له‌مه‌تینا و ئافاشین؛ په‌که‌که له‌شه‌رى سه‌ختدایه به‌رانبه‌ر سوپاى تورکیا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌شه‌رى سه‌ختدایه له‌ناوچه‌کانى مه‌تیناو ئافاشین و هێزه‌کانى گه‌ریلا له مه‌تینا له دوولاوه له سوپاى تورکیایان داوه‌و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش سه‌ربازیان لێ کوژراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2021، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه رایگه‌یاند:"هێزه‌کانى گه‌ریلا له مه‌تینا له‌دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له دوولاوه له داگیرکه‌رانیاندا و شه‌ش داگیرکه‌ر سزادراون".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
هه‌رێمى مه‌تینا
"له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابووردا:-
٢٤ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:٤٠ له‌دژى داگیرکه‌ران له گردى کۆردینه له دوولاوه چالاکى یه‌نجامدراوه. به‌ره‌ى یه‌که‌م: سه‌نگه‌رێکى چه‌کى ئه‌ى ٤ که دوو داگیرکه‌رى لێ‌بوو بوونه ئامانج. سه‌نگه‌ره‌که رووخێنرا و دوو داگیرکه‌ره‌که‌ش سزادران. هه‌روه‌ها ٢ داگیرکه‌ریش که له ده‌وروبه‌رى سه‌نگه‌ره‌که خۆیان شاردبووه سزادران. به‌ره‌ى دووه‌مین: دوو داگیرکه‌ر و سه‌نگه‌رێک کرانه ئامانج. له ئه‌نجامى لێدانى به‌هێزدا، چه‌کى ناو سه‌نگه‌ره‌که و سه‌نگه‌ره‌که تێکشکێنران و ٢ داگیرکه‌ریش سزادران.
له ئه‌نجامى چالاکیه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ى هێزه‌کانمان لانیکه‌م ٦ داگیرکه‌ر سزادراون، ٢ سه‌نگه‌ر، چه‌کێکى ئه‌ى ٤ و چه‌کێکى بۆمبه‌راتۆر تێکشکێنران. ئه‌م چالاکیه بۆ ساڵیادى شه‌هاده‌تى هاوڕێى فه‌رماندارمان شه‌هید زیلان (زه‌ینه‌ب کناجی) ئه‌نجامدراوه.
هه‌رێمى ئاڤاشین:
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس‌دا له ئاڤاشین:
له ٢٣ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٩:١٠دا له گردى سۆر داگیرکه‌ران ویستیان به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ پێشڕه‌وى بکه‌ن. هێزه‌کانمان به به‌هێزى له داگیرکه‌رانیاندا. کاتژمێر له ١٩:٣٠ به تاکتیکى سابۆتاژ له داگیرکه‌ران درا. ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانرا. کاتژمێر ٢٠:١٠ داگیرکه‌ران جارێکى دیکه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ێ پێشڕه‌وى بکه‌ن، جارێکی‌تر لێیاندرا. داگیرکه‌ران ناچار بوون کشانه‌وه.
له ٢٤ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:٣٠دا داگیرکه‌ران ویستیان به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ پێشڕه‌وى بکه‌ن، هێزه‌کانمان له‌نزیکه‌وه له دوژمنیاندا. داگیرکه‌ران گورزى گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت و کشانه‌وه.
هێرشى ئاسمانی:
له چوارچێوه‌ى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا.
له ٢٢ى حوزه‌یران کاتژمیر ٠١:٠٠ گۆڕه‌پانى وه‌رخالێ و تابورى عه‌ره‌بانى ئاڤاشین له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانه‌وه بۆردومان کرا.
له ٢٣ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٥:٠٠ زه‌ویه‌کانى گونده‌کانى ده‌رگه‌لێ و به‌شیلى سه‌ر به ه‌تینا به فڕۆکه ٣ جار بۆردومانکران.
له ئه‌نجامى بۆردومانه‌که‌دا هیچ زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت.
