كازمی: رێگه ناده‌م له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ روبدات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن رازی بوه به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و ده‌شڵێت،" ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت".
مسته‌فا كازمی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا دوای 17 ساڵ له ئاژاوه و گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی داعش و جوڵانه‌وه‌ی تشرین هاتوته‌به‌رهه‌م، بۆیه ئه‌م حكومه‌ته ته‌مه‌نی 17 ساڵ نیه، به‌ڵكو یه‌ك ساڵه و ئێمه‌ش ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریانه‌مان قبوڵكردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خوێنی عێراقییه‌كان.
وتیشی،"عێراق له لێواری شه‌ڕی ناوخۆ یان شه‌ڕی نێوان دو هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بو، ئێمه ساڵێكه روبه‌ڕوی هه‌مو ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌كان بوینه‌وه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵكاران خسته‌گه‌ڕ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "گرژییه‌كی گه‌وره هه‌بو، ئه‌گه‌ری هه‌بو خاكی عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێمه به‌رمان به‌و ململانێی و ئاڵۆزیانه گرت له‌سه‌ر خاكی عێراق".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، حكومه‌ت چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركردوه و به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو به‌دوای دادپه‌روه‌ری و چه‌مكی ده‌وڵه‌تدا ده‌گه‌ڕێین كه عێراق پێویستی به‌بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
مسته‌فا كازمی وتیشی، "من سه‌رۆك وه‌زیرانێكی هه‌ڵبژێردراو نیم، به‌ڵكو خزمه‌تكاری ئه‌م خه‌ڵكه‌م، نامه‌وێت ستایشی خه‌ڵك و هێزی سیاسی بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چاكسازی له‌وڵاته‌كه‌م بكه‌م و ڕێكاری توندمان بۆ ڕزگاركردنی عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به وته‌ی چاودێران حكومه‌ت 71 ی كارنامه حكومیه‌كه‌ی جێبه‌جێكردوه و ئه‌وه‌ی ماویشه سه‌رجه‌میان جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌باره‌ی ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، مسته‌فا كازمی ده‌ڵێت، "بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن رونه‌دات، رازی بوم به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئێستاش ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك ده‌بێت".
