وەزیری دارایی عێراق لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە لە پەرلەمانە

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان و ناردنی 200 ملیار دینارەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەمان رۆژ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "خۆشحاڵم رایبگەیێنم كە گەیشتووینەتە رێککەوتنێك  به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه".

هەروەها خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووین دوای رێککەوتن لەسەر یاسای بودجە. ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاریدا مانگانە بڕى 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت لە01-01-2021 هەژمار بکرێت".

رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار