په‌روه‌رده 10 نمره به‌خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى ده‌به‌خشێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به به‌خشینى 10 نمره به خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له ئه‌زمونه گشتیه‌کان.
له‌نوسراوێکدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند، ئاماژه به‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رۆژى پێنجشه‌ممه 24ى (حوزه‌یران/7)ى 2021 بڕیاردرا به به‌خشینى 10 نمره به خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له ئه‌زمونه گشتیه‌کانى (تاقیکردنه‌وه‌ى وه‌زاری) پۆلى 12ى ئاماده‌یی.
رۆژى 25ى (ته‌موز/7)ى ئه‌مساڵ، تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌زمونه گشتیه‌کانى قۆناغى 12ى ئاماده‌ییه پیشه‌یى و خوێندنى ئیسلامى و وێژه‌یى و زانستیه‌کان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2020-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.

