شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان و هونەرمەندان و رۆژنامەنوسان دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهاندا رایگەیاند، ئەوان رێز لە هەموو نەتەوە و خێڵ و هۆزەكانی هەرێمی كوردستان دەگرن و كوردستان بەوانەوە جوانە، داوایه‌كیش له‌ رۆۆژنامه‌نووسان ده‌كات.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە دانیشتنێكدا لەتەكیەی سەرەكی كەسنەزانی لە سلێمانی رۆڵی گەلی كوردی بەرز نرخاند لەو بەرەوپێشچونانەی قۆناغ بەقۆناغ بڕیوێتی.

داوای لە مامۆستایان و هونەرمەندان و رۆژنامەنوسانیش كرد، دەنگی میللەتی كورد بن و  پەیامی گەلی كورد بگەیەنن بەهەمو لایەنەكان، بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی.

لەلایەن خۆیەوە پشكۆ محه‌مه‌د رۆستەم، بەناوی هەموو هونەرمەندان و هاونیشتیمانیانی گەرمیانەوە رۆڵی تەریقەتی كەسنەزانی و تەسوفی بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی هونەرمەندانی كورد هەر لەحەزرەتی نالیەوە تا قۆناغە نوێیەكانی ئەدەب و رۆشنبیری.

پشكۆ محه‌مه‌د، داوای له‌ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سه‌ردانی ناوچه‌ی گەرمیان بكات و خۆشحاڵیان بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار