێن و دەگێڕدرێن و بڵاودەکرێنەوە!  ئەگەرنا بەهیچ شیوەیەک نەیدەنووسی :(با کڵاو لەسەر خۆشمان نەکەین چەند کەس لەئێمە دەتوانێت رۆژێک تەنیا بۆ دە دەقیقەش بووە گوێ لەحەسەن زیرەک بگرێت؟) ئەو بەڕێزە نەک هەر لێکۆڵینەوەی نەکردووە ، بەڵکو وەک ئەوە وایە لەکوردستانیش نەژیابێ !!

حەسەن زیرەک .. لەو رۆژەوەو لەساڵی ١٩٥٣ و لەڕادیۆی بەغدا چریکاندی – ئەسمەر یارم جوانە- وە تاچەند رۆژێک پێش مەرگی ژەهرخواردوکردنی و دوا گۆرانی – وامن نەخۆشم دەردم گرانە ! (٢*)– لە ٢٦/٦/١٩٧٢ بۆکان گیان دەسپێرێ ! هەمیشە هونەرمەندی یەکەمی گوێ لێگرتن بووە، چ لەڕادیۆ کوردییەکان و چ لەزۆر فرۆشتنی گۆرانیەکانی و چ ئێستاش لەیوتیوب و سۆشیال میدیا  (٣*)، بەردەوام لەڕیزی پێشەوەی هەموو هونەرمەندان بووەو بۆ گوێ لێگرتن .. ئێستاش هەس !!

خاتوو میدیای زەندی دەنووسێ

(ڕۆژانە دوو هەزار نامە بۆ رادیۆ دەهات سەدا ٩٩ی بۆ داواکردنی گۆرانیەکانی زیرەک بوو ، هەندێک لەگوێگرەکان پولیان دەخستە نێو پاکەتەکە تازووتر گۆرانی خواستی خۆیان بڵاوبکرێتەوە).

  هه روەها دەڵێن : هێندە نامەی زۆر بۆ داواکردنی گۆرانیەکانیی زیرەک بۆ ڕادیۆ دەهات لە کرماشان ، ئیدارەی ڕادی ۆ و پۆست ناچار بوون سندوقێکی نامەی تایبەت بە ئەو نامانە دابنێن کە بۆ داواکردنی گۆرانیەکانی زیرەک دهاتن ! کە ئەمە پێش زیرەک و دوای زیرەک بۆ هیچ هونەرمەندێکی کورد نەکراوە !؟ دەی مامۆستا دکتۆر ئەحمەد ئەمانی دەنووسێ : کەس لە ئێمە توانای ئەوەی نیە ڕۆژێ بۆ دە دەقیقەش گوێ لە زیرەک بگرێ ! بەڕاستی ڕایەکی ئاوا – یەک ڕا !!– و دوور لە واقیع نەدەبووایە ڕای دکتۆرێکی لێکۆڵەر بێت لەم سەردەمەدا !!

پێمخۆشە مامۆستای بەڕێز ئەحمەد ئەمانی ئەمە بزانێ ، کە نزیک بە (٧٠) ساڵە خەلکی کوردستان بە هه موو چین و توێژ و تەمەن و ئاستەکانەوە بەردەوام گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک دەگرن ؛ عاشق لە ژوانێ، سەرخۆش لە مەیخانێ ، بەندی لە بەندیخانێ ، نەخۆش لە خەستەخانێ ، کریکار لەسەر کاری ، جۆتێر لە جوتیاری ، شوان لە ئاقاری ، ڕێبوار لە ڕێبواری ، پێشمەرگە لەسەنگەرێ ، ڕانەندە لەسەفەرێ ، مەلا پاش نوێژێ، ژن لە ڕێژەو پێژێ ، ڕەزوان لە نێو ڕەزی ، شوان لە بەر پەزی ، ئاوارە لە غەریبی ، دڵشکاو لە بێ نسیبی، بوک لە خەنەبەندانێ، زاوا لە گەڕی دیلانێ ، کچ لە ڕیی کانی ، کوڕ لە سەر بانی ، شێخ لە خەڵوەتێ ، سەید لە موحیبەتێ ، سەپان لە

 پەرێزێ، ئازا لە نێو مەتەرێزێ  ، جوانان لە شایی و هه ڵپەڕکێ، پیر لە بەرهه یوان و بەر دەرکێ،باوک مردوو لەسەر قەبران ، کۆست کەوتوو لە ژێر زەبران ، هه ر هه موویان بەدڵ و بە گیان بەردەوام  گوێ لە زیرەک دەگرن و .. بۆی دەژین و بۆی دەمرن !!

کێ لوتکەیە؟!

مامۆستا ئەحمەد دەنووسێ :( با وردتر بینهوه؛ له مۆسیقای کوردیدا چهند کهسێک لوتکهن، سهی ئهسکهر کوردستانی، حهمهی ماملێ، قادر دیلان، عهلی مهردان، لهم دوایهدا عهباس کهمهندی و کامکارهکان و مهزههر خالقی و دواجار عهدنان کهریم) بەڵێ ..ئەم هونەرمەندە بەڕێزانە لوتکەن ! لوتکە بوونیشیان زیرەک  لە لوتکە بوون ناهێنێت خوارەوە ! هه ر وەها لوتکە بوونی زیرەکیش ئەم بەڕێزانەو زۆری تریش لە لوتکە بوون بێ بەش ناکات ! بەڵام ، لە لوتکە بوونیش دا ، هه موو لوتکەکان لە یەک ئاست نین !هه رکەس بە مەنی خۆی !

کێ ئۆرگژەنە؟

هه روەها دکتۆر ئەحمەد بەردەوام دەبێت و دەنووسێ :( ئهم زنجیرهش که پێیدا هاتینه خوارهوه به باشی ڕهوتی ڕهسهن (زانستی) بوونی هونهری مۆسیقا به ئێمه نیشان دهدات و لهو بهر پردیشهوه له برایانی زێزێوه بیگره تاکوو حهسهن زیرهک و سمایل سهردهشتی و عهزیز وهیسی و ئهم جوزهله و ئۆرگژهنانهی ئهم سهردهمه ههموویان ههمان ڕهوتی سۆز بزوێنهری مێشک خڵهتێنن که بێجگه له سۆزاندن هیچی دیکهیان له بن باخڵدا نییه و ئهم دوو ڕهوتهش له ههموو کۆمهلگاکانی جیهان و هونهرهکاندا بوونیان ههیه و تهنیا تایبهت به کورد نییه. ) ئەم ڕەسەنی و زانستی بوونی ئەم بەڕێزانە ، زانستی بوون و ڕەسەنایەتی زیرەک لە کار ناخات ، مامۆستا ئەحمەد ئەگەر بڕوای بە هونەرمەندی گەورەی کورد ( موجتەبای میزادە) هه بێت ، ئەو موجتەبایەی پاش ئەوەی لەسەردەستی زیرەک فێری مەقامە کوردیەکان دەبێت و لە کرماشان بەقسەی خۆی  ١٦٠ تا ١٧٠ گۆرانی  بۆزیرەک مۆسیقا لێدەدات و ناوبانگ پەیدا دەکات ، گەورەترین هونەرمەندانی ئێران بە کوردو فارس و ئازەوەروە هیوایان دەخواست کە موجتەبای میرزادە مۆسیقایان بۆ لێبداو هونەرەکەیان بەرز کاتەوە !

غەلەت نەکەی حەسەن زیرەک خۆش بێت !!

لە سەفەرێکی هونەرمەند موجتەبای میرزادە بۆ سڵێمانی برای نووسەرو زیرەکدۆست ( عەبدولی حەمە باقی ) بە موجتەبا دەڵی.. ئەو دەست و پەنجانەت خۆش بێت کە ئاستی گۆرانیەکانی  زیرەکت ئاوا پێ بەرزکردەوە ! هونەرمەند موجتەبا میرزادە بە گلەییەوە بە مامۆستا عەبدولئ حەمەباقی دەڵی: ( غەلەت نەکەی حەسەن زیرک خۆش بێت کە ئاستی منی ئاوا بەرزکردەوە !.)  لە زاری هونەرمەند مامۆستا  موجتەبا دەگێڕنەوە گوتوویەتی : من گەنج بووم و شارەزای ئاوازە کوردیەکان نەبووم ، حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کرماشان کەدەبینێ گەنجێکی بەتوانایە ، بەڵام، پەنجەی فارسیە ، ڕۆژانە پاش دەوامی خۆی دێتەوە ڕادیۆو موجتەبا فیری مەقامە کوردیەکان دەکات . تا موجتەبا ئەو مجتەبایەی لێ هاتە بەرهە م کە هات  بوو..کە دواجار بوو بە خاوەنی – ئاوازی ئاهورایی !! -! ئەو موجتەباییەی لێ بەرهه مهات .. کەواتە ئەو مۆسیقارە گەورەیەی کوردو ڕۆژ هه ڵات و هه موو ئیران موجتەبای میرزادە شاگردی زیرەکەو دەسپەروەردەی زیرەکە  ! ئایا کارەکانی موجتەبا بەگشتی و بەتایبەت ئەوانەی لەگەڵ زیرەک کردوونیەتی ، نازانستین؟ !! تا مامۆستا ئەحمەد ئەمانی زیرەک لە ڕیزی ڕەسەن و زانستی بوونی بکاتە دەرەوەو بیباتە ڕیزی کەسانێک کە هه رگێز خۆیان و هیچ شارەزایەکی مۆسیقاو گۆرانی کوردیش  ئەو جەسارەتە ناکات !

بە تۆزی  پای کێ نەگەیشتن ؟!!

دکتۆر ئەحمەد لە دەربڕێنی ڕایەکانی خۆی بەردەوامەو دەنووسێ :( . واتا کاتێک ئێمه حهسهن زیرهک لهگهڵ ئهم چهند کهسه بهراورد بکهین تازه تێدهگهین له ڕووی ڕهسهنایهتی هونهریهوه حهسهن زیرهک هیچ به تۆزی پایان ناگاتهوه که تهنانهت ناتوانێت خۆی له درێژهی ڕهوتی ئهوان و مۆسیقای شوناس-هونهری کوردییدا جێ بکاتهوه) مامۆستا لەو چەند کەسە مەبەستی  ئەو هونەرمەندە بەڕێزانەیە:( سهی ئهسکهر کوردستانی، حهمهی ماملێ، قادر دیلان، عهلی مهردان، لهم دوایهدا عهباس کهمهندی و کامکارهکان و مهزههر خالقی و دواجار عهدنان کهریم) ە بەڵێ ..ئەم هونەرمەند بەڕێزانە لوتکەن ! سەی ئەسکەری لێ دەربچێ کە هاو زەمەنی زیرەک نە بووە ی ئەو هونەرمەندانەی تر هیچیان کەس لێی نەبیستوون و نە خوێندووتەوە کە خۆیان لە زیرەک بە هونەرمەند تر زانیبێ ! بەڵام، ئەگەر هه واداری یەکێکیان ..یەک لەو بەڕێزانەی لا لە زیرەک هونەرمەندتربێت ئەوە مافی خۆیەتی ! کەچی.. ئەو بەڕێزانە هیچ ڕۆژێک ڕایەکی ئاوایان نەبووە ؛ مامۆستا عەلی مەردان کە زیرەک خۆی لە کاسێتەکەی ئەبوو سەباح دەڵی :( مامۆستا عەلی مەردان گەورەیە ، کورد قەدری نازانێ ، من پێڵاوەکانی دەخەمە سەرچاوم )  هه ر ئەو هونەرمەندە گەورەیە مامۆستا عەلی مەردان خۆی گوتوویەتی: پاش مەرگی زیرەک من گەرووم نووساو هیچی تر گۆرانیم بۆ نەگوترا ! لە دانیشتنێکدا مامۆستا محەمەدی ماملێ و مەلا حوسێنی عەبدوڵڵا زادە ، لە وەڵامی میرزا کەریم خۆشناودا مەلا حوسێنی عەبدوڵڵا زادە دەڵێ : کاکە ئێمە زیرەکمان بە مامۆستای خۆمان دەزانی ! ئەم قسەیەش بە ناوی  خۆی ومامۆستا ماملێ دەکات و مامۆستا ماملێ خۆشی لەوێ دەبێت و ناڕەزایی دەرنابڕێ . بۆ هونەرمەندەکانی تریش کە مامۆستا ئەحمەد ئەمانی بە گەورەترو زانستی تر لە زیرەکیان دەداتە قەڵەم ! ئەمە ڕای خۆیەتی کەس ئەو ڕایەی لە وان نە بیستووە ، جارێکی تریش دەنووسم ، منیش وەک بەڕێز دکتۆر ئەحمەد ئەمانی ئەو هونەرمەندانەی بە گەورەیان دەزانێ ، منیش بە گەورەیان دەزانم ! بەڵام ، گەورەیی هیچ هونەرمەندێکی کورد زیرەک لە گەورە هونەرمەندی ناخات !

بەڵی حەسەن زیرەک دووبارە نابێتەوە !!

جارێکی تر مامۆستا بۆ داتاشێنی زیرەک لە هونەرمەندبوون دەنووسێ :( واتا میلان کۆندرا وهتهنی حهسهن زیرهک زیاتر لهوهی هونهری ڕهسهن بێت هونهری بازاڕی و کیجه) بەڵی هونەرمەند حەسەن زیرەک هونەرمەندی نێو بازاڕو کۆڵان و گەڕەک وماڵان و سەرگەورەترین شانۆو سەرشەقام و نێو خەڵکە ، ئەوە نەک لە بەر ئەوەی ئاستی هونەرەکەی نزمە!  بەڵکو بە هۆی ئەوەی هونەری زیرەک هونەری هه مووانە و گشتگیرە، لە کاتێکدا لە ماڵان و لە دانیشتنەکان زیرک گۆرانی دەگوت ، هه ر ئەو زیرەکەش بوو لە ڕادیۆی دوو وڵات و لە پایتەختی دوو وڵات و لە گەڵ بەرزترین تیپی مۆسیقاو باشترین ئۆرکسترای دوو وڵات  گۆرانی دەگوت و ڕێزی پێشەوی هونەرمەندایەتی بۆخۆی بەدست دەهێنا ! ئەو کە لە گەڵ گەورەترین ئۆرسکستراو زۆرترین مۆسیقا ژەن گۆرانی دەگوت ، هونەرمەندی هه موو کورد بوو؛ بە هه مان ئاست و بەرزتریش کە بەتەنیاو بەبێ هیچ ئامێرێکی مۆسیقی دەیچریکاند ..دیسان هونەرمەندی هه موو کورد بوو ، زیرەک تەنیا هونەرمەند نە بوو،  سەرکردە بوو.. سەرکردەی هونەرمەندان !! ئەو سەرکردەییەی  بە هۆی ئەوە نەبوو کە  دەسەڵاتدار بوو ! بە هۆی دەسەڵاتی بەرزی هونەرەکەی بوو! ئەوە هه ر زیرەکە لە کاتێکدا لە بەرزترین ئاستی بەرزو لە سەر دیارترین شانۆی عێراق و ئێران گۆرانی دەڵێ و گویگری لە ژمارە نایەن ، ئەوا بە هەمان ئاستی بەرزیش لە نێو بازاڕو سەر شەقامەکانیش کە گۆرانی گوتووەو گوێگرەکانی لە ژمارە نەهاتوون ! واتە ئەوە زیرەکە لە هه موو ئاستەکان گوێی لێدەگیرێ و ئەمەش تایبەتمەندیەکە دەس هه موو هونەرمەندێک ناکەوێ ! زیرەک هونەرمەندی بەردەوام گوتنە..ئەو پێویستی بە گوتنی بەردەوام هه بوو ..جا ئەو گوتنە لە پایتەخت بۆی بلوابا یان لە کانی مەلا ئەحمەدی سەرسنوور..زیرک ئاوازو شیعری گۆرانی لێ هه ڵدەڕژا..خۆی گوتوویەتی : ئەگەر خەمم هه بووبێت یان دڵشابووبم گۆرانیم بۆ هاتووە زۆرو چاکیشم بۆ هاتووە.. هه تا گوتبێتم گوتوومە ، بەم گوتنەش خەمی خۆم ڕەواندووتەوەو دڵی خەڵکیشم شاد کردووە !!

زۆرینەی تێوە گلاو!!

مامۆستا ئەحمەد لەسەر چەکوچکاریەکەی بەردەوامەو پەیکەری زیرەک تیکدەشکێنێ ولە گەڵ ئەوەشدا ڕەخنە لە زەوقی گشتی کوردەواری دەگرێ ودەنووسێ :( پهیوهندی بۆ ئهم سۆزه فاشیله دهگهڕیتهوه که هێشتا له کورد-دا ئامادهیه

خودی ئهم ئهفسانه باوه که گوایه بڕێک هونهرمهند چی دیکه دووباره نابنهوه! خۆی دوو ڕهههندی ههیه؛ ههم ڕاسته، ههم دان نانه بهسهر نازانستی بوونی ئهو کهسهدا. واتا شتیكی درووسته، بهڵام به مانای ڕهسهن بوونیان نییه، حهسهن زیرک دقاودق نوێنهری ههمان پلهی ڕۆحیانهتی گشتی کومهڵگا کوردییه سۆزاوییهکهیه که هێشتا نه ئهفامێت هونهر (به گشتی یانی چی)، نه بهو ئاستهش گهیشتووه که گوێ بۆ هونهری ڕاستهقینه شل بکات، کهواته لهم کۆمهڵگایهدا که زۆرینه هێشتا زۆرینهیهکی تێوهگلاو له سۆزی ئان و ساتی گهوره بوونه، ماملێ دبێته فهرامۆش کراوهکه و حهسهن زیرهک دهبێته قارهمانهکه که چی دیکه دووباره بوونهوهی نییه.

.) لەم پەڕەگرافەدا مامۆستا باسی چەند خاڵێک دکات . یەکیان ئەفسانەی دوو بارە نە بوونەوە ! واتە حەسەن زیرەکێکی تر دوو بارە نابێتەوە ، بەڵێ بە هه موو قیاسان حەسەن زیرەکێکی تر دووبارە نابێتەوە ، ئەمە بۆ هه موو هونەرمەندێکی ڕەسەن و داهێنەریش ڕاستە ، ئەوەی لێرە بۆ زیرەک ئەم – دوو بارە نە بوونەوە –  زۆر دووبارە دەبێتەوە تایبەتمەندی هونەرمەندیی زیرەک و ئاستی بەرزو زۆری داهێنانی زیرەکە ! بۆیە ئەمە ڕاستیە کە زیرەک دووبارە نابێتەوە . هونەرمەندی گەورەی مۆسیقای کوردی مامۆستا موجتەبای میرزادە ، لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ بەرنامەی شانشینی تەلە فزیۆنی میدیا لە وڵامی کاک بارزان شاسوار دا دەڵێ :( من ناتوانم باسی حەسەن زیرەک بکەم ..زیرەک زۆر گەورایە ، نە لەپێش زیرەک و نە لەدوای زیرەک کەس وەک و ئەو نابێ !) ئەو ڕایەی هونەرمەندی گەورەی هه موو ئێران و کوردستان و ڕۆژهه ڵات موجتەبای میرزادەیە  دەبێ بە هه ند وەربگرێن ، ئەو بەڕێزە لە نزیکەوە لەگەڵ زیرەک ژیاوەو مۆسیقای بۆ لێداوەو ئاهه نگی بۆ ڕێکخستووەو شارەزای تواناو داهێنانی بەرزو – فی ئەلبداهه ی- زیرەکە و ئەوەی لە زیرەک دا دیویەتی لە هونەرمەندی دا، لە هیچ یەک لەو گۆرانیبێژانەی نەدیوە دواتر کە مۆسیقای بۆ لیداون ! ئایا موجتەباش تێوەگڵاوی ئان و ساتە کهیە هیچ بنهمایهکی زانستی  نییه، ئیللا ههڵهی فامی نهبێت،!!؟ من بڕواناکەم ئاستی زەوق و هونەر ناسیی مامۆستا  موجتەبا هێندە لە خوارەوە بووبێ و تێکەڵ شەپۆڵی حەماسەی فاشیلی خەلکە کە بووبێ و ئەویش تێوەگلابێ؟! ، بەڵکو ئەوە میرزایە لە گەڵ زیرەک ئاستی زەوقی گوێگرتنی  خەڵکیان بردووەتە سەرەوە !!؟ حەسەن زیرەکێک کە زۆربەی هه رەزۆری هونەرمەندو مۆسیقارەکانی ئێران لە کوردو فارس و ئازەرو لە عیراق کوردو عەرەب و هه تا ئەرمەنی و ترک و بگرە تادەگاتە  بەشێک لە ڕۆژئاواییەکان دان بە گەورەیی و لێهاتوویی ئەو ( حەسەن زیرەک ) دادەنێن ! کەچی مامۆستایەکی ئەکادیمی و گەنجێکی کوردی خۆمان ، دێت و هه موو ئەو جەماوەرە زۆرەو ئەم هه موو هونەرمەندە گۆرانیبێژوو مۆسیقارە گەورانەی کوردو فارس و ترک و ئازەرو ئەرمەن و عەرەب و کێ وکێ بەڵادەنێ و ئەمانە هه مووی – بەهۆی کەم فامی و ئاستی نزمی زەوقی – دادەنێت و هه موو ئەو پێناسانە لە زیرەک دەستێنێتەوە کە هونەرمەندان بە قەناعەتەوە پێانداوە ، زیرەک ئەعجوبەیە، زیرەک نابیغەیە،  زیرەک ئەفسانەیە ، زیرەک قوتابخانەیە ، زیرەک مامۆستایە ! دەگێڕنەوە گەورەترین مۆسیقاری ئێران کە سەرپەرشتی گەورەتین ئۆرکسترای ئێرانی دەکرد لە تارانی پایتەخت ، لە کاتی تۆمارکردنی گۆرانیەک بۆ زیرەک ، ڕوو لە ئەندامانی ئۆرکستراکەی دەکات و دەڵێ : ئاگاداربن پێویستە ئێوە لە دوای زرەک بڕۆن ؛ بەتەمای ئەوە مەبن زیرەک دوای ئێوە کەوێ ! ئەمە بۆخۆی جارێکی تر مامۆستایەتی و سەرقافلەیی هونەرمەندان بۆ زیرەک دەسەڵمێنێ ! ئەمە ڕاستە زۆربەی خەڵکی ئێمە پەروەردەی زەوقی هونەریمان لە ئاستێکی بەرز نیە ! بەڵام ، هه ر ئەو خەڵکە بە زۆری ، ئەگەر نەڵێم وەک زیرەک ئەوا زۆر کەمتر نا ..گوێ لەو هونەرمەندانە دەگرن کە دکتۆر ئەحمەد بە ڕەسەن و هونەرمەند و داهێنەریان دەزانێ ، وەک مامۆستا ماملێ و مامۆستا عەلی مەردان و مامۆستا مەزهه ری خالقی و سەی ئەسکەری کوردستانی و مامۆستا عەدنان کەریم و مامۆستا عەباسی کەمەندی و ئەوانی تریش .. ئەرێ ئێستاش ئەو جەماوەرە کە بەم ژمارە زۆرە گوێ لەو هونەرمەندانەش دەگرێ !!هه ر ئاستی زەوقیان نزمەو تێوە گلاوی سۆزی حەماسیی و کام فامینە؟! ؟

                                               هونەرمەند ماملێ بۆچی فەرامۆش کراوە ؟

هه ر ئێستا کە ڕۆژی هه ینی و ٢٣/٤/٢٠٢١ لە یوتیوب سەیری ڤیدیۆیەکی گۆرانی ( مامۆستا ی هونەرمەند ماملێ) م کرد بەناوی – یادی بەخێر -١٢٦٤٩٠٣ یەک ملێۆن و دووسەت وشەست و چوار هه زارو نۆ سەت و سێ  جار گوێی لێگیراوە  لە ماوی شەش ساڵ و تەنیا لە یەک گۆرانی... دەی بە قوربان.. ئەمە فەرامۆشکردنی ماملێ یە؟١؟ مامۆستا ئەحمەد ئەوەندە لە زیرەک توڕەیە ، بە هۆی ئەو توڕەییە غەدر لە مامۆستا ماملێش دەکات ، کە گوایە دەیهەوێ بەرگری لێبکات ! ئێستا گەنجیک  و کەسێکی کە کاریان  لێکۆڵینەوە نیە و هه واداری هونەرمەند مامۆستا ماملێ نە ! کە ئەو ڕایەی مامۆستا دەخوێنێتەوە ، لە دڵ و مێشکیان دەچەسپێ کە ماملێ تەنیا چەند کاسێتێکی لادێی تۆمارکردووەو  فەرامۆشکراوەوغەدری لێکراوەو ئەو غەدرەش بە هۆی حەسەن زیرەکە وەیە !! زۆر بەداخەوە .

بەڵێ  زیرەک بێ پشت و پەناترین هونەرمەندی هه موو جیهان بوو!!

دکتۆر ئەحمەد ئەمانی بەردەوام دەبێت و دەنووسێ :( ، چیها ئهم ئهفسانهیه باوه؛ که حهسهن زیرهک کهسێکی تهنیا و بێ پشت و پهنا بووه، بهڵام ئهوه له ڕاستیدا ماملێیه که بێ پشتیوان ترین کهسی سهردهمی حهسهن زیرهک بووه، نهک ئهم ئهفسانه که حهسهن زیرهک بێ کهس بوو) ڕێزی زۆرم بۆ مامۆستای هونەرمەند ماملێ ، وەک کوردێک و هونەرمەندێک و خانوادەیەک کە سەر بە خەبات و نیشتمان بوو ، بێ کێشەو گرفت نەبووە ، ئازارو بەندیخانەی دیوە ، بەڵام ، ژیانی خانوادەیی و مالباتی ماملێ هه ر گیز لە گەڵ ژیانی زیرەک بەراورد ناکرێ ؛ بە خۆڕایی نە بوو زیرەک بە هه ر زمانێک کە دەیزانی هاواری دەکرد : -( جێم نیە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانەخۆم ! نە در غوربت دلم شادو نە رویی در وگن دارم..الهی بخت برگردد ازین گالع کە من دارم! هر یەننەن گیدرم غریبم غریب !قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم ،ئەی خودا چەند بێ کەس و بەدبەخت و چارە ڕەشم !! بێ کەسم لەو بەغدایە ..دەیان هاوارکردن و نالاندن لەدست بێکەسی و بێ جێ و ڕیی !!) ئەگەر ئەم شێعرانە جارێک لەگەڵ ژیانی شاعیرەکان بگونجێن ؛ ئەوا دەیانجار لە گەڵ ژیانی زیرەک دەگونجێن ! بێ کەسی زیرەک لە نێو ماڵ و لە منداڵیەوە دەست پێدەکات و باوکی دەمرێ و دایکی شودەکاتەوەوهه ر بە منداڵی دەکەوێتە کۆڵانان و گاوانی نۆکەری ئاغادەکات و وەک خۆی لە کاسێتەکەی ناسراو بە – کاسێتی ئەبوو سەباح ناسراو _ دەڵی: جێم نە بۆوە.. لە ئێران و لە عیراق جێم نە بۆوە ! لە جێگایەکی تر دەڵێ: لە هه موو جیهان جێم نە بووەولە هه موو جیهان ..فەقەت من ماندوو بووم شەکەت بووم هیلاک بووم !! تا دواجار – ئاخی پیری دەیباتەوە شنۆو- لەو پەڕی هه ژاری و بێ کەسیدا  بەدەستی ساواکیان ژەهر خواردوو دەکرێ و لێی دەکات بە سەرەتان وبەو نە خۆشیەوە دەمرێ (٤*) کە دەمرێ... خانووی کرێیە !لە نێو خانووێکی کرێ و لە ماڵێکدا دەمرێ بەڕەکەی ژێر پێی خواستووتەوە ! هه ر زیرەک بۆ خۆی لە چریکەی کوردستان دا دەنووسێ : هه ر کەس بێ کەس بێ و بەرەڵڵایی – وەک منی لێ بێ زەحمەتە چابێ !!بە کورتیەکەی ژیانی زیرەک بە دۆزەخ دەستی پێکردو هه ر بە دۆزەخیش کۆتایی هات .!!      مامۆستا ئەحمەد چۆن کە وەک دەردەکەوێ هیچ یەک لە و کتێبانەی نە خوێندووتەوە کە باسی ژیانی زیرەک دەکەن ،دەنا.. دڵنیام ئەگەر تەنیا – چریکەی کوردستان – ی بخوێندبوایەوە ڕایەکانی بەم شێوەیە نەدەبوو. هه ر ئەوەشە کە بەردەوام ڕایەکانی خۆی لە پشتی بێ ئاگایی لە ژیانی زیرەک بێ بەڵگەیی دا دەردەبڕێ ! دیسان دەنووسێ :(له حاڵیکدا کۆی گشتی کۆمهڵگای کوردی لهگهڵ حهسهن زیرهک بوو.

هیچ هونهرمهندێک، ئهوهندهی کۆمهڵگای کوردی خزمهتی حهسهن زیرهکی کردووه له لایهن کوردهوه خزمهتی نهکراوه، ههر بهم بۆنهشهوه بوو که حهسهن زیرهک ئهم مهجالهی له ژیانیدا بۆ ڕهخسا که به دهیان شار و شارۆچکه بگهڕێت و لهسهر ئهم خوانه جهماوهریه ژنی جۆراجۆری لێ بێنێت و بهوپهڕی سهرسووڕمانیشهوه مڵکیهتی قارهمانه تهنیاکهشی بۆ خۆی داگیر کردووه و ههمدیسان بۆ ئهبهد سۆزی جهماوری کوردی ئهم سهردهمه له دوای خۆی دهکێشێتهوه. ) بەڵێ.. خەڵک یارمەتیی زیرەکیان داوە ! بەڵام، ئەوانەی لە  کۆمەڵگای کوردەواری یارمەتی زیرەکیان داوە ،  تاک تاک و جار جارە بووە و یارمەتی کورت مەودا بووە ، بە جەمە نانیک و شەوە حەواندنەوەیەک بووە! بەڵام؛ ئەوانەی دژایەتی زیرەکیان کردووە ، دەزگا بەدناوەکانی دوو دەوڵەتی عێراق و ئێران بوون و هونەرمەندە گەورەکان!؟ و نووسەرە دەست ڕۆیشتووەکانی !؟ئەم دوو وڵاتە بوون ! ئەوانەی ژیانی خۆشی – ئەمسال من زۆر بەختیارم – ی زیرەکیان لە سەردەمی تاران و کرماشان و ژیانی پێکەوەیی لەگەل میدیای زەندیا و – چەندم پێ خۆشە ناوماڵ – خودا هێندەم نە کوژێ ئارەزوو پێم بڵێ بابە!! تێکداو زیرەکیان هه رەتەی سەر سنوورو – کانی مەلا ئەحمەد – کردوو میدیاو منداڵەکانیان لە - شارێکی غەریب - بێ زیرەک کرد ؛ بە دڵنییایەوە ئەوە دەنووسم..ئەگەر ئەو هه موو خەلکە کە بە ئاسانی و بەردەوام گوێ لە دەنگی زیرەک دەگرن ؛ ئەگەر بۆیان بکرێ بە کەمیک زەحمەتەوە ژیانی زیرەک بخوێننەوە ، ئەوا بێ شک هه ودارانی زیرە دوو چەندان دەبن  . ژیانی زیرەک هی ئەوەیە شانامەو داستان و ڕۆمان و زنجیرە تەلەفزیۆن و فلیمی سینەمایی و چی و چێ لێبەرهه م بێت !!

باساڵێ  دووجارم تێهەڵبدەن !!

ئەرێ برای بەڕیزم دکتۆر ئەحمەد ئێوە ئەو ڕاپۆرتانەتان دیوە کە – ساوکیەکان – لە سەر زیرەک و میدیای زەندیان نووسیوەو لە  بەرگەکانی کتیبی (چپ در ایران بە روایت اسناد ساواک ) دا بڵاوکراونەتەوە ؟  دیوتە ساوکیەکان چیان نووسیوەو چۆن بەدوای هه ناسەی( میدیا وزیرەک )ەوە بوون و هه موو کارو چالاکیە ڕادیۆییەکانیان بەدگومان کردوون و دەزگای ساوکیان لێ دنە داون ! ئەو ساواکیانەی شانازیان بە ساواکی بوونەوە دەکردو خۆیان بەو سێ سەت ڕوپیەوە هه ڵدەکێشا کە لە پای ڕاپۆرت نووسینەوە وەریان دەگرت !؟ لە کاتێک دا زیرەک ئەو داوایەی ساواک ڕەتدەکاتەوە ؛ کە داوای لێ دەکەن بچێ لە عیراق کاریان بۆ بکات و لە بەرامبەردا خەڵکێکی زۆری بخەنە ژێردەست و پارەیەکی زۆری پێ بدەن! زیرەک ئەمە ڕەت دەکاتەوە  وەک لە کتێبەکەی میرزا کەریم خۆشناودا نووسراوە دەڵی : ئەوە کاری من نیە و بشتوانم نایکەم و ئەو کانیەی ئاوم تێدا خواردووتەوە بەردی تێناخەم و خۆم شەرمە زاری عیراقیەکان ناکەم و باساڵێ هه ر.. دوو جارم تێهەڵبدەن !! دواجار ئەم ڕاپۆرتانە کاری خۆیان کردوو زیرەکیان لەسەردەمی زێڕینی تارانی پایتەخت و کرماشانی کوردنشین  ڕادیۆ کردەدەرەوە . لەم ڕۆژانە بە ناچاری جارێکی تر ڕوو لە عیراق دەکات و دەیەوێ جارێکی تر لە ڕادیۆی بەغدا کاربکات ؛ بەڵام ، دوژمنانی زیرەک لە بەغداش ، پاش ئەم هه موو ساڵ و ئەم هه موو داهێنانە و داگیرکردنی ڕێزی پێشەوەی هونەرمەندانی دوو وڵات!! بۆ سوکایەتی پێکردن  جارێکی تر دەنگی  تاقیدەکەنەوەو لە ئەنجام دا پێی دەڵێن : تۆ دەنگت بۆ ڕادیۆ دەست نادا !!  وەک ئەوەی لە ڕادیۆی کرماشان بەڕێوە بەری بەشی کوردی بەزیرەک دەڵی : چیتر پێویستمان بە تۆ نیە ! هه زارو پێنج سەت گۆرانی تۆمان هه یەو بەسمانە و بەڕێوەبەری بەشێ کوردی ڕادیۆی تاران بە پۆلیسی بەردەرگای ڕادیۆ دەڵێ..ڕێگە نەدەن زیرەک بێتە ژوورەوە !؟!  مامۆستای بەڕێز دکتۆر ئەحمەد ئەوەتە لەو دەزگا ڕادیۆییەی کە جێگای کارو چالاکی زیرەک بوو و خزمەتی زۆری تێدا کردوون ، لە ئێران و عیراق ، سەیرکە چ کەسانێک و بە چ شیوەیەک زیرەک ڕوحشکێن و دڵشکێن و هونەرشکێن دەکەن و ڕێگای هونەری لێدەگرن و دەرگای  ئێستگەی بەڕوودا دادەخەن و ڕاوی دەنێن بەرەو مەرگی ژەهراوی !؟! 

جارێکی تر کێ بێ کەسە؟؟ 

مامۆستا ئەحمەد ئەمانی و هه رکەس ئازادن چ هونەرمەندێکیان خۆش دەوێ و بەكێش دا هه ڵدەڵێن ! بەڵام ، ئەوەی لە بەڕێزێکی وەک مامۆستا ئەحمەد ئەمانی ناوەشێتەوە ئەو هه موو داشۆرینەی زیرەکە لە هونەرمەندی بەبێ بەڵگەو سەلماندن ! سەیرکە چی دەنووسێ :(حهسهن زیرک دقاودق نوێنهری ههمان پلهی ڕۆحیانهتی گشتی کومهڵگا کوردییه سۆزاوییهکهیه که هێشتا نه ئهفامێت هونهر (به گشتی یانی چی)، نه بهو ئاستهش گهیشتووه که گوێ بۆ هونهری ڕاستهقینه شل بکات، کهواته لهم کۆمهڵگایهدا که زۆرینه هێشتا زۆرینهیهکی تێوهگلاو له سۆزی ئان و ساتی گهوره بوونه، ماملێ دبێته فهرامۆش کراوهکه و حهسهن زیرهک دهبێته قارهمانهکه که چی دیکه دووباره بوونهوهی نییه) پیاوکە ئەم پەڕەگرافە دەخوێنێتەوە ، ئەگەر شارەزای ژیانی ماملێ و زیرەک نە بێت ئەوا وای دێتە بەرچاوکە ئەوە زیرەکە بە هه موو توانایەکی کە هه یبوو ، ڕێگای کاری هونەریی لە مامڵی گرتووە ! ئەوەندەی ئێمە شارەزای ژیانی هونەرمەند ماملێین ، ژیانی ماملێ زۆر لە ژیانی زیرەک گونجاوترو لە بارتر بووە بۆ هونەرو ئاسودەیی، مامۆستا ماملێ- ئەگەرچی ئەویش بێ گرفت وکێشە نە بووە – بەڵام ، زۆربەی کات لە نێوماڵ و خانوادەو شارو وڵاتی خۆی بووەو ڕادیۆی مەهابات زۆر لە ماڵەکەی دوور نەبووە، ئەوە مامۆستا ماملێیە کە خۆی ئەو ژیان و شیوە هونەرکردنەی بۆ خۆی بە پەسند زانیوەو هونەرەکەی ئاوا درێژە پێداوە – ئەو هونەرەی مامۆستا ئەحمەد پێی دەڵی : چەند کاسێتێکی لادێی !!! ئەوە زیرەکیش بووە داوای لە هونەرمەند ماملێ کردووە بچیتە ڕادیۆو گۆرانی بڵێ و لە وپێکەوە گوتنەشدا ، زیرەک وەک  - کۆڕس  - گۆرانی بۆ ماملێ گێراوەتەوە ! بۆیە هیچ کەس ماملێ فەرامۆش نەکردووە نە خاسمە زیرەک!! هه ر ئێستاو ئەودەمیش کە هه ردوکیان لە ژیان دابوون لە هونەرو ناوبانگدا ئەم دوانە هاوشانی یەکتربوون و لە هه رکوێ ناوی زیرەک هاتبێ ناوی ماملێی بەداوە بووە  ئەوەش کە مامۆستاش زیرەک بە قارەمانە ناڕەواو ناشایستە کە دەزانێ ! ئەوقارەمانیەتیەی زیرەک کەس خێری پێ نەکردووە ، بە هۆی گەورە هونەرمەندی و داهێنانی زۆرو ژیانە ئەفسانەییەکەی خۆیەتی ! زۆر بەداخەوە دکتۆر ئەحمەد بەم ڕایانە دەری دەخات کە هیچ خۆی بەوەوە ماندوونەکردووە  شتێک لە ژیانی پڕئازرو دەربەدەری و دۆزەخئاسای زیرەک بخوێنێتەوەو بزانێ !؟! سەیرکەن لە بەردەوامی نووسینەکانی مامۆستا ئەحمەد چێ دەنووسێ :( ،  ئهم ئهفسانهیه باوه؛ که حهسهن زیرهک کهسێکی تهنیا و بێ پشت و پهنا بووه، بهڵام ئهوه له ڕاستیدا ماملێ یه که بێ پشتیوان ترین کهسی سهردهمی حهسهن زیرهک بووه، نهک ئهم ئهفسانه که حهسهن زیرهک بێ کهس بوو، له حاڵیکدا کۆی گشتی کۆمهڵگای کوردی لهگهڵ حهسهن زیرهک بوو.

هیچ هونهرمهندێک، ئهوهندهی کۆمهڵگای کوردی خزمهتی حهسهن زیرهکی کردووه له لایهن کوردهوه خزمهتی نهکراوه، ههر بهم بۆنهشهوه بوو که حهسهن زیرهک ئهم مهجالهی له ژیانیدا بۆ ڕهخسا که به دهیان شار و شارۆچکه بگهڕێت و لهسهر ئهم خوانه جهماوهریه ژنی جۆراجۆری لێ بێنێت و بهوپهڕی سهرسووڕمانیشهوه مڵکیهتی قارهمانهتهنیاکهشی بۆ خۆی داگیر کردووه و ههمدیسان بۆ ئهبهد سۆزی جهماوری کوردی ئهم سهردهمه له دوای خۆی دهکێشێتهوه. واتا هیچ لهسهر خوانی جهماوهر به کهیفی خۆی ژیانی کردووه، ئاوا بهوپهڕی سهورسووڕمانهوه ههموو سۆزی ئهفسانهی (تەنیا بوونی هونهرمهند)یشی بۆ خۆی داگیر کردووه ) لێرە من ناخوازم بێکەسی ماملێ ڕەتبکەمەوە ، دەزانم هونەرمەندو شاعیرانی ڕەسەنی کورد لەسەردەمی بێ دەوڵەتی داو ئێستاش هه موویان بێکەسن !؟ بەڵام ، لە نێو بێکەساندا ئەوە زیرەکە پاڵەوانی بێکەسییە! ئەوەی کە کۆمەڵگای کوردی خزمەتی زۆری زیرەکی کردووە ، هه ر ئەم ڕایە جارێکی تر ئەوە دەردەخا کە دکتۆر ئەحمەد تەواو بێ ئاگایە لە وردو باریکی ژیانی زیرەک ؛ لێرە ڕووی دەمم دەکەمە دکتۆرو تکای برایانەی لێدەکەم ، هێندێک زەحمەت بداتە بەرخۆی کتێبی چریکەی کوردستان ، کە زیرەک باسی ژیانی خۆی دەکات لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تا گەڕانەوەی لە عیراق بۆ ئێران و هه روەها هه ردوو بەرگی – هه ندێک لەبەسەرهاتەکانی زیرەک –  کە میرزاکەریم خۆشناو هاوڕێی چوارساڵ پێکەوەیی زیرەک نووسیویەتی ، چوار ساڵەیی سەردەمی دەرکرانی زیرەکەوە لە ڕادیۆی کرماشانەوە تا ژەهر خواردن و مردنیەتی، بخوێنێتەوە !! بە دڵنیاییە وە پاش خوێندنەوەی ئەم سێ کتێبە  دکتۆر ئەحمەد بە چاکی دەازانێ کێ بێکەسە وبە جۆرێکی دی باسی زیرەک دەکات !!

پاشایەک لەتاران !!

دکتۆر باسی ئەوەدەکات کە زیرەک زۆر گەڕاوەو چووەتە وڵات و شاران !( جێم نیە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانە خۆم ..بێ کەس و بێ دەر بێ یارو هاودەم بێ مەیی و مەیخانە خۆم ! ئەی نا ئومێدی ئەی نائومیدی ئەی ڕەنجە ڕۆیی و دڵ نائومێدی بەدبەختی وەک من ساکێ دی)

؟؟زیرەک کە گەڕاوە بەشی زۆری گەڕانەکەی وەک قانیعی مەزن  بۆ خۆی دەفەرمووێ : ( خودا ئەو پێیانەی بۆ دوو شت داوەتە من، یەکێ لەدست دوژمن ڕابکەم و دوو بەدوای ناندا غار بدەم ) ئەمە ڕێک بۆ زیرکیش ئاوایە، زیرەک هه موو گەڕانەکانی هه ڵاتنی دەستی دوژمن بووەوغاردان بووە بە دوای نان دا ! زیرەک وەک هونەرمەندێک لە هیچ وڵاتێک کارتی داوەتکردنی بۆ نە هاتووەو فەرشی سووری بۆ ڕانەخراوەو لە فرۆکە دانە بەزیوە ! هه میشە بە قاچاغی و بە ترسەوەو بە هه ژاری و بە گیراوی بەندیخانە گۆڕکێی کردووە !

سەرسفرەی خەڵک!!

مامۆستا دەنووسێ زیرەک لە سەرسفرەو نانی خەڵک ژیاوەو ژنی زۆری بۆ خۆی هێناوە !! دکتۆردەزانێ زیرەک هونەرمەند بوو ئەگەر لە ژیانی خۆی دا تەنیا – حەقولئیبداعی – ورگرتبایەو مافی نە خورابوایە، نەک هه رخۆی بەڵکو دەیتوانی دەوڵەمەندترین هونەرمەند بێت و خەڵکێکی زۆریش بە خێو بکات ، ئەگەر دکتۆر تواناو زەقی ئەوەی هه بێت ( پاشایەک لەتاران و هونەرمەندێک لە لوتکە دا)(٥*) بخوێنێتەوە ک باسی ژیانی ئەو سێ چوار ساڵەی زیرەک دەکات لە تاران و ئەوکات کە مافی هونەرمەندی خۆی بەتەواوی وەردەگرت ..سەیرکە زیرەک چۆن بووە بە پشت و پەنای کوردەکان لە تاران و – نەخۆش - و گیراو - و - هه ژار- ەکانی وەرگرتووەتەو یارمەتی بێ سنووری داون !؟ ئەوەی زیرەک لەو ماوەیەدا بۆ کوردەکانی کردووە لە تاران ، لە کاری حزبێک و وەزارەتێک و ڕێکخراوێکی خێرخوازی تێپەڕیوە ، ئەوە ئەگەر ئەو حزب و وەزارەت و دەزگایە بەدروستی خزمەتیان کردبا !؟ کوردی بێکەس لە تاران کە ڕوویان لە زیرەکناوە بۆ یارمەتی ، زیرەک دانەنیشتووە هه تا ئەوەی پێی کراوە بۆی کردوون بەماڵ و بەکار، بەداخەوە ئەو بەڕێزانەی زیرەک لەو ماوەیەدا یارمەتی بێ مننەتی داون هێندە خۆیان ئەزیەت نەداوە ئەو ڕاستیانە باس بکەن، دەنا ژمارەیەکی زۆردەبووایە ئەو چاکەو پیاوەتیەی زیرەک باس بکەن !! میدیای زەندی دەگێڕیتەوەو دەڵێ :ڕۆژێ لە ڕۆژنامەیەک بۆ زیرەکم خوێندەوە کە گەنجێکی مەهابادی فەلەجەو توانای کرێنی عارەبانەیەکی نیە ، بۆ ئەوەی کارێکی پێ بکات و ژن و منداڵەکانی بە خیو بکات ، دەڵێ کە زیرەک ئەمەی بیست ، بۆ بەیانی فەرشیکمان هه بوو بردی فرۆشتی و لە شیرو خورشیدی ئێرانی دوو چەرخەیەکی کرێ و لەتارانەوە بردمانە مەهابادو دامان بە گەنجەکەو سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە تا گەنجەکە فێری ئەوە بوو دوو چەخەکە بە کاربێنێ و کاری پێبکات ئەوسا گەڕاینەوەتاران !(٦*) دەی خوێندەواری خۆشەویست خۆت ئەم کارەی زیرەک هه ڵسەنگێنە و بڕیاربدە !؟

جێم نە بووە لە ئێراق و لە ئێران !!

زیرەک نە لەکارکردند کەسێکی بێ توانا بوو نە لە هونەرمەندی دا ، بەڵام ، ئەو پیاوێکی مەزن بوو لەسەردەمێکی نزمدا ژیا و ئەو لە هیچ جێگایەک لێنەدەگەڕان کوچاگری ڕەش بێت ! زیرەک لەسەر سفرەو نانی خەڵک دەژیا ؟؟ !! باوابێ ! ئێستا نموونەیەک لەو نان و سفرەیەت دەهێنمەوە دکتۆر گیان ... ساڵێک و جارێک لە جاران زیرەک لەشاری سلێمانی ، شەو لە ماڵێک و لەسەر سفرەکەیان نان دەخوا !! دواتر شەو هه ر لەو ماڵە ئاهه نگێک دەگێڕی و خاون ماڵی ئاهه نگە کە لە کاسێتێک تۆمار دەکات ، بۆ بەیانی ئەو کاسیتە

(٣٠٠) دیناری ئەوێ ڕۆژێی عێراقی دەدەنێ؛ کابرا داوای زیاتر دەکاتو نایفرۆشی ، کە ئەودەم سێ سەت دینار خانووێکی پێدەکڕدرا ! تۆبڵێ برای خوێندەوارم ..ئەگەرزیرەک  ئەو پارەیەو پارەی هه موو ئاهه نگ و کاسێتەکانی وەرگرتبا  پێویستی بەنانی سەر سفرەی کەس دەبوو !؟ بەداخەوە ئەوە حەفتا ساڵە بازرگانانی هونەرو گۆرانیەکانی زیرەک پارەی مافی ڕەوای زیرەک و منداڵەکانی دەخۆن و کەسێک بیر ناکاتەوە لەو داهاتە بەردەوامە کەمێکی بە کەس و کاری زیرەک بداتەوە!! ، هه فتا ساڵە لە کوردەواری خەڵکانێکی زۆر لەسەر پارەی هونەری زیرەک دەژین ! ئێستا کەی ڕەوایە ئێمە جەمەنانێک بە جاوی زیرەک دابدەینەوە ، زیرەک ئەگەر ژیانێکی ئاسودەی هه بوایەو مافی هونەرمەندی خۆی وەرگرتبایە ! وەک ئەو چوار ساڵەی کە لە تاران حەقی خۆی وەردەگرت!؟، ئەوا بێشک یەکێک دەبوو لە  هونەرمەندە دەوڵەمەندەکانی ئێران ! دەی خۆ ئەگەر بە فارسی گۆرانی گوتبا ..ئەوا بە حیسابی خۆی نەدازانێ !! هه ر زیرەک خۆی دەتوانی باسی ژیانی کوێرەوەری خۆی بکات و لە کاسێتەکەی ئەبووسەباح بەو پەڕی حەسرەتەوە دەڵێ:( جێم نە بووەوە لە عیراق و لە ئێران جێم نە بووەوە ، ئێستا لە نێوان ئەم دوو کێوە چایخانەیەکی عەجایبم داناوەو کاسبی تێدا دەکەم ! هونەر بۆمن بەهرەیەکی نەدا هونەر بۆمن وکارێکی نەکرد بە دوایابچم ، چۆن کوردم بە کوردی قسەدەکەم !!) بەڵی کورد بوونی زیرەک خوێنی لێدەچۆڕێ ! بەداخەوە کوردەواری زۆری ماوە تا زیرەک وەک خۆی بناسێ ؟؟

ژنهێنانی زۆر !!

دکتۆر ئەحمەد گلەیی لەوە دەکات کە زیرەک بەکەیفی خۆی ژنی زۆری هێناوەو ڕایبواردووە !! ئەوەیە کەدەڵێم دکتۆر ئاگاداری ژیانی زیرەک نیە ، بە خۆڕا ناڵێم !! زیرەک لە گەنجی و یەکەم جار کە ژن دێنێ و دوایی بە هۆی ڕووداوێک دەگێرێ ! ئەو شەوەی کە بەردەبێ و دەچێتە ماڵەوە ، دەبینێ ئەوە دایکی خەریکی گواستنەوەی ژنەکەیەتی بۆ براکەی !!! زیرک کە ئەمە دەبینێ لە حەژمەتان سەر هه ڵدەگرێ وتاران و عەبادان و بەسرا خۆتان بگرن زیرەک هات !؟ دکتۆر پسپۆریەکەی ڕاوێژکاری دەروونی خانوادەییە ! دەی برا پسپۆرەکەم ئەم ژیان و ئەم کارەی خانوادەی زیرەک و زۆری تر شیبکەرەوە و بڕیاری زانستیانەی خۆت بدە .!!

زیرەکیش وەک هه رکەسێک حەزی دەکرد ماڵێکی گەرم و خێزانێکی ئاسودەی هه بێت و ئەو ژیانەشی بەردەوام بێت . بەڵام ، ژیانی زیرەک لەدەست خۆی نەبوو ، دوژمنانی نێو خۆو دوو دەوڵەتی داگیرکەر هه لێاندەسوڕاند !!  زیرەک کە لە بەغدا بوو ژنە جوان و لێهاتوو خانەدان( گەوهه ر خانم) ی خواست و گۆرانی – گەوهه رێ – ی بۆ گوت . هه رگیز حەزی نەدەکەر ناچاربێت وئەو گەوهه رە بە جێی بهێڵێ !! ! دیسان کە لەتاران دەگیرسێتەوەو میدیای زەندی دەخوازێ و شەو لە ماڵی خۆی دەنوێ و بەیانی لە ماڵی خۆی لە خەو هه ڵدەستێ ، دەبێتە خاوەن ، ماڵ و ژن و منداڵ ... ئەم ژیانەی زۆر پێ خۆش دەبێ و دەچریکێنێ : بولبول ئەمساڵ من زۆر بەختیارم   ساحێبی مەهتاب گوڵی بەهارم ، دەبێژێ و هاورا دەکات چەندم پێخۆشە ناوماڵ ! بەڵی زیرەکیش مرۆڤ بوو حەزی دەکرد ماڵ و ژن و منداڵی هه بێت و تێیدا بسێتەوە ! بەڵام ، ساواک و ساواکیەکان ئەو ژیانەیان بە زیرەک ڕەوا نەدی و ئەو ماڵە خۆش و بە هه شتە بچوکەیان لێ تێکداو سەرەو ژێریان کردەوە بۆ دۆزەخی ژیان ! هه رلەو ڕژەی لە ڕادیۆ دەرکرا ساواک بە دوایەوە بوو لێنەدەگەڕا لە هیچ کارێک بەردەوام بێت و لە هیچ شوێنێک کوچاگر ڕەش بکات ،  ڕابیعە خانم گوتەنی :هه رناوە ناوەش بە فیتی ساواک چەقۆکێشەکان لە سنەو کرماشانەوە بۆی دەچوون و لە خوێندا سووریان دەکرد !! زیرەک دەڵێ : زۆر جار لێیانداوم ، بە خوا بۆخۆشم نەمزانیوە بۆچی ولەسەرچی لێمدەدەن !!

زیرەک هونەرمەندێکی ئاشقە ژیان وئاشقە ژن وئاشقە جوانیی بووە، دەڵێن گوتوویەتی :ئەگەرژنم لێدیار نەبێ گورانیم بۆ ناگوترێ ! تا جارێک لە ڕادیۆی بەغدا لە کاتی تۆمارکردنی گۆرانی سەیرەکەن ئەوا زیرەک کاغەزێکی لە پێشەو جار جار سەیری دەکات ! دەڵێن بە خوا زیرەک ڕاستناکا خوێندواری هەیە ، ئەوەنی ئەو کاغەزەی لەبەردەمە، کە گۆرانیەکە تەواو دەبێت ، دەڵێن زیرەک ئەوە چیە ؟ سەیری کاغەزەکەدەکەن دەبینن وێنەی ژنێکە بە جوانی کێشراوە ! دەپرسن ئەوە ژنە چیە زیرەک ؟ لە وەڵام دا دەڵێ من ئەگەر ژنم لێدیاربێ چاکتر گۆرانت دەڵێم، چۆن هیچ ژنێک لێرە نەبوو هه ر بۆ ئەمەش خۆم ئەم وێنەیەم کێشا و لە کاتی گۆرانی گوتندا جار جار سەیرم دەکرد !؟ مامۆستا ئەحمەد ئەوەدەزانێ هونەرمەندانی ناودارو سەرکەوتوو دەنگ خۆش چیڕۆکی زۆرو سەیریان هه یە لە گەڵ – ژن - دا ، ئەوەندەی زیرەک بەدوای ژندا گەڕاوە ، هێندەش ژن بەدوای داچوون !! تۆبڵێ ! ئەگەر زیرەک ژیانێکی ڕاوستاوو ئاسودەو جێگیری هه بوایە ؛ ناچار دەبوو هێندە ژن بێنێت ؟ کە ساواک و ساواکیەکانی دەورو بەری میدیای زەندی و زیرەک لێکدەکەن ، زیرەک گۆرانی – هه ردەرواو بە جێم دێڵێ! دەڵێ ..ئەم گۆرانیە دەری دەخات کە زیرەک چ ئازارێکی کێشاوە لەوەی کە لە ژن و منداڵ و ماڵ و کارەکەی دەکەنەدەرەوە !

زۆری ژنهێنانی زیرەک هۆیەکەی دەروونی کەسیی و خانوادەیی  هونەرمەندی ودەربەدەرییە!! ژن و ژیانی زیرەک هی ئەوەیە کەسێكی پسپۆر لە باری دەروونی مرۆڤ و باری خانوادەیی لە کوردەواری لێکۆڵینەویەکی دوورو درێژی لە بارەوە بکات .

زیرەک نوێنەنەری کێە؟!                

  دکتۆر ئەحمەد لە تەک( تونەکردن- و - ڕەشکردن)ی  زیرەک ، دەست بۆ باڵای میللەتیش دەبات و بەم شیوەیە باسی دەکات:( حهسهن زیرک دقاودق نوێنهری ههمان پلهی ڕۆحیانهتی گشتی کومهڵگا کوردییه سۆزاوییهکهیه که هێشتا نه ئهفامێت هونهر (به گشتی یانی چی)، نه بهو ئاستهش گهیشتووه که گوێ بۆ هونهری ڕاستهقینه شل بکات، کهواته لهم کۆمهڵگایهدا که زۆرینه هێشتا زۆرینهیهکی تێوهگلاو له سۆزی ئان و ساتی گهوره بوونه، ماملێ دبێته فهرامۆش کراوهکه و حهسهن زیرهک دهبێته قارهمانهکه که چی دیکه دووباره بوونهوهی نییه) لەو نووسینەی دکتۆر ئەحمەد ئەوە دێتە دەس کە کۆمەڵگای کوردەوار- بەگشتی -ی سۆزاویەوە نافامێت هونەر چیە وهونەری ڕاستەقینە نازانێ و زۆرینەی تێوەگلاوی سۆزی ئان و ساتی گەورە بوونە !! هه رلە بەر ئەوەی گوێ لە دەنگی زیرەک دەگرن!! ئەم گشتگیریەی دکتۆر ئەنجامی ئەو  ڕق و تورەییە یە کە دکتۆر لە زیرەک هه یەتی ، ئەوەندە ڕقەکە بووە بە سۆز لە بیری چووەتەوە کە بەڕێزیان پسپۆری دەروونشیکاری خانوادەیی و کۆمەڵایەتین و قسەی ئەوحیسابی بۆ دەکرێ و ئاوا بە ئاسانی لە گەروو ناچێ ! باشە کە کۆمەڵگای کوردی گوێ لە زیرەک دەگرێ ، ئەمە چ تاوانێکە ؟ لە کوردو دەورو بەرو جیهان چەند زیرەک هه یە ؟ هه ر بە ڕاستی هیچ زیرەکێکی تر نیەو لە نێوەندی هونەری کوردی  دا لە زیرەک دیارترو بەرچاوترو داهێنەرترو شیاوتر و هونەرمەند تربێ بۆ گوێ لێگرتن  ، تا شانازی پێوە بکەین ! هه ر بۆیە گوێ گرتن لە زیرەک لە هه موو کاتێکدا سۆزی تێوەگلاوو ئاست نزمی کۆمەڵگا نیە ! لە کاتێکدا بە ڕای گشتیی هونەرمەندو شارەزاو مۆسیقارانی کوردو دەورو بەر زیرک هونەرمەندێکی گەورەی سەردەمی خۆیەتی نموونەی بەرزی گوێگران و میللەتی کوردە و هه تا ڕادەیەک هونەرمەندێکی جیهانییە !! لە نێوگوێگرانی زیرەک و میڵلەتی کوردیش هونەرمەندانی گەورەی وەک موجتەبای میزادەی تێدایەو تا دەگاتە شوانێکی سەر سنوورو لە نێو شوانانیش هونەرمەند –قالە مەڕە –  هه یە !!.

ماملێ و چەند کاسێتێکی لادێی!!

مامۆستا ئەحمەد ئەوەندە ماملێ و زیرەک بەراورد دەکات و دەنووسێ :( ڕاست له تهنیشت وهها حماقهتێکی گهورهی ڕۆحیانهتی کورده که بلیمهتێکی وهک محەمەدی  ماملێ لهو سهردهمهدا بهشی دهبێته چهند کاسێتێکی لادێی و تهواو، واتا هیچ مهجالێکی دیکه بۆ ئهم هونهرمهنده بلیمهته له لایهن کورده ناڕهخسێت و له ههمووشی حماقهتبار ئهوهیه که هێشتا ههر ئهوه حهسهن زیرهکه که له ناز و نیعمهت گیراوه و قارهمانه هونهرییه تهنیا دهردهدارهکهمانه؛ ئۆفێک لهو حیماسهته) من تێنەگەیشتم . مەبەست لە ماملێ و کاسێتی لادێی چیە؟ خۆزگە باشتر ڕوونی دەکردەوە ، چۆن ئەم ڕستەیە ئاوا بە ڕاوەستاوی بە قازانجی ماملێ و ڕایەکانی دکتۆر سەبارەت بە خودی ماملێ ناکەوێتەوە ! دکتۆر کە ئەم پەرە گرافەی نووسیوە ، وای دەخاتە بەرچاو کە کورد دەوڵەت بووەو ڕوحانیەتەکەی ئەم دەوڵەتە سەری زیرەکی لە زێڕگرتووەو لێنەگەڕاوە ماملێ لە – چەند کاسێتێکی لادێی!!- زیاتر هیج مەجاڵێکی دیکەی بۆ ماملێی هونەرمەند لە کوردەواری ناڕەخسێت -  !! نە زیرەک و نە ماملێ و نە هیچ هونەرمەندێکی ئەو سەردەمە لە سایەو –  لە لایەن – کوردەوە –کورد وەک دەسەڵات - مەجالیان بۆ نە ڕەخساوە ؛ نەکورد دەوڵەت بووەو نە کوردەواری ئەوتوانایەی هەبووە ! ئەوەی هه یە هه ر یەکێکیان بە پێی تواناو بۆ گونجان و هه وڵی خۆیان کاری هونەریان کردووە . لەو قسانەی دکتۆر وادێتەبەرچاو کە هه موو گرفت و پاشکەوتەیی هونەرمەند ماملێ و هونەری کوردی ئەوکات و ئێستاش زیرەک لێی بەرپرسە!؟!

ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک چەندن!؟

دکتۆر لەتەواوی نووسینەکەی دا ، لە باسی زیرەک هێندە توڕە یەو ڕقی پێوە دیارە ، کە بە هه موو وشەو نێوە ڕستەو ڕستەیەک هه وڵێ ڕەشکردنی زیرەک و هونەرەکەی دەدات و هیچ حیسابێک بۆ ئەو جەمارە سەرتاسەری و بەردەوامە ناکات ، کە لە هونەرمەندو نووسەرو ڕۆشنبیرو خەڵکی ئاسایی پێکهاتوون وهه فتا ساڵە زیرەک بە نموونەی باڵای هونەر دەزانن !؟ دەکۆشی هه موو کەس لە چاوی ئەوەوە سەیری زیرەک بکەن ! دیسان دەڵێم بەداخەوە لەم نووسینەدا دکتۆر ئەحمەد هیچ هه وڵێکی لێکۆڵینەوەیی لە ژیان و هونەری زیرەک پێوە دیار نیە ، هه موو زانیاریەکەی زانیاری سەر زارەکیە هه ڵسەنگاندنەکانی بۆ کەسایەتی و هونەری زیرەک ڕای خۆیەتی !! کە بۆ پسپۆرو لێکۆڵەر ئەم جۆرە ڕادەربڕینە گونجاو نیە!هه ر بۆیە هه موو ڕستەو نیوە ڕستەیەکی پێویست بە وەڵام دانەوە دەکات . چۆن واقیعی ژیان و هونەری زیرەک تەواو پێچەوانەی ڕایەکانی دکتۆر ئەحمەدن ، زیرەک ئەم هه موو ئاوازەی داهێناوە ، بە جوانترین و سەرکەوتووترین گوتن و خۆشترین دەنگ  گوتوویەتی و بەرزترین داهێنانی ، داهێنان تا ئێستاش –داهێنانی پێکردووە !  جوانرتین شێعری گۆرانی داهێناوە ، باشترین شیعری شاعیرانی کوردو فارس و ترک و ئازەرو ئەرمەنی بە خۆشترین ئاواز گوتووتەوە ،بە قسەی ڕێکخراوێکی کلتوری شاری بۆکان کە گرنگی بە هونەرو ژیان و کلتوری زیرەک دەدات ، دوو ساڵ لەوە پێش بڵاویان کردەوە کە زیرەک ( ٣٦٢١) گۆرانی هه یە ، نازانم دکتۆر گوێ لە چەند لەم گۆرانیانە بووە ؟ بەڵام ، ئەو بەڕێزە کە پێی وابێ کەس توانای ئەوەی نیە دە دەقیقەش گوێ لە زیرەک بگرێ ، ئەوا ئەو بۆ خۆی هه رتەنیا ئەو دوو دەقیقەیەی ساڵێ جارێک گوێی لە نەورۆز گرتووە ! هونەرمەندێکی وەک زیرەک کە وڵاتی کوردەواری پڕ هونەرکردووە لە هونەرو زۆربەی خەڵکی بە خۆیەوە خەریک کردووە ، تەنیا ساڵێ بە دوو دەقیقە گوێ لێگرتن لە زیرەک وهه ڵسەنگاندنی هونەرەکەی  تەواوکارێکی پێچەوانەی توێژەری وسپۆریەکەیەت ! من ئەوە دەزانم دکتۆر شارەزایی لە هونەری مۆتزارت و ڕەخنەی ئەدەبی – هونەری بنیامین وهیگل و فەلسەفەی ڕۆژئاوا هه یە ! ئەمەش ئەنجامئ هه وڵ و ماندوو بوونی خۆیەتی ، خۆزگە کەمێکیش خۆی بە ژیان و هونەری زیرەکەوە ماندوو دەکرد و ڕای ئەم هه موو شارەزاو مۆسیقارو پسپۆرەی دەدی و ئەوکات بە دڵنیاییەوە نەدەبووە خاوەنی ئەم جۆرە ڕایانە سەبارەت بەحەسەن زیرەک .دکتۆری برامان دەنووسێ :( هونهرێک که بهڕاستی به بێ ئهملاولا هونهره، ئێسته ئهم پرسیاره دێته ئارا، ئایا کۆی گشتی هونهری ؟ له ڕاستیدا بێجگه له هونهری مۆسیقا و نووسین نهبێت هونهرهکانی دیکهی کورد هێشتا بهو مانا دروست و پتهوه هونهر نین) دەی مامۆستای بەڕێز ئەوە خۆت ڕات وایە بەدەر لە نووسین و مۆسیقا  هونەرەکانی ترلە کوردەواری هێشتا بە مانا ی دروست هونەر نێن !!هه ر چەندە ئەم ڕایەش گفتوگۆ هه ڵدەگرێ ، بۆ نموونە چۆنە دکتۆر ئەحمەد ئەمانی ( هونەرمەندی گەورەی کورد پەیکەرتاش بەها زیائەدین ) کە هێندە لێی دوور نیە ! پەیکەرە نایابەکانی نابینێ و کارەکانی بە هونەرو داهێنان نازانێ و ناویان نابا!!؟ لەوەش گەڕێ ئەوە خۆت تەنیا نووسین و مۆسیقا هه ڵدەبژێری ؛ دەی لە نێو مۆسیقای کوردی هونەرمەند حەسەن زیرەک بکەیتە دەروە ، چیت بۆ دەمێنتەوەو بەداخەوە  هه رخۆت مۆسیقای میللەتەکەت هه ژار دەخەی !! بە ماوەیەکی کورت لە پاش مەرگی زیرەک ، کە دەنگ وباسی مردنەکەی ئەمریکاو فەرەنساو ڕۆژئاوای گرتەوە ، لەسەر قسەی ( ڕابیعەخانم )ی دوا خێزانی زیرەک گروپێکی شەش کەسی لە ئەمریکاوە هاتبوونە بۆکان ، بۆ ئەوەی- تەواوی جەستە - ی زیرەک بکڕن و لێکۆڵێەوەی لەسەر بکەن ، کە کەس وکاری زیرەک ڕازی نە بوون ؛ تەنیا داوای – گەروو - ەکەیان کردوو پارەیەکی زۆریشیان لە بەرامبەردا خستە بەردەم خوشک و براکانی زیرەک ! ئەوان ڕازی بوون !! بەڵام ؛ ڕابیعە خانمی خێزانی زیرەک گوتی من گوتم نابێ ! زیرەک لە ژیانی دا نە سایەوە ئێستا لێناگەڕێن لە گۆڕیش بسێتەوە ؟!  خۆزگە گەرووەکەیان ببردایە ! خۆزگەیەکی تر خۆزگە ئەو گروپە لەسەردەمی زیندوویی و ژیانی زیرەک دەهاتن !! بەڵام ؛ کوردەلێ داری خۆزگە بۆ کەس بەرناگرێ !! ئێستا دکتۆری بەڕێز ئەو شەش کەسە لە ئەمریکاوە بە تەنیا بۆ – دەنگی تڕوتۆپی مامناوەندی زیرەک هاتبوون ؟؟! هاتبوون و ئەو ماندوو بوون و پارەیان بە خۆڕا بدەن بە کەس و کاری زیرەک؟؟ یا ئەوە تە شتهایەکیان لە هونەرودەنگ و گەروویزیرەک بەدی کردبوو لە جێگایەکی تر دەستیان نەدەکەوت !؟

بەڕێز مامۆستا ئەحمەد ئەمانی، کە دواتر بۆم دەرکەوت مامۆستای زانکۆیەو دکتۆرای لە پسپۆریەکی زۆر گرنگ هه یە ناونیشانی چەند توێژینەوەیەکی گرنگیشم بینی کە کە دکتۆر ئەحمەد بڵاوی کردوونەتەوە ! لەم نووسینەی داسەبارەت بە زیرەک زۆر باسی – زانستی بوون – دەکات و ڕەخنە لە نازانستی حەسەن زیرەک دەگرێ و کۆمەڵگای  کوردەواوری بە – تێوگڵاو لە سۆزی دەرێشانە – ناو دەبات ، بەڵام ، بە هۆی ئەو ڕق و توڕەییەی لە زیرەکی هه یە ، کەمن نازانم هۆیەکەی چیەو ئەم هه موو توڕەییە لەچیەوە هاتووە؟ لە نووسینەکەی دا نەیتوانیوە لەسەر هه ناسە زانستیەکەی بڕوات و نە گڵێتە نێو سۆزەوە، تا ڕادەی ئەوەی زۆر جار زمانی زانستی و ئەکادیمی و وێژەیی بە جێدێڵێ و لێی دوور دەکەوێتەوە، سەیرکەن چی نووسێوە :

( لهو بهر پردیشهوه له برایانی زێزێوه بیگره تاکوو حهسهن زیرهک و سمایل سهردهشتی و عهزیز وهیسی و ئهم جوزهله و ئۆرگژهنانهی ئهم سهردهمه ههموویان ههمان ڕهوتی سۆز بزوێنهری مێشک خڵهتێنن که بێجگه له سۆزاندن هیچی دیکهیان له بن باخڵدا نییه) هه ریەک لەو بەڕێزانەی کە ناوی هێناون شوێنی تایبەت بە خۆیان هه یە، بەڵام؛ ناوهێنانی حەسەن زیرەک بە –هه مان ڕەوتی سۆز بزوێنەروی مێشک خەڵەتێن – بەڕاستی لەگەڵ هونەری زیرەک ناگونجێ .

