په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى پرسى جێبه‌جێکردنى بودجه‌ى تاوتوێ ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌زیرى دارایى کۆبوونه‌وه و تاوتوێى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌یان کرد، له‌گه‌ڵ کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مریکى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى لیژنه‌ى دارایى له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى کاراکردنى مادده‌کانى بودجه و میکانیزمى جێبه‌جێکردنیان تاوتوێکراوه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستى کاراکردنى سندوقى پترۆدۆلار سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت تانه‌یداوه له‌مادده‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه له‌بودجه.
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا رێوشوێنه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى تاوتوێکراوه له‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران و سیستمى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌ران، له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانى دارایى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رنابه‌ر به دۆلارى ئه‌مریکى.
له‌باره‌ى پرسى بانکه حکومییه‌کان و هه‌نگاوه‌کانى وه‌زاره‌ت بۆ چاکسازیى ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بووه، له‌گه‌ڵ په‌له‌کردن له ته‌رخانکردنى بودجه بۆ ته‌واوکردنى پڕۆژه ته‌واونه‌کراوه‌کان.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیرى دارایى وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى لیژنه‌ى دارایى داوه‌ته‌وه له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه و جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه چاودێرى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ ده‌که‌ن له بازاڕدا به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه.
