هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گه‌یه‌نێته رۆژئاڤا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیدی سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده رۆژئاڤای كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" له‌ڕێگه‌ی 38 بارهه‌ڵگره‌وه كه سه‌رجه‌میان تانك و چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان هه‌ڵگرتبو، له‌رێگه‌ی سنوری حه‌سه‌كه و ده‌روازه‌ی وه‌لیدی نافه‌رمیه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژ
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یه‌تی له سنوری جه‌زیره.
شه‌وی رابردوش، له‌ڕێگه‌ی 33 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌ڕێگای ده‌روازه‌ی وه‌لید و له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی رۆئاڤای كوردستان كران.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یان ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ سنوره‌كانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاڤای كوردستان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
