نێچيرڤان بارزانى: شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، جەخت لەوە دەکەنەوە کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 25-6-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لەکۆبوونەوەکەی نێوانیان تاوتوێی دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان" له عێراق کردووە و نێچیرڤان بارزانی و جان گادفره‌ى جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، "چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى پێویستە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت كۆكبوون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش "هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه و مه‌ترسيى جیددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عيراق و سووريا، رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئەفریقیاش".
هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت "رێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و تووندڕه‌وى بگيرێت". دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا بە نموونە هێنراوەتەوە و هەردوولا جه‌ختیان له پێويستيى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مينه‌ى تووندڕه‌وى كردووتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس لە گرنگي يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تي دژى داعش له رۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه کراوە.
