وه‌زیرى دارایى عێراق: هه‌رێم 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزارى به‌غدا بووه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید بۆ هاوڵاتى: وه‌زیرى دارایى نه‌یوت 200 ملیار دیناره‌که نانێرین
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که پرسى 200 ملیار دیناره‌که‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى باس کردووه، ده‌شڵێت:" وه‌زیرى دارایى پێی وتین به‌پێى یاساى بودجه هه‌رێم له‌م شه‌ش مانگه‌دا 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار بووه‌ته‌وه".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌زیرى دارایى پێى وتین به‌پێى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه ته‌نها له‌م شه‌ش مانگه‌دا هه‌رێم 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزارى به‌غدا بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، وتى:" وه‌زیرى دارایى نه‌یوت ناینێرین"، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌رێم قه‌رزار بووته‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتیشى:" وه‌بیر وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم ده‌هێنمه‌وه له‌به‌رده‌م هۆڵى کۆبونه‌وه‌کانى لێژنه‌ى دارایدا پێیان گه‌شتم زۆر به‌ڕاشکاوى بۆم ڕون کردنه‌وه و سوێندم بۆ خواردن که ئه‌و حسابه‌ى ئێوه کردوتانه هه‌ڵه‌یه‌و له‌وبڕگه‌ى هێناوتانه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ ڕێکه‌وتون له‌سه‌رى زه‌ره‌رتانه‌و هیچتان ده‌ست ناکه‌ویت به‌شاهیدى هه‌ندێ له برایانى لیژنه‌ى دارایى، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌گوێ نه‌گرن خه‌تاى ئێمه نییه".
