پارتى داواى ئاشکراکردنى دۆسییه‌یه‌ک له سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى نووسراوێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و داوا ده‌کات" لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه پێکبهێنێت و ئه‌م بابه‌ته دوا نه‌خات و هه‌رکه‌سێک پله‌و پێگه‌ى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى به‌کار هێناوه ناوى بهێنرێت و که ئه‌نجام ده‌ستکه‌وت ڕێوشوێنى یاسایى له‌به‌رانبه‌رییان بگیرێته به‌ر".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2021، پێشه‌وا هه‌ورامی، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که "نوسراوێک به واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بۆیان نییه سه‌ردانى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان بکه‌ن به‌ته‌نها به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئه‌وه‌ى له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لێکدانه‌وه‌ى بۆ ده‌کرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکه‌و پێگه‌ى خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى به‌کارهێنابێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه هه‌موو هه‌ڤاڵانیان له‌هه‌موو لیژنه‌کان و به‌تایبه‌ت لێژنه‌ى وه‌به‌رهێنان،پیشه‌ییانه کاریان کردووه‌و باش ده‌زانن باش و خراپ چییه، راشیگه‌یاند:"بۆیه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌که‌ین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه پێکبهێنێت و ئه‌م بابه‌ته دوا نه‌خات و هه‌رکه‌سێک پله‌و پێگه‌ى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى به‌کار هێناوه ناوى بهێنرێت و که ئه‌نجام ده‌ستکه‌وت ڕێوشوێنى یاسایى له‌به‌رانبه‌رییان بگیرێته به‌رو هه‌ستى که‌س به ناحه‌ق بریندار نه‌کرێت".
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که چه‌ند په‌رله‌مانتارێک سه‌ردانى پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنانیان کردوه‌و دواتر راپۆرتێکیان له‌سه‌ر که‌موکوڕى پرۆژه‌که ئاماده کردوه، به‌ڵام دواتر گوایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوایان له خاوه‌نى پرۆژه‌که کردوه ئه‌وان چاوپۆشى له‌و که‌موکوڕیانه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارى یان هاوکاریان بکات، به‌ڵام تائێستا روون نییه ئه‌م ده‌نگۆییه راسته یان نا.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردوه که په‌رله‌مانتار بۆى نه‌بێت سه‌ردانى هیچ پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنان بکات ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى کارى لیژنه‌کانى په‌رله‌مان نه‌بێت.