لێرە دکتۆر ئەحمەد پاش ئەوەی ناوی چەند هونەرمەندێکی دیاری  نێو ڕاگەیاندنەکانی کوردەواری دێنێ . دەنووسێ:

(له ڕووی ڕهسهنایهتی هونهریهوه حهسهن زیرهک هیچ به تۆزی پایان ناگاتهوه که تهنانهت ناتوانێت خۆی له درێژهی ڕهوتی ئهوان و مۆسیقای شوناس-هونهری کوردییدا جێ بکاتهوه .) من دڵنیام هیچ یەک لەو هونەرمەندانەی دکتۆر ئەحمەد ناوی هێناون و هیچ یەک لە هه وادارانیان ڕێگە بە خۆیان نادەن بڵێن: حەسەن زیرەک هیج بە تۆزی پایان ناگاتەوە ؟!!لێرەدا دکتۆر ئەحمەد تەواو کەوتووەتە ژێر سۆزی ڕق لێبوونەوە لە زیرەک ، هه ر ئەوەشە زمانی نووسینەکەشی لە زانست دوورکەوتووەتەوە! ئەوش کە زیرەک – ناتوانێت لە درێژەی ڕەوتی ئەوان و مۆسیقای شوناس – هونەری کوردییدا جێ بکاتەوە !! لێرە جارێکی تر دکتۆر ئەحمەد بێ ئاگای خۆی دەردەخات لەوەی کە هونەرمەندە ناودارو زانستیەکانی کوردو دەورو بە رو جیهان لە بارەی هونەری زیرەکەوە چیان گوتووە !؟

لێرە دا دکتۆر لە پەنا ڕای – میلان کۆندرا – هاتووە هونەری حەسەن زیرەکی لە بازنەی ڕەسەنایەتی کردووەتە دەرەوە و کردوویەتی بە- بازاڕی و کێجە !!بەمەش  غەدرێکی زۆری لە زانستی خۆی و ڕەسەنایەتی هونەری زیرەک کردووە ، سەیرکە نووسیویەتی:

( میلان کۆندرا وهتهنی حهسهن زیرهک زیاتر لهوهی هونهری ڕهسهن بێت هونهری بازاڕی و کیجه.) تکایە ئاگاداربن-  میلان کۆندرا - ئەم قسەیەی بە تایبەت بۆ هونەری زیرەک نەکردووە .

دکتۆر ئەحمەد هه ستی تایبەتی خۆی کە – لە سۆز بەدوور نیە – بە ئامرازی کۆ دەردەبرێ و دەنووسێ – ئێمە – تکایە ئەو – ئێمە – یانە کێن و چەندن و لە کوێن ؟

(ئێمه ساڵی یهکجار ئهویش له نهورۆز یان قاوهخانهیهک بۆ دوو دهقه حهسهن زیرهک ببیستین، شاگهشهی پێدهکهین –لهوه زیاتر حهسهن زیرهک بۆمان قابیلی گوێ دان نییه-) دکتۆر – تۆ – نەک ئێمە – کەساڵێ تەنیا یەک جارودوو دوقیقە گوێ لە زیرەک دەگری ، چۆن ڕێگات بە خۆت دا ٣٦٢١ گۆرانی هونەرمەند حەسەن زیرەک ڕەتکەیتەوە؟؟ کە زیرەک بەم ژمارەیە یەکەمین و گەورەترین گۆرانیبێژە کە ژمارەی گۆرانیەکانی گەیشتووە بەم ژمارەیە ! لای کەم لە کوردەواری ، لە نێو ئەی حەمکە ژمارەیەش سەتان داهێنانی هه یە ، کە لە ڕیزی پێشەوەی هه مووگۆرانیە داهێنراوەکانی سەردەمی خۆیەتی.  لە بارەی ئەو دوو دقیقەشەوە نووسیویەتی:

پێشتر گوتمان بە هوی ئەو بێزاری و ڕق و توڕەییە کە دکتۆر ئەحمەد لە زیرەک هه یەتی ، زمانی نووسینەکەی لە زانست و ئەکادیمیەت دوور خستووەتەوە، فەرموو دەنووسێ :( ئێمه ساڵی یهکجار ئهویش له نهورۆز یان قاوهخانهیهک بۆ دوو دهقه حهسهن زیرهک ببیستین، شاگهشهی پێدهکهین ) هه ر چەندە وا پێدەچی ئەم – شاگەشکەی پێدەکەین – ەش دەربرێنێکی تەنز ئامێز بێت سەبارەت بە –دەنگی مامناوەندی و تڕتۆپ- ی زیرەک! بەڵام ، هێشتا ئەو دەربڕینە ئەوەندە مانا لە دەروونی خۆی هه ڵدەگرێ کە دەنگی زیرەک لەم دوو دەقیقیەیەدا کاری تێکردووەو شاگەشکەی کردووە ! باشە ئەگەر دکتۆر ئەحمەد هه ر بۆ لێکۆڵینەوە ، بەسەر خۆی بکات بە ئەرک و گوێ لەو گۆرانیانە بگرێ کە موجتەبای میرزادە، بەڵێ تەنیا موجتەبای میرزادە مۆسیقای بۆ لێداوە ؛ توبڵێی دکتۆر..شاگەشکە بوونەکەی کەمێک زیاتر نەبوایە ؟! دکتۆر بەردەوامەو دەنووسێ ://////////////////

(کهواته ئهم ئهفسانهی که حهسهن زیرهک چیها گهوره بوو که چی دیکه دووباره نابێتهوه پڕه له چهواشهکاری سۆزی ڕۆحی کوردی، نهک هونهری بوون یان ئاخۆ زانستی بوونی حهسهن زیرهک.

حهسهن زیرهکهکان زهوق و تڕ و پۆپی ئان و ساتێکی ڕۆحیانهتی کۆمهڵگایهکه که دهبێت تێپهڕ بێت).ئەوە کێیە- چەواشەکاری سۆزی ڕوحی کوردی – کردووە ؟؟ دیسان دەنووسێ : حەسەن زیرەک و حەسەن زیرەکەکان زەوق وتڕ تۆپی ئان و ساتێکی ڕوحانیەتی کۆمەڵگایەکە کە دەبێت تێپەڕ بێت ، لە ڕستەی- حەسەن زیرەک و حەسەن زیرەکەکان – سوکایەتیەکی زۆر بەر زیرەک کەوتووە ! کە ئەرکی لێکۆڵەر سوکایەتی کردنیە بە کەسایەتی هونەرمەن ، بەلکو هه ڵسەنگاندنی بەرهه مە کەیەتی ! لێرەش سۆزی توڕەبوون جارێکی تر دکتۆری بەڕێزی لە ئەرک و پەیامی لێکۆڵەرانە دوور خستووەتەو !!  بەڵام ؛ زیرەکەکانی ترلەکوێن و ئێمە چەند زیرەکمان هه یە؟ من لام وایە هه ر بەڕێزێک بۆ هه ر مەبەستێک بیەوێ زیرەک هه ڵبسەنگێنێ ،ئەوا پێویست دەکات زیرەک بەتەنیا و لە گەڵ زیرەک خۆی هه ڵبسەنگێنێ.. ئەوەش بەو مانایە نیە ، کە کۆمەڵگای کوردەواری هێندە نەزۆک بێت و کەسێک نە بێت لە داهاتوودا بتوانێ هونەرەکەی زیرەک تێبپەڕێنێ  !؟ چونکە زیرەک چ خۆی و ژینە ئەفسانەییەکەی و چ هونەرە ئەفسانەییەکەی بە هیچ چەشنێک دووبارە بوونەوەی نیە! بەڵام؛ تێپەڕاندنی زیرەک خواستی هه موو کوردێکەو کارێکی دوورە دەست نی!  ئەوەش کە گوێگرتن لە زیرەک بە – زەوقی تڕ تۆپی ئان و ساتێکی ڕوحانیەتی کۆمەڵگایەک ناو دەبات کە دەبێ تێپەر بێت – جارێ بە کار هێنانی – دەستەواژەی – تڕ تۆپ – جگە لەوەی نووسینەکەی لە – زانستی بوون – دوور خستووەتەوە ، ئاستی زمانەکەشی دابەزاندووە !؟ دکتۆر باسی تێپەڕاندن دەکات ، واتە مۆسیقای کوردی لە حەسەن زیرەک تێپەڕێ ، منیش ئاواتەخوازم کە هونەرو مۆسیقامان لە زیرەک تێببپەڕێ ، بەڵام ؛ نە بەو مانایەی ئاستی زیرەک نزمە! بەلکو ئاستی زیرەک زۆر بەرزەو هیوای ئاستی بەرزتر بۆ هونەری کوردی دەخوازین .

دەنگی کێ مامناوەندو بۆڕە؟؟

ئەم جارە دکتۆر ئەحمەد دێت و دەنگی زیرەک بە – دەنگە مامناوەندی و بۆڕەکە – باس دەکات ودەڵێ ئەوەی بەڕاستی گوێی مۆسیقای ببێت ناتوانێت ڕۆژانە بۆ دەدە قیقە ش گوێ بداتە دەنگە مامناوەند بۆڕەکەی زیرەک – دەنووسێ:

( کێشه خودی کهسایهتی نازانستی و سۆزتێوهگلاوی حهسهن زیرهکهکانه که بهوپهڕی سهرسووڕمانهوه کۆمهڵگاکهشیان بهناوی هونهرمهندی ئهفسووناوی داگیر کردووه، بهڵام ئهوهی بهڕاستی گوێی مۆسیقایی ببێت ناتوانێت ڕۆژانه بۆ 10 دهقهش بووه، گوێ بداته دهنگه مامناوهند بۆڕهکهی حهسهن زیرهک) بەڕاستی من لام وایە کوردێک لە ٣٦٢١ گۆرانی زیرەک نەتوانی دە دەقیقە گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک بگرێ ! ئەوا ئەو کوردە میزاجێکی زۆر تایبەتی هه یە ! بیستوومانەو خوێندوومانەتەوە کە مامۆستایانی موسیقای کوردی گوتویانە؛ ئەگەر دەتەوێ گوێ لە دەنگی ڕەسەن و ئاوازی خۆش و گوتنی جوان و مۆسیقای بەسۆز بگرێ ، گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک بگرە ، بەتایبەت ئەو گۆرانیانەی لە گەڵ تیپ و ئۆرکستراو مۆسیقارە بەرزەکان تۆماری کردوون ، بە نموونەی مۆسیقای هونەرمەند موجتەبای میرزادە و بەڕێزەکانی تری تاران و کرماشان و سەقزو تەورێز!کەچی دکتۆر تاقەتی نیە ڕۆژانە دەدەقیقە گوێ لە زیرەک بگرێ !!/////////////////////// مافی خۆیەتی ، بەڵام؛ دکتۆر ئەوەی نادیدە گرتووەکە ئێستاش لە هه موو نێوەندەکانی گوێگرتن ، لە کوردەواری لە مۆسیقارە بەرزەکانەوە بیگرە تاداگاتە ، شوان و جوتیارەکان ، ئەوە دەنگی زیرەکە لە بەرزترین ئاستی گوێ لێگرتنە و کاسیتەکانی لە ڕیزی پێشەوەی کاسێت فرۆشتنە و ژمارەی گویێ لێگرتنی لە نێو یوتیوب و سایتە ئەلیکترۆنیەکان ژمارەیەکی ڕیکۆرد شکێنە !!ئەوش پاش پەنجا سال دوای مەرگی زیرەک .

ڕەخنەگرتن لە زیرەک !!

دکتۆر باسی ئەوەدەکات کە دەبێ زیرەک نەقد بکرێ ، ئەمە زۆر ڕاستە، زیرەک چ خۆی و چ هونەرەکەی لە دەرەوی ڕەخنە نین ! بەڵام؛ ڕەخنەی زانستی ئەوە نیە ، لە تەواوی نووسێنێکدا ، ڕەخنە لە کەسایەتی و تەمەن پەنجا ساڵ و شەش مانگیەکەی بگرین و تەواوی گۆرانیەکانی کە ٣٦٢١گۆرانیە بە – تڕتۆپ – ناو ببەین و دەنگەکەی بە – مامناوەندی و بۆڕ – بزانین و هیچ چاکی و جوانیەک لە کەسایەتی و هونەرەکەی دا نە بینین !؟ زیرەک خاڵی لاوازی زۆری هه یە ، چ خۆی وەک کەسایەتی، چ هونەرەکەی . بەڵام ، هه ر ڕۆژێ و هه ر لێکۆڵەرێک خواستی ڕەخنە لە زیرەک و هونەرەکەی بگرێت ، ئەوا پێویستە – تەواوی ژیانی زیرەک و کوردستان و ڕۆژگاری ژێردەستەیی و باری پارچە پارچەیی کۆمەڵگای کوردی لەبەرچاو بێت .دکتۆر دەنووسێ :

(خۆ گێل کردن و خۆشاردنهوه له خهساری حهسهن زیرهکهکان نهک ههر هیچی پێنهداوین که به ئاشكرا دهبینین که ئهم نهقد نهکردنی حهسهن زیرهکانه، مۆسیقای کوردی و تهنانهت فۆلکلۆری کوردی بۆ ئاستی نزمی وهک سمایل سهردهشتی و عهزیز وهیسییهکان دابهزاندووه، ، ئهم خهساره بهڕاستی کێشهیهکی مهعرفی گهورهیه و ناکرێت چی دیکه به هۆی تڕ و پۆپی سۆزی کاتی بۆ حهسهن زیرهکهکان وهها لێخۆش ببین و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ماملێکان و عهلی مهردانهکان زیاتر له گۆڕ بنێین) هه ر لێرە دکتۆر تەواوی پاشکەوتن و ئاستی نزمی فۆلکڵۆرو هونەرمەندان دەداتە پاڵ حەسەن زیرەک وتەنانەت – لە گۆڕنانی ماملێ کان و عەلیمەردانەکان –یش دەخاتە ئەستۆی زیرەکی تڕپۆپی سۆزکاتی !! بەداخەوە نووسەر زۆر لە یاسای – نەقد – دوور کەوتووەتەوە .

دواجارو لە کۆتایی نووسینەکەیدا دکتۆر ئەحمەد ، ڕەخنە لە لێکۆڵەرو لێکۆڵینەوە تەحلیلی ئەفسانەیی دەگرێ !وای دەخاتە زیهنی خوێندەوار کە  لە پەنای ئەم کارانە:

(جارێکی دیکه حهسهن زیرهک دیسان ههمان داگیر کردنی کۆمهڵگا، سهر له نوێ داگیر دهکاتهوه و ماملێکان له ژیر ئهم ئهفسانه درۆزنانهی خۆی دهشارێتهوه و ڕۆحیانهتی کۆمهڵگای کوردی دیسان و دیسان له فامی هونهڕی ڕهسهن(زانستی) ههنگاوێکی دیکه دوور دهخاتهوه)،(٧*) مامۆستا ئەحمەد مافی تەوای خۆیەتی مامۆستا ماملێ و هونەرمەندانی تری کورد  بە  نموونەی بەرزی خۆی بزانێ ، ئێمەش ماملێ بە نموونەیەکی بەرزی هونەری کوردی دەزانین! بەڵام ؛ هونەری ڕەسەنی کوردی و ڕەخنەی زانستی و خودی ماملێکان !! چ سودێک لە شکاندنەوەی زیرەک و تاوانبارکردنی دادەبێنن؟  بەتایبەت کە مامۆستا ئەحمەد پێناچی لێکۆڵینەوی لە ژیان و هونەری زیرەک کردبێ ! چۆن هیچ نموونەیەک لە ژیان و هونەری زیرەک ناهێنێتەوەکە  ئەوە دەربخات گوێی لەو ٣٦٢١ گۆرانیە گرتبێ و ئەو ٢٥ تا ٣٠ کتێبەشی خوێندبێتەوە کە لە بارەی ژیانی زیرەکەوە نووسراون ! دەڵێن : دوو گەنج کە یەکێیان لایەنگری دەنگی زیرەک بوو پێیدا هه ڵدەگوت و پەسنی دەکردو دەیگوت ..دەنگی زۆر خۆشە ! ئەوەکەی دی بە حەماسەو گوتی: جا با هه ر دەنگی خۆش بێت ..ئاخر دایکی مێردی کردووتەوە !! جا ئێستا ..ئێمەش ئێژین خۆزگە هه موو ئەوانەی کە دایکیان پاش بێوەژن بوون مێردیاندەکردە ، زیرەکێکیان بە رهه م دەهێنا ؛ ئەوسا دەماندی مێردکردنەوەی دایککەکان چەند بە سوودن!!

پێکەنین و گریان!!

لەکۆتایی دا بەکورتی دوو ڕووداو دەگێڕمەوە کە زیرەک وەک هونەرمەندێک خۆی پاڵەوانیەتی : یەکەم، زیرەک خۆی بۆ میرزا کەریم خۆشناوی گێڕاوەتەوە و گوتوویەتی: ماویەک بوو گرانەتام گرتبوو بەرەو گوندێک دەچووم ، کە نزیکبوومەوە دەنگی دەهۆڵ و زوڕنابوو ، چوومەناوگوند سەیرەکەم ڕەشبەڵەکە هه رچەندە من لەو گوندە دۆستی چاکم هه بوو، بەڵام، بە هۆی ئەوەی شایی بو کەس بەری بەمنەوە نە بوو، لە لایەکی تریش بەهۆی نەخۆشیەوە هێندەگۆڕابووم کەس نەیدەناسیمەوە! چووم لەسەرگرد ولەسەر بەردێک دانیشتم ، تاخەڵکە کە دەستیان بەرداو بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ ، هه ریەکەدەستی یەکێکی دەگرت و دەیگوت فەرموو بۆ ماڵی ئێمە . کەس فەرمووی لەمن نەکرد! زۆرم دڵ بە خۆ سوتا ، دەستم خستە بنگوێم و بە خەمەوە گۆرانیەکم گوت ، کە دەنگم هات خەڵک ئاوڕیان دایەوە، کە بەردەوام بووم خەلکەکە وردە وردە لەدەورم بازنەیان گرت و کەس نقەی لێوە نەدەهات ، چۆن گۆرانیەکەخەماوی بووژن و پیرەکان فرمێسکیان هه ڵڕشت و چاوی خۆیان سڕیەوە ، منیش  بەری چاوی تەڕکردم ، لێنەگەڕام  فرمێسکەکەم بکەوێتە خوارەوە ، گۆرانیەکەم گۆڕی ویەکسەر کردم بە شادی خەڵک هه ر زوو دەستیان گرت و کردیان بە شایی .

دووەم : میرزا کەریم دەگێڕیتەوو دەڵی ..ڕۆژێ لە کانی مەلا ئەحمەد پیرمێردێکی خڕکەو تێکچەقیو هات و سەلامی کردوو گوتی ئێوەو خودا کامەتان مامۆستا حەسەن زیرەکن؟ ئێمەش گوتمان ئەمەیەو زیرەک گوتی فەرموو لەخزمەتدام . کابرا گوتی من چەند ساڵە لە دوورەوە دەنگی تۆم بیستووە لە خودام دەویست لە نزیکەوە گوێم لەدەنگت بێت ، ئێستا لە دوورەوە هاتووم وئەگەر دڵم نە شکێنی و گۆرانیەکم بۆ بڵێ و بتوانم لە نزیکەوە گوێم لە دەنگت بێت؟ زیرەک گوتی بەسەر چاو داوای دەف- دائیرەی کردو زۆر بە خەمەوە گۆرانیەکی گوت، هه موومان مات بووین و کابرا خەریک بوو فرمێسکی دەسڕیەوە، کە زیرەک سەیری کرد هه موومان خەریکە دگرێن ، یەکسەر گۆرانیەکەی گۆڕێ وبە نەزمی شایی تێیهەڵکرد . میرزا دەڵی کابرا لچکی کەوای لە بەر پشتی ناو دەستی کرد بە سەماو شایی، سەماو شاییەکی دەکرد هه ر لە خۆی دەهاتو ئێمەش دەستمان گرت و هه موو کردمان بەشایی.(٨*)

دکتۆری بەڕێز لە ئێمە چاکتر دەزانێ کە هونەرومۆسیقاو  فۆلکڵۆر کاریگەریان لەسەر دەروونی تاک و کۆمەڵگا هه یە، من ناو نێشانی توێژێنەویەکی دکتۆر ئەحمەدم دیوە کە باسی کاریگەری پەند دەکات لە دەروونی تاک و کۆمەڵگا، هونەری زیرەکیش بێ کاریگەر نە بووە ! بەڵام ؛ هه موو جارێک بە خراپ نا!! من چەند جارێک گوێ بیست بوووم کە کەسانێک نەخۆش خەماوی بوون و بە گوێگرتن لە زیرەک چاکبوونەتەوە .

سەیرکەن .، . ئەگەر دەنگی زیرەک نە خۆشی چاککردووتەوە ، ئەوا لە دوو شوێنی جیا و لە دوو کاتی جیا دا.. زیرەک وەک  ( زریاب) خەڵکە کە دەخاتە گریان و هه ر خۆشی دەیانخاتەوە پێکەنین!

بەڵێ حەسەن زیرەک هونەرمەندبوو !!

مامۆستا ئەحمەد نووسینەکەی بەم پرسیارە دەست پێکردووە . ئایا حەسەن زیرەک هونەرمەند بوو؟

ئێستاش من بە کورتی و بە چەند خاڵێک باس لە هونەرمەندییەتی حەسەن زیرەک دەکەم !!

- ١ - لەوەتەی حەسەن زیرەک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٣ دا دەنگی لە ڕادیۆی بەغدا بڵاو بووە وە هه تا ئێستا زیرەک ڕۆژ بە ڕۆژ هه واداری زۆرتر دەبێت.

- ٢ - هه رلەو ڕۆژەوە ئارەزوومەندو بە هرەمەندان لاسایی زیرەک دەکەنەوەو هه ەوڵدەدەن بە شێوەی زیرەک گۆرانی بڵێن و هه تا ئێستا بەسەتان کەس لەو ڕێگایەو ئەم – قوتابخانە - یە چوونەتە نێو جیهانی هونەرو کەسانی هه ن دواجار بوونەتە خاوەنی دەنگی خۆیان و ئێستا ناوودەنگێکی زۆریان هه یە.

- ٣ - هه فتا ساڵە بەردەوام کوردو خەلکی ناوچەکە بەردەوام گوێ لە زیرەک دەگرن و ڕۆژ بە ڕۆژ گوێگرتن زۆرتر دەبن و سنووری جوگرافیای گوێلێگرتنەکە فراوانتر دەبێت و چڕتر دەبێت.

- ٤ - زیرەک لە هونەری گۆرانی گوتن دا هه ندێ داهێنانی کردووە کە تائێستا هیچ یەک لە هونەرمەندانی ناوچەکە بۆیان نەکراوە، بۆ نموونە لە یەک گۆرانی دا بە چەند زمان و بە چەند زاراوە شێعری کلاسیکی چەند زمانێکی گوتووەو تێکەل بە فۆلکڵۆری چەند میللەتێکی کردووە. بە نموونەی گۆرانی (خان باجی ).

- ٥ - زیرەک لە نێو کورد دا کوردی زانترین وزمانڕەوانترین گۆرانیبێژە.، لە کوردیزانی دا دەچیتە ڕیزی هه ژارو هێمن و هه موو نووسەرە کوردی زانە چاکەکان ،  کە بە هه رزمانێک و هه ر زارێک  گۆرانی گوتبێ هه مان ئاست زمانڕەوان بووە .

- ٦ - بیستوومەو خوێندومەتەوە کە چەند جارێک زیرەک لە کۆبوونەوەو پێشبڕکێی گۆرانی دا لە نێو گۆرانیبێژانی ئیران یەکەم بووە، بەڵام ؛ بە هۆی کورد بوون و نە خوێندەوار بوونەوە ، نمرەی یەکەمین بوونەکەیان ڕانەگەیاندووەو کەسانی تریان کردووتە یەکەم ! مەبەست لێرە گەورەیی و توانایی هونەرمەندییەکەیەتی کە یەکەمی دەکات ، نەک نمرەی یەکەمیی و خەڵاتی یەکەمیەکە، کە ئەویش مافی خۆی بووە !!

 - ٧ -  زیرەک لە گۆرانی گوتن دا خاوەنی قوتابخانەو دەنگی خۆیەتی  دەنگێکی هه مە ڕەنگ و ئاوازی هه مەڕەنگ و گوتنی هه مە ڕەنگ و هونەری گۆرانی هه مە ڕەنگ و شیعری هه مە ڕەنگە؛ دەنگێکی پیاوانەی کوردانەی چیاییانەی کلتوریانەی زیرەکانەیە کە تا ئێستا هیج هونەرەندێک لەم ڕووەوە پێی نە گەیشتووە!

- ٨ -  تائیستا دەیان گۆرانیبێژو هونەرمەندی بیانی و لەدەوروبەر وجیهان ئاوازی زیرەکیان گوتووەتەوەو هه ندێکیان ناویان هێناوەو هه ندێکێش بەدزی کردوویانە.

- ٩ – حەسەن زیرەک تاکە هونەرمەندە ئەوەندەی ئاوازو شیعر بۆ هاتووە ، کە  زۆر جار پێڕانەگەیشتووە تۆماریان بکات ،میرزادە دەڵێ : جاری واهه بووە خۆمان بۆ تۆمارکردنی گۆرانیەک ئامادەکردووە و پڕۆڤە تەواوبووە، لە کاتی تۆمارکردندا زیرەک داوای کردووە ئەو گۆرانیەی بۆ تۆمار بکەین کە هه رئێستا بۆی هاتووە و گوتوویەتی: با لە بیرم نەچیتەوە . دەگێڕنەوە لە پێش مردنی بە ژەهری ساواک !! کە زانیویەتی ئیتر چاری نە ماوەو دەمرێ ! گوتوویەتی : خەمی ئەوەم نیە کە دەمرم ، ئەوەم خەمە کە چەندین گۆرانی و ئاواز ئەوەتا لە نێو گەرووم دا حەیف ناتوانم بۆ میللەتەکەم  تۆماریان بکەم !!

- ١٠ – زیرەک نەک هه ر هونەرمەندە ..بەلکو قوتابخانەشە ، لەوەتەی زیرەک دەنگی دەرکەوتووە وەک قوتابخانەو ڕێباز دەنگخۆش و ئارەزوومەندان چاوی لێدەکەن و لەسەر ڕێبازەکەی دەڕۆن و دواجار بوون بە دەرچووی ئەم قوتابخانەو ڕێبازە.

-١١ – کورد بۆ ناساندنی کەسایەتی و هونەری زیرەک بە جیهانی دەرەوە ، کاری بەرنامە ڕێژی بۆ نە کردووە، دەنا ئێستا زیرەک لە ڕیزی پێشەوەی هونەرمەندە ناودارەکانی جیهان بوو ، بە قبووڵکردنی نێوەندە هونەری و زانستیەکانەوە، دەکرا چەندین خەڵات و ڕێزلێنان وەربگرێ و لە چەند ڕووێکیشەوە ناوی بچێتە نێو کتێبی – گینس- وخێرێکی زۆریش بە سەرهونەرو هونەرمەندانی کورد دا دەکەوتەوە و چاکتر دەرگای نێوەندە هونەریەکان بۆ هونەری کوردی دەکرایەوە.

- ١٢ - تائیستا چەندین هونەرمەندان دیارو ناسراوی کورد هه وڵیانداوە دەنگی خۆیان تیکەڵ دەنگی زیرەک کردووەو بەمەش کاری جوانیان کردووە.

دیاریەک بۆ زیرەک لە پای هونەرەکەیەوە..

 دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە کە شاعیرو ڕۆشنبیرو میدیاکارێکی دیارو ناسراوی سەردەمی زیرەک بووە و پێکەوە لە ڕادیۆکاریان کردووە ، جگە لەوەی لەو پیشەکیەی کە بۆکتێبی  ( چریکەی کوردستان) ی (حەسەن زیرەک) نووسیوە و زۆربە جوانی باسی هونەری زیرەک دەکات، بەم شێعرەش زۆربە چڕی و پڕی باس لە  ( ئاستی ژیان) و (هونەری زیرەک) دەکات و خستوویەتە بەرچاون ، بە ڕای ئێمە ئەم شیعرە (جوانترین) و(شایستەترین ) (گەورەترین) (ڕێزلێنان) ە کە زیرەک لە ژیانی خۆی بینیویەتی وەک خەڵاتێک لە پاداشتی هونەرەکەی پێی دراوە  ، ئێستا ئێمە لە بەردەم ڕای دوو دکتۆرین سەبارەت بە زیرەک – هه ر بۆ نموونە - ! بەڵام ؛ بە دوو ئارستەی جیا..یەکەمیان دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادەیە کە ٦٥ ساڵ لەوە پێش بەو پەڕی قەناعەتەوە بە زیرەک دەڵێ : بەڵام ، لە هونەر هیچت کەم نە بوو، پاش ئەوەی –  گوتوویەتی : باوەکو لە ژین نە حەسایەو پەژارەت زۆردی و زۆر چەوسایەوە !! کەچی ، دکتۆر ئەحمەد ئەمانی کە لە نزیکەوە زیرەکی نەدیوەو لە گەلی نەژیاوە و هه رچی سەردێنم و دەشبەم ؛ بە هیچ شیوەیەک هه ست بەوە ناکەم کە دکتۆر ئەحمەد لێکۆڵینەوەی تایبەتی لە ژیان و هونەری زیرەک دا کردبێ! کەچی دوای پەنجا ساڵ پاش مەرگی ژەهراوی زیرەک لە وتارێک دا هونەرمەند زیرەکی لە لوتکەی بەرزی داهێنانەوە دابەزاندووتە پایەی هه رە خوارەوەی (ئۆرکژەنی) و (دەنگ مامناوەندی) هونەر و( تڕتۆپی کەسایەتی !! ) ، خوێندەواری خۆشەویست وخۆشەویستانی زیرەک بە هونەرمەند زان..ئێستا ئێوەش خۆتان قەزاوەت بکەن !!  بە هۆی جوانی و گرنگی شیعرەکەشەوە پێمخۆشە کۆتایی نووسینەکەم بەم شیعرە بێنم .

زیرەک زۆرت کرد خزمەتی هونەر

ژینت لە پێناو هونەر بردەسەر

باوەکو لە ژین نە حەسایەوە

پەژارەت زۆردی و زۆر چەوسایەوە

ڕۆژگارت ساتێ بە  بێ غەم نە بوو

بەڵام  لە هونەر هیچت  کەم نە بوو

تەهران- ١٣٤٥ – ١٩٦٦

پاشکۆیەکی پێویست :

لەم پاشکۆیەدا بۆ دڵنیایی برای بەڕێزم ( دکتۆر ئەحمەد ئەمانی ) ئێستا ناوی هه ندێک لە و مۆسیقارە ناسراوو ناودارانەی ئیران و سەردمی زیرەک دەنووسین  کە زیرەک کاری لەگەڵ دا کردوون و( دکتۆر گوڵمراد مرادی) لە ساڵی ٢٠١١لەیادی زیرەک ولە وڵاتی ئەلمانیای فیدرال و لە شاری هایدلبرگ لە وتاری یادکردنەوەکەدا ناوی ئەو بەڕێزانەی هێناوە، تۆبڵێی ئەم بەڕێزانەش دەنگ و توانای زیرەکیان لە لا مامناوەندی بوبێت و( حەسەن زیرەک) یان بە هونەرمەند نەزانی بێت!؟ بەڕێزان:

-حسین یاحقی،حسن کسایی،جلیل شهناز،جیهانگیر ملک، احمد عبادی،و ئەم بەڕێزانە بە سەر پەرشتی مشیرهمایون . هه روەها لە کرماشان ئەم هونەرمەندە بەڕێزو ناودارانەش هاوکاری زیرەکیان کردووەو مۆسیقایان بۆ لێداوە ، موجتەبای میرزادە، محەمەد عەبدوڵسەمەدی وئەکبەر ئیزەدی وبە هه مەن پولەکی.(*٩)

**

هه ر بۆ دڵنیایی زیاتر لێرە ڕای چەند مۆسیقارێکی بە ڕیز بە نموونە دێنییەوە کە لە باسی خودی زیرەک دا گوتوویانە:

-دکتۆر گوڵمراد مرادی لە باسی زیرەک دەنووسێ ( ئەگەر ڕێگام بدەن، بەندە لە باسی بیۆگرافی – نابغە- ی ناوبراو،واتە حەسەن زیرەک، وەڵامی ئەو بۆچی ؟یە زۆر بە کورتی لە ڕستەیەک یان چەند ڕستەیەک،دەدەمەوە ! ئێستا بۆ چی دەبێ زیرەک وەک نابیغەیەک ناو ببەین؟بە بڕوای من یەک خاڵ باس بکەین وڕای هه ندێک لە هونەرناسان بێنییەوە. ئێستا بێننە بەرچاوی خۆتان ، ئەگەر هونەرمەندێک بۆ نموونە، حەسەنی زیرەکی گۆرانیبێژ، کە نە خوێندەواری هه بوونە دەیزانی بنووسێ نە خولێکی تایبەتی بینی بوونە لەڕووی داراییەوە پشتکراوە بوونە پشتیوانێکی هه بوو!؟ بەڵام، کە وەختی ئەوەی دەهات گۆرانی بڵێی وپێویست بوو پارچە ئاوازێک لە ڕادیۆ بچڕی ، هه ر لەو کاتەدا شێعرەکەی دادەناو ئاوازەکەی دادەهێناو دەم و دەست لەگەڵ مۆسیقاڕەکان بە کەمترین پرۆڤە گۆرانی دەگوت ..کەسایەتیەکی ئاوا دەتوانین چ ناوێکی لێبنێین ؟!هونەرمەندی ناوداری کورد(شەهرامی نازری )گۆرانیبێژی نەوەیەک دوای زحەسەن زیرەک لە م ڕووەوە بە دروستی دەڵێ : لە بارەی خودا لێخۆش بوو حەسەن زیرەکەوە ، دەتوانم هه ر هێندە بڵێم ..کە  بە هه موو مانایەکی واقیعی مرۆڤێکی نابیغە  بوو.(...)کە تائێستا لە مۆسیقا کەسێکی ئاوا پێشینەی نەبووە !

- موجتەبای میرزادە لە بارەی زیرەکەوە دەڵێت :حەسەن زیرەک ، هه رچەندە بە هیچ جۆرێک خویندەواری نەبوو،کەچێ شێعری زۆربەی گۆرانیەکانی هه رئەودەم بە لێهاتووی خۆی دەگووت ،ئاوازی بۆ دادەنا، بیرتیژییەکی باشێ هه بوو بۆ لەبەر کردنی مەقامە کوردیەکان، پێویستە بڵێین  کە حەسەن هیچ ڕۆژێک لە مۆسیقای کوردی دووبارە نابێتەوە. چۆن.. کە جوانترین و زیندووترین ئاوازی کوردی داهێنا، ئەوە نەک هه ر لە ئیران ، تاوەکو لە نێو کوردانی عێراق وسوێدوهه موو لایەکی جیهان ،بەرهه م و ناوو یادی ئەوبە ئاستێکی بەرز ڕێز لێگیراوە.

- بێژەن کامکار..حەسەن زیرەک یەکێکە لە ناودارترین مۆسیقازانانی کورد دێتە ژمار، زۆر لە ئاوازە کوردی و فارسیەکان کە ئێستا دەبیسرێن ئیلهامیان لە بەرهه مەکانی زیرەک وەرگرتووە، ناوبانگ و خۆشەویستی زیرەک تەنیا لە ئیران سنوور بەند نیە، بەلکە لە هه موو وڵاتانی ئەوڕوپاوهه موو ناوچە کوردنشینەکان دەنگی داوەتەوە.

- عارف ئیبراهیم پور..حەسەن زیرەک دەنگێکی بە هێزو کاریگەری هه بوو، پیاوێکی زۆر چاک و میهرەبان بوو،من دوو جار لە گەڵ ئەو مۆسیقام لێداوە، ڕێک لەساڵی ١٣٤٣بوو.(......)

- عزەتو ڵلاقەلەندەرلەکی...کە لە ڕادیۆی کرماشان زیرەکی دیوە ، دەڵی:ژووری ستۆدیۆی ڕادیۆی کرماشان ٢٠ بە ٣٠ مەتری و بچوک بوو، دەنگی زیرەک زۆر بەرز بوو، مایکرۆفۆنەکە دەنگی ئەوی نەدکێشا و لە تۆمارکردنی گۆرانی کێشە سەری هه ڵدەدا،  هه ر بۆیە مایکرۆفۆنەکەیان لە گۆشەیەک دانابووحەسەن زیرەک لە گۆشەیەکی ترو ئورکسترا لەلایەکی تر ، ئەو کات بەڕێز (ئاجیل چی)بەرپرسی تۆمارکردنی گۆرانیەکان بوو.

- فرەنسیس داوود و خالید سەرکار ..لەسلێمانی مۆسیقایان بۆ زیرەک لیداوە ،لە بارەی لێهاتووی زیرەک ئاوا دەدوێن : لە یەکی لە دانیشتنەکان کە لە گەڵ زیرەک بووین ، ئاوازێکی ئەرمەنی – ئاسوریمان لێدا، زیرەک تەنیا گوێی دەگرت..پاش کەمێک زیرەک گوتی زەحمەت نە بێ دووبارەی کەنەوە، ئاوازەکەمان دووبارەکردەوە..هه رئەودەم زیرەک ئاوازەکەی کردە کوردی وبە ناوی ( ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە) ناوبانگی پەیدا کرد .(*١٠)

- ئەگەر کاتمان هه بێت و بەدوای ئەو هونەرمەندو مۆسیقارانە دا بچین کە باسی زیرەکیان کردووە و بە قەناعەتەوە پێیان داهه ڵگوتووە ، ئەوە نابێ هه ر لە سنووری ئیران و کوردستان بووستین و ڕای هونەرمەندانی کوردو فارس بزانین بێنینەوە  ..بێ شک عەرەب وترک و ئازەورو ئەرمەن و کێ وکێ ...زۆرن کە دان بە عەبقەرییەتی زیرەک دادەنێن !!

کۆتایی بابەت / مانگی /٥/٢٠٢١ – هه ولێر

** تێبینی و سەرنج :

تێبینیەک: ئەم نووسینەی ئێمە بەرگرییەکە لە هونەرمەند حەسەن زیرەک ، لەو شوێنانە کە بەڕێز (ئەحمەد ئەمانی) قسەی لە بارەی حەسەن زیرەک و هونەرەکەیەوە کردووە، بە هیچ شێوەیەک ناچێتە نێوان گفتوگۆو ڕاجیاوازەکانی بەڕێزان (دکتۆر بینەندەو دکتۆر ئەحمەد ئەمانی)، کەمن ئاگاداری نووسینەکانی پێشتریان نیم !.

چەند سەرنجێک و هه ندێک لە سەچاوەکان :

-(١*) ئەم نووسینە هی بەڕێز ( ئەحمەد ئەمانی) یە کە دواجار دەرکەوت ئەحمەد ئەمانی مامۆستای زانکۆیەو دکتۆراکەی پسپۆریەکی گرنگە  ئەم نووسینەشی وەڵامیکە بۆ بەڕێز (دکتۆر بینەندە ) ، بەداخەوە نەمتوانی نووسینەکەی دکتۆر بینەندە بەدست بێنم و بزانم بنەمای ئەم نووسێنانە لە چیەوە سەری هه ڵداوە !

-(٢*) ئەم گۆرانیە بێ مۆسیقایەی زیرەک یەکێکە لە شاهکارە داهێنراوەکانی زیرەک و لێکۆڵینەوەی زۆر دەروونی هه ڵدەگرێ و دەچێتە پاڵ تابلۆی (گوێ بڕین)ی داهێنراوو ناودارەکەی (ڤانکۆخ)ی هومەند.

-(٣*)ئەگەر سەرژمێری گۆرانیەکانی زیرەک بکرێت بۆ زۆر گوێ لێگرتن کە لە تەواوی پێگە ئەلیکرتۆنیەکان ڕۆژانە گوێیان لێدەگێرێ ،بێ شک ژمارەیەکی سەر سوڕهێنەر دێتە دەست.

-(٤*)زۆربەی براکوەردەکانمان لە ڕۆژهه ڵات بەتایبەت خەلکی شارەکانی مەهابادو بۆکان و شنۆ ئەوە چاک دەزانن کە زیرەک  بەدستی ساواک دەرمانخواردووکراوە ، هه ر ئەو دەرمانخواردنە دواجار لێی کردە سەرەتان ، چونە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕابیعەخانم لە وەڵامی پرسیارێکمان گوتی: ئەو ڕۆژەی زیرەک چووە دەرەوە هیچ نەخۆسیەکی نەبوو، ئێواورە ئاگاداریان کردمەوە زیرەک لە نەخۆشخانە کەوتووە ، بەو هۆیەوە کە ساواک بە ژەهر کوشتویەتی پێویستە هونەرمەند حەسەن زیرەک وەک هه ر شەهیدێکی کورد بە( شەهید )ناوببردرێ . تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە کتێبی (ساواک بۆچی حەسەن زیرەک ی کوشت ؟)بخوێنەوە.

-(٥*)-زیرەک.. پاشایەک لە تارانهونەرمەندێک لە لوتکە! ………دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن :

http://dengekan.info/archives/16611?fbclid=IwAR3Ox0z7GINcTskrgnldaP8ZGPZjFrsZNh2X9iWQ8HMu81Ris5xmSjiNPQo:.

-(٦*)ئەوانەی لە نزیکەوە لە گەڵ زیرەک دا ژیاون هه مویان باس لە دەسبڵاوی زیرەک دەکەن، دەێگێڕنەوە لە پۆلیسخانەی خانەقین زیرەک بەند دەبێ و پێویستی بە پێنج دیناردەبێ بۆ کەفالەت ، کەسانێک دەیانەوێ بزانن زیرەک چەندی پارەی پێیە! یەکێکیان دەڵێ زیەک پارەت لایە پێویستم بە کەمێک پارە هه یە . زیرەک دەڵێ بەڵی ئەو یەک دینارەم پێیە فەرموو! واتە لەسجن بوو خۆی پێوستی بە پارە بوو کەچی بەبێ دوودڵێ ئەو تاکە دینارەی باخەڵی دەدات بە کابرا ،دوایی هه ر ئەو بەڕێزانە پێنج دیناری بۆ پەیدادەکەن.

 

-(٧*)زیرەک ئەفسانەی درۆزننانە !! کەسێک بە تەواویی و وردو باریکی ئاگاداری ژیان و هونەری زیرەک بێت ، ئەوا هه ر بەڕاستی ئەو پیاوە بە کەسێکی ئەفسانەیی دەزانێ ، چۆن ژیانی زیرەک پڕە لە شۆکی ناخهه ژێن و پڕە لە بەرزونزمی خەفەتهێن  و پڕە لە داهێنانی سەرسوڕهێن!!

-(٨*)هونەری زیرەک، دەنگی زیرەک ، ژمارەی زۆری گۆرانیەکانی زیرەک، ژیانی پڕ لە هه ورازو نشێوی زیرەک ..کەرەستەن بۆ زۆر جۆر لێکۆڵێنەوە ی سیاسی کۆمەڵایەتی دەروونی و مرۆڤناسیی وهونەری وەک هونەرمەندێکی نەخوێندەواروبێ کەس و دەربەدەر .

-(*٩) مقایسه حسن زیرک نامی جاودان، با دیگر نوابغ جهان در سگح خود

https://iranglobal.info/node/43111

-(*١٠) حسن زیرک در نیگاە دیگران ویکیپیدیا –https:fe.wikipedia.org/wiki/

 

-      

-      

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار